چۆن لە ئەستێرەکان دەکۆڵینەوە؟ - یوان-سین تینگ
-
0:07 - 0:10بەڕاستی، شاری ئاسمان، بێزارکەرە.
-
0:10 - 0:13ئەگەر لە نێوان بالەخانەکانەوە سەیری
ئاسمان بکەیت، -
0:13 - 0:15لەوانەیە بتوانیت حەوتەوانەی
ورچی گەورە، -
0:15 - 0:17یان ئەستێرەکانی قایشی ئۆریۆن ببینیت.
-
0:17 - 0:18بەڵام بوەستە.
-
0:18 - 0:21سەیری ئەوێ بکە و پەنجەت ڕابگرە.
-
0:21 - 0:24پێت وایە چەند ئەستێرە
لە پشت پەنجەتەوە بن؟ -
0:24 - 0:27دە، بیست؟ دووبارە بیر بکەوە.
-
0:27 - 0:29ئەگەر سەیری پشت پەنجە گەورەت بکەیت
-
0:29 - 0:31بە تەلەسکۆبی بۆشایی هەبڵ،
-
0:31 - 0:34لە بری خاڵی ڕووناکی،
خاڵی لێڵ دەبینیت -
0:34 - 0:36ئەمانە ئەستێرە نین.
-
0:36 - 0:39بەڵکو گەلە ئەستێرەن،
گەلە ئەستێرەکەی ئێمە "ڕێگەی کاکێشان". -
0:39 - 0:41شاری پڕ لە ملیاران ئەستێرەن،
-
0:41 - 0:46و زیاتر لە یەک هەزاریان شاردراونەتەوە
لە پشت پەنجە گەورەی تۆوە. -
0:46 - 0:50گەردوون لەوە گەورەترە کە تۆ
دەیبینیت لە شارەکەتەوە، -
0:50 - 0:54و تەنانەت گەورەترە لەو ئاسمانە پڕ
دەیبینیت لە دێهاتەکانەوە ئەستێرەیی. -
0:54 - 0:58ئەمە گەردوونە وەک ئەوەی
ئەستێرەناسە فیزیاییەکان دەیبینن، -
0:58 - 1:03کە ئەستێرەی تێدایە زیاتر لە
گشت دەنکۆڵە لمینەکانی سەر زەوی. -
1:03 - 1:05بە ڕوانین لە ئەستێرەکان لە شەودا،
-
1:05 - 1:09تۆ بەشێکت وەرگرتووە لە کۆنترین زانستی
مێژووی مرۆڤایەتی. -
1:09 - 1:11زانستی ئاسمانەکان کۆنترە لە
-
1:11 - 1:15زانستی دەریاوانی، کشتووکاڵ، تەنانەت
لە خودی زانستی زمانیش. -
1:15 - 1:19بەڵام پێچەوانەی زانستەکانی تر
ئەستێرەناسی بەندە لەسەر تێڕوانین. -
1:19 - 1:23ئێمە ناتوانین گریمانەکانی تاقیکردنەوە
کانمان دیاری بکەین لە تاقیگەکان. -
1:23 - 1:26باشترین تەکنەلۆجیاکان دەتوانێت
مرۆڤ بنێرێتە سەر مانگ، -
1:26 - 1:29و مانگی دەسکرد بنێرێت بۆ قەراغی
سیستەمی خۆرمان. -
1:29 - 1:32بەڵام ئەو دووریانە زۆر ورد و نادیارن
-
1:32 - 1:35بە بەراورد بەو دووریە گەورەیەی
لە نێوان ئەستێرەکاندا هەیە. -
1:35 - 1:38کەوایە چۆن دەتوانین هێندە زۆر بزانین
لە بارەی گەلە ئەستێرەکانی تر. -
1:38 - 1:42لە چی درووست بوون، ژمارەیان چەندە،
یان هەر بەڕاستی بوونیان هەیە؟ -
1:42 - 1:46باشە، دەتوانین بە یەکەم شت دەست پێبکەین
کە دەیبینین لە شەودا: ئەستێرەکان. -
1:46 - 1:49ئەوەی هەوڵ دەدەین فێری بین
تایبەتمەندییەکانیانە. -
1:49 - 1:54لە چی درووست بوون؟ چەندە گەرمن؟
چەندە گەورەن؟ چەند کۆنن؟ -
1:54 - 1:56چەندە دوورن لە زەوییەوە؟
-
1:56 - 1:57و بڕوا دەکەی یان نا،
-
1:57 - 2:02دەتوانین هەموو ئەم شتانە فێر بین تەنها
بەو تیشکەی لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوە. -
2:02 - 2:07دەتوانین پەیامی ئەستێرەیی ئەستێرەیەک لێک
بدەینەوە، بە کردنی تیشکەکەی بە پەلکەزێڕینە -
2:07 - 2:09کاتێک سەیری پەلکەزێڕینە
دەکەیت لەسەر زەویەوە، -
2:09 - 2:11تۆ لە ڕاستیدا سەیری ڕووناکی
خۆر دەکەیت -
2:11 - 2:14کە بڵاو بۆتەوە بەنێو
دڵۆپەی ئاو لە بەرگە.هەوادا -
2:14 - 2:18و بووەتە هۆی درووست بوونی
هەموو ئەو شەپۆلە جیاوازانە. -
2:18 - 2:20و کاتێک توێژینەوە لە ڕووناکی
ئەستێرەکانی تر دەکەین، -
2:20 - 2:24دەتوانین خۆمان پەلکەزێڕینە درووست بکەین بە
خێرایی، بێ بەکارهێنانی دڵۆپەی ئاو، -
2:24 - 2:28بەڵکو بە بەکارهێنانی چەند ئامێرێک
کە ڕووناکی بڵاو دەکەنەوە. -
2:28 - 2:30کاتێک سەیری ڕووناکییە بڵاوەکەی
خۆر دەکەین، -
2:30 - 2:33شتێکی سەیر دەبینین:
هێڵێکی ڕەش لە پەلکەزێڕینەکەماندا. -
2:33 - 2:37ئەم هێڵانە تایبەتمەندیی و جێ پەنجەی
گەردیلەکاننە. -
2:37 - 2:42هەرجۆرێک لە گەردیلە لە بەرگەهەوادا ڕووناکی
هەڵدەمژن لە درێژە شەپۆلێکی دیاریکراودا. -
2:42 - 2:47و ڕێژەی ئەم هەڵمژینە بەندە لەسەر
ژمارەی گەردیلەکان. -
2:47 - 2:51بۆیە بە ڕوانین لەو ڕێژە ڕووناکیەی دیار
نەماوە لە تایبەتمەندیەکانی شەپۆلەکەدا، -
2:51 - 2:54دەتوانین ئەو توخمانە بدۆزینەوە
کە لە بەرگە هەوای خۆردا هەن، -
2:54 - 2:57لەگەڵ ڕێژەی چڕییەکانیان.
-
2:57 - 3:00و هەمان بیرۆکە بەکاردێت بۆ توێژینەوە
لەسەر ئەستێرەکانی تر. -
3:00 - 3:02پەلکەزێڕینەیەکی شەبەنگی درووست بکە،
بزانە چی دیار نامێنێت، -
3:02 - 3:05و توخمەکانی ناوی بدۆزەوە.
-
3:05 - 3:08ئێستا تۆ دەزانیت ئەستێرەکان
لەچی درووست بوون. -
3:08 - 3:12بەڵام ئێمە تەنها خۆمان نابەستینەوە
بەو شەپۆلانەی بە چاو دەبینرێن. -
3:12 - 3:14شەپۆلی ڕادیۆییش هەیە.
-
3:14 - 3:17بەڵێ، دەتوانیت ١٠٠ گۆرانی بیڵبۆرد
بهێنێتە نێو سەیارەکەت، -
3:17 - 3:21بەس دەشتوانێت بە ناو بۆشاییدا بروات
بەبێ هیچ بەربەستێک. -
3:21 - 3:23لەبەر ئەوەی تا ئێستا هاتوون،
-
3:23 - 3:26شەپۆلی ڕادیۆیی دەتوانێت سەرەتاکانی
مێژووی گەردوونمان پێ بڵێت، -
3:26 - 3:30لەدوای چەند هەزار ساڵێکی کەم
لە تەقینەوە گەورەکەوە. -
3:30 - 3:34و دەتوانین توێژینەوە بکەین لەسەر، تیشکی
ژێرسوور، کە دەردەدرێن لەلایەن شتە ساردەکان -
3:34 - 3:37وەک گاز و هەوری تۆزاوی لە بۆشاییدا،
-
3:37 - 3:42و تیشکی سەرو وەنەوشەیی کە دەردەدرێن لە ئەو
ئەستێرە گەرمانەی درووست بوون لەو هەورانە. -
3:42 - 3:45خوێندنی ئەم شەپۆلانەی تیشك
-
3:45 - 3:47وێنەیەکی تەواوترمان پێ دەبەخشێت
بۆ هەر تەنێک -
3:47 - 3:50لەگەڵ ڕوانینێکی جیاواز بۆ گەردوون.
-
3:50 - 3:54لەبەر ئەم هۆکارە، زانایانی فیزیای ئەستێرە
ناسی، جۆرەها تەلسکۆبی جیاواز بەکاردێنن -
3:54 - 3:59بۆ چاودێری شەبەنگ لە تیشکی ژێرسوورەوە بۆ
تیشکی سەروبنەوشەیی بۆ تیشکی ئێکس، -
3:59 - 4:03لە دەفری گەورەی ڕادیۆییەوە بۆ
ئاوێنەی زیوین و بۆ سەتەلایتەکانی بۆشایی -
4:03 - 4:08بە پێچەوانەوە پشکنینی ڕووناکی بەری
پێ دەگیرێت، لەلایەن بەرگە هەوای زەویەوە. -
4:08 - 4:10زانایانی فیزیای ئەستێرەناسی تەنها
-
4:10 - 4:13ملیاران ئەستێرە لەنێوان ملیاران
گەلە ئەستێرە نابین. -
4:13 - 4:17بەڵکو دەیان بیستن، هەستیان پێ دەکەن
لە ڕێی چەندین کەناڵەوە، -
4:17 - 4:19هەر یەکەو هەڵگری چیرۆکێکی جیاوازە.
-
4:19 - 4:24بەڵام هەموویان بە ڕوناکی دەست پێدەکەن، ئەو
جۆرەی کە دەبینرێت و ئەو جۆرەش کە نابینرێت. -
4:24 - 4:27دەتەوێت نهێنی گەردوون بزانیت؟
-
4:27 - 4:28تەنها شوێن ڕووناکی بکەوە.
- Title:
- چۆن لە ئەستێرەکان دەکۆڵینەوە؟ - یوان-سین تینگ
- Description:
-
تەواوی وانەکە ببینەوە: http://ed.ted.com/lessons/how-do-we-study-the-stars-yuan-sen-ting
پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیمان دەتوانێت مرۆڤ بنێرێت بۆ سەر مانگ و مانگی دەستکرد بنێرێت بۆ قەراغی سیستەمی خۆرمان، بەڵام ئەو دووریانە زۆر ورد و نادیارن بە بەراورد بە قەبارەی گەردوون. کەواتە چۆن دەتوانین دەربارەی ئەو ئەستێرانە فێر بین کە لەسەروومانەوەن؟
یوان-سین تینگ دەمانباتە قووڵی بۆشایی تا پیشانمان بات چۆن ئەستێرەوانەکان لەو ئەستێرانە دەکۆڵنەوە کە دەستمان پێیان ناگات.وانەیەک لەلایەن یوان-سین تینگ، وێنەی جوڵاو لەلایەن ستۆدیۆی کۆزمۆنۆت ئەنیمەیشن.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:46
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How do we study the stars? - Yuan-Sen Ting | ||
mabbast chato accepted Kurdish (Central) subtitles for How do we study the stars? - Yuan-Sen Ting | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How do we study the stars? - Yuan-Sen Ting | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How do we study the stars? - Yuan-Sen Ting |