بۆچی زمان مەزنترین داهێنانی مرۆڤایەتییە
-
0:02 - 0:03کەوچک.
-
0:05 - 0:06کارتۆن.
-
0:07 - 0:10شەمەندەفەری منداڵان.
-
0:11 - 0:12ڕازێنەرەوەی سەری ساڵ.
-
0:12 - 0:14خانووی هەڵبەزینەوە.
-
0:14 - 0:16بەتانی.
-
0:16 - 0:17سەبەتە.
-
0:17 - 0:18فەڕش.
-
0:18 - 0:20تەپڵەک.
-
0:20 - 0:21مۆبایلی زیرەک.
-
0:21 - 0:22پیانۆ
-
0:23 - 0:25ڕۆب
-
0:25 - 0:26وێنە.
-
0:26 - 0:28هەموو ئەم شتانە
لە چییا هاوبەشن، -
0:28 - 0:32جگە لەوەی کە وێنەن و لەم
سێ مانگەی پێشوودا گرتوومن، و -
0:32 - 0:34بۆیە، مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە؟
-
0:34 - 0:35(پێکەنین)
-
0:35 - 0:37هەموویان داهێنانن
-
0:37 - 0:41کە بەهۆی سوودەکانی زمانەوانییەوە
درووست کراون. -
0:41 - 0:43هیچ کام لەم شتانە بەبێ
زمان بوونیان نەئەبوو. -
0:43 - 0:45بیهێنەرە بەرچاوت یەکێک لەمانە درووستکرێت
-
0:45 - 0:48یان، تەلارێکی ئاواهی
بنیات بنرێت، -
0:48 - 0:50بەبێ بەکارهێنانی زمان
-
0:50 - 0:55یان بەبێ سوودوەرگرتن لە هەر زانیارییەک
کە بەهۆی زمانەوە درووستبووە. -
0:55 - 0:59کەواتە، زمان گرنگترین شتە
-
0:59 - 1:00لە هەموو جیهاندا.
-
1:00 - 1:03هەموو شارستانییەتەکان لەسەر ئەو بناغەیەن.
-
1:03 - 1:06هەموو ئەوانەشی ژیانیان تەرخانکردووە
بۆ خوێندنی ئەوەی، -
1:06 - 1:11چۆن زمان درووست بووە،
چۆن زمانی مرۆڤەکانیش هەمەجۆر بووە، -
1:11 - 1:13چۆن جیاوازی هەیە لەگەڵ سیستمی
پەیوەندیکردنی ئاژەڵەکانی تردا -- -
1:13 - 1:14زمانزانەکانن.
-
1:15 - 1:20زمانزانی ڕەسمی زیاتر یان کەمتر،
بوارێکی تازەیە. و -
1:21 - 1:23چەندین بابەتی زۆر گرنگی دۆزیوەتەوە.
-
1:24 - 1:26بۆ نموونە، کە سیستمی پەیوەندی مرۆڤ
-
1:26 - 1:29زۆر جیاوازە لە سیستمی پەیوەندی گیانداران،
-
1:29 - 1:32کە هەموو زمانەکان بەشێوەیەکی
یەکسان دەربڕینیان هەیە، -
1:32 - 1:34تەنانەت ئەگەر بە ڕێگای جیاوازیش بیکەن.
-
1:34 - 1:37هێشتا، سەرەڕای ئەمەش،
-
1:37 - 1:42چەندین کەس هەیە حەز ئەکەن
لەخۆوە قسە بکەن لەسەر زمانێک -
1:42 - 1:46وەک ئەوەی هێندەی زمان زانێک
تێگەشتنیان هەبێت بۆی، -
1:46 - 1:48چونکە بێگومان، بەو زمانە قسە ئەکەن.
-
1:48 - 1:51ئەگەر بە زمانێکیش قسە بکەیت،
واتا هێندە مافت هەیە -
1:51 - 1:53قسە بکەیت لەسەر کارەکانی
وەک هەر کەسێکی تر. -
1:53 - 1:55بیهێنەرە بەرچاوت
قسە لەگەڵ نەشتەرگەرێک بکەیت، و -
1:55 - 1:56بڵێیت، "گوێگرە، هاوڕێ،
-
1:56 - 1:58ئەوە ماوەی ٤٠ ساڵێک ئەبێت دڵم هەیە.
-
1:58 - 2:01پێموابێت کەمێک ئەزانم لەسەر گۆڕینی
زمانەی شاخوێنبەری دڵ. -
2:01 - 2:04پێموابێت بۆچوونی من هێندەی
بۆچوونی تۆ گرنگی هەیە." -
2:04 - 2:05هێشتا، هەر ئەوەش ڕووئەیات.
-
2:06 - 2:10ئەمە نیل دیگراس تایسنە،
ئەوە ئەڵێت لە فیلمی "ئەرایڤەڵا،" -
2:10 - 2:12پێی باشتر بووە شفرە دۆزەرەوەیەک بێنێت --
-
2:12 - 2:16کەسێک کە بتوانێت پەیامێک شیبکاتەوە
لە زمانێکدا کە خۆیان ئەیزانن -- -
2:16 - 2:17وەک لە زمانزانێک،
-
2:17 - 2:19بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ بوونەوەرە ئاسمانییەکان،
-
2:19 - 2:21چونکە زمانەوانێک --
-
2:21 - 2:23ئەوە چی سوودێکی ئەبێت لە
قسەکردن لەگەڵ کەسێکدا -
2:23 - 2:25بە زمانێک قسە بکات
کە تەنانەت ناشیزانین؟ -
2:25 - 2:28ئینجا بێگومان، فلیمی "ئەرایڤەڵ"یش
بەدوور نییە لە تانە. -
2:28 - 2:30مەبەستم ئەوەیە --
چۆن ئەبێت هاوڕێیان: -
2:30 - 2:33بوونەوەری ئاسمانی بە کەشتی گەورە
بێن بۆسەر هەسارەکەمان و -
2:33 - 2:37جگە لە قسەکردن لەگەڵمان
هیچ شتێکی تریان ناوێت، و -
2:37 - 2:39تۆش یەک زمانەوان ئەگریت بەکرێ؟
-
2:39 - 2:40(پێکەنین)
-
2:40 - 2:43چییە حکومەتی ئەمریکا بوودجەی نییە یان چی؟
-
2:43 - 2:45(پێکەنین)
-
2:45 - 2:48هەموو ئەم شتانە ئەکرێت بگەڕێنرێتەوە
سەر هەڵەتێگەشتن، -
2:48 - 2:51دەربارەی زمانیش و دەربارەی
خوێندنی ڕەسمی زمان، -
2:51 - 2:52دەربارەی زمانەوانەکان. و
-
2:54 - 2:58پێموابێت شتێک هەیە لەژێر
زۆرێک لەو هەڵەتێگەشتنانەیە -
2:58 - 3:03کە ئەتوانرێت لەم نوسراوە جوانەی
"فۆربس"دا کۆبکرێتەوە، -
3:03 - 3:06کە بۆچی نابێت خوێندکارانی ئامادەیی
فێری زمانی بیانی بکرێن. -
3:06 - 3:08هەندێک قسەی ناو ئەمە دەرئەهێنم، و
-
3:08 - 3:11ئەمەوێ بزانم ئەتوانن
تێبگەن لەوەی -
3:11 - 3:14چی لەژێر هەندێک لەم
بۆچوون و بیرۆکانەیە. -
3:15 - 3:19"ئەمریکییەکان بەدەگمەن وێژەی کلاسیک
ئەخوێننەوە تەنانەت لە وەرگێڕانیشدا." -
3:19 - 3:22کەواتە بە واتایەکی تر، بۆچی خۆت
سەغڵەت بکەیت بە زمانێکی بێگانەوە -
3:22 - 3:25ئەگەر کلاسیکە بنەڕەتەکەی خۆت
بەهیچ شێوەیەک نەخوێنیتەوە؟ -
3:25 - 3:26سوودی چییە؟
-
3:26 - 3:29"خوێندنی زمانی بیانی لە قوتابخانە
بەهەدەردانی کاتە، -
3:29 - 3:33بەراورد بەو شتانەی تر ئەتوانی
لە قوتابخانە بیکەیت." -
3:34 - 3:38"ئەوروپا چەندین کۆمەڵە زمانی هەیە
لە شوێنی بچووکتردا کۆبۆتەوە." -
3:38 - 3:41کەواتە بۆ ئەمریکا، ئاه، سودی چییە
زمانێکی تر فێربیت؟ -
3:41 - 3:45هێندە سوود نابینیت لەو هەموو
خۆ ماندوو کردنەت. -
3:45 - 3:46ئەمەیان خوازراوترینە لەلام،
-
3:46 - 3:48"خوێندکارێکی بێرمینگهام
ئەبێ نزیکەی -
3:48 - 3:51هەزار میل گەشت بکات
بۆ سنوورەکانی مەکسیک، و -
3:51 - 3:55تەنانەت ئەوکاتەش، هێندە خەڵکی لێئەبێت
بە ئینگلیزی قسە بکەن ڕێگای خۆی بدۆزێتەوە." -
3:55 - 3:57بە واتایەکی تر، ئەگەر بتوانیت
دەستت بەرز بکەیتەوە و -
3:57 - 3:59بتوانیت بچیت بۆ شوێنەکەی ئەتەوێت،
-
3:59 - 4:02کەواتە هیچ سوودێکی نییە بۆت
فێری زمانێکی تر ببیت. -
4:02 - 4:07هۆکارێکی بەشێکی زۆری ئەم
بیروباوەڕە خواستنێکی باوە، -
4:07 - 4:09زمان ئامرازە. و
-
4:09 - 4:12شتێکیش هەیە کە هەتا ڕادەیەک
ڕاستە لەبارەی ئەم خواستنەوە. -
4:12 - 4:13زمان جۆرێکە لە ئامراز
-
4:13 - 4:17ڕاستییەکەی، ئەگەر زمانی شوێنەکە بزانیت،
باشتر کارت پێئەکرێت وەک لەوەی نەیزانیت. -
4:17 - 4:20بەڵام ئاماژە بەوە ئەکات
کە زمان تەنیا ئامرازێکە، و -
4:20 - 4:22ئەوەش بەدڵنیاییەوە هەڵەیە.
-
4:22 - 4:25ئەگەر زمان ئامرازێک بوایە،
ڕاشکاوانە ئامرازێکی زۆر هەژار ئەبوو. -
4:25 - 4:29ماوەیەکی زۆر لەمەوبەریش وازمان لێئەهێنا
بۆ شتێکی زۆر باشتر. -
4:29 - 4:30بیر لە هەر ڕستەیەک بکەرەوە کە ئەتەوێت.
-
4:30 - 4:34ئەمە ڕستەیەکە کە دڵنیام پێشتر
وتوومە: "دوێنێ کینم بینی." -
4:34 - 4:35هاوڕێیەکم هەیە ناوی کینە.
-
4:35 - 4:38کە ئەم ڕستەیەش ئەڵێم،
"دوێنێ کینم بینی،" -
4:38 - 4:40بەڕاستی پێتوایە کە
-
4:40 - 4:43هەموو ئەوەی لە مێشکی منایە
ئێستا خراوەتە مێشکی تۆشەوە -
4:43 - 4:44لەڕێگەی ڕستەیەکەوە؟
-
4:44 - 4:47قورسە، چونکە چەندین شتی تر
هەیە کە ئەگوزەرێت. -
4:47 - 4:48وەک، کە ئەڵێم "دوێنێ،"
-
4:48 - 4:52لەوانەیە بیر بکەمەوە دوێنێ
کەشەکەی چۆن بووە چونکە لەوێ بووم. -
4:52 - 4:53ئەگەر بیریشم بێت،
-
4:53 - 4:56لەوانەیە بیرم بکەوێتەوە شتێک هەبووە
بیرم چووە بینێرم، کە وابووە. -
4:56 - 5:00ئەمە گاڵتەیەکی پلان بۆ دانراوبوو،
بەڵام بەڕاستی بیرم چوو شتێک بنێرم. -
5:00 - 5:02ئەوەش واتای ئەوەیە کە ئەبێت
ڕۆژی دوو شەممە بیکەم، -
5:02 - 5:05چونکە ئەوکاتەیە کە ئەچمەوە ماڵەوە.
-
5:05 - 5:07بێگوماینش، کە بیر لە دووشەممە ئەکەمەوە،
-
5:07 - 5:09بیر لە "دووشەمەی شێتانە"ی
بانگڵس ئەکەمەوە. گۆرانییەکی خۆشە. -
5:09 - 5:13کاتێکیش وشەی "بینیم" ئەڵێم،
بیر لەم دەستەواژەیە ئەکەمەوە: -
5:13 - 5:16"تێگەشتم! 'پیاوە پیرەکە کاتێک
چەکوش و مشارەکەی هەڵگرت." -
5:16 - 5:17هەمووکات بیرم ئەکەوێتەوە.
-
5:17 - 5:20هەرجارێک کە گوێم لە وشەی "بینیم" ئەبێت،
هەر بیر لەوە ئەکەمەوە، -
5:20 - 5:22چونکە باپیرم هەمووکات ئەیوت،
-
5:22 - 5:24بۆیە واملێئەکات بیر لە باپیرم بکەمەوە.
-
5:24 - 5:27ئینجا لەبەر هۆکارێک دووبارە ئەچینەوە
سەر "دووشەممەی شێتانە". -
5:27 - 5:30لەگەڵ کینیش، کاتێک شتێک ئەڵێم
وەک "دوێنێ کینم بینی،' -
5:30 - 5:33بیر لە هەلومەرجەکانی ئەو کاتە ئەکەمەوە
کە تیایا بینیم. و -
5:33 - 5:36ئەمەش ئەو ڕۆژە بوو.
ئەمەتا لەگەڵ پشیلەکەما. -
5:36 - 5:38بێگومانیش، بیر لە کین ئەکەمەوە،
-
5:38 - 5:40بیر ئەکەمەوە کە ئەو ئێستا ئەچێت
بۆ زانکۆی لۆنگ بیچ، -
5:40 - 5:43بیرم ئەکەوێتەوە کە جۆنی هاوڕێم و دایکم
-
5:43 - 5:45هەردووکیان زانکۆی لۆنگ بیچیان تەواوکردووە،
-
5:45 - 5:48کەیتی پورزاشم لەمکاتەیا
ئەچێت بۆ زانکۆی لۆنگ بیچ. -
5:48 - 5:49دووبارە ئەوەش "دووشەممەی شێتانە".
-
5:49 - 5:52بەڵام ئەمە تەنیا بەشێکی ئەوەیە
کە بە مێشکتا یەت -
5:52 - 5:54لە کاتێکی دیاریکراودا کاتێک قسە ئەکەیت.
-
5:54 - 5:57هەموو ئەوەشی ئەمانەوێت بۆ نیشاندانی
ئەو هەموو شێواوییەی -
5:57 - 6:00کە لە سەرەتا ڕووئەیات، ئەمەیە.
-
6:00 - 6:01مەبەستم ئەوەیە، هەر ئەمەمان هەیە.
-
6:01 - 6:02(پێکەنین)
-
6:02 - 6:05جێی سەرسوڕمانە کە سیستمەکەمان
هێندە خراپە؟ -
6:05 - 6:07بۆیە بیهێنەرە بەرچاوت،
ئەگەر بتوانم لەیەکچوونێکتان بەمێ، -
6:07 - 6:11بیهێننە بەرچاوتان بتانەوێت لەچی ئەچێت
ئەگەر کێکێک بخۆیت، -
6:11 - 6:13لەجیاتی خواردنی کێکەکە،
-
6:13 - 6:16تەنیا پێکهاتەکانی کێکەکە بخۆیت،
-
6:16 - 6:18یەک بە یەک،
-
6:18 - 6:19لەگەڵ ڕێنماییەکانا
-
6:19 - 6:23دەربارەی ئەوەی چۆن ئەکرێت ئەم
پێکهاتانە تێکەڵبکرێت بۆ دروستکردنی. -
6:23 - 6:25پێویستە ڕێنماییەکانیش بخۆیت.
-
6:25 - 6:26(پێکەنین)
-
6:26 - 6:28ئەگەر ناچاربووینایە ئاواهی
ئەزموونی کێکمان بکردایە، -
6:28 - 6:29هەرگیز کێکمان نەئەخوارد.
-
6:30 - 6:34هێشتا، زمانیش تەنیا ڕێگەیە --
تەنیا ڕێگەیە -- -
6:34 - 6:38کە بتوانین لەڕێگەیەوە بزانین چی ڕووئەیات،
لە مێشکمانا. -
6:38 - 6:40ئەمە ناخی ئێمەیە،
-
6:40 - 6:42ئەو شتەی ئەمانکات بە مرۆڤ،
-
6:42 - 6:45ئەوەی وامان لێئەکات جیاواز بین
لە گیاندارەکانی تر، -
6:45 - 6:47هەمووی لێرەیایە لە شوێنێکا، و
-
6:47 - 6:51هەموو ئەوەی پێویستە بیکەین بۆ نیشاندانی
زمانی خۆمانە. -
6:51 - 6:54زمان باشترین ڕێگەمانە بۆ نیشاندانی ئەوەی
چی ئەگوزەرێت لەناو مێشکمانا. -
6:54 - 6:56بیهێننە بەرچاوتان ئەگەر بمەوێت
پرسیارێکی گەورە بکەم، وەک: -
6:56 - 6:58"سرووشتی بیرکردنەوە و سۆزی
مرۆڤ چییە؟" -
6:58 - 7:00ئەوەی پێویستە بیکەیت
-
7:00 - 7:03ئەوەیە سەیری چەندین زمانی هەمەجۆر
بکەیت -
7:03 - 7:04کە بتوانیت.
-
7:04 - 7:06تەنیا یەکێک بەس نابێت.
-
7:06 - 7:08نموونەیەکتان بەمێ،
-
7:08 - 7:11ئەمە وێنەیەکی ڕۆمانی بچووکە گرتوومە،
-
7:11 - 7:14کە بە کامێرایەکی ١٢ مێگا پیکسڵی گرتوومە.
-
7:14 - 7:17ئێستا، ئەمە هەمان وێنەیە بە
پیکسڵی کەمترەوە. -
7:17 - 7:21دیارە، هیچ کام لەم وێنانە
پشیلەیەکی ڕاستەقینە نییە. -
7:21 - 7:25بەڵام یەکێکیان زۆر باشتر تێگەشتنت
ئەیاتێ لەسەر پشیلە وەک لەوی تر. -
7:27 - 7:29زمان تەنیا ئامراز نییە.
-
7:29 - 7:30ئەوە میراتی ئێمەیە،
-
7:30 - 7:32رێگایەکی ئێمەیە بۆ گەیاندنی ئەوەی
واتای چییە مرۆڤ بیت. -
7:32 - 7:37بێگوماینش، بە "میراتی"ییەکەمان،
مەبەستم هەموو مرۆڤەکانە. -
7:37 - 7:42لەدەستدانی یەک زمانیش وا ئەکات
ئەو وێنەیە زۆر ناڕوونتر بێت. -
7:42 - 7:46بۆیە وەک کارێک
بۆ ١٠ ساڵی ڕابردوو و -
7:46 - 7:49هەروەها درووستکردنەوەیەک،
هەر بۆ خۆشی، -
7:49 - 7:51زمان درووست ئەکەم.
-
7:51 - 7:53بەمانە ئەوترێت "کۆنلانگەکان،"
-
7:53 - 7:55کورتکراوەیەک بۆ زمانە درووستکراوەکان.
-
7:55 - 7:57ئێستا، کە ئەم ڕاستیانە ئەخەمە ڕوو
یەک بەدوای یەکا، -
7:57 - 7:59کە چەندین زمان لەناو ئەچن لەسەر هەسارەکەمان و
-
7:59 - 8:01منیش زمانی نوێ درووست ئەکەم،
-
8:01 - 8:04لەوانەیە بیر بکەنەوە کە بەستنەوەیەکی
نا ڕووکەشی هەیە -
8:04 - 8:05لەنێوان ئەم دوانەیا.
-
8:05 - 8:08ڕاستییەکەی، چەندین کەس هێڵێکیان
کێشاوە لەنێوان ئەو خاڵانەیا. -
8:08 - 8:10ئەمە پیاوێکە کە زۆر تووڕە بوو
-
8:10 - 8:13کە زمانێکی دروستکراو هەبوو لە
فیلمی "ئەڤاتار"ی جەیمس کامیرۆندا. -
8:13 - 8:14ئەڵێت،
-
8:14 - 8:17"لەو سێ ساڵەدا کە جەیمس کامیرۆن
پێویستی پێبوو -
8:17 - 8:19بۆ ئەوەی ئەڤاتار بخاتە سەر شاشەکان،
زمانێک مرد." -
8:19 - 8:21ڕاستییەکەی، لەوانەیە زۆر لەوەش زیاتر.
-
8:21 - 8:24"زمانی ناڤی، ئەو کونە پڕناکاتەوە
کە ئەبوو لەسەری بێت.. " -
8:24 - 8:27وتارێکی زۆر کاریگەر و توند --
-
8:27 - 8:29ئەگەر هیچ بیری لێنەکەیتەوە.
-
8:29 - 8:31(پێکەنین)
-
8:31 - 8:33بەڵام ئەوکاتەی لێرەبووم لە کالیفۆرنیا،
-
8:33 - 8:34دوو پسپۆڕیم تەواوکرد.
-
8:34 - 8:37یەکێکیان لە زمانەوانیدا،
بەڵام ئەوەی تریان لە ئینگلیزیا بوو. -
8:37 - 8:39بێگومانیش، پسپۆڕی ئینگلیزیش،
خوێندنی زمانی ئینگلیزی، -
8:39 - 8:42ڕاستییەکەی خوێندنی ئەو زمانی
ئینگلیزییە نییە، کە ئەیزانین، -
8:42 - 8:44خوێندنی بابەتە وێژەییەکانە.
-
8:44 - 8:46وێژە بوارێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە،
-
8:46 - 8:49چونکە وێژە، بەشێوەیەکی فراوانتر،
هەر وەک هونەر وایە؛ -
8:50 - 8:51ئەکەوێتە ژێر شێوازی هونەرەوە. و
-
8:51 - 8:53بە بەکارهێنانی وێژە چی ئەکەین،
-
8:53 - 8:58نووسەرەکان، بوون و مێژووی
تەواو نوێ درووست ئەکەن. -
8:58 - 9:01سەرنجڕاکێشە بۆمان ببینین
-
9:01 - 9:06چی جۆرە قوڵی و سۆزێک و
ڕۆحێکی تایبەتی -
9:06 - 9:09ئەکرێت لەلایەن نووسەرەکانەوە
بخرێتە ناو ئەم بوونە خەیاڵییانە. -
9:09 - 9:11مەبەستم ئەوەیە بەشێوەیەکە --
سەیری ئەمە بکەن. -
9:11 - 9:14زنجیرەیەک کتێب هەیە
-
9:14 - 9:16نوسراوە دەربارەی کەسایەتی خەیاڵی.
-
9:16 - 9:20هەموو کتێبەکە دەربارەی یەک بوونی
خەیاڵی، ساختەی مرۆڤە. -
9:20 - 9:22یەک کتێبی تەواوەتی هەیە لەسەر
جۆرج بابیت -
9:22 - 9:24لە کتێبی "بابیت"ی سینکلێر لێویس، و
-
9:24 - 9:27گرنتی ئەوەتان ئەیەمێ ئەو کتێبە،
درێژترە لە کتێبی "بابیت" خۆی -
9:27 - 9:28کە کتێبێکی کورتە.
-
9:28 - 9:30هیچ کەسێک هەر بیریشێتی؟
-
9:30 - 9:33زۆرباشە، ڕاستییەکەی بەلای منەوە
لە کتێبی "مەین ستریت"ی باشترە. -
9:33 - 9:34ئەوە بۆچوونی منە.
-
9:34 - 9:38هەرگیز گومانمان لەو ڕاستییە نەبووە
کە بواری وێژە سەرنجڕاکێشە. -
9:38 - 9:40بەڵام سەرەڕای ڕاستییەکە،
-
9:40 - 9:44تەنانەت زمانەوانەکانیش گرنگی نادەن
بەوەی زمانە درووستکراوەکان ئەتوانن -
9:44 - 9:48پێمان بڵێن دەربارەی قوڵی ڕۆحی مرۆڤ
وەک هەوڵێکی هونەرییانە. -
9:49 - 9:51نموونەیەکی بچووکتان ئەیەمێ لێرەیا.
-
9:51 - 9:54وتارێک نوسرابوو لەسەرم
-
9:54 - 9:57ماوەیەک لەمەوبەر لە گۆڤارێکی کالیفۆرنیا.
-
9:57 - 9:59کە ئەم وتارەشیان نوسیبوو،
-
9:59 - 10:01ویستیان کەسێک لەلایەنی بەرامبەرەوە بێنن،
-
10:01 - 10:04کە ئەگەر دواتر سەیری بکەیت،
لە شتێکی سەیر ئەچێت بیکەیت. -
10:04 - 10:05تۆ تەنیا باسی کەسێک ئەکەیت، و
-
10:05 - 10:08ئەتەوێت کەسێک بێنیت لە لایەنی
بەرامبەری ئەو کەسە. -
10:08 - 10:10(پێکەنین)
-
10:10 - 10:12ئەمە پارچە نوسراوێکە زیاد لەپێویست
گەورە کراوە. -
10:12 - 10:15بۆیە توانیان
-
10:15 - 10:17یەکێک لە زیرەکترین زمانزانەکانی
سەردەمی خۆمان بێنن، -
10:17 - 10:20جۆرج لاکۆف، کە زمانزانێکە
لە بێرکلی. -
10:20 - 10:24کارەکەشی بۆ هەتا هەتایە بواری
زمانەوانی و -
10:24 - 10:25زانستی توانای فێربوونی گۆڕی.
-
10:25 - 10:29کاتێکیش پرسیاری لێکرا دەربارەی کارەکەم و
دەربارەی زمان درووستکردن بە گشتی، -
10:29 - 10:32وتی، "بەڵام زۆر شت هەیە بکرێت
لە خوێندنی زماندا. -
10:32 - 10:35پێویستە کات لە شتێکی
ڕاستەقینەدا بەسەر بەریت." -
10:35 - 10:36بەڵێ،
-
10:36 - 10:39"شتێکی ڕاستەقینە."
ئەمە هیچتان بیر ئەهێنێتەوە؟ -
10:39 - 10:43بەکارهێنانی هەمان ئەو چوارچێوەی کارەی
کە خۆی دایهێناوە، -
10:43 - 10:45ئەمگەیەنێتەوە سەر ئەم خواستە خەیاڵییە:
-
10:45 - 10:47زمان ئامرازێکە.
-
10:47 - 10:50لەوەش ئەچێت کارەکانی لەژێر
ئەم خواستە خەیاڵییەیا بێت؛ -
10:50 - 10:54کە زمان کاتێک بەسوودە
کە بەکاربێت بۆ پەیوەندی. -
10:54 - 10:58زمان بێسوودە کاتێک ناتوانرێت
بەکاربێت بۆ پەیوەندی. -
10:58 - 11:00لەوانەیە واتلێبکات بپرسیت:
چی لە زمانە مردووەکان بکەین؟ -
11:00 - 11:02بەڵام بەهەرحاڵ.
-
11:02 - 11:03بۆیە بەهۆی ئەم بیرۆکەیەوە،
-
11:03 - 11:07لەوانەیە لەوە بچێت کە
لوتکەی نابەجێیە -
11:07 - 11:10کۆرسێکی فێربوونی زمانت هەبێت
لەسەر زمانی ڤالێریانی باڵا -
11:10 - 11:13کە دروستمکرد بۆ زنجیرەی
"یاری تەختەکان"ی ئێچی بی ئۆ -
11:13 - 11:17لەوانەیە بپرسیت، ئەو ٧٤٠ هەزار کەسە
فێری چی ئەبن؟ -
11:17 - 11:20(پێکەنین)
-
11:20 - 11:22با سەیرێکی بکەین.
-
11:22 - 11:23فێری چی ئەبن؟
-
11:23 - 11:26ئەبێ فێری چی ببن؟
-
11:26 - 11:29ئەوەت لەبیربێت کە زمانەکەی تر بۆ ئەمە --
-
11:29 - 11:31بۆ ئەوانەیە بە ئینگلیزی قسە ئەکەن --
-
11:31 - 11:33ئەوانەی بە ئینگلیزی قسە ئەکەن
زۆر شت فێر ئەبن. -
11:33 - 11:37ئەمە ڕستەیەکە کە لەوانەیە هەرگیز
بەکارینەهێنن بۆ پەیوەندیکردن -
11:37 - 11:38بەدرێژایی ژیانیان:
-
11:38 - 11:39"ڤالا ئابرێ ئورنیس."
-
11:39 - 11:41"پیاوەکە ژنەکە ئەبینێت."
-
11:41 - 11:43هێڵە بچووکەکەی ناوەڕاست
بەشە گرنگەکەیە، -
11:43 - 11:45کەواتە وشە بە وشەیە،
وا ئەڵێت. و -
11:45 - 11:48چەندین شتی سەرنجڕاکێشیش فێر ئەبن،
-
11:48 - 11:50بەتایبەتی ئەگەر بە ئینگلیزی قسە بکەن.
-
11:50 - 11:53فێری ئەوە ئەبن ئەکرێت کردار
لە کۆتایی ڕستەکەیا بێت. -
11:53 - 11:56ئەوە بەڕاستی ڕوونایات لە ئینگلیزیا
کاتێک دوو مشتومڕت ئەبێت. -
11:56 - 11:58فێر ئەبن هەندێک جار
-
11:58 - 12:01زمانێک هاوتای نییە بۆ وشەی
"کە" -- بە تەواوەتی تیای نییە. -
12:02 - 12:03ئەوە شتێکە زمان پێی ئەکرێت.
-
12:03 - 12:07فێر ئەبن کە بزوێنێکی درێژ
ئەکرێت درێژتر بکرێتەوە، -
12:07 - 12:09بەراورد بە جیاوازی لە جۆرێتیا،
-
12:09 - 12:12کە بزوێنە درێژەکانی ئێمە ئەوە ئەکات؛
هەر لە ڕاستیدا هەمان درێژین. -
12:12 - 12:16فێری ئەوە ئەبن کە ئەم گۆڕانکارییە
بچووکانە هەیە لە تۆنی دەنگەکانا. -
12:16 - 12:17هممم؟ هممم؟
-
12:17 - 12:20گۆڕانکاری هەیە پێی ئەوترێت شێوەی
ناو و جێناو و ئاوەڵناو لە کۆتایی بکەرەکاندا -- -
12:20 - 12:21(پێکەنین)
-
12:21 - 12:25کە لە ڕستەیەکدا پێت ئەڵێ کێ
چی لە کێ کردووە. -
12:25 - 12:28تەنانەت ئەگەر ڕیزبەندی وشەکانیش
هەر وەک خۆی بهێڵیتەوە و -
12:28 - 12:29کۆتاییەکان بگۆڕیت،
-
12:29 - 12:32ئەوە ئەگۆڕیت کێ چی لە کێ ئەکات.
-
12:32 - 12:38فێری ئەوە ئەبن زمانەکان زۆر شت ئەکەن،
هەمان شتەکان بەشێوەیەکی جیاواز -
12:39 - 12:41ئەشکرێت فێربوونی زمان شتێکی خۆشبێت.
-
12:42 - 12:46ئەوەی فێری ئەبن ڕێزە بۆ زمان:
زمان بە کاپیتاڵکردنی پیتی یەکەم. -
12:46 - 12:50بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییەش کە لەسەدا
٨٨ی ئەمریکییەکان بە ئینگلیزی قسە ئەکەن لە ماڵەوە، -
12:50 - 12:53پێموانییە ئەوە شتێکی خراپ بێت.
-
12:53 - 12:56ئەزانن بۆچی زمانەکان
ئەمرن لەسەر هەسارەکەمان؟ -
12:57 - 13:02لەبەر ئەوە نییە کە حکومەت زمانێک
ئەسەپێنێت بەسەر کۆمەڵێکی بچووکتردا، -
13:02 - 13:05یان کۆمەڵێکی تەواوەتی لەوانەی
قسەی پێئەکەن نامێنن. -
13:05 - 13:08ئەوە بەدڵنیاییەوە لە ڕابردووا ڕووی یاوە، و
ئێستاش ڕووئەیات، -
13:08 - 13:10بەڵام هۆکاری سەرەکی نییە.
-
13:10 - 13:13هۆکارە سەرەکییەکە ئەوەیە منداڵێک
لەدایک ئەبێت بۆ ناو خێزانێک -
13:13 - 13:17بە زمانێک قسە ئەکات کە بەشێوەیەکی بڵاو
لە کۆمەڵگاکەیا قسەی پێناکرێت، و -
13:17 - 13:19ئەو مناڵە فێری نابێت.
-
13:19 - 13:20بۆچی؟
-
13:20 - 13:24چونکە ئەو زمانە بەهای نییە
لە کۆمەڵگاکەیاندا. -
13:24 - 13:26چونکە ئەو زمانە سوودی نییە.
-
13:26 - 13:31چونکە ئەو زمانە کارێکی دەستناکەوێت
ئەگەر بەو زمانە قسە بکات. -
13:31 - 13:35چونکە ئەگەر زمان بەس ئامرازێک بێت،
-
13:35 - 13:38ئەوا فێربوونی زمانی ڕەسەنی خۆیان
-
13:38 - 13:40هێندەی فێربوونی ڤالێریانی باڵا
سوودی ئەبێت بۆیان، -
13:40 - 13:41کەواتە بۆ فێریبێت؟
-
13:43 - 13:45ئێستا...
-
13:47 - 13:51لەوانەیە خوێندنی زمان نەبێتە هۆی
زمانپاراوییەکی زیاتر. -
13:51 - 13:53بەڵام لەوانەیە ئەوە کێشەیەکی گەورە نەبێت.
-
13:54 - 13:57لەوانەیە ئەگەر خەڵکی زیاتر
فێری زمانی زیاتر ببن، -
13:57 - 14:00ببێتە هۆی پەسەندکردنی زیاتری زمانەکان و
-
14:00 - 14:02داگیرکاری کەمتر بەرامبەر زمانەوانی.
-
14:02 - 14:05لەوانەیە ئەگەر ڕێزی زمان بگرین
وەک خۆی، -
14:05 - 14:10کە گرنگترین داهێنانی مرۆڤایەتییە،
-
14:10 - 14:11ئەوا لە داهاتووا،
-
14:11 - 14:15ئەتوانین ئاهەنگ بۆ زمانە
زیندووەکان بگێڕین وەک زمانی زیندوو، -
14:15 - 14:17وەک لەوەی ببنە پارچەی مۆزەخانەکان.
-
14:17 - 14:19کیریمڤۆس (ڤالێریان)
زۆر سوپاس. -
14:19 - 14:20(چەپڵەلێدان)
- Title:
- بۆچی زمان مەزنترین داهێنانی مرۆڤایەتییە
- Speaker:
- دەیڤد پیتەرسن
- Description:
-
دەیڤد پیتەرسنی درووستکەری زمان ئەڵێت، شارستانییەت لەسەر بوونی زمان بنچینەی گرتووە. لە وتارەکەیدا کە زۆر بەتین و پێکەنین ئامێزیشە، نیشانی ئەیات چۆن خوێندن، هێشتنەوە و داهێنانی زمانی نوێ یارمەتیمان ئەیات لە مرۆڤایەتی تێبگەین -- وانەیەکی خێراشمان ئەیاتێ لەسەر ڤالێریانی باڵا، یەکێک لە دوو زمانەکەی درووستیکردووە بۆ زنجیرەی "یاری تەختەکان" (لەگەڵ دۆسراکی). ئەڵێت، "زمان تەنیا ئامرازێک نییە،". "ئەوە میراتی ئێمەیە، ڕێگایەکە بەدەستمانەوە هەتا نیشانی بەین واتای مرۆڤبوون چییە."
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 14:33
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Why language is humanity's greatest invention | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish (Central) subtitles for Why language is humanity's greatest invention | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for Why language is humanity's greatest invention | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for Why language is humanity's greatest invention |