Return to Video

ئەفسانەی لوکی و وەستای بینا- ئەلێکس گیندلەر

  • 0:07 - 0:12
    ئاسگارد، جیهانی سەرو سروشت، ئەو شوێنەیە
    کە خواوەندە نەرویجییەکان تێیدا دەژیان.
  • 0:12 - 0:16
    هۆڵی گەورەی شا ئۆدین، ڤاڵهالا،
    تا کۆتایی شاخەکە لەم شوێنەیە
  • 0:16 - 0:20
    و بیفڕۆست، ڕێڕەوی پەلکە
    زێرینە، لەنگەری گرتووە.
  • 0:20 - 0:22
    بەڵام سەڕەڕای ئەوەی
    قەڵەمڕەویان فراوان بوو،
  • 0:22 - 0:27
    لە ڕووی داگیرکەرەکانی،
    وەک جۆتنهایم، بە نەبزیوی وەستابووە
  • 0:27 - 0:30
    کە ڕقیان لە خواوەندەکان دەبووە
    و دەیانویست تێکیان بشکێنن.
  • 0:30 - 0:34
    ڕۆژێک، ثۆر، کە بەهزترین
    خواوەند بوو، لە پشوودابوو،
  • 0:34 - 0:39
    کەسێکی نەناسراو لە سەر
    ئەسپێکی خۆڵەمێشی گەیشت.
  • 0:39 - 0:42
    سوارچاکەکە سەودایەکی سەرسوڕهێنەری
    خستە بەردەم خواوەندەکان.
  • 0:42 - 0:45
    ئەو پەیمانی درووست کردنی گەورەترین
    دیواری پێبەخشین کە کەس نەیدیتوە،
  • 0:45 - 0:50
    بەرزتر لەوەی هەر زەبەلاحێک بتوانێت
    بەسەری بکەوێت و بەهێزتر بەوەی کە تێکبشکێت.
  • 0:50 - 0:55
    لە بەرامبەردا، داوای هاوسەرگێری
    لە خواوەند فریایی کرد،
  • 0:55 - 0:59
    لەگەڵ بەدەست هێنانی مانگ و خۆر.
  • 0:59 - 1:03
    خواوەندەکان داواکەیان ڕەت
    کردەوە و دەیانویست دەری بکەن.
  • 1:03 - 1:07
    بەڵام لۆکی فێلباز، پلانێکی
    شەڕانگێزی داڕشت.
  • 1:07 - 1:10
    داوای لە خواوەندەکان کرد
    سەودایەکە قبوڵ بکەن،
  • 1:10 - 1:16
    بەڵام هەندێک مەرجی بۆ دابنێن
    ئەگەر لە کاتی پێویست تەواو نەبێت.
  • 1:16 - 1:21
    بەم شێوەیە، هیچ لە دەست نادەدن و
    دیوارێکی بەرزیش بە دەست دەهێنن.
  • 1:21 - 1:23
    فرییا ئەم بیرۆکەی بە دڵ نەبوو.
  • 1:23 - 1:26
    بەڵام ئۆدین و خواوەندەکانیتر قایل بوون.
  • 1:26 - 1:28
    لەگەڵ نەناسراوەکە ڕێکەوتن.
  • 1:28 - 1:31
    نەناسراوەکە تەنها یەک زستانی هەبوو
    تا دیوارەکە تەواو بکات.
  • 1:31 - 1:34
    ئەگەر هەر بەشێکی دیاوارەکە
    تا هاوین تەواو نەبێت،
  • 1:34 - 1:36
    بەڵێنەکەی دەدۆڕێنێت.
  • 1:36 - 1:40
    و نابێت هیچ کەسێک یارمەتی بدات.
  • 1:40 - 1:43
    خواوەندەکان پەیمانەکەیان
    بە سوێندی نەشکێنراو واژۆ کرد.
  • 1:43 - 1:47
    و دەبێت دیوارەکە هیچ
    زیانێک بە ئاسگارد نەگەێنێت.
  • 1:47 - 1:52
    بەیانی زوو، نەناسراوەکە بناغەی دیوارەکە
    بە خێراییەکی چاوەڕوان نەکراو قوڵ کرد.
  • 1:52 - 1:57
    لە شەودا، بەرەو شاخەکە بەڕێ
    کەوت بۆ هێنانی بەرد بۆ دیوارەکە.
  • 1:57 - 2:00
    بەڵام لە بەیانی ڕۆژی دواتر گەڕایەوە.
  • 2:00 - 2:02
    خواوەندەکان نیگەران بوون.
  • 2:02 - 2:05
    وەک ڕێکەوتبوون، نەدەبوو هیچ
    کەسێک یارمەتی نەناسراوەکە بدات.
  • 2:05 - 2:10
    بەڵام، سڤادیلفار، ئەسپی نەناسراوەکە،
    گالیسکەیەکی پڕ لە بەردی ڕادەکێشا
  • 2:10 - 2:13
    لە دوای خۆی زەویەکەی قوڵ دەکرد.
  • 2:13 - 2:15
    زستان هات و ڕۆیشت.
  • 2:15 - 2:19
    نەنانسراوەکە بەدەوام بوو و ئەسپەکەشی
    بەردەوام بوو لە ڕاکێشانی گالیسکەکە.
  • 2:19 - 2:22
    نە باران و نە بەفر دەیتوانێت ببێتە
    ڕێگر لە کاری نەناسراوەکە.
  • 2:22 - 2:27
    تەنها ٣ ڕۆژ بۆ هاوین مابوو،
    دیوارەکە بەرز و تێکنەشکێنەر خۆی دەنواند،
  • 2:27 - 2:30
    تەنها درووست کردنی دەرگەی دیوارەکە مابوو.
  • 2:30 - 2:33
    شڵەژان، خواوەندەکان تێگەیشتن کە
    ئەوانە نەک تەنها خوای
  • 2:33 - 2:35
    بە پیتی دەدۆڕێنن،
  • 2:35 - 2:41
    بەبێ مانگ و خۆر، جیهان
    دەکەوێتە ناو تارکییەکی قوڵی ناکۆتا.
  • 2:41 - 2:44
    بیریان کردەوە کە بۆچی بە
    سەودایەکی گێلانە قایل بوون
  • 2:44 - 2:48
    بۆیە، لوکی و ئامۆژگارییە
    خراپەکەیان بە بیر هاتەوە.
  • 2:48 - 2:51
    لە ناکاو، لوکی بە زیرەکی نەدەهاتە بەر چاو.
  • 2:51 - 2:55
    خواوەندەکان هەڕەشەی مردنێکی پر
    ئازاری چاوەڕواننەکراویان لە لوکی کرد
  • 2:55 - 3:00
    ئەگەر ڕێگە بە نەناسراوەکە بدات
    سەوداکەی بباتەوە و داوای مافەکانی بکات.
  • 3:00 - 3:04
    بۆیە، لوکی پەیمانی دا خۆی ئەم
    کێشەیە چارەسەر بکات و بزر بوو.
  • 3:04 - 3:06
    لە دەرەوە، شەو هات،
  • 3:06 - 3:10
    نەناسراوەکەش کەوتە ڕێ بۆ
    هێنانی کۆتا گالیسکەی پڕ بەرد.
  • 3:10 - 3:14
    بەڵام لەو کاتەی کا بانگی
    ئەسپەکەی کرد، مایینێک دەرکەوت.
  • 3:14 - 3:18
    ماینەکە زۆر جوان بوو کە وای کرد
    ئەسپەکە وەڵامی خاوەنەکەی نەداتەوە
  • 3:18 - 3:20
    خۆی لە جڵەو ئازاد کرد.
  • 3:20 - 3:22
    نەناسراوەکە هەوڵیدا
    کە ئەسپەکە بگرێت،
  • 3:22 - 3:26
    بەڵام ماینەکە بەرەو قوڵای دارستنەکە
    ڕای کرد و ئەسپەکەش بە دوای کەوت.
  • 3:26 - 3:28
    نەناسراوەکە زۆر توڕە بوو.
  • 3:28 - 3:31
    تێگەیشت خواوەندەکان لە پشت
    ئەم کارەن و ڕووبەڕوویان بویەوە:
  • 3:31 - 3:33
    نەک وەک وەستایەکی لە سەرەخۆ،
  • 3:33 - 3:38
    بەڵکو لە شێوەی زەبەلاحی ترسناکی شاخەکان.
  • 3:38 - 3:39
    ئەمە هەڵەیەکی گەورە بوو.
  • 3:39 - 3:42
    ثۆر تازە گەڕابوویەوە ئاسگارد،
  • 3:42 - 3:45
    کاتێک خواوەندەکان زانییان
    زەبەلاحێک لێرەیە،
  • 3:45 - 3:47
    لە سوێندەکەیان پەشیمان بوونەوە.
  • 3:47 - 3:49
    تەنها بەخشیش کە زەبەلاحەکە وەری دەگرێت
  • 3:49 - 3:51
    کۆتا شتە کە ئەو چاوی پێدەکەوێت
  • 3:51 - 3:55
    چەکوشی قورسی تۆرە بە ناوی میۆلنێر.
  • 3:55 - 4:00
    لە دوای ئەوەی دوا خشتیان خستە سەر دیوارە
    زەبەلاحەکە، خواوەندەکان ئاهەنگیان گێڕا.
  • 4:00 - 4:02
    بەڵام لوکی دیار نەبوو.
  • 4:02 - 4:05
    چەند مانگێک تێدەپەڕێت
    دوای ئەوەی لوکی دەگەڕێتەوە،
  • 4:05 - 4:09
    جوانویەکی هەشت قاچ خۆڵەمێشیش لەگەڵ بوو.
  • 4:09 - 4:13
    جوانوکە گەورە دەبێت و دەبێت
    ئەسپێکی زەبەلاح بەناوی سلیپنەر
  • 4:13 - 4:18
    و دەبێتە ئەسپی ئۆدین و لە با خێراتر دەبێت.
  • 4:18 - 4:23
    بەڵام ئەم ئەسپە لە کوێوە هاتووە،
    لوکی ئەم نهێنیە بە پەنهانی دەهێڵێتەوە.
Title:
ئەفسانەی لوکی و وەستای بینا- ئەلێکس گیندلەر
Speaker:
ئەلێکس گیندلەر
Description:

تەواوی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-myth-of-loki-and-the-master-builder-alex-gendler
ئاسگارد، جیهانی سەروسروشت، ئەو شوێنەیە کە خواوەندە نەرویجییەکانی تێیدا دەژیان. هۆڵی گەورەی شا ئۆدین، ڤاڵهالا، تا کۆتایی شاخەکە لەم شوێنەیە. و بیفڕۆست، ڕێڕەوی پەلکەزێرینە، لەنگەری گرتووە. بەڵام سەرەڕای ئەوەی قەڵەمڕەوییان فراوان بوو لە ڕووی داگیرکەرەکانی بە نەبزیوی وەستابووە. بەڵام، نەناسراوێک سەردانی کردن و سەودایەکی خستە بەردەستیان. ئەلێکس گیندلەر باسی ئەفسانەی لوکی و وەستای بینا دەکات.

وانەکە لە لایەن ئەلێکس گیندلەر ئامادە کراوە و لە لایەن Hype CG دەرهێنراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:25

Kurdish (Central) subtitles

Revisions