لە ئێستادا، زۆرینەی پەنابەران لە شارەکان نیشتەجێبن وەک لەوەی لە خێوەتگەی پەنابەراندا نیشتەجێن. ئێمە ژمارەی پەنابەرانی جیهانی لە سەرووی ٦٠ لە سەدا مەزەندەیان دەکەین. لەگەڵ ئەوەی زۆربەی پەنابەران لە شارەکان دەژین، پێویستیەکی هەنوکەیی بۆ گۆڕینی ڕیشەیی و تێڕوانینی تازە هەیە. لە بڕی ئەوەی پارە بۆ دروست کردنی باڵەخانەکان بە فێڕۆ بدرێت باشتر دەبێ ئەگەر لە بەرنامەکانی یارمەتیدانی پەنابەران سەرف بکرێت سەرف بکرێت بۆ ئەوەی یارمەتی خۆیان بدەن. (چەپڵە ڕێزان) ئێمە دەبێت هەموو سەروەت و سامانمان لە دوای خۆمان جێبهێڵین. جگە لە لێهاتووی و زانیاریەکانمان. ئەگەر ڕێگە بدرێت ژیانێکی بە بەرهەم بژیت، پەنابەران دەتوانن یارمەتی خۆیان بدەن وهەروەها لە بەرەو پێشبردنی وڵاتی خانەخوێ ڕۆڵیان هەبێت. من لە شارێک بە ناوی بوکاڤو، لە باشووری کیڤو، لە کۆماری دیموکراسی کۆنگۆ لە دایک بووم. من پێنجەم منداڵی خێزانێکی دوانزە منداڵیم. باوکم، پیشەی فیتەر بوو، بە هەموو توانای خۆی کاری دەکرد بۆ ئەوەی من بنێرێتە قوتابخانە. وەک گشت گەنجانی هاوتەمەنم، منیش خەون و پیلانم زۆر هەبوون. دەمویست خوێندن تەواو بکەم، کارێکی باشم دەست کەوێت، هاوسەرگیری بکەم و منداڵی خۆشم هەبێت و پاڵپشتی خێزانەکەشم بکەم. بەڵام ئەمە ڕووی نەدا. نۆ ساڵ لەمەوبەر، لە ساڵی ٢٠٠٨ شەڕ لە وڵاتەکەم ناچاری کردم هەڵبێم بۆ ئۆگاندا. خێزانەکەم لە کامپالای پایتەختی ئۆگەندا پەیوەندیان بە کەمپێکی نیشتەجێبوونی پەنابەرانەوە کرد و تێیدا جێگیر بوون. پێشتر لە وەڵاتەکەم، من لە شاردا دەژیام، هەستمان کرد کامپالا لە خێوەتگەی پەنابەران باشترە. پەنابەران لە شارەکاندا لە یارمەتی نێودەوڵەتى بێبەری کرابوون، تەنانەت دوای ناسینیشیان لەلایەن ڕێکخراوی لە ساڵی ۱۹۹۷دا UNHCR. سەڕەڕای کێشەکانی هەژاری، ئێمە وەک هەژارێکی شارنشین، ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بەربەست بەهۆی دۆخی پەنابەریمان دەبووینەوە، وەک بەربەستی زمان. لە کۆنگۆ، زمانی ڕەسمی فەڕەنسییە. بەڵام لە ئۆگاندا، ئینگلیزییە. لە خوێندن و تەندروستی باش بێ بەش بووین. ئێمە توشی هەراسان کردن، چەوساندنەوە، هەڕەشکردن و جیاکاری دەکراینەوە. ڕێکخراوە خێرخوازییەکان بە زۆری تیشکیان دەخەتە ئاوارەکانی نیشتەجێی ناوچە گوند نیشینەکان، و هیچ شتێکیش لە شارەکان بۆ ئێمە بەردەست نەبوو. بەڵام ئێمە هاوکاری و خێرمان نەدەویست. بەڵکو دەمان ویست کار بکەین و خۆمان پشگیری خۆمان بکەین. لە تاڕاوگەدا پەیوەندیم بە دووهاوڕێی ترم کرد و ڕێکخراوێکمان بۆ پاڵپشتی پەنابەران دامەزراند. یارید-- پەنابەرە ئەفریقییە لاوەکان-- بۆ گەشەپێدانی بنەڕەتی وەک گفتۆگۆیەک لە. کۆمەڵگەی کۆنگۆلیس دەست بەکار بوو. ئێمە پرسیارمان لە خەڵک کرد چۆن دەتوانن خۆیان ڕێکبخەن بۆ. چارەسەر کردنی ئەم کێشانە بەرنامەی یارید بۆ پاڵپشتی، بە چەند قۆناغێک گەشەی کرد، پێشکەوتن لە بواری تۆپێ پێ، بەرەو زمانی ئینگلیزی بۆ دابین کردنی ئامرازی پەیداکردنی بژێوی. تۆپی پێ وزەی لە گەنجی بێ کار و پێک بەستنی خەڵک لە. کۆمەڵگەی جیاواز گۆڕی. وانەی خۆڕایی ئینگلیزی یارمەتی خەڵکیدا تا، لەگەڵ خەڵکی ئۆگەندا تێکەڵ ببن، ڕێگەیان خۆش کرد تا دراوسێکانین. بناسن و کالوپەلەکانیان بفرۆشن. بەرنامەی مەشق پێکردنی گەشەپێدانی، کارامەیی بژێوی ژیان و هەڵ کاری گرنگ بۆ دابین کردنی بژێوی ڕەخساند. ئێمە زۆر خێزانمان بینیوە کەسی بەهێزیان لێ دروست بوو. زۆرێکیان پێویستیان بە یارمەتی ئێمە نەماوە. کاتێ بەرنامەی یارید فراوان بوو، خەڵکی لە نەتەوەی جیاواز لە ئامێز گرت کۆنگەلیس، ڕواندان، بروندیان، سۆمالیس، ینسۆپیان، باشوری سودان. ئەمڕۆ یارید پاڵپشتی زیاد لە۳۰۰۰ هەزار، خێزانی پەنابەرانی کامپالا دەکات و بەردەوامیشە لە پاڵپشتی زیاتر. (چەپڵە ڕێزان) پەنابەران دەیانویست ڕێگەیان پێبدرێت، نەک خێریان پێبکرێت. ئێمە کۆمەڵگەی خۆمان لە هەموو کەس باشتر دەناسین. ئێمە، لە تەنگ و چەڵەمە و بەربەستەکانی بەردەم پەنابەران، بۆ ئەوەی پشت بەخۆیان ببەستن، تێگەیشتبووین. من لە هەموو خەڵک باشتر لە دەستپێشخەریەکانی پەنابەران تێدەگەم. ئەم دەست پێشخەریانە پێویستیان بە پشتگیری و پاڵپشتی نێونەتەوەیی هەیە. ئەم پاڵپشتیەمان پێ ببخەشن کە شایستمانە. و ئێمەش بە زیادەوە سودتان پێدەگەیەنین. زۆر سوپاس بۆ هەمووتان. (چەپڵە ڕێزان)