WEBVTT 00:00:00.760 --> 00:00:02.216 ئەو کاتەی لە قۆناغی پێنج بووم، 00:00:02.240 --> 00:00:06.616 ژمارە ٥٧ی کۆمیکی دی سیم کڕی، 00:00:06.640 --> 00:00:09.376 لە پەڕتووکفرۆشێکی نزیک خۆمان، و 00:00:09.400 --> 00:00:13.096 ئەو پەڕتووکی کۆمیکە ژیانی گۆڕیم. 00:00:13.120 --> 00:00:16.496 تێکەڵەی وشە و وێنەکان شتێکی جوڵاند لە ناو مێشکمدا 00:00:16.520 --> 00:00:18.056 کە قەت پێشتر شتی وام نەدیبوو، و 00:00:18.080 --> 00:00:21.776 یەکسەر کەوتمە خۆشەویستی ئەو ناوەندەی کۆمیکەوە. 00:00:21.800 --> 00:00:24.976 بووم بە خوێنەرێکی سەرسەختی کۆمیک، 00:00:25.000 --> 00:00:26.696 بەڵام قەت نەمدەبرد بۆ قوتابخانە. 00:00:26.720 --> 00:00:32.536 بەشێوەیەکی غەریزەیی، دەمزانی کە پەڕتووکی کۆمیک بۆ ناو پۆل نابێت. 00:00:32.560 --> 00:00:34.976 دایک و باوکم بەدڵنیاییەوە زۆر پشتیوانی ئەوەیان نەدەکرد، و 00:00:35.000 --> 00:00:38.096 دڵنیاش بووم لەوەی کە مامۆستاکانیشم بە هەمان شێوە دەبن. 00:00:38.120 --> 00:00:40.376 هەرچۆنێک بێت، قەت بەکاریان نەدەهێنان بۆ وانە وتنەوە، 00:00:40.400 --> 00:00:44.296 پەڕتووکەکانی کۆمیک و ڕۆمانە وێنەییەکان قەت ڕێگەپێدراو نەبوون بۆ خوێندنەوەی بێدەنگ و بەردەوام، و 00:00:44.320 --> 00:00:47.816 قەتیش لە پێشانگای پەڕتووکی ساڵانەدا نەدەفرۆشران. 00:00:47.840 --> 00:00:50.416 لەگەڵ ئەوەشدا، بەردەوام بووم لە خوێندنەوەی کۆمیکەکان، و 00:00:50.440 --> 00:00:52.056 تەنانەت دەستیشم کرد بە درووستکردنیان. 00:00:52.080 --> 00:00:55.096 دەرئەنجام بووم بە بەرهەمهێنەرێکی کارتۆنی، 00:00:55.120 --> 00:00:57.920 پەڕتووکی کۆمیکم دەکێشا و دەنوسییەوە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان. NOTE Paragraph 00:00:58.680 --> 00:01:00.936 هەروەها بووم بە مامۆستای خوێندنی ئامادەیی. 00:01:00.960 --> 00:01:02.256 لێرە وانەم دەوتەوە: 00:01:02.280 --> 00:01:05.096 قوتابخانەی بیشۆب ئۆ داود لە کالیفۆرنیا، ئۆکلاند. 00:01:05.120 --> 00:01:07.656 کەمێک وانەی بیرکاری، و کەمێکیش هونەرم دەوتەوە، 00:01:07.680 --> 00:01:09.056 بەڵام بە زۆری زانستی کۆمپیوتەر، و 00:01:09.080 --> 00:01:11.496 ماوەی ١٧ ساڵ لەوێ بووم. 00:01:11.520 --> 00:01:13.376 ئەوکاتەی مامۆستایەکی نوێ بووم، 00:01:13.400 --> 00:01:16.536 هەوڵی ئەوەم دەدا پەڕتووکی کۆمیک بێنمە ناو پۆلەکەمەوە. 00:01:16.560 --> 00:01:19.656 بیرمە یەکەم ڕۆژی هەموو پۆلێک بە خوێندکارەکانم دەوت 00:01:19.680 --> 00:01:21.776 کە من وێنەکێشی کارتۆنیشم. 00:01:21.800 --> 00:01:24.896 بۆ ئەوەم نەبوو پلانم هەبێت فێری کۆمیکیان بکەم، 00:01:24.920 --> 00:01:28.936 زیاتر هیوادار بووم کۆمیکەکان وایان لێبکات بە کەسێکی سەرسوڕهێنەرم بزانن. NOTE Paragraph 00:01:28.960 --> 00:01:30.376 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:01:30.400 --> 00:01:31.776 من هەڵە بووم. 00:01:31.800 --> 00:01:33.776 ئەمە ساڵانی ٩٠ەکان بوو، 00:01:33.800 --> 00:01:38.096 ئەوکاتە وەک ئێستا کۆمیک نەبووبوو بە بەشێک لە کلتور. 00:01:38.120 --> 00:01:42.056 خوێندکارەکانم سەرسام نەبوون پێم. وایان دەزانی کەسێکی بێمێشکم. 00:01:42.080 --> 00:01:44.976 لەوەش خراپتر، کاتێک شتەکان خراپ دەبوون لە پۆلەکەم، 00:01:45.000 --> 00:01:48.296 پەڕتووکەکانی کۆمیکیان بەکاردەهێنا وەک ڕێگایەک بۆ بەلاڕێدا بردنم. 00:01:48.320 --> 00:01:50.936 بۆ نموونە دەستیان هەڵدەبڕی و لێیان دەپرسیم، 00:01:50.960 --> 00:01:53.296 "بەڕێز یانگ، پێتوایە کێ شەڕێک دەباتەوە لە نێوان، 00:01:53.320 --> 00:01:54.576 سوپەرمان و هەڵکدا؟" NOTE Paragraph 00:01:54.600 --> 00:01:55.616 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:01:55.640 --> 00:02:00.696 زۆر زوو درکم بەوە کرد کە پێویستە وانە وتنەوە و کارتۆن کێشان جیابکەمەوە. 00:02:00.720 --> 00:02:04.136 پێدەچوو غەریزەکەی لە پۆلی پێنج هەمبوو ڕاست دەرچووبێت. 00:02:04.160 --> 00:02:07.200 پەڕتووکەکانی کۆمیک بۆ ناو پۆل شیاو نەبوو. NOTE Paragraph 00:02:07.800 --> 00:02:09.240 بەڵام دووبارە، من هەڵە بووم. 00:02:09.800 --> 00:02:11.856 چەند ساڵێکی تری وانە وتنەوەم تێپەڕی، و 00:02:11.880 --> 00:02:16.776 هەر زوو درکم بە توانای فێرکردنی پەڕتووکەکانی کۆمیک کرد. 00:02:16.800 --> 00:02:20.336 لە کاتی خوێندنی وەرزێکدا، داوام لێکرا ببم بە شوێنگرەوە بۆ وتنەوەی وانەی جەبری ٢. 00:02:20.360 --> 00:02:24.656 داوام لێکرا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن شوێنگرەوە بم، و وتم زۆرباشە، بەڵام کێشەیەک هەبوو. 00:02:24.680 --> 00:02:28.376 ئەوکاتە، تەکنەلۆجیزانی فێرکاری هەمان قوتابخانەش بووم، 00:02:28.400 --> 00:02:30.296 واتە هەر دوو هەفتە جارێک 00:02:30.320 --> 00:02:33.736 ئەبوو یەک دوو وانەی ئەلجێبرای ٢ لەکیس خۆم بەم 00:02:33.760 --> 00:02:36.576 چونکە لە پۆلێکی تر بووم یارمەتی مامۆستایەکی ترم ئەیا 00:02:36.600 --> 00:02:38.696 لە چالاکییەکی پەیوەندیدار بە کۆمپیتەر. 00:02:38.720 --> 00:02:41.856 بۆ ئەم خوێندکارانەی ئەلجێبرای ٢یان دەخوێند، ئەمە شتێکی خراپ بوو. 00:02:41.880 --> 00:02:44.496 هەبوونی مامۆستایەکی جێگرەوەی درێژخایەن خۆی لەخۆیا شتێکی خراپە، 00:02:44.520 --> 00:02:47.640 بەڵام هەبوونی شوێنگرەوە بۆ ئەو شوێنگرەوەیەش؟ خراپترین شتە. 00:02:48.360 --> 00:02:52.216 لە هەوڵێکدا بۆ دابینکردنی فێربوونێکی باشتر بۆ خوێندکارەکانم، 00:02:52.240 --> 00:02:55.096 دەستمکرد بە گرتنی ڤیدیۆی خۆم کاتێک وانە دەڵێمەوە. 00:02:55.120 --> 00:02:58.736 ئینجا ڤیدیۆکانم ئەیا بە مامۆستا شوێنگرەوەکەم بۆ ئەوەی بۆ خوێندکارەکانی لێباتەوة. 00:02:58.760 --> 00:03:03.216 هەوڵمدەدا هەتا بتوانم کارێک بکەم ئەم ڤیدیۆیانە سەرنج ڕاکێش بن. 00:03:03.240 --> 00:03:05.376 تەنانەت وردەکاری تایبەتی بچووکیشم تێکردبوو. 00:03:05.400 --> 00:03:08.256 بۆ نموونە، دوای ئەوەی پرسیارێکم تەواو دەکرد لەسەر تەختەکە، 00:03:08.280 --> 00:03:09.896 چەپڵەیەکم لێئەیا بەدەستم، و 00:03:09.920 --> 00:03:12.336 یەکسەر تەختەکە بەشێوەیەکی جادووگەری خۆی دەسڕدرایەوە. NOTE Paragraph 00:03:12.360 --> 00:03:13.776 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:03:13.800 --> 00:03:15.360 وامدەزانی شتێکی سەرنجڕاکێشە. 00:03:16.160 --> 00:03:19.016 زۆر دڵنیابووم لەوەی کە خوێندکارەکانم حەزیان لەو شتە ئەبێت، 00:03:19.040 --> 00:03:20.256 بەڵام من هەڵەبووم. NOTE Paragraph 00:03:20.280 --> 00:03:21.656 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:03:21.680 --> 00:03:24.536 ئەم وانە ڤیدیۆییانە کارەسات بوون. 00:03:24.560 --> 00:03:27.136 خوێندکاری وام هەبوو دەهاتن بۆلام و پێیان دەوتم، 00:03:27.160 --> 00:03:29.416 مامۆستا یانگ، وامان دەزانی تۆ کەسێکی بێزارکەریت، 00:03:29.440 --> 00:03:32.896 بەڵام لەسەر ڤیدیۆیکان، تەنانەت بەرگەی سەیرکردنیش ناگرین." NOTE Paragraph 00:03:32.920 --> 00:03:34.536 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:03:34.560 --> 00:03:39.896 بۆیە وەک هەوڵێکی بێچارانەی تر، دەستمکرد بە کێشانی وانەکان وەک کۆمیک، 00:03:39.920 --> 00:03:42.376 زۆر بەخێرایی ئەمەم کرد و هیچ پلانێکم بۆ دانەڕشتبوو. 00:03:42.400 --> 00:03:45.216 خێرا جافێکم دەردەکرد، و یەک لەدوای یەک وێنەم دەکێشا، 00:03:45.240 --> 00:03:47.936 لەگەڵ بەردەوامبوونم بیرمدەکردەوە دواتر چی بڵێم. 00:03:47.960 --> 00:03:49.696 ئەم وانە کۆمیکییانە زۆربەی جارەکان 00:03:49.720 --> 00:03:51.816 لە نێوان چوار بۆ پێنج لاپەڕەدا دەردەچوون، 00:03:51.840 --> 00:03:56.816 ئەمانەم کۆپی دەکرد، و دەمیا بە مامۆستا شوێنگرەوەکەم بیات بە قوتابییەکان. 00:03:56.840 --> 00:03:59.056 زۆریش سەرسام بووم کاتێک زانیم، 00:03:59.080 --> 00:04:01.896 ئەم وانە کۆمیکیانە سەرکەوتوو بوون. 00:04:01.920 --> 00:04:05.456 خوێندکارەکانم داوایان لێدەکردم ئەمانەیان بۆ درووست بکەم 00:04:05.480 --> 00:04:08.416 تەنانەت لەو کاتانەشدا کە خۆشمی لێبووم. 00:04:08.440 --> 00:04:12.536 زیاتر حەزیان بەوە بوو بە شێوەی کارتۆن بمبینن. NOTE Paragraph 00:04:12.560 --> 00:04:14.616 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:04:14.640 --> 00:04:18.336 ئەمە سەری سوڕماندم، چونکە خوێندکارەکانم بەشێکن لە نەوەیەک 00:04:18.360 --> 00:04:20.255 کە بەرامبەر شاشەکان گەورە بوون، 00:04:20.279 --> 00:04:23.496 بۆیە وام بیردەکردەوە کە حەز بەوە بکەن لەسەر شاشەکانەوە فێر ببن 00:04:23.520 --> 00:04:26.056 وەک لە فێربوونی سەر کاغەزێک. 00:04:26.080 --> 00:04:27.736 بەڵام کاتێک قسەم لەگەڵ خوێندکارەکانم کرد 00:04:27.760 --> 00:04:30.976 دەربارەی ئەوەی بۆچی ئەوەندە حەزیان لە وانەی کۆمیکی بووە، 00:04:31.000 --> 00:04:35.376 وردە وردە تێگەشتم لە توانای فێرکردنی کۆمیکەکان. 00:04:35.400 --> 00:04:38.016 یەکەم شت، جیاواز لە کتێبەکانی بیرکاری، 00:04:38.040 --> 00:04:40.616 ئەم وانە کۆمیکییانە بە شێوەی وێنە تێیدەگەیاندیت. 00:04:40.640 --> 00:04:43.456 خوێندکارەکانمان لە کلتورێکدا گەورە بوون کە هەموو شتێک بە بینینە، 00:04:43.480 --> 00:04:46.216 بۆیە ڕاهاتوون لەسەر وەرگرتنی زانیاری بەشێوەی بینین. 00:04:46.240 --> 00:04:49.016 بەڵام جیاواز لە وانەوتنەوە بینینەکانی تر، 00:04:49.040 --> 00:04:53.856 وەک فلیم یان تەلەفزیۆن یان کارتۆنی جوڵاو یان ڤیدیۆ، 00:04:53.880 --> 00:04:56.736 کۆمیکەکان شتێکن من پێیان دەڵێم درێژخایەن. 00:04:56.760 --> 00:05:02.416 لە کۆمیکێکدا، ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو هەموویان لە هەمان لاپەڕەدا جێیدەکرێتەوە. 00:05:02.440 --> 00:05:05.856 ئەمەش واتای ئەوەیە ڕێژەی وەرگرتنی زانیاری 00:05:05.880 --> 00:05:08.600 بە تەواوی لە دەستی خوێنەرەکەدایە. 00:05:09.560 --> 00:05:13.576 کاتێک خوێندکارەکانم لە شتێک تێنەدەگەشتن لە وانەیەکی کۆمیکدا، 00:05:13.600 --> 00:05:17.816 دەیان توانی یەکسەر ئەو بەشە بە خێرایی یان بەخاوی بخوێننەوە بەپێی ویستی خۆیان. 00:05:17.840 --> 00:05:21.816 وەک ئەوە وابوو کۆنترۆڵێکی دوورەدەستیان بدەمێ بۆ هەموو زانیارییەکان. 00:05:21.840 --> 00:05:24.736 ئەوە ڕاست نەبوو بۆ وانە ڤیدیۆییەکانم، و 00:05:24.760 --> 00:05:27.536 تەنانەت بۆ وانەکانی خۆشم دەموتەوە لە پۆلدا. 00:05:27.560 --> 00:05:32.296 کاتێک قسە دەکەم، بەو خێرایی یان خاوییە زانیاری دەگەیەنم کە خۆم دەمەوێت. 00:05:32.320 --> 00:05:35.696 بۆیە بۆ هەندێک خوێندکاری دیاریکراو و هەندێک زانیاری دیاریکراو، 00:05:35.720 --> 00:05:40.656 ئەم دوو لایەنەی ژینگەکەی کۆمیک دەیڕەخسێنێت، سرووشتە بیناییەکەی و درێژخایەنییەکەی، 00:05:40.680 --> 00:05:44.336 دەیکات بە ئامرازێکی فێربوونی بەهێز. NOTE Paragraph 00:05:44.360 --> 00:05:46.336 کاتێک وانەی ئەلجێبرای ٢م دەوتەوە، 00:05:46.360 --> 00:05:50.576 کارم لەسەر خوێندنی ماستەری پەروەردەش دەکرد لە زانکۆی کالیفۆرنیا. و 00:05:50.600 --> 00:05:54.656 زۆریش سەرسام بووم بەم ئەزموونەی هەمبوو لەگەڵ ئەم وانە کۆمیکانە 00:05:54.680 --> 00:05:59.776 بۆیە بڕیارمدا دوایین پرۆژەی ماستەرم لەسەر کۆمیکەکان بێت. 00:05:59.800 --> 00:06:02.776 ویستم بزانم بۆچی فێرکەرە ئەمریکییەکان 00:06:02.800 --> 00:06:08.016 لە مێژوودا هێندە دوودڵ بوون لە بەکارهێنانی پەڕتووکی کۆمیک لە پۆلەکانیاندا. 00:06:08.040 --> 00:06:10.136 ئەم شتەم بۆ دەرکەوت. NOTE Paragraph 00:06:10.160 --> 00:06:12.816 پەڕتووکەکانی کۆمیک بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی فراوان ساڵانی ١٩٤٠ەکان دەرکەوت، 00:06:12.840 --> 00:06:15.256 مانگانە ملیۆنەها دانەی لێدەفرۆشرا، و 00:06:15.280 --> 00:06:17.416 ئەوکاتەش مامۆستایان تێبینیان کرد. 00:06:17.440 --> 00:06:21.416 چەندین مامۆستای داهێنەر دەستیانکرد بە هێنانی کۆمیک بۆ پۆلەکانیان 00:06:21.440 --> 00:06:22.776 وەک تاقیکردنەوە. 00:06:22.800 --> 00:06:26.656 ساڵی ١٩٤٤، "گۆڤاری کۆمەڵناسی فێرکاری" 00:06:26.680 --> 00:06:30.256 تەنانەت بەرگێکی تەواوی دابینکرد بۆ ئەم تەوەرەیە. 00:06:30.280 --> 00:06:32.656 خەریکبوو شتەکان بەرەوپێش دەچوون. 00:06:32.680 --> 00:06:35.056 خەریکبوو مامۆستاکان وردە وردە لە شتەکان تێدەگەشتن. 00:06:35.080 --> 00:06:37.376 بەڵام پیاوێک هاتە مەسەلەکەوە. 00:06:37.400 --> 00:06:41.376 دەروون ناسێکی منداڵان ناوی دکتۆر فریدریک وێرتهام بوو، و 00:06:41.400 --> 00:06:45.336 ساڵی ١٩٥٤، کتێبێکی نوسی بەناوی "فریودانی بێتاوانەکان،" 00:06:45.360 --> 00:06:49.896 کە تیایدا باسی ئەوە دەکات کە کتێبەکانی کۆمیک دەبنە هۆی لاساربوونی منداڵ. NOTE Paragraph 00:06:49.920 --> 00:06:50.976 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:06:51.000 --> 00:06:52.616 ئەو هەڵە بوو. 00:06:52.640 --> 00:06:55.016 دکتۆر وێرتهام خۆی کەسێکی باش بوو. 00:06:55.040 --> 00:06:58.096 زۆربەی ماوەی کارکردنی بەسەربرد لە لێکۆڵینەوە لەسەر لاساری منداڵی، و 00:06:58.120 --> 00:07:03.336 لە کارەکەیدا تێبینی ئەوەی کرد زۆربەی نەخۆشەکانی کتێبی کۆمیک دەخوێننەوە. 00:07:03.360 --> 00:07:07.096 ئەوەی دکتۆر وێرتهام نەیتوانی درکی پێبکات ئەوەیە چلەکان و پەنجاکان، 00:07:07.120 --> 00:07:11.256 هەموو منداڵانی ئەمریکا پەڕتووکی کۆمیکیان دەخوێندەوە. NOTE Paragraph 00:07:11.280 --> 00:07:14.616 دکتۆر وێرتهام کارێکی پڕ گومان دەکات لە سەلماندنی دۆسییەکەی خۆی، 00:07:14.640 --> 00:07:17.976 بەڵام کتێبەکەی توانی ئیلهام ببەخشێت بە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا 00:07:18.000 --> 00:07:20.096 بۆ ئەوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوە ساز بکەن 00:07:20.120 --> 00:07:24.120 هەتا بزانن ئایا بەڕاستی پەڕتووکەکانی کۆمیک دەبنە هۆی لاساری منداڵان. 00:07:24.720 --> 00:07:27.456 ئەم کۆبوونەوانە نزیکەی دوو مانگی خایاند. 00:07:27.480 --> 00:07:31.976 بێ ئەنجام کۆتاییان پێهات، بەڵام زیانێکی گەورەیان گەیاند 00:07:32.000 --> 00:07:36.176 بە ناوبانگی پەڕتووکەکانی کۆمیک لەبەر چاوی خەڵکی ئەمریکادا. NOTE Paragraph 00:07:36.200 --> 00:07:40.536 دوای ئەمە، مامۆستا ئەمریکییە بەتواناکان هەموویان دوورکەوتنەوە، و 00:07:40.560 --> 00:07:42.376 بۆ ماوەی چەندین دەیە دوورەپەرێز بوون لە کۆمیک. 00:07:42.400 --> 00:07:43.856 هەتا ساڵەکانی ١٩٧٠کان 00:07:43.880 --> 00:07:47.336 چەند کەسێکی چاونەترس توانیان ڕێگای خۆیان بکەنەوە. و 00:07:47.360 --> 00:07:49.416 هەتا ئەم ساڵانەی دواییش، 00:07:49.440 --> 00:07:51.136 لەوانەیە دەیەی پێشوو بێت، 00:07:51.160 --> 00:07:54.056 کە کۆمیکەکان قبوڵکردنێکی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینی 00:07:54.080 --> 00:07:55.856 لەنێو فێرکەرە ئەمریکییەکاندا. NOTE Paragraph 00:07:55.880 --> 00:08:00.016 پەڕتووکەکانی کۆمیک و ڕۆمانە وێنەییەکان دواجار ڕێگای خۆیان دەکەنەوە 00:08:00.040 --> 00:08:01.896 بۆ ناو پۆلەکانی ئەمریکا و 00:08:01.920 --> 00:08:05.736 ئەمە تەنانەت لە خوێندنگەی بیشۆب ئۆداود ڕوویدا، ئەو شوێنەی وانەی لێدەڵێمەوە. 00:08:05.760 --> 00:08:07.656 بەڕێز سمیس، یەکێک لە هاوپیشەکانم، 00:08:07.680 --> 00:08:10.616 پەڕتووکی "تێگەشتن لە کۆمیکەکان"ی سکۆت ماککلاود بەکاردێنێت 00:08:10.640 --> 00:08:14.616 لە وانەی وێژە و فیلمەکانیدا، چونکە کتێبەکە ئەو زمانە دەدات 00:08:14.640 --> 00:08:19.736 بە خوێندکارەکانی بۆ باسکردنی پەیوەندی نێوان وشەکان و وێنەکان. 00:08:19.760 --> 00:08:23.656 بەڕێز بێرنس هەموو ساڵێک خوێندکارەکانی ڕادەسپێرێت وتارێکی کۆمیک بنوسن. 00:08:23.680 --> 00:08:27.616 داوا لە خوێندکارەکانی دەکات بە بەکارهێنانی وێنە ڕۆمانێک بنوسن، 00:08:27.640 --> 00:08:30.176 بەڕێز بێرنس داوایان لێدەکات کە بە قوڵی بیر بکەنەوە 00:08:30.200 --> 00:08:32.135 نەک تەنیا دەربارەی چیرۆکەکە 00:08:32.159 --> 00:08:35.176 بەڵکو دەربارەی ئەوەی چیرۆکەکەش چۆن دەگێڕدرێتەوە. و 00:08:35.200 --> 00:08:38.296 خاتوو مورۆکیش کتێبەکەی خۆم چینی لەدایکبووی ئەمریکا" بەکاردێنێت 00:08:38.320 --> 00:08:40.096 بۆ خوێندکارانی ١ی ئینگلیزی. 00:08:40.120 --> 00:08:41.736 بۆ ئەو، ڕۆمانە وێنەییەکان 00:08:41.760 --> 00:08:45.536 ڕێگایەکی مەزنە بۆ بەدیهێنانی ستانداردێکی بنچینەیی هاوبەش. 00:08:45.560 --> 00:08:48.456 ستانداردەکە دەڵێت کە پێویستە خوێندکاران توانای شیکردنەوەیان هەبێت 00:08:48.480 --> 00:08:54.200 کە چۆن پێکهاتە بیناییەکان رۆڵدەگێڕن لە واتا، تۆن، و جوانی نوسینەکەدا. NOTE Paragraph 00:08:54.760 --> 00:08:57.976 لە کتێبخانەکە، خاتوو کاونتس سەرکەوتووانە توانیوێتی 00:08:58.000 --> 00:09:00.336 کۆکراوەیەکی ڕۆمانی وێنەیی بنیات بنێت بۆ قوتابخانەی بیشۆب ئۆداود. 00:09:00.360 --> 00:09:03.536 خاتوو کاونتس و هەموو هاوپیشەکانی لە کتێبخانەکەدا بەڕاستی 00:09:03.560 --> 00:09:06.576 لە هێڵی پێشەوەی پاراستنی کۆمیکەکاندا بوون، 00:09:06.600 --> 00:09:10.096 لە سەرەتاکانی ٨٠کانەوە کاتێک نوسراوێکی کۆڤاری کتێبخانەی قوتابخانە 00:09:10.120 --> 00:09:14.456 ئەوەی خستە ڕوو کە تەنیا هەبوونی ڕۆمانی وێنەیی لەناو کتێبخانەدا 00:09:14.480 --> 00:09:17.256 سەردانکردنی بەڕێژەی لە سەدا ٨٠ بەرزدەکاتەوە و 00:09:17.280 --> 00:09:21.336 هەروەها دەشبێتە هۆی زیادکردنی بەکارهێنانی ماددە ناکۆمیکەکان 00:09:21.360 --> 00:09:22.600 بەڕێژەی لەسەدا ٣٠. NOTE Paragraph 00:09:23.240 --> 00:09:26.656 بە ئیلهام وەرگرتن لەم حەزە نوێبوەوەی مامۆستایانی ئەمریکا، 00:09:26.680 --> 00:09:31.616 بەرهەمهێنەرانی کارتوون ئێستا بەرهەمی فێرکاری زیاتریان هەیە 00:09:31.640 --> 00:09:34.336 بۆ ئەو خوێندکارانەی لە خوێندنی بنەڕەتیدان. 00:09:34.360 --> 00:09:37.536 زۆرێک لەمانە ئاڕاستەی هونەرەکانی زمان کراوە، 00:09:37.560 --> 00:09:39.616 بەڵام هەتا دێت کۆمیک و ڕۆمانی وێنەیی زیاتر 00:09:39.640 --> 00:09:43.136 کاری شیکردنەوە بۆ تەوەرەکانی زانست و بیرکاری دەکەن. 00:09:43.160 --> 00:09:47.656 ڕۆمانە وێنەییەکانی کۆمیکەکانی ستێم وەک ئەم بوارە نەدۆزراوەیە وان، 00:09:47.680 --> 00:09:49.120 ئامادەن بۆ دۆزینەوە. NOTE Paragraph 00:09:49.920 --> 00:09:52.416 ئەمریکا دواجار خەریکە بەو ڕاستییە دەزانێت 00:09:52.440 --> 00:09:56.616 کە کتێبە کۆمیکەکان نابنە هۆی لاساری لە منداڵاندا. NOTE Paragraph 00:09:56.640 --> 00:09:57.656 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:09:57.680 --> 00:10:01.856 کەوا پێویستە لە جانتای ئامرازەکانی هەموو مامۆستایاندا هەبێت. 00:10:01.880 --> 00:10:05.216 هیچ هۆکارێکی باش نییە بۆ دوورخستنەوەی کۆمیک و ڕۆمانی وێنەیی 00:10:05.240 --> 00:10:07.296 لە خوێندکارانی خوێندنی بنەڕەتی. 00:10:07.320 --> 00:10:08.976 بەشێوەی بینین فێریان دەکەن، 00:10:09.000 --> 00:10:11.760 ئەو کۆنترۆڵە دوورەدەستە دەدەنە دەست خوێندکارەکانمان. 00:10:12.520 --> 00:10:15.216 توانا فێرکارییەکەی تێدا هەیە 00:10:15.240 --> 00:10:16.976 ئامادەیە بەکاربهێنرێت 00:10:17.000 --> 00:10:18.680 لەلایەن کەسانی داهێنەری وەک ئێوەوە. NOTE Paragraph 00:10:19.440 --> 00:10:20.656 زۆر سوپاس. NOTE Paragraph 00:10:20.680 --> 00:10:23.760 (چەپڵەلێدان)