Return to Video

خراپترین "ڕەبەن"ی مێژوو . تێریسا ئەی. یۆگار

  • 0:07 - 0:12
    ‎وانا ڕامیرێز دێ ئەزباھێ لە بەردەم
    ‎کۆڕی ئاینزانە پایەبەرزەکان و
  • 0:12 - 0:14
    ‎دادوەر، و زاناکانی بیرکاری دانیشت.
  • 0:14 - 0:18
    جێنشینی ئیسپانیای نوێ بانگھێشتی کردبوون‎
    تاقیکردنەوەی زانیاری ئافرەتە گەنجەکە بکەن
  • 0:18 - 0:21
    بە کردنی قورسترین پرسیار لێی.
  • 0:21 - 0:24
    ‎بەڵام وانا ھەموو پرسیارەکانی
    ‎دروست وەڵامدایەوە،
  • 0:24 - 0:28
    ‎لە ھاوکێشە ئاڵۆزەکانەوە تا
    ‎گومانە فەلسەفییەکان.
  • 0:28 - 0:30
    ‎چاودێرەکان دواتر ئەویان بە
  • 0:30 - 0:34
    "کەشتی شاهانە چواند کە چەند
    بەلەمێکی هەڵگرتووە".
  • 0:34 - 0:38
    ‎ئەو ئافرەتەی ڕوبەڕووی ئەم پرسیارانە بۆوە
    ‎لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدەهەم لە دایک بووە.
  • 0:38 - 0:43
    ‎لەو کاتەدا، مەکسیک بۆ زیاتر لە سەدەیه‌ک
    دەچوو کە داگیرکراوی ئیسپانیا بوو،
  • 0:43 - 0:46
    کە سیستەمی کۆمەڵی بەرەو ئاڵۆزی
    چینایەتی برد بوو.
  • 0:46 - 0:49
    باپیر و داپیرەی ووانا لە دایکییەوە
    ئیسپانی بوون،
  • 0:49 - 0:52
    ئەمەش وایکرد ببنە خێزانێکی پلە بەرز.
  • 0:52 - 0:57
    دایک و باوکی وانا هاوسەرگیرییان نە کردبوو،
    باوکی کاپتن بوو لە سوپای ئیسپانیا،
  • 0:57 - 1:02
    کە دایکی (دۆنیا ئیزابێل) بەجێھێشت، تا
    بە تەنھا وانا و خوشکەکانی گەورە بکات.
  • 1:02 - 1:05
    لە بەختی ئەوان، باپیرە نەرمونیانەکەی
  • 1:05 - 1:07
    دڵنیایی دا بە ئاسوودەیی ژیانی ئەم خێزانە.
  • 1:07 - 1:11
    و دۆنیا ئیزابێڵ بووە نمونەیەكی
    بەھێز بۆ كچەكانی،
  • 1:11 - 1:14
    و بەسەرکەوتووانە یەکێک لە دوو
    ھەرێمەکەی باوکی بەڕێوە دەبرد،
  • 1:14 - 1:18
    سەره‌ڕای نەخوێندەواریەکەی، و ئەو ڕقەی
    بەرامبەر ژن ھەبوو لەو کاتەدا.
  • 1:18 - 1:22
    ئەم نموونەیە بووە ھۆی باوەڕ بەخۆ بوونی
    وانا بە درێژایی ژیانی.
  • 1:22 - 1:26
    لە تەمەنی سێ ساڵیدا، بەنھێنی شوێنی
    خوشکەکەی کەوت بۆ قوتابخانە.
  • 1:26 - 1:30
    کاتێ دواتر زانی خوێندنی باڵا تەنھا
    تایبەتە بە پیاوان،
  • 1:30 - 1:33
    لە دایکی پاڕایەوە بھێڵێت خۆی بخاتە سەر
    شێوەی پیاو و بچێت بخوێنێت.
  • 1:33 - 1:38
    داواکەی پشتگوێ خرا، وانا ئاسوودەیی خۆی
    دۆزیەوە لە کتێبخانە تایبەتییەکەی باپیریدا.
  • 1:38 - 1:42
    لە سەرەتاکانی ھەرزەکاریدا، تەواو شارەزا
    بوو لە مشتومڕی فەلسەفی، لاتینی،
  • 1:42 - 1:45
    و زمانی ئەزتیکیی ناھواتڵ.
  • 1:45 - 1:48
    لێزانییەکەی وانا لەو تەمەنەدا سەرنجی
  • 1:48 - 1:50
    کۆشکی شاھانەی شاری مەکسیکی ڕاکێشا،
  • 1:50 - 1:52
    و کاتێک کە شازدە ١٦ساڵ بوو،
  • 1:52 - 1:56
    جێنشینی شا و خێزانەکەی بردیان وەک
    خانمێک کە دواتر دەبێتە شاژن.
  • 1:56 - 2:01
    لێرە، شانۆ و ھۆنراوەکانی بە نۆرە دەست و
    پەیوەندەکانی شای سەرسام و توڕە دەکرد.
  • 2:01 - 2:03
    ھۆنراوە ئیستیفزازیەکەی پیاوی گەمژە
  • 2:03 - 2:06
    ڕەخنەی دەگرت لە ئەو دوو پێوەرەی
    ھەبوون بۆ ڕەگەز،
  • 2:06 - 2:11
    لەوەی چۆن پیاو ئافرەت لەڕێ لادەدات و
    لەھەمان کاتدا ڕەخنەی بێڕەوشتیان لێ دەگرێت.
  • 2:11 - 2:15
    سەرەڕای ناڕەزاییەکان لێی، کارەکەی ھێشتا
    دەبووە ھۆی ڕێز لێگرتنی،
  • 2:15 - 2:16
    و ھاتنی داوای ھاوسەرگیری زۆر بۆی،
  • 2:16 - 2:20
    بەڵام وانا زیاتر حەزی لە زانست بوو
    نەک ھاوسەرگیری.
  • 2:20 - 2:22
    و لە کۆمەڵگەی پیاو سالاری ئەو سەردەمە،
  • 2:22 - 2:25
    تەنھا دەیتوانی یەک شوێن
    بدۆزێتەوە و بچێت بۆی.
  • 2:25 - 2:29
    کڵێسە، لە کاتێکدا ھێشتا لە ژێر دەست
    لێپرسینەوەی ئیسپانییەکاندا بوو،
  • 2:29 - 2:33
    لەوێ دەتوانرا ڕێ بە وانا بدەن سەربەخۆیی
    و ڕێزی خۆی بپارێزێت
  • 2:33 - 2:35
    لەو کاتەی بێ ھاوسەر دەمێنێتەوە.
  • 2:35 - 2:39
    لە ٢٠ ساڵیدا، چووە ناو دێری ڕەبەنی
    سانتا پاولا
  • 2:39 - 2:43
    و ناوێکی تازەی وەرگرت
    سۆخ وانا ئینێز دی لا کروز.
  • 2:43 - 2:48
    بۆ ساڵانێک، سۆخ وانا وەک گەنجینەی
    بەنرخی کڵێسە دادەنرا.
  • 2:48 - 2:52
    شانۆ و کۆمیدیا و و پەرتووکی دەنوسی
    لەسەر بیرکاری و فەلسەفە،
  • 2:52 - 2:55
    و لەگەڵ مۆسیقا و ھۆنراوەی ئایینی.
  • 2:55 - 2:57
    ئەو کتێبخانەیەکی گەورەی کۆکردەوە،
  • 2:57 - 2:59
    و سەردان دەکرا لەلایەن زۆرێک لە
    زانا دیارەکانەوە.
  • 2:59 - 3:02
    لە کاتی خزمەت کردن وەک خەزنەدار و
    لێپرسراوی ئەرشیڤ،
  • 3:02 - 3:06
    ئەو ژیانی خوشکەکانی و خوشکەزاکانی
    دەپاراست
  • 3:06 - 3:08
    لەو پیاوانەی دەیانویست بیان چەوسێننەوە.
  • 3:08 - 3:12
    بەڵام بە ئاشکرا قسە کردنەکەی،
    ئەوی بەرەو ناکۆکی برد لەگەڵ پیاوانی ئاینی.
  • 3:12 - 3:19
    لە ١٦٩٠، سەرۆک قەشەیەک ڕەخنەی نھێنی
    سۆخ وانای بڵاوکردەوە لە وتارێکی پیرۆز.
  • 3:19 - 3:20
    لە بەرچاو خەڵکدا،
  • 3:20 - 3:25
    ئەو وانای وریا کردەوە کە خۆی بۆ نوێژ کردن
    تەرخان بکات نەک دیبەیت کردن.
  • 3:25 - 3:28
    وانا وەڵامی داوە و گوتی خودا بیر وھۆش
    نادات بە ئافرەتان
  • 3:28 - 3:30
    ئەگەر نەیەوێت بە کاری بێنن.
  • 3:30 - 3:35
    ئەم وەڵامدانەوەیە سەرنجی گەورە قەشەی
    میری مەکسیکۆی ڕاکێشا.
  • 3:35 - 3:38
    بە ھێواشی، ڕێزیان لە سۆخ وانا
    سەندەوە،
  • 3:38 - 3:41
    ناچار کرا کتێبەکانی بفرۆشێت
    و دەست ھەڵبگرێت له‌ نووسین.
  • 3:41 - 3:45
    توڕە بوو لەم چەوساندنەوەیە، بەڵام
    نه‌یده‌ویست کڵێسە بەجێ بھێڵێت،
  • 3:45 - 3:47
    ئەو بە قینەوە سوێندەکانی نوێ کردەوە.
  • 3:47 - 3:50
    لە کۆتا بەرگری لە خۆی، بە خوێنی خۆی نووسی
  • 3:50 - 3:53
    من، خراپترینی نێو ھەمووانم.
  • 3:53 - 3:58
    دورخرایەوە لە خوێندن، وانا چووە نێو
    کاری خێرخوازیەوە،
  • 3:58 - 4:03
    لە ١٦٩٥، مرد بە نەخۆشییەک کە تووشی بوو
    لە کاتی پەرستاری کردن بۆ خوشکەکانی.
  • 4:03 - 4:09
    ئەمڕۆ، سۆخ وانا دەناسرێتەوە بە یەکەم
    ئافرەتی فێمینیست لە ئەمریکادا.
  • 4:09 - 4:13
    ئەو بابەتی نووسینی دۆکیومێنتاری و
    ڕۆمان و ئۆپێرایەکی بێشوومارە،
  • 4:13 - 4:16
    وێنەی نەخشێنراوە لە سەر پارەی
    ٢٠٠ پێسۆیی مەکسیکی.
  • 4:16 - 4:19
    بە پێی قسەی خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ
    ئۆکاتاڤیۆ پاز:
  • 4:19 - 4:23
    ئەوە بەس نییە بڵێین کارەکانی سۆخ وانا
    بەرھەمی مێژووە؛
  • 4:23 - 4:28
    پێویستە ئەوەش زیاد بکەین کە مێژووش
    بەرھەمی کارەکانی ئەوە.
Title:
خراپترین "ڕەبەن"ی مێژوو . تێریسا ئەی. یۆگار
Speaker:
تێریسا ئەی. یۆگار
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: ‎https://ed.ted.com/lessons/history-s-worst-nun-theresa-a-yugar

وانا ڕامیرێز دێ ئەزباھێ لە بەردەم کۆڕی
‎ئاینزانە پایەبەرزەکان، دادوەر، و زاناکانی بیرکاری دانیشت. ئەوان بانگ کرا بوون بۆ تاقیکردنەوەی زیرەکی وانا بە کردنی قورسترین پرسیار لێی. بەڵام ئەو بە سەرکەوتوانە وەڵامی ھەموو پرسیارەکانی دایەوە، لە ھاوکێشە قورسەکان و گومانە فەلسەفییەکان. ئەم ئافرەتە مەزنە کێ بوو؟ تێریسا یۆگار زانیاری دەدات لەبارەی ژیانی ئەم شاعیر و زانا مەکسیکیە.

وانەیەک لەلایەن تێریسا ئەی. یۆگار، دەرھێنراوە لەلایەن واو-ھاو ستۆدیۆ ئامادە کراون.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:32
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for History's "worst" nun
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for History's "worst" nun
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for History's "worst" nun
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for History's "worst" nun
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for History's "worst" nun

Kurdish (Central) subtitles

Revisions