Return to Video

بۆچی تاوەری لاری پیزا ناکەوێت؟ ئەلیکس گلیندەر

  • 0:08 - 0:13
    لە ساڵی 1990، حکومەتی ئیتاڵیا
    چەند ئەندازیارێکی دامەزراند
  • 0:13 - 0:17
    تا تاوەری پیزای بەناوبانگ ڕاست بکەنەوە.
  • 0:17 - 0:21
    لە ٨٠٠ ساڵی تەمەنی مێژوویدا، چەندین هەوڵ
    بۆ ڕاست کردنەوەی ئەم تاوەرە دراوە،
  • 0:21 - 0:26
    هاوکێشە کۆپیتەرەکانی ئەم تیمە، پێویستی
    بە پەلەی ڕاست کردنەوەی تاوەرەکەی خستەڕوو.
  • 0:26 - 0:32
    ئاشکرایان کرد کە ئەگەر لاربوونی
    تاوەرەکە بگاتە ٥.٤٤ ئەوا دەکەوێت
  • 0:32 - 0:35
    بەڵام هەر ئەو کات لارییەکەی ٥.٥ بوو!.
  • 0:35 - 0:40
    کەس نەیدەزانی بۆچی تاوەرەکە ناکەوێت:
    بەڵام کێشەکە ڕوون بوو:
  • 0:40 - 0:44
    دەبوایە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن کە چەندین
    سەدەیە ئەندازیارەکانی هیلاک کردووە،
  • 0:44 - 0:46
    و پێوستبوو پەلە چارەسەرێک بدۆزنەوە.
  • 0:46 - 0:48
    بۆ تێگەیشتن لە کێشەکە،
  • 0:48 - 0:52
    پێویستە تێبگەین کە بۆ
    تاوەرەکە لە سەرەتاوە لار بووە.
  • 0:52 - 0:56
    لە سەدەی ١٢، کۆماری دەریایی پیزا پرۆژەی
  • 0:56 - 1:01
    گۆڕینی چوار ڕیانی کڵێسەیان
    بۆ شوێنێکی بەناو بانگ ناساند.
  • 1:01 - 1:04
    کرێکارەکان کاریان لەسەر
    ڕازاندنەوەی کڵێسەکە کرد،
  • 1:04 - 1:08
    پەیکەرێکی زەبەلاحی ڕێوڕەسمی
    لە ئاو هەڵکێشانیان خستە پاڵ باڵاخانەکە.
  • 1:08 - 1:15
    لە ساڵی ١١٧٣، کارەکانی دروست
    کردنی تاوەری زەنگ لێدان دەستی پێ کرد.
  • 1:15 - 1:19
    ئەندازیار و بەناکانی ئەو سەردەمە،
    شارەزایی کارەکانیان بوون.
  • 1:19 - 1:21
    بەڵام سەڕەرایی لێهاتوویان و کارامەییان،
  • 1:21 - 1:25
    زانیاریەکی کەمیان سەبارەت بەو
    زەوییەی کە لەسەری دەوەستان هەبوو.
  • 1:25 - 1:29
    وشەی پێزا وشیەیکی یۆنانییە
    و بە واتایی زەوی تەڕ دێت.
  • 1:29 - 1:35
    کە بە باشی باسی قوڕ، خۆڵ و لمە
    تەڕەکانی سەر لێواری ئەم شارەی دەکرد.
  • 1:35 - 1:40
    ڕۆمایی کۆن چەند ستونێکی بەردینی
    لە بارودۆخێکی هاوشێوە بنیاتنا
  • 1:40 - 1:44
    کە لەسەر زەویەکی توند و بەهێز دەوەستێت.
  • 1:44 - 1:49
    بەڵام، ئەندازیارانی تاوەرەکە پێیان وابوو
    کە بناغەیەکی ٣ مەتری بۆ ئەم تاوەرە
  • 1:49 - 1:52
    نەختێک کورتە بەسە.
  • 1:52 - 1:55
    بەڵام بەداخەوە، ٥ ساڵ دواتر
  • 1:55 - 1:59
    بەشی باشوری تاوەرەکە ڕۆچووە زەوی.
  • 1:59 - 2:04
    ڕۆچوونی بناغەی لەم
    شێوەیە مەترسیدارە.
  • 2:04 - 2:05
    ئەگەر کرێکارەکان کێش زیاد بکەن
  • 2:05 - 2:09
    پەستانی بەشی سەرەوەی تاوەرەکە دەبێتە
    هۆی ڕۆچوونی زیاتری بناغەی تاوەرەکە
  • 2:09 - 2:11
    و بە شێوەیەکی مەترسیدار
    لاربوونەوە زیاد دەکات.
  • 2:11 - 2:15
    بۆ ماوەی یەک سەدە، کار
    کردن لەقاتی چوارەم وەستا
  • 2:15 - 2:19
    و بناغەی تاوەرەکەی لە کاتی جەنگەکان
    لە زەوی شوێنی خۆی گرت.
  • 2:19 - 2:22
    ئەم وەستانە زۆرە خاکی
    ژێر تاوەرەکی بەهێز کرد،
  • 2:22 - 2:26
    کاتێک لە ساڵی ١٢٧٢،
    دیسان دەستیان بە ئیش کردەوە،
  • 2:26 - 2:29
    خاکی ژێر تاوەرەکە نەختێک بەهێزتر بوو.
  • 2:29 - 2:33
    لە ژێر سەرپەرشتی
    ئەندازیار جیۆڤانی دی سیمیۆنی،
  • 2:33 - 2:36
    کرێکارەکان بەشێک لە لاربوونەوەی
    تاوەرەکەیان ڕاست کردەوە
  • 2:36 - 2:40
    بە درێژ کردنی قاتەکانی
    بەشی باشوری تاوەرەکە.
  • 2:40 - 2:45
    بەڵام زیادبوونی کێشی زیاتری ئەم
    لایە بووە هۆی زیاتر ڕۆچوونی ئەم بەشە.
  • 2:45 - 2:48
    لە کاتی تەواو بوونی قاتی حەوتەم
    و درووست کردنی ژووری زەنگ،
  • 2:48 - 2:52
    گۆشەی لاربوونەوە ١.٦ بوو.
  • 2:52 - 2:57
    ئەندازیاران ماوەیەکی درێژ بە چەند شێوازێکی
    جیاواز دەیانویست لاربوونەوەکە چاک بکەنەوە.
  • 2:57 - 3:02
    لە ساڵی ١٨٣٨، دەوروبەری
    بناغەیەکیان هەڵکەند بۆ پشکنین.
  • 3:02 - 3:06
    بەڵام لابردنی لمی دەوروبەری
    بناغەکە ڕۆچونەکەی خراپتر کرد.
  • 3:06 - 3:13
    لە ساڵی ١٩٣٥ ئەندازیارە ئیتاڵیەکان
    چەمەنتۆی شلییان خستە ناو بناغەکە.
  • 3:13 - 3:16
    بەڵام چەمەنتۆ شلەکە بە یەکسانی
    لە دەوری بناغەکە دابەش نەبوو بوو،
  • 3:16 - 3:20
    بووە هۆی لاربوونەوەی زیاتر.
  • 3:20 - 3:24
    ئەم هەموو هەوڵە شکست خواردووە
    و ڕۆچوونی زیاتر بناغەی تاوەرەکە،
  • 3:24 - 3:27
    بناغەکەی لە خاڵی بەربوونەوە نزیک کردەوە.
  • 3:27 - 3:30
    بەبێ هەبوونی زانیاری تەواو
    سەبارەت بە خاکی ژێر تاوەرەکە،
  • 3:30 - 3:33
    ئەندازیاران نەیاندەتوانی گۆشەی
    لاربوونەوەی کەوتنی تاوەرەکە دیاری بکەن،
  • 3:33 - 3:37
    یان ڕێگەیەکی باش بۆ وەستاندنی
    لاربوونەوەی زیاتر بدۆزنەوە.
  • 3:37 - 3:39
    دوای جەنگی جیهانی دووهەم،
  • 3:39 - 3:43
    توێژەرەوان پەرەیان بە تاقیکردنەوەیەک دا
    کە گۆڕانە ونەکان دەدۆزێتەوە.
  • 3:43 - 3:49
    لە ساڵی ١٩٧٠ کاندا، ئەندازیاران ئەژماری
    هێزی کێش کردنی تاوەرە لارەکەیان کرد.
  • 3:49 - 3:52
    بەم داتایە، بەرەوپێش
    چوونی تەکنەلۆژیا و کۆمپیتەر،
  • 3:52 - 3:56
    ئەندازیاران توانیان لە نەرمی خاکی ژێر پیزا
    و ڕێڕەوی لاربوونەوەی تاوەرەکە و ڕێژەی،
  • 3:56 - 4:02
    ئەو هەڵقۆڵینەی کە پێویستە
    بۆ نەکەوتنی تاوەرەکە تێبگەن.
  • 4:02 - 4:05
    لە ساڵی ١٩٩٢دا، تیمێک چەند تونێلێکی
    یەکترنەبڕیان لە ژێر تاوەرەکە درووست کرد
  • 4:05 - 4:11
    بۆ دەرهێنانی ٣٨ مەتر دوو جا
    لە خۆڵی لای باکوری تاوەرەکە.
  • 4:11 - 4:17
    دواتر تێکچوونی باڵانسی تاوەرەکەیان
    بە ٦٠٠ تۆن لە قالبی قوڕقوشم ڕاست کردەوە
  • 4:17 - 4:20
    پێش ڕاگرتنی بناغەکە بە کێبڵی ستیلی.
  • 4:20 - 4:23
    دوای شەش سەدە لە درووست کردنی،
  • 4:23 - 4:28
    تاوەرکە ڕاست کرایەوە بۆ
    لاریبوونەوەیەک بە گۆشەی ٤.
  • 4:28 - 4:30
    کەس نەیدەویست تاوەرکە بکەوێت،
  • 4:30 - 4:34
    بەڵام نەیاندەویست ئەم شوێنەوارە
    بەناوبانگترین خەسڵەتی لە دەست بدات.
  • 4:34 - 4:39
    ئەمڕۆ، ئەم شوێنەوارە بە درێژی ٥٥
    یان ٥٦ مەتر بەرزی وەستاوە،
  • 4:39 - 4:42
    بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵی داهاتوو دەبێت جێگیر بێت
  • 4:42 - 4:46
    وەک شوێنەوارێکی جوانی ناڕێک.
Title:
بۆچی تاوەری لاری پیزا ناکەوێت؟ ئەلیکس گلیندەر
Speaker:
ئەلێک گلیندەر
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/why-doesn-t-the-leaning-tower-of-pisa-fall-over-alex-gendler

لە ساڵی 1990، حکومەتی ئیتاڵیا کۆمەڵێک ئەندازیاری ڕاسپارد تاوەکو تاوەری لاری پیزا جێگیر بکەن. لە ٨٠٠ ساڵی ڕابردوو چەندین هەوڵ بۆ راست کردنەوە و جێگیر کردنی ئەم تاوەرە هەبووە، بەڵام کۆمپیتەرەکان پێویستی بە پەلەی ئەم کێشەیەیان ئاشکرا کردووە. ئەگەر گۆشەی لاری تاوەرەکە بگاتە ٥.٤٤ تاوەرەکە دەکەوێت. بەڵام گۆشەی لاری تاوەرەکە گەیشتە ٥.٥ بەڵام نەکەوت. ئەلێکس گڵیندەر باسی مێژووی ئەم شوێنەوارەمان بۆ دەکات.
وانەکە لە لایەن ئەلێکس گلیندەر ئامادە کراوە و لە لایەن Aim Creative Studios کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:49

Kurdish subtitles

Revisions