Return to Video

لە خەم دوورکەوتمەوە-- بە سەما کردن بە ئاگر

  • 0:01 - 0:03
    کاتێک تەمەنم شەش ساڵان بوو،
  • 0:03 - 0:05
    ماڵەکەمان ئاگری تێبەر بوو،
  • 0:05 - 0:06
    و دایکم مرد.
  • 0:07 - 0:09
    شەوێکی ساردی ڕێبەندان بوو لە میشیگەن.
  • 0:09 - 0:11
    دووکەڵکێشەکەمان کەمێک بوو چاککرابوویەوە،
  • 0:11 - 0:14
    بۆیە ئاگرێکی بەتیمان لە
    لە ئاگردانەکە داگیرساندبوو.
  • 0:14 - 0:17
    من و خوشکە بچووکەکەم
    لە تەنیشت سەگەکەمان دانیشتبووین
  • 0:17 - 0:20
    و وێنەمان ڕەنگ دەکرد بە قوتویەکی
    نوێی پێنوسە ڕەنگاوڕەنگەکان،
  • 0:20 - 0:22
    کاتێک دایکم وتی ئێستا کاتی خەوتنە.
  • 0:22 - 0:24
    ئەو شەوە پلانمان دانابوو
    کە بچینە باکوور
  • 0:24 - 0:27
    لە کۆتایی هەفتە بۆ خلیسکێنەی سەر
    بەفر بە ماتۆڕ و گالیسکە بەفرینە،
  • 0:27 - 0:29
    بەڵام زووتر تاریک داهاتبوو
    و لە دەرەوە بەفر دەباری،
  • 0:29 - 0:31
    بۆیە بڕیارمان دا کە ڕۆژی
    دواتر بڕۆین لەبری ئەو کاتە.
  • 0:31 - 0:34
    چووینە نهۆمی سەرەوە، و ددانمان
    شووشت، و چووینە سەر جێگا،
  • 0:34 - 0:37
    ژووری خوشکەکەم ڕێک
    لە تەنیشت پلیکانەکە بوو،
  • 0:37 - 0:38
    و هی منیش لە کۆتایی
    ڕاڕەوەکە بوو.
  • 0:39 - 0:41
    دایبابمان ئێمەیان کردە ژوورەوە
    و بە ماچ شەو شادیان لێ کردین
  • 0:41 - 0:44
    دواتر دەرگاکەیان کەمێک بە کراوی جێهێشت،
  • 0:44 - 0:46
    و وەک هەمیشە ڕووناکی ڕێڕەوەکە هەر پێبوو،
  • 0:47 - 0:50
    لە نیوەی شەودا، بەهۆی
    ئارەقەکردنە بەخەبەرهاتم،
  • 0:50 - 0:53
    شێوا بووم چونکە نەمدەتوانی
    ڕووناکی ڕێڕەوەکە ببینم.
  • 0:53 - 0:55
    دەستم کرد بە هاوارکردن
    بۆ دایک و باوکم
  • 0:55 - 0:58
    هەتا لەکۆتایدا، گوێم لە قسەیەک
    بوو کە هەرگیز بیرم ناچێت:
  • 0:58 - 1:00
    "دەیڤ! ئەوە ئاگرە"
  • 1:00 - 1:03
    دواتر زانیمان ئاگرەکەمان لە سەرەتاوە
  • 1:03 - 1:06
    لە درزە چاکنەکراوەکەی دووکەڵکێشەکەمانەوە
    پەرەی سەندووە،
  • 1:06 - 1:08
    کە بووە هۆی تەقینەوەی دەرگاکانی ئاگردانەکە
  • 1:08 - 1:10
    و پڕژانی ئاگر ڕێک بۆ ناو ژووری دانیشتنەکە.
  • 1:11 - 1:14
    بیرمە دایکم ڕایکردە خوارەوە
    بۆ ژووری خوشکەکەم،
  • 1:14 - 1:16
    بەشێوەیەکی شێتانە بەدوایدا دەگەڕا
  • 1:16 - 1:18
    و لە کۆتاییدا لەسەر زەویەکە دۆزییەوە.
  • 1:18 - 1:21
    لەسەر دەست و ئەژنۆمدا
    بە خشکانێ بەدوایدا ڕۆیشتم،
  • 1:21 - 1:23
    هەوڵم دەدا دوکەڵەکە هەڵنەمژم.
  • 1:24 - 1:26
    بیرمە لە تەنیشت ژووری
    خوشکەکەم وەستابووم،
  • 1:26 - 1:29
    هەوڵم دەدا ڕووناکی
    ڕێڕەوەکە دابگیرسێنم،
  • 1:29 - 1:30
    بەڵام خۆی پێشتر داگیرسابوو.
  • 1:30 - 1:33
    نەمدەتوانی بیبینم چونکە
    دووکەڵەکە زۆر چڕ بوو.
  • 1:35 - 1:38
    هەستکردن بە گەرمی ئاگرەکەم
    لە بیرە لە سەر بێستم
  • 1:38 - 1:41
    و گوێم لە دەنگەکەی بوو کە لە
    پلیکانەکەوە بەرەو سەرەوە دەهات.
  • 1:44 - 1:47
    باوکم بۆ پەنجەرەی ژوورەکەم
    ڕایکرد، وەک ڕێگایەکی هەڵاتن،
  • 1:47 - 1:50
    بەڵام ئەو کات مانگی ڕێبەندان بوو،
    پەنجەرەکە بەستبووی و گیرا بوو.
  • 1:50 - 1:54
    لە کۆتاییدا، باوکم پەنجەرەکەی
    شکاند و بە زەبری هێز کردیەوە،
  • 1:54 - 1:57
    قۆڵ و دەستەکانی هەمووی
    بە شوشە و برین داپۆشرا.
  • 1:58 - 2:01
    من و خوشکەکەمی هەڵگرت
    بۆ سەر ساباتی ژێر پەنجەرەکە
  • 2:01 - 2:03
    و پێی وتین کە بە هاوارکردن
    و داوای یارمەتی بکەین.
  • 2:03 - 2:04
    بەهۆی نەبینی دایکمەوە،
  • 2:04 - 2:08
    باوکم بیری کردەوە بگەڕێتەوە ناو
    ئاگرەکە بۆ ئەوەی بیدۆزیتەوە،
  • 2:08 - 2:11
    بەڵام دوای سەیرکردنی من و خوشکەکەم
    کە لەسەر بانەکە سەرمان پێکەوە نابوو
  • 2:11 - 2:14
    و زانی کە ڕەنگە هیچ
    کامێکیان دەرنەچن،
  • 2:14 - 2:16
    لەگەڵماندا مایەوە،
  • 2:16 - 2:18
    لەبری ئەوە لە پەنجەرەکەوە
    بانگی دایکمی دەکرد.
  • 2:20 - 2:21
    دوای چەند خولەکێک،
  • 2:21 - 2:25
    پیاوێک بە ئۆتۆمبێل شەقامەکەوە دەهاتە
    خوارێ دوکەڵ و ئاگرەکەی بینی،
  • 2:25 - 2:26
    بەرەو چیمانەکەمان هات
  • 2:26 - 2:28
    سەرکەوتە سەر سەقفی
    ئۆتۆمبێلەکەی
  • 2:28 - 2:30
    و پێی وتین کە بازبدەینە
    ناو باوەشی ئەو.
  • 2:30 - 2:32
    پێشتر هەرگیز ئەو
    پیاوەمان نەبینی بوو،
  • 2:32 - 2:33
    و هەرچەندە ژیانی
    ئێمەی ڕزگار کرد،
  • 2:33 - 2:35
    جارێکیتر هەرگیز ئەومان نەبینیەوە.
  • 2:35 - 2:37
    ئێمە گواستراینەوە بۆ
    ماڵی دراوسێکەمان
  • 2:37 - 2:40
    لە کاتێکدا باوکم لەسەر بانەکە
    چاوەڕێی دایکمی دەکرد،
  • 2:40 - 2:43
    قۆڵ و دەستی لە ناو
    پەنجەرەکەوە درێژ دەکرد
  • 2:43 - 2:44
    بۆناو ئاگرەکە،
  • 2:44 - 2:47
    جار لەدوای جار بە ناوی
    خۆی بانگی دەکرد.
  • 2:49 - 2:51
    باوکم دواتر وتی کاتێک پیاوانی
    بەشی ئاگرکوژێنەوە گەیشتن،
  • 2:51 - 2:55
    لە پەیژەکەوە هێنایانە خوارەوە لەو کاتەی کە
    بەنجەرەی نهۆمی خوارەوە وردوخاش بوو
  • 2:55 - 2:57
    و بەخێرایی گڕی گرت.
  • 2:57 - 3:00
    بەشی ئاگرکوژێنەوە کاتی زیاتریان پێچوو
    هەتا دایکمیان دۆزییەوە.
  • 3:00 - 3:03
    تەواوی کاتەکە لەسەر زەوی
    ژووری خەوتنەکەم بوو،
  • 3:03 - 3:06
    لە دۆڵابەکە گیر بوو بوو
    کە کەوتبووە سەر قاچی.
  • 3:07 - 3:09
    پێمانوابێت گەڕاوەتەوە هەتا
    بەدوای سەگەکەماندا بگەڕێت،
  • 3:09 - 3:13
    بەڵام هەتا ئەوکاتەی بەشی ئاگرکوژێنەوە
    گەیشتنە ئەوان، زۆر زۆر درەنگ کەوت.
  • 3:13 - 3:15
    دایکم لە ڕێگای نەخۆشخانە
    کۆچی دوایی کرد.
  • 3:17 - 3:19
    باوکم لە دۆخێکی هەستیار و شڵۆقدا بوو،
  • 3:19 - 3:23
    بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵ و سوتان
    و برینی سەر سێیەکی جەستەی.
  • 3:24 - 3:25
    نزیکەی مانگێکی لە
    نەخۆشخانە بەسەر برد،
  • 3:26 - 3:28
    نەیتوانی ئامادەیی
    پرسەکەی دایکم ببێت
  • 3:28 - 3:32
    چەندین نەشتەرگەری پێستی
    جۆراو جۆر و بە ئازاری بۆ کرا.
  • 3:32 - 3:35
    من و خوشکەکەم لەگەڵ
    دراوسێی ئەوبەرمان ماینەوە،
  • 3:35 - 3:39
    بەڵام بۆ چەندین کاتژمێر لەبەردەم پەنجەرەی
    ژووری دانیشتنەکەیان دادەنیشتین،
  • 3:39 - 3:42
    تەنها سەیری پاشماوەی
    ماڵە سوتاوەکەمان دەکرد.
  • 3:42 - 3:44
    دوای چەند ڕۆژێک،
    ئەوە بەڕوونی دیاربوو
  • 3:44 - 3:47
    کە دەبوو بڕۆین بۆ ئەوەی لەگەڵ چەند
    هاوڕێیەکی جیاوازی خێزانەکەمان بژین.
  • 3:49 - 3:51
    چەند ساڵێکی کەمی دواتر
    سەخت و دژوار بوون.
  • 3:51 - 3:53
    وەک باوکێکی ڕەەبەنی
    خاوەنی دوو کچی گەنج،
  • 3:53 - 3:55
    باوکم هەموو هەوڵێکی
    خۆی دا بۆ بژێوی ژیانمان
  • 3:55 - 3:59
    لەکاتێکدا هەموومان هەوڵمان دا کە
    خەم بخۆین و شین بکەین و چاک ببینەوە.
  • 4:00 - 4:03
    دەستمان کرد بە بەردەوام بوون
    لەناو ئەو ڕاستیە نوێیەدا.
  • 4:03 - 4:06
    باوکم لە خوارووی شەقامەکە خانوێکی
    نوێی کڕی بەبێ ئاگردان،
  • 4:06 - 4:08
    و لە کۆتاییدا دووبارە
    هاوسەرگیری کردەوە.
  • 4:08 - 4:10
    من و خوشکەکەم لە قوتابخانەدا
    زۆر باش و نایاب بووین.
  • 4:10 - 4:11
    من سەرکردەی هاندەران بووم،
  • 4:11 - 4:14
    خوشکەکەشم سواری ئەسپ دەبوو
    و ئامێری دەژەنی لە تیپی مۆسیقا.
  • 4:14 - 4:18
    بەڵام هیچ شتێک نەیدەتوانی ئەو کابوسە
    ناخۆشانە بوەستێنێت کە بەدوام بوون.
  • 4:19 - 4:21
    خەوم بە ئاگرەوە دەبینی،
  • 4:21 - 4:24
    لە ئاگردا گیرم خواردبوو
    بەبێ هەڵاتن.
  • 4:24 - 4:26
    لەبیرمە، و تەنانەت ئێستاش
    دەتوانم هەستی پێبکەم،
  • 4:26 - 4:29
    بەو ترس و لەرز و
    فشارەی ناو سینەم.
  • 4:29 - 4:34
    یان خراپترینیان ئەو خەونانە بوون کە لە
    دەرەوە ئاگرەکە بووم و سەیرم دەکرد،
  • 4:34 - 4:36
    هەوڵم دەدا خەڵکی
    ناوەوە ڕزگار بکەم.
  • 4:37 - 4:40
    بە هەناسە بڕکێ
    خەبەرم دەبوویەوە،
  • 4:40 - 4:43
    فرمێسک بە ڕووخسارمدا
    دەهاتە خوارەوە و هەنسکم دەدا.
  • 4:47 - 4:49
    کاتێک تەمەنم ۱۵ ساڵان بوو،
  • 4:49 - 4:51
    هاوڕێیەکی خۆم کە زۆر
    وێنەکێشێکی بەهرەمەند بوو،
  • 4:51 - 4:53
    دوو وێنەی خەیاڵی بۆ کێشام.
  • 4:53 - 4:55
    دانەیەکیان بە ڕەش
    و سپی کرابوو
  • 4:55 - 4:58
    کە وێنەی کچێکی ترساوی کێشابوو
    دەستەوئەژنۆ لە سوچێکی ژوورەکە،
  • 4:58 - 5:00
    و سێبەرەکان دەوریان دابوو.
  • 5:00 - 5:03
    و ئەویتر گوزارشت بوو لە
    وێنەی پەلکە زێڕینە.
  • 5:03 - 5:05
    کچەکە لە ناوەڕاستی پەڕەکە بوو،
  • 5:05 - 5:06
    قۆڵەکانی کرابوونەوە
    و درێژکرابوون،
  • 5:06 - 5:09
    بەڕوونی پڕ بوو لە
    شادی و دڵخۆشی.
  • 5:10 - 5:11
    ئەو ڕابردووی منی دەزانی،
  • 5:11 - 5:14
    و دەیزانی کە ناتەباو
    و شێواوم،
  • 5:14 - 5:16
    بەڵام بەهەمان شێوە توانا
    شاراوەکانمی دەبینی
  • 5:16 - 5:19
    و ویستی پیشانم بدات
    کە پێشتر چی بینیوە.
  • 5:19 - 5:22
    دوای چەند ساڵێک، زانیم
    کە ئەو دوو وێنەیە
  • 5:22 - 5:25
    دوو ڕێگای تەواو
    جیاوازی پیشاندام:
  • 5:25 - 5:27
    ژیانێکی پڕ لە ترس
  • 5:27 - 5:29
    یان ژیانێکی پڕ لەبەڵێن و توانای
    شاراوە بۆ چاکبوونەوە.
  • 5:30 - 5:33
    هەمێشە سەرنجم بۆ ئەو تابلۆ درەوشاوە
    و ڕەنگاوڕەنگە ڕاکێشرابوو،
  • 5:33 - 5:36
    بەڵام تەواو دڵنیا نەبووم ئەوە
    چ مانایەکی هەبوو بۆ من
  • 5:36 - 5:40
    یان چۆن ئەو هزر و بیرکردنەوەی ئەوکاتم
    بگۆڕم بۆ ئەو جۆرە لە شادی و دڵخۆشییە.
  • 5:40 - 5:43
    ڕووکەشانە، لەگەڵ ژیان بەردەوام بووم --
  • 5:43 - 5:45
    لە ئامادەیی دەرچووم
    و چووم بۆ زانکۆ--
  • 5:45 - 5:46
    لە کاتێکدا لە ناخەوە،
  • 5:46 - 5:50
    بەردەوام بووم لە هەڵبەز و دابەزکردن لە
    بەرزترین ئاستی ناو ئاستە بەرزەکان
  • 5:50 - 5:52
    و لە نزمترین ئاستی ناو ئاستە نزمەکان،
  • 5:52 - 5:55
    وەک تۆپی تێنسی سەرمێز
    لە نێوان ئەو دوو وێنەیەدا.
  • 5:56 - 6:00
    لە ساڵی ۲٠٠٤، لەگەڵ هاوڕێیەکدا چووم
    بۆ گەشتێک بۆ ئەمریکای ناوەڕاست.
  • 6:00 - 6:02
    هەفتەی یەکەممان لە دوورگەی
    ڕۆتان بەسەر برد،
  • 6:02 - 6:04
    لە نزیک کەناراوەکانی هیندوراس.
  • 6:04 - 6:06
    دوای چەند ڕۆژێک لەوێ،
    من و هاوڕێکەم زانیمان
  • 6:06 - 6:10
    کە یەکێک لە هاوڕێکانی
    ناوچەکەمان سەماکەری ئاگرە.
  • 6:10 - 6:13
    هیچ کاممان پێشتر سەمای
    ئاگرمان نەبینی بوو،
  • 6:13 - 6:15
    بۆیە شەوێک، بڕیارماندا
    بچین نمایشەکە ببینین.
  • 6:17 - 6:20
    سەیرمان کرد، و سەرمان سوڕما،
  • 6:20 - 6:24
    کاتێک ئەو و دوو هاوڕێکەی
    داری دەستییان گڕ تێبەر دا،
  • 6:24 - 6:25
    و هەڵیان دەدا بۆ هەوا
  • 6:25 - 6:27
    و بەدەوری لەشیاندا
    دەیان خولاندنەوە.
  • 6:29 - 6:33
    جوڵەکانیان ئامانجدار
    و جڵەوکراو بوون،
  • 6:33 - 6:36
    لەگەڵ ئەوەشدا جوڵەکانیان تەرم و نیان بوون
    و لەگەڵ مۆسیقا دەڕۆیشتن.
  • 6:39 - 6:41
    من بە تەواوی چووبوومە ناو سەماکەوە.
  • 6:41 - 6:45
    ڕۆژی دواتر، ئەو پێشنیاری ئەوەی کرد
    چۆن سەمای ئاگر یان "خولانەوە"مان فێربکات--
  • 6:45 - 6:47
    بێگومان، بەبێ ئاگر.
  • 6:47 - 6:49
    ئەو جیاوازی داری دەستی سەمای
    ئاگری پیشان داین،
  • 6:49 - 6:53
    کە پارچە دارێکی درێژە یان ئەلەمنیۆمە
    بە دوو پڵیتەی فایبەری دژە گەرمییەوە،
  • 6:53 - 6:57
    و پۆی ئاگرین، کە بریتین لە پڵیتەی فایبەری
    دژە گەریمی بە زنجیر و ئەڵقەی پەنجەکانەوە.
  • 6:58 - 7:01
    دوای ئەو یەکەم جارە لە
    خولانەوەی پڵیتی پۆی،
  • 7:01 - 7:04
    زانیم ئەوە ئەو خولیایەیە کە
    دەمویست بەردەوام فێری ببم
  • 7:04 - 7:07
    بەو هیوایەی کە لەوانەیە ڕۆژێک،
  • 7:07 - 7:11
    ئازایەتی تەواوی ئەوەم هەبێت
    کە لەگەڵ ئاگر تاقی بکەمەوە.
  • 7:11 - 7:14
    ئێستا دەتوانم پێشبینی ئەوە بکەم
    کە خەڵکی بیر لە چی دەکەنەوە:
  • 7:14 - 7:18
    من چۆن نەترسام و بەرەو
    ئاراستەی پێچەوانە ڕامنەکرد؟
  • 7:18 - 7:20
    بە ڕاشکاوی، نازانم.
  • 7:21 - 7:24
    پێموایە رەنگە بوون بە سەردەستەی هاندەران
    و ئەنجامدانی جومناستیک و ژەنینی پیانۆ
  • 7:24 - 7:26
    لە کاتی گەورە بوونمدا،
  • 7:26 - 7:29
    ئەم چالاکیانە زۆر بە ڕێک و پێکی
    ڕێکخرابوون و دیاریکرا بوون،
  • 7:29 - 7:33
    لە کاتێکدا ئەو جۆرە لە هونەری جوڵەیە بە
    شێوەیەک لە تێڕامان و میدیەیشن دەچێت
  • 7:33 - 7:34
    بەڵام بە سەرنج دان لە ئاگرەکە،
  • 7:34 - 7:38
    ئەو شتە بوو کە بە درێژایی
    ژیانم تەواو ترساندوومی.
  • 7:38 - 7:40
    دوای یەکەم جار
    لە ڕاهێنان کردن،
  • 7:40 - 7:43
    من و هاوڕێکەم پێکەوە بەپەلە چەند دەستەیەک
    لە پڵێتەی پۆیمان پێکەوەنا لە ماڵەوە
  • 7:43 - 7:46
    بە بەکارهێنانی گۆرەوی، قەیتانی
    پێڵاو و تۆپی تێنس.
  • 7:46 - 7:48
    ئاگرمان بە قەیتانەکان و
    گۆرەویەکان نەکردەوە،
  • 7:48 - 7:50
    تەنها بۆ بەشی ڕاهێنان
    بەکارمان هێنا.
  • 7:50 - 7:52
    بەڵام دوای گەڕانەوە
    بۆ ماڵەوە لە میشیگەن،
  • 7:52 - 7:56
    بڕیارماندا کۆمەڵێک پڵیتەی ئاگرینی
    پۆیی ڕاستەقینە بۆ خۆمان بکڕین.
  • 7:56 - 7:57
    و دوای چەند مانگێک،
  • 7:57 - 8:00
    بڕیارماندا کە ئامادەین
    گڕیان تێبەربدەین.
  • 8:01 - 8:03
    پڵیتەکانمان بە چەند چینێک
    بە لۆکەمان داپۆشین،
  • 8:03 - 8:05
    بتڵێکی ئاگرکوژێنەوەمان پەیدا کرد،
  • 8:05 - 8:06
    خاولیێکمان تەڕکرد بۆ سەلامەتی،
  • 8:06 - 8:08
    سوتەمەنییەکەمان ئامادەکرد،
  • 8:08 - 8:12
    بە جۆش و خرۆشەوە یەکترمان
    هاندەدا و لەپی دەستمان لێک دەداوە
  • 8:12 - 8:14
    و ئەو پڵیتە پۆییانەکان گڕ تێبەردەدا
  • 8:16 - 8:18
    ئەو کارە زۆر ترسناک بوو.
  • 8:19 - 8:21
    نیوەی مێشکم لە خۆم نەدەما
  • 8:21 - 8:25
    و بیرمان دەکردەوە "باشە، چاوەڕێکە --
    لەوانەیە پێویست بێت بیر لەمە بکەینەوە.
  • 8:25 - 8:26
    دەشێت پێویست بێت بوەستین."
  • 8:26 - 8:29
    دەنگی ئاگرەکە کە لە دەوری
    سەرمدا وژە وژی دەکرد
  • 8:29 - 8:30
    زۆر بەرز بوو.
  • 8:30 - 8:32
    و منی ڕاستەخۆ گەڕاندەوە
    بۆ سەردەمی منداڵی.
  • 8:33 - 8:36
    بەڵام لە هەمان کاتدا
    خۆش بوو.
  • 8:38 - 8:41
    نیوەکەیتری مێشکم، نیوە
    داهێنەرەکە، بیری دەکردەوە،
  • 8:41 - 8:45
    "ناتوانم باوەڕ بەوە بکەم!
    من سەماکەری ئاگرم".
  • 8:46 - 8:47
    بۆ ئەو کەسانەی کە دەخولێنەوە،
  • 8:47 - 8:48
    ئاستێکی هۆڕمۆنی
    ئەدرینەلین هەیە
  • 8:48 - 8:51
    یان ئەوە پاڵنەری
    سەماکردنە لە گەڵ ئاگر.
  • 8:51 - 8:55
    بەڵام وەک کەسێک کە ئاگر زۆر
    کاریگەری هەبوو لە سەر ژیانی،
  • 8:55 - 8:58
    هەستم بە بەهێزبوونێکی
    زۆر مەزن دەکرد
  • 8:58 - 9:01
    بە هەبوونی توانای جڵەوکردن و
    هەڵسوڕاندنی ئاگر.
  • 9:02 - 9:06
    بڕیارێکی ئاگایانەم دا بۆ
    خۆ ڕزگاردن لە خەمەکانم.
  • 9:06 - 9:08
    ئەوە کارێکی ئاسان نەبوو.
  • 9:08 - 9:11
    گۆرانیێکی نیرڤانا هەیە دەڵێت
    "بیری ئاسودەیی خەمباری دەکەم"
  • 9:11 - 9:13
    و ئەوە بە تەواوەتی ئەو دۆخە بوو.
  • 9:13 - 9:15
    من بە تەواوی جڵەوی
    خەمبارییەکەم کردبوو.
  • 9:15 - 9:18
    دەمزانی چیم بۆ دێنێت،
    و پێشبینی چی لێبکەم،
  • 9:18 - 9:20
    لەگەڵ ئەوەشدا بە قوڵی
    دەمزانی کە لە کۆتاییدا،
  • 9:20 - 9:25
    دەبێت بەڕاستی ئەو کارە قورسە
    بکەم بۆ سارێژکردنەوەی ڕابردووم.
  • 9:25 - 9:27
    بۆیە بەردەوام بووم لە ڕاهێنان.
  • 9:27 - 9:31
    کیسێکی پلاستیکی سەوزە و میوەم برد،
    کردم بە چەند پارچەیەکی درێژ و باریک،
  • 9:31 - 9:32
    بە کۆتایی ئەو پڵیتە پۆیانەوە گرێم دا
  • 9:32 - 9:37
    بۆ دووبارەکردنەوەی دەنگی ئەو ئاگرەی،
    کە بە دەوری سەرمدا دەخولایەوە.
  • 9:37 - 9:39
    و بەردەوام گڕم لە
    پڵیتی پۆیەکان بەردەدا.
  • 9:40 - 9:42
    لە قۆناغێکدا، شتێک گۆڕا.
  • 9:42 - 9:44
    تێڕوانینم بۆ سەماکردن
    بە ئاگر گۆڕا
  • 9:44 - 9:47
    لە شتێک کە لێی دوو دڵ
    و نیگەران بووم
  • 9:47 - 9:50
    بۆ شتێک کە جۆرێک لە
    ئاشتی و ئارامی بۆ هێنام.
  • 9:52 - 9:53
    بەبێ هەست کردن و پێزانینی،
  • 9:53 - 9:56
    دەستم کردبوو بە شێوازێکی خۆم لە
    چارسەرکردن بە ڕووبەڕوو بوونەوە،
  • 9:56 - 9:58
    کە جۆرێکی ڕاستەقینەیە
    لە چارەسەری دەروونی
  • 9:58 - 10:02
    کە تێیدا بەمەبەست خۆت دەخەیتە بەردەم ئەو
    شتانەی بوونەتە هۆکاری کۆستی دەروونیت
  • 10:02 - 10:04
    یان دەتترسێنن.
  • 10:04 - 10:07
    من خۆم خستە بەردەم ئاگر
    بەم ڕێگا تایبەتی و ناوازەیە
  • 10:07 - 10:10
    و ئەو شتەی گۆڕی کە
    واتای هەبوو بۆ من.
  • 10:11 - 10:12
    کابوس و خەوە ناخۆشەکانم
    هێور بوونەوە
  • 10:12 - 10:15
    و ئێستا، دوای ساڵانێک بە نزیکەیی
    خەوە ناخۆشەکانم تەواو وەستاون.
  • 10:16 - 10:20
    تەنها بۆخۆم ئەو سەمای ئاگرەم ئەنجام نەدا،
    بەڵکو بۆ بۆنە و نمایشەکانیش بوو.
  • 10:20 - 10:24
    دەستم کرد بە سەمایی ئاگری بە کۆمەڵ
    لەگەڵ هاوڕێکانم کاتێ لە دوبەی دەژیام،
  • 10:24 - 10:28
    هونەرێکی جوانم داهێنا لەگەڵ
    خوشکم کە بووە وێنەگر،
  • 10:28 - 10:31
    منداڵەکانم فێردەکرد کە چۆن لە
    ڕۆژی لە دایک بوونیاندا بخولێنەوە،
  • 10:31 - 10:33
    نواندن لەسەر تەختی شانۆ
    و لە ڤیستیڤاڵەکاندا بکەن
  • 10:33 - 10:36
    و تەنانەت منداڵەکانی خۆشم فێری
    بنەماکانی خولانەوە کردن.
  • 10:37 - 10:38
    و ئەوەش واتای ئەوە نییە
  • 10:38 - 10:41
    کە هێشتا ترس و نیگەرانیم
    نییە لە ئاگر بە گشتی.
  • 10:41 - 10:44
    دەتوانم ملیۆنێک جار ڕاهێنان
    لەسەر یەک جوڵە بکەم،
  • 10:44 - 10:46
    بەڵام دواتر کە لەگەڵ
    ئاگر تاقی دەکەمەوە،
  • 10:46 - 10:49
    هەست بە ترسێکی ئاشنا و
    توند بوونی سینگم دەکەم.
  • 10:50 - 10:53
    تا ئێستاش دەترسێم کە لە
    خانویەکی دوو نهۆمیدا بژیم
  • 10:53 - 10:55
    یان لە خانویەک کە ئاگردانی لێ بێت.
  • 10:56 - 10:58
    هەمووشەوێک پێش
    ئەوەی بخەوم،
  • 10:58 - 11:01
    ڕێگایەک دەکەمەوە لە نێوان دەرگای
    ژووری نوستنی منداڵەکانم،
  • 11:01 - 11:02
    دەرگای ژووری نوستنەکەمان،
  • 11:02 - 11:04
    و هەموو دەرگاکانی چوونەدەرەوە،
  • 11:04 - 11:05
    بۆ ئەوەی ئەگەر پێویستمان
    پێبوو خێرا بڕۆین،
  • 11:05 - 11:07
    و ئەوەش کاتێکی
    زۆری لێ بردووم
  • 11:07 - 11:10
    هەتا ڕاهاتووین لەگەڵ بیرۆکەی داخستنی
    دەرگای ژوری نوستن لە شەواندا
  • 11:10 - 11:12
    بۆ هێواش کردنەوەی ئاگر،
  • 11:12 - 11:15
    چونکە هەمیشە وا بیرم کردۆتەوە ئەگەر
    دەرگای ژووری منداڵەکانم دابخەم،
  • 11:15 - 11:18
    ڕەنگە نەتوانم گوێم لە دەنگیان بێت
    وەک چۆن دایکم گوێی لە دەنگم بوو.
  • 11:19 - 11:22
    و بە دڵنیاییەوە، ئەوە چیرۆکەکەمە.
  • 11:22 - 11:24
    ناتوانم بڵێم کە چارەسەرەکەم پێیە
  • 11:24 - 11:26
    بۆ کەسێک کە بە دەست کۆستێکی
    دەروونی جیاوازەوە دەناڵێنێت.
  • 11:26 - 11:28
    ئەگەر دۆخەکە پێچەوانە بووبایەوە،
  • 11:28 - 11:30
    و من منداڵێکم لە ناو ئاگر لە دەست دابا،
  • 11:30 - 11:33
    دڵنیانیم لەوەی کە سەمایی
    ئاگر ببێتە چارەسەرەکە،
  • 11:33 - 11:36
    یان تەنانەت ئەگەر دووبارە توانایی
    نزیک بوونەوەم هەبێت لە ئاگر.
  • 11:36 - 11:39
    بەڵام ئەوەی دەتوانم بیڵێم
    لە ئەزموونی خۆمەوە
  • 11:39 - 11:42
    ئەوەیە کە دوای ئەزمونکردنی کۆستێکی
    دەروونی یان تەنگ و چەڵەمەیەک،
  • 11:42 - 11:45
    تۆ بژاردەیەکت هەیە
    لە نێوان دوو ڕێگادا.
  • 11:45 - 11:49
    ڕێگایەکیان بەرەو ژیانێکی پڕ لە
    ترس و شێواوی لە تاریکیدا دەتبات،
  • 11:49 - 11:52
    وەک ئەو تابلۆ ڕەش و
    سپیەیی پێشتر باسم کرد.
  • 11:52 - 11:54
    دەتوانیت بەردەوام بیت لە
    ژیان، بەڵام لە هەمان کاتدا،
  • 11:54 - 11:57
    تا ئێستاش بەو خەمەوە گرێدراویت
    کە ئاسودەیت بۆ دەهێنێت.
  • 11:58 - 12:01
    ڕێگەکەیتر، بریتییە لە خۆ
    ڕزگارکردن لە خەم و خەفەت،
  • 12:01 - 12:03
    هیچ شتێک نە دەگۆڕێت
    و نە هەڵدەوەشێنێتەوە.
  • 12:04 - 12:05
    ئەوە کارێکی سەخت دەبێت.
  • 12:05 - 12:07
    هەمیشە کارێکی سەخت دەبێت،
  • 12:07 - 12:12
    لەگەڵ چیا بەرز و دۆڵە
    قوڵ و تاریکەکان.
  • 12:13 - 12:16
    بەڵام ئەم ڕێگەیە بۆ پێشەوە دەڕوانێت
    و بەرەو پێشەوە دەڕوات.
  • 12:17 - 12:19
    کاتێک فێری سەماکردن بووم بە ئاگر،
  • 12:19 - 12:22
    فێربووم کە ئاشتەوایی لەو بەشە
    بە ئازارەی ژیانم دروست بکەم
  • 12:22 - 12:26
    لەگەڵ تەواوی ژیانم چونکە هەتا ئەوکات
    زیاتر دەردەکەوت و ئاشکرا دەبوو.
  • 12:27 - 12:29
    ئاگر بوو بە شتێکی گەورەتر
    لە کۆستی دەروونی
  • 12:29 - 12:31
    بەڵام بە جوانی و هونەریش،
  • 12:31 - 12:34
    هەمووشتێک، بەیەک جار
    ڕێک وەک ژیان،
  • 12:34 - 12:36
    پرتە پرتی دەکرد و وردە وردە دەپوکایەوە
  • 12:36 - 12:39
    هەروەها دەسوتا و دەدرەوشایەوە،
  • 12:40 - 12:45
    و شێوازێک، لە ناوەڕاستی کاتەکەدا،
    ڕێگایەکی دەدۆزییەوە بۆ سەماکردن ...
  • 12:45 - 12:46
    من.
  • 12:46 - 12:48
    سوپاس.
Title:
لە خەم دوورکەوتمەوە-- بە سەما کردن بە ئاگر
Speaker:
دانیەڵ تۆرلێی
Description:

دوای لەدەستدانی دایکی لە ئاگرکەوتنەوەیەک لە خانووەکەیاندا کاتێک تەمەنی تەنها ٦ ساڵان بوو، دانیەڵ تورلێی دوو ڕێگای لەبەردەم خۆیدا بینی: ژیانێکی پڕ لە ترس، یاخود ڕێگایەک کە بەڵێنی ساڕێژ بوون و چاک بوونەوەی تێدابوو، لە ناو ئەو گفتوگۆ ئیلهام بەخشەدا، ئەو باسی ئەوە دەکات کە چۆن خەم و بەژارەکەی گۆڕیووە بۆ جوانی بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو -- بە سەماکردن بە ئاگر.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
13:02
  • It was a long video and a challenging one, you have tried your best to translate it properly, but it was not. So, I spent hours of my time to review it and revise it. just try to compare your translation with the revisions that I have done in it in order to avoid the mistakes you have made here in your future translation.
    keep up the good work.

Kurdish (Central) subtitles

Revisions