0:00:06.855,0:00:12.955 لە دەشتە پانوبەرینەکانی کینیا، دوو کەر[br]کەدەنی مێینەی سپی باکووری، ناین و فاتوو، 0:00:12.955,0:00:15.565 بەدڵخۆشییەوە گیا دەخۆن. 0:00:15.565,0:00:18.040 لەو کاتەی ئەو ڤیدیۆییە بڵاو دەبێتەوە، 0:00:18.040,0:00:23.390 ئەم دووانە بە کۆتا کەرکەدەنی سپی باکوری[br]ناسراون لەسەر زەوەی. 0:00:23.390,0:00:26.030 جۆرەکەیان بەکرداری لەناو چووە— 0:00:26.030,0:00:29.990 بەبێ نێرینەیەک، [br]ناین و فاتوو ناتوانن زاوزێ بکەن. 0:00:29.990,0:00:34.410 بەڵام هێشتا، هیوایەک هەیە تا [br]کەرکەدەنی سپی باکوری ببوژێنینەوە. 0:00:34.410,0:00:36.269 ئەمە چۆن دەکرێت؟ 0:00:36.269,0:00:38.700 چیرۆکەکە نزیکەیی ٥٠ ساڵ[br]بەر لە ئێستا دەست پێدەکات، 0:00:38.700,0:00:42.330 کاتێک ڕاوجییەکان دەستیانکرد بە ڕاوکردنی [br]نایاسایی هەزارەها کەرکەدەن 0:00:42.330,0:00:45.340 لە هەموو ئەفریقادا بۆ قۆچەکانیان. 0:00:45.340,0:00:48.440 ئەمە، شانبەشانی شەڕی ناوخۆیی[br]لە هەرێمەکەیان، 0:00:48.440,0:00:51.640 جۆری کەرکەدەنی سپی باکوری[br]بەتەواوەتی لەناوبرد. 0:00:51.640,0:00:57.427 ژینگە دۆستە خەم خۆرەکان دەستیان کرد بە[br]هەوڵدان بۆ خستنەوەی وەچە پێیان، 0:00:57.427,0:01:00.707 لە ساڵانی ١٩٧٠، تۆوی نێرەکانیان کۆ کردەوەو[br]پاراستیان. 0:01:00.707,0:01:05.474 تەنها چوار کەرکەدەن لەڕێگەی پرۆگرامی[br]وەچەخستنەوەی بەرزخوازی لە دایکبوون. 0:01:05.474,0:01:09.824 ناین، و کچەکەی فاتوو[br]کۆتا دوو دانەن. 0:01:09.824,0:01:15.440 لە ساڵی ٢٠١٤، سروشت پارێزان زانیان[br]کەوا هیچیان ناتوانن بێچوو بخەنەوە. 0:01:15.440,0:01:19.530 هەرچەندە ناین فاتووی بووە،[br]ئێستا ئەو لاقەکانی زۆر بێ هێزبوون، 0:01:19.530,0:01:23.437 کەوا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت[br]ئەگەر دووبارە دووگیان بێتەوە. 0:01:23.437,0:01:27.128 فاتوو، لە هەمان کاتدا[br]ناوپۆشی منداڵدانی خراپی هەیە. 0:01:27.128,0:01:34.112 پاشان، کۆتا جۆری کەرکەدەنی نێرینەی[br]سپی باکوری، سودان، لە ساڵی ٢٠١٨ مرد. 0:01:34.112,0:01:38.062 بەڵام یەک تروسکە هیوا هەبوو:[br]ئەویش زاوزێکردنی دەستکردە. 0:01:38.062,0:01:42.539 بەبێ هیچ نێرێک و مێیەک [br]دەتوانرێت پڕۆسەی دووگیانکردن ئەنجام بدرێت، 0:01:42.539,0:01:46.531 ئەمە تەنانەت بە قسەش پڕۆسەیەکی[br]ئالۆز و مەترسیداریشە. 0:01:46.531,0:01:51.125 هەرچەندە زاناکان تۆوی نێرینەیان هەڵگرتووە[br]دەبوو هێلکەی مێینەشیان کۆ بکردایەتەوە— 0:01:51.125,0:01:56.759 تاقیکردنەوەیەکی ئاڵۆزە پێویستە[br]بۆ ماوەی دوو کاتژمێر مێینەکە بەنج بکرێت. 0:01:56.759,0:02:00.419 دواتر، دەتوانن کۆرپەلەی تەندروست[br]لە تاقیگە دروست بکەن— 0:02:00.419,0:02:05.150 شتێک کەوا هەرگیز پێشتر نەکراوە[br]و کەسیش نازانێت چۆن ئەنجامی بدات. 0:02:05.150,0:02:06.980 هەرچەندە ئەمە تەنها سەرەتایەک بوو— 0:02:06.980,0:02:10.341 دایکی دووگیان کراو لە ڕیگەی چاندنی[br]دەستکردوە جۆری دیکەی کەرکەدەن 0:02:10.341,0:02:13.272 دەبوو کۆرپەلەکەی تا ماوەی[br]ماوەی دووگیانی هەڵبگرێت. 0:02:13.272,0:02:17.422 مێینەکانی جۆرێکی نزیک[br]لە کەرکەدەنی سپی باشوری، 0:02:17.422,0:02:21.092 هەم بوونە کلیلی [br]گەشەپێدانی کۆرپەلەکە لە تاقیگە 0:02:21.092,0:02:25.062 و هەم بوونە کاندیدی[br]دووگیان کراو لە ڕێگەی چاندنی دەستکرد. 0:02:25.062,0:02:29.552 کەرکەدەنی سپی باکوری و باشوری[br]ملیۆنان ساڵە لە یەکتر جیابوونەتەوە 0:02:29.552,0:02:33.542 بەس هێشتا دوو جۆری [br]نزیکن لەیەکەوە. 0:02:33.542,0:02:38.038 لە هەرێمی جیاواز نشتەجێ بوون، و[br]کەمێک سیفەتی جەستەیی جیاوازییان هەیە. 0:02:38.038,0:02:42.108 بە سوتفەیەکی جوان[br]چەندی کەرکەدەنی مێینە سپی باشووری 0:02:42.108,0:02:45.042 پێویستیان بە چارەسەرکردنە[br]بۆ گرفتی زاوزێکردنی خۆیان، 0:02:45.042,0:02:49.412 و توێژەرەکان توانیان هێلکەکانیان کۆبکەنەوە[br]وەک بەشێک لە چارەسەرەکەیان. 0:02:49.412,0:02:53.427 لە باخچەی ئاژەڵانی دڤور کرالۆڤ[br]لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، 0:02:53.427,0:02:59.111 شارەزایانی ئاژەڵی کێوی بەرلین دەستیان کرد [br]بەکۆکردنەوەی هێلکە لە کەرکەدەنی سپی باشوری 0:02:59.111,0:03:04.895 و ناردیان بۆ ئەڤانتیا، تاقیگەی زاوزێکردنی[br]ئاژەڵان لە ئیتاڵیا. 0:03:04.895,0:03:11.921 زاناکان گەشەیان بە تەکنیکێک دا بۆ[br]دروست کردنی کۆرپەلەی تەندرووست. 0:03:11.921,0:03:13.651 کاتێک بە تەواوی فێری تەکنیکەکە بوون، 0:03:13.651,0:03:19.709 توێژەرەوەکان هێلکەیان لە ناین و فاتوو[br]وەرگرت لە ٢٢ ئابی ٢٠١٩ 0:03:19.709,0:03:21.769 و بۆ ئیتالیایان نارد. 0:03:21.769,0:03:25.187 سێ ڕۆژ دواتر،[br]هێلکەکانیان لەگەڵ تۆوی 0:03:25.187,0:03:27.737 کەرکەدەنێکی نێرینەی سپی باکوری پیتاند. 0:03:27.737,0:03:32.029 دوای هەفتەیەکی تر، دوو هێلکە[br]توانیان بگەنە قۆناغی گەشەکردنێک 0:03:32.029,0:03:36.111 کە تیایدا کۆرپەلە دەتوانرێت ببەستێندرێت[br]و بۆ داهاتوو هەڵبگیرێت. 0:03:36.111,0:03:41.049 کۆکردنەوەیەکی ترلە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩[br]کۆرپەلەیەکی تری بەرهەمهێنا. 0:03:41.049,0:03:47.919 لە سەرەتاکانی ٢٠٢٠، پلان دانرا سێ جار لە[br]ساڵێکدا هێلکە لە ناین و فاتوو وەربگیرێت 0:03:47.919,0:03:49.809 ئەگەر باری تەندروستییان جێگیربێت. 0:03:49.809,0:03:51.869 لەهەمان کاتدا، توێژەرەوەکان[br]دەگەڕان بەدوای 0:03:51.869,0:03:55.309 دایکە کەرکەدەنێکی سپی باشوری[br]دووگیانکراوی بە دەسکرد- 0:03:55.309,0:03:58.979 کە بەباشی ماوەی دووگیان بوونی[br]پێشووتری تێپەڕاندبێت. 0:03:58.979,0:04:02.289 پلانی چاندنی دەستکرد[br]شتێکە نازانرێت ئەنجامەکەی چی دەبێت- 0:04:02.289,0:04:05.209 کەرکەدەنە سپییە باکوری و باشورییەکان[br]وەچەیان خستۆتەوە 0:04:05.209,0:04:10.149 لە کۆتاییەکانی چاخی بەستەڵەک و[br]لەم دوایانە لە ساڵی ١٩٧٧، 0:04:10.149,0:04:13.859 بۆیە توێژەرەوان گەشیبینن[br]کە کەرکەدەنێکی سپی باشوری 0:04:13.859,0:04:17.109 دەتوانێت تا کۆتایی ماوەی دووگیانی[br]کەرکەدەنێکی سپی باکوری هەڵبگرێت. 0:04:17.109,0:04:20.909 هەروەها، ماوەی دووگیانی هەردوو جۆرەکە[br]هەمان درێژیان هەیە. 0:04:20.909,0:04:24.879 هێشتا، گواستنەوەی کۆرپەلە[br]بۆ کەرکەدەنەکە گرانە 0:04:24.879,0:04:27.179 لەبەر شێوەی کونی زێ مێینەکە. 0:04:27.179,0:04:29.809 ئامنجی کۆتایی،[br]کەوا چەند دەیەکی پێ دەچێت، 0:04:29.809,0:04:34.249 زیاد کردنی وەچەی[br]کەرکەدەنی سپی باکورییە 0:04:34.249,0:04:36.577 لە سەر شێوە ڕەسەنەکەیان. 0:04:36.577,0:04:39.769 توێژینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن[br]کەوا نموونەمان هەبێت لە هەموو تاکێک 0:04:39.769,0:04:45.420 بۆ دروستکردنەوەی گرووپەکە بە هەمان هەمە [br]چەشنی بۆ ماوەیی جۆرەکان سەدەیەک پێش ئێستا. 0:04:45.420,0:04:47.890 هەرچەندە وردەکاری ئەم هەوڵە نایابە 0:04:47.890,0:04:52.146 بەڵام جۆری زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی[br]توقێنەر و لەناوچوون دەبنەوە، 0:04:52.146,0:04:55.529 ئەمە وا دەکات پرسیاری گەورە درووست ببێت: 0:04:55.529,0:04:59.846 ئایا ئێمە بەرپرسیارین لە گەڕاندنەوەی[br]جۆرەکان لە لێواری لەناوچوون، 0:04:59.846,0:05:03.928 بەتایبەتی کە کردارەکانی مرۆڤ[br]ئەوانی بەم ڕۆژە گەیاندووە؟ 0:05:03.928,0:05:06.724 ئایا هەوڵەکەنمان سنورێکی هەیە پێویست بکات[br]فراوانی بکەین 0:05:06.724,0:05:10.196 لە پاراستنی ئەو ئاژەڵانەی هەڕەشەی[br]لەناوچوونیان لەسەرە؟