چۆن جادووی میهرەبانی یارمەتی یام بەرگەی هۆڵۆکۆست بگرم
-
0:01 - 0:08لە کتێبە ئیلهامبخەشەکەی
"شازادە بچووکەکە،"دا -
0:08 - 0:13وتەیەک هەیە، ئەڵێت
-
0:16 - 0:21"تەنیا لەدڵەوە مرۆڤ ئەتوانێت
شتەکان بە ڕاستی ببینێت. -
0:22 - 0:25ئەوەی بنەڕەتییە نادیارە."
-
0:26 - 0:32لەکاتێکدا نووسەرەکە بێکێشە لەسەر
کورسییەک دانیشتووە ئەمەی نوسیوە، -
0:32 - 0:36لە شوێنێکی ویلایەتە یەکگرتووەکان،
-
0:36 - 0:38من هەمان ئەم وانەیە فێربووم
-
0:38 - 0:42لە دوری چەندین میل، لە گڕتووخانەیەکی
قێزەونی پیس -
0:42 - 0:45لە کەمپێکی سەرکووتکردندا لە پۆڵەندا.
-
0:46 - 0:53بەها و نرخی دیارییەکە نییە
کە بەڕاستی گرنگن، -
0:53 - 0:56بەڵکو ئەوەی چۆن لە دڵەوە هەڵیئەگریت.
-
0:57 - 0:59ئەوکاتەی شەش ساڵ بووم،
-
0:59 - 1:04دایکم، باوکم، خوشکەکەم و خۆشم
-
1:04 - 1:08ئەڵمانیاکەمان بەجێهێشت کە ڕقی لە جولەکە بوو
چووین بۆ یوگۆسلاڤیا. -
1:09 - 1:13ماوەی حەوت ساڵیش بە دڵخۆشی
لە یوگۆسلاڤیا ژیاین، و -
1:13 - 1:17ئینجا ئەڵمانیا هێرشی کردە سەر یوگۆسلاڤیا و
-
1:17 - 1:20دووبارە کەوتنەوە ڕاونانمان، و
-
1:20 - 1:22ناچاربووم خۆم بشارمەوە. و
-
1:22 - 1:25ماوەی دوو ساڵ خۆم شاردەوە
-
1:25 - 1:29لەگەڵ ژن و مێردێک کە کاریان ئەکرد
بۆ هێزی بەرەنگاری. و -
1:30 - 1:33پەرەم بە فلیم یا، و
بەرەنگاریم زیاد ئەکرد. -
1:35 - 1:39ڕۆژێک، کاتێک ١٥ ساڵ بووم،
-
1:39 - 1:42لەلایەن گێستاپۆوە گیرام و
-
1:42 - 1:45لێمدرا و
-
1:45 - 1:48ماوەی دوو مانگ پەلکێش کرام
بەناو زیندانییە هەمەجۆرەکاندا، و -
1:48 - 1:52دواجار کەوتمە
-
1:52 - 1:58قەڵایەکی ١٥٠ ساڵی
لە چیکۆسلۆڤاکیا، -
1:58 - 2:02کە نازییەکان گۆڕیبوویان بۆ
کەمپێکی کۆکردنەوەی جولەکەکان. -
2:04 - 2:05ماوەی ١٠ مانگ لەوێ بووم.
-
2:06 - 2:08ڕاڕەوی هێڵی ئاسنیم دائەنا،
-
2:08 - 2:10جرج و کولەم ئەکوشت،
-
2:11 - 2:12سەبەتەم دروست ئەکرد، و
-
2:12 - 2:13دوای ١٠ مانگ،
-
2:13 - 2:19نزیکەی ٢٠٠ هەزارمان
خراینە ئوتومبێلێکی ئاژەڵەکانەوە، -
2:19 - 2:22دەرگاکان داخران، و
بەرەو خۆرهەڵات براین. -
2:24 - 2:26ماوەی سێ ڕۆژ، بەو شێوەیە
گەشتمان کرد، و -
2:26 - 2:28کاتێک داگیراین،
-
2:28 - 2:32بۆنی میز و پیساییمان لێئەهات، و
-
2:32 - 2:37خۆمان لە کەمپی کووشتنی
ئۆشویتز بینیەوە. -
2:37 - 2:39کەمپێک، کە ئەوکاتە
-
2:39 - 2:42نزیکەی یەک ملیۆن کەسی تیا کوژرابوو و
-
2:42 - 2:47بە دووکەڵکێشەکە نێردرانە ئاسمان.
-
2:48 - 2:52گەشتین، هەموو ئەو شتانەمان
لێسەندرا کە هەمانبوو، -
2:52 - 2:54ئەوەی هەمان بوو،
-
2:54 - 2:58تەنانەت جلە ڕەسمییەکانمان،
-
2:58 - 3:01نیشانەیەک کرا بە قۆڵمانەوە، و
-
3:01 - 3:05هەروەها نامەیەکیشمان درایە
-
3:05 - 3:09کە شەش مانگی ڕێک لەوێ ئەبین. و
-
3:10 - 3:13دوای ئەوەش، کەمپەکە بەجێ ئەهێڵین.
-
3:13 - 3:15لەڕێگەی دووکەڵکێشەکانەوە.
-
3:17 - 3:20هەر یەکەمان خراینە
سەربازگەیەکی جیاوە. و -
3:20 - 3:25هەر سەربازگەیەکیش پڕکرابوو
لە جێگەی نوستنی تەسک، -
3:25 - 3:28شەش کەس بۆ هەر نهۆمێک،
-
3:28 - 3:33سێ کەس بە ئاراستەیەک ئەنوستن و
سێکەی تریش بە ئاراستەکەی تر، -
3:33 - 3:36کەواتە بە هەر لایەکا بنوویت،
-
3:36 - 3:39هەمووکات جوتێک پێ
بە ڕووخسارتەوە ئەبوو. -
3:40 - 3:45کەسەکەی تەنیشتمەوە کەسێکی
هەتا بڵێی بەڕێز بوو، و -
3:45 - 3:50خۆی پێناساندم ناوی بەڕێز
هێربێرت لێڤین بوو. -
3:52 - 3:55بەڕێز لێڤین باش و بەڕێز بوو لەگەڵم.
-
3:56 - 4:00ڕۆژێکیان کە دوای ئەنجامدانی
کارێک گەڕامەوانێ، -
4:00 - 4:02سەرکەوتم،
-
4:02 - 4:06لە نهۆمی سەرەوەی شوێنە نووستنە
سێ نهۆمییەکەیا بووم، و -
4:06 - 4:09بەڕێز لێڤی کۆمەلێک کارتی پێبوو.
-
4:11 - 4:13ئەم کارتانەی تێک ئەیا بەردەوام. و
-
4:13 - 4:15نەم ئەتوانی لێی تێبگەم،
-
4:15 - 4:18کۆمەڵێک کارتی یاری لە ئۆشویتز
-
4:18 - 4:21وەک دۆزینەوەی غۆرێلایەک بوو
لە گەرماوەکەت. -
4:21 - 4:22(پێکەنین)
-
4:22 - 4:24ئەزانیت، "چی ئەکات لەوێ؟"
-
4:24 - 4:28ئینجا بەڕێز لێڤی ڕووی تێکردم و
-
4:28 - 4:33کۆمەڵە کارتەکەی بۆ هێنامە پێش، و
وتی، "کارتێک هەڵبژێرە." -
4:33 - 4:35بۆیە کارتێکم هەڵبژارد، و
-
4:35 - 4:37فێڵێکی کارتی لەسەر جێبەجێ کردم.
-
4:38 - 4:39موعجیزەیەکی کرد. و
-
4:40 - 4:43پێشتر فێڵی کارتم نەدیبوو، و
-
4:43 - 4:47پیاوەکەی کە کردی
لەوێ دانیشتبوو. -
4:48 - 4:52ئینجا بەڕێز لێڤاین شتە
باوەڕپێنەکراوەکەی کرد. -
4:53 - 4:56فێڵەکەی بۆ ڕوونکردمەوە. و
-
4:57 - 5:01ووشەکانی چوونە مێشکمەوە. و
-
5:01 - 5:03هەموو وشەکانیم بیر بوو،
-
5:04 - 5:06لەو ڕۆژەوە،
-
5:06 - 5:10هەموو ڕۆژێک فێڵەکەم ئەنجام ئەیا.
-
5:11 - 5:14هەرچەندە هیچ کارتێکم پێنەبوو.
-
5:16 - 5:18بەردەوام بووم لە ڕاهێنان.
-
5:20 - 5:23نزیکەی سێ هەفتە دواتر،
-
5:25 - 5:30هەموو کەمپەکە، جگە لە
دوو سەد کەسێکمان، -
5:30 - 5:33براین بۆ ژووری گازەکان.
-
5:34 - 5:38نێردرام بۆ کەمپێکی تر
کە لە تەویلەکان کارم ئەکرد، و -
5:38 - 5:42ئینجا کانوونی دووەمی ١٩٤٥،
-
5:42 - 5:47ئەوکاتەی ڕووسەکان هاتنە پێش،
-
5:47 - 5:51شەست هەزارمان نێردراین
بۆ ڕێگاکردنی مەرگ. -
5:53 - 5:57ماوەی سێ ڕۆژ بەپێ ڕۆشتین، و
-
5:57 - 6:00لە ناوەڕاستی زستانیشدا، و
-
6:00 - 6:04ئەوکاتەی گەشتینە لای
هێڵێکی شەمەندەفەرەوە، -
6:04 - 6:06لەو شەست هەزار کەسە،
-
6:06 - 6:08پانزە هەزاری مردبوو.
-
6:09 - 6:13ئەوانەی تریشمان خراینە ناو
ئوتومبێلەکانی هێڵە ئاسنینەکە، و -
6:13 - 6:19بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، ڕێگامان بڕی
لە پۆڵەنداوە بۆ نەمسا. و -
6:20 - 6:23خۆمان لە کەمپێکی مردن بینییەوە،
-
6:23 - 6:26لە کەمپێکی گیراوەکان بەناوی
ماوتاوسین، -
6:26 - 6:29کە دووبارە وەک قەڵایەک بنیات نرابوو.
-
6:30 - 6:35لەو خاڵەشدا، ئێس ئێس
دەستبەردارمان بووبوو، و -
6:35 - 6:37هیچ خواردنێکی لێنەمابوو، و
-
6:37 - 6:41هەزارەها لاشەی کەوتووش
هەبوو لەوێ. -
6:41 - 6:45ماوەی سێ ڕۆژ لە تەنیشت
پیاوێکی مردووەوە نوستم، -
6:45 - 6:49تەنیا بۆ ئەوەی بەشەکەی ئەویش
وەرگرم لە پارچە نانێکی کەڕواوی. -
6:49 - 6:55دوو ڕۆژیش پێش کۆتاییهاتنی
جەنگەکە، پێنجی ئایار، -
6:55 - 6:58لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە ئازاد کراین.
-
6:59 - 7:02ئەوکاتە، تەمەنم ١٧ ساڵ بوو، و
-
7:02 - 7:05کێشم ٦٤ پاوند بوو.
-
7:06 - 7:09بەپەلە گەڕامەوە یوگۆسلاڤیا، و
-
7:09 - 7:11کە گەڕامەوە یوگۆسلاڤیا،
-
7:11 - 7:13کۆمەنیستی بڵاوکرابۆوە لەوێ،
-
7:13 - 7:15هیچ خێزانێک لەوێ نەبوو،
-
7:15 - 7:17هیچ هاوڕێیەکیش.
-
7:17 - 7:19ماوەی دوو ساڵ لەوێ مامەوە، و
-
7:19 - 7:23دوای دوو ساڵ،
توانیم بچم بۆ ئینگلتەرا. و -
7:23 - 7:25کە هاتم بۆ ئینگلتەرا،
-
7:25 - 7:27نەم ئەتوانی بە ئینگلیزی قسە بکەم،
-
7:27 - 7:30هیچ فێربوونێکم نەبوو،
هیچ شارەزاییەکم نەبوو. -
7:31 - 7:33دەستم کرد بە کارکردن،
-
7:33 - 7:37نزیکەی ساڵێک دوای گەشتنم
بۆ ئینگلتەرا، -
7:37 - 7:39ژمارەیەک کارتی یاریم بۆخۆم کڕی. و
-
7:39 - 7:42بۆ یەکەم جار،
-
7:43 - 7:46توانیم فێڵێکی کارتەکان ئەنجام بەم
-
7:46 - 7:52کە لە ئۆشویتز نیشانم درابوو
لەسەر جێگا بچووکەکە. -
7:53 - 7:54سەریشی گرت.
-
7:54 - 7:56بەشێوەیەکی جوان.
-
7:56 - 7:57نیشانی چەند هاوڕێیەکمم یا، و
-
7:57 - 7:59بەدڵیان بوو.
-
8:00 - 8:04ئینجا چووم بۆ کۆگایەکی جادوو، و
چەند فێڵێکی جادووکردنم کڕی، و -
8:04 - 8:06نیشانی هاوڕێکانمم یا، و
-
8:06 - 8:08چەند فێڵێکی جادوویی تریشم کڕی و
-
8:08 - 8:10نیشانم یان. و
-
8:10 - 8:14ئینجا چەند کتێبێکی جادووکردنم کڕی، و
چەند کتێبێکی جادووکردنی ترم کڕی. -
8:15 - 8:18هێڵێکی زۆر زۆر باریک هەیە
-
8:18 - 8:22لە نێوان خولیا و شێتیدا.
-
8:22 - 8:24(پێکەنین)
-
8:24 - 8:27بەهەرحاڵ، هاوسەرگیریم کرد، و
-
8:27 - 8:30هاتم بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، و
-
8:30 - 8:35یەکێک لە یەکەمین کارەکانی کە هەمبوو
-
8:35 - 8:40داوام لێکرابوو قسە بۆ
گرووپێکی بچووک خەڵک بکەم. -
8:40 - 8:43توانیم، و زۆر باشبووم تیایا. و
-
8:43 - 8:47ئینجا، ٢٥ ساڵ لەمەوبەر،
وازم لە کارەکە هێنا. و -
8:47 - 8:50دەستمکرد بە قسەکردن لە قوتابخانەکان. و
-
8:51 - 8:56تەنیا هۆکار کە ئەمتوانی
لە قوتابخانەکان قسە بکەم -
8:56 - 9:01لەبەر ئەوەبوو کە پیاوێکی باش
-
9:01 - 9:06فێڵێکی کارتی یاریکردنی
پیشانی منداڵێکی ترساودا -
9:06 - 9:09لە کەمپەکانی نازییەکاندا.
-
9:09 - 9:13ئەم پیاوەی کە نیشانی یام،
بەڕێز لێڤاین، -
9:13 - 9:16جادووگەرێکی پیشەگەر بوو.
-
9:16 - 9:18لە ئەڵمانیا کاری ئەکرد، و
-
9:18 - 9:23کە هات بۆ ئۆشویتز،
ئێس ئێس ئەیانزانی کێیە، -
9:23 - 9:26بۆیە هەندێک کارتیان یابوو پێی،
-
9:26 - 9:28پارچە تەزوێکیان یابوو پێی،
-
9:28 - 9:29هەندێک زاریشیان یابوو پێی، و
-
9:29 - 9:31نمایشی بۆ ئەکردن. و
-
9:32 - 9:35ئینجا هەندێکیشیانی فێرکردبوو.
-
9:35 - 9:36بەرگەی جەنگەکەی گرت،
-
9:36 - 9:39بەڵام ژنەکەی و کوڕەکەی مردن.
-
9:40 - 9:45هات بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، و
لە چەندین بۆنەدا نمایشی کرد، -
9:45 - 9:48بەڵام چاوم پێی نەکەوتەوە.
-
9:49 - 9:53بەڵام فێڵەکەی نیشانی یام
لەگەڵما مایەوە و -
9:53 - 9:57توانیم بەهۆیەوە بچم بۆ قوتابخانەکان و
-
9:57 - 10:02هەوڵبەم ئەم جیهانە
بکەم بە شوێنێکی کەمێک باشتر. -
10:02 - 10:09بۆیە ئەگەر هەرکاتێک کەسێکتان
ناسی کە پێویستی بە یارمەتی بوو، -
10:10 - 10:13ئەگەر کەسێکتان ناسی کە ترسابێت،
-
10:13 - 10:15باشبن لەگەڵیان.
-
10:16 - 10:19ئامۆژگاریان بەنێ،
-
10:19 - 10:21باوەشیان پیا بکەن،
-
10:22 - 10:23فێڵی کارتی یاریان فێرکەن.
-
10:26 - 10:28هەرچییەک بکەن بۆیان،
-
10:28 - 10:31ئەبێت بە هیوایەک بۆیان.
-
10:32 - 10:35ئەگەر لە کاتێکی ڕاستیشا بیکەن،
-
10:36 - 10:38ئەچێتە ناو دڵیانەوە، و
-
10:38 - 10:43بۆ هەر کوێیەک بچن لەگەڵیان ئەبێت،
بۆ هەتا هەتایە. -
10:43 - 10:44زۆر سوپاس.
-
10:44 - 10:48(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن جادووی میهرەبانی یارمەتی یام بەرگەی هۆڵۆکۆست بگرم
- Speaker:
- وێرنەر ڕایچ
- Description:
-
ڕزگاربووی هۆڵۆکۆست وێرنەر ریچ باسی هەرزەکارییە سەختەکەی ئەکات وەک بەندکراوێک کە لەنێوان کەمپەکانی نازییەکاندا گواستراوەتەوە --- و باسی ئەوە ئەکات کە چۆن یەک کاری میهرەبانی بچووک ژیانێک لە هاوسۆزی بەدوای خۆیدا ئەهێنێت. "ئەگەر هەرکات کەسێکتان ناسی پێویستی بە یارمەتی بێت، ئەگەر کەسێکتان ناسی کە بترسێت، میهرەبانبە لەگەڵیان". "ئەگەر لە کاتێکی ڕاستدا بیکەیت، ئەچێتە ناو دڵیانەوە، و بۆ هەر کوێیەک بچیت لەگەڵیان ئەبێت، بۆ هەتا هەتایە."
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:01
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How the magic of kindness helped me survive the Holocaust | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for How the magic of kindness helped me survive the Holocaust | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How the magic of kindness helped me survive the Holocaust | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How the magic of kindness helped me survive the Holocaust |