Return to Video

چۆن گەنمەشامی جیهانی داگیر کرد- کریس کینیسلی

  • 0:07 - 0:12
    بەرهەمهێنانی گەنمەشامی ڕێژەی یەک لەسەر
    دەی بەهەمهێنانی دانەوێڵەی داگیر کردەووە.
  • 0:12 - 0:17
    تەنها ئەمریکا بە قەد خاکی
    ئەڵمانیا کێڵگەی گەنمەشامی هەیە.
  • 0:17 - 0:21
    لە کاتێکدا، دانەوێڵەکانیتر
    هەمەچەشن و هەمەجۆرن،
  • 0:21 - 0:29
    نزیکەی سەدا ٩٩ی بەرهەمی گەنمەشامی
    لە یەک جۆر بەرهەم دێت: ددان زەردی 2.
  • 0:29 - 0:32
    ئەمە واتا، مرۆڤ ئەم جۆرە گەنمەشامییە
  • 0:32 - 0:35
    زیاتر لە هەموو شتێکیتر دەچێنێت.
  • 0:35 - 0:39
    کەواتا، چۆن ئەم جۆرە دانەوێڵەیە
  • 0:39 - 0:44
    سەرکەوتوترین چیرۆکی لە
    مێژووی کشتوکاڵ تۆمار کردووە؟
  • 0:44 - 0:48
    نزیکەی نۆ هەزار ساڵ پێش
    ئێستا گەنمەشامی مەیزیشی پێدەوترا،
  • 0:48 - 0:53
    کە لە جۆرێک گەنمەشامی مەکسیکی لە ناوچەی
    ناوەڕاست و باشوری ئەمریکا بەرهەم هاتبوو.
  • 0:53 - 0:57
    تۆوی تیۆسنەت زۆر رەق
    و بەکەڵک خوادن نەدەهات،
  • 0:57 - 1:01
    بەڵام گەڵا و ڕیشاڵەکانی بۆ حەسیر
    درووست کردن بە سوود بوون.
  • 1:01 - 1:07
    لە ماوەی ٤٧٠٠ ساڵدا، ئەم جۆرە
    بۆ خوادنی ئاژەڵان بەرهەم هات،
  • 1:07 - 1:10
    کە تەزووەکانی درێژتر و
    ناوکەکەشی بۆ خواردن شیاو بوو.
  • 1:10 - 1:15
    پاشان مەیز بە ئەمریکادا بڵاوبوویەوە،
    ڕۆڵێکی گرنگی بینی،
  • 1:15 - 1:19
    دانیشتوانە ڕەسەنەکان گەنمەشامییان
    بە دایکە پیرۆز دەناساند،
  • 1:19 - 1:22
    کە وەک خواوەندێک کشتوکاڵی درووست کردووە.
  • 1:22 - 1:27
    کاتێک ئەوروپییەکان گەیشتنە
    ئەمریکا گرنگیان بەم دانەوێڵەیە نەدا.،
  • 1:27 - 1:31
    زۆرێک پێیان وابوو ئەم دانەوێڵەیە هۆکاری
    جیاوازی کەلتوری و جەستەی نێوانیان
  • 1:31 - 1:33
    ئەوروپییەکان و میزۆئەمریکییەکانە.
  • 1:33 - 1:34
    لەگەڵ ئەوەشدا،
  • 1:34 - 1:39
    بەرهەم هێنانی دانەوێڵەی ئەوروپییەکان
    لە خاکی ئەمریکا دەمودەست شکستی هێنا،
  • 1:39 - 1:42
    بۆیە ئەوروپییەکان ناچار
    بوون دانەوێڵەیتر بەکار بهێنن.
  • 1:42 - 1:46
    بەهۆی ئەوەی گەنمەشامییان لا پەسند بوو،
    زوو گوازرایەوە بۆ ئەوروپا،
  • 1:46 - 1:50
    بەهۆی توانایی خۆ گونجاندن لەگەڵ
    کەش و هەوای جیاواز، ئەم دانەوێڵەیە
  • 1:50 - 1:53
    لە چەندین وڵاتی ئەوروپی بەناوبانگ بوو.
  • 1:53 - 1:58
    بەڵام وڵاتی تازەی ویلایەتە یەکگرتووەکان
    پایتەختی گەنمەشامی بوو.
  • 1:58 - 2:02
    لە سەرەتاکانی ١٨٠٠، لە ناوچەی جیاوازی وڵات
  • 2:02 - 2:06
    گەنمەشامی جیاواز لە قەبارە
    و ڕەنگ بەرهەم دەهات.
  • 2:06 - 2:07
    لەگەڵ ئەوەشدا، لە ناوەراستی سەدەی نۆزدە
  • 2:07 - 2:12
    هەمە چەشنی بەرهەمی گەنمەشامی کێشەی
    بۆ گواستەوە و لە قتونان درووست دەکرد،
  • 2:12 - 2:14
    ساغ کردنەوەی لە بازار بۆ
    فرۆشیارانیش قورس بوو.
  • 2:14 - 2:19
    یەکێتییە بازرگانییەکانی وەک یانەی شیکاگۆ،
    هانی جوتیارانی دەدا
  • 2:19 - 2:21
    کە یەک جۆر گەنمەشامی بەرهەم بهێنن.
  • 2:21 - 2:26
    لە کۆڕبەندی جیهانی ١٨٩٣،
    لە کۆتایدا ئەم خەونە هاتە دی،
  • 2:26 - 2:31
    کاتێک گەنمەشامی ددانی زەردی
    جەیمس ریەید قردێلەی شینی بردەوە.
  • 2:31 - 2:35
    لە ماوەی ٥٠ ساڵدا گەنمەشامی
    ددان زەرد لە گشت شوێنێک دەچێنرا.
  • 2:35 - 2:38
    دوای بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیا
    دوای جەنگی جیهانی دووەم،
  • 2:38 - 2:41
    دروێنەی میکانیکی بە
    شێوەیەکی بەرفراوان بەردەست کرا.
  • 2:41 - 2:46
    ئەمە بە واتای ئەوە دێت ئەو
    دروێنە دەستییەی کە ڕۆژێکی پێدەچوو
  • 2:46 - 2:50
    دەتوانرا لە ماوەی ٥ خولەکدا
    دروێنە بکرێت.
  • 2:50 - 2:54
    تەکنەلۆژیایەکیتر جەنگ،
    ماددەی کیمیایی تەقینەوەی ناترۆجینی ئامۆنی،
  • 2:54 - 2:57
    لە کێڵگەکان بەکار دەهێنرا.
  • 2:57 - 2:59
    ئەم بەکارهێنانە بۆ
    پەین و باشکردنی بەرهەم بوو،
  • 2:59 - 3:03
    جوتیارەکان دەیانتوانی کێڵگەکان بە
    شێوەی چڕ و پڕ ساڵ دوای ساڵ بچێنن،
  • 3:03 - 3:08
    بە بێ ئەوەی ساڵانە بەرهەمەکانیان بگۆڕن
    و نایترۆجین بۆ خاک بگێڕنەوە.
  • 3:08 - 3:12
    ئەم پێشکەوتنانە بوونە هۆکاری پەسندی
    گەنمەشامی لای جوتیارە ئەمریکییەکان،
  • 3:12 - 3:16
    یاسای کشتوکاڵی ئەمریکی سنوری بۆ چاندنی
    گەنمەشامی لە لایەن جوتیارانە دانا
  • 3:16 - 3:18
    بۆ دڵنیابوون لە بەرزی نرخی گەنمەشامی.
  • 3:18 - 3:23
    بەڵام لە ساڵی ١٩٧٢ سەرۆک
    ریچارد نیکسۆن ئەم بەربەستەی لادا،
  • 3:23 - 3:27
    کاتێک دانوستانی فرۆشتنی
    دانەوێڵەی لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت دەکرد.
  • 3:27 - 3:31
    لەگەڵ ئەم ڕیکەوتنە ئابورییە و
    تەکنەلۆژیای دوای جەنگی جیهانی دووەم،
  • 3:31 - 3:35
    گەشەی چاندنی گەنمەشامی
    گەشەیەکی جیهانی بەخۆیەوە بینی.
  • 3:35 - 3:40
    بەرهەمە زۆری مەیز بووە هۆی بەکارهێنانی
    ئەم دانەوێڵەیە لە چەندین ژەمەدا.
  • 3:40 - 3:45
    ئاردی گەنمەشامی دەکرێت وەک ماددەی
    چڕکردنەوە لە چەندین بەهەمی بەنزین و لکێنەر
  • 3:45 - 3:51
    یان وەک شیرینکردنەوەیەکی هەرزان بۆ
    بەرهەم هێنانی شلەی تایبەت بەکاربهێنرێت.
  • 3:51 - 3:55
    مەیز بووە هەرزانترین
    بەهەمی خۆراکی ئاژەڵ لە جیهان.
  • 3:55 - 3:58
    ئەمەش ڕێگە خۆشکەر بوو
    بۆ بەهەم هێنانی گۆشتی کەمتێچوو،
  • 3:58 - 4:02
    ئەمەش ڕیگەخۆشکەر بوو بۆ بەرزکردنەوەی
    خواستی گۆشت و گەنمەشامی.
  • 4:02 - 4:07
    لە ئێستادا، مرۆڤ تەنها سەدا ٤٠ی
    دانەوێڵەی بەرهەم هێنراو دەخوات،
  • 4:07 - 4:12
    لە کاتێکدا، سەدای ٦٠ بەرهەمی دانەوێڵە بۆ
    جۆرەکانیتری بازرگانی جیهانی بەکاردەهێنرێت.
  • 4:12 - 4:16
    لەگەڵ ئەوەشدا، بڵاوبوونەوەی
    ئەم دانەوێڵەیە بە خۆرایی نەبوو،
  • 4:16 - 4:21
    سەرچاوە ئاوییەکان بە هۆی پەینی
    نایترۆجینی کێڵگەکانی گەنمەشامی پیس دەبێت.
  • 4:21 - 4:26
    گەنمەشامی بەرپرسیارە لە دەردانی
    گازە کاربۆنییە زیانبەخشەکان،
  • 4:26 - 4:30
    بە هۆی ئەوەی کە ڕیگەخۆشکەرە بۆ
    گەشەی بەرهەمهێنانی گۆشت.
  • 4:30 - 4:35
    بەکارهێنانی شلەی شیرینکەرەوەی گەنمەشامی
    دەبێتەی هۆی قەڵەوی و شەکرە.
  • 4:35 - 4:38
    چاندنی گەنمەشامی هۆکاری
    تاک بەرهەمی کشتوکاڵییە کە
  • 4:38 - 4:43
    دەبێتە مەترسی زیانگەیاندن بە بەرهەمهێنانی
    خۆراک بەتایبەت لەلایەن مێرووە زیانبەخشەکان
  • 4:43 - 4:48
    بە تایبەت یەک ڤایرۆس دەتوانێت کۆی
    بەرهەمی گەنمەشامی جیهان لەناو ببات.
  • 4:48 - 4:51
    گەنمەشامی لە گژوگیایەکەوە
  • 4:51 - 4:54
    بۆ گرنگترین پێداویستی
    پیشەسازی جیهان گۆڕاوە.
  • 4:54 - 5:00
    تەنها کات ڕوونی دەکاتەوە گەنمەشامی
    مرۆڤی بەرەو هەڵدێری نادڵنیایی بردووە.
Title:
چۆن گەنمەشامی جیهانی داگیر کرد- کریس کینیسلی
Speaker:
کریس کینیسلی
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/how-corn-conquered-the-world-chris-kniesly
لە ئێستادا، لە سەرتانسەری جیهان، گەنمەشامی یەک لە سەر دەی کۆی بەرهەمی دانەوێڵەی مرۆڤە. سەدا ٩٩ ی بەرهەمی گەنمەشامی لە یەک تۆوە بەرهەم دێت، ئەویش گەنمەشامی ددان زەردی ژمارە دووە. ئەمە بەمانای ئەوە دێت کە مرۆڤ هیچ دانەوێڵەیەک بە قەد ئاستی گەنمەشامی ددان زەردی ژمارە دوو ناچێنێت. کەواتە چۆن یەک جۆر دانەوێڵە گەورەترین سەرکەوتنی لە بازرگانی دانەوێڵە تۆمار کرد؟ کریس کینیسلی باسی ئەم دانەوێڵە سەرسورهێنەرە دەکات.

وانەکە لە لایەن کریس کینیسلی ئامادە کراوە و لە لایەن Artrake Studio کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:00

Kurdish subtitles

Revisions