Return to Video

سێ یاساکەی گازەکان: ئەڤۆگادرۆ، بۆیەڵ، چاڕڵس - بڕایەن بێنێت

  • 0:15 - 0:19
    لەکۆمەڵگادا،
    دەبێ ئەو یاسایانە پەیڕەو بکەین کە ڕێکخەرن.
  • 0:19 - 0:22
    ئایا زانیوتە هەموو کردەیەکی کیمیاییش
    چەند یاسایەک جێبەجێدەکەن؟
  • 0:22 - 0:26
    لەڕاستیدا، دەتوانین بەهۆی پەیوەندییەکانەوە
    وەسفی ئەو یاسایانە بکەین.
  • 0:26 - 0:31
    بەو یاسا ئاسانانە دەست پێدەکەین
    کە گازەکان بەڕێوەدەبەن.
  • 0:31 - 0:36
    لە ساڵی 1662، ڕۆبێرت بۆیەڵ درکی بەوە کرد
    کە گازەکان وەڵامدانەی سەرنج ڕاکێشیان هەیە
  • 0:36 - 0:39
    کاتێک لەناو دەفرێکی کردن و
    قەبارەکەیانی گۆڕی.
  • 0:39 - 0:43
    دەبەیەکی بەتاڵ بهێنە و سەرەکەی دابخە.
  • 0:43 - 0:46
    ئیستا دەبەکە بگوشە، ئایا چی ڕوودەدات؟
  • 0:46 - 0:51
    پەستانی ناو دەبەکە زیاد دەکات
    لەکاتێکدا قەبارەکەی کەم دەبێتەوە.
  • 0:51 - 0:55
    تۆ تەنها دەتوانیت ئەو دەفرە زۆر بقوپێنیت
    هەتا گازەکانی ناوی پاڵ بەدەستەوە دەنێن.
  • 0:55 - 1:01
    ئەوە پێی دەوترێت ڕێژەی پێچەوانە،
    و بەهەمان ئەندازە بۆ هەموو گازێگ دەگۆڕێت.
  • 1:01 - 1:06
    کیمیاگەران پێشبنی قەبارەی هەر گازێک دەکەن
    لەهەر پەستانێکدا بەهۆی یاساکەی بۆیەڵەوە.
  • 1:06 - 1:09
    چونکە پەیوەندییەکە هەمیشە وەک خۆیەتی.
  • 1:09 - 1:15
    لە ساڵی 1780، ژاک چاڕڵس تێبینی پەیوەندیەکی
    جیاوازی لەنێوان گازەکان و پلەی گەرمی کرد.
  • 1:15 - 1:18
    ئەگەر قەت باڵۆنی گەرمی هەوات بینیبێت،
    ئەم یاسایەشت بەکردار بینیوە.
  • 1:18 - 1:21
    کاتێک باڵۆنەکان داندراون، ئەوان تەواو
    خاڵین لە هەوا.
  • 1:21 - 1:27
    لەبری فوتێکردن وەکو فودانەی ئاهەنگ،گڕی زۆر
    بۆ گەرمکردنی هەوا بەکاردێت لەناو باڵۆنەکە.
  • 1:27 - 1:31
    کاتێک هەوا گەرم دەبێت، باڵۆنەکە هەوای
    تێدەکرێت چونکە قەبارەی گازەکە زیاد دەکات.
  • 1:31 - 1:35
    هەتا گازەکە گەرمتر بێت، قەبارەکە گەورەترە
    ئەوەش یاساکەی چاڕڵسە.
  • 1:35 - 1:38
    تێبینی بکە،
    ئەم یاسایە لەگەڵ هی بۆیەڵ جیاوازە.
  • 1:38 - 1:40
    یاسەکەی چاڕڵس پەیوەندیەکی ڕاستەوانەیە.
  • 1:40 - 1:44
    کاتێک پلەی گەرمی زیاد بێت،
    قەبارەش زیاد دەکات.
  • 1:44 - 1:47
    سێیەم یاساش نیشاندانی ئاسانە.
  • 1:47 - 1:50
    کاتێک فودانەکانی ئاهەنگ فودەدەیت،
    قەبارە زیاد دەکات.
  • 1:50 - 1:55
    لەکاتی فوتێکردن، دەنکۆڵەی گازی ناو سییەکان
    زۆریان لێدەکرێت بۆناو فودانەکە.
  • 1:55 - 2:01
    ئەمەش وادەکات قەبارەی فودانەکە زیاد بکات.
    ئەوەش یاساکەی ئەڤۆگادرۆیە لە جووڵەدا.
  • 2:01 - 2:04
    کاتێک دەنکۆڵە گازییە تێکراوەکانی
    ناو دەفرێک زیاد دەکات،
  • 2:04 - 2:06
    ئەوا قەبارەکەشی زیاد دەکات.
  • 2:06 - 2:10
    ئەگەر دەنکۆڵەی زیاد لە پێویست تێبکەیت
    خۆت دەزانی دواتر چی ڕوو دەدات.
  • 2:10 - 2:14
    یاساکان لەهەموو شوێنێکن، تەنانەت لەناو
    بچووکترین دەنکۆڵەکانی گازیش.
  • 2:14 - 2:18
    ئەگەر بیان گوشیت، پەستان زیاد دەکات
    چونکە دەنکۆڵەکان بۆلای یەکتر پاڵدەنرێن.
  • 2:18 - 2:22
    بچووکی قەبارە واتا پەستانی بەرز، چونکە
    ئەو دەنکۆڵانەش پاڵ دەنێنەوە.
  • 2:22 - 2:28
    کە پلەی گەرمی زیاد دەکات، گازەکان لەیەکتر
    دوور دەکەونەوە و قەبارەش زیاد دەکات.
  • 2:28 - 2:33
    لە کۆتاییدا، ئەگەر گاز بۆ دەفرێکی داخراو
    زیاد بکەیت، ئەوا قەبارەکە گەورە دەبێت.
  • 2:33 - 2:38
    بەڵام وریابە زیاد لە پێویستی تێ نەکەیت،
    ئەگەرنا کۆتاییەکەی تەقینی باڵۆنەکە دەبێت.
Title:
سێ یاساکەی گازەکان: ئەڤۆگادرۆ، بۆیەڵ، چاڕڵس - بڕایەن بێنێت
Description:

ئایا چۆن باڵۆن و دەبەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە ڕوونکردنەوەی ئەو یاسا جیاوازانەی کە گازەکان بەڕێوەدەبەن؟ ببینە کەچۆن یاساکانی بۆیەڵ، چاڕڵس و ئەڤۆگادرۆ لە تێگەیشتن لەو یاسایانەی تایبەتن بەگازەکان، یارمەتیمان دەدەن.

وانە: بڕایەن بێنێت
کاری ئەنیمەیشن: کۆگنێتیڤ میدیا.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
02:50

Kurdish subtitles

Revisions