چۆن پێدانەوەی قەرز بە خزمەتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاکان ئەگۆڕێت
-
0:01 - 0:03زۆربەتان ئەزانن
-
0:03 - 0:08ئەو ململانێیانە چین تووشی کیشوەرە
خۆشەویستەکەم، ئەفریقا، ئەبێتەوە. -
0:09 - 0:11زۆر کەس هەژارن.
-
0:11 - 0:14ملیۆنەها کچ ناتوانن
بچن بۆ قوتابخانە. و -
0:14 - 0:18کاری پێویست نییە بۆ دانیشتووانەکەی
بەخێرایی لە زۆربووندان. -
0:19 - 0:21هەموو ڕۆژێک،
-
0:21 - 0:25سی و سێ هەزار گەنج ئەچنە ناو
گەڕان بۆ کاردا. -
0:25 - 0:29ئەوە ١٢ ملیۆن کەس ئەکات بۆ ٣ ملیۆن
کاری ڕەسمی. -
0:29 - 0:31لە ئەفریقای خوار سەحارا،
-
0:31 - 0:37لە چوار گەنج کەمتر لە یەکێک ئەتوانێت
کارێکی دەستکەوێ مووچەی هەبێت. -
0:37 - 0:39دەرفەتەکانی جێگیرکردنی ژیان
-
0:39 - 0:43کەمتریشە بۆ ژنە گەنجە هەژارەکانی
ناوچەکانی دەرەوەی شارەکان. -
0:44 - 0:46ناتوانن بچن بۆ خوێندن. و
-
0:46 - 0:51مووچە، و قەرز یان زەوییان
بۆ بەردەست نییە -
0:51 - 0:52وەک پیاوەکان.
-
0:52 - 0:55ئەمەش تەواوی کۆمەڵگاکان ئەهێڵێتەوە
-
0:55 - 0:59لە سوڕێکی کوشندەی هەژاری،
نایەکسانی، و بێهیواییدا. -
1:00 - 1:04بەڵام بۆ ئەوە لێرە نیم ئەو
ناخۆشی و نەهامەتییانە بگێڕمەوە، -
1:04 - 1:07چونکە ئەوەش ئەزانین کە
دانیشتووانێکی گەنج -
1:07 - 1:10ئەکرێت دەرفەتێک بڕەخسێنێت
بۆ دەستکردن بە گەشەکردنی ئابووری و -
1:10 - 1:12بتوانێت ململانێکان چارەسەر بکات.
-
1:12 - 1:13ڕاستییەکەشی،
-
1:14 - 1:19جوڵەیەکی گەشەکردوو هەیە لە ئەفریقا،
هی ژنە گەنجەکانی خوێندوییانە، -
1:19 - 1:23کە هاتوونەتە پێشەوە و هێزی
تۆڕەکەیان بەکارهێناوە و -
1:23 - 1:25ئامرازێک پێی ئەڵێین بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی
-
1:25 - 1:27بۆ بەرزکردنەوەی کۆمەڵگاکان.
-
1:28 - 1:32من یەکێکم لە سەرکردەکانی
ڕێکخراوەکەی پشت ئەم جوڵەیە. -
1:33 - 1:36ڕێکخراوێک کە لە ڕێگەی
قوتابخانەشەوە پشتیوانی کردووم. -
1:37 - 1:42بینیویشمە کە بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی
کاریگەری کارەکەشمی چەند هێندە کردووە. -
1:43 - 1:48بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی ڕێگایەکە بۆ
پێدانەوەی قازانج لەسەر قەرزێک -
1:48 - 1:51لەڕێگەی خزمەتەوە، وەک لە دۆلار.
-
1:51 - 1:53هاوبەشکردنی کات و زانیاری
لەڕێگەی فێرکردنەوە، -
1:53 - 1:55پشتیوانی ئەکادیمییەوە،
-
1:55 - 1:57ڕاهێنانی کارکردن بۆ ئەوانەی تر کە پێویستییانە.
-
1:57 - 2:03ئەمەش واتای ئەوەیە کاریگەری قەرز لەلایەن
چەندینەوە هەستی پێئەکرێت وەک لە یەکێک. -
2:04 - 2:05لەڕێگەی ئەم سیستمەوە،
-
2:05 - 2:10توانیومانە یارمەتیدەر بین و
چەندین کچی تر بنێرین بۆ قوتابخانە، -
2:10 - 2:12هەتا لەوێشن یارمەتیان بەین،
-
2:12 - 2:13بۆ ئەوەی دەست بە کاری خۆیان بکەن و
-
2:13 - 2:16دەرئەنجامیش، بتوانن
سەرکردە بن لە کۆمەڵگاکانیاندا -- -
2:16 - 2:20هەمووی لەهەمان کاتی دابینکردنی
پارە بۆ نەوەی دواتردا. -
2:21 - 2:23قازانجی کۆمەڵایەتی ئەکرێ بەکاربهێنرێت
-
2:23 - 2:28بۆ دەستپێکردنی خێرای هەر جوڵەیەک کە
قازانجەکانی پێشوەخت بدرێتەوە. -
2:28 - 2:30با نموونەیەکتان بەمێ.
-
2:30 - 2:33ئەمە ستومایا لە لادێکانی تانزانیا.
-
2:33 - 2:37کە سێ ساڵ بوو بەهۆی کارەساتێکەوە
باوکی لەدەستیا. -
2:37 - 2:41ئەوەش وایکرد دایکە پەککەوتووەکەی
ناچاربێت خۆشی و -
2:41 - 2:43پێنج خوشک و براکەی گەورەکات.
-
2:43 - 2:44هەر کە ستومای سەرەتایی تەواوکرد،
-
2:44 - 2:46خەریکبوو لە قوتابخانە بێتە دەرەوە و
-
2:46 - 2:52ببێت بە لەسەدا ٩٢ کچەکەی
ئەفریقای خوار ناوچەی سەحارا -
2:52 - 2:54کە هەرگیز خوێندن تەواو ناکەن.
-
2:54 - 2:56لەجیاتی ئەوە، بەختی هەبوو.
-
2:56 - 2:59پشتیوانی وەرگرت لە لایەنێکی
قازانج نەویستەوە کە پارەی یایە و -
2:59 - 3:01لە قوتابخانە هێشتییەوە.
-
3:01 - 3:03بەڵام دوای تەواوکردنی ئامادەیی،
-
3:03 - 3:06کەوتە بەر ململانێیەکی قورسی ئەوەی
دواتر چی بکات. -
3:07 - 3:10ئەیزانی پێویستە دەست بە
کاری خۆی بکات بۆ ڕزگاربوون. و -
3:10 - 3:12یارمەتیدانی دایکی،
-
3:12 - 3:15کە زۆری هەوڵیا بۆ ئەوەی
لە قوتابخانە بیهێڵێتەوە -
3:15 - 3:17بە فرۆشتنی سامانەکانی خۆی،
-
3:17 - 3:20تۆپەڵێک پەڕە ئاسن کە
هەڵیگرتبوو بە هیوای -
3:20 - 3:24بنیاتنانی خانوێکی باشتر
بۆ منداڵەکانی. -
3:24 - 3:28ستومای ئەشیزانی کە قەرزی دەستناکەوێت
لە بانکێکی ئاساییەوە، -
3:28 - 3:31کە وایدائەنێن کچێکی گەنجی
دەرەوەی شارەکانی وەک ئەو، -
3:31 - 3:35کە هیچ زەوی یان سامانی نییە،
پشتیوانی بانقی ناکرێت. -
3:35 - 3:37لەڕێگەی کۆمەڵێکی تایبەتی
پێدانی یارمەتییەوە، -
3:38 - 3:42توانی ٣٥٠ دۆلاری دەستکەوێت
بۆ کردنەوەی کۆگایەکی خواردن، -
3:42 - 3:47سەوزە، ڕۆن، برنج، تەماتە، پیاز،
پاقلە و ئەو شتانەی ئەفرۆشت. -
3:47 - 3:50چەند ئەندامێکی تۆڕەکە یارمەتیان یا
ڕاهێنان بکات لەسەر توانا بنچینەییەکانی بزنسکردن، -
3:50 - 3:52وەک درووستکردنی پلانێکی کارکردن،
-
3:52 - 3:55دەرهێنانی قازانج، بەبازاڕکردن،
-
3:55 - 3:56هێشتنەوەی تۆماری کارەکەی و
-
3:56 - 3:58بەهای هەڵگیراوەکان.
-
3:58 - 4:00بزنسەکەی تەشەنەی سەند.
-
4:00 - 4:04لە ماوەی هەشت مانگدا
قەرزە کۆنەکەی یایەوە، و -
4:04 - 4:06ئینجا ٢٠٠٠ دۆلاری تری بە قەرز وەرگرت
-
4:06 - 4:10بۆ دەستکردن بە بزنسی ماتۆڕی
تەکسی و کاری گەیاندن. -
4:11 - 4:14ئێستا ستومای دوو ماتۆڕی هەیە و
-
4:14 - 4:17دوو کەسی خستۆتە سەر کار. و
-
4:17 - 4:20توانیوێتی زەوی بکڕێت و
خانوو درووستکات، و -
4:20 - 4:22کارەکەی بەردەوامە لە گەشەکردن
-
4:22 - 4:25لە هێزەوە بۆ هێز.
-
4:25 - 4:30ستومای قازانجەکانی بە
قازانجی کۆمەڵایەتی یایەوە. -
4:30 - 4:32قازانجی کۆمەڵایەتی یایەوە بەوەی
-
4:32 - 4:36کاری مامۆستایی ئەکرد بۆ کچەکان
لە خوێندنگەیەکی ئامادەیی ناوچەکە. -
4:36 - 4:40هەفتانە خۆبەخشانە کاری
ڕێبەری فێرخوازی ئەکرد، -
4:40 - 4:43مەنهەجی خوێندنی شارەزاییەکانی ژیان و
تەندروست باشی ئەوتەوە -
4:43 - 4:47کە یارمەتی منداڵانی ئەیا
متمانەیان بەخۆیان بێت پرسیار بکەن، -
4:47 - 4:49گرنگی بەیەکتر بەن و پشتیوانی یەک بکەن،
-
4:49 - 4:51زیاتر فێربن لەسەر تەندروستی و خواردن،
-
4:51 - 4:54ئامانج دابنێن و فێربن چۆن بەدی بێنن.
-
4:54 - 5:00ستومای ئەڵێت گەورەترین پاداشت ئەوەبوو
بینیم کچەکانی فێرم کردوون -
5:00 - 5:03دەستیانکرد بە باوەڕبەخۆبوون و
سەرکەوتن. -
5:04 - 5:07لەم ماوەیەدا، ستومای ڕاهێنان بە
ڕێبەری فێربوونی تریش ئەکات. -
5:07 - 5:11ئەوەش ژمارەی کچەکان زیاتر ئەکات
کە قوتابخانە تەواو ئەکەن و -
5:11 - 5:14وەک ئەو ژیانی خۆیان دابین ئەکەن.
-
5:15 - 5:18لەڕێگەی قازانجەکانی کارەکەیەوە،
توانی هاوکاری خوشک و براکانی بکات، -
5:18 - 5:22سێ برازا و خوشکەزا و
منداڵانی تری کۆمەڵگاکەشی -
5:22 - 5:23کە بتوانن بچن بۆ قوتابخانە.
-
5:23 - 5:26هەروەها بەردەوام پشتیوانی
ئەندامەکانی تری تۆڕەکەش ئەکات. -
5:26 - 5:27بۆ نموونە،
-
5:28 - 5:31ژنێکی گەنج کە بۆ دیبلۆمی
پەرەسەندنی کۆمەڵگا ئەیخوێند. -
5:32 - 5:34لە دوو ساڵی ڕابردوودا،
-
5:34 - 5:37ستومای هاوکاری کردووە بە
پێدانی پارە بۆ پاس، -
5:37 - 5:39بۆ شتومەکی خۆ پاک ڕاگرتن و
-
5:39 - 5:41هانی یاوە کە بەردەوام بێت.
-
5:43 - 5:49ستومای ساڵی ٣٧٠ دۆلار سەرف ئەکات
لە پشتیوانیکردنی خوێندنی کەسانی تردا. -
5:50 - 5:56ئەوە لەسەدا ١٧ی هەموو دەستکەوتەکەیەتی
لە بزنسی ماتۆڕسکیلەکانەوە. -
5:57 - 6:00ئەمە هێزی قازانجی کۆمەڵایەتییە.
-
6:01 - 6:06نموونەکەی ستومای نیشانی ئەیات
کە ئەگەر یارمەتی کچێک بەیت، -
6:06 - 6:07کە نەک تەنیا بچێت بۆ قوتابخانە،
-
6:07 - 6:10بەڵکو بۆ تەواوکردنی و دەستکردن بە بزنسی خۆی،
-
6:10 - 6:13ئەویش ئەتوانێت جیاوازییەکی گەورە درووستکات
-
6:13 - 6:16لە ژیانی کەسانی تر و کۆمەڵگاکەی خۆیدا.
-
6:16 - 6:20ئەگەر ستومای قازانجەکەی تەنیا
بە دۆلار بایەتەوە، -
6:20 - 6:24لەوانەیە سەرکەوتنەکەی تەنیا لەلایەن خۆی و
خێزانەکەیەوە هەستی پێبکرایە، -
6:24 - 6:28بەڵام لەبەر ئەوەی قازانجەکەی وەک
قازانجی کۆمەڵایەتی یاوەتەوە، -
6:28 - 6:31کاریگەرییەکە لەلایەن خوێندکارەکانییەوە،
-
6:31 - 6:33برازا و خوشکەزاکانی و
کارمەندەکانی و -
6:33 - 6:36هەموو ئەوانەی تری چواردەورییەوە
هەستیپێکراوە. -
6:36 - 6:39ستومای نموونەی چەندینی ترە.
-
6:40 - 6:45ئەمڕۆ، ٧ هەزار ڕێبەری فێربوونی
وەک ستومایمان هەیە، -
6:45 - 6:47کار ئەکەن لە مالاوی،
-
6:47 - 6:51تانزانیا، غانا، زامبیا، و زیمبابۆی.
-
6:51 - 6:52هەمووشیان پێکەوە،
-
6:52 - 6:55یارمەتی منداڵانیان یاوە
باشتربن لە قوتابخانەیا. -
6:56 - 7:00کچەکانی کاریان لەگەڵ ئەکەین
بەنزیکەیی سێ هێندە ئەگەریان کەمترە -
7:00 - 7:02واز لە قوتابخانە بێنن،
-
7:02 - 7:05چونکە ڕێبەرەکانی فێربوون سەردانی ماڵی
کچەکان ئەکەن کاتێک ناچن بۆ قوتابخانە -
7:05 - 7:07بۆ ئەوەی یارمەتیان بەن
بچنەوە سەر ڕێگاکە. -
7:07 - 7:11هەروەها کاریش لەگەڵ کۆمەڵگاکان و
حکومەتە خۆجێیەکان ئەکەن -
7:11 - 7:14بۆ بەرەنگاربوونەوەی ململانێکانی
تووشی منداڵەکان ئەبن، -
7:14 - 7:18بە ڕێگەگرتن و کەمکردنەوەی
هاوسەرگیری منداڵان، -
7:18 - 7:21گەشتن بە منداڵەکانی تووشی برسێتی یان
ناخۆشی ئەبن لەماڵەوە -
7:21 - 7:22بە پشتیوانی ناوچەیی،
-
7:22 - 7:24یان درووستکردنی کۆمەڵی خوێندن
-
7:24 - 7:27بۆ ئەوەی منداڵەکانی دواکەوتوون
لە خوێندنەکانیاندا -
7:27 - 7:29هاوکاری وەرگرن و بەوانی تر بگەنەوە.
-
7:30 - 7:35وەک خوشک، هاوڕێ و پارێزەری
متمانەپێکراو کار ئەکەن. -
7:35 - 7:40هەتا ئێستا، نزیکەی ٦٣٠٠ ئەندامی تۆڕەکە
-
7:40 - 7:43نزیکەی سێ ملیۆن دۆلاریان
بە قەرز وەرگرتووە، -
7:43 - 7:50ڕێژەی دانەوەی ئەو قەرزانەش بەردەوام
لەسەروو لەسەدا ٩٥ەوە بووە. -
7:51 - 7:53١٤٠ هەزار ئەندامەکەشمان،
-
7:54 - 7:58سەرچاوەی خۆیان خستۆتە گەڕ
-
7:58 - 8:00بۆ پشتیوانیکردن و ناردنی
-
8:00 - 8:05زیاتر لە ٩٣٧ هەزار منداڵ بۆ
خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندی. -
8:06 - 8:08هەموو ژنێکی گەنج کە
کار ئەکەین لەگەڵی -
8:08 - 8:11بە تێکڕا پشتیوانی
سێ منداڵی تر ئەکات -
8:11 - 8:14لە دەرەوەی خێزانەکەی خۆی
-
8:14 - 8:15هەتا بچێت بۆ قوتابخانە.
-
8:15 - 8:18هەمووی بێ ئەوەی ئێمە
پارەی تری بەینێ. -
8:19 - 8:22هێزێکی گەورە بنیات ئەنێین.
-
8:22 - 8:25هەتا یەت خێرایی زیاتر وەر ئەگرین
-
8:25 - 8:28کاتێک دەرگا ئەکەینەوە بۆ
ئەوەی کچی زیاتر -
8:28 - 8:30بچن بۆ قوتابخانە،
-
8:30 - 8:34سەرکەوتوو بن، سەرکردایەتی بکەن، و
ئەوانیش پشتیوانی هەزارەهای تر بکەن. -
8:34 - 8:36ئەم سیستمە،
-
8:36 - 8:39پشتیوانی ئەوانەی پێشتر بەدەرکرابوون
بۆ گۆڕینی ژیانیان و -
8:39 - 8:41ئینجا هاتنە پێش بۆ ئەوانی تر،
-
8:41 - 8:44ئەکرێت کار بۆ شتی تریش بکەن
وەک لە خوێندنی کچان. -
8:45 - 8:48بێگومان، پێویستە پارەکەت وەرگریتەوە
ئەگەر یابێتت بە قەرز. -
8:49 - 8:52بەڵام لەجیاتی ئەوەی بە دۆلار
داوای قازانج بکەیت، -
8:52 - 8:55ئەتوانی لەجیاتی ئەوە بیر لە
قازانجی کۆمەڵایەتی بکەیتەوە؟ -
8:56 - 8:58بۆ نموونە،
-
8:58 - 9:00ئەکرێت گەنجەکان،
-
9:00 - 9:03ئەو شارەزاییەی فێری بوون بگوازنەوە
بۆ کەسانی تر لە کۆلێژەکانی ڕاهێنانکردن؟ -
9:04 - 9:05وەک میشێل،
-
9:05 - 9:08کە خشت درووستکردنیان فێر ئەکات
لە دەرەوەی شارەکانی زیمبابۆی. -
9:08 - 9:09یان لویسا،
-
9:09 - 9:12کە ڕاهێنان بەوانی تر ئەکات
لەسەر کشتوکاڵکردن -
9:12 - 9:14لە مالاوی.
-
9:14 - 9:15یان فاتمە لە غانا،
-
9:15 - 9:18کە ڕاهێنان بە ژنان ئەکات
هەتا یارمەتیان بات لە منداڵبوونا -
9:18 - 9:20کە دایکە دووگیانەکان
-
9:20 - 9:23لەوانە نییە لەکاتی گونجاودا
بگەنە نەخۆشخانەکان. -
9:24 - 9:26لەکاتی گەورەبوونمدا،
-
9:26 - 9:29بەتەمەنێکی گوندەکەم لە زیمبابۆی
-
9:29 - 9:32باسی ململانێکانی کرد کە ڕووبەڕووم بۆوە
لە چوون بۆ قوتابخانە. -
9:33 - 9:34وتی،
-
9:36 - 9:39"ئەوانەی کولەکەی شیرینی زۆر لێئەکەنەوە
-
9:39 - 9:42مەنجەڵە قوڕەکەیان نییە بۆ ئەوەی
تیایا لێیبنێن." -
9:43 - 9:44(پێکەنین)
-
9:44 - 9:47مەبەستی ئەوە بوو کە،
-
9:47 - 9:53هەرچەندە باشترین ئەنجامم هەیە
لە تاقیکردنەوەکانما -
9:53 - 9:56کاتێک خوێندنی ناوەندیم تەواوکرد،
-
9:56 - 9:58بەهرەکەم هیچ سوودی نابێت
-
9:58 - 10:03ئەگەر خێزانەکەم نەتوانن پارە بەن
بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە خوێندن. -
10:03 - 10:05بەم سیستمەوە،
-
10:06 - 10:08نەک هەر مەنجەڵ دابین ئەکەین،
-
10:08 - 10:11یان یەک ژەم درووست ئەکەین
لە کولەکە شیرینەکان. -
10:11 - 10:13هەرچۆنێک بێت،
-
10:13 - 10:16سەدان تۆو هەیە لە یەک
کولەکەی شیرینا. -
10:16 - 10:18ئێمە تۆوەکان هەڵئەگرین،
-
10:18 - 10:19ئەیانچێنین و
-
10:19 - 10:21یەک بەیەک بەخێویان ئەکەین.
-
10:22 - 10:24ئەنجامەکەشی؟
-
10:24 - 10:29زنجیرەیەکی بووژانەوە،
-
10:29 - 10:31یەکسانی و هیوا،
-
10:31 - 10:33بە ڕابەری ژنە گەنجەکان.
-
10:33 - 10:34چونکە پێکەوە،
-
10:34 - 10:37هەموو جیهان ئەهەژێنین.
-
10:37 - 10:39پامۆجا توناوێزا --
-
10:39 - 10:42ئەوە بە زمانی سواهیلی بۆ درووشمەکەمان:
"پێکەوە ئەتوانین!" -
10:42 - 10:44زۆر سوپاس
-
10:44 - 10:50(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن پێدانەوەی قەرز بە خزمەتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاکان ئەگۆڕێت
- Speaker:
- ئانجی موریمیروا
- Description:
-
چی ئەبێت ئەگەر بتوانیت قەرز بەیتەوە لەڕێگەی کاری خۆبەخشی و فێرکردنەوە وەک لە پارە؟ چالاکەوان ئانجی موریمیروا باسی ئەوە ئەکات کە چۆن ئامرازێکی ئابووری یەکلاکەرەوە ناسراو بە "قازانجی کۆمەڵایەتی" چۆن کۆمەڵگاکانی ئەفریقا ئەگۆڕێت کە پەنگیان خواردبوو لە سوڕێکی هەژاریا. بەشداربە لەگەڵی کاتێک باسی ئەوە ئەکات چۆن ئەم نزیکبوونەوەی بە پێدانی پارە دەرفەت درووست ئەکات بۆ هەزارەها ژن و کچی ئەفریقی -- و نیشانی ئەیات بۆچی ئەم مۆدێلە ئەکرێت لە هەموو شوێنێک بەکاربێت و کاریگەری درێژخایەنیشی هەیە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:03
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How repaying loans with social service transforms communities | ||
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for How repaying loans with social service transforms communities | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How repaying loans with social service transforms communities | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How repaying loans with social service transforms communities | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How repaying loans with social service transforms communities |