Return to Video

مێژووی پوختی کحول

  • 0:07 - 0:12
    چیمپانزییەک چەند هەڵووژەیەکی
    زۆرگەیوو دەکەوێتە بەردەمی.
  • 0:12 - 0:14
    زۆربەیان پارچە بوون.
  • 0:14 - 0:18
    نزیکی دەکەنەوە لە
    بۆنی میوە فریودەرەکە.
  • 0:18 - 0:19
    گەدەی پڕ دەکات و
  • 0:19 - 0:23
    هەست بە شتێک دەکات کە...
    کاریگەری سەیرە.
  • 0:23 - 0:26
    ئەم مەیموونە ئاگادارنییە
    کە لە بەردەم پڕۆسەیەکە
  • 0:26 - 0:28
    کە مرۆڤ سوودی لێ وەردەگرێت
  • 0:28 - 0:33
    بۆ درووست کردنی
    بیرە، مەی، و خواردنەوەی کحولی تر.
  • 0:33 - 0:37
    شەکری ناو میوەی زۆر گەیوو
    بوونەوەری زۆر بچووک ڕادەکێشێت
  • 0:37 - 0:39
    کە ناسراون بە هەوێن.
  • 0:39 - 0:44
    کاتێک هەوێنەکان شەکرەکە دەخۆن
    ئاوێتەیەک درووست دەکەن ناوی ئیسانۆڵ-
  • 0:44 - 0:47
    جۆری کحولە لە ناو
    خواردنەوە کحولیەکان.
  • 0:47 - 0:50
    ئەم پرۆسەیە پێی دەگووترێت هەڵهاتن.
  • 0:50 - 0:52
    کەس نازانێت لەچ کاتێک
  • 0:52 - 0:55
    مرۆڤ دەستی کرد بە درووست کردنی
    خواردنەوەی هەڵهاتوو.
  • 0:55 - 1:00
    کۆنترین بەڵگە دەگەڕێتەوە بۆ
    ٧٠٠٠ ساڵ پێش زایین لە چین،
  • 1:00 - 1:02
    کاتێک پاشماوەی مەنجەڵی قوڕ
  • 1:02 - 1:05
    ئاشکرای کردووە کە خەڵک خواردنەوەی
    کحولییان درووست کردووە
  • 1:05 - 1:09
    لە برنجی هەڵهاتوو، ئاڵەف،
    ترێ، لەگەڵ هەنگوین.
  • 1:09 - 1:11
    لە چەند هەزارەیەکدا،
  • 1:11 - 1:15
    زۆربەی کەلتووری جیهانی
    خواردنەوەکانیان هەڵدەهێنا.
  • 1:15 - 1:20
    میزۆپۆتامی و میسری دێرین
    بیرەیان درووست دەکرد
  • 1:20 - 1:22
    لە دانەوێڵەی پاککراوی کۆگاکراو.
  • 1:22 - 1:25
    ئەم بیرەیە
    بۆ هەموو چینێکی کۆمەڵایەتی بەردەست بوو،
  • 1:25 - 1:28
    تەنانەت کرێکارەکانیش
    لە خواردنی رۆژانە وەریان دەگرت.
  • 1:28 - 1:30
    هەروەها مەیشیان درووست دەکرد،
  • 1:30 - 1:33
    بەڵام بەهۆی کەش و هەوا
    گوونجاو نەبوو بۆ گەشەکردنی ترێ،
  • 1:33 - 1:36
    کارێکی دەگمەن و گران بوو.
  • 1:36 - 1:40
    بەڵام لە یۆنان و ڕۆمدا
    کە ترێ ئاسان گەشە دەکات،
  • 1:40 - 1:45
    مەی زۆر بەردەست بوو
    وەکو بیرە لە میسڕ و میزۆپۆتامیا.
  • 1:45 - 1:49
    چونکە هەوێن
    هەموو شەکرێک هەڵدەهێنێت،
  • 1:49 - 1:51
    خەڵکی دێرین کحولیان درووست کرد
  • 1:51 - 1:54
    لەهەر ڕووەکێک و دانەوێڵەیەک
    کە لەناوچەکەدا گەشەی دەکرد.
  • 1:54 - 1:57
    لە ئەمریکای باشوور،
    خەڵکی چیچەیان لە دانەوێڵە درووست دەکرد،
  • 1:57 - 2:00
    هەندێك جار ڕووەکی هۆشبەریان تێ دەکرد.
  • 2:00 - 2:04
    کە ئێستا نیو مەکسیکۆیە
    پۆڵک، لە شیلەی کاکتوس درووست کراوە،
  • 2:04 - 2:05
    خواردنەوەیەکی بەناوبانگ بوو،
  • 2:05 - 2:09
    لە کاتێکدا ئەفریقی ڕۆژهەڵات
    بیرەی مۆز و دارخورمایان درووست دەکرد.
  • 2:09 - 2:14
    لە ناوچەی ئێستا کە ژاپۆنە،
    خەڵک ساکێیان لە برنج درووست دەکرد.
  • 2:14 - 2:18
    نزیکە هەموو ناوچەیەکی جیهان
    خواردنەوەی هەڵهاتووی تایبەتی خۆی هەبووە.
  • 2:18 - 2:21
    کاتێک حکول خواردن
    بووە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە،
  • 2:21 - 2:26
    هەندێک دەسەڵاتداران کاریگەری
    ئەرێنیان دەبینی-
  • 2:26 - 2:29
    پزیشکانی یۆنانی
    دەیانگووت مەی بۆ تەندرووستی باشە،
  • 2:29 - 2:32
    و هۆزانڤانان
    دانیان بەکاریگەریە بەهرەمەندیەکانی دانا.
  • 2:32 - 2:36
    بەڵام خەڵکیتر هەبوون
    زیاتر نیگەرانی خراپیەکانی بوون.
  • 2:36 - 2:39
    فەیلەسووفی یۆنانی دەیانگووت مەیخۆنەوە.
  • 2:39 - 2:44
    نووسەری کۆنی مەسیحی و جوولەکە
    لە ئەوروپا مەییان کردە ناو بۆنەگێڕانیان
  • 2:44 - 2:47
    بەلام خواردنەوەی زۆریان
    بە کفر دانا.
  • 2:47 - 2:50
    و لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا،
    ئەفریقا، و ئیسپانیا،
  • 2:50 - 2:53
    یاسایەکی ئیسلامی لە دژی نزا کردن
    کاتێک خواردووتەوە
  • 2:53 - 2:57
    بەرەبەرە بەهێز بوو
    و بوو بە قەدەغەی کحول.
  • 2:57 - 3:02
    خواردنەوەی هەڵاتووی دێرین
    ڕێژەی کحولی کەم بوو.
  • 3:02 - 3:04
    لە سەدا ١٣،
  • 3:04 - 3:07
    پاشماوەکانی کە هەوێن
    درووستی دەکات لەهەڵهێناندا
  • 3:07 - 3:10
    ژەهراوی دەبن و دەیانکووژن.
  • 3:10 - 3:11
    کاتێک هەوێنەکان دەمرن،
  • 3:11 - 3:15
    هەڵاتن دەوەستێت
    و ڕێژەی کحول جێگیر دەبێت.
  • 3:15 - 3:19
    کەواتە بۆ هەزارەها ساڵ
    ڕێژەی کحول دیارکراو بوو.
  • 3:19 - 3:21
    ئەوە گۆڕا بەداهێنانی
    پرۆسەیەک بەناوی
  • 3:21 - 3:23
    دڵۆپاندن.
  • 3:23 - 3:27
    نووسینی عەرەبی سەدەی نۆیەم
    باسی شلەی کووڵاوی هەڵاتوو دەکات
  • 3:27 - 3:30
    بۆ هەڵماندنی کحول لە ناویدا.
  • 3:30 - 3:33
    کحول دەکووڵێت
    لە پلەی گەرمی نزمتر لە ئاو،
  • 3:33 - 3:35
    بۆیە سەرەتا دەبێتە هەڵم.
  • 3:35 - 3:39
    ئەم هەڵمە بگرە و ساردی بکەرەوە،
    و ئەوەی ماوە کحولی شلە
  • 3:39 - 3:44
    زۆر چڕترە لە هەر
    خواردنەوەیەکی هەڵاتووی تر.
  • 3:44 - 3:48
    سەرەتا، ئەمانە بۆ
    تەندرووستی بەکار دەهێنرا.
  • 3:48 - 3:51
    دواتر بوونە
    کەل وپەلی بازرگانی
  • 3:51 - 3:55
    چونکە بە پێچەوانەی بیرە و مەی
    ئەوان تێکناچن.
  • 3:55 - 3:57
    ڕەمی درووستکراو لە شەکر
  • 3:57 - 3:59
    لە کۆڵۆنی ئەوروپی لە کاریبیان
    دروێنە دەکرێت
  • 3:59 - 4:01
    بووە پێداویستی بۆ دەریاوانان
  • 4:01 - 4:04
    و بازرگانی پێکرا لەگەڵ ئەمریکای باکوور.
  • 4:04 - 4:07
    ئەوروپیەکان بڕاندی وجینیان
    هێنایە ئەفریقا
  • 4:07 - 4:10
    و بەکۆیلە، زەوی، و بەروبوومی
  • 4:10 - 4:12
    وەک ڕۆنی خورما و لاستیک گۆڕیانەوە.
  • 4:12 - 4:16
    ئیسپرتۆ لەم ناوچانە بووە
    جۆرێک لە پارە.
  • 4:16 - 4:18
    لە چاخی گەڕاندا،
  • 4:18 - 4:22
    ئیسپرتۆ بووە بەشێکی گرنگ لە
    گەشتی دەریای دوور و درێژ.
  • 4:22 - 4:26
    لە ئەوروپا بۆ ئاسیای ڕۆژهەڵات و ئەمریکاکان
    گەشت بکەیت چەند مانگێکی دەوێت،
  • 4:26 - 4:29
    و ئاوی پاراو بهێڵیتەوە بۆ دەستەکە
    کارێکی سەخت و ئاستەم بوو.
  • 4:29 - 4:34
    زیاد کردنی ستڵێت بڕاندی بۆ بەرمیلی ئاو
    زیاتر بە پاراوی دەیهێشتەوە
  • 4:34 - 4:39
    چونکە کحول پارێزەرە
    کە میکرۆبی زیانبەخش دەکووژێت.
  • 4:39 - 4:40
    بۆیە لە١٦٠٠کاندا،
  • 4:40 - 4:44
    کحول لە بەخشینی چێژێک بە
    ئاژەڵانەوە بەرەو
  • 4:44 - 4:50
    بازرگانی جیهانی و گەشت کردن ڕۆیشت-
    لەگەڵ هەموو ئاکامەکانیان.
  • 4:50 - 4:51
    هەتا کات دەڕۆیشت،
  • 4:51 - 4:55
    ڕۆلی لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا
    تەنها ئاڵۆزتر دەبوو.
Title:
مێژووی پوختی کحول
Speaker:
ڕۆد فیلیپس
Description:

تەواوت وانەکە لێرە ببینە ://ed.ted.com/lessons/a-brief-history-of-alcohol-rod-phillips

کەس بە ڕاستی نازانێت کەی مرۆڤ دەستی کرد بە درووست کردنی خواردنەوەی هەڵاتوو. کۆنترین بەڵگە دەگەڕێتەوە بۆ ٧٠٠٠ساڵ پێش زایین لە چین، کاتێک پاشماوەی مەنجەڵی قوڕ ئاشکرای کردووە کە خەڵکی خواردنەوەی کحولی لە برنجی هەڵاتوو، ئاڵەف، ترێ، وهەنگوین درووست کردووە. کەواتە چۆن کحول بووە بەشێک لە بازرگانی جیهان و گەشت کردن؟ ڕۆد فیلیپس گەشت دەکات بەناو پەرەسەندنی کحولدا.

وانەکە لە لایەن رۆد فلیپسەوە ئامادە کراوە و لە لایەن ئانتۆن بۆگتاتی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:56

Kurdish subtitles

Revisions