1 00:00:00,760 --> 00:00:02,216 ئەو کاتەی لە قۆناغی پێنج بووم، 2 00:00:02,240 --> 00:00:06,616 ژمارە ٥٧ی کۆمیکی دی سیم کڕی، 3 00:00:06,640 --> 00:00:09,376 لە پەڕتووک فرۆشێکی نزیک خۆمان، 4 00:00:09,400 --> 00:00:13,096 ئەو پەڕتووکە کۆمیکە ژیانی گۆڕیم. 5 00:00:13,120 --> 00:00:16,496 تێکەڵەی وشە و وێنەکان شتێکی جوڵاند لە ناو مێشکمدا 6 00:00:16,520 --> 00:00:18,056 کە قەت پێشتر شتی وام نەدیبوو، 7 00:00:18,080 --> 00:00:21,776 یەکسەر کەوتمە خۆشەویستی ئەو ناوەندەی کۆمیکەوە. 8 00:00:21,800 --> 00:00:24,976 بووم بە خوێنەرێکی سەرسەختی کۆمیک، 9 00:00:25,000 --> 00:00:26,696 بەڵام قەت نەم دەبرد بۆ قوتابخانە. 10 00:00:26,720 --> 00:00:32,536 بەشێوەیەکی غەریزەیی، دەمزانی کە پەڕتووکی کۆمیک بۆ ناو پۆل نابێت. 11 00:00:32,560 --> 00:00:34,976 دایک و باوکم بەدڵنیاییەوە زۆر پاڵپشت نەبوون، 12 00:00:35,000 --> 00:00:38,096 دڵنیاش بووم لەوەی کە مامۆستاکانیشم بە هەمان شێوە دەبن. 13 00:00:38,120 --> 00:00:40,376 هەرچۆنێک بێت، قەت لە پۆلدا بەکاریان نەدەهێنان، 14 00:00:40,400 --> 00:00:44,296 پەڕتووکەکانی کۆمیک و ڕۆمانە وێنەییەکان قەت ڕێگەپێدراو نەبوون لە کاتی خوێندنەوە، 15 00:00:44,320 --> 00:00:47,816 قەتیش لە پێشانگای پەڕتووکی ساڵانەدا نەدەفرۆشران. 16 00:00:47,840 --> 00:00:50,416 لەگەڵ ئەوەشدا، بەردەوام بووم لە خوێندنەوەی کۆمیکەکان، و 17 00:00:50,416 --> 00:00:52,156 تەنانەت دەستیشم کرد بە درووستکردنیان. 18 00:00:52,156 --> 00:00:55,096 دەرئەنجام بووم بە بەرهەمهێنەرێکی کارتۆنی، 19 00:00:55,120 --> 00:00:58,100 پەڕتووکی کۆمیکم دەکێشا و دەنوسییەوە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان. 20 00:00:58,680 --> 00:01:00,936 هەروەها بووم بە مامۆستای خوێندنی ئامادەیی. 21 00:01:00,960 --> 00:01:02,256 لێرە وانەم دەوتەوە: 22 00:01:02,280 --> 00:01:05,096 قوتابخانەی بیشۆب ئۆ داود لە کالیفۆرنیا، ئۆکلاند. 23 00:01:05,120 --> 00:01:07,501 کەمێک وانەی بیرکاری، و کەمێکیش هونەرم دەوتەوە، 24 00:01:07,501 --> 00:01:09,056 بەڵام بە زۆری زانستی کۆمپیوتەر، 25 00:01:09,080 --> 00:01:11,496 ماوەی ١٧ ساڵ لەوێ بووم. 26 00:01:11,520 --> 00:01:13,376 ئەوکاتەی مامۆستایەکی نوێ بووم، 27 00:01:13,400 --> 00:01:16,536 هەوڵی ئەوەم دەدا پەڕتووکی کۆمیک بێنمە ناو پۆلەکەمەوە. 28 00:01:16,560 --> 00:01:19,656 بیرمە یەکەم ڕۆژی هەموو پۆلێک بە خوێندکارەکانم دەوت 29 00:01:19,680 --> 00:01:21,776 کە من وێنەکێشی کارتۆنیشم. 30 00:01:21,800 --> 00:01:24,896 بۆ ئەوەم نەبوو پلانم هەبێت فێری کۆمیکیان بکەم، 31 00:01:24,920 --> 00:01:28,936 زیاتر هیوادار بووم کۆمیکەکان وایان لێبکات بە کەسێکی سەرسوڕهێنەرم بزانن. 32 00:01:28,960 --> 00:01:30,376 (پێکەنین) 33 00:01:30,400 --> 00:01:31,776 من هەڵە بووم. 34 00:01:31,800 --> 00:01:33,776 ئەمە ساڵانی ٩٠ەکان بوو، 35 00:01:33,800 --> 00:01:38,096 ئەوکاتە وەک ئێستا کۆمیک نەبوو بوو بە بەشێک لە کلتور. 36 00:01:38,120 --> 00:01:42,056 خوێندکارەکانم سەرسام نەبوون پێم. وایان دەزانی کەسێکی بێمێشکم. 37 00:01:42,080 --> 00:01:44,976 لەوەش خراپتر، کاتێک شتەکان خراپ دەبوون لە پۆلەکەم، 38 00:01:45,000 --> 00:01:48,296 پەڕتووکەکانی کۆمیکیان بەکاردەهێنا وەک ڕێگایەک بۆ بەلاڕێدا بردنم. 39 00:01:48,320 --> 00:01:50,936 بۆ نموونە دەستیان هەڵدەبڕی و لێیان دەپرسیم، 40 00:01:50,960 --> 00:01:53,296 "بەڕێز یانگ، پێتوایە کێ شەڕێک دەباتەوە لە نێوان، 41 00:01:53,320 --> 00:01:54,576 سوپەرمان و هەڵکدا؟" 42 00:01:54,600 --> 00:01:55,616 (پێکەنین) 43 00:01:55,640 --> 00:02:00,696 زۆر زوو درکم بەوە کرد کە پێویستە وانە وتنەوە و کارتۆن کێشان جیابکەمەوە. 44 00:02:00,720 --> 00:02:04,136 پێدەچوو غەریزەکەی لە پۆلی پێنج هەمبوو ڕاست دەرچووبێت. 45 00:02:04,160 --> 00:02:07,200 پەڕتووکەکانی کۆمیک بۆ ناو پۆل شیاو نەبوو. 46 00:02:07,800 --> 00:02:09,240 بەڵام دووبارە، من هەڵە بووم. 47 00:02:09,800 --> 00:02:11,856 چەند ساڵێکی تری وانە وتنەوەم تێپەڕی، و 48 00:02:11,880 --> 00:02:16,776 هەر زوو درکم بە توانای فێرکردنی پەڕتووکەکانی کۆمیک کرد. 49 00:02:16,800 --> 00:02:20,336 لە وەرزێکی خوێندندا، داوام لێکرا ببم بە شوێنگرەوە بۆ وتنەوەی وانەی جەبری ٢. 50 00:02:20,360 --> 00:02:24,656 داوام لێکرا ببم بە شوێنگرەوە و وتم زۆرباشە، بەڵام کێشەیەک هەبوو. 51 00:02:24,680 --> 00:02:28,376 ئەوکاتە، تەکنەلۆجیزانی فێرکاری هەمان قوتابخانەش بووم، 52 00:02:28,400 --> 00:02:30,296 واتە هەر دوو هەفتە جارێک 53 00:02:30,320 --> 00:02:33,736 دەبوو یەک دوو وانەی ئەلجێبرای ٢ لەکیس خۆم بەم 54 00:02:33,760 --> 00:02:36,576 چونکە لە پۆلێکی تر بووم یارمەتی مامۆستایەکی ترم دەدا 55 00:02:36,600 --> 00:02:38,696 لە چالاکییەکی پەیوەندیدار بە کۆمپیتەر. 56 00:02:38,720 --> 00:02:41,856 بۆ ئەم خوێندکارانەی جەبری ٢یان دەخوێند، ئەمە شتێکی خراپ بوو. 57 00:02:41,880 --> 00:02:44,496 هەبوونی مامۆستایەکی جێگرەوەی خۆی لەخۆیدا شتێکی خراپە، 58 00:02:44,520 --> 00:02:47,640 بەڵام هەبوونی شوێنگرەوە بۆ ئەو شوێنگرەوەیەش؟ خراپترین شتە. 59 00:02:48,360 --> 00:02:52,216 لە هەوڵێکدا بۆ دابینکردنی فێربوونێکی باشتر بۆ خوێندکارەکانم، 60 00:02:52,240 --> 00:02:55,096 دەستمکرد بە گرتنی ڤیدیۆی خۆم کاتێک وانە دەڵێمەوە. 61 00:02:55,120 --> 00:02:58,736 ئینجا ڤیدیۆکانم دەدا بە مامۆستا جێگرەوەکەم بۆ ئەوەی پشانی خوێندکارانی بدات 62 00:02:58,760 --> 00:03:03,216 هەوڵمدەدا هەتا بتوانم کارێک بکەم ئەم ڤیدیۆیانە سەرنج ڕاکێش بن. 63 00:03:03,240 --> 00:03:05,376 تەنانەت وردەکاری تایبەتی بچووکیشم تێکردبوو. 64 00:03:05,400 --> 00:03:08,256 بۆ نموونە، دوای ئەوەی پرسیارێکم تەواو دەکرد لەسەر تەختەکە، 65 00:03:08,280 --> 00:03:09,896 چەپڵەیەکم لێ دەدا بەدەستم، 66 00:03:09,920 --> 00:03:12,336 یەکسەر تەختەکە بەشێوەیەکی جادوویی خۆی دەسڕدرایەوە. 67 00:03:12,360 --> 00:03:13,776 (پێکەنین) 68 00:03:13,800 --> 00:03:15,360 وامدەزانی شتێکی سەرنجڕاکێشە. 69 00:03:16,160 --> 00:03:19,016 زۆر دڵنیابووم لەوەی کە خوێندکارەکانم حەزیان لەو شتە ئەبێت، 70 00:03:19,040 --> 00:03:20,256 بەڵام من هەڵەبووم. 71 00:03:20,280 --> 00:03:21,656 (پێکەنین) 72 00:03:21,680 --> 00:03:24,536 ئەم وانە ڤیدیۆییانە کارەسات بوون. 73 00:03:24,560 --> 00:03:27,136 خوێندکاری وام هەبوو دەهاتن بۆلام و پێیان دەوتم، 74 00:03:27,160 --> 00:03:29,416 مامۆستا یانگ، وامان دەزانی تۆ کەسێکی بێزارکەریت، 75 00:03:29,440 --> 00:03:32,896 بەڵام لەسەر ڤیدیۆیکان، تەنانەت بەرگەی سەیرکردنیش ناگرین." 76 00:03:32,920 --> 00:03:34,536 (پێکەنین) 77 00:03:34,560 --> 00:03:39,896 بۆیە وەک هەوڵێکی بێچارانەی تر، دەستمکرد بە کێشانی وانەکان وەک کۆمیک، 78 00:03:39,920 --> 00:03:42,376 زۆر بەخێرایی ئەمەم کرد و هیچ پلانێکم بۆ دانەڕشتبوو. 79 00:03:42,400 --> 00:03:45,216 خێرا جافێکم دەردەکرد، و یەک لەدوای یەک وێنەم دەکێشا، 80 00:03:45,240 --> 00:03:47,936 لەگەڵ بەردەوامبوونم بیرمدەکردەوە دواتر چی بڵێم. 81 00:03:47,960 --> 00:03:49,696 ئەم وانە کۆمیکییانە زۆربەی جارەکان 82 00:03:49,720 --> 00:03:51,816 لە نێوان چوار بۆ پێنج لاپەڕەدا دەردەچوون، 83 00:03:51,840 --> 00:03:56,816 ئەمانەم کۆپی دەکرد، و دەمیا بە مامۆستا شوێنگرەوەکەم بیات بە قوتابییەکان. 84 00:03:56,840 --> 00:03:59,056 زۆریش سەرسام بووم کاتێک زانیم، 85 00:03:59,080 --> 00:04:01,896 ئەم وانە کۆمیکیانە سەرکەوتوو بوون. 86 00:04:01,920 --> 00:04:05,456 خوێندکارەکانم داوایان لێدەکردم ئەمانەیان بۆ درووست بکەم 87 00:04:05,480 --> 00:04:08,416 تەنانەت لەو کاتانەشدا کە خۆشمی لێبووم. 88 00:04:08,440 --> 00:04:12,536 زیاتر حەزیان بەوە بوو بە شێوەی کارتۆن بمبینن. 89 00:04:12,560 --> 00:04:14,616 (پێکەنین) 90 00:04:14,640 --> 00:04:18,336 ئەمە سەری سوڕماندم، چونکە خوێندکارەکانم بەشێکن لە نەوەیەک 91 00:04:18,360 --> 00:04:20,255 کە بەرامبەر شاشەکان گەورە بوون، 92 00:04:20,279 --> 00:04:23,496 بۆیە وام بیردەکردەوە کە حەز بەوە بکەن لەسەر شاشەکانەوە فێر ببن 93 00:04:23,520 --> 00:04:26,056 وەک لە فێربوونی سەر کاغەزێک. 94 00:04:26,080 --> 00:04:27,870 بەڵام کە قسەم لەگەڵ خوێندکارەکانم کرد 95 00:04:27,870 --> 00:04:30,976 دەربارەی ئەوەی بۆچی ئەوەندە حەزیان لە وانەی کۆمیکی بووە، 96 00:04:31,000 --> 00:04:35,376 وردە وردە تێگەشتم لە توانای فێرکردنی کۆمیکەکان. 97 00:04:35,400 --> 00:04:38,016 یەکەم شت، جیاواز لە کتێبەکانی بیرکاری، 98 00:04:38,040 --> 00:04:40,616 ئەم وانە کۆمیکییانە بە شێوەی وێنە تێیدەگەیاندیت. 99 00:04:40,640 --> 00:04:43,690 خوێندکارەکانمان لە کلتورێکدا گەورە بوون کە هەموو شتێک بە بینینە، 100 00:04:43,690 --> 00:04:46,216 بۆیە ڕاهاتوون لەسەر وەرگرتنی زانیاری بەشێوەی بینین. 101 00:04:46,240 --> 00:04:49,016 بەڵام جیاواز لە وانەوتنەوە بینینەکانی تر، 102 00:04:49,040 --> 00:04:53,856 وەک فلیم یان تەلەفزیۆن یان کارتۆنی جوڵاو یان ڤیدیۆ، 103 00:04:53,880 --> 00:04:56,736 کۆمیکەکان شتێکن من پێیان دەڵێم درێژخایەن. 104 00:04:56,760 --> 00:05:02,416 لە کۆمیکێکدا، ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو هەموویان لە هەمان لاپەڕەدا جێیدەکرێتەوە. 105 00:05:02,440 --> 00:05:05,856 ئەمەش واتای ئەوەیە ڕێژەی وەرگرتنی زانیاری 106 00:05:05,880 --> 00:05:08,600 بە تەواوی لە دەستی خوێنەرەکەدایە. 107 00:05:09,560 --> 00:05:13,576 کاتێک خوێندکارەکانم لە شتێک تێنەدەگەشتن لە وانەیەکی کۆمیکدا، 108 00:05:13,600 --> 00:05:17,723 دەیان توانی یەکسەر ئەو بەشە بە خێرایی یان بەخاوی بخوێننەوە بەپێی ویستی خۆیان. 109 00:05:17,723 --> 00:05:21,850 وەک ئەوە وابوو کۆنترۆڵێکی دوورە دەستیان بدەمێ بۆ هەموو زانیارییەکان. 110 00:05:21,850 --> 00:05:24,736 ئەوە ڕاست نەبوو بۆ وانە ڤیدیۆییەکانم، و 111 00:05:24,760 --> 00:05:27,536 تەنانەت بۆ وانەکانی خۆشم کە لە پۆلدا دەمگوتنەوە. 112 00:05:27,560 --> 00:05:32,296 کاتێک قسە دەکەم، بەو خێرایی یان خاوییە زانیاری دەگەیەنم کە خۆم دەمەوێت. 113 00:05:32,320 --> 00:05:35,696 بۆیە بۆ هەندێک خوێندکاری دیاریکراو و هەندێک زانیاری دیاریکراو، 114 00:05:35,720 --> 00:05:40,656 ئەم دوو لایەنەی ژینگەکەی کۆمیک دەیڕەخسێنێت سرووشتە بیناییەکەی و درێژخایەنییەکەی، 115 00:05:40,680 --> 00:05:44,336 دەیکات بە ئامرازێکی فێربوونی بەهێز. 116 00:05:44,360 --> 00:05:46,336 کاتێک وانەی ئەلجێبرای ٢م دەگوتەوە، 117 00:05:46,360 --> 00:05:50,576 کارم لەسەر خوێندنی ماستەری پەروەردەش دەکرد لە زانکۆی کالیفۆرنیا. 118 00:05:50,600 --> 00:05:54,656 زۆریش سەرسام بووم بەم ئەزموونەی هەمبوو لەگەڵ ئەم وانە کۆمیکانە 119 00:05:54,680 --> 00:05:59,776 بۆیە بڕیارمدا دوایین پرۆژەی ماستەرم لەسەر کۆمیکەکان بێت. 120 00:05:59,800 --> 00:06:02,776 ویستم بزانم بۆچی فێرکەرە ئەمریکییەکان 121 00:06:02,800 --> 00:06:08,016 لە مێژوودا هێندە دوودڵ بوون لە بەکارهێنانی پەڕتووکی کۆمیک لە پۆلەکانیاندا. 122 00:06:08,040 --> 00:06:09,986 ئەم شتەم بۆ دەرکەوت. 123 00:06:09,986 --> 00:06:13,191 پەڕتووکەکانی کۆمیک بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی فراوان ساڵانی ١٩٤٠ەکان دەرکەوت، 124 00:06:13,191 --> 00:06:15,256 مانگانە ملیۆنەها دانەی لێدەفرۆشرا، 125 00:06:15,280 --> 00:06:17,416 ئەوکاتەش مامۆستایان تێبینیان کرد. 126 00:06:17,440 --> 00:06:21,416 چەندین مامۆستای داهێنەر دەستیان کرد بە هێنانی کۆمیک بۆ پۆلەکانیان 127 00:06:21,440 --> 00:06:22,776 وەک تاقیکردنەوە. 128 00:06:22,800 --> 00:06:26,656 ساڵی ١٩٤٤، "گۆڤاری کۆمەڵناسی فێرکاری" 129 00:06:26,680 --> 00:06:30,256 تەنانەت بەرگێکی تەواوی دابینکرد بۆ ئەم تەوەرەیە. 130 00:06:30,280 --> 00:06:32,656 خەریکبوو شتەکان بەرەوپێش دەچوون. 131 00:06:32,680 --> 00:06:35,056 خەریکبوو مامۆستاکان وردە وردە لە شتەکان تێدەگەشتن. 132 00:06:35,080 --> 00:06:37,376 بەڵام پیاوێک هاتە مەسەلەکەوە. 133 00:06:37,400 --> 00:06:41,376 دەروون ناسێکی منداڵان ناوی دکتۆر فریدریک وێرتهام بوو، 134 00:06:41,400 --> 00:06:45,336 ساڵی ١٩٥٤، کتێبێکی نوسی بەناوی "فریودانی بێتاوانەکان،" 135 00:06:45,360 --> 00:06:49,896 کە تیایدا باسی ئەوە دەکات کە کتێبەکانی کۆمیک دەبنە هۆی لاساربوونی منداڵ. 136 00:06:49,920 --> 00:06:50,976 (پێکەنین) 137 00:06:51,000 --> 00:06:52,616 ئەو هەڵە بوو. 138 00:06:52,640 --> 00:06:55,016 دکتۆر وێرتهام خۆی کەسێکی باش بوو. 139 00:06:55,040 --> 00:06:58,096 زۆربەی ماوەی کارکردنی بەسەربرد لە لێکۆڵینەوە لەسەر لاساری منداڵ، 140 00:06:58,120 --> 00:07:03,336 لە کارەکەیدا تێبینی ئەوەی کرد زۆربەی نەخۆشەکانی کتێبی کۆمیک دەخوێننەوە. 141 00:07:03,360 --> 00:07:07,096 ئەوەی دکتۆر وێرتهام نەیتوانی درکی پێبکات ئەوەیە چلەکان و پەنجاکان، 142 00:07:07,120 --> 00:07:11,256 هەموو منداڵانی ئەمریکا پەڕتووکی کۆمیکیان دەخوێندەوە. 143 00:07:11,280 --> 00:07:14,616 دکتۆر وێرتهام کارێکی پڕ گومان دەکات لە سەلماندنی دۆسییەکەی خۆی، 144 00:07:14,640 --> 00:07:17,976 بەڵام کتێبەکەی توانی ئیلهام ببەخشێت بە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا 145 00:07:18,000 --> 00:07:20,096 بۆ ئەوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوە ساز بکەن 146 00:07:20,120 --> 00:07:24,120 هەتا بزانن ئایا بەڕاستی پەڕتووکەکانی کۆمیک دەبنە هۆی لاساری منداڵان. 147 00:07:24,720 --> 00:07:27,456 ئەم کۆبوونەوانە نزیکەی دوو مانگی خایاند. 148 00:07:27,480 --> 00:07:31,976 بێ ئەنجام کۆتاییان پێهات، بەڵام زیانێکی گەورەیان گەیاند 149 00:07:32,000 --> 00:07:36,176 بە ناوبانگی پەڕتووکەکانی کۆمیک لەبەر چاوی خەڵکی ئەمریکادا. 150 00:07:36,200 --> 00:07:40,142 دوای ئەمە، مامۆستا ئەمریکییە بەتواناکان هەموویان دوورکەوتنەوە، 151 00:07:40,190 --> 00:07:42,376 بۆ ماوەی چەندین دەیە دوورە پەرێز بوون لە کۆمیک. 152 00:07:42,400 --> 00:07:43,856 هەتا ساڵەکانی ١٩٧٠کان 153 00:07:43,880 --> 00:07:47,336 چەند کەسێکی چاونەترس توانیان ڕێگەی خۆیان بکەنەوە. 154 00:07:47,360 --> 00:07:49,416 هەتا ئەم ساڵانەی دواییش، 155 00:07:49,440 --> 00:07:51,136 لەوانەیە دەیەی پێشوو بێت، 156 00:07:51,160 --> 00:07:54,056 کە کۆمیکەکان پەسندکردنێکی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینی 157 00:07:54,080 --> 00:07:55,856 لەنێو فێرکەرە ئەمریکییەکاندا. 158 00:07:55,880 --> 00:08:00,016 پەڕتووکەکانی کۆمیک و ڕۆمانە وێنەییەکان دواجار ڕێگەی خۆیان دەکەنەوە 159 00:08:00,040 --> 00:08:01,896 بۆ ناو پۆلەکانی ئەمریکا و 160 00:08:01,920 --> 00:08:05,736 ئەمە تەنانەت لە خوێندنگەی بیشۆب ئۆداود ڕوویدا، ئەو شوێنەی وانەی لێدەڵێمەوە. 161 00:08:05,760 --> 00:08:07,656 بەڕێز سمیس، یەکێک لە هاوپیشەکانم، 162 00:08:07,680 --> 00:08:10,616 پەڕتووکی "تێگەشتن لە کۆمیکەکان"ی سکۆت ماککلاود بەکاردێنێت 163 00:08:10,640 --> 00:08:14,616 لە وانەی وێژە و فیلمەکانیدا، چونکە کتێبەکە ئەو زمانە دەدات 164 00:08:14,640 --> 00:08:19,736 بە خوێندکارەکانی بۆ باسکردنی پەیوەندی نێوان وشەکان و وێنەکان. 165 00:08:19,760 --> 00:08:23,656 بەڕێز بێرنس هەموو ساڵێک خوێندکارەکانی ڕادەسپێرێت وتارێکی کۆمیک بنوسن. 166 00:08:23,680 --> 00:08:27,616 داوا لە خوێندکارەکانی دەکات بە بەکارهێنانی وێنە ڕۆمانێک بنوسن، 167 00:08:27,640 --> 00:08:30,176 بەڕێز بێرنس داوایان لێدەکات کە بە قوڵی بیر بکەنەوە 168 00:08:30,200 --> 00:08:32,135 نەک تەنیا دەربارەی چیرۆکەکە 169 00:08:32,159 --> 00:08:35,176 بەڵکو دەربارەی ئەوەی چیرۆکەکەش چۆن دەگێڕدرێتەوە. و 170 00:08:35,200 --> 00:08:38,296 خاتوو مورۆکیش کتێبەکەی خۆم "چینی لەدایکبووی ئەمریکا" بەکاردێنێت 171 00:08:38,320 --> 00:08:40,096 بۆ خوێندکارانی ١ی ئینگلیزی. 172 00:08:40,120 --> 00:08:41,736 بۆ ئەو، ڕۆمانە وێنەییەکان 173 00:08:41,760 --> 00:08:45,536 ڕێگەیەکی مەزنە بۆ بەدیهێنانی ستانداردێکی بنچینەیی هاوبەش. 174 00:08:45,560 --> 00:08:48,456 ستانداردەکە دەڵێت پێویستە خوێندکاران بتوانن شیکردنەوە بکەن 175 00:08:48,480 --> 00:08:54,200 کە چۆن پێکهاتە بیناییەکان رۆڵ دەگێڕن لە واتا، تۆن، و جوانی نوسینەکەدا. 176 00:08:54,760 --> 00:08:57,976 لە کتێبخانەکە، خاتوو کاونتس سەرکەوتووانە توانیوێتی 177 00:08:58,000 --> 00:09:00,336 کۆکراوەیەکی ڕۆمانی وێنەیی بنیات بنێت بۆ قوتابخانە. 178 00:09:00,360 --> 00:09:03,536 خاتوو کاونتس و هەموو هاوپیشەکانی لە کتێبخانەکەدا بەڕاستی 179 00:09:03,560 --> 00:09:06,576 لە هێڵی پێشەوەی پاراستنی کۆمیکەکاندا بوون، 180 00:09:06,600 --> 00:09:10,096 لە سەرەتاکانی ٨٠کانەوە کاتێک نوسراوێکی کۆڤاری کتێبخانەی قوتابخانە 181 00:09:10,120 --> 00:09:14,456 ئەوەی خستە ڕوو کە تەنیا هەبوونی ڕۆمانی وێنەیی لەناو کتێبخانەدا 182 00:09:14,480 --> 00:09:17,256 سەردانکردنی بەڕێژەی لە سەدا ٨٠ بەرزدەکاتەوە و 183 00:09:17,280 --> 00:09:21,336 هەروەها دەشبێتە هۆی زیادکردنی بەکارهێنانی ماددە ناکۆمیکەکان 184 00:09:21,360 --> 00:09:22,600 بەڕێژەی لەسەدا ٣٠. 185 00:09:23,240 --> 00:09:26,656 بە ئیلهام وەرگرتن لەم حەزە نوێبوەوەی مامۆستایانی ئەمریکا، 186 00:09:26,680 --> 00:09:31,616 بەرهەمهێنەرانی کارتوون ئێستا بەرهەمی فێرکاری زیاتریان هەیە 187 00:09:31,640 --> 00:09:34,336 بۆ ئەو خوێندکارانەی لە خوێندنی بنەڕەتیدان. 188 00:09:34,360 --> 00:09:37,536 زۆرێک لەمانە ئاڕاستەی هونەرەکانی زمان کراوە، 189 00:09:37,560 --> 00:09:39,616 بەڵام هەتا دێت کۆمیک و ڕۆمانی وێنەیی زیاتر 190 00:09:39,640 --> 00:09:43,136 کاری شیکردنەوە بۆ تەوەرەکانی زانست و بیرکاری دەکەن. 191 00:09:43,160 --> 00:09:47,656 ڕۆمانە وێنەییەکانی کۆمیکەکانی ستێم وەک ئەم بوارە نەدۆزراوەیە وان، 192 00:09:47,680 --> 00:09:49,120 ئامادەن بۆ دۆزینەوە. 193 00:09:49,920 --> 00:09:52,416 ئەمریکا دواجار خەریکە بەو ڕاستییە دەزانێت 194 00:09:52,440 --> 00:09:56,616 کە کتێبە کۆمیکەکان نابنە هۆی لاساری لە منداڵاندا. 195 00:09:56,640 --> 00:09:57,656 (پێکەنین) 196 00:09:57,680 --> 00:10:01,856 کەوا پێویستە لە جانتای ئامرازەکانی هەموو مامۆستایاندا هەبێت. 197 00:10:01,880 --> 00:10:05,216 هیچ هۆکارێکی باش نییە بۆ دوورخستنەوەی کۆمیک و ڕۆمانی وێنەیی 198 00:10:05,240 --> 00:10:07,296 لە خوێندکارانی خوێندنی بنەڕەتی. 199 00:10:07,320 --> 00:10:08,976 بەشێوەی بینین فێریان دەکەن، 200 00:10:09,000 --> 00:10:11,760 ئەو کۆنترۆڵە دوورە دەستە دەدەنە دەست خوێندکارەکانمان. 201 00:10:12,520 --> 00:10:15,216 توانا فێرکارییەکەی تێدا هەیە 202 00:10:15,240 --> 00:10:16,976 ئامادەیە بەکاربهێنرێت 203 00:10:17,000 --> 00:10:18,680 لەلایەن کەسانی داهێنەری وەک ئێوەوە. 204 00:10:19,440 --> 00:10:20,656 زۆر سوپاس. 205 00:10:20,680 --> 00:10:23,760 (چەپڵەلێدان)