[Script Info] Title: [Events] Format: Layer, Start, End, Style, Name, MarginL, MarginR, MarginV, Effect, Text Dialogue: 0,0:00:06.86,0:00:12.96,Default,,0000,0000,0000,,لە دەشتە پانوبەرینەکانی کینیا، دوو کەر\Nکەدەنی مێینەی سپی باکووری، ناین و فاتوو، Dialogue: 0,0:00:12.96,0:00:15.56,Default,,0000,0000,0000,,بەدڵخۆشییەوە گیا دەخۆن. Dialogue: 0,0:00:15.56,0:00:18.04,Default,,0000,0000,0000,,لەو کاتەی ئەو ڤیدیۆییە بڵاو دەبێتەوە، Dialogue: 0,0:00:18.04,0:00:23.39,Default,,0000,0000,0000,,ئەم دووانە بە کۆتا کەرکەدەنی سپی باکوری\Nناسراون لەسەر زەوەی. Dialogue: 0,0:00:23.39,0:00:26.03,Default,,0000,0000,0000,,جۆرەکەیان بەکرداری لەناو چووە— Dialogue: 0,0:00:26.03,0:00:29.99,Default,,0000,0000,0000,,بەبێ نێرینەیەک، \Nناین و فاتوو ناتوانن زاوزێ بکەن. Dialogue: 0,0:00:29.99,0:00:34.41,Default,,0000,0000,0000,,بەڵام هێشتا، هیوایەک هەیە تا \Nکەرکەدەنی سپی باکوری ببوژێنینەوە. Dialogue: 0,0:00:34.41,0:00:36.27,Default,,0000,0000,0000,,ئەمە چۆن دەکرێت؟ Dialogue: 0,0:00:36.27,0:00:38.70,Default,,0000,0000,0000,,چیرۆکەکە نزیکەیی ٥٠ ساڵ\Nبەر لە ئێستا دەست پێدەکات، Dialogue: 0,0:00:38.70,0:00:42.33,Default,,0000,0000,0000,,کاتێک ڕاوجییەکان دەستیانکرد بە ڕاوکردنی \Nنایاسایی هەزارەها کەرکەدەن Dialogue: 0,0:00:42.33,0:00:45.34,Default,,0000,0000,0000,,لە هەموو ئەفریقادا بۆ قۆچەکانیان. Dialogue: 0,0:00:45.34,0:00:48.44,Default,,0000,0000,0000,,ئەمە، شانبەشانی شەڕی ناوخۆیی\Nلە هەرێمەکەیان، Dialogue: 0,0:00:48.44,0:00:51.64,Default,,0000,0000,0000,,جۆری کەرکەدەنی سپی باکوری\Nبەتەواوەتی لەناوبرد. Dialogue: 0,0:00:51.64,0:00:57.43,Default,,0000,0000,0000,,ژینگە دۆستە خەم خۆرەکان دەستیان کرد بە\Nهەوڵدان بۆ خستنەوەی وەچە پێیان، Dialogue: 0,0:00:57.43,0:01:00.71,Default,,0000,0000,0000,,لە ساڵانی ١٩٧٠، تۆوی نێرەکانیان کۆ کردەوەو\Nپاراستیان. Dialogue: 0,0:01:00.71,0:01:05.47,Default,,0000,0000,0000,,تەنها چوار کەرکەدەن لەڕێگەی پرۆگرامی\Nوەچەخستنەوەی بەرزخوازی لە دایکبوون. Dialogue: 0,0:01:05.47,0:01:09.82,Default,,0000,0000,0000,,ناین، و کچەکەی فاتوو\Nکۆتا دوو دانەن. Dialogue: 0,0:01:09.82,0:01:15.44,Default,,0000,0000,0000,,لە ساڵی ٢٠١٤، سروشت پارێزان زانیان\Nکەوا هیچیان ناتوانن بێچوو بخەنەوە. Dialogue: 0,0:01:15.44,0:01:19.53,Default,,0000,0000,0000,,هەرچەندە ناین فاتووی بووە،\Nئێستا ئەو لاقەکانی زۆر بێ هێزبوون، Dialogue: 0,0:01:19.53,0:01:23.44,Default,,0000,0000,0000,,کەوا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت\Nئەگەر دووبارە دووگیان بێتەوە. Dialogue: 0,0:01:23.44,0:01:27.13,Default,,0000,0000,0000,,فاتوو، لە هەمان کاتدا\Nناوپۆشی منداڵدانی خراپی هەیە. Dialogue: 0,0:01:27.13,0:01:34.11,Default,,0000,0000,0000,,پاشان، کۆتا جۆری کەرکەدەنی نێرینەی\Nسپی باکوری، سودان، لە ساڵی ٢٠١٨ مرد. Dialogue: 0,0:01:34.11,0:01:38.06,Default,,0000,0000,0000,,بەڵام یەک تروسکە هیوا هەبوو:\Nئەویش زاوزێکردنی دەستکردە. Dialogue: 0,0:01:38.06,0:01:42.54,Default,,0000,0000,0000,,بەبێ هیچ نێرێک و مێیەک \Nدەتوانرێت پڕۆسەی دووگیانکردن ئەنجام بدرێت، Dialogue: 0,0:01:42.54,0:01:46.53,Default,,0000,0000,0000,,ئەمە تەنانەت بە قسەش پڕۆسەیەکی\Nئالۆز و مەترسیداریشە. Dialogue: 0,0:01:46.53,0:01:51.12,Default,,0000,0000,0000,,هەرچەندە زاناکان تۆوی نێرینەیان هەڵگرتووە\Nدەبوو هێلکەی مێینەشیان کۆ بکردایەتەوە— Dialogue: 0,0:01:51.12,0:01:56.76,Default,,0000,0000,0000,,تاقیکردنەوەیەکی ئاڵۆزە پێویستە\Nبۆ ماوەی دوو کاتژمێر مێینەکە بەنج بکرێت. Dialogue: 0,0:01:56.76,0:02:00.42,Default,,0000,0000,0000,,دواتر، دەتوانن کۆرپەلەی تەندروست\Nلە تاقیگە دروست بکەن— Dialogue: 0,0:02:00.42,0:02:05.15,Default,,0000,0000,0000,,شتێک کەوا هەرگیز پێشتر نەکراوە\Nو کەسیش نازانێت چۆن ئەنجامی بدات. Dialogue: 0,0:02:05.15,0:02:06.98,Default,,0000,0000,0000,,هەرچەندە ئەمە تەنها سەرەتایەک بوو— Dialogue: 0,0:02:06.98,0:02:10.34,Default,,0000,0000,0000,,دایکی دووگیان کراو لە ڕیگەی چاندنی\Nدەستکردوە جۆری دیکەی کەرکەدەن Dialogue: 0,0:02:10.34,0:02:13.27,Default,,0000,0000,0000,,دەبوو کۆرپەلەکەی تا ماوەی\Nماوەی دووگیانی هەڵبگرێت. Dialogue: 0,0:02:13.27,0:02:17.42,Default,,0000,0000,0000,,مێینەکانی جۆرێکی نزیک\Nلە کەرکەدەنی سپی باشوری، Dialogue: 0,0:02:17.42,0:02:21.09,Default,,0000,0000,0000,,هەم بوونە کلیلی \Nگەشەپێدانی کۆرپەلەکە لە تاقیگە Dialogue: 0,0:02:21.09,0:02:25.06,Default,,0000,0000,0000,,و هەم بوونە کاندیدی\Nدووگیان کراو لە ڕێگەی چاندنی دەستکرد. Dialogue: 0,0:02:25.06,0:02:29.55,Default,,0000,0000,0000,,کەرکەدەنی سپی باکوری و باشوری\Nملیۆنان ساڵە لە یەکتر جیابوونەتەوە Dialogue: 0,0:02:29.55,0:02:33.54,Default,,0000,0000,0000,,بەس هێشتا دوو جۆری \Nنزیکن لەیەکەوە. Dialogue: 0,0:02:33.54,0:02:38.04,Default,,0000,0000,0000,,لە هەرێمی جیاواز نشتەجێ بوون، و\Nکەمێک سیفەتی جەستەیی جیاوازییان هەیە. Dialogue: 0,0:02:38.04,0:02:42.11,Default,,0000,0000,0000,,بە سوتفەیەکی جوان\Nچەندی کەرکەدەنی مێینە سپی باشووری Dialogue: 0,0:02:42.11,0:02:45.04,Default,,0000,0000,0000,,پێویستیان بە چارەسەرکردنە\Nبۆ گرفتی زاوزێکردنی خۆیان، Dialogue: 0,0:02:45.04,0:02:49.41,Default,,0000,0000,0000,,و توێژەرەکان توانیان هێلکەکانیان کۆبکەنەوە\Nوەک بەشێک لە چارەسەرەکەیان. Dialogue: 0,0:02:49.41,0:02:53.43,Default,,0000,0000,0000,,لە باخچەی ئاژەڵانی دڤور کرالۆڤ\Nلە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، Dialogue: 0,0:02:53.43,0:02:59.11,Default,,0000,0000,0000,,شارەزایانی ئاژەڵی کێوی بەرلین دەستیان کرد \Nبەکۆکردنەوەی هێلکە لە کەرکەدەنی سپی باشوری Dialogue: 0,0:02:59.11,0:03:04.90,Default,,0000,0000,0000,,و ناردیان بۆ ئەڤانتیا، تاقیگەی زاوزێکردنی\Nئاژەڵان لە ئیتاڵیا. Dialogue: 0,0:03:04.90,0:03:11.92,Default,,0000,0000,0000,,زاناکان گەشەیان بە تەکنیکێک دا بۆ\Nدروست کردنی کۆرپەلەی تەندرووست. Dialogue: 0,0:03:11.92,0:03:13.65,Default,,0000,0000,0000,,کاتێک بە تەواوی فێری تەکنیکەکە بوون، Dialogue: 0,0:03:13.65,0:03:19.71,Default,,0000,0000,0000,,توێژەرەوەکان هێلکەیان لە ناین و فاتوو\Nوەرگرت لە ٢٢ ئابی ٢٠١٩ Dialogue: 0,0:03:19.71,0:03:21.77,Default,,0000,0000,0000,,و بۆ ئیتالیایان نارد. Dialogue: 0,0:03:21.77,0:03:25.19,Default,,0000,0000,0000,,سێ ڕۆژ دواتر،\Nهێلکەکانیان لەگەڵ تۆوی Dialogue: 0,0:03:25.19,0:03:27.74,Default,,0000,0000,0000,,کەرکەدەنێکی نێرینەی سپی باکوری پیتاند. Dialogue: 0,0:03:27.74,0:03:32.03,Default,,0000,0000,0000,,دوای هەفتەیەکی تر، دوو هێلکە\Nتوانیان بگەنە قۆناغی گەشەکردنێک Dialogue: 0,0:03:32.03,0:03:36.11,Default,,0000,0000,0000,,کە تیایدا کۆرپەلە دەتوانرێت ببەستێندرێت\Nو بۆ داهاتوو هەڵبگیرێت. Dialogue: 0,0:03:36.11,0:03:41.05,Default,,0000,0000,0000,,کۆکردنەوەیەکی ترلە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩\Nکۆرپەلەیەکی تری بەرهەمهێنا. Dialogue: 0,0:03:41.05,0:03:47.92,Default,,0000,0000,0000,,لە سەرەتاکانی ٢٠٢٠، پلان دانرا سێ جار لە\Nساڵێکدا هێلکە لە ناین و فاتوو وەربگیرێت Dialogue: 0,0:03:47.92,0:03:49.81,Default,,0000,0000,0000,,ئەگەر باری تەندروستییان جێگیربێت. Dialogue: 0,0:03:49.81,0:03:51.87,Default,,0000,0000,0000,,لەهەمان کاتدا، توێژەرەوەکان\Nدەگەڕان بەدوای Dialogue: 0,0:03:51.87,0:03:55.31,Default,,0000,0000,0000,,دایکە کەرکەدەنێکی سپی باشوری\Nدووگیانکراوی بە دەسکرد- Dialogue: 0,0:03:55.31,0:03:58.98,Default,,0000,0000,0000,,کە بەباشی ماوەی دووگیان بوونی\Nپێشووتری تێپەڕاندبێت. Dialogue: 0,0:03:58.98,0:04:02.29,Default,,0000,0000,0000,,پلانی چاندنی دەستکرد\Nشتێکە نازانرێت ئەنجامەکەی چی دەبێت- Dialogue: 0,0:04:02.29,0:04:05.21,Default,,0000,0000,0000,,کەرکەدەنە سپییە باکوری و باشورییەکان\Nوەچەیان خستۆتەوە Dialogue: 0,0:04:05.21,0:04:10.15,Default,,0000,0000,0000,,لە کۆتاییەکانی چاخی بەستەڵەک و\Nلەم دوایانە لە ساڵی ١٩٧٧، Dialogue: 0,0:04:10.15,0:04:13.86,Default,,0000,0000,0000,,بۆیە توێژەرەوان گەشیبینن\Nکە کەرکەدەنێکی سپی باشوری Dialogue: 0,0:04:13.86,0:04:17.11,Default,,0000,0000,0000,,دەتوانێت تا کۆتایی ماوەی دووگیانی\Nکەرکەدەنێکی سپی باکوری هەڵبگرێت. Dialogue: 0,0:04:17.11,0:04:20.91,Default,,0000,0000,0000,,هەروەها، ماوەی دووگیانی هەردوو جۆرەکە\Nهەمان درێژیان هەیە. Dialogue: 0,0:04:20.91,0:04:24.88,Default,,0000,0000,0000,,هێشتا، گواستنەوەی کۆرپەلە\Nبۆ کەرکەدەنەکە گرانە Dialogue: 0,0:04:24.88,0:04:27.18,Default,,0000,0000,0000,,لەبەر شێوەی کونی زێ مێینەکە. Dialogue: 0,0:04:27.18,0:04:29.81,Default,,0000,0000,0000,,ئامنجی کۆتایی،\Nکەوا چەند دەیەکی پێ دەچێت، Dialogue: 0,0:04:29.81,0:04:34.25,Default,,0000,0000,0000,,زیاد کردنی وەچەی\Nکەرکەدەنی سپی باکورییە Dialogue: 0,0:04:34.25,0:04:36.58,Default,,0000,0000,0000,,لە سەر شێوە ڕەسەنەکەیان. Dialogue: 0,0:04:36.58,0:04:39.77,Default,,0000,0000,0000,,توێژینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن\Nکەوا نموونەمان هەبێت لە هەموو تاکێک Dialogue: 0,0:04:39.77,0:04:45.42,Default,,0000,0000,0000,,بۆ دروستکردنەوەی گرووپەکە بە هەمان هەمە \Nچەشنی بۆ ماوەیی جۆرەکان سەدەیەک پێش ئێستا. Dialogue: 0,0:04:45.42,0:04:47.89,Default,,0000,0000,0000,,هەرچەندە وردەکاری ئەم هەوڵە نایابە Dialogue: 0,0:04:47.89,0:04:52.15,Default,,0000,0000,0000,,بەڵام جۆری زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی\Nتوقێنەر و لەناوچوون دەبنەوە، Dialogue: 0,0:04:52.15,0:04:55.53,Default,,0000,0000,0000,,ئەمە وا دەکات پرسیاری گەورە درووست ببێت: Dialogue: 0,0:04:55.53,0:04:59.85,Default,,0000,0000,0000,,ئایا ئێمە بەرپرسیارین لە گەڕاندنەوەی\Nجۆرەکان لە لێواری لەناوچوون، Dialogue: 0,0:04:59.85,0:05:03.93,Default,,0000,0000,0000,,بەتایبەتی کە کردارەکانی مرۆڤ\Nئەوانی بەم ڕۆژە گەیاندووە؟ Dialogue: 0,0:05:03.93,0:05:06.72,Default,,0000,0000,0000,,ئایا هەوڵەکەنمان سنورێکی هەیە پێویست بکات\Nفراوانی بکەین Dialogue: 0,0:05:06.72,0:05:10.20,Default,,0000,0000,0000,,لە پاراستنی ئەو ئاژەڵانەی هەڕەشەی\Nلەناوچوونیان لەسەرە؟