ئەفسانەی سندوقەکەی پانەدۆڕا. ئیزلوت گیلیسپی
-
0:07 - 0:08ئایا زانخوازی
-
0:08 - 0:10باشە یان خراپە؟
-
0:10 - 0:12ئەم سروشتە دژیەکە
-
0:12 - 0:14لە کەسایەتییەکی کۆنی گریکەکان کۆدەبێتەوە
-
0:14 - 0:16بە ناوی ئەفسانەی پانادۆرا.
-
0:16 - 0:17بە پیی ئەفسانەکان،
-
0:17 - 0:19ئەو یەکەم ژنی مرۆڤ دەبێت،
-
0:19 - 0:23کە کارە زانخوازییەکەی چەندین
ڕوداو بە دوای خۆیدا دەهێنێت، -
0:23 - 0:27پەنادۆرا لە لایەن خواوەندی ئاگر،
هيفايستوس روحی پێ دەبەخشرێت، -
0:27 - 0:31بە هاوکاری هاوەڵەکانی
هێزی تایبەتی پێ دەبەخشن. -
0:31 - 0:35لە ئەفرۆدۆیت، هەستی قوڵی بۆ دەمێنێتەوە:
-
0:35 - 0:37لە هێرمیس، زیرەکی و
فێربوونی زمانی بۆ دەمێنێتەوە، -
0:37 - 0:42لە ئەسینا، دەست ڕەنگینی
و وردبوونەوەی بۆ دەمێنێتەوە، -
0:42 - 0:45هێرمیس ناوی پانادۆرای پێدەبەخشێت.
-
0:45 - 0:48زیۆس دوو دیاری دەبەخشێتە پانەدۆرا.
-
0:48 - 0:50دیاری یەکەم، زانخوازییە،
-
0:50 - 0:55کە لە ناخی جێگیر
دەبێت و بە زەویدا دەگەڕێت. -
0:55 - 0:59دیاری دووەم، سندوقێکی قورسی نەخشێنراو
-
0:59 - 1:01کە بە باشی داخراو دەبێت.
-
1:01 - 1:05بەڵام هەر شتێک لە ناو سندوقەکەیە بۆ
چاوی مرۆڤ ناشێت، زیوس ئاگاداری دەکاتەوە. -
1:05 - 1:09پێویست بوو بە هیچ جۆرێک نەکرێتەوە.
-
1:09 - 1:13لە سەر زەوی، پانادۆرە دەکەوێتە
خۆشەویستی لەگەڵ تایتانی لێهاتوو ئبيمتيوس -
1:13 - 1:17کە ئەرکی دیزاینکردنی سروشتی زەوی
لە لایەن زیۆسەوە پێ سپێردرا بوو. -
1:17 - 1:20لەگەڵ براکەی پرۆمیسیوس ئیشیان دەکرد،
-
1:20 - 1:22کە یەکەم مرۆڤ دروست دەکات
-
1:22 - 1:25بەڵام تاهەتایە سزادەدرێت بەهۆی دزینی ئاگر.
-
1:25 - 1:27ئبيمتيوس بێ هیوایانە بیری براکەی دەکرد،
-
1:27 - 1:32بەڵام پاندۆرا ئەم
بێهیواییەی خامۆش دەکاتەوە. -
1:32 - 1:34پانەدۆڕا بە دڵخۆشی و
سەرسامانە بە زەویدا دەگەڕا. -
1:34 - 1:38بەڵام زۆر بە سانایی سەرنجی
بۆ شتەکان دەچوو و بێ ئارام دەبوو، -
1:38 - 1:42پرسیاری لە هەموو شتێکی دەوروبەری خۆی
دەکرد بۆ ئەوەی دەربارەی هەموو شتێک بزانێت. -
1:42 - 1:46زۆربەی جار، مێشکی بە
ناوەڕۆکی سندوقەکەوە سەر قاڵ دەبوو. -
1:46 - 1:50ئەم گەنجینەیە دەبێت چی بێت
کە چاوی مرۆڤ نابێت سەیری بکات، -
1:50 - 1:52بۆچی زیۆس بە ئەوی بەخشیوە.
-
1:52 - 1:54پەنجەکانی تامەزرۆی کردنەوەی سندوقەکە بوون.
-
1:54 - 1:57جار جار دڵنیا بوو کە گوێبیستی
دەنگە دەنگی ناو سندوقەکە دەبێت -
1:57 - 1:59ناوەڕۆکی سندوقەکە
دێن و دەچن، -
1:59 - 2:01وەک ئەوەی هەوڵ بدەن ئازاد بکرێن.
-
2:01 - 2:05ناڕونی بارودۆخی سندوقەکە
پانەدۆرای شێت کردبوو. -
2:05 - 2:09بە تێپەڕبوونی کات، پانەدۆرا زیاتر
شێتی سندوقەکە و ناوەڕۆکەکەی دەبێت، -
2:09 - 2:12وەک ئەوەی هێزێکی دەرەکی هانی
بدات بۆ ئەوەی زیاتر خولیای بێت ، -
2:12 - 2:16کە ناوی بەرزتر و بەرزتر دەهێنا.
-
2:16 - 2:18ڕۆژێک ئارامی نامێنێت.
-
2:18 - 2:19خۆی لە ئبيمتيوس دەشارێتەوە،
-
2:19 - 2:22سەیری سندوقە سەیرەکە دەکات.
-
2:22 - 2:24دەیویست سەیرێکی خێرای ناوی بکات،
-
2:24 - 2:27دواتر بۆ هەمیشە سەرنجی
لە سەر ئەم سندوقە لاببات. -
2:27 - 2:30بەڵام لە یەکم چونە ناوەوەی ڕوناکی،
سندوقەکە بە تەواوەتی کرایەوە. -
2:30 - 2:32دەنگی کەمەرشکێن، و ئاژەڵی دڕندە ئاسا
-
2:32 - 2:37وەک هەورێکی دوکەڵدار هاتنە دەرەوە و لە
دەوری پانەدۆرا کۆبوونەوە و هاواریان دەکرد. -
2:37 - 2:38ترسا و پەشۆکا،
-
2:38 - 2:42پەنەدۆرا بێهویانە هەوڵی دەدا
بیانخاتەوە ناو سندوقەکە و زیندانییان بکات. -
2:42 - 2:46بەڵام زیندەوەرەکان ڕێگەی هاتنە دەرەوەیان
دۆزییەوە و وەک هەور دەهاتنە دەرێ. -
2:46 - 2:50لە کاتی دەرچوونی دڕندەکان،
هەستی بە هاتنی مەترسییەکی گەورە کرد. -
2:50 - 2:52زیۆس ئەم بۆکسەی وەک زیندان بۆ
-
2:52 - 2:55ئەو ئاژەڵە دڕندانەی کە
دروستی کردبوون بەکار هێنابوو -
2:55 - 2:56هەر کاتێک ئازاد بکرێن،
-
2:56 - 2:58ناتوانرێت دووبارە زیندانی بکرێنەوە.
-
2:58 - 2:59لە کاتی ڕشتنی فرمێسکدا،
-
2:59 - 3:03پانەدۆڕا لە ناوەڕۆکی بۆکسەکە تێگەیشت.
-
3:03 - 3:06ئەمە سەدای ئەهریمەنی ترسهێنەر نەبوو،
-
3:06 - 3:09بەڵام دەنگدانەوەی مێشکی بوو
کە ئەو دەنگەی دروست دەکرد. -
3:09 - 3:12کاتێک جارێکیتر سەری سندوقەکەی
کردەووە و سەیری ناوەوەی کرد، -
3:12 - 3:16ڕوناکییەکی کەم هاتە دەرەوە و دیار نەما.
-
3:16 - 3:20دوای ئازادکردنی ئەم ڕوناکییە کەمەی
دوا ئازاد کردنی ئەم هەموو دڕندەیە، -
3:20 - 3:22ئازاری نەختێک کەم بوویەوە.
-
3:22 - 3:25تێگەیشت، کە سندوقەکە بکرێتەوە،
هیچ کاتێک وەک خۆی لێنایەتەوە -
3:25 - 3:29هاوشان لەگەڵ خەم و دڵتەنگییەکەی، هیوابەخشی
بە هانای دەچوو بۆ کەم کردنەوە ئازارەکانی. -
3:29 - 3:33لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، بۆکسەکەی
پەنەدۆرا ئاماژەیە بۆ ئەگەری بوونی -
3:33 - 3:35دەرئەنجامی نەزانراو لە
کاتی یاریکردن بە ئاگر. -
3:35 - 3:39بەڵام زانخوازیبوونی پەنەدۆڕا بە هەمان
شێوە ئاماژەیە بۆ دوو سروشتی -
3:39 - 3:41کە چەقی مرۆڤ بوونە.
-
3:41 - 3:43ئایا پێویستە لە هەموو
شتێکی نەزانراو بکۆڵینەوە، -
3:43 - 3:46بۆ هەڵقۆڵینی زەوی بۆ دەستکەوتنی زیاتر،
-
3:46 - 3:47یان هەندێک نهێنی هەیە
-
3:47 - 3:49کەوا باشترە ئاشکرا نەکرێت؟
- Title:
- ئەفسانەی سندوقەکەی پانەدۆڕا. ئیزلوت گیلیسپی
- Speaker:
- ئیزلوت گیلیسپی
- Description:
-
لەم بەستەرە کۆی وانەکە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-myth-of-pandora-s-box-iseult-gillespieپەنەدۆڕا یەکەم ژنی مرۆڤ دەبێت، ئەو لە لایەن خواوەندی ئاگر، هيفايستوس روحی پێ دەبەخشرێت. خواوەندەکان لێهاتوویی زمان زانین، و هەست و دەست ڕەنگینییان پێ بەخشیبوو. زیۆس دوو دیاری پێدەبەخشێت، یەکەم زانخوازیبوون و دووەم سندوقێکی قورس کە سەرەکەی بە باشی داخراوە و پێویستە هیچ کاتێک نەکرێتەوە، ئەم گەنجینەیە پێویستە هیچ کاتێک نەکرێتەوە و بەر چاوی مرۆڤ نەکەوێت. ئیزلوت گیلیسپی باسی نهێنی بۆکسەکەی پانادۆرا دەکات.
وانەکە لە لایەن ئیزلوت گیلیسپیەوە ئامادە کراوە و لە لایەن سیلڤیا پریتۆڤ کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:49
halo fariq approved Kurdish subtitles for The myth of Pandora's box | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The myth of Pandora's box | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The myth of Pandora's box | ||
Ayan Organization accepted Kurdish subtitles for The myth of Pandora's box | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for The myth of Pandora's box | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The myth of Pandora's box | ||
Ayan Organization declined Kurdish subtitles for The myth of Pandora's box | ||
halo fariq rejected Kurdish subtitles for The myth of Pandora's box |