-
Títol:
ژیانە تۆمار نەکراوەکان، لەناوەوە بۆ دەرەوە
-
Descripció:
جەی ئاڕ پڕۆژەیەکی هونەری بەشداریی دەستپێکرد بەناوی لەناوەوە بۆ دەرەوە بۆ تیشک خستنەسەر مرۆڤایەتی هاوبەشی ئێمە.
گەشتکردنی گروپێک لە خەڵک کە ژیانیان کۆکردەوە و چوونە ناو پاسی لەناوەوە بۆ دەرەوە، بەناو ویلایەتە یەکگرتووەکاندا دەڕۆیشتن بۆ وێنەگرتنی خەڵکی تۆمار نەکراو و ئەو کەسانەش کە پشتگیرییان دەکردن.
-
Speaker:
جەی ئاڕ
-
جەی ئاڕ: ئەرکی هونەر ئەوە نییە جیهان
بگۆڕێت.
-
بەڵام هونەر دەتوانێت ئەو شێوازە بگۆڕێت
کە جیهانی پێ دەبینین.
-
(مۆسیقا)
-
کەواتە ئێستا ئاواتی من ئەوەیە...
-
ئێوە پارێزگاری لەوە بکەن کە
گرنگە بەلاتانەوە.
-
بە بەشداریکردن لە پڕۆژەیەکی
جیهانی هونەری.
-
و بەیەکەوە، جیهان لەناوەوە
بۆ دەرەوە دەگۆڕین.
-
[چیرۆکێکی مەزن بە هاوبەشی لەگەڵ TED]
-
قسەکەر: ئەوان بیرۆکەی گەورەیان
هەبوو بۆ گۆرینی جیهان.
-
بەڵام بەتەنها پێیان
ئەنجام نەدەدرا.
-
(دەنگ پێکداچوون) کەواتە، ئاواتی من...
ئاواتی من... ئاواتەخوازم...
-
و ئێستا، ئەوە ئاواتی منە
-
[مەشخەڵ هەڵگرەکان]
-
[بیرۆکە لە کاتی کارکردندا]
-
(کرتەکردنی کامێرا)
-
جەی ئاڕ: من ناوم جەی ئاڕە،
حەز دەکەم بە خۆم بڵێم هونەرمەند.
-
دوو ڕێگەی بیرکردنەوە هەیە
سەبارەت بە کارەکەم.
-
ڕێگە ئاسانەکە ئەوەیە-- من وێنەی
ڕەش و سپی لەسەر دیوار هەڵدەواسم.
-
بەڵام باوەڕم وایە کارەکەی من
بۆ بەیەک گەیاندنی خەڵکە.
-
بۆ من، ئەو هێزەیە کە
خەڵک بەیەکەوە کۆ دەکاتەوە.
-
چوومە ئەوێ بۆ ئەنجامدانی
کاری هونەری لەگەڵ کۆمەڵەکە.
-
ئێستا بۆم دەردەکەوێت کە کۆمەڵەکە
دەیانویست پرۆژەی هونەری ئەنجام بدەن
-
زیاتر لەوەی کە
من دەمویست.
-
و من بیرم کردەوە:
-
بۆچی خۆم لە هاوکێشەکە دەرنەهێنم
و ڕێگە بدەم خۆیان ئەنجامی بدەن؟
-
کەواتە ئاواتەکە زۆر سادە بوو:
-
ئێمە پێگەیەک دادەنێین و دەتوانی
وێنەی خۆت بنێریت بۆمان
-
بۆ هەر شتێک کە باوەڕت پێیەتی و هەر
شتێک دەتەوێت بجەنگیت لە پێناوی;
-
ئێمە وێنەکەت بۆ دەگەڕێنینەوە
بە شێوەیەکی گەورە،
-
لە هەر کوێیەکی جیهان بیت.
-
هەموو ڕۆژێک، خلۆک دەبینم
دەڕوات بۆ هەموو جیهان.
-
پڕۆژەکە زۆر دوورتر ڕۆیشت وەک
لەو شوێنانەی من چووم بۆی،
-
و ئەمە هێزی هونەر دەنوێنێت.
-
و ئۆتۆمبێلی ئامێری وێنەگرتنەکە
جادووەکەیەتی.
-
(مۆسیقا)
-
لوانا: ئێمە تیپێکی چوار کەسین گەشت
دەکەین بە ئۆتۆمبیلی وێنەگرتن.
-
جۆش، بازیڵ، جەیمی و من.
-
جەیمی: بۆ وەستان،
دەبێت بەمشێوەیە بن.
-
(پێکەنین)
-
ئێمە دووان لەم ئۆتۆمبێلانە بەکاردەهێنین
-
بۆ ڕووماڵکردنی ٣٠ شار لە ئەمریکا.
-
لوانا: ئێمە تەنها ئامێرین بۆ خەڵکانێک
کە دەیانەوێت پەیامێکی ئەرێنی بنێرن.
-
جەیمی: وەرە ژوورەوە و لێرە دابنیشە.
-
کە ئۆتۆمبێلەکە
ئامادەی ڕۆشتن بوو
-
هەر کەسێک دەتوانێت بێت.
-
چاوەڕێی تروسکەکە بە.
-
(مۆسیقا)
-
(کرتەکردنی کامێرا)
-
دەست لە بەربەستەکە بدە،
وێنەکەت بگرە، زانیاری بنووسە.
-
لە ماوەی خولەکێک یان زیاتر دا،
-
لە لایەکەوە ئێمە چاپی دەکەین،
سێ بە چوار پێ.
-
هیچ کەسێک ڕانەهاتووە ڕووخساری
بەم گەورەییە ببینێت.
-
ئافرەت: بەڵی، ئەمە شێوەی
پێکەنیناوی منە بۆ تۆ>
-
جەیمی: ئۆتۆمبێلەکە جادووی خۆی هەیە.
-
دەربارەی گەڕاندنەوەی وێنەگرتنە بۆ چاپکردن.
-
دواتر پۆستەرەکان
دەخرێنە سەر دیوار.
-
ئێمە کەتیرەی کاغەزی دیوار
بەکاردەهێنین، هەڵیاندەواسین و تەواو.
-
زیاتر لە ٣٠٠٠٠٠ ڕوخسارمان چاپکردووە.
-
و بۆ زیاتر لە ١٣٠ وڵاتمان ناردوون.
-
(مۆسیقا)
-
لوانا: ئەمە پرۆژەی هونەریی خەڵکە.
-
ئێمە بڕیار لەسەر
پەیامەکە نادەین.
-
دەکرێت سیاسی بێت، بۆ ئەوەی
گرنگی پێدان بە کێشەکان دروست بکات.
-
جەیمی: حەزم بە بیرۆکەی بەکارهێنانی
وێنەگرتن بۆ هاندانی گۆڕانخوازی هەیە.
-
ئەم پرۆژە تایبەتە بە بەرزکردنەوەی هۆشیاریی
-
دەربارەی بارودۆخی خەونبینەکان.
-
کارینا رۆیز: لە ناوەوە بۆ دەرەوە
هەلی ئەوە دەدات بە خەون بینی وەک من،
-
کەسێک کە هات بۆ ئێرە لە تەمەنێکی گەنج دا،
بۆ ئەوەی داهاتوویەکی باشتری هەبێت.
-
بۆ ئەوەی بێت و ڕووخسارێک بدات بە کێشەکە.
-
ڤینەی پیرێز: کە خەڵک بە ئۆتۆمبێل
تێدەپەڕن و زۆر ڕووخسار دەبینن،
-
مەراق خواز دەبن و لە خۆیان
دەپرسن ئاخۆ ئەوانە کێن.
-
ئەمە ڕووخساری کێشەکەیە.
-
بە مرۆڤکردنی بکەیت.
-
(مۆسیقا)
-
جەی ئاڕ: وا بیردەکەیتەوە دانانی
وێنەیەک لەوێدا لەوانەیە کاریگەری نەبێت،
-
بەڵام کاریگەری هەیە.
-
ناتوانیت بزانیت کەی و چۆن،
بەڵام شایەنی هەوڵدانە.
-
جەیمی: هەمووی لە باوەڕ
دەست پێ دەکات. ڕاستە؟
-
و کەواتە، ئەگەر پێتوانییە بتوانیت
گۆڕانکاری دروست بکەیت،
-
گۆڕانکاری هەرگیز ڕوونادات.
-
تەنانەت ئەگەر گۆرانکارییەکی بچووکیش بێت
لە یەک کەسدا، ئەوا گۆڕانکارییەکی ئەرێنییە.
-
ئەمە چیتر دەربارەی جەی ئاڕ نییە.
-
دەربارەی هەموو ئەوانەیە کە پێیان وایە
هونەر دەتوانێت جیهان بگۆڕێت.
-
جەی ئاڕ: بە دڵنیاییەوە پێم وایە هونەر
دەتوانێت تێڕوانینی ئێمە بۆ جیهان بگۆڕێت.
-
و ئەگەر ئێمە جیهانمان بە جیاوازی بینی.
-
لەوانەیە ڕێگەیەکی باش بێت بۆ
دەستپێکردن بە گۆڕینی جیهان.