Return to Video

چۆن ھاوسەرەکان بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوامی بە پەیوەندیەکی سێکسی بەهێز دەدەن

  • 0:01 - 0:03
    لەگەڵ دوو هاوڕێ لە باڕەکە دانیشتووم
  • 0:03 - 0:05
    بە دیاریکراوی، جووتێکی خێزاندار.
  • 0:05 - 0:07
    باوانی دوو منداڵی بچووک،
  • 0:07 - 0:09
    لە ‌حەوت پلەی زانستی هاوبەش بوون،
  • 0:09 - 0:14
    زانستخواز، کەسی باش، بەڵام بێبەش لە سەرجێی
  • 0:14 - 0:19
    و پرسیارێکیان لێ کردم کە لەهەر پرسیارێکیتر
    زیاتر ئاڕاستەم دەکرێت.
  • 0:19 - 0:22
    وتیان، "ئینجا ئیمێڵی،
  • 0:22 - 0:27
    چۆن هاوسەرەکان بەردەوامی بە پەیوەندیەکی
    بەهێزی سێکسی دەدەن
  • 0:27 - 0:29
    بە درێژای دەیەها ساڵ؟"
  • 0:30 - 0:34
    من شارەزایەکی بواری پەروەردەی سێکسیم،
    بۆیە هاوڕێکانم پرسیاری ئاوا دەکەن،
  • 0:34 - 0:36
    و منیش زانست خوازم وەک ئەوان.
  • 0:36 - 0:40
    پەیوەستم بەزانست بۆیە دەتوانم وەڵامێکیان
    پێ بدەم.
  • 0:40 - 0:43
    لێکۆڵینەوەکان بەڵگەی پتەو بە دەستەوە دەدەن
  • 0:43 - 0:45
    کە ئەو هاوسەرانەی بەردەوامی بە پەیوەندیەکی
    بەهێزی
  • 0:45 - 0:47
    سێکسی دەدەن بە درێژای دەیەها ساڵ
  • 0:47 - 0:49
    لە دوو شتدا هاوبەشن.
  • 0:49 - 0:52
    پێش ئەوەی ئەو دوو شتە بە هاوڕێکانم بڵێم،
  • 0:52 - 0:54
    پێویستە ئەو چەند شتانەیان پێ بڵێم کە لێی
    هاوبەش نین
  • 0:55 - 0:58
    ئەوانەی بەردەوام سێکس دەکەن هاوسەر نین.
  • 0:59 - 1:02
    زۆربەشمان بەردەوام سێکسمان نییە.
  • 1:02 - 1:04
    ئێمە سەرقاڵین.
  • 1:04 - 1:08
    و هاوسەرەکان پێویست ناکات سێکسێکی کێویانە
    یان سەرکێشانەیان هەبێت.
  • 1:08 - 1:10
    لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە
  • 1:10 - 1:13
    کەوا ئەو هاوسەرانەی زۆر پێش چاون
  • 1:13 - 1:17
    کە پەیوەندیەکی بەهێزی سێکسی و قایلکەریان
    هەبێت،
  • 1:17 - 1:19
    باشترین پێشبینی
  • 1:19 - 1:21
    ئەوە نییە کە چ جۆرێک لە سێکسیان هەیە
  • 1:21 - 1:22
    یان چەند جار یاخود لە کوێ
  • 1:22 - 1:25
    بەڵکو ئایا لە
    دوای سێکس یەکتر دەگرنە باوەش.
  • 1:26 - 1:28
    و ئەوەش پێویست نییە کە دوو هاوسەر
  • 1:28 - 1:31
    نەتوانن پێش لە بەرکەوتنی هەمیشەی بگرن.
  • 1:31 - 1:32
    هەندێکیان وان.
  • 1:32 - 1:35
    ئەزموونی ئەوە دەکەن کە لێکۆڵەرەکان پێی
    "دەڵێن "خواستی خۆڕسک،
  • 1:35 - 1:38
    کە دیارە بەبێ پێشبینی دەردەکەوێت.
  • 1:38 - 1:40
    ئێریکا مۆین، وێنەکێشی کاریکاتێر لە
    کتێبەکەم
  • 1:40 - 1:45
    خواستی خۆڕسکی وەک هەورە بروسکە بۆ ئەندامی
    زاوزێ کێشاوە
  • 1:45 - 1:48
    کابوم (دەنگ)! دەستبەجێ و لە خۆوە دەتەوێت.
  • 1:48 - 1:52
    لە ڕاستیدا، ڕێگەیەکی سروشتی و تەندروستە بۆ
    هەست کردن بە ئارەزووی سێکسی
  • 1:52 - 1:55
    بەڵام رێگەی تری تەندروست هەیە بۆ هەست کردن
    بە ئارەزووی سێکسی.
  • 1:55 - 1:57
    پێی دەڵێن "خواستی وەڵامدەر".
  • 1:57 - 2:02
    کاتێک خواستی خۆڕسک وەک چاوەڕوان
    کردنی خۆشی دەردەکەوێت،
  • 2:02 - 2:06
    خواستی وەڵامدەر وەک وەڵامدانەوەی خۆشی
    وایە.
  • 2:06 - 2:09
    لە نیو جێرسی، پەرایزکاری سێکسی بە ناوی
    کریستین هاید" هەیە"
  • 2:09 - 2:12
    کە ئەو مێتافۆرەی لەگەڵ نەخۆشەکانی
    بەکاری دەهێنێت ، فێری کردم
  • 2:12 - 2:16
    وتی، وای دابنێ باشترین هاوڕێت بۆ ئاهەنگێک
    بانگهێشتت دەکات.
  • 2:16 - 2:20
    چونکە ئەو باشترین هاوڕێتە و ئاهەنگیشە ،
    دەڵێیت بەڵێ.
  • 2:20 - 2:22
    بەڵام كاتێک ژوانەکە نزیک دەبێتەوە،
    بیر دەکەیتەوە،
  • 2:22 - 2:25
    "ئۆو، قەرەباڵغی ترافیک دەبێت"
  • 2:25 - 2:27
    دەبێ چاودێر بۆ منداڵەکان بدۆزینەوە.
  • 2:27 - 2:29
    ئایا دەمەوێت جلی ئاهەنگ بپۆشم
  • 2:29 - 2:31
    "و لە کۆتایی هەفتەدا بچم بۆ ئەوێ؟
  • 2:31 - 2:34
    بەڵام جلی ئاهەنگ لەبەر دەکەیت و دەچیت،
  • 2:34 - 2:36
    و چی ڕوودەدات؟
  • 2:36 - 2:38
    کاتێکی باش بەسەر دەبەیت لە ئاهەنگەکە.
  • 2:38 - 2:40
    ئەگەر چێژ لە ئاهەنگەکە ببینیت ،
  • 2:40 - 2:42
    کەوایە کارە ڕاستەکەت کردووە.
  • 2:42 - 2:45
    هەمان شت دروستە بۆ پەیوەندیەکی سێکسی
  • 2:45 - 2:47
    جلی ئاهەنگت دەپۆشیت،
  • 2:47 - 2:48
    چاودێر بۆ منداڵەکان دادەنێیت،
  • 2:48 - 2:50
    جەستەت دەخەیتە سەر جێگا،
  • 2:50 - 2:53
    ڕێدەدەی پێستت بەر پێستی هاوسەرەکەت بکەوێت
  • 2:53 - 2:55
    و ڕێگە بدە جەستەت ڕابێت و لە هزرتدا بێت،
  • 2:55 - 2:58
    ئۆ، بەڵێ! ئەمەم بەدڵە"
  • 2:58 - 2:59
    ئەم کەسەم بە دڵە.!
  • 3:00 - 3:02
    ئەمە خواستی وەڵامدەرە،
  • 3:02 - 3:07
    وکلیلی تێگەیشتنە لەو ھاوسەرانەی کە
    بەردەوامی بەپەیوەندیەکی بەھێزی سێکسی دەدەن
  • 3:07 - 3:08
    بەدرێژایی ماوەیەکی زۆر،
  • 3:08 - 3:11
    هەر بۆیە ئەمە ئەم بەشەیە کە
    بەھاوڕێکانم دەڵێم
  • 3:11 - 3:15
    دوو خاسیەتی ئەو ھاوسەرانەی کە بەردەوامی
    بە پەیوەندیەکی بەھێزی سێکسی دەدەن
  • 3:15 - 3:19
    یەکەم پەیوەندیەکی ھاوڕێیەتی بەھێزیان ھەیە
    وەک بنچینەیی پەیوەندیەکەیان.
  • 3:19 - 3:22
    بەتایبەتی متمانەیەکی بەھێز لە نێوانیان.
  • 3:23 - 3:24
    لێکۆڵەری پەیوەندی و پەرایزکار،
  • 3:24 - 3:26
    گەشەپێدەری چارەسەری سۆزداری،
  • 3:26 - 3:28
    سوو جۆنسن،
  • 3:28 - 3:30
    متمانە لەو پرسیارەدا کورت دەکاتەوە:
  • 3:30 - 3:33
    ئایا لێرەی بۆ من؟
  • 3:33 - 3:37
    بە تایبەتی ئایا سۆزداری ئامادەیت و
    لێرەیت بۆ من؟
  • 3:37 - 3:39
    ھاوڕێکان بۆ یەک ئامادەن .
  • 3:39 - 3:40
    ژمارە یەک.
  • 3:40 - 3:46
    دووەم خاسیەت ئەوەیە ئەوان سێکس دەکەنە
    پێشەنگ.
  • 3:46 - 3:50
    بڕیار دەدەن کە ئەوە
    گرینگە بۆ پەیوەندیەکەیان
  • 3:50 - 3:54
    بڕیار دەدەن ھەموو ئەوشتانەی سەرقاڵیان
    دەکەن بەلاوەیان بنێن
  • 3:54 - 3:58
    وەک پەردوەردەکردنی منداڵ و سەرقاڵ بوون
    بە کار،
  • 3:58 - 4:00
    و گرینگیدان بە تاکەکانی تری خێزان،
  • 4:00 - 4:03
    و ھاوڕێیانە کە دەیانەوێ
    پێکەوە بڕۆنە دەرەوە
  • 4:03 - 4:06
    نەک بۆ ئەوەی سەیری تەلەفزێۆن بکەن
    یان بخەون نا خوانەکا.
  • 4:06 - 4:09
    بوەستە لە کردنی ھەموو ئەمانە بۆشاییەکی
    پارێزراو دروست بکە
  • 4:09 - 4:13
    ھەموو ئەوەیی دەیکەیت دانانی جەستەتە
    لەسەر جێگەکە
  • 4:13 - 4:15
    و ڕێبدە پێستت بەر پێستی ھاوسەرەکەت بکەوێت.
  • 4:16 - 4:17
    ئینجا ئەمە ھەموویەتی:
  • 4:17 - 4:19
    باشترین ھاوڕێ،
  • 4:19 - 4:20
    سێکس کردن بە پێشەنگ.
  • 4:21 - 4:23
    ئینجا ئەمەم بە ھاوڕێکانم وت لە باڕەکە.
  • 4:23 - 4:27
    پێم وتن دەربارەی باشترین ھاوڕێ، سێکس کردن
    بە پێشەنگ، دەربارەی ئاھەنگەکە
  • 4:27 - 4:29
    پێم وتن با جەستەیان بەریەک بکەوێت.
  • 4:29 - 4:34
    یەکێک لە جووتەکە کە قسەم بۆ دەکردن
    وتی، ئاھ
  • 4:34 - 4:36
    پێکەنین
  • 4:36 - 4:38
    "و وتم "باشە ،ئینجا ئەمە کێشەکەی تۆیە.
  • 4:38 - 4:39
    پێکەنین
  • 4:39 - 4:43
    کێشەکە ئەوە نەبوو نەیانەوێت بچنە ئاھەنگەکە
  • 4:43 - 4:46
    ئەگەر کێشە نەبوونی خواستی خۆڕسک بێت بۆ
    ئاهەنگەکە،
  • 4:46 - 4:47
    دەزانی چی بکە:
  • 4:47 - 4:50
    جلی ئاھەنگ دەپۆشیت ودەچیت.
  • 4:50 - 4:53
    ئەگەر چێژی لێ ببینیت، ئەوا کارە
    ڕاستەکە دەکەیت.
  • 4:53 - 4:55
    کێشەکە ئەوەبوو کە لەو ئاھەنگە
  • 4:55 - 4:59
    کچەکە حەزی بە خواردنی پێشکەشکراو نەدەکرد،
  • 4:59 - 5:00
    موزیکەکە موزیکی دڵخوازی ئەو نەبوو،
  • 5:00 - 5:04
    ودڵنیاش نەبوو کە چێژ لەگەڵ پەیوەندی
    خەڵکەکانی
  • 5:04 - 5:06
    ناو ئاھەنگەکە دەبینێت
  • 5:06 - 5:08
    ئەمەش ھەموو کات ڕوودەدات:
  • 5:08 - 5:13
    خەڵکی باش کە یەکیان خۆشدەوێت
    دەگەنە قۆناغی تۆقین لە سێکس
  • 5:13 - 5:15
    ئەم ھاوسەرانە ئەگەر بەدوایی چارەسەر
    بگەڕێن
  • 5:15 - 5:17
    پەرایزکار هەڵیان دەستێنێت
  • 5:17 - 5:21
    بە پێی پێویست جەستەیان لیک دوردەخاتەوە
  • 5:21 - 5:22
    تا هەست بە ئاسودەیی بکەن،
  • 5:22 - 5:28
    و ئەو کەسەی خواستی کەمترە بیست پێ لێی
    دوور دەکەوێتەوە.
  • 5:28 - 5:32
    و بەشە قورسەکە ئەوەیە
    ئەم بۆشایە بەتاڵ نییە
  • 5:32 - 5:36
    بەڵکو پڕە بە هەفتە و مانگ و زیاتر
  • 5:36 - 5:38
    "لە، "تۆ گوێم لێ ناگریت
  • 5:38 - 5:42
    و "نازانم کێشەم چییە بەڵام ڕەخنەی تۆ
    "یارمەتیدەر نییە.
  • 5:42 - 5:45
    و، "ئەگەر خۆشت بویستبام وات دەکرد "، و
    "تۆ لێرەنیت بۆ من"
  • 5:45 - 5:49
    هەموو ئەم هەستە دژوارانە ساڵەها بەردەوام
    دەبن.
  • 5:49 - 5:51
    لە کتێبەکەمدا، میتافۆرێکی زۆر سادەم
    بەکارهێناوە
  • 5:51 - 5:54
    بۆ هەستە سەختەکان کە وەک ژیشکە خەوتووەکانن
  • 5:54 - 5:58
    دەیان گریەتە خۆ تاکو ڕێگەیەک دەدۆزیەوە بۆ
    ئازاد کردنیان
  • 5:58 - 6:02
    بە ڕێگەی مامەڵەکردنی میهرەبانی و بەزەیی.
  • 6:02 - 6:06
    و ئەو هاوسەرانەی تێدەکۆشن بۆ
    پارێزگاری کردن لەپەیوەندیەکی بەهێزی سێکسی،
  • 6:06 - 6:10
    دووری نێوانیان پڕە لەم ژیشکە خەوتوانە.
  • 6:10 - 6:12
    ڕوو دەدات لە هەر پەیوەندێک کە بۆماوەیەکی
    درێژ بەردەوام بێت.
  • 6:12 - 6:16
    تۆش هەروەها ،ژمارەیەک لەو ژیشکە دڕکاویە
    خەوتوانە دەگریەخۆ
  • 6:16 - 6:19
    لە نیوان خۆت و ئەو کەسەی خۆشت دەوێت.
  • 6:19 - 6:22
    جیاوازی لە نیوان ئەو هاوسەرانەی کە
    بەردەوامن لە پەیوەندی بەهێزی سێکسی
  • 6:22 - 6:23
    و ئەوانەی واناکەن
  • 6:23 - 6:27
    ئەوەنییە کە ئەم هەستە
    سەختانە ئەزموون ناکەن،
  • 6:27 - 6:30
    ـ بەڵکو مامەڵە لەگەڵ ئەم هەستە سەختانە
  • 6:30 - 6:32
    بە میهرەبانی و بەزەیی دەکەن
  • 6:32 - 6:34
    کەوایە دەتوانن ئازادیان بکەن
  • 6:34 - 6:36
    و رێگەی گەڕانەوە بۆ لای یەکتر بدۆزنەوە.
  • 6:37 - 6:42
    ئینجا هاوڕێکانم لە باڕەکە ڕوبەڕووی
    پرسیارێکی تر بونەوە،
  • 6:42 - 6:44
    نەک، "چۆن بەردەوامی بدەین بە پەیوەندیەکی
    بەهێز؟"
  • 6:44 - 6:47
    بەڵکو، "چۆن ڕێگەی گەڕانەوە بۆ لای یەک
    بدۆزینەوە؟"
  • 6:48 - 6:50
    و بەڵێ، زانست هەیە وەڵامی ئەم پرسیارە
    دەداتەوە،
  • 6:50 - 6:52
    بەڵام ٢٥ ساڵ لە شارەزای پەروەردەی سێکسی،
  • 6:52 - 6:55
    شتێک فێربووبم ئەوەیە، ئیمێڵی، هەندێک جار،
  • 6:55 - 6:56
    کەمتر زانستیانەیە،
  • 6:57 - 6:59
    ژیشکی زیاترە.
  • 6:59 - 7:01
    پێم وتن دەربارەی خۆم.
  • 7:01 - 7:06
    چەندین مانگم بە نوسینی کتێبی زانستی
    تەندروستی سێکسی ئافرەت بەڕێ کرد.
  • 7:06 - 7:09
    بیرم لای سێکس بوو بە درێژای ڕۆژ،
    و هەموو ڕۆژ،
  • 7:09 - 7:14
    و ئەوەندە پەستانی دەروونی پرۆژەکەم لەسەر
    بوو!
  • 7:14 - 7:16
    کە ئارەزووی سێکسم سفڕ بوو.
  • 7:16 - 7:19
    و دوای چەندین مانگ لە گەشت کردن بە جیهان،
  • 7:19 - 7:21
    قسەم لەگەڵ هەر
    کەسێک دەکرد گوێی بگرتبا
  • 7:21 - 7:23
    دەربارەی زانستی تەندروستی سێکسی ئافرەت.
  • 7:23 - 7:25
    و بە تێپەڕ بوونی کات گەڕامەوە ماڵەوە،
  • 7:25 - 7:27
    چوومە ئاهەنگەکە و جەستەمم خستە سەر جێگاکە،
  • 7:27 - 7:29
    پێستم بەر پێستی هاوسەرەکەم کەوت،
  • 7:29 - 7:34
    زۆر شەکەت و ماندوو بووم دەستم دەکرد
    بەگریان و دەخەوتم .
  • 7:34 - 7:40
    چەندین مانگ لە گۆشەگیری کە هەستی ترس و
    تەنیایی
  • 7:40 - 7:42
    و بێورەیی لە خۆگرتن .
  • 7:43 - 7:45
    ژمارەیەکی زۆر لە ژیشک .
  • 7:45 - 7:49
    باشترین هاوڕێم ئەو کەسەی خۆشم دەویست
    و سەرسامی بووم،
  • 7:49 - 7:52
    هەستم دەکرد ملیۆنێک میل لیمەوە دوورە .
  • 7:53 - 7:54
    بەڵام.
  • 7:55 - 7:57
    هێشتا ئامادە بوو بۆم.
  • 7:57 - 8:00
    گرینگ نییە چەند هەستی سەخت هەبوو،
  • 8:00 - 8:03
    بە میهرەبانی و بە زەییەوە مامەڵەی
    لەگەڵ دەکردن.
  • 8:03 - 8:04
    هەرگیز جێی نەهێشتم .
  • 8:06 - 8:08
    خاسێتی دووەم چی بوو
  • 8:08 - 8:10
    لەوهاوسەرانەی بەردەوامن لە پەیوەندی ؟
  • 8:11 - 8:12
    سێکس دەکەنە پێشەنگ.
  • 8:12 - 8:16
    بڕیار دەدەن کە ئەمە گرینگە بۆ
    پەیوەندیەکەیان،
  • 8:16 - 8:19
    ئەمە دەکەن کە پێویستە بۆدۆزینەوەی ڕێگەی
    گەڕانەوە بۆلای یەکتر.
  • 8:19 - 8:23
    بە هاورێکەم وت کە پەرایزکاری سێکس و لێکۆڵەر
    پێجی کڵاینپلاتز" وادەڵێت"
  • 8:23 - 8:27
    پرسیاری کرد چ جۆرە سێکسێک شایەنی ویستنە ؟
  • 8:28 - 8:31
    ئێمە سەیری چۆنیەتی پەیوەندیەکمان کرد
  • 8:31 - 8:33
    چی هێناوەتە ناو ژیانمان،
  • 8:33 - 8:36
    و سەیری خێزانی ژیشکە خەوتوەکانمان کرد
  • 8:36 - 8:39
    کە هێناومەتە ماڵەکەمان.
  • 8:41 - 8:43
    و بڕیارمان دا کە ئەوە شایەنیەتی.
  • 8:43 - 8:48
    بڕیارماندا، هەڵمانبژارد، کە ئەوە بکەین کە
    پێویستە بۆ گەڕانەوە بۆ لای یەکتر،
  • 8:48 - 8:51
    و ڕوبەڕووی هەر یەک لەو ژیشکە خەوتووانە
    ببینەوە،
  • 8:51 - 8:52
    ئەو هەستە سەخت و بە ئازارانە،
  • 8:52 - 8:54
    بە میهرەبانی و بەزەیی
  • 8:54 - 8:56
    و ئازادییان بکەین و ڕێگەی گەرانەوە بۆلای
    یەکتر بدۆزینەوە
  • 8:57 - 8:59
    بۆ ئەم پێک بەستنەی کە پێویستە بۆ
    پەیوەندیەکەمان.
  • 9:01 - 9:03
    ئەمە چیڕۆکێک نییە کە بەردەوام بیگێڕینەوە
  • 9:03 - 9:06
    دەربارەی چۆنیەتی بەردەوام بوونی ئارەزووی
    سێکسی پەیوەندییە درێژەکان
  • 9:07 - 9:10
    بەڵام ناتوانم شتێکی ڕۆمانسیتر بڵێم،
  • 9:11 - 9:12
    شتێکی سێکسیتر،
  • 9:13 - 9:17
    جگە لە هەڵبژاردن وەک پێشەنگێک
  • 9:17 - 9:20
    چونکە ئەم پێکبەستنە زۆر گرینگە،
  • 9:21 - 9:25
    هەتا دوای هێنانی ئەم هەستە سەختانە بۆ
    پەیوەندیەکەمان.
  • 9:27 - 9:31
    چۆن بەردەوامی دەدەی بە پەیوەندیەکی بەهێزی
    سێکسی بۆ ماوەیەکی درێژ؟
  • 9:32 - 9:35
    سەیری چاوی باشترین هاوڕێت دەکەیت،
  • 9:35 - 9:39
    و بەردەوام دەبن لە هەڵبژاردنی رێگەی
    گەڕانەوە بۆ لای یەکتر.
  • 9:40 - 9:41
    سوپاستان دەکەم.
  • 9:41 - 9:44
    چەپڵە
Title:
چۆن ھاوسەرەکان بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوامی بە پەیوەندیەکی سێکسی بەهێز دەدەن
Speaker:
ئێمڵی ناگۆسکی
Description:

وەکوو پەروەردەکارێکی سێکسی، ئێمڵی ناگۆسکی زۆری ئەوەی لێی دەپرسرا: چۆن ھاوسەرەکان بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوامی بە پەیوەندیەکی سێکسی بەھێز دەدەن؟ لەم ئاخاوتنە خۆش و تێگەیشتووەدا، بە پشت بەستن بە لێکۆڵینەوەیەکی (تاڕادەیەک سوپڕایز) ئەو وەڵامە ھاوبەش دەکات کە دەری دەخات بۆ چی ھەندێک ھاوسەر دەوەستن لە سەرجێی کردن لە کاتێکدا ھەندێکیان بە درێژای ژیان بەردەوام دەبن

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
09:57

Kurdish subtitles

Revisions