Return to Video

چۆن زمانێک لە لەناوچوون بپارێزرێن؟

  • 0:00 - 0:04
    زمانەکان تەنھا بە شێوەیەکی سروشتی نامرن.
  • 0:05 - 0:08
    خەڵکی واز لە زمانی دایکیان دەھێنن
    چونکە زۆریان لێ دەکرێت.
  • 0:09 - 0:11
    زۆرجار، فشارەكە سياسيیە.
  • 0:11 - 0:13
    لە ١٨٩٢،
  • 0:13 - 0:14
    جەنەڕاڵ
    پرات
  • 0:15 - 0:18
    گووتی کە
    کوشتنی کلتووری دانیشتوانە ڕەسەنەکان
  • 0:18 - 0:21
    تاکە شوێنگرەوەیە بۆ
    کوشتنی دانیشتووە ڕەسەنەکان.
  • 0:22 - 0:25
    ئەو گوتی، "ھیندییەکە بکوژە،"
    "بەڵام مرۆڤەکە بپارێزە."
  • 0:26 - 0:29
    و تا ١٩٧٨، حکومەت ئەوەی ئەنجامدا کە،
  • 0:29 - 0:32
    منداڵە ڕەسەنەکانی لە خێزانەکانیان دابڕاند
  • 0:32 - 0:36
    و زۆریان لێکرا بۆ چوونە خوێندنگەی دەرەکی
    کە لەوێ ناوی ئینگلیزییان لێ دانرا
  • 0:36 - 0:38
    و سزا دەدران لەسەر
    قسەکردن بە زمانی خۆیان.
  • 0:39 - 0:42
    و توانەوەیان لەم کەلتورە
    شێوازێک بوو لە کۆمەڵکوژی.
  • 0:44 - 0:46
    لە ئەمڕۆدا حەوت ھەزار زمان زیندوو
    هەن،
  • 0:46 - 0:49
    بەڵام کەمێکیان لەلایەن
    حکومەتەکەیان دانیان پێدانراوە
  • 0:49 - 0:50
    یان لەسەرھێڵ پشتگیری دەکرێن.
  • 0:51 - 0:53
    بۆیە بۆ خەڵکی زۆربەی زۆری کلتوورەکان،
  • 0:53 - 0:56
    جیهانگیری وەک گۆشەگیری دێتە بەرچاو.
  • 0:57 - 1:00
    واتا واز ھێنان لە زمانی خۆت
    بۆ زمانی کەسێکیتر.
  • 1:01 - 1:03
    و ئەگەر ھیچ شتێک نەگۆڕا،
  • 1:03 - 1:07
    لە ٨٠ ساڵی داهاتوودا،
    دەکرێ نزیکەی ٣٠٠٠ زمان ون بن.
  • 1:08 - 1:10
    بەڵام شتەکان دەگۆڕێن.
  • 1:10 - 1:12
    لە سەرانسەری جیھان،
  • 1:12 - 1:14
    خەڵکی زمانی باووباپیرانیان
    زیندوو دەکەنەوە
  • 1:14 - 1:16
    و کلتووری خۆیان بنیاد دەنێنەوە.
  • 1:17 - 1:19
    ئەوەندەی ئێمە بزانین،
  • 1:19 - 1:23
    زیندووکردنەوەی زمان لە ١٨٠٠ دەستی پێکرد
    لە کاتی ھەستانەوەی دژە سامییەکان،
  • 1:23 - 1:27
    کۆمەڵگەی جولەکەکان سەیری
    زمانی باووباپیرانیان کرد، زمانی عیبری،
  • 1:27 - 1:29
    وەکو ڕێگەیەکی زیندوو کردنەوەی کلتووری.
  • 1:30 - 1:33
    و ھەرچەندە بۆ زیاتر لە
    ١٠٠٠ ساڵ دەنگی نەما،
  • 1:33 - 1:36
    لە پەرتووکی ئاینی جولەکە و فەلسەفەدا
    زۆر باش پارێزرابوو.
  • 1:37 - 1:40
    بۆیە چالاکوانە جولەکەکان
    خوێندیان و فێری منداڵەکانیان کرد،
  • 1:40 - 1:43
    بەخێوکردنی یەکەم قسەکەرە
    خۆییەکان لە ناو ١٠٠ وەچەدا.
  • 1:44 - 1:48
    ئەمڕۆ، ئەمە زمانی
    دایکی پێنج ملیۆن جولەکەیە.
  • 1:48 - 1:50
    و بە لایەنی کەمەوە بۆ من،
  • 1:50 - 1:53
    وەک جوولەکەیەکی ونی
    تواوە لە ناو کەلتوری ئینگلیزی،
  • 1:53 - 1:56
    کۆڵەکەیەکی سەروەری کلتوورییە.
  • 1:57 - 2:00
    دوای دوو هەزار ساڵ،
  • 2:00 - 2:01
    ئێمە هێشتا لێرەین.
  • 2:03 - 2:04
    ئێستا، تا ئەم دواییانە،
  • 2:04 - 2:07
    دووبارە ڕاپەڕاندنەوەی
    زمانی عیبری شتێکی سەیر بوو.
  • 2:07 - 2:09
    کەم زمان ھێندەی
    زمانەکەی ئێمە بە باشی پارێزراون،
  • 2:09 - 2:11
    و دروستکردنی ئیسرائیل،
  • 2:11 - 2:14
    یەکەم دەوڵەتی جولەکە لە
    سەرووی ١٠٠٠ ساڵەوە،
  • 2:14 - 2:16
    بواری بۆ بەکارھێنانی
    ڕۆژانەی زمانی عیبری ڕەخساند.
  • 2:17 - 2:21
    بە شێوەیەکیتر، زۆربەی
    کلتوورەکان چانسێکیان پێنەدرا.
  • 2:21 - 2:23
    (ڤیدیۆ)
    ئێوارە باش، من ئێلیزابێسم
  • 2:23 - 2:25
    و من خەڵکی کۆڕنواڵم.
  • 2:25 - 2:26
    ئەوە زمانی کۆڕنی بوو،
  • 2:26 - 2:28
    زمانی باووباپیرانی کۆڕنواڵ،
  • 2:28 - 2:32
    کە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی تەکنیکی
    وڵاتێکە لە ئینگلتەرای باشوور.
  • 2:33 - 2:36
    لە ١٩٠٠، چالاکوانانی کۆڕنی
    بۆ کلتووری خۆیان جەنگان.
  • 2:37 - 2:39
    زمانەکە بۆ زیاتر لە ١٠٠ ساڵ دەنگی نەما,
  • 2:39 - 2:43
    بەڵام پەرتووک و شانۆی کۆنیان
    بەکارھێنا بۆ فێرکردنی منداڵەکانیان.
  • 2:43 - 2:46
    ھەرچۆنێک بێت، ئەم وەچە
    نوێیەی قسەکەرانی زمانی کۆڕنی
  • 2:46 - 2:47
    بە درێژای کۆڕنواڵ دابەشکران
  • 2:47 - 2:50
    و زمانەکە بە ئازادی بەکار نەدەھات.
  • 2:51 - 2:54
    لە ١٩٩٠، زمانی کۆڕنی زیندوکرایەوە،
  • 2:54 - 2:55
    بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
  • 2:57 - 3:01
    دواتر، لە سەرەتایی ٢٠٠٠ەکان، قسەکەرانی
    لەسەر هێڵی ئینتەرنێت یەکتریان دۆزیەوە
  • 3:01 - 3:05
    گفتوگۆی سەرهێڵیان
    گواستەوە بۆ قسەکردنی ڕۆژانە.
  • 3:06 - 3:09
    لەوێ، بۆنەیی هەفتانە
    و مانگانەکانیان ڕێکدەخست
  • 3:09 - 3:11
    دەیانتوانی کۆببنەوە
    و لە ناو خەڵکی قسە بکەن.
  • 3:12 - 3:15
    ئەمڕۆ، ھەندێ خوێندنگە
    زمانی کۆڕنی فێر دەکەن.
  • 3:15 - 3:17
    زمانی هێمایی کۆرنی هەیە،
  • 3:17 - 3:19
    ڕیکلامی بازرگانی
    ئایسکرێم هەیە،
  • 3:19 - 3:21
    ویکیپێدیا، و هەتا میمەکانیش.
  • 3:22 - 3:24
    (پێکەنین)
  • 3:26 - 3:30
    (پێکەنین)
  • 3:30 - 3:33
    و جارێکی تر لەگەڵ سەلامەتی زمانەکەیان،
  • 3:33 - 3:35
    خەڵکی کۆڕن واڵ
    تێگەشتنی خۆیان پاراست
  • 3:35 - 3:38
    وەکو نەتەوەیەکی سێڵتی
    بە درێژایی ئێرلەندا، سکۆتلەندا و وەیڵس.
  • 3:39 - 3:41
    هەوڵی توانەوە
    لە کەلتوری ئینگلیزییان تێکشکاند
  • 3:41 - 3:44
    و گوتیان ، "ئێمە وڵاتێک نین لە ئینگلتەرا.
  • 3:44 - 3:46
    ئێمە خەڵکێکین خاوەن مافین.
  • 3:46 - 3:47
    و ھێشتا لێرەین."
  • 3:48 - 3:49
    و ئەوان بە تەنھا نین.
  • 3:49 - 3:54
    ھۆزی تونیکا-بیلۆکسی لویزیانا
    زمانی باووباپیرانیان زیندوو دەکەنەوە.
  • 3:54 - 3:56
    (ڤیدیۆ)
    من ناوم تییانایە.
  • 3:56 - 3:59
    ھاوڕێکانم، بە "زریانی ھێمن" بانگم دەکەن.
  • 4:00 - 4:02
    ئەمە لە ١٩٨٠کان دەستی پێ کرد،
  • 4:02 - 4:04
    کاتێک دۆنا پیێریت و خێزانەکەی
  • 4:04 - 4:06
    دەستیان بە گەشت کردن کرد
    بۆ باتن ڕووژ و نیو ئۆڕلانس
  • 4:06 - 4:10
    بۆ لەبەرگرتنەوەی ئەو فەرھەنگە کۆنەکانی ناو
    ئەرشیفی زانکۆ.
  • 4:11 - 4:13
    ئامانجەکە بۆ خوێندنی تونیکا بوو
  • 4:13 - 4:17
    و بۆ فێرکردنی منداڵەکان و
    بڵاوکردنەوەی بوو لەگەڵ کۆمەڵگە.
  • 4:17 - 4:21
    ئەمڕۆ، ئەوان ڕابەرایەتی
    ژیانەوەی تونیکا دەکەن.
  • 4:21 - 4:26
    لە ٢٠١٤ەوە، نزیکەی ١٠٠ قسەکەر
    لە پۆلەکان وانە دەخوێنن،
  • 4:26 - 4:29
    و بە گوێرەی ھەژمارێکی دانیشتوانی ٢٠١٧،
  • 4:29 - 4:32
    ٣٢ قسەکەری زمانڕەوان،
  • 4:32 - 4:34
    ھەندێک لەوان، وەکو ئێلیزابێثی خوشکی دۆنا،
  • 4:34 - 4:36
    تونیکا فێری منداڵەکانیان دەکەن.
  • 4:36 - 4:38
    ئەو قسەکەرە نوێیانە ناوەڕۆک دروست دەکەن.
  • 4:38 - 4:41
    ڤیدیۆی فەیسبووک و ھەروەھا میمەکان.
  • 4:41 - 4:43
    (پێکەنین)
  • 4:44 - 4:46
    (پێکەنین)
  • 4:47 - 4:49
    (پێکەنین)
  • 4:49 - 4:50
    و تا زیاتر بڵاو بکەنەوە،
  • 4:50 - 4:53
    زیاتر ئیلھام دەبەخشن بە خەڵکی تونیکا
    بۆ ئەوەی بەشدار بن.
  • 4:54 - 4:58
    لەم دواییانە، ئەندامی ھۆزێک کە لە تێکساس
    دەژی لە فەیسبووک بۆ ئێلیزابێسی نووسی،
  • 4:58 - 5:01
    دەیپرسی چۆن بڵێم "خوایە
    ڕەحم بەم زەوییە بکە."
  • 5:02 - 5:03
    ئەوە بۆ ھێمای گۆڕەپانێک بوو،
  • 5:03 - 5:06
    بەمە دەیتوانی ئەوە پیشانی دراوسێکانی
    بدات کە کلتوورەکەی زیندووە
  • 5:07 - 5:08
    و ڕزگار دەبێت.
  • 5:09 - 5:11
    ئێستا، زمانی عیبری، کۆڕنی، تونیکا
  • 5:11 - 5:15
    سێ نمونەن لە شەپۆلی خەباتی
    زمانی ھەر کیشوەرێک.
  • 5:16 - 5:19
    و ئەگەر ئەوان قسەکەری جێریایی
    دەربەندی دوورگەکان بن،
  • 5:19 - 5:23
    یان قسەکەری زمانی ھێمای
    کینی لە نایرۆبی بن،
  • 5:23 - 5:26
    ھەموو کۆمەڵگەکان ئیش بۆ پاراستن
    و چاککردنەوەی زمانێک دەکەن
  • 5:26 - 5:29
    بە شێوەیەکی گشتی یەک شتیان ھەیە: میدیا،
  • 5:29 - 5:31
    بەمە زمانەکەیان دەکرێ
    بڵاو بکرێتەوە و فێر بکرێت.
  • 5:32 - 5:34
    و کە ئینتەرنێت گەشە دەکات،
  • 5:34 - 5:36
    ڕێگە و داھێنانی میدیا فراوان دەکات،
  • 5:38 - 5:41
    ڕێگەخۆشکردن بۆ پاراستن و زیندووکردنەوەی
    زمانی باووباپیران
  • 5:41 - 5:43
    ئێستا زیاتر لە ھەموو کاتێک گونجاوترە.
  • 5:44 - 5:46
    کەواتە زمانی باووباپیرانی تۆ چییە؟
  • 5:46 - 5:49
    ھی من عیبری، ییدی، ھەنگاری،
    ئێرلەندی و سکۆتلەندی،
  • 5:49 - 5:51
    لەگەڵ ئەوەشدا من بە ئینگلیزی گەورە بووم.
  • 5:52 - 5:56
    و لە بەختی باشی من، ھەر یەکێک
    لەو زمانانە لەسەر ھێڵ بوونی ھەیە.
  • 5:56 - 5:58
    بەتایبەت عیبری --
    لە ئایفۆنەکەمدا دام بەزاندووە،
  • 5:58 - 6:00
    و پشتگیری کراوە لەلایەن
    وەرگێڕانی گوگڵ،
  • 6:00 - 6:02
    ھەتا ڕاستکردنەوەی
    خۆکارانەشی ھەیە.
  • 6:02 - 6:05
    و کاتێک زمانەکەت بەم شێوە
    فراوانە پشتگیری نەکرا،
  • 6:05 - 6:07
    ھانتان دەدەم بۆ ئەوەی بیپشکنن،
  • 6:07 - 6:11
    چونکە شانسەکان بریتین لە، کەسێک، شوێنێک،
    کە لەسەر ھێڵ دەستی پێی کردووە.
  • 6:11 - 6:17
    چاککردنەوەی زمانەکەت و
    لە ئامێز گرتنی کلتوورەکەت
  • 6:17 - 6:21
    ڕێگەیەکی بەھێزە بۆ ئەوەی ببی
    بە خۆت لە سەردەمی جیھانگەری،
  • 6:21 - 6:24
    چونکە وەک لەو دواییانەدا
    فێربووم کە بەزمانی عیبری بڵێم،
  • 6:24 - 6:27
    "'nḥnw 'dyyn k'n" --
  • 6:27 - 6:28
    ئێمە ھێشتا لێرەین.
  • 6:29 - 6:30
    سوپاس.
  • 6:30 - 6:34
    (چەپڵەلێدان)
Title:
چۆن زمانێک لە لەناوچوون بپارێزرێن؟
Speaker:
دانییاڵ بۆگر یودڵ
Description:

لە ٨٠ ساڵی داھاتوودا، نزیکەی ٣٠٠٠ زمان لەناو دەچن. ھەمووی بەھۆی بێدەنگبوونی کلتوورەکانیانەوە. لەم قسە کردنە خێرایەدا، چالاکوانی زمان دانیاڵ بوگرێ یودێڵ پیشانمان دەدات چۆن خەڵکی لە سەرانسەری جیھان ڕێگەی نوێ دەدۆزنەوە بۆ زیندووکردنەوەی زمانی باووباپیرانیان و سەر لە نوێ بنیاد نانەوەی نەریت و کلتوورەکەیان. لەگەڵ ئەوەشدا ھەموومان ھان دەدات بۆ گەڕان بە دوای زمانی باپیرانمان. دەڵێت، "چاککردنەوەی زمانەکەتان و لە ئامێز گرتنی کلتوورەکەتان، ڕێگەیەکی بەھێزە بۆ بوون بە خۆت”

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:46

Kurdish (Central) subtitles

Revisions