لە خەم دوورکەوتمەوە-- بە سەما کردن بە ئاگر
-
0:01 - 0:03کاتێک تەمەنم شەش ساڵان بوو،
-
0:03 - 0:05ماڵەکەمان ئاگری تێبەر بوو،
-
0:05 - 0:06و دایکم مرد.
-
0:07 - 0:09شەوێکی ساردی ڕێبەندان بوو لە میشیگەن.
-
0:09 - 0:11دووکەڵکێشەکەمان کەمێک بوو چاککرابوویەوە،
-
0:11 - 0:14بۆیە ئاگرێکی بەتیمان لە
لە ئاگردانەکە داگیرساندبوو. -
0:14 - 0:17من و خوشکە بچووکەکەم
لە تەنیشت سەگەکەمان دانیشتبووین -
0:17 - 0:20و وێنەمان ڕەنگ دەکرد بە قوتویەکی
نوێی پێنوسە ڕەنگاوڕەنگەکان، -
0:20 - 0:22کاتێک دایکم وتی ئێستا کاتی خەوتنە.
-
0:22 - 0:24ئەو شەوە پلانمان دانابوو
کە بچینە باکوور -
0:24 - 0:27لە کۆتایی هەفتە بۆ خلیسکێنەی سەر
بەفر بە ماتۆڕ و گالیسکە بەفرینە، -
0:27 - 0:29بەڵام زووتر تاریک داهاتبوو
و لە دەرەوە بەفر دەباری، -
0:29 - 0:31بۆیە بڕیارمان دا کە ڕۆژی
دواتر بڕۆین لەبری ئەو کاتە. -
0:31 - 0:34چووینە نهۆمی سەرەوە، و ددانمان
شووشت، و چووینە سەر جێگا، -
0:34 - 0:37ژووری خوشکەکەم ڕێک
لە تەنیشت پلیکانەکە بوو، -
0:37 - 0:38و هی منیش لە کۆتایی
ڕاڕەوەکە بوو. -
0:39 - 0:41دایبابمان ئێمەیان کردە ژوورەوە
و بە ماچ شەو شادیان لێ کردین -
0:41 - 0:44دواتر دەرگاکەیان کەمێک بە کراوی جێهێشت،
-
0:44 - 0:46و وەک هەمیشە ڕووناکی ڕێڕەوەکە هەر پێبوو،
-
0:47 - 0:50لە نیوەی شەودا، بەهۆی
ئارەقەکردنە بەخەبەرهاتم، -
0:50 - 0:53شێوا بووم چونکە نەمدەتوانی
ڕووناکی ڕێڕەوەکە ببینم. -
0:53 - 0:55دەستم کرد بە هاوارکردن
بۆ دایک و باوکم -
0:55 - 0:58هەتا لەکۆتایدا، گوێم لە قسەیەک
بوو کە هەرگیز بیرم ناچێت: -
0:58 - 1:00"دەیڤ! ئەوە ئاگرە"
-
1:00 - 1:03دواتر زانیمان ئاگرەکەمان لە سەرەتاوە
-
1:03 - 1:06لە درزە چاکنەکراوەکەی دووکەڵکێشەکەمانەوە
پەرەی سەندووە، -
1:06 - 1:08کە بووە هۆی تەقینەوەی دەرگاکانی ئاگردانەکە
-
1:08 - 1:10و پڕژانی ئاگر ڕێک بۆ ناو ژووری دانیشتنەکە.
-
1:11 - 1:14بیرمە دایکم ڕایکردە خوارەوە
بۆ ژووری خوشکەکەم، -
1:14 - 1:16بەشێوەیەکی شێتانە بەدوایدا دەگەڕا
-
1:16 - 1:18و لە کۆتاییدا لەسەر زەویەکە دۆزییەوە.
-
1:18 - 1:21لەسەر دەست و ئەژنۆمدا
بە خشکانێ بەدوایدا ڕۆیشتم، -
1:21 - 1:23هەوڵم دەدا دوکەڵەکە هەڵنەمژم.
-
1:24 - 1:26بیرمە لە تەنیشت ژووری
خوشکەکەم وەستابووم، -
1:26 - 1:29هەوڵم دەدا ڕووناکی
ڕێڕەوەکە دابگیرسێنم، -
1:29 - 1:30بەڵام خۆی پێشتر داگیرسابوو.
-
1:30 - 1:33نەمدەتوانی بیبینم چونکە
دووکەڵەکە زۆر چڕ بوو. -
1:35 - 1:38هەستکردن بە گەرمی ئاگرەکەم
لە بیرە لە سەر بێستم -
1:38 - 1:41و گوێم لە دەنگەکەی بوو کە لە
پلیکانەکەوە بەرەو سەرەوە دەهات. -
1:44 - 1:47باوکم بۆ پەنجەرەی ژوورەکەم
ڕایکرد، وەک ڕێگایەکی هەڵاتن، -
1:47 - 1:50بەڵام ئەو کات مانگی ڕێبەندان بوو،
پەنجەرەکە بەستبووی و گیرا بوو. -
1:50 - 1:54لە کۆتاییدا، باوکم پەنجەرەکەی
شکاند و بە زەبری هێز کردیەوە، -
1:54 - 1:57قۆڵ و دەستەکانی هەمووی
بە شوشە و برین داپۆشرا. -
1:58 - 2:01من و خوشکەکەمی هەڵگرت
بۆ سەر ساباتی ژێر پەنجەرەکە -
2:01 - 2:03و پێی وتین کە بە هاوارکردن
و داوای یارمەتی بکەین. -
2:03 - 2:04بەهۆی نەبینی دایکمەوە،
-
2:04 - 2:08باوکم بیری کردەوە بگەڕێتەوە ناو
ئاگرەکە بۆ ئەوەی بیدۆزیتەوە، -
2:08 - 2:11بەڵام دوای سەیرکردنی من و خوشکەکەم
کە لەسەر بانەکە سەرمان پێکەوە نابوو -
2:11 - 2:14و زانی کە ڕەنگە هیچ
کامێکیان دەرنەچن، -
2:14 - 2:16لەگەڵماندا مایەوە،
-
2:16 - 2:18لەبری ئەوە لە پەنجەرەکەوە
بانگی دایکمی دەکرد. -
2:20 - 2:21دوای چەند خولەکێک،
-
2:21 - 2:25پیاوێک بە ئۆتۆمبێل شەقامەکەوە دەهاتە
خوارێ دوکەڵ و ئاگرەکەی بینی، -
2:25 - 2:26بەرەو چیمانەکەمان هات
-
2:26 - 2:28سەرکەوتە سەر سەقفی
ئۆتۆمبێلەکەی -
2:28 - 2:30و پێی وتین کە بازبدەینە
ناو باوەشی ئەو. -
2:30 - 2:32پێشتر هەرگیز ئەو
پیاوەمان نەبینی بوو، -
2:32 - 2:33و هەرچەندە ژیانی
ئێمەی ڕزگار کرد، -
2:33 - 2:35جارێکیتر هەرگیز ئەومان نەبینیەوە.
-
2:35 - 2:37ئێمە گواستراینەوە بۆ
ماڵی دراوسێکەمان -
2:37 - 2:40لە کاتێکدا باوکم لەسەر بانەکە
چاوەڕێی دایکمی دەکرد، -
2:40 - 2:43قۆڵ و دەستی لە ناو
پەنجەرەکەوە درێژ دەکرد -
2:43 - 2:44بۆناو ئاگرەکە،
-
2:44 - 2:47جار لەدوای جار بە ناوی
خۆی بانگی دەکرد. -
2:49 - 2:51باوکم دواتر وتی کاتێک پیاوانی
بەشی ئاگرکوژێنەوە گەیشتن، -
2:51 - 2:55لە پەیژەکەوە هێنایانە خوارەوە لەو کاتەی کە
بەنجەرەی نهۆمی خوارەوە وردوخاش بوو -
2:55 - 2:57و بەخێرایی گڕی گرت.
-
2:57 - 3:00بەشی ئاگرکوژێنەوە کاتی زیاتریان پێچوو
هەتا دایکمیان دۆزییەوە. -
3:00 - 3:03تەواوی کاتەکە لەسەر زەوی
ژووری خەوتنەکەم بوو، -
3:03 - 3:06لە دۆڵابەکە گیر بوو بوو
کە کەوتبووە سەر قاچی. -
3:07 - 3:09پێمانوابێت گەڕاوەتەوە هەتا
بەدوای سەگەکەماندا بگەڕێت، -
3:09 - 3:13بەڵام هەتا ئەوکاتەی بەشی ئاگرکوژێنەوە
گەیشتنە ئەوان، زۆر زۆر درەنگ کەوت. -
3:13 - 3:15دایکم لە ڕێگای نەخۆشخانە
کۆچی دوایی کرد. -
3:17 - 3:19باوکم لە دۆخێکی هەستیار و شڵۆقدا بوو،
-
3:19 - 3:23بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵ و سوتان
و برینی سەر سێیەکی جەستەی. -
3:24 - 3:25نزیکەی مانگێکی لە
نەخۆشخانە بەسەر برد، -
3:26 - 3:28نەیتوانی ئامادەیی
پرسەکەی دایکم ببێت -
3:28 - 3:32چەندین نەشتەرگەری پێستی
جۆراو جۆر و بە ئازاری بۆ کرا. -
3:32 - 3:35من و خوشکەکەم لەگەڵ
دراوسێی ئەوبەرمان ماینەوە، -
3:35 - 3:39بەڵام بۆ چەندین کاتژمێر لەبەردەم پەنجەرەی
ژووری دانیشتنەکەیان دادەنیشتین، -
3:39 - 3:42تەنها سەیری پاشماوەی
ماڵە سوتاوەکەمان دەکرد. -
3:42 - 3:44دوای چەند ڕۆژێک،
ئەوە بەڕوونی دیاربوو -
3:44 - 3:47کە دەبوو بڕۆین بۆ ئەوەی لەگەڵ چەند
هاوڕێیەکی جیاوازی خێزانەکەمان بژین. -
3:49 - 3:51چەند ساڵێکی کەمی دواتر
سەخت و دژوار بوون. -
3:51 - 3:53وەک باوکێکی ڕەەبەنی
خاوەنی دوو کچی گەنج، -
3:53 - 3:55باوکم هەموو هەوڵێکی
خۆی دا بۆ بژێوی ژیانمان -
3:55 - 3:59لەکاتێکدا هەموومان هەوڵمان دا کە
خەم بخۆین و شین بکەین و چاک ببینەوە. -
4:00 - 4:03دەستمان کرد بە بەردەوام بوون
لەناو ئەو ڕاستیە نوێیەدا. -
4:03 - 4:06باوکم لە خوارووی شەقامەکە خانوێکی
نوێی کڕی بەبێ ئاگردان، -
4:06 - 4:08و لە کۆتاییدا دووبارە
هاوسەرگیری کردەوە. -
4:08 - 4:10من و خوشکەکەم لە قوتابخانەدا
زۆر باش و نایاب بووین. -
4:10 - 4:11من سەرکردەی هاندەران بووم،
-
4:11 - 4:14خوشکەکەشم سواری ئەسپ دەبوو
و ئامێری دەژەنی لە تیپی مۆسیقا. -
4:14 - 4:18بەڵام هیچ شتێک نەیدەتوانی ئەو کابوسە
ناخۆشانە بوەستێنێت کە بەدوام بوون. -
4:19 - 4:21خەوم بە ئاگرەوە دەبینی،
-
4:21 - 4:24لە ئاگردا گیرم خواردبوو
بەبێ هەڵاتن. -
4:24 - 4:26لەبیرمە، و تەنانەت ئێستاش
دەتوانم هەستی پێبکەم، -
4:26 - 4:29بەو ترس و لەرز و
فشارەی ناو سینەم. -
4:29 - 4:34یان خراپترینیان ئەو خەونانە بوون کە لە
دەرەوە ئاگرەکە بووم و سەیرم دەکرد، -
4:34 - 4:36هەوڵم دەدا خەڵکی
ناوەوە ڕزگار بکەم. -
4:37 - 4:40بە هەناسە بڕکێ
خەبەرم دەبوویەوە، -
4:40 - 4:43فرمێسک بە ڕووخسارمدا
دەهاتە خوارەوە و هەنسکم دەدا. -
4:47 - 4:49کاتێک تەمەنم ۱۵ ساڵان بوو،
-
4:49 - 4:51هاوڕێیەکی خۆم کە زۆر
وێنەکێشێکی بەهرەمەند بوو، -
4:51 - 4:53دوو وێنەی خەیاڵی بۆ کێشام.
-
4:53 - 4:55دانەیەکیان بە ڕەش
و سپی کرابوو -
4:55 - 4:58کە وێنەی کچێکی ترساوی کێشابوو
دەستەوئەژنۆ لە سوچێکی ژوورەکە، -
4:58 - 5:00و سێبەرەکان دەوریان دابوو.
-
5:00 - 5:03و ئەویتر گوزارشت بوو لە
وێنەی پەلکە زێڕینە. -
5:03 - 5:05کچەکە لە ناوەڕاستی پەڕەکە بوو،
-
5:05 - 5:06قۆڵەکانی کرابوونەوە
و درێژکرابوون، -
5:06 - 5:09بەڕوونی پڕ بوو لە
شادی و دڵخۆشی. -
5:10 - 5:11ئەو ڕابردووی منی دەزانی،
-
5:11 - 5:14و دەیزانی کە ناتەباو
و شێواوم، -
5:14 - 5:16بەڵام بەهەمان شێوە توانا
شاراوەکانمی دەبینی -
5:16 - 5:19و ویستی پیشانم بدات
کە پێشتر چی بینیوە. -
5:19 - 5:22دوای چەند ساڵێک، زانیم
کە ئەو دوو وێنەیە -
5:22 - 5:25دوو ڕێگای تەواو
جیاوازی پیشاندام: -
5:25 - 5:27ژیانێکی پڕ لە ترس
-
5:27 - 5:29یان ژیانێکی پڕ لەبەڵێن و توانای
شاراوە بۆ چاکبوونەوە. -
5:30 - 5:33هەمێشە سەرنجم بۆ ئەو تابلۆ درەوشاوە
و ڕەنگاوڕەنگە ڕاکێشرابوو، -
5:33 - 5:36بەڵام تەواو دڵنیا نەبووم ئەوە
چ مانایەکی هەبوو بۆ من -
5:36 - 5:40یان چۆن ئەو هزر و بیرکردنەوەی ئەوکاتم
بگۆڕم بۆ ئەو جۆرە لە شادی و دڵخۆشییە. -
5:40 - 5:43ڕووکەشانە، لەگەڵ ژیان بەردەوام بووم --
-
5:43 - 5:45لە ئامادەیی دەرچووم
و چووم بۆ زانکۆ-- -
5:45 - 5:46لە کاتێکدا لە ناخەوە،
-
5:46 - 5:50بەردەوام بووم لە هەڵبەز و دابەزکردن لە
بەرزترین ئاستی ناو ئاستە بەرزەکان -
5:50 - 5:52و لە نزمترین ئاستی ناو ئاستە نزمەکان،
-
5:52 - 5:55وەک تۆپی تێنسی سەرمێز
لە نێوان ئەو دوو وێنەیەدا. -
5:56 - 6:00لە ساڵی ۲٠٠٤، لەگەڵ هاوڕێیەکدا چووم
بۆ گەشتێک بۆ ئەمریکای ناوەڕاست. -
6:00 - 6:02هەفتەی یەکەممان لە دوورگەی
ڕۆتان بەسەر برد، -
6:02 - 6:04لە نزیک کەناراوەکانی هیندوراس.
-
6:04 - 6:06دوای چەند ڕۆژێک لەوێ،
من و هاوڕێکەم زانیمان -
6:06 - 6:10کە یەکێک لە هاوڕێکانی
ناوچەکەمان سەماکەری ئاگرە. -
6:10 - 6:13هیچ کاممان پێشتر سەمای
ئاگرمان نەبینی بوو، -
6:13 - 6:15بۆیە شەوێک، بڕیارماندا
بچین نمایشەکە ببینین. -
6:17 - 6:20سەیرمان کرد، و سەرمان سوڕما،
-
6:20 - 6:24کاتێک ئەو و دوو هاوڕێکەی
داری دەستییان گڕ تێبەر دا، -
6:24 - 6:25و هەڵیان دەدا بۆ هەوا
-
6:25 - 6:27و بەدەوری لەشیاندا
دەیان خولاندنەوە. -
6:29 - 6:33جوڵەکانیان ئامانجدار
و جڵەوکراو بوون، -
6:33 - 6:36لەگەڵ ئەوەشدا جوڵەکانیان تەرم و نیان بوون
و لەگەڵ مۆسیقا دەڕۆیشتن. -
6:39 - 6:41من بە تەواوی چووبوومە ناو سەماکەوە.
-
6:41 - 6:45ڕۆژی دواتر، ئەو پێشنیاری ئەوەی کرد
چۆن سەمای ئاگر یان "خولانەوە"مان فێربکات-- -
6:45 - 6:47بێگومان، بەبێ ئاگر.
-
6:47 - 6:49ئەو جیاوازی داری دەستی سەمای
ئاگری پیشان داین، -
6:49 - 6:53کە پارچە دارێکی درێژە یان ئەلەمنیۆمە
بە دوو پڵیتەی فایبەری دژە گەرمییەوە، -
6:53 - 6:57و پۆی ئاگرین، کە بریتین لە پڵیتەی فایبەری
دژە گەریمی بە زنجیر و ئەڵقەی پەنجەکانەوە. -
6:58 - 7:01دوای ئەو یەکەم جارە لە
خولانەوەی پڵیتی پۆی، -
7:01 - 7:04زانیم ئەوە ئەو خولیایەیە کە
دەمویست بەردەوام فێری ببم -
7:04 - 7:07بەو هیوایەی کە لەوانەیە ڕۆژێک،
-
7:07 - 7:11ئازایەتی تەواوی ئەوەم هەبێت
کە لەگەڵ ئاگر تاقی بکەمەوە. -
7:11 - 7:14ئێستا دەتوانم پێشبینی ئەوە بکەم
کە خەڵکی بیر لە چی دەکەنەوە: -
7:14 - 7:18من چۆن نەترسام و بەرەو
ئاراستەی پێچەوانە ڕامنەکرد؟ -
7:18 - 7:20بە ڕاشکاوی، نازانم.
-
7:21 - 7:24پێموایە رەنگە بوون بە سەردەستەی هاندەران
و ئەنجامدانی جومناستیک و ژەنینی پیانۆ -
7:24 - 7:26لە کاتی گەورە بوونمدا،
-
7:26 - 7:29ئەم چالاکیانە زۆر بە ڕێک و پێکی
ڕێکخرابوون و دیاریکرا بوون، -
7:29 - 7:33لە کاتێکدا ئەو جۆرە لە هونەری جوڵەیە بە
شێوەیەک لە تێڕامان و میدیەیشن دەچێت -
7:33 - 7:34بەڵام بە سەرنج دان لە ئاگرەکە،
-
7:34 - 7:38ئەو شتە بوو کە بە درێژایی
ژیانم تەواو ترساندوومی. -
7:38 - 7:40دوای یەکەم جار
لە ڕاهێنان کردن، -
7:40 - 7:43من و هاوڕێکەم پێکەوە بەپەلە چەند دەستەیەک
لە پڵێتەی پۆیمان پێکەوەنا لە ماڵەوە -
7:43 - 7:46بە بەکارهێنانی گۆرەوی، قەیتانی
پێڵاو و تۆپی تێنس. -
7:46 - 7:48ئاگرمان بە قەیتانەکان و
گۆرەویەکان نەکردەوە، -
7:48 - 7:50تەنها بۆ بەشی ڕاهێنان
بەکارمان هێنا. -
7:50 - 7:52بەڵام دوای گەڕانەوە
بۆ ماڵەوە لە میشیگەن، -
7:52 - 7:56بڕیارماندا کۆمەڵێک پڵیتەی ئاگرینی
پۆیی ڕاستەقینە بۆ خۆمان بکڕین. -
7:56 - 7:57و دوای چەند مانگێک،
-
7:57 - 8:00بڕیارماندا کە ئامادەین
گڕیان تێبەربدەین. -
8:01 - 8:03پڵیتەکانمان بە چەند چینێک
بە لۆکەمان داپۆشین، -
8:03 - 8:05بتڵێکی ئاگرکوژێنەوەمان پەیدا کرد،
-
8:05 - 8:06خاولیێکمان تەڕکرد بۆ سەلامەتی،
-
8:06 - 8:08سوتەمەنییەکەمان ئامادەکرد،
-
8:08 - 8:12بە جۆش و خرۆشەوە یەکترمان
هاندەدا و لەپی دەستمان لێک دەداوە -
8:12 - 8:14و ئەو پڵیتە پۆییانەکان گڕ تێبەردەدا
-
8:16 - 8:18ئەو کارە زۆر ترسناک بوو.
-
8:19 - 8:21نیوەی مێشکم لە خۆم نەدەما
-
8:21 - 8:25و بیرمان دەکردەوە "باشە، چاوەڕێکە --
لەوانەیە پێویست بێت بیر لەمە بکەینەوە. -
8:25 - 8:26دەشێت پێویست بێت بوەستین."
-
8:26 - 8:29دەنگی ئاگرەکە کە لە دەوری
سەرمدا وژە وژی دەکرد -
8:29 - 8:30زۆر بەرز بوو.
-
8:30 - 8:32و منی ڕاستەخۆ گەڕاندەوە
بۆ سەردەمی منداڵی. -
8:33 - 8:36بەڵام لە هەمان کاتدا
خۆش بوو. -
8:38 - 8:41نیوەکەیتری مێشکم، نیوە
داهێنەرەکە، بیری دەکردەوە، -
8:41 - 8:45"ناتوانم باوەڕ بەوە بکەم!
من سەماکەری ئاگرم". -
8:46 - 8:47بۆ ئەو کەسانەی کە دەخولێنەوە،
-
8:47 - 8:48ئاستێکی هۆڕمۆنی
ئەدرینەلین هەیە -
8:48 - 8:51یان ئەوە پاڵنەری
سەماکردنە لە گەڵ ئاگر. -
8:51 - 8:55بەڵام وەک کەسێک کە ئاگر زۆر
کاریگەری هەبوو لە سەر ژیانی، -
8:55 - 8:58هەستم بە بەهێزبوونێکی
زۆر مەزن دەکرد -
8:58 - 9:01بە هەبوونی توانای جڵەوکردن و
هەڵسوڕاندنی ئاگر. -
9:02 - 9:06بڕیارێکی ئاگایانەم دا بۆ
خۆ ڕزگاردن لە خەمەکانم. -
9:06 - 9:08ئەوە کارێکی ئاسان نەبوو.
-
9:08 - 9:11گۆرانیێکی نیرڤانا هەیە دەڵێت
"بیری ئاسودەیی خەمباری دەکەم" -
9:11 - 9:13و ئەوە بە تەواوەتی ئەو دۆخە بوو.
-
9:13 - 9:15من بە تەواوی جڵەوی
خەمبارییەکەم کردبوو. -
9:15 - 9:18دەمزانی چیم بۆ دێنێت،
و پێشبینی چی لێبکەم، -
9:18 - 9:20لەگەڵ ئەوەشدا بە قوڵی
دەمزانی کە لە کۆتاییدا، -
9:20 - 9:25دەبێت بەڕاستی ئەو کارە قورسە
بکەم بۆ سارێژکردنەوەی ڕابردووم. -
9:25 - 9:27بۆیە بەردەوام بووم لە ڕاهێنان.
-
9:27 - 9:31کیسێکی پلاستیکی سەوزە و میوەم برد،
کردم بە چەند پارچەیەکی درێژ و باریک، -
9:31 - 9:32بە کۆتایی ئەو پڵیتە پۆیانەوە گرێم دا
-
9:32 - 9:37بۆ دووبارەکردنەوەی دەنگی ئەو ئاگرەی،
کە بە دەوری سەرمدا دەخولایەوە. -
9:37 - 9:39و بەردەوام گڕم لە
پڵیتی پۆیەکان بەردەدا. -
9:40 - 9:42لە قۆناغێکدا، شتێک گۆڕا.
-
9:42 - 9:44تێڕوانینم بۆ سەماکردن
بە ئاگر گۆڕا -
9:44 - 9:47لە شتێک کە لێی دوو دڵ
و نیگەران بووم -
9:47 - 9:50بۆ شتێک کە جۆرێک لە
ئاشتی و ئارامی بۆ هێنام. -
9:52 - 9:53بەبێ هەست کردن و پێزانینی،
-
9:53 - 9:56دەستم کردبوو بە شێوازێکی خۆم لە
چارسەرکردن بە ڕووبەڕوو بوونەوە، -
9:56 - 9:58کە جۆرێکی ڕاستەقینەیە
لە چارەسەری دەروونی -
9:58 - 10:02کە تێیدا بەمەبەست خۆت دەخەیتە بەردەم ئەو
شتانەی بوونەتە هۆکاری کۆستی دەروونیت -
10:02 - 10:04یان دەتترسێنن.
-
10:04 - 10:07من خۆم خستە بەردەم ئاگر
بەم ڕێگا تایبەتی و ناوازەیە -
10:07 - 10:10و ئەو شتەی گۆڕی کە
واتای هەبوو بۆ من. -
10:11 - 10:12کابوس و خەوە ناخۆشەکانم
هێور بوونەوە -
10:12 - 10:15و ئێستا، دوای ساڵانێک بە نزیکەیی
خەوە ناخۆشەکانم تەواو وەستاون. -
10:16 - 10:20تەنها بۆخۆم ئەو سەمای ئاگرەم ئەنجام نەدا،
بەڵکو بۆ بۆنە و نمایشەکانیش بوو. -
10:20 - 10:24دەستم کرد بە سەمایی ئاگری بە کۆمەڵ
لەگەڵ هاوڕێکانم کاتێ لە دوبەی دەژیام، -
10:24 - 10:28هونەرێکی جوانم داهێنا لەگەڵ
خوشکم کە بووە وێنەگر، -
10:28 - 10:31منداڵەکانم فێردەکرد کە چۆن لە
ڕۆژی لە دایک بوونیاندا بخولێنەوە، -
10:31 - 10:33نواندن لەسەر تەختی شانۆ
و لە ڤیستیڤاڵەکاندا بکەن -
10:33 - 10:36و تەنانەت منداڵەکانی خۆشم فێری
بنەماکانی خولانەوە کردن. -
10:37 - 10:38و ئەوەش واتای ئەوە نییە
-
10:38 - 10:41کە هێشتا ترس و نیگەرانیم
نییە لە ئاگر بە گشتی. -
10:41 - 10:44دەتوانم ملیۆنێک جار ڕاهێنان
لەسەر یەک جوڵە بکەم، -
10:44 - 10:46بەڵام دواتر کە لەگەڵ
ئاگر تاقی دەکەمەوە، -
10:46 - 10:49هەست بە ترسێکی ئاشنا و
توند بوونی سینگم دەکەم. -
10:50 - 10:53تا ئێستاش دەترسێم کە لە
خانویەکی دوو نهۆمیدا بژیم -
10:53 - 10:55یان لە خانویەک کە ئاگردانی لێ بێت.
-
10:56 - 10:58هەمووشەوێک پێش
ئەوەی بخەوم، -
10:58 - 11:01ڕێگایەک دەکەمەوە لە نێوان دەرگای
ژووری نوستنی منداڵەکانم، -
11:01 - 11:02دەرگای ژووری نوستنەکەمان،
-
11:02 - 11:04و هەموو دەرگاکانی چوونەدەرەوە،
-
11:04 - 11:05بۆ ئەوەی ئەگەر پێویستمان
پێبوو خێرا بڕۆین، -
11:05 - 11:07و ئەوەش کاتێکی
زۆری لێ بردووم -
11:07 - 11:10هەتا ڕاهاتووین لەگەڵ بیرۆکەی داخستنی
دەرگای ژوری نوستن لە شەواندا -
11:10 - 11:12بۆ هێواش کردنەوەی ئاگر،
-
11:12 - 11:15چونکە هەمیشە وا بیرم کردۆتەوە ئەگەر
دەرگای ژووری منداڵەکانم دابخەم، -
11:15 - 11:18ڕەنگە نەتوانم گوێم لە دەنگیان بێت
وەک چۆن دایکم گوێی لە دەنگم بوو. -
11:19 - 11:22و بە دڵنیاییەوە، ئەوە چیرۆکەکەمە.
-
11:22 - 11:24ناتوانم بڵێم کە چارەسەرەکەم پێیە
-
11:24 - 11:26بۆ کەسێک کە بە دەست کۆستێکی
دەروونی جیاوازەوە دەناڵێنێت. -
11:26 - 11:28ئەگەر دۆخەکە پێچەوانە بووبایەوە،
-
11:28 - 11:30و من منداڵێکم لە ناو ئاگر لە دەست دابا،
-
11:30 - 11:33دڵنیانیم لەوەی کە سەمایی
ئاگر ببێتە چارەسەرەکە، -
11:33 - 11:36یان تەنانەت ئەگەر دووبارە توانایی
نزیک بوونەوەم هەبێت لە ئاگر. -
11:36 - 11:39بەڵام ئەوەی دەتوانم بیڵێم
لە ئەزموونی خۆمەوە -
11:39 - 11:42ئەوەیە کە دوای ئەزمونکردنی کۆستێکی
دەروونی یان تەنگ و چەڵەمەیەک، -
11:42 - 11:45تۆ بژاردەیەکت هەیە
لە نێوان دوو ڕێگادا. -
11:45 - 11:49ڕێگایەکیان بەرەو ژیانێکی پڕ لە
ترس و شێواوی لە تاریکیدا دەتبات، -
11:49 - 11:52وەک ئەو تابلۆ ڕەش و
سپیەیی پێشتر باسم کرد. -
11:52 - 11:54دەتوانیت بەردەوام بیت لە
ژیان، بەڵام لە هەمان کاتدا، -
11:54 - 11:57تا ئێستاش بەو خەمەوە گرێدراویت
کە ئاسودەیت بۆ دەهێنێت. -
11:58 - 12:01ڕێگەکەیتر، بریتییە لە خۆ
ڕزگارکردن لە خەم و خەفەت، -
12:01 - 12:03هیچ شتێک نە دەگۆڕێت
و نە هەڵدەوەشێنێتەوە. -
12:04 - 12:05ئەوە کارێکی سەخت دەبێت.
-
12:05 - 12:07هەمیشە کارێکی سەخت دەبێت،
-
12:07 - 12:12لەگەڵ چیا بەرز و دۆڵە
قوڵ و تاریکەکان. -
12:13 - 12:16بەڵام ئەم ڕێگەیە بۆ پێشەوە دەڕوانێت
و بەرەو پێشەوە دەڕوات. -
12:17 - 12:19کاتێک فێری سەماکردن بووم بە ئاگر،
-
12:19 - 12:22فێربووم کە ئاشتەوایی لەو بەشە
بە ئازارەی ژیانم دروست بکەم -
12:22 - 12:26لەگەڵ تەواوی ژیانم چونکە هەتا ئەوکات
زیاتر دەردەکەوت و ئاشکرا دەبوو. -
12:27 - 12:29ئاگر بوو بە شتێکی گەورەتر
لە کۆستی دەروونی -
12:29 - 12:31بەڵام بە جوانی و هونەریش،
-
12:31 - 12:34هەمووشتێک، بەیەک جار
ڕێک وەک ژیان، -
12:34 - 12:36پرتە پرتی دەکرد و وردە وردە دەپوکایەوە
-
12:36 - 12:39هەروەها دەسوتا و دەدرەوشایەوە،
-
12:40 - 12:45و شێوازێک، لە ناوەڕاستی کاتەکەدا،
ڕێگایەکی دەدۆزییەوە بۆ سەماکردن ... -
12:45 - 12:46من.
-
12:46 - 12:48سوپاس.
- Title:
- لە خەم دوورکەوتمەوە-- بە سەما کردن بە ئاگر
- Speaker:
- دانیەڵ تۆرلێی
- Description:
-
دوای لەدەستدانی دایکی لە ئاگرکەوتنەوەیەک لە خانووەکەیاندا کاتێک تەمەنی تەنها ٦ ساڵان بوو، دانیەڵ تورلێی دوو ڕێگای لەبەردەم خۆیدا بینی: ژیانێکی پڕ لە ترس، یاخود ڕێگایەک کە بەڵێنی ساڕێژ بوون و چاک بوونەوەی تێدابوو، لە ناو ئەو گفتوگۆ ئیلهام بەخشەدا، ئەو باسی ئەوە دەکات کە چۆن خەم و بەژارەکەی گۆڕیووە بۆ جوانی بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو -- بە سەماکردن بە ئاگر.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 13:02
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for I stepped out of grief -- by dancing with fire | ||
Ibrahim Ahmed commented on Kurdish (Central) subtitles for I stepped out of grief -- by dancing with fire | ||
Ibrahim Ahmed accepted Kurdish (Central) subtitles for I stepped out of grief -- by dancing with fire | ||
Ibrahim Ahmed edited Kurdish (Central) subtitles for I stepped out of grief -- by dancing with fire | ||
Ibrahim Ahmed edited Kurdish (Central) subtitles for I stepped out of grief -- by dancing with fire | ||
Ibrahim Ahmed edited Kurdish (Central) subtitles for I stepped out of grief -- by dancing with fire | ||
Ibrahim Ahmed edited Kurdish (Central) subtitles for I stepped out of grief -- by dancing with fire | ||
Ibrahim Ahmed edited Kurdish (Central) subtitles for I stepped out of grief -- by dancing with fire |
Ibrahim Ahmed
It was a long video and a challenging one, you have tried your best to translate it properly, but it was not. So, I spent hours of my time to review it and revise it. just try to compare your translation with the revisions that I have done in it in order to avoid the mistakes you have made here in your future translation.
keep up the good work.