ئەلێکس گێندلەر- ئایا دەتوانیت زیرەکتر بیت لەم هەڵە لۆجیکییە؟
-
0:07 - 0:08لوسی بناسن.
-
0:08 - 0:10لە زانکۆ بیرکاری خوێندووە،
-
0:10 - 0:14و سەرکەوتوو بوو لە هەموو کۆرسەکانی
لە بواری ئەگەر و ئامار. -
0:14 - 0:18تۆ پێتوایە کام لە ئەمانە ئەگەری زیاترە:
لوسی هونەرمەندی وێنەکێشە، -
0:18 - 0:23یان لوسی وێنەکێش
کە یاری پۆکەر دەکات؟ -
0:23 - 0:28لە تاقیکردنەوەی پرسیاری هاوشێوەدا،
نزیکی % ٨٠ ی بەژداربووان -
0:28 - 0:30وەڵامی هاوشێوەی بژاردەی دووەمیان هەڵبژارد:
-
0:30 - 0:34کە لوسی هونەرمەندی وێنەکێشانە
و هەروەها یاری پۆکەر دەکات. -
0:34 - 0:38لە دواییدا، هیچ بەڵگەیەک نییە
کە لوسی لە هونەر دووربخاتەوە، -
0:38 - 0:42بەڵام ئامار و ئەگەر لە پۆکەردا بەسوودن.
-
0:42 - 0:45و هێشتا، ئەمە وەڵامە هەڵەکەیە
-
0:45 - 0:47دووبارە سەیری بژاردەکان بکەوە.
-
0:47 - 0:50چۆن دەزانین کە بژاردەی یەکەم،
ڕاستترە؟ -
0:50 - 0:54چونکە یەکەم بژاردە، بژاردەیەکی
ڕوونەکراوەی بژاردەی دووەمە. -
0:54 - 0:58گوتنی ئەوەی کە لوسی هونەرمەندە،
هیچ شتێک دەرناخات -
0:58 - 1:02دەربارەی ئەوەی لوسی چی تر
ڕەنگە بکات یان نا. -
1:02 - 1:07بەڵام هەرچەندە ئاسانترە خەیاڵی ئەو بکەین
کە پۆکەر دەکات وەک لە کاری هونەری -
1:07 - 1:08بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەری هەیە،
-
1:08 - 1:13بژاردەی دووەم تەنها کانێک ڕاستە
کە ئەگەر ئەو هەر دوو کارەکە بکات. -
1:13 - 1:17هەرچەند نالۆجیکی دیاربێت کە وێنای
لوسی بکەی وەک هونەرمەند، -
1:17 - 1:23سیناریۆی دووەم مەرجێکیتر زیاد دەکات
کە وای لێ کردووە، کەمتر ئەگەری هەبێت -
1:23 - 1:28بۆ هەر زنجیرە ڕووداوێک،
A ئەگەری ڕوودانی -
1:28 - 1:33هەمیشە زیاتر دەبێت لە ئەگەری
(B) و (A) ڕوودانی هەردوو بەدوایەکدا. -
1:33 - 1:37ئەگەر نموونەیەکی هەڕەمەکی یەک ملیۆن کەسی
شارەزایی بیرکاری وەربگرین، -
1:37 - 1:42بەشە کۆمەڵەی ئەو کەسانەی هونەرمەندن
بەڕێژەیی ڕەنگە بچووک بێت. -
1:42 - 1:44بەڵام بە دڵنیاییەوە گەورەتر دەبێت
-
1:44 - 1:47لەو بەشە کۆمەڵەی کە هونەرمەندن
و یاری پۆکەر دەکەن. -
1:47 - 1:51هەرکەسێ کە لە گرووپی دووەمە،
ئەوا لە گرووپی یەکەمیشە-- -
1:51 - 1:52بەڵام پێچەوانەکەی وانییە.
-
1:52 - 1:58تا مەرجی زیاتر هەبێت،
ئەگەری ڕوودان کەمتر دەبێت. -
1:58 - 2:02کەواتە بۆ ئەو دەربڕینانەی مەرجی زیاتریان
هەیە هەندێک جار زیاتر باوەڕ پێکراو ترن؟ -
2:02 - 2:06ئەم دیاردەیە ناسراوە بە هەڵەیی پێکەوەهاتن.
-
2:06 - 2:09کاتێک داوامان لێدەکرێت بڕیاری خێرا
بدەین، ئێمە بە دوای ڕیگە کورتەکان دەگەڕێین -
2:09 - 2:12لەم بارودۆخەدا بە دوای شتێک
دەگەڕێین کە باوەڕپێکراوە -
2:12 - 2:15وەک لەو شتەی کە زانستییانە ئەگەری زۆرترە.
-
2:15 - 2:20بە تەنیا، هونەرمەند بوونی لوسی
یەک ناگرێتەوە لەگەڵ چاوەڕوانییەکان -
2:20 - 2:22کە بە زانیارییەکانی پێشوو درووست بوون.
-
2:22 - 2:25وردەکاریە زیادکراوەکەی یاریکردنی پۆکەر
-
2:25 - 2:28چێرۆکێکمان پێدەدات کە هاوشێوەی
بیرکردنەوەکانی ئێمەیە--- -
2:28 - 2:30وای لێ دەکات زیاتر
باوەڕپێکراو دەربکەوێت. -
2:30 - 2:35و ئێمە ئەو بژاردەیە هەڵدەبژێرین کە زیاتر
وەک نیشاندەری وێنە گشتییەکە دەردەکەوێت، -
2:35 - 2:38بێ گوێدانە ئەگەرە ڕاستەقینەکەی.
-
2:38 - 2:41ئەم کاریگەریە تێبینیی کراوە
لە چەندین توێژینەوە، -
2:41 - 2:45لەوانەش کە بەشداربووەکان
بە باشی لە ئامار گەیشتوونە-- -
2:45 - 2:48لەو قوتابیانەی گرەودەکەن
لەسەر زنجیرەی هەڵدانی زار، -
2:48 - 2:53تا شارەزایانی سیاسەتی بیانی کە پێشبینی
ئەگەری قەیرانی دیپلۆماتی دەکەن. -
2:53 - 2:58هەڵەیی پێکەوەلکان تەنها کێشەیەک نییە
لە بارودۆخە گریمانەییەکان. -
2:58 - 3:01بیردۆزه پلانگێڕیەکان و
چیرۆکە ناڕاستەکانی هەواڵ -
3:01 - 3:05زۆر جار پشت بە چەشنێکی هەڵەی پێکەوەهاتن
دەبەستن بۆ ئەوەی کە باوەڕ پێکراو دەربکەون- -
3:05 - 3:09تا زیاتر وردەکاری هاوئاهەنگ
زیاد بکرێت بۆ چیرۆکێکی نائاسایی، -
3:09 - 3:12ئەوەندە زیاتر باوەڕپێکراو دەردەکەوێت.
-
3:12 - 3:15بەڵام لە کۆتاییدا، ئەگەری ئەوەی
کە چیرۆکێک ڕاستە -
3:15 - 3:21هەرگیز ناتوانێت زیاتر بێت لە ئەگەری ئەوەی
بەشە هەرە کەمتر چاوەڕوان کراوەکەی ڕاستترە
- Title:
- ئەلێکس گێندلەر- ئایا دەتوانیت زیرەکتر بیت لەم هەڵە لۆجیکییە؟
- Speaker:
- ئەلێکس گێندلەر
- Description:
-
تەواوی ڤیدیۆکە لێرەوە سەربکە: https://ed.ted.com/lessons/can-you-outsmart-this-logical-fallacy-alex-gendler
لوسی بناسن. ئەو پسپۆڕی بیرکاریە و هەموو کۆرسەکانی لە بواری ئەگەر و ئاماردا بە سەرکەوتووی خوێندووە. تۆ پێت وایە کام لەم ئەگەرانە ڕاستن: ئایا لوسی هونەرمەندی وێنەکێشانە یان هونەرمەندی وێنە کێشە و یاری پۆکەریش دەکات؟ چۆن بزانین کە کام ئەگەر ڕاستە؟ ئەلێکس جێندلەر سەرەنجی ئێمە ڕادەکێشیت بۆ زانینی ئەمانە و دیاردەیەک بە ناوی هەڵەیی پێکەوەهاتن.
ڤیدیۆ لە لایەن ئەلێکس جێندلەرەوە ئامادە کراوە، دەرهێنانی ستۆدیۆیی ئارترەیک.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:21
halo fariq approved Kurdish subtitles for Can you outsmart this logical fallacy? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Can you outsmart this logical fallacy? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Can you outsmart this logical fallacy? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Can you outsmart this logical fallacy? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Can you outsmart this logical fallacy? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Can you outsmart this logical fallacy? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Can you outsmart this logical fallacy? | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Can you outsmart this logical fallacy? |