Return to Video

تۆڕێکی دۆزینەوەی ڤایرۆس بۆ وەستاندنی پەتای داھاتوو

  • 0:01 - 0:02
    [لە یەکی ٢٠٢٠،
  • 0:02 - 0:05
    کریسچیان ھاپی و پارادیس سابێتی
    بیرۆکەیەکی ئازایانەیان پێشکەش کرد]
  • 0:07 - 0:11
    سێنتینێڵ: سیستمێکی ئاگادارکردنەوەی تازە بۆ
    دۆزینەوە و شوێن پێ گرتنی پەتای داھاتوو]
  • 0:13 - 0:15
    [بەم شێوەیە کار دەکات ...]
  • 0:16 - 0:23
    کریسچیان ھاپی: سێنتینێڵ سیستمێکی
    نوێی بە توانایە بۆ ڕێگری پەتا.
  • 0:23 - 0:26
    لەسەر سێ کۆڵەکەی سەرەکی بنیادنراوە.
  • 0:26 - 0:28
    پاردیس سابێتی: کۆڵەکەی یەکەم گەڕانە.
  • 0:28 - 0:31
    من و کریسچیان بەیەکەوە
    نەخۆشی درممان خوێندووە
  • 0:31 - 0:33
    لە سەرانسەری جیھان بۆ ماوەی دوو دەیە.
  • 0:33 - 0:35
    ڕیزبەندی جینۆممان بەکارھێناوە.
  • 0:35 - 0:38
    خوێندنەوەی زانیاری بۆماوەیی
    تەواوی میکرۆب،
  • 0:38 - 0:42
    ڕێگەمان دەدات بۆ ناسینی ڤایرۆسەکان،
    تەنانەت ئەوانەش کە پێشتر نەمان بینیون،
  • 0:42 - 0:44
    شوێن گرتیان
    کاتی بڵاوبوونەوە
  • 0:44 - 0:45
    و سەیر کردنی گۆڕانیان.
  • 0:45 - 0:49
    و ئێستا بەھۆی تەکنەلۆجیای
    بەھێزی چاک کردنی جینی CRISPR،
  • 0:49 - 0:51
    دەتوانین ئەم زانیارییە
    بۆماوەییە بەکار بھێنین
  • 0:51 - 0:56
    بۆ خێرا نەخشە کێشانی تاقیکردنەوەی ھەستیاری
    نایابی نیشانەی نەخۆشی بۆ ھەر میکرۆبێک.
  • 0:57 - 0:59
    ‏‎CH: یەکێک لەو ئامرازانە
    پێی دەوترێت شێڕلۆک.
  • 0:59 - 1:04
    دەکرێ لە تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی ناسراودا
    لەسەر کاغەزی سافی سادە بەکاربێت.
  • 1:05 - 1:07
    زۆر ھەرزانە،
  • 1:07 - 1:10
    و کارکەرانی تەندروستی ھێڵی پێشەوە
    دەتوانن شێڕلۆک بەکار بھێنن
  • 1:10 - 1:14
    بۆ دۆزینەوەی باوترین یان
    ترسناکترین ڤایرۆسەکان
  • 1:14 - 1:16
    لە کاتژمێرێکدا.
  • 1:16 - 1:18
    ‏‎ :PSئامرازەکەیتر کارمێنە.
  • 1:18 - 1:22
    پێویستی بە تاقیگەیەکە، بەڵام دەتوانێ
    تێستی سەدان ڤایرۆس بکات لە ھەمان کاتدا.
  • 1:22 - 1:25
    دەستەی تاقیگەی نەخۆشخانە دەتوانن
    تێستی نموونەی نەخۆش بکەن
  • 1:25 - 1:26
    بۆ مەودایەکی فراوانی ڤایرۆسەکان
  • 1:26 - 1:28
    لە ڕۆژێکدا.
  • 1:28 - 1:31
    دووەم کۆڵەکەمان گەیاندنە.
  • 1:31 - 1:33
    ھەمووان بەیەک بگەیەنە و
    ئەم زانیارییە ھاوبەشی پێ بکە
  • 1:33 - 1:35
    بەدرێژایی کۆمەڵی تەندروستی گشتی.
  • 1:36 - 1:37
    لە زۆرینەی دەرچوونەکاندا،
  • 1:37 - 1:42
    دەستەی نەخۆشخانە زانیاری نەخۆشی ھاوبەشی
    پێدەکەن بە کاغەز، ئێکزڵ -- ئەگەر ھەبێت.
  • 1:42 - 1:45
    ئەمە وادەکات شوێن پێ گرتنی
    دەرچوونێک لە بۆشایی و کاتدا
  • 1:45 - 1:46
    و ڕێکخستنی وەڵامێک
  • 1:46 - 1:47
    زۆر سەخت بکات.
  • 1:48 - 1:51
    بۆیە گەشە دەدەین بە سیستمێکی cloud-based
    و ئەپڵیکەیشنەکانی مۆبایل
  • 1:51 - 1:53
    کارکەرانی کۆمەڵی تەندروستی
    دەبەستێتەوە بە،
  • 1:53 - 1:56
    پزیشکان، دەستەی تەندروستی
    گشتی -- ھەمووان --
  • 1:56 - 1:58
    و ڕێگەیان دەدات کە زانیاری بار بکەن،
  • 1:58 - 2:01
    شیکردنەوەکان پێشکەش بکەن،
    پێشبینییەکان ھاوبەشی پێبکەن
  • 2:01 - 2:03
    و وەڵامێک ڕێک بخەن
    و پلانێک بخەنە کار
  • 2:03 - 2:05
    لە کاتی ڕاستەقینەدا.
  • 2:05 - 2:08
    CH: سێیەم کۆڵەکەمان
    دەسەڵات پێدانە
  • 2:08 - 2:11
    سیستمی دەرچوونی چاودێری کردن
    تەنھا کاتێک سەرکەوتوو دەبێت
  • 2:11 - 2:15
    ئەگەر دەسەڵات بدەین بە کارکەرانی تەندروستی
    ھێڵی پێشەوە کە پێشتر لە دەرەوە بوون
  • 2:15 - 2:17
    گرنگیان داوە بە کۆمەڵەکان.
  • 2:17 - 2:19
    ئەمە پێویستی بە ڕاھێنانێکی زۆر ھەیە.
  • 2:19 - 2:22
    من و پاردیس زۆر وریای ئەوەین.
  • 2:22 - 2:23
    ئێمە ١٠ ساڵی ڕابردوومان بەسەربردووە لە
  • 2:23 - 2:27
    ڕاھێنان بە سەدان پزیشک
    و زانای ئەفریقی گەنج.
  • 2:27 - 2:32
    لە سەرووی پێنج ساڵی داھاتووەوە،
    ڕاھێنان دەکەین بە ١٠٠٠ کارکەری تەندروستیتر
  • 2:32 - 2:34
    بۆ بەکارھێنانی ئامرازەکانی
    دۆزینەوەی سێنتینێڵ
  • 2:34 - 2:37
    و دەسەڵاتدان پێیان بۆ
    ڕاھێنان کردن بە ھاوڕێکانیان.
  • 2:37 - 2:40
    بەم ڕێگەیە، گەشە دەدەین بە
    سیستمی ئاگاداری تەندروستی بنچینەیی
  • 2:40 - 2:45
    و چاودێری کردن یەک دەخەین
    لەگەڵ مەشقی پزیشکی.
  • 2:45 - 2:49
    [لە پێشکەش کردنی پلانە ئازایانەکەیانەوە
    لە TED، جیھان گۆڕاوە ...]
  • 2:51 - 2:53
    بڕایەر گۆڵدبێرگ: بۆیە ئێمە لێرەین.
    ئەمە تۆمار دەکەین.
  • 2:53 - 2:56
    ٧ی نیسانی، ٢٠٢٠ە،
  • 2:56 - 3:01
    و بەڕوونی، ئێمە لە ئازارەکانی
    پەتای شێتی جیھانی داین
  • 3:01 - 3:03
    کە بەھۆی ڤایرۆسی
    نوێی کۆرۆناوەیە.
  • 3:03 - 3:06
    بۆیە دوان لە ئێوە تا ھەتایە
    بەیەکەوە کارتان کردووە،
  • 3:06 - 3:08
    بەڕاستی ئێوە ماندوونەناسانە کارتان کردووە
  • 3:08 - 3:11
    بە گەڕانەوەی قەیرانی
    ئیبۆلا لە ٢٠١٤.
  • 3:11 - 3:14
    بە بۆچوونی تۆ ئەوە چ ھەستێکە؟
  • 3:14 - 3:17
    ‏CH: شەش ساڵ دوای
    سەرھەڵدانی ئیبۆلا،
  • 3:17 - 3:19
    ئێمە ڕووبەڕووی تەنگوچەڵەمەیەکی
    تر دەبینەوە،
  • 3:19 - 3:25
    و ئێمە بە تەواوی، وەک ئەوەین کە، ھەرگیز
    لە تەنگوچەڵەمەی پێشترەوە فێر نەبووین.
  • 3:25 - 3:27
    و ئەوە، بەڕاستی،
    بۆ من، جەرگبڕە.
  • 3:27 - 3:34
    ‏PS: پێم وایە ئەم پەتایە پیشانمان
    دەدات چەند نا ئامادەین
  • 3:34 - 3:35
    لە سەرانسەری جیھان.
  • 3:35 - 3:40
    کریسچیان و ھاوکارانمان زانستی دۆزینەوەی
    نەخۆشییان ھەبوو لە سایتی نەخۆشخانەکەمان
  • 3:40 - 3:43
    لە نایجیریا، سیێریا لیۆن و سەنیگال
    لە سەرەتای مانگی شوبات.
  • 3:43 - 3:49
    زۆرینەی ویلایەتەکانی ئەمریکا
    ئەوەیان نەبوو تا دوای ماوەیەکی زۆر.
  • 3:49 - 3:52
    ئەمە پێمان دەڵێت کە ھەموومان
    لەناو ئەمە داین،
  • 3:52 - 3:54
    و ئێمە زۆر لە دوای چەماوەکەین.
  • 3:54 - 3:58
    ‏BG: کەواتە، ئەم سیستمی
    سێنتینێڵە سەرسوڕھێنەرە،
  • 3:58 - 4:01
    بەڵام دەزانم کە ئەو پرسیارەی کە
    لە مێشکی ھەمووانە ئەمەیە:
  • 4:01 - 4:03
    ئەمە چۆن کار لە ئێرە و ئێستا دەکات؟
  • 4:03 - 4:06
    ‏PS: دەزانی، باسی سێنتینێڵ دەکەین
    وەک سیستمی داخوازی شوێنگرتنی پەتا،
  • 4:06 - 4:08
    و ئێمە لەناو پەتایەک داین.
  • 4:08 - 4:10
    بەڵام ئەوەی مەزنە ئەوەیە کە،
    ھەمان ئامرازە پێویستەکانت پێیە
  • 4:10 - 4:12
    بۆ شوێنگرتنی
    پەتایەک
  • 4:12 - 4:14
    ئەوانەن کە پێویستتن بۆ
    وەڵامدانەوەی یەکێک.
  • 4:14 - 4:17
    و ھەموو تەکنەلۆجیاکان
    کە پلانمان بۆ داناون --
  • 4:17 - 4:19
    خاڵی تاقیکردنەوەی بایەخپێدان،
    تاقیکردنەوەی جۆراوجۆر،
  • 4:19 - 4:23
    دۆزینەوە و شوێن پێ گرتنی
    ڤایرۆس کە دەگۆڕێن،
  • 4:23 - 4:26
    و داپۆشینی ئەپڵیکەیشنەکانی
    مۆبایل بۆ تەختەی پێوانە --
  • 4:26 - 4:27
    ھەموویان شلۆقن.
  • 4:27 - 4:30
    ‏CH: ئەمە جەنگێکە، بۆ ئێمە.
  • 4:30 - 4:33
    بە شێوەیەکی بنچینەیی ٢٤ کاتژمێر لە
    کاتی گەڕانەوەدا ئەنجامی دەدەین
  • 4:33 - 4:35
    بۆ پێدانی ئەنجامەکان،
  • 4:35 - 4:39
    ئەمەش پێویستی بە کارکردنمانە
    بە بێ وەستان.
  • 4:39 - 4:41
    بۆیە ئەمە ساتێکی
    تەواو بەرەنگارییە.
  • 4:41 - 4:43
    لە خانەوادە دوورین.
  • 4:43 - 4:45
    لانی کەم من دەتوانم
    ئەمڕۆ خانەوادەکەم ببینم،
  • 4:45 - 4:48
    و من دڵنیام سبەی دەگەڕێمەوە
    بۆ سەنگەرەکان.
  • 4:48 - 4:51
    لە تاقیگەکەم، یەکەم جینۆمی
    ڤایرۆسی کۆرۆنامان زنجیرە کرد
  • 4:51 - 4:52
    لەسەر کیشوەری ئەفریقی،
  • 4:52 - 4:54
    و ئەمە لە ٤٨ کاتژمێردا ئەنجامدرا.
  • 4:54 - 4:58
    ئەمە ھاتنی شۆڕشگێڕانەیە
    لە ئەفریقاوە
  • 4:58 - 5:01
    و دواتر بەردەست خستنی ئەم
    زانیارییە بۆ کۆمەڵی تەندروستی جیھانی
  • 5:01 - 5:03
    بۆ ئەوەی ببینین ڤایرۆسەکە لە
    ئەفریقا لەچی دەچێت.
  • 5:03 - 5:06
    پێم وایە بەھۆی تەکنەلۆجیا و زانیاری
  • 5:06 - 5:08
    و دواتر ھاوبەشی پێکردنی زانیاری،
  • 5:08 - 5:10
    دەتوانین باشتر بیکەین و
    دواتر سەرکەوین.
  • 5:10 - 5:13
    ‏PS: ھەموو بیرۆکەی سێنتینێڵ
  • 5:13 - 5:15
    ئەوەیە کە ئێمە ھەموومان پاسەوانی
    یەکتر دەکەین.
  • 5:15 - 5:16
    ھەموومان سەیر دەکەین.
  • 5:16 - 5:17
    ھەر یەکێک لە ئێمە سێنتینێڵێكە.
  • 5:17 - 5:21
    ھەر یەکێک لە ئێمە، توانای ھەیە چاودێری
    ئەوە بکات کە نەخۆشمان دەکات،
  • 5:21 - 5:24
    دەتوانێت ھاوبەشی پێ بکات لەگەڵ کەسانی
    تری کۆمەڵگاکەمان.
  • 5:24 - 5:27
    و پێم وایە ئەوەی زۆر بە
    قووڵی دەمەوێت،
  • 5:27 - 5:29
    ئەوەیە ھەموومان ببین بە پاسەوان
  • 5:29 - 5:31
    چاودێری یەکتری بکەین.
  • 5:31 - 5:34
    [دکتۆر پاردیس سابێتی و
    دکتۆر کریسچیان ھاپی]
  • 5:35 - 5:36
    [زانایانی بلیمەت.
  • 5:36 - 5:38
    ھاوکارانی ئازا.
  • 5:38 - 5:40
    پاڵەوانانی جیھانی.]
Title:
تۆڕێکی دۆزینەوەی ڤایرۆس بۆ وەستاندنی پەتای داھاتوو
Speaker:
پاردیس سابێتی، کریسچیان ھاپی
Description:

چۆن دەتوانین پەتای داھاتوو بوەستێنین پێش هاتنی؟ توێژەرانی نەخۆشی پاردیس سابێتی و کریسچیان ھاپی سێنتینێڵ پێشکەش دەکەن، سیستمێکی ئاگادارکردنەوەی پێشەکی کە لە کاتی ڕاستەقینەدا ترسی ڤایرۆسی دەدۆزێتەوە و شوێن پێ دەگرێت -- و cloud یارمەتی وەستاندنیان دەدات پێش بڵاوبوونەوەیان. زیاتر فێربە دەربارەی تەکنەلۆجیای cutting-edge کە توانا دەدات بە سیستمەکە و چۆن دەستەی سێنتینێڵ یارمەتی زانایان و کارکەرانی تەندروستی دەدات لە ماوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا. (ئەم پلانە بەناوبانگە بەشێکە لە پڕۆژە ئازایانەکە، دەستپێشخەری TED بۆ ئیلھام بەخشین و پارەدان بە گۆڕانی جیھانی.)

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
05:54

Kurdish subtitles

Revisions