ڕاستکردنەوەی ئەفسانەکان لەسەر نەخۆشی ئۆ سی دی (نەخۆشی بیری کەڵکەڵەپێکەر و ڕەفتاری بەزۆرپێکراو) ناتاشا سانتۆس
-
0:07 - 0:08هەڵە تێگەشتنێکی باو هەیە
-
0:08 - 0:11کە ئەگەر زۆر بە وریاییەوە
شتەکانت ڕێکبخەیت، -
0:11 - 0:13دەستەکانت بە پاکی بهێڵیتەوە،
-
0:13 - 0:16یان بەوپەڕی وردەکارییەوە پلان
بۆ پشووی کۆتایی هەفتەت دانێیت، -
0:16 - 0:19لەوانەیە ئۆ سی دیت هەبێت،
-
0:19 - 0:24ڕاستییەکەی ئۆ سیدی، کە کورتکراوەی نەخۆشی
بیری کەڵکەڵەپێکەری ڕەفتاری نابەجێپێکەرە، -
0:24 - 0:26نەخۆشییەکی دەروونی زۆر قورسە
-
0:26 - 0:29کە زۆر جار هەڵەتێگەشتن
هەیە بۆی لە کۆمەڵگەدا و -
0:29 - 0:32لە نێو پسپۆڕەکانی بواری دەروونیشدا.
-
0:32 - 0:35کەواتە با بە ڕاستکردنەوەی
چەند ئەفسانەیەک دەستپێکەین. -
0:35 - 0:40ئەفسانەی یەکەم: ڕەفتاری دووبارەبوو یان
نەریتی هاوتایە لەگەڵ ئۆ سی دی. -
0:40 - 0:42وەک ناوەکە ئاماژەی پێدەکات،
-
0:42 - 0:45نەخۆشی بیری کەڵکەڵکەپێکەری ڕەفتاری
نابەجێکەر دوو بەشی هەیە: -
0:45 - 0:50بیرکردنەوە خۆسەپێنەر، وێنە، یان
بزوێنەرەکانی، ناسراون بە کەڵکەڵەپێکەوتن، و -
0:50 - 0:53هەروەها ڕەفتارە بەزۆر پێکراوەکانی
کەسەکە ناچار دەبێ بیکات -
0:53 - 0:57بۆ ڕەواندنەوەی دڵەڕاوکێکەی
ئەو بیرە کەڵکەڵەپێکەرە دروستی دەکات. -
0:57 - 1:00جۆرە ڕەفتارەکانی زۆرجار خەڵک
دەیبەستنەوە بە ئۆ سی دییەوە، -
1:00 - 1:04وەک زۆر شتنی دەست، یان زۆر
دڵنیابوونەوە لە شتەکان، -
1:04 - 1:08لەوانەیە نموونەی مەیلبوون بێت بۆ
بیری کەڵکەڵەپێکەر یان ڕەفتاری ناچاری -
1:08 - 1:11کە زۆرێکمان جار جار خوی ئەیەینێ.
-
1:11 - 1:16بەڵام نەخۆشییە ڕاستەقینەکە زۆر لەوە
دەگمەنتر و وێرانکەرترە. -
1:16 - 1:20کەسەکانی تووشی ئەبن کۆنترۆڵێکی کەم یان
هیچ کۆنترۆڵیان نییە بەسەر بیری کەڵکەڵەپێکەر و -
1:20 - 1:22ڕەفتاری بەزۆر پێکەر،
-
1:22 - 1:24کە زۆر لە کات دەبات و
-
1:24 - 1:28کارەکەت، و قوتابخانە و
ژیانی کۆمەڵایەتیت لێتێک ئەیات -
1:28 - 1:31بە ڕادەیەک کە بێزارییەکی
زۆر دیارت بۆ دروست ئەکات. -
1:31 - 1:37ئەم پێوەرانەی ناسینەوە ئەوەنانەن کە
نەخۆشەکانی ئۆ سی دی جیا ئەکەنەوە -
1:37 - 1:40لەوانەی کە لەوانەیە تەنیا خۆیان
هەر بە وریاییەوە بجوڵێنەوە -
1:40 - 1:42یان زۆر حەز بە پاکی بکەن.
-
1:42 - 1:47ئەفسانەی دووەم: نیشانەی سەرەکی
ئۆ سی دی زۆر دەست شتنە. -
1:47 - 1:52هەرچەندە دەست شتن باوترین وێنەی
ئۆ سی دییە لەناو کلتوری خەڵکدا، -
1:52 - 1:56بیری کەڵکەڵەپێکەر و ڕەفتاری بەزۆر پێکەر
دەکرێت چەندین شێوەی جیاواز وەرگرێت. -
1:56 - 2:00بیری کەڵکەڵەپێکەر دەکرێت وەک ترسی
پیسبوون یان نەخۆشکەوتن دەرکەوێت، -
2:00 - 2:02نیگەرانبوون لە ئازاردانی خەڵکی تر،
-
2:02 - 2:08یان سەرقاڵبوون بە ژمارەکان، شێوەکان،
ڕەوشت، یان ناسنامەی سێکسی. -
2:08 - 2:12ڕەفتاری بەزۆر پێکەریش چەندین شێوە دەگرێت
لە زۆر پاککردنەوە یان دووبارە کردنەوە -
2:12 - 2:15بۆ ڕێکخستنی شت و مەک بە وریاییەوە،
-
2:15 - 2:19یان ڕۆشتن بە شێوازێکی
پێشوەخت دیاریکراودا. -
2:19 - 2:20ئەفسانەی سێیەم:
-
2:20 - 2:25کەسەکانی ئۆ سی دییان هەیە لەوە تێناگەن
کە بە شێوەیەکی نابەجێ دەجوڵێنەوە. -
2:25 - 2:29زۆرێک لە کەسەکانی ئۆ سی دیان هەیە
ڕاستییەکەی تێئەگەن لە پەیوەندی -
2:29 - 2:33نێوان بیری کەڵکەڵەپێکەر و
ڕەفتاری بەزۆر پێکەر. -
2:33 - 2:35نەتوانین بۆ خۆلادان لەم بیرکردنەوە و
هەڵسوکەوتانە -
2:35 - 2:38سەرەڕای ئاگاداربوون لەوەی
کە هەڵسوکەوتی نابەجێن -
2:38 - 2:42بەشێکە لە هۆکاری ئەوەی
بۆچی ئۆ سی دی هێندە بێزارکەرە. -
2:42 - 2:44توشبووانی ئۆ سی دی دەڵێن
هەست بە شێتبوون دەکەن -
2:44 - 2:47بەهۆی ئەزموونکردنی دڵەڕاوکێ
بەهۆی بیرکردنەوەی نابەجێوە و -
2:47 - 2:51قورسە بەلایانەوە کۆنترۆڵی
ڕەفتارە دڵەڕاوکێ ڕەوێنەرەوەکانیان بکەن. -
2:51 - 2:53کەواتە چی ئەبێتە هۆی ئۆ سی دی؟
-
2:53 - 2:56وەڵامە ناخۆشەکە ئەوەیە
کە بەڕاستی نایزانین. -
2:56 - 2:59بەڵام، چەند سەرەداوێکی گرنگمان هەیە.
-
2:59 - 3:02ئۆ سی دی بە نەخۆشییەکی دەماری
زیندەیی دادەنرێت. -
3:02 - 3:06بە واتایەکی تر، توێژینەوەکان ئاماژەن
کە مێشکی توشبووانی ئۆ سی دی -
3:06 - 3:10بە شێوەیەک بەستراوە کە بەشێوەیەکی
دیاریکراو هەڵسوکەوت بکات. -
3:10 - 3:13توێژینەوەکان تیشکیان خستۆتە
سەر سێ بەشی مێشک -
3:13 - 3:17بەشێوەیەکی هەمەجۆر بەرپرسیارن لە ڕەفتاری
کۆمەڵایەتی و پلاندانانی ئاڵۆز، و -
3:17 - 3:19جوڵەی خۆویست، و
-
3:19 - 3:22کاردانەوە سۆزی و پاڵپێوەنراوەکان.
-
3:22 - 3:24بەشەکەی تری مەتەڵەکە
-
3:24 - 3:28ئەوەیە کە ئۆ سی دی پەیوەندی هەیە
بە کەمی ڕێژەی سیرۆتۆنینەوە، -
3:28 - 3:32گەیەنەرێکی دەماری کە بۆ پەیوەندی
نێوان بەشە جیاکانی مێشکە و -
3:32 - 3:35یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی
پرۆسە هەستیارەکاندا، -
3:35 - 3:37وەک مەزاج، توڕەبوون، کۆنترۆڵکردنی
هێزە پاڵنەرەکان، -
3:37 - 3:42نوستن، ئارەزوی خواردن،
پلەی گەرمای لەش و ئازار. -
3:42 - 3:47بەڵام ئایا سیرۆتۆنین و چالاکییەکان لەم
بەشانەی مێشکدا سەرچاوەی ئۆ سی دی -
3:47 - 3:51یان نیشانەکانی هۆکارێکی نەناسراوی
ئەم نەخۆشییەن. -
3:51 - 3:53لەوانەیە ئەوە نەزانین
-
3:53 - 3:57هەتا تێگەشتنێکی باشترمان
دەبێت بۆ مێشک. -
3:57 - 4:00هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە
چارەسەری باش هەیە بۆ ئۆ سی دی، -
4:00 - 4:03وەک دەرمان، کە سیرۆتۆنینی
مێشک زیاد دەکات -
4:03 - 4:07بە کەمکردنەوەی هەڵمژینی
لەلایەن خانەکانی مێشکەوە، -
4:07 - 4:12چارەسەری ڕەفتاری بە وردە وردە
کەمکردنەوەی هەستیاری نەخۆش بۆ دڵەڕاوکێکانیان، و -
4:12 - 4:15هەندێک جاریش چارەسەری
لێدانی کارەبا، -
4:15 - 4:19یان نەشتەرگەری، کاتێک ئۆ سی دی
بە ڕێگاکانی تر چارەسەر نابێت. -
4:19 - 4:22زانینی ئەوەی کە مێشکی خۆت
درۆت لەگەڵدا دەکات -
4:22 - 4:26لەکاتێکدا کە ناتوانیت بەرهەڵستی
فەرمانەکانی بکەیت زۆر وەڕسکەرە. -
4:26 - 4:30بەڵام بە زانیاری و تێگەشتن
هێزی داواکردنی یارمەتی یەت، و -
4:30 - 4:32توێژینەوەکانی داهاتوو لە مێشکدا
-
4:32 - 4:35لەوانەیە دواجار ئەو وەڵامانە
دابین بکات کە بۆی دەگەڕێین.
- Title:
- ڕاستکردنەوەی ئەفسانەکان لەسەر نەخۆشی ئۆ سی دی (نەخۆشی بیری کەڵکەڵەپێکەر و ڕەفتاری بەزۆرپێکراو) ناتاشا سانتۆس
- Speaker:
- Dr. Natascha M. Santos
- Description:
-
هەڵەتێگەشتنێکی باو هەیە کە ئەگەر زۆر بە وریاییەوە شتەکانت ڕێکبخەیت، دەستەکانت بە پاکی بهێڵیتەوە یان بەوپەڕی وردەکارییەوە پلان بۆ پشووی کۆتایی هەفتەت دابنێیت لەوانەیە ئۆ سی دیت هەبێت. ڕاستییەکەی، ئۆ سی دی (نەخۆشی بیری کەڵکەڵەپێکەر و ڕەفتاری بەزۆرپێکراو) نەخۆشییەکی دەروونی مەترسیدارە کە زۆرجار هەڵەتێگەشتن هەیە بۆی لەلایەن کۆمەڵگا و پسپۆڕەکانی بواری دەروونییەوە. ناتاشا سانتۆس ئەو ئەفسانانە ڕاست دەکاتەوە لەسەر ئۆ سی دی.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:51
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Debunking the myths of OCD | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Debunking the myths of OCD | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Debunking the myths of OCD |