Return to Video

٢٤ کاتژمێر لەسەر زەوی، لە یەک وێنەدا

  • 0:00 - 0:03
    سروشت بە ڕێگەی بێ وێنە
    خۆیمان بۆ ئاشکرا دەکات،
  • 0:04 - 0:07
    ئەگەر بوەستین و لە پەنجەرەی
    کاتەوە سەیری جیهان بکەین.
  • 0:08 - 0:09
    لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا،
  • 0:09 - 0:13
    من چاودێری جۆرە مەترسییەکان
    لە هەموو جیهاندا دەکەم،
  • 0:13 - 0:17
    بەکارهێنانی تەکنیکێکی وێنەسازی
    کە کاتی خۆتی پێ بەسەر دەبەیت،
  • 0:17 - 0:19
    بە وشە لە شەوەوە بۆ شەو،
  • 0:19 - 0:21
    هەمووی لە یەک وێنەدا.
  • 0:22 - 0:23
    ڕێگەی پێدام کە سەیری
  • 0:23 - 0:27
    ساتە زووەکان لە نێوان
    ژیانی کێوی و سروشتی بکەم
  • 0:27 - 0:30
    وەک گۆڕینی کات
    بەدرێژایی ڕۆژدا.
  • 0:31 - 0:34
    لە سێرێنگێتی،
    لە ماوەی پێنج هەفتەی وشکەساڵیدا،
  • 0:34 - 0:39
    چاڵێکی ئاو دۆزیەوە
    و بۆ ماوەی ٢٦ کاتژمێر، سەیرم کرد،
  • 0:39 - 0:41
    ژیانی کێوی هەمەجۆر و پێشبڕکێکار
  • 0:41 - 0:45
    ئێمە بەزۆری بەنرخترین سەرچاوەی
    هەسارەکەمان هاوبەش دەکەین:
  • 0:45 - 0:46
    واتە، ئاو.
  • 0:47 - 0:52
    لە دەریاچەی بۆگۆریا لە کینیا، وێنەی
    کۆچکردنە زۆرەکەی فلامینگۆم گرت.
  • 0:52 - 0:55
    ئەمە بەزۆری لە لوتکەی
    وەرزی وشکدا ڕوودەدات،
  • 0:55 - 0:58
    بەڵام گۆڕانی کەش و هەوا بووە هۆی
    هەورە تریشقەیەکی ئێوارە،
  • 0:58 - 1:00
    سەوزکردنی گردە وشکەکان بە ئاسایی
  • 1:00 - 1:05
    و لەگەڵ دروستکردنی جۆگەی ئاوی سازگار کە
    فلامینگۆکان بەئاسودەیی خۆیان تەڕ دەکەن.
  • 1:07 - 1:10
    هەسارەکەمان لە پێش چاوماندا دەگۆرێت.
  • 1:10 - 1:12
    بەڵام بۆ ئەوەی شایەتی
    بۆ گۆڕانکارییە بدەین
  • 1:12 - 1:16
    هەروەها بۆ ئەوەیە کە پەیوەندی
    نێوان هەموو سروشت بەرچاوبێت،
  • 1:16 - 1:18
    بۆ بینینی جوانییە بێکۆتاییەکەی،
  • 1:18 - 1:21
    تاکو بزانین ئەو چەند لە ئێمە گەورەترە،
  • 1:21 - 1:24
    و بۆچی شایەنی شەڕکردنە.
  • 1:25 - 1:29
    لە ساڵی ٢٠١٩دا، بەرگی سەهۆڵی گرینلاند
    گەورەترین توانەوەی خۆی ئەزموون کرد
  • 1:29 - 1:31
    لە مێژووی تۆمارکراودا:
  • 1:31 - 1:35
    ٢٠٠ ملیار تۆن سەهۆڵی ڕژاوتە ناو زەریاوە.
  • 1:36 - 1:37
    کاتێک سەهۆڵە شوشەییەکە دەتوێتەوە،
  • 1:37 - 1:41
    ئەشکەوتی سەهۆڵی وشکانی
    و گەردیلەکانی ناو ئاوی دەریا ئازاد دەکات،
  • 1:41 - 1:44
    لە زنجیرە خۆراکی زەریاکەماندا.
  • 1:44 - 1:46
    پلانکتۆن لەژێرەوە خواردن دەخوات،
  • 1:46 - 1:47
    کریل پلانکتۆن دەخوات،
  • 1:47 - 1:50
    و نەهەنگە پشت چەماوەکان لە کریل دەخۆن.
  • 1:50 - 1:53
    ئەم وێنەسازییە ئەنجامی
    سەیرکردنی منە بە کامێرا
  • 1:53 - 1:56
    بۆنەیەکی ٣٩ کاتژمێرییە بۆ
    نەهەنگە پشت چەماوەکان.
  • 1:58 - 2:01
    ئێمە وا دائەنێین کە گەورەترین
    مەترسی توانەوەی سەهۆڵ
  • 2:01 - 2:03
    دەبێتە هۆی بەزربوونەوەی ئاستی دەریا،
  • 2:03 - 2:05
    کاریگەری بەرچاو لەسەر کەنارەکان
  • 2:05 - 2:08
    و دانیشتوانی جیهان دەبێت.
  • 2:08 - 2:09
    بەڵام لەم وێنەیەدا،
  • 2:09 - 2:12
    بۆمان دەرکەوت کە گەورەترین
    هەڕەشەی توانەوەی سەهۆڵ
  • 2:12 - 2:15
    لەوانەیە توانای زەریاکەمان بێت
    بۆ ئەوەی خۆی دەربکات.
  • 2:16 - 2:17
    بەبێ سەهۆڵ،
  • 2:17 - 2:19
    لەوانەیە زنجیرە
    خۆراکی زەریاکە بشکێت.
  • 2:20 - 2:23
    دروستکردنی ئەم وێنەسازییە
    هۆشی منی کردەوە.
  • 2:23 - 2:26
    ئاواتەخوازم لە ڕێگەی ویستی خۆتانەوە
    سەیری بکەن و بیبینن،
  • 2:26 - 2:28
    لەوانەیە هۆشی ئێوەش بکاتەوە.
Title:
٢٤ کاتژمێر لەسەر زەوی، لە یەک وێنەدا
Speaker:
ستیفن ویلکس
Description:

ستیفن ویلکس وێنەگر دەڵێت : “سروشت بە شێوەی ناوازە خۆیمان بۆ ئاشکرا دەکات، ئەگەر ئێمە لە پەنجەرەیەکی کاتەوە بوەستین و سەیری جیهان بکەین.” بەکارهێنانی تەکنیکێکی تایبەتی وێنەسازی کە دەریبخات چۆن دیمەنی سروشتی لە شەوەوە بۆ شەو لە یەک وێنەدا دەگۆرێت، ویلکس ئاڵۆزیجوانی زەوی و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا دەخاتە ڕوو- هەر لە لەکارکەوتنی کۆچەکانی فلامینگۆ لە ئەفریقاوە بۆ هەڕەشەی توانەوەی سەهۆڵ - بە هێزێکی بێ وێنە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
02:33

Kurdish (Central) subtitles

Revisions Compare revisions