(مۆسیقا) (گۆرانی) (مۆسیقا) (گۆرانی) (مۆسیقا) (گۆرانی) ساڵح: کوڕە مارەوەدان ئەمن بە کەرێم بگۆتبایە، سالح: هۆش، هۆش، هۆش، ساڵح: وەکی ئەی بی ئێسی دەیچەقاند. ساڵح: کورە ئەوانە هەر نا چەقن، ساڵح: کورە هەر تێش ناگەن، ساڵح: کورە وەڵاهی ئەمن ئەوانەی دەدەمە وانە، ساڵح: خەسارە لێیان نە بە من چوینە، ساڵح: نە بە شەعبانی برام چوینە. ساڵح: بزانە چیان لێدەکەم ئێستا ڕاوەستێ. شەعبان: کورە ساڵح، کورە هەتیم ئەوە بلۆکە! بزانە بلۆکی لەگەر خۆی هینایە، شەعبان: کەرپوچە؟ ئێ باشە. شەعبان: ئەتو دیتیتت، شەعبان: هەتیم توشی مشکیلەکمان دەکەی بەقورعان. شەعبان: هەندەک نەسیحەتیان کە. شەعبان: بزانە ئەو حەیوانانە خۆ نەسیحەتیش وەرناگرن. شەعبان: پەنجا جار، ڕاوەستە ڕاوەستە، وەرە خوارێ، شەعبان: کوڕە دانیشە، داشنانیشی. شەعبان: حەیوانن دەیانەوێ ئیلا توشی مشکیلەکمان بکەن. شەعبان: هەر مام حاجی گێی لێنەبی. شەعبان: کورە ئەو کەرپوچەی دانێ. شەعبان: کورە دەوەرە توشی مشکیلەکمان مەکە، شەعبان: بینە ئەو بەردەم دێ. ساڵح: مشکیلە نیە دە بەردە، ساڵح: بە قورعان یان هوردیان دەکەم یان هوردم دەکەن. دەبڕۆ، ساڵح: بەردە دەی، بەردە. ساڵح: نسحەتی وەرناگرن ئەوانە، ساڵح: یەکیان نسحەتیان لە مە وەرنەگرتیە، ساڵح: ڕۆژەک لە ڕۆژان هاتی برێی ئەوە برای منە، ساڵح: با یارمەتیەکی بدەم، نسحەتەکی لێ وەرگرم. شەعبان: کورە برام بە تەفاهومە. شەعبان: ئەخەر هەمووشتەک بە شەڕ نابی نا، شەعبان: خەرک وا بە تەفاهوم گەیشتە سەر مانگێ، شەعبان: ئەمەش بەجڕە جڕ هەتا دەگەینە سەربانێ. ساڵح: سەربانێ. شەعبان: بیست جار لەسەر قادرمەی بەردەبینەوە. شەعبان: بینە ئەو کەرپوچەی بینە، شەعبان: ئەتو هەر لەبۆ شەڕێ ئازای. ساڵح: لاحەولەوەلا قوەتە ئیلا بیلا. ساڵح: بەتەمای شەعبانی بم، ساڵح: بڕۆ خوارێ ئەتو واز لە من بینە، ساڵح: چ ئیستیفادەکت هەیە برایەکی وەکی تو. ساڵح: عەیب نەبیتن حاشەحازری، ساڵح: دەرێی جمکین هەردووک پێکەوە سەرمان لوس بووە. ساڵح: شەرم و حەیات بەخۆت نیە ئەتوو. ساڵح: دەبڕۆ وازم لێبینە. ساڵح: قسەی شەعبان دەهیننەوە سەرە من، ساڵح: قسەی ساحێب خانی دەیننەوە سەرە من، ساڵح: قسەی عەلی عەجیا دەیننەوە سەرە من، ساڵح: کوڕە توخمەی پیس چییە، ساڵح: ئەوەنجکۆکەیە ئەوەنچکۆکە لە چاو منداران، ساڵح: ئەوەنچکۆکەیە توخمەی پیس، ساڵح: ئەوجا قسە بە من دەرێ لە کۆرانێ، ساڵح: کورە ئەنگۆ نینۆکی خۆتین نەدیتیە، هەر یەکی ساڵح: بە نەوعەکی بۆیاغ دەکەن، ساڵح: کوڕە شاپەڕی پێی خۆت دیتیە ئەتوو، ساڵح: ئەوەندە درێژە ئەوەندە درێژ، ساڵح: کوڕە شەرم و حەیات بەخۆت نیە؟ ساڵح: بەو قورعانە ئەو نانەی ئەنگۆ دەخۆن لێتان خەسارە. ساڵح: ئەوەی دەدەمەنگۆ لێتان خەسارە. ساڵح: عەیبە شەرمتان بەخۆ بیتتن، ساڵح: قسەی خەرکیم دەینیەوە سەرێ، ساڵح: باشە، جارەکیدی نابی ئەوها بکەن، ساڵح: ئێشتاش ئەنگۆ هەمووتان بڕۆن تەعدادە و ساڵح: دەی خڵاس، مینەوە پەرتەی لێبکەن دەی. ساڵح: کششش، هەستن دەی هەستن. ساڵح: بێناموس ئەرێوەڵا، لە هەموویان پیستر ئەتوی، هەستە. عەلی عەجیا: مریشکی سینیە؟ توخمە: ئا. عەلی عەجیا: ئەدی لۆ وا قوتەیە؟ توخمە: نازانم. عەلی عەجیا: دیارە یان قوتەی سینیە یان شەمولەیە؟ توخمە: نا. عەلی عەجیا: ئەدی؟ توخمە: هەر سینیە. عەلی عەجیا: سی..،بەراستتە؟ توخمە: ئا. عەلی عەجیا: بەڕاستی؟ توخمە: ئا، بەماستی. عەلی عەجیا: ماستی مەڕی یان چیرێ؟ توخمە: هی جێرێ. عەلی عەجیا: هەستە بڕۆ ئەولای هەستە، هەستە بڕۆ لای. عەلی عەجیا: ماستی بزنی، کیژم تەپلۆکەکم لۆ ناینی ئەتو؟ جوان: باشە وا دەچم. عەلی عەجیا: تەپلۆکەکی بینە کیژم، عەلی عەجیا: لەوەتی داکتان عەمری خوای کردیە, عەلی عەجیا: ئەمن خۆشیم لە ژیانی خۆم نەدیتیە، عەلی عەجیا: پەکوف عەلی عەجیا: چووە کاکم سینی هینایتە ژۆرێ. عەلی عەجیا: یەڵە تەپلەی پێناوێ وەرە لە عاردی کوژاندمەوە دەی. جوان: هەناوت ڕەش بوو لەگەر جغارەی. عەلی عەجیا: کچێ کو هەناوم ڕەش نابی، عەلی عەجیا: کو هەناوم ڕاش نابی داکتان عەمری خوای کردیە، عەلی عەجیا: ئەمن خۆشیم لە ژیانی خۆم دیتیە؟ عەلی عەجیا: پاش داکتان؟ عەلی عەجیا: ها ئەنگۆ چتان لۆ من کردییە؟ عەلی عەجیا: داکتان بووبووە خاک و خۆر لەو مارەی. عەلی عەجیا: ئەدی. عەلی عەجیا: لەبەر چڕوچاوەکی وەک توخمەی مرد عەمرێ خوای کرد. عەلی عەجیا: ئەدی، توخمەش لەبۆ من چووە سینی هینا... عەلی عەجیا: کورە بابە ئەی هاوار ئەو کۆترانە لادە لێرە. عەلی عەجیا: کورە کەچەر، سارح توخمە: بابە، عەلی عەجیا: کورە قوزەرقورت. توخمە: ئەوە کوری ساڵحی بە من دەردەکەی؟ عەلی عەجیا: چ؟ توخمە: کۆری ساڵحیە؟ عەلی عەجیا: چییە؟ توخمە: کۆری ساڵحی بەمە دەردەکەی؟ عەلی عەجیا: دە وەرە پێش، عەلی عەجیا: ساڵح کۆرێ دەکا؟ توخمە: نا نا دەرێم کۆری ساڵحی بە مە دەردەکەی؟ عەلی عەجیا: ئە، دەبڕۆ لای بڕۆ لای، بڕۆ هەتا لێم نەدای، عەلی عەجیا: هەستە کچێ، هەستە دارەکم لۆ بینە، عەلی عەجیا: لە تەنیشتم دانی، ناوەڵا لێیگەڕێ، لێیگەڕێ، عەلی عەجیا: با دارم لە تەنیشت بی نایێتە پێشم. عەلی عەجیا: لێیگەڕێ. عەلی عەجیا: ئەدی عەلی عەجیا: بزانە ئەو کۆترانەی کو پەرت کردییە، عەلی عەجیا: معەدەل وەکی هەلی کۆپتەری لەسەر سەرمانە. عەلی عەجیا: جوان، کیژم وەختە کۆرەبم لۆ خەوێ، عەلی عەجیا: هەر دەدەقەک دەنووم دە دەقەک، عەلی عەجیا: بە ئاگام مەینن ئێ. جوان: باشە (دەنگ) عەلی عەجیا: ئەوە دەرێی بارانە؟ عەلی عەجیا: ئەو بارانە، هەستە کیژم ئەو سەیوانەی بینە هەستە. جوان: بابە ئەوە باران نیە، ئەوە هەرامەیە دیسان. عەلی عەجیا: هەرامە چییە بابی من؟ جوان: هەرامە، ئەدی هەموو جارێ لۆخۆت نەرێی هەرامە؟ عەلی عەجیا: ئا هەرامە، ئێ وەیە ڕاستەکەی هەرامەیە. جوان: ئەدی ناوە ناوە لێرە جیقنە ناباری؟ عەلی عەجیا: وەڵاهی وەیە، ئەرێوەڵا ناوە ناوە عەلی عەجیا: ماریمە جیقنەی لێدەباری. جوان: ئەرێوەڵا، عەلی عەجیا: ئەرێوەڵا، عەلی عەجیا: چییە کورە، توخمە: هەوە هەونیە، هەوە، وەڵا هەوە. عەلی عەجیا: چ؟ توخمە:جلیقە. عەلی عەجیا: جلیچقە چییە؟ توخمە: جلیچقە. جلیچقە چییە؟ توخمە: جیچقە. عەلی عەجیا: کوڕە جیقنەی چ؟ توخمە: هەوە هەو نییە؟ عەلی عەجیا: کورە جیقنە نەبی؟ توخمە: هەوە پرتاندی، پرتاندی. عەلی عەجیا: کورە بڕۆ لای، کچێ هەستە زوو بە شتەکی بینە. عەلی عەجیا: جیقنەی سارحیە دیسان؟ عەلی عەجیا: کورە سارح، عەلی عەجیا: کچێ زوو بە مەعیدەم تێکچوو. عەلی عەجیا: کورە سارح، کەچەر. عەلی عەجیا: کورە کەچەر ئەو جیقنانە کێ کردی؟ عەلی عەجیا: کورە کورە توخمە، کورە توخمە کورە وەرە توخمە، کورە بڕۆ ئەو کۆترانە، عەلی عەجیا: بدە بەر بەردی لەبۆم نەهێلی کۆترەک بە ساغی بمینێ. عەلی عەجیا: کورە ساڵح کەچەر ڕاوەستە لۆم، ئەوە هاتم. شەعبان: ئەرێ بەخوای دەبی ئەو جارە، شەعبان: نەسەکی وا بنوسمەوە زۆر زۆر خۆش بیتن. ساڵح: شەعبان برام ماندی نەبی، شەعبان: ئەهلەن بەخێر بێی، ساڵح: شەعبان، پارە و مارەت پێناوێ؟ شەعبان: ئەمن؟ ساڵح: ئا. شەعبان: دە فەرموو، کورە ئەتو بەخۆت بیست دیناری من قەرداری، شەعبان: بە منیش دەرێی پارەت پێناوێ، شەعبان: ناوەڵا هیچم پێناوێ. ساڵح: برام ئەویدیشت دەدەمەوە. ساڵح: بە قەرد نیە؟ قەرد قەردی خواردیە؟ ساڵح: برا برا نیە؟ ساڵح: دەتدەمەوە تەواو. شەعبان:کورە برام، شەعبان: ئەوە دەرێ برا برا نیە؟ شەعبان: پێشینیان بەلاش نەیان گۆتیە، شەعبان: برا برایە بەس بایەعی جودایە، برام ئەدی، شەعبان: ناوەڵا هیچ پارەم ناوێ، شەعبان: وازم لێبینە و تەواو. شەعبان: لۆخۆم با ئەو نەسەی تەواوکەم، شەعبان: هەتیم ئەتوو دە وازم لێبینە. ساڵح: ئەتو ئێستا دەزانی ئەمن لەبەر چی ساڵح: لەبەر تو دەپارێمەوە؟ شەعبان: ها، برێ. سارح: کۆترەکم لێ کەتتە مارێ عەلی عەزیای، ساڵح: ئەو کۆترەی جاریدی، جیقنەی لەسەر، لە عاسمانێ بەرداووە، ساڵح: بە سەری توو کەوت، لە هەدەفی دابووی. شەعبان: ناوەڵا، ئەو کۆترەکەی، شەعبان: ئەوەی جیقنەی لەسەر سەرم کرد؟ ساڵح: ئا ئا ئەو بوو. شەعبان: بەڕاست ئەوە؟ ساڵح:ئەرێوەڵا ئەوە. شەعبان: نا نا بەڕاست؟ سالح: ئەرێ بە سەری بابم لە مارێ عەلی عەزیایە، ساڵح: یارمەتیەکم دەی بچم بینمەوە. شەعبان:شەرتبی ئێستا بچمە کنی، پێی برێم ئەو کۆترە یەکسەر سەری بڕە، نەدەیەوە ساڵحۆکی. ساڵح: لۆ؟ شەعبان: تەواو. ساڵح: قسەکی خێر لە دەوی تو نایێتە دەرێ. شەعبان: کورە دە بڕۆ، هەموو سەرم سوتا هەندەی جیقنەی لەسەر سەرم بکەن. ساڵح: ساحێبی ئەو فایلانەمە لۆیێ هەر کۆترەم چویتە مارەکی. شەعبان: کورە دەبڕۆ، شرتبی بچم پێی برێم شەرتبی. شەعبان: خۆشە لە مارێش نەبن. عەلی عەجیا: چییە کورە دیسان، چتان دەوێ، بەس نییە دنیاتان کردیتە جیقنە، عەلی عەجیا: جیقنە وەکی بارانی دەباری. شەعبان: چقەیدیە لەبۆ حەدیقەی باشە. عەلی عەجیا: کورە کو چقەیدیە، ئەتوو بەس تەمەشا سەر و پۆتاکم بکە، عەلی عەجیا: تەمەشا سەر و گێلاکم بکە، هەموو بویتە جیقنە، هەموو جیقنە سپیلکە، عەلی عەجیا: ئێ کورە بابە دە ڕەشیلکەکیش بێتە خوارێ. شەعبان: ئەوە ئەمن دەرمانم داینێ. ئێ مام حاجی دەزانی چییە، شەعبان: هاتیمە دوو قسەی بکەین. عەلی عەجیا: هیچ قسەتان لەگەر من نەمایە، یان بار دەکەن یان ئەمن بار دەکەم. عەلی عەجیا: باریش بکەم هەموو مەسروف عایدینگۆییە. شەعبان: ئەخەر دەزانی چیە، ئەوها نابی نا، بە توڕەیی. عەلی عەجیا: کورە عەیبە، کاکە عەیبە، خەرک ناوێری دوو دەقە لۆخۆی پارداتەوە، عەلی عەجیا: لە عەوشەی، جرپ جیقنەکە، ئەمن نازانم ئەوانە جیقنەیان تەقیە؟ عەلی عەجیا: کوڕە بابە دە بیان بەنە سناعەی، عەلی عەجیا: کورە دە بیانبەنە کن مام ڕەشیدی هەر گێچ و گڵانچەکیان لۆ بکا برام. شەعبان: ئێستا ئەنگۆ مێزتان هەیە مێز؟ عەلی عەجیا: لۆ چیە مێز؟ شەعبان: گۆتم دوو کورسی و مێزەکی دانێین، گفتوگۆیەکی بکەین. عەلی عەجیا: کوڕە شفتوگۆ چیە؟ بڕۆ دەی لێرە ڕانەوەستێی بڕۆ، عەلی عەجیا: وەڵاهی سارحۆکی تەمبێ دەکەی تەمبێی کە، تەمبێی ناکەی، عەلی عەجیا: ئەو کۆڵانەی پێ تەمبێ دەکەم بە جارەکێ. شەعبان: ئەخەر ئەوە گۆتی کۆترمان کەتیتە مارێ عەلی دەزیای. عەلی عرجیا: کۆتر نییە. شەعبان: دەرێ عەزیا عەلی عەجیا: هەر نییە کۆتر. شەعبان: ها؟ عەلی عەجیا: بڕۆ پێی برێ کۆتری نادەمەوە هەردوو چاویشی دەرێ. شەعبان: ئەخەر ئەمنیش هاتیمە گۆتم سەری ببڕە. عەلی عەجیا: ئەهه، ئەرێوەڵا دەزانی چییە؟ شەعبان: بەس وەکی سەرت بڕی لۆ منی بنێرەوە بەخۆتان مەخۆن باشە، عەلی عەجیا: دەزانی چییە، نیوە بە نیوە، بارەک و قونەجۆرەک لۆتو، عەلی عەجیا: بارەک و کلکە جۆرەکیش لۆ من، دە بڕۆ دەی. شەعبان: دەیەڵە مشکیلە نیە بەس توخوا سەری ببڕە باشە. عەلی عەجیا: برێ ئێ، شەعبان: ها عەلی عەجیا: ئەتوو زۆر کوڕەکی باشی، بەس وەڵاهی نازانم ئەو سارحۆکە عەلی عەجیا: بە کێ چووە. شەعبان: ئەوە بە من نەچووە. عەلی عەجیا: ئەتوو دیتیتت ئەو هەموو جیقنەیەی؟ شەعبان: قەینا ئەوە باشە ئەوە. عەلی عەجیا: شڵپەی لێوەدێ کاکە بە حەوشەی دەکەوی، عەلی عەجیا: وەڵاهی دەرێی قومبەلە زەرەیە دەتەقیتەوە. شەعبان: خەمت نەبی ئەمنیش ئەوە لە دەست ئەو کۆترانە کاکە نازانم کێوە بچم، شەعبان: لە بازاڕیش ئەو کۆترانە ئەمن دەبینن نیە، یەکسەر جیقنەکی لەسەر سەرم دەکەن، شەعبان: لەو هەموو خەرکەی. عەلی عەجیا: کورە برام ئەنگۆ خۆیینە جیقنەت،جیقنەت بەسەرسەری دادەکا، عەلی عەجیا: کورە عەدمتان دەکا. بەس کاکە ئەخە ئەمن جیرانم، ئەوها نەبی برام. شەعبان: بەس دەزانی چیە مام حاجی، لە فکر مەکە سەری ببڕە ئێ. عەلی عەجیا: کورە هە دەبڕم حەیفت نەکرد. عەلی عەجیا: ئەوە ئەوەشم تێگەیاندیە، هەمووی بداتە بەر بەردان، عەلی عەجیا: یەکەکی بە ساغی نەیەلتەوە. عەلی عەجیا: بەس قەیدینییە، لە مارێیە سارحۆک؟ شەعبان: ساڵحۆک؟ عەلی عەجیا: لە مارێیە؟ شەعبان: وابزانم، وابزانم لە مەرێیە، عەلی عەجیا: دە ڕاوەستە هەنکوە لە بۆی دێم، شەعبان: نا مێ ئەتوو مێ، مێ تەواو، ئەمن بەخۆم حەلی دەکەم. عەلی عەجیا: حەلی دەکەی حەلیکە حەلی ناکەی بەو خوا...، دەزانی چییە؟ عەلی عەجیا: یەعنی، ها نییە ئەو، مەنتیقەی پێ تەرک دەکەم بە جارەکێ. شەعبان: ئا بەس جارەکیدی عەیبە با جیران لێمان نەگەن. عەلی عەجیا: چییە وە زبنەیان تەقییە؟ ئەی هاوار، زکچویان هەیە؟ عەلی عەجیا: کورە بابە هەر یەک دوو حەبی زکچویان بدەنێ. شەعبان: نا نا ئەتو دەزانی چییە؟ عەیبە با جیران تێنەگەن. شەعبان: لەبۆ جارەکی دی نیە، دوو کورسی و مێزەکی بکڕە، لە ژۆرێ گفتوگۆی دەکەین. عەلی عەجیا: دە بڕۆ دە بڕۆ بڕۆ، ئەتوش لەوێ باشتر نابێ، عەلی عەجیا: ئەوەندەیە، ئەوەندەت باشە کۆتری بەخێو ناکەی، بڕۆ. شەعبان: لە ڕوت نەرێم خواحافیز. عەلی عەجیا: سەرچاوم بەخێرچی حاشەحازری. ساڵح: شەرتبی دەبی هەردوکتان لە خشتەی ببەم، عەلح عەزیا و شەعبانی برام. ساڵح: شەعبانی دەبینم دەرێم کوڕم پارە، دوو عانە، خێرەکم پێبکە. ساڵح: عەلی عەزیاش دەبینم، دەرێم بزانم قەت خانییەکی کرێ لەو ناوەی نییە؟ ساڵح: ڕۆرە گۆتم خێرەکم پێناکەی؟ شەعبان: خێر؟ کچێ دە خێرت پێدەکەم خێرەک چییە. سالح: ساحێبی دە دوازدە قەلاجم خێرت دەگاتێ. شەعبان: ساحیبی دە دوازدە قەلاجی؟ کچێ دادە بڕۆ بڕۆ بەو گەرمایەی، شەعبان: ئەوە کو ناسوتێی، دە بڕۆ برۆ بڕۆوە مارێ، عەیبە دەرۆزەی وازلێبینە چییە ئەوە، شەعبان: مێردەکی بکە لەو حارەی باشترە. ساڵح: مێرد بەدەست کەس ناکەویتن، مێرد بە دەست کێ دەکەویتن؟ سالح: مێردت..دە دوازدە مێردم کردییە، سەری حەموویانم خواردییە. شەعبان: کورە بزانە کراشی پەڕۆینیشی لەبەرە، هی لای تەوێلە و ئەولایە، شەعبان: دەرۆزەش دەکا، بەس ژن کو کراشی لەبەر دەکا، وەلاهی پێم عەنتیکەیە. عەلی عەجیا: ها ها چییە؟ ئەوە دیسان مشکیلەی کۆترییە؟ هەی دەستت نەشکێ ئەرێوەڵا. ساڵح: سەلام و عەلەیکوم، عەلی عەجیا: عەلەیکومە سەلام، سەرچاوم. ساڵح: ئەرێ گۆتم خانییەکی کرێ پێنازانی؟ عەلی عەجیا: خانی کرێ؟ ساڵح: ئا عەلی عەجیا: وەڵاهی ناوەڵاهی، بەس ئەمن بە تەمابووم خانیەکەی خۆم بفرۆشم. ساڵح: ئێ بەقوربانی ئەو دوو چاوەت بم، بزانم قەت نادەیە من. عەلی عەجیا: وەڵا ئەوجە زۆر ئەحتیادییە، حەزدەکەی تەمەشاکە. ساڵح: ئەرێوەڵا. عەلی عەجیا: سەرچاوم. سالح: سەت ڕەحمەت لە داک و بابت. عەلی عەجیا: سەرچاوم، فەرموو. سالح: سەت ڕەحمەت لە داک و بابت. عەلی عەجیا: فەرموو فەرموو، عەلی عەجیا: مار ماری خۆتە ئەمن ساحێب مار نیمە. توخمە: های های، ئەوە چییە بابە دیسان؟ عەلی عەجیا: موشتەرییە کوڕم، موشتەرییە. توخمە: موشتەرییە؟ عەلی عەجیا: ئا توخمە: ئەدی ئەوە چییە ئەو پرتە پرتە؟ عەلی عەجیا: ئەو پرتە پرتە هیچ نییە کوڕم، تەمەشا خانی دەکا، عەلی عەجیا: نابی تێبگا ئەو خانییە چی هەییە، چێ نییە؟ توخمە: ئێ باشە دەی عەلی عەجیا: لێدرای هەییە؟ گۆڕانی هەییە؟ ئەدی کو. توخمە: ئێ عەلی عەجیا: دەبڕۆ، دە بڕۆ لای. عەلی عەجیا: بیلا مەعنا حاشە حازری لە ڕوت نەرێم، ئەوە عاودەستیتی. سالح: عاودەستە، ئەوە عاودەستە، عەلی عەجیا: هاشەحازری ئەوەش کن ئەوەییە، حەمامە. سالح: حەمامە. عەلی عەجیا: ئا، ئەوەش مەدبەخە. عەلی عەجیا: دە با بچینە ژۆرێ، با بچینە ژۆرێ. سالح: سەت ڕەحمەت لە داک و بابت. عەلی عەجیا: ئەجمەعین، لە هەموو لایەکی، خوا لە مردی حازریان خۆشبی، ڕوت سپی بی. عەلی عەجیا: بڕۆ بڕۆ تێپەڕە، فەرموو. سالح: ساحێب فەرموو بی یاڕەبی. عەلی عەجیا: خۆشبی یاخوا. سالح: یاڕەبی ساحێب فەرموو بی. عەلی عەجیا: نێرچیرەک ...، جوان: ئەوە چییە ئەوە؟ عەلی عەجیا: ها؟ جوان: ئەوە چییە؟ عەلی عەجیا: ئەوە موشتەرییە، موشتەری خانی. سالح؛ لۆ خانی هاتیمە. جوان: موشتەری؟ عەلی عەجیا: کا ئەتوو بڕۆ، ئەتوو بڕۆ بڕەک ئاومان لۆ بینە، عەلی عەجیا: دواێش پێت دەرێم چمان لۆ لێنێ. سالح: داکێ داکم. عەلی عەجیا: ئەوە کیژی ئەو جیرانەمانە لێرە فەقیرەی، عەلی عەجیا: جار و بار دێ خاوێنی دەکاتەوە مارێ. سالح: ئەدی چییە ئەوە؟ ئەوە کۆتر و مۆتریش بەخێو دەکەی؟ عەلی عەجیا: ئەوە کۆتری سارحی بێقیمەتییە، سارحەک هەیە لێرە زۆر بێقیمەتە. ئەرێ بەخوای. عەلی عەجیا: دە فەرموو فەرموو. سالح: قوربانت بم ساحێب فەرموو بی. عەلی عەجیا: ئەمن بە قوربانت دەبم، دەبمە خاک و خۆر جسر، هەر لە سەرم بڕۆ. سالح: بە قوربانت بم. عەلی عەجیا: فەرموو فەرموو عەلی عەجیا: یاخوا بەخێر بێی سەرچاوم. عەلی عەجیا: جوان بڕەک تاخیر ئاوەکەی بینە کیژم، کابرا ئیسراحەتەکی بکا ئەوجا. سالح: ئاوەدان بی یاڕەبی. عەلی عەجیا: سەرچاوم، بەخێربێی، بەخێربێی. عەلی عەجیا: ئەوە یەک ببینم کراشی..، ژن کراشی لەپێ کا، عەلی عەجیا: بەرێوەڵا ئەوێ ڕۆژێش دیتم ژنەک لە جادەی باتەی..عەینەن عەلی عەجیا: پێراوەکی پیاوان ئیتالی لە پێ بوو، دیارە بویتە مۆدێل. عەلی عەجیا: بۆنی کراشی چەند خۆشە. عەلی عەجیا: یاخوا بەخێر بێی. ساڵح: خۆشبی یاخوا. عەلی عەجیا: وەڵاهی ئاوەدانت کردەوە. عەلی عەجیا: ئەمن با بچم بڕەک ڕیعەی لە خۆم دەم، بۆن جیقنەم لێدێ. ساڵح: ئێ باشە. عەلی عەجیا: باشە، ئەوە عەلی عەجیا: جیقنەی سارحۆکی، دنیایان خەرا کردییە بە جارەکی. عەلی عەجیا: کاولی کردییە، مەنتیقەی هەموو قەزف دەکەن. عەلی عەجیا: یاخوا بەخێربێی. ساڵح: خۆشبی یاخوا. عەلی عەجیا: ئاوەدانت کردەوە. ساڵح: سەلامەت بی. عەلی عەجیا: یاخوا بەخێربێی، ئەو کراشانەت لۆ ...هەر ببە کنە خۆت، لۆ لێرە بی؟ ساڵح: سەلامەت بی. عەلی عەجیا: سەرچاوم، یاخوا بەخێر بێی. عەلی عەجیا: هەر بڕەک ڕێعۆکەکی لەخۆم دەدەم دێم. ساڵح: ئێ ساڵح: وەیڕۆ، لەبەر ڕدێنی هاتبووم، سمێرم لەسەردانا. ساڵح: بۆن گرمخاوی لێدێ، بۆن جیقنەی لێدێتن، توشی چ بووم بە قورعان، ساڵح: توشی مشکیلەی خۆم بووم. عەلی عەجیا: یاخوا بەخێر بێی. ساڵح: سەلامەت بی. عەلی عەجیا: یاخوا بەخێر بێی. ساڵح: خوشکی گەورەی. عەلی عەجیا: خۆشبی یاخوا. ساڵح: سەلامەت بی. عەلی عەجیا: ئەڵا چ بۆنەکت لەو کراشەی داییە؟ ساڵح: بە قوربانت بم، عەلی عەجیا: جوان، وەرە کیژم وەرە جوان. یاخوا بەخێر بێی. عەلی عەجیا: وەڵا ئاوەدانت کردەوە ساڵح: خۆشبی یاخوا سەلامەت بی یاخوا. عەلی عەجیا: جوان، وەرە بابە، عەلی عەجیا: شەربەتەکی شیرن و خۆشمان لۆ لێنێ. جوان: ئەدی لۆ لەبۆ داکم داوای شەربەتت نەدەکرد؟ چییە خێرە؟ عەلی عەجیا: کیژم بە ڕەحمەت بی داکت، هەموو ددانی کلۆر بوو، کلۆر، عەلی عەجیا: یەعنی شەربەتی بخواردبا، دەباییە شەش حەفت شەوان، عەلی عەجیا: لە خەستەخانەی بینوێنم داخیلی بکەم لەبەر کلۆری ددانی. عەلی عەجیا: ئەدی، لەبەر هەندێ، عەزیز بوو لە کنم حەزم نەدەکرد شەربەتی بدەمێ. ساڵح: عەزیەتی مەکێشە. عەلی عەجیا: نابی، عەلی عەجیا: دەبڕۆ کیژم زوبە شەربەتەکی لێنێ دە بڕۆ. جوان؛ باشە باش. عەلی عەجیا: بڕۆ دەی. ساڵح: هاوار مەکە ناڕەحەت دەبی. عەلی عەجیا: ئەی یاخوا بەخێر بێی. ساڵح: خۆشبی یاڕەبی سەلامەت بی. عەلی عەجیا: ئەوجا لە دو خانی دەگەڕێی؟ ساڵح: ئەرێوەڵا. عەلی عەجیا: زەحمەت نەبی، ئەتوو مێردت کردییە؟ ساڵح: کردیتم، یەک دووەک. عەلی عەجیا: ئە، چ نییە، یەک دووەک چییە. ساڵح: ئەرێوەڵاهی، ئەتوو ژنت هەییە؟ عەلی عەجیا: ئەمن ناوەڵا، مردییە، بێوە مێردم. ساڵح: بێوە مێردی؟ عەلی عەجیا: ئەرێوەڵا. ساڵح: ئەوجا دەزانی چییە؟ عەلی عەجیا: کۆلەوارم. ساڵح: ئەگەر مەجالم بدێی، ئەمن دەتانم لێرە غورفە خانییەکم هەبی؟ لێرە بمدەیێی؟ عەلی عەجیا: بەسەرچاوم، ئەوجە برێ چی؟ ساڵح: ئێ گیان، عەلی عەجیا: ئەتوو دەتانی فاڵ و شتی وا بگری؟ ساڵح: فاڵ؟ دەزانم بگرم ئا. ساڵح: ئەتوو، دەزانی چییە؟ عەلی عەجیا: ئاخ، ئەو هەموو مووە چییە ئەرێ؟ ساڵح: ها؟ عەلی عەجیا: ئەتوو لۆ موسەکی لێنادەی مووس، ساڵح: وەڵا لەمێژە تراشم نەکردییە. عەلی عەجیا: ئا، وەیە وەیە ڕاستە، ئەویش تاقەتی دەوێ وەییە. عەلی عەجیا: ئەو دەستە نەرمانە. کچێ جوان زوو بە. ساڵح: شەربەتەکە...، عەلی عەجیا: بەخێر بێی. ساڵح: عەزیەت مەخۆ، عەزیەت مەخۆ چاوەکەمی. عەلی عەجیا: دەزانی جییە، خانیت دەوێ، غورفەت دەوێ هەمووی لە خزمەتتە. ساڵح: ئەی ڕەحمەت لە داک و بابت. عەلی عەجیا: پارە لە خزمەتتە. ساڵح: ئەتو هەر ژنت نەهیناییە یان جاخ کۆری؟ عەلی عەجیا: وەڵاهی ئەمن بیلادی ژنم هینا بەس ژنەکە عەمرێ خوای کرد. عەلی عەجیا: بەس وە دیارە خوا دەرکەکی لە من کردیتەوە. ساڵح: بەتەمای خوای ئەرێوەڵا ئەگەر پێم بگیرێتەوە زۆر باشە. عەلی عەجیا: نا دەگیرێتەوە ئیشاڵا، چ؟ خانی؟ ساڵح: ئەرێ بە قورعان ڕەشەکەییە. عەلی عەجیا: ڕەشە؟ ساڵح: ئا ڕەشە. عەلی عەجیا: نا ئیشەڵا سپی دەبی،شەنست سپی دەبی، وا دیارە خوا دەیکاتە قسمەت. ساڵح: ئیشەڵا دەیکاتێ سپیەکەش نێت ڕەشەکە دێ. ساڵح: وەی مەکە. عەلی عەجیا: ئەمە گۆتمان کراشەکە هی پیاوانە، ئەدی لۆ سەعاتەکە هی پیاوانە؟ ساڵح: ئەوە هی مێردی ڕەحمەتیمە بەجیمایە. عەلی عەجیا: مارت کاول نەبی ئەی، ئەو هەموو مووە چییە، موسەکی لێدە موس. ساڵح: لێدەدەم ئەوجارە نەمزانی ڕێم دەکەوتە ماری توو. عەلی عەجیا: دە بزانم تەمەشای دەموچاوت کەم. ساڵح: ناوەڵا قدیلکانەم دەبتەوە. عەلی عەجیا: توخوا. ساڵح: ناوەڵا عەلی عەجیا: توخوا کچێ وس لەبەر خاتری من. عەلی عەجیا: بە قورعان دەرێی، ئەوە دەرێی توکی پێوە نییە، ساڵح: مەکە. عەلی عەجیا: کا بزانم یەک دەقە، عەلی عەجیا: بە قورعان ئەوە سەری بە کۆتربازان دەچی. (هاوارکردن) ساڵح: ئاوەکەی بدە بابت بخوا. عەلی عەجیا: ڕاوەستە ئەی بێقیمەت ئەرێوەڵا. جوان: ها بابە ئاوم هینا. عەلی عەجیا: ها؟ جوان: ئاوم هینایە. عەلی عەجیا: کچێ ئاوی چی، کێ گۆتی ئەتوو ئاوی بینە؟ ئەی عەمرت نەمینێ ئەرێوەڵا. عەلی عەجیا: کورە توخمە دەرکەی قەپاتکە کورە، نەهێلی ساڵح بڕوا. ساڵح: بڕۆ ئەو کۆترەی لۆ خۆت بینەوە لە بۆ خۆت و بابت. عەلی عەجیا: کورە وەرە کورە وەختی کۆترییە؟ بێقیمەت ئەرێوەڵا هەنکوە کو بێم بتکوژم. شەعبان: ها پیرێژن چ قەومایە؟ ساڵح: سەلام و عەلەیکوم. مەجید: وەی عەلەیکومە سەلام. ساڵح: مام حاجی کوی؟ مەجید: وەی سەلامەت بی بەخێربێی، چ بووە؟ ساڵح: خوا بتباتە بەهەشتێ مام حاجی. مەجید: ئەو شەقە ئیهانە بوو، بەس خۆ داکی مندارانیش ئەوها لە منی نەدایە، مەجید: بەس قەینا قەینا مشکیلە نییە دەرمانە. مەجید: ئەرێ بەڕاست، توخوا ئەو چاوانە ببینم، ماشەڵا ئەوە کلت لێداییە؟ ئەوێ گۆتم، مەجید: ئوی ئەو کەپوەی، کلی. ساڵح: چ عەیبە، عەیبە. مەجید: کچێ عەیبە نەماییە. ساڵح: عەیبە. مەجید: ئەوە چەند جارێ لە من دەی ئەتوو؟ ساڵح: ئەخەر گۆتم عەیبە. مەجید: عەیب نییە، گێ مەدێ مە. ساڵح: نا مەکە، دەمەکە توخوا مەکە، مەجید: لەبەر ئەو کەپووە لیکنەی. ساڵح: ئەتوو وەکی عەلی عەجیای جیرانتان دەتەوێ ئەمن ئیهانە بکەی، مەکا. مەجید: عەلی عەجیا کێییە؟ شەعبان: ها مام حاجی چ قەوماییە؟ عەلی عەجیا: وەڵا، خۆشیت، خۆشیت. شەعبان: لە چ دەگەڕێی؟ عەلی عەجیا: وەڵا ئەوە هیچ. شەعبان: ها؟ پیرێژنەکە؟ عەلی عەجیا: ئا شەعبان: پیرێژنەکە چووە ئەو مارەی. عەلی عەجیا: بەڕاست؟ شەعبان: ئا. شەعبان: هەتیم لە ناو عالەمێش خۆی چەند ساڵح کردییە پیرەمێرد. شەعبان: مام حاجی، عەلی عەجیا: ها؟ شەعبان: حیسابەکی لۆ هەرامەی خەرکی بکە. عەلی عەجیا: هەرامە چییە کورە بێقیمەت؟ شەعبان: هەرامە هەرامە. عەلی عەجیا: هەرامە هەرامە. شەعبان: سەلام لە مام مەجیدیش بکە، برێ کرێش چیوای نەماییە سەری مانگی. عەلی عەجیا: کورە بڕۆ کورە با نەتدەمە بەرکلکە ماسیحان. ساڵح: هەستە. مەجید: چ بوو؟ ساڵح: حەیامان چوو. مەجید: چ بوو؟ ساڵح: حەیامان چوو. مەجید: چ بوو؟ ساڵح: هەستە. مەجید: دانیشە، دانیشە ئێستا دێمەوە، نەڕۆی ها. ساڵح: بڕۆ بڕۆ بۆگەنی بڕۆ. مەجید: وا هاتم وا هاتم خێر بی ئیشاڵا. ساڵح: عەلیشم لە خشتە برد و مام حاجیشم لە خشتە برد، تششش هەردوکیان. مەجید: ئەو هەرامەییە دەبی کێ بی؟ مەجید: ڕاوەستە وا هاتم، خێربی ئیشاڵا. (دەنگە دەنگ) مەجید: کورە ئەوە گیر بووە. عەلی عەجیا: مام حاجی ئەوە چییە؟ دەرکە لۆ گیردەبی، ئەتو ئەوها مەجید: کورە ئەوە لۆ گیر بوو، کا بینە جەمەدانیەکەم بینە، ئەوە هەموو جارێ، مەجید: ئەوێ ڕۆژێ گۆتم لەحیمی کە، ئەوە هەموو خەتای ئەوەیە، خەتای ئەو چی پێدەرێن؟ مەجید: لەحیم چییەیە، ئەوە بنەوەی لەحیم کردییە، لەباتی ئەوەکەم لۆ لەحیم کا. عەلی عەجیا: مام حاجی قسورم عەفومکە نەمزانی. مەجید: وەدەزانی پارە بە بەلاش پەیدا دەبی، پێوەدە کوڕی خۆم پێوەدە. عەلی عەجیا: کا ئەو بێقیمەتە لێرەییە مام حاجی؟ مەجید: ئەوە لەگەر کێتە بێقیمەت؟ کوڕە نەرێی بێقیمەت، ئیحتڕامی خۆت بگرە. مەجید: ئەمە دەزانی چ گەعدەکی خۆشمان هەبوو؟ جەلسەکی خۆشمان هەبوو، لەمەت تیکدا. عەلی عەجیا: لەگەر کێ؟ مەجید: لەگە کێ؟ لەگە هەرامەی. عەلی عەجیا: ئەوە هەرامە نییە، مەجید: کورە کێ؟ عەلی عەجیا: سارح کەچەرە خۆی لە من لەناو عەبای داناییە. مەجید: ئەتو بە ڕاستییە؟ عەلی عەجیا: ئەرێ بە قورعان بە ڕاستیمە. مەجید: دەوەرە با بچینە ژۆرێ. عەلی عەجیا: ئەو پەندەی بە منیشی کرد. مەجید: ئەوە بە ڕاستیتە؟ عەلی عەجیا: ئەدی. مەجید: کورە کو وەییە، عەلی عەجیا: کا؟ کا چووە کێندەرێ؟ مەجید: ئەوەتە ئەوەتە خۆ درۆیان ناکەم ئەوەتە هەرامەکەی. عەلی عەجیا: ئەدی بە خۆی؟ مەجید: بەخۆی؟ ئێ باشە پەنجەرەکان شیشیشی پێوەییە وەیە یان نا؟ بە کێدا چویتە دەرێ؟ عەلی عەجیا: ئەمن پێم نەگۆتی ئەوە پیرێژن نیە، ئەوە هەرامەییە، سارحی خۆمانە. مەجید: وەڵاهی دەشبی. عەلی عەجیا: ئەدی. مەجید: باشە ئەوە سەحرباز بووە چ بووە؟ عەلی عەجیا: باشە ئەتوو دنیات دیتییە مام حاجی، ئەتو دنیات دیتیە، کەعبەت زیارەت کردییە، عەلی عەجیا: کو بە ئا بەو پیرێژنەی هەرخەرەتای؟ مەجید: وەڵاهی ئەمن قەت ئەوها نەبوویمە، ئەوە یەک بە قسەی ئەو هەرامەی بکەم. عەلی عەجیا: ئەوها؟ مەجید: ئەرێوەڵا. عەلی عەجیا: ئاخەر نا هەرامەی. مەجید: کێوە؟ کوڕە خۆ ڕۆیی. ساڵح: ئەوە لۆ دەنگەکتان نییە، شتەکتان نییە.یەکەو جارەک برێن، ساڵح: بەق بەق بوو، بەق بەق بوو، بەق بەق بوو. ساڵح: کا کا، کاکە لۆ ئەوها بێدەنگن، لۆ ئەوها بێدەنگن، ئەنگۆ لۆ ئەوها بێدەنگن ها؟ ساڵح: وەڵاهی ئالیەری تەلەفزیۆنی عەلی عەجیای، وەی لەنگۆ کردییە، ساڵح: ورەتان بە یەک جاری ڕوخاییە، نە هێلکەی دەکەن، نە تەقڵەی لێدەدەن، ساڵح: هەر جیقنەی گەورە گەورە بە سەری عەلی عەجیا و ساحێب خانی دادەکەن. ئێ مەجید: حێشەها، ئەتو وەرە لە دەست ئەو سارحۆکە کەچەرەی، ئەتو وەرە بڕۆنێ توشی چ بووم، مەجید: ئەمن دەترسێم ساحیربازیش بی سەحرباز لەو مەجید: سەربانەی لۆ ئەو سەربانەی دەرێی جوملاستیقە. مەجید: ئەوێ ڕۆژێ دیتیتم کارتۆنەکی پێییە، دەرێ وەڵا لە بایەعی دێمەوە، مەجید: دەرێم ئەوە چی تێدایە؟ دەرێ وەڵا کۆتری تێداییە، ئێ باشە بابەکەم مانگانە، مەجید: بایەعی چما بەس برنج و فاسۆی دەداتە مە چمان داداتێ؟ نەخاستە کۆتریش تەوزیع کا، مەجید: کو سەری لە منیش شێواندییە ئەو کەچەرە، وەڵاهی ئەگەر بەبەر دەستم دەکەوی، مەجید: دەبی هەنجن بە هەنجنی بکەم ئەو کەچەرەی. عەلی عەجیا: توخمە چی نەینایتەوە مارێ؟ جوان: ناوەڵا بەس گۆتی دەچم کۆتری دەگرم. عەلی عەجیا: کۆتر؟ گرتیتی؟ جوان: وەڵا نازانم، بەس گوتی دەچم. عەلی عەجیا: دەریم جوان خەرکیش نییە، جیران و میرانی کۆتر بازی هەبی باشە جار و بار. جوان: ئەرێوەڵا باشە عەلی عەجیا: سێ، چار کۆتران لۆخۆمان لە شیشی دەدەین جوان: خۆشە، بەتامە. عەلی عەجیا: ئەدی، توخمە نەهاتتەوە؟ جوان: ئێستا دێتەوە. عەلی عەجیا: توخمە، توخمە: هۆ، عەلی عەجیا: کورە قوزەڵقورت، ئەمن لەو لایە گاس دەکەم، لەوبەری لێم پەیا دەبی، عەلی عەجیا: لەو لایە گاس دەکەم لەو، ئەتوو لە کێندەری؟ توخمە: چووم کۆتری بگرم. عەلی عەجیا: وەرە دانیشە، ئەتو لە سبەینێڕا دەرچوی لۆ ڕاوەکۆتری چت گرتییە؟ توخمە: سێ کۆترم گرتییە. عەلی عەجیا: ها؟ توخمە: سێ کۆتر. عەلی عەجیا: کۆترەکان وەزعیان کوە؟ توخمە: باشە هەموو ڕەقەرەون. عەلی عەجیا: ئا؟ توخمە: ئا. عەلی عەجیا: ئێ دە باشە دە هەستە، دە هەستە دوو کۆتران بینە، با سەری ببڕین لە شیشی بدەین. توخمە: ئێ عەلی عەجیا: کۆترەکیش کەچەرکە وەکی سارحە کەچەری، ڕاست لۆی تێهەردە سەربانی. توخمە: وەکی ساحێبی ڕاست دەینە ینەوە سەرێ. عەلی عەجیا: ئا ئا دە هەستە دەی، هەستە برێ موالیدی هاتییە، هەستە ئەو مەکینەی ڕدێنم لۆ بینە، عەلی عەجیا: با سەری کەچەڵ کەم. جوان: شەحنی نەماییە، عەلی عەجیا: شەحنی نەماییە؟ مقەسەکەم لۆ بینە. جوان: مقەسەکە ئەو مڵە خەیاتە بردیتیان، هێشتا نەیان هینایتەوە. عەلی عەجیا: هایهووووو موکێشم لۆ بینە. توخمە: ئۆتا جوان: موکێشەکە شکاوە. عەلی عەجیا:کەچەریکە کەچەریکە دەی دەی دەی دەی دەی ئێ دە بەسە، عەلی عەجیا: دە هەستە ئەوجا تێی هەردە سەربانێ. عەلی عەجیا: ئەگەر گۆتی چییە ئەوە، برێ ئەوە موالیدی هاتییە، با بستە فرقەی یەکی عەسکەری. عەلی عەجیا: لەوێندەرێ خزمەت بکا، هەستە دەی ئەتوش ئەو کۆتر و مۆترانەم لۆ بینە با سەر ببڕم. عەلی عەجیا: هەستە، با لە شیشی دەم. عەلی عەجیا: توخمە، ساڵح: هەتا ساحێبی ئەو کاریتەیە بم، ئەو ئالیارە تەلەفزیۆنە ببم، ئەو ئەلی عەجیایە بم، سالح: یەک کۆتری من تەقڵەی لێنادا، وەڵاهی پێشتر لەناو هەورێ تەقڵەیان لێدەدا. ساڵح: ئێستا لە بستەکی تەقڵەی لیناداتن، مارت خرا نەبی. (دەنگ) عەلی عەجیا: توخمە، توخمە: ها؟ عەلی عەجیا: بە ملمان داهات مەتخەلەکیش بکڕین دەزانی، توخمە: ئەرێوەڵا. عەلی عەجیا: عەیبە ئەوە جیرانن هەنکوە کابرا دەرێ دوو سێ ڕۆژ جارەک ناێن عەلی عەجیا: پێنج شەش کۆتران ببەن، وەنییە؟ توخمە: وایە، عەلی عەجیا: ئەدی کو، چت گۆت جوان؟ جوان: وەلا هیچم نەگۆت، ئەوە گوناحە ئەو کۆترە جوان: بۆ وای لێدەکەن؟ بۆ ئیشەکی ناکەن خوا پیی خۆشبی. عەلی عەجیا: لۆ گوناحە خوا حەڵاڵی کردییە عاااای. توخمە: بابە، جوان: ئێ گوناحە بۆ وای لێدەکەی؟ عەلی عەجیا: لۆ گوناحە لۆ؟ توخمە: بابە ئەوە دەزانی قادرمەک لێرەیە، قادرمەکیش لێرە بکە. عەلی عەجیا: ئێ توخمە: چونکە کۆریتەکە لێرە نزیکە، تەقڵەکی لێدا، دەچم بە دزی کۆترەکان دەینم و توخمە: لێرە لە شیشی دەدەین. عەلی عەجیا: کورە وەڵاهی عەفیە، ئەوە یەکبزانم توخمە زێڕە. توخمە: ئا. عەلی عەجیا: ئەدی. توخمە: ساڵح بۆنکە ساڵح. عەلی عەجیا: بۆنکە کورە بۆنکە، بێقیمەت، کەچەڵ دەزانی ئەوجە چییە؟ هەر گوڕی بووە بەو ئەخیرەی. توخمە: ئا عەلی عەجیا: دەزانی؟ توخمە: حەمە گوڕی. عەلی عەجیا: ئەدی. عەلی عەجیا: لە چاوی سارحی. عەلی عەجیا: ئەوجا دوایێ بڕۆ خەبەرەکی ئەوەش بدە، مام مەجیدی ساعێب خانی برێ بابم گۆتی، عەلی عەجیا: با بێ بارە کۆترەکی بخوا. توخمە: ئێ. عەلی عەجیا: ماری خۆخێمان لەکنە باشە، توخمە: باش. عەلی عەجیا: برێ ماری بەلاشە، ئەی بۆنی چەند خۆشە، ئا، هەنکوە گەڕەک شێت دەبی عەلی عەجیا: دەرێن مارێ عەلی عەجیای ئەوەیان هەیە، ناوی چییە؟ توخمە: ئووو، چەند خۆشە. عەلی عەجیا: تکەیان هەییە. عەلی عەجیا: هەستە بزانە کێییە، هەستە بزانە کێییە زووبە، هەستە بزانە کێییە؟ توخمە: فەرموو. شەعبان: لە مارێنە وەنێە؟ توخمە: ئا عەلی عەجیا: خۆشە بۆنی؟ جوان: ئا خۆشە بەڵام گوناحە. شەعبان: سەلام و عەلەیکوم. عەلی عەجیا: سەرچاوم شەعبان: گێم لە بۆنەکی بوو لە عەوشەی، گۆتم عەیبە دیارە شتەکی سۆر دەکەنەوە، شەعبان: مارێ عەلی عەجیای. عەلی عەجیا: ئا ئەوە کۆتری سۆر دەکەینەوە. شەعبان: گۆتم با بچم ئەمنیش بەژداریان بکەم. عەلی عەجیا: وەرە دانیشە وەرە سەرچاوم بەخێربێی، ئەوە هەموو لە چاوی سارحی براتە. شەعبان: ئەوە لەمێژە سۆر دەکەنەوە؟ عەلی عەجیا: ئەرێوەڵا تەقریبەن دوو سێ دەقە دەبی. شەعبان: ئەوە چییە مارەوەدان؟ مریشکە کۆترە چییە ئەوە؟ عەلی عەجیا: کوڕە کۆترە کۆتر. شەعبان: ئا. عەلی عەجیا: ئەدی، ئەوجا برێ چ؟ هەن چیڕە مار وێرانەی هەر نابرژێ. شەعبان: ئەخەر تامەکە لە هەندێیە. عەلی عەجیا: ئەرێ توخمە؟ کۆترەکەیدیت چ لێکرد؟ توخمە: ئەوە لە ناو قەفەزییە. عەلی عەجیا: دە هەستە لۆی تێهەردە هەستە. شەعبان: لۆ ئەویش سۆرنەکەینەوە؟ عەیبە گوناحە با ئەویش سۆرکەینەوە. عەلی عەجیا: بە کەلک نایێ ئەخەر ئەوە ئەتکە پێی دەکەم، هەتا پێی برێم ئەوە کۆتریشم کەچەر کردی، عەلی عەجیا: دە پیاویشی دەنگێ دەکەی، ئەدی ئەوە ئەتکە پێی دەکەم ئەتک، عەلی عەجیا: با بزانی ئەمن عەلی عەجیامە بە تەواوی, چت گۆت جوان بابە؟ شەعبان: ئەوجا لۆ لۆخۆتان کۆتر بە ساوارتان نەکرد لێنانێن، کۆتر بە شلە ساوار حەیاتە. عەلی عەجیا: کورە کێم هەیە لۆم لێنێ ئیللا جوانە، فەقیرەی هیچ نازانی. شەعبان: کوشتت کوشتت هەندی ئەو سەر و ئەوسەری پێبکەی. عەلی عەجیا: نا برژێ چی لێبکەم نا برژێ کاکە. شەعبان: کاکە مرد ئەوە ئەوها نابی ئەوە. عەلی عەجیا: هەن چیڕە نازانم چی لێبکەم، ئەوە چی دایتێ ئەو گۆشتە ئەوها چیڕ بووە؟ توخمە: کورە هات سارحۆک. عەلی عەجیا: تێهەردە، ئەوها، ساڵح: تەمەشا تەمەشا چیان لێهاتیە، ئەها ئەوە کۆترەکەی بردبوو. ساڵح: ئەرێ ئەوە، ئەوە چییە؟ کورە ئەو کۆترە لۆ ئەسڵەح بووە، کورە بە قورعان ساڵح: هەبی و نەبی ئیشی ئەو بێقیمەتەییە، بەو قورعانە ئەو بێ قیمەتە ئەسڵەحی کردییە ساڵح: چما جیرانەتی ئەوهاییە؟ ها؟ ساڵح: کورە بێ قیمەتئەو کۆترەت لۆ ئەسلەح کردییە؟ عەلی عەجیا: کورە ئاگات لەبە دەوت بی کورە، نەرێی بێقیمەت ها، عەلی عەجیا: ئەو کۆترە ئەسڵەح کرایە تەواو و بڕا. ساڵح: مەعنا ئەتو وەت لێهات بوویە ئەو نەوعە قەلە کۆتری من سەربڕی، ساڵح: سەری ئەسڵەح کەی؟ ئەوە چیە سۆردەکەیەوە؟ عەلی عەجیا: ها؟ ساڵح: ئەوە چییە سۆر دەکەیەوە؟ عەلی عەجیا: ئەوە مریشکی سینییە. ساڵح: مریشکی سینییە؟ عەلی عەجیا: ئا ساڵح: بە چ بزانم مریشکی سینییە ئەوە؟ عەلی عەجیا: ئەوەتە توکەکەی لە ناو بالیفێیە. ساڵح: کا بە چ قەناعەت بکەم توکی لە ناو بالیفییە؟ عەلی عەجیا: هەنکوە فشە فشی مەکە، بە ئەمری ئامری مەعەسکەری کەچەر کرا و سێ ڕۆژیش قەتع جیقنە. ساڵح: لۆ دیارە عەلی عەجیا شار بێ حاکم و میرە، ئەتو وەت لێهاتیە کۆتری ساڵح: سارحۆکی کەچەر بکەی و لە شیشی بدەی؟ ئێستا عیلاجت دەکەم هەی بێقیمەت. ساڵح: عەلی عەجیا ئەتو لەسەر باس و فیتی خۆتی؟ عەلی عەجیا: کورە دە بڕۆ لای بڕۆ با نێمە سەربانی. ساڵح: ها بگرەوە بزانم چ دەکەی؟ ها، عەلی عەجیا: کورە، عەلی عەجیا: ئەوە زەحمەت نەبی ویلەکەشمان لۆ باوی. ساڵح: ئێستا ویلەکەشت لۆ دەهاوێم، ئێستا وا دەچم. عەلی عەجیا: ئێ ئەگەر زەحمەت نەبی چوپەکی زیادیشتان نییە؟ ساڵح: کورە هەتیم ئەتو شتەکی گەلەک جوانی، تەمەشا خۆت کردییە دەرێی ئەفلام کارتۆنی ساڵح: هەستە لەوێ هەستە هەستە، شەعبان ئەوە ئەتو چ دەکەی لە مەرێ عەلی عەجیا؟ شەعبان: دە ڕاوە با ئەو شتە سۆربیتەوە بیخۆین، ئایی ساڵح: ئێستا وا من عیلاجتان دەکەم، وا سوڕامەوە. عەلی عەجیا: دە فشە فش، شەبعان بە ئاقرم قەوماندی بە قورعان، هەستە کچێ هەستە عەلی عەجیا: پەرتەی لێبکەن هەستە، کورە هەستە وازی لێبینە شتەکی لە خۆت بکە. شەعبان: کورە چ نییە ن مارەوادان، ئێستا سۆر دەبتەوە دەخۆین مشکیلە نیە ن بەسیتە. عەلی عەجیا: کورە ئەخە بووە شەڕ کاکە بووە شەڕ بڕۆ. شەعبان: کورە وەرە وەر، ئەوە کۆترەکە نەسوتا؟ شەعبان: سوتا، سوتا. عەلی عەجیا: بینە خوارێ بینە خوارێ، بیهینە خوارێ، نا دانێ سەرەتا شەڕەکەی دەکەین. شەعبان: ئەدی چییە با بە جارەکێ جوان بسوتێ وەنیە؟ عەلی عەجیا: ئەوە چ پیاوەکە لەگەرە من.... شەعبان: کورە عەیبە عەیب مام حاجی. ساڵح: ئەوە چ نەوعە پیاوەکە عەلی عەجیا بویتە ئەوە کۆتری من دەخواتن ها؟ شەعبان: مام حاجی، عەیبە ئەوها تەفاهومتان هەبی کو دەبی ئەوها. عەلی عەجیا: کورە ئەتو خۆت دیتییە دەرێی مەیمونی عقوبە درای کەچەر یان کردی؟ ساڵح: کورە مەیمون ئەرێوەڵا دەرێی قلینە غازی بیقیمەت ئەرێوەڵا، کو کۆتری من دەخۆی. عەلی عەجیا: کا دەوەرا لای شەعبان وەرە لای، وەرە لای. ساڵح: وەرە لای وەرە لای. شەعبان: کورە سەبر. عەلی عەجیا: دوایە خراپ لیت دەدەم ها. ساڵح: ئەتو خراپ لێمدەدەی؟ شەعبان: وەزع ئەوها بڕوا ئەنگۆ لەو بەینەی ئەمن دەکوژن ها. عەلی عەجیا: تازە دوو کۆترم دەرخواردی برات داییە. شەعبان: ئەدی. ساڵح: ئەوجا براشم هەر لای توە لۆیێ، ڕاوەستە لەو لای ئەتوو، (شەڕکردن) عەلی عەجیا: بێقیمەت، بێقیمەت لە من دەدەی؟ محەمەد: بابەکەم عەیبە، جیرانەتیە وەرە، عەیبە. عەلی عەجیا: ئەوە لەبەر خاتری تو نەبا پێم نیشان دەدا سەلکە پەنیرەک چەند کیلۆ ماستە. محەمەد: وەرە بابەکەم وەرە ژورێ عەیبە. شەعبان: وەرە گەمەدانیەکەت ببەوە. شەعبان: کۆترەکەی دیش سۆرکەنەوە وا هاتم. شەعبان: کورە وەرە مام حاجی وەرە گەمەدانیەکەت ببەوە، گەمەدانیەکەت وا لێرە کەتیە. شەعبان: ئەدی، ئەو خوتورمەیە چییە لە دەستی من. هەتیم ئەو نەوعە کۆتە بازە بووی شەعبان: فشە فشت دەکرد؟ وەرە کراشەکەت ببەوە وەرە دەی. محەمەد: کاکی خۆم ئەتو برا گەورەی ئەو کوڕەی وەرە با بچین نسحەتەکیان بکەین بابچین.... محەمەد: ئەوها نابی ئەو جیرانیەتیە، ئەو شەڕ و هەرا و پێکدادانە عەیبە حەیاتان چوو. شەعبان: کاک محەمەد بەخوای نا، نە سارحۆک بە گێی من دەکاتن، نە مام حاجی شەعبان: عەلی دەعیا، دەعبا، دەعبایە عەزیایە چییە، محەمەد: ئێ ئێ دەزانم دەی. شەعبان: ئەرێ بەخوای یەکەکیان بە گیم ناکەن محەمەد: ئێ نابێ نا ئێمە دەبێ بچین لەگەڵیان دابنیشین، محەمەد: تەفاهومەکیان پێبکەین، عەیبە جیرانەتیە، ئەوانە بوونە فلیمی ئەو گەڕەکەی، محەمەد: زۆر عەیبە بەڕاستی شتەکی جوان نییە، ئەمەشیان ئیزعاج کردییە. شەعبان: وەڵا ئەوها بروا خەڵک چیدی ناستە سینەمای، محەمەد: ئێ دە وەرە کاکی من وەرە برۆین. شەعبان: دێ تەمەشامان دەکا. محەمەد: وەرە وەرە کابرا لە کێندە رە با بچین نسحەتەکی بکەین کاکی من ئەوها نابی. شەعبان: گەمەدانییەکەشی نەبردەوە مام حاجی. محەمەد: وەرە لی گەڕێ ئەمە د ەبەینەوە وەرە بابە وەرە. ساڵح: بە شەڕەفم عەلی عەجیای هەر دەکوژم، ساڵح: عەلی عەجیا بووە ئەو نەوعە قەلە بێتن دەرکە لە من بگری لەسە حاری خۆشم؟ شەعبان: کورە هەتیم عەیبە لەبۆت، تازە دوو کۆترم خواردییە لە مارێیان. محەمەد: وەرە کاکی خۆم وەرە دانیشە چاوەکەم. ساڵح: وەرە کورە فشە فش، خەرکیش برای تۆییە، لە مارێ عەلی حەجیایی دانیشتبووی، ساڵح: کۆتری منت دەخوارد؟ محەمەد: ئەتو ڕاوەستە برام وا نابێت، ئەخەر جیرانەتیە عەیبە، محەمەد: وەرە دانیشە با دوو قسەی بکەین، با ئیمە لێک تێبگەین. ساڵح: بە نەعلەت بی کاک محەمەد، عەفو بە نەعلەت بی شەیتان. محەمەد: ئەتو دەزانی چیە؟ گوێت لە من بی کاکی خۆم، ئەوها نابێ ئەوە جیرانەتییە، محەمەد: ئێوە جیرانی یەکن، ئەمن ریش سپی ئەو مەنتیقەمە، ئەوجا ئەگەر لە ئیشەکی وا محەمەد: تەداخول نەکەم ئەدی لە چ تەداخولکەم. ئێوە باشە بۆچی وا هار بوون؟ محەمەد: ئێوە بۆ یەقەی یەکتان گرتووە؟ شەعبان: کا جارێ هەندەک هێوەڕیوو، هێوەڕیوو. ساڵح: هێوەڕیوو؟ شەعبان: ئا دەی هێوەڕیو، ئێ ئەوها نابی مەمانکە سینەمەی مەیمونی، دیتیتت؟ شەعبان: ئەو خەرکە هەموو هاتیتە تەمەشامان؟ ساڵح: لۆ کاکە ئەتو چ عەیبت نیە لەگەر عەلی عەجیای، ساڵح: لەگە عەلی عەجیای دانەنیشتبووی کۆتری منت لە شیش دابوو. شەعبان: دەزانی چەند بەتام بوو بێ توو ناخۆش. ساڵح: ئەدی. محەمەد: کاکی من، ئەمن بەحوکمی ئەوەی ریش سپی ئەو مەنتیقەمە، ئیحتڕامم دەگری ئەوە باشە، محەمەد: ئیحتڕامم ناگری، بە حەیاتی تێکەلی ئیشی توو نابمەوە، ئێ بەڕاستی بەڕاستی واش نابێ محەمەد: ئەو گەڕەکەتان شێواندووە، تێکتان داوە هەموو ڕۆژێ ئەو شەڕ و هەرایە عەیبە. محەمەد: کاکی خۆم ئێستا تۆ بۆ ناچیەوە سەر ئیشەکەی جارانت؟ ساڵح: چاوەکەم کاک محەمەد، محەمەد: تەپڵەکەی لێدە. ساڵح: کاک محەمەد کۆتری من لیچقەی دەکا، عەلی عەجیا چ ئیشی بە منە؟ محەمەد: کاکی من واز لە کۆترەکانت بێنە بابەکەم بڕۆوە سەر ئیشەکەی جارانت، محەمەد: تەپڵەکەی لێدەیەوە شەریف ترە. ساڵح: تەپڵ؟ محەمەد: ئا، ئا تەپڵ. ساڵح: وەلاهی خۆ ئیشەکی باشە کاک محەمەد، وەبزانم لەگە عەلی عەجیا و لەگە شەعبانە ساڵح: کەچەری برام و لەگەر ساحب خانی خۆمان مام حاجی لەگەر جەنابت، ساڵح: بچم دەست بە ئیشی فەنیات بکەم. محەمەد: ئێ دە بابەکەم ئەمەش ئەوەمان دەوێ لە تۆ چاوەکەم. ساڵح: بە شەرەفت وەختیتی ئەوە؟ عەلی عەزیا: چ بووە؟ ساڵح: هەوای هاتتە خوارێ پەنچەر بووە. عەلی عەزیا: دیسان پەنچەرە؟ ساڵح: ئەرێ بە سەری توو. عەلی عەزیا: وەکی گوجیلەی ئیهمالی کە، فڕێیدە ئەوبەری، دەستدە تەپڵەکەی، دەی. ساڵح: ئەو باشترە. عەلی عەزیا: ئەوێ ڕۆژێ پەنچەرمان نەکرد؟ ساڵح: هەموو ڕۆژێ جارەک ئەوهای لێ دێ، هەموو حەفتەک دیتە خوارێ. مەجید: ئەرێ کاک عەلی؟ عەلی عەزیا: ها؟ مەجید: ئەوێ ئەوێ دەبینی ئەوێ؟ عەلی عەزیا: ئێ. مەجید: ها ئەوێ ئەوێ ها ها ئەوی ئەولای دانیشتییە، عەلی عەزیا: دەزانم دەزانم. مەجید: ئا دیتیتت؟ چاکت دیتییە وەنیە؟ عەلی عەزیا: ئەوی کراسەکی لەبەرە سپییە. مەجید: ئا ئا، ئەوە، ئەوە، ئەوە ئەمنی کوشتیە ئەوە، کرێی دوو مانگی خانی نەدایتە من، ئەرێ بەخوای. عەلی عەزیا: ئا کرێچیت بووە؟ مەجید: ئا ئەمن دەچم دەیهینمەوە دێمەوە. عەلی عەزیا: با حەفلە خەڵاس بی، ساڵح؛ عەیبە حەیامان دەچی بابە با حەفلەکە خڵاس بیتن، محەمەد: ئەوە بزانە تەواوە؟ عەلی عەزیا: فیت لەسە گردەکەیە. محەمەد: دەستی پێدابێنم؟ عەلی عەزیا: ئا یەکسەر فشەی لێوە بینە، ئێ زۆر باشە. توخمە: ( نا ڕوون ) ساڵح: بینە، ساڵح: ئەوە باشە. عەلی عەزیا: زۆر باشە، (نا ڕوون) عەلی عەزیا: دەزانی چییە، جارێ هیچ نەبووە خەرکەکە بە مۆڕی تەمەشامان دەکا لۆ؟ عەلی عەزیا: هەنکوە بیمە خوارێ پێنج، شەش فیشەکان بدەمە بەرێ؟ مەجید: ئەتو کاک عەلی لێگەڕێ لێ ئەمن با بچم چینەکی لەوەی دەم، محەمەد: ئەرێ برام ڕاوەستە ئەمە لەبۆ حەفلەی هاتینە یان لەبۆ شەڕ و هەرای هاتینە؟ (نا ڕوون) عەلی عەزیا: دەزانی چییە؟ عەلی عەزیا: دوایێ گیرفانی بگەڕێ، بزانە پارە و مارەی تێدا نییە؟ ساڵح: باش. عەلی عەزیا: ئێ دە باشە، کورسیشمان نییە، لەسەر چ دانیشین؟ ساڵح: مشکیلە نییە، مەجید: عەفوو. عەلی عەجیا: کاکە بە پێوە ڕادەوەستین. عەلی عەجیا: دەست پێبکەن کاکە دەست پێبکەن، عەلی عەجیا: توخمە لەبەرت کردییە؟ ساڵح: لەبەریتی. عەلی عەجیا: لەبەرتە؟ توخمە: ئا. عەلی عەجیا: دە وەرە پێش، وەرە، وەرە پێش، وەرە پێش، عەلی عەجیا: چ چوییە ئاخیری سڕەی ڕاوەستای. عەلی عەجیا: لموزت لاویای کە، لەمەی مەکە. عەلی عەزیا: چییە ئەوە؟ عەلی عەجیا: دەزانی تێلی لێگی پساییە هی من؟ بە تاکەکەی بینمەوە؟ ساڵح: بە تاکەکەی بینە. عەلی عەجیا: یاڵە بە تاک دەبی، نە شاز، نە کم. ساڵح؛ یەک، دوو، سێ. (چەپڵە لێدان) عەلی عەجیا: توخمە؟ توخمە: ها؟ عەلی عەجیا: ئەوە ئەوێ ڕۆژێ، لۆ بەدووی ئەوەی کەتی کوڕە؟ بە دووی حاجی مەجیدی؟ توخمە: ماجید کێییە؟ عەلی عەجیا: کورە مەجیدی ساحێب خانیمان، هەتیم. توخمە: مەجید، عەلی عەجیا: بەدووی کەتی، گۆتیتت.... توخمە: جەمەدانی گەورە؟ عەلی عەجیا:کورە ئا ئا، بە دووی کەتی، گۆتت حاجی کونجی، لێدە برنجی. عەلی عەجیا: چییە ئەوە مەسەلە؟ توخمە: تەبەقە برنجی؟ عەلی عەجیا: کورە هەتیم ئەرێوەڵا، ئەخە ئەوە ساحێب خانیە، عەلی عەجیا: سبەی دوەی، شوتەکی تەڕمان تێهەردەدا و ڕاس فڕێمان دەداتە دەرێ. توخمە: ئەوجا چ بکەم. عەلی عەجیا: دە فەرموو، بزانە ئەو ئەولادەی ئەمن هەیتم. عەلی عەجیا: هەستە، بڕۆ پاکەتەکم لۆ بینە، هەستە. توخمە: ج پاکەتەک؟ عەلی عەجیا: کورە ئەو پاکەت..، ئەو سندان کوشتییە، عەلی عەجیا: هەموو جار ناخۆم ئەمن؟ دە هەستە دەی. توخمە: کێهان؟ عەلی عەجیا: دە ئەوجە وەرە لۆ، کورو برێ جغارە. توخمە: جغارە؟ عەلی عەجیا: ئا، دە بڕۆ دەی. توخمە: ئێ چسوانم چ جغارەک، عەلی عەجیا: کورە برێ جغارەی وەکی ئەو نەوعەی بابم دەخوا. توخمە: ئێ. عەلی عەجیا: دە بڕۆ دەی. عەلی عەجیا: جوان بابە، مەوزوعەک هەییە، حەز دەکەم پێت برێم. عەلی عەجیا: بەخۆت دەزانی باب و داک هەتا سەر لۆ کەس نامینێ وەییە یان نا؟ عەلی عەجیا: ئەوە لۆیێ توخمەشم دەرکرد، هەتا ئاگای لە مەوزوعی نەبی. عەلی عەجیا: ئەمن دەرێم سبەی دوویتکە ئەتوو گەورە دەبی دەچییە ڕێی خۆت وەییە یان نا؟ عەلی عەجیا: مەعنای ئەمن پێویستیم بە پیرێژنەکی نابی؟ عەلی عەجیا: جلکەکم لۆ بشوا، شلە ساوارەکم لۆ لێبنێ، وەییە یان نا؟ عەلی عەجیا: ها؟ جوان: نا، عەلی عەجیا: نا، کوو نا؟ عەلی عەجیا: ئەدی کوو؟ قابیلە کەس هەییە بە تەنی بژی؟ عەلی عەجیا: ئەوجا چ دەریی ئەتوو؟ جوان: وەڵاهی یەک کەس بێتەوە ئەو ماڵەی، ئەمن لێرە دەنانیشم، دەچمە ماڵێ خاڵم. عەلی عەجیا: نا نا پێی ناوێ نا، هیچ پێی ناوێ، پیرێژنم ناوێ بابی بابم. عەلی عەجیا: دە هەستە خیندنی خۆت بکە، هەستە. عەلی عەجیا: هەستە، ئەوە زگتان بە بابتان ناسوتێ ئەوە دوو، سی ساڵە. عەلی عەجیا: برێ بابم دەنوی، ئەو هاتو هاوارەی مەکەن لە سەربانێ. عەلی عەجیا: کورە هەی بێقیمەت ئەرێوەڵا، دیسان ئەو کۆترەییە، کورە سارح کەچەری... مەجید: ئەوە چییە؟ مەجید: ئەوە چ بوو؟ کورە ساڵحۆک، کورە ساڵحۆک، مەجید: ئەمن خانیم دایتە توو یان عاردت دایتە کۆتران؟ مەجید: کورە وەڵاهی ساڵحۆک بەس لەبۆ من ڕاوەستی، مەجید: کورە وەڵا قەسف دەستی پێکرد، وەبزانم قەسفە، نا نا جیقنە نییە قەسفە. مەجید: کورە، کورە قەسفی چی، ئەوە جیقنەی کۆترییە، مەجید: ئەوە لۆ ئەوها لینجە لینج؟ کورە خۆ ئەمن قەلبەکم نەما. مەجید؛ سالۆ خۆت لەبۆ من ڕاگرە، ئەمن خانیم دایتە توو نیان دایتە کۆتران؟ مەجید: ڕاوەستە لەبۆم. مەجید: هەی نەبیەوە ئیشاڵا، مەجید: بەس بزانم ساڵح کەچەر خۆت لە کێ ناییە؟ مەجید: ئەمن، ئەمنی بە هیلاک داییە لەگەر کۆتران، بەس بە بەر دەستم کەوی، مەجید: بزانم چی لێدەکەم، ڕاوەستە، ڕاوەستە لە کێی؟ مەجید: ئەوە چییە؟ عەلی عەجیا: ئەوە چییە؟ چڕو چاوت چی لێ هاتییە؟ مەجید: وەڵا نازانم، ئەوە... عەلی عەجیا: کاکە جیقنەی ئەو زەلامەییە. مەجید: ئەوە بە ڕاستیتە؟ عەلی عەجیا: ئەدی کو، حەیا و ناموسمان چووە، ئەوە چڕوچاوە؟ عەلی عەجیا: ئەمن ئێستا ئەوها دەچمە بەردەمی شکایەتی لێدەکەم. مەجید: ناینۆکت پێنییە؟ عەلی عەجیا: کورە نەینۆکی لۆچییە، ئەوە دەموچاوی خۆم لە دەموچاوی توو دەبینم برایەکەم. مەجید: کا دە بەرمبدە، بەرمبدە با بچم بیکوژم، بەرمبدە. عەلی عەجیا: ڕاوە ڕا ئەوها نابی، با بچینە مەرکەزی مەرکەز، عەلی عەجیا: ناوەڵا، با بچین برەک لێیدەین ئەوجا بچینە مەرکەزی. عەلی عەجیا: لێیدەن، عەلی عەجیا: بەس چڕوچاوی خۆت مەسڕەوە، با لە مەرکەزی مەلەفە کاکە هەموو عەلی عەجیا: ڕۆژێ ئەمە بە جیقنان قەزف دەکرێین. مەجید: یەعنی، قەسفی..، ئەوجا هی من، قەسفی دەزانی بە سرییە بوو دەهاتە خوارێ. عەلی عەجیا: مام مەجید، مەجید: ها؟ عەلی عەجیا: پێت دەرێم ئەوەی دەرکە لە خانی، بە کەلکی کرێچیایەتی نایێ، ئەدی. عەلی عەجیا: ئەدی. مەجید: باژۆ، عەلی عەجیا: کێوە؟ مەجید: لێیدە. عەلی عەجیا: بڕۆ دەی. مەجید: ڕاوەستە عەلی عەجیا. عەلی عەجیا: پێی برێ با بێتە دەرێ، شەعبان: خێرە؟ عەلی عەجیا: نابینی چڕوچاومان تەفنیش کراییە؟ مەجید: بابە کێی ئەتوو، وەختی ئەو قسانە نییە، عەلی عەجیا: کا، لە کێندەرێییە؟ شەعبان: دەزانی چییە؟ بەخوای مەجالە هەتا داڵغەی لێداییە، شەعبان: بڕۆن لۆخۆتان تیر و پڕی لێدەن، ئەرێ بەخوای. عەلی عەجیا: بەڕاست؟ دە وەرە با بڕۆین. شەعبان: فەرموو. مەجید: سالە کۆترباز خۆت بگرە هاتم، مەجید: کا لە کێندەرە؟ عەلی عەجیا: کورە کاکە ئەمن بەس، بەس بزانم جیقنەی وەی لۆ وا سیکۆتینە؟ عەلی عەجیا: کورە هەموو، هەموو دەموچاوی منت دیتییە؟ هەموو ئەوەیە، عەلی عەجیا: جیقنە سپیلکەی گرتییە. مەجید: کورە هی توو، هی توو باشە، ئەدی هی من دەبی جیقنە چی گردتبی؟ ڕەشیلکە؟ عەلی عەجیا: هی تووڕەشیلکەییە، ملەوەنلیکەییە، نازانم چییە وەڵا. مەجید: ئەوها، عەلی عەجیا: وەڵاهی لەبەر خاتری شەبعانی نەبی نییە، هەموو قەلبی...، عەلی عەجیا: بەس وەڵاهی شەعبان، هەر کوەکی بی لێی دەدەم ئەوجارە، شەعبان: لێیدە، لێیدە، عەلی عەجیا: لێیدەم؟ شەعبان: بەشکم ئاقڵ دەبی. عەلی عەجیا: هەی برا، ساڵح: یا حەزرەتی غەوز هاوارە، ئەوە چبوو؟ عەلی عەجیا: هەیش، چەند دەترسێ، عەلی عەجیا: ئەوە تۆرەی ئەو جیقنانەیە دەکەینەوە. ساڵح: کورە جیقنەی چ، شەرم و حەیاتان بە خۆ نییە؟ ئەنگۆ دەرێی ئیشی سپیکاری دەکەن ئەوە. عەلی عەجیا: مام مەجید، مەجید: بەرێ، عەلی عەجیا: دەریکە لە خانی. مەجید: ئەها ساڵح کەچەڵ، ساڵح: بەرێ، مەجید: تەعەملم نەما ساڵح کەچەر، کۆترەکانت قەسفەکی ئەوهایان کردینە ها، مەجید: تەمەشای دەم و چاوت کردیمە؟ ساڵح: ئەوە کۆتری من بە حەیاتی جیقنە سپیلکەی کردییە؟ ساڵح: ئەوە شەرم و حەیات بەخۆت نییە ئەتوو؟ ساڵح: بەو سمێرە سپیەی هاتی ئەو زەلامەت لە من هانداییە، مەجید: لۆ قەردارم دەکەییەوە؟ عەلی عەجیا: هەنکوە خانی..، هەنکوە لە خانی دەریکە و تەواو بڕا. مەجید: ئا، دەزانی چییە؟ ساڵح: ئەوە لۆ دەرمکا کاک عەلی عەجیا؟ مەجید: وەڵا پولەکت پێوەدەنێم. شەعبان: لە نیوچەوانی تووەوە، بە جیقنە بووینەوە خزم. عەلی عەجیا: ئەدی کوو بوینەوە خزم ئەفەندی، شەعبان: هەردووکیان دەموچاویان بە جیقنەییە، ساڵح: ئەوجا بە تەمای چنە ئێستا؟ عەلی عەجیا: بەتەمای ئەوەینە هەموو قەلبت بشکێنین، ئەوجا خانییەکەت لێ...، (شەڕکردن) شەعبان: مام حاجی عەیبە عەیب، محەمەد: ئێ باشە...، مەجید: ئەوجا ئەوە عەیبەی دەزانی؟ محەمەد: باشە ئیوە، بۆ ئەو ئیشە هەڵیدایەوە دیسان، ئەدی حەلمان نەکرد؟ (نا ڕوون) محەمەد: چاوەکەم ، چاوەکەم ڕاوەستە، دانیشە بابەکەم، ساڵح: وەڵاهی لەبەر خاتری ئەو کاک محەمەدەی...، محەمەد: دانیشە کاکە دانیشە، وەرە بابەکەم دانیشە وەرە، مەجید: لەکنە وەی دانەنیشم، محەمەد: نا کاکی من پێکتان دەینینەوە. وەرە دانیشە. عەلی عەجیا: ئەتوو لەبەر خاتری مام محەمەدی، عەیبە. محەمەد: ئەمە ئەدی بۆچی ڕیش سپی ئەو مەنتیقەینە، دانیشن بابی من. ساڵح: هەر لەبەر خاتری کاک محەمەدی، محەمەد: ئەرێ باشە...، عەلی عەجیا: مام محەمەد چاوەکەم...، شەعبان: بەس هەندەک هێوەڕیوون، هێوەڕیووون. ساڵح: هێوەڕیوون، عەلی عەجیا: ئا، هێوەڕیوون. ساڵح: ئەوە شەرم و حەیات بەخۆت نییە ئەوە حاجی....، عەلی عەجیا: دە وزبە، وزبە، بەسە وزبە، بەس لەبەر خاتری مام محەمەدی قسەی ناکەم ها، عەلی عەجیا: مام محەمەد چاوەکەم، خەرک بە خزم تێکەر دەبی، خەرک بە ژن تێکەر دەبی، عەلی عەجیا: ئەمە بە جیقنە بوینەوە خزم. محەمەد: پیاوی چاک بن ئەمە...، عەلی عەجیا: بە جیقنە تێکەر بووینەوە. محەمەد: ئەمە تازەمان کێشەک....، پێش نیو سەعات لەمەو پێش کێشەکمان حل کرد، محەمەد؛ ئێ باشە بۆ دیسان هەڵیدایەوە؟ ساڵح: نازانم، لە کاک عەلی عەزیای بپرسە، چووە ساعێب خانی لە من هانداییە. عەلی عەجیا: مام محەمەد چاوەکەم، ئەوە چڕو چاوی پیاوانە؟ ئەوە چڕو چاوی بەشەرانە؟ محەمەد؛ نە بابەکەم ئەوها نابێ، عەلی عەجیا: بە سرێج بە سرێج جیقنە لۆمان. محەمەد: نابێ ئاوها بێ عەلی عەجیا: فەرموو، محەمەد: کاکی من، عەلی عەجیا: دەموچاوی مام مەجیدت دیتییە؟ مەجید: مام مەمعە، ئەتووش قسان دەکەی، خودا دەزانی نە سبەینان خەوم هەییە، مەجید: نە نیوڕانان، نە ئێواران، ئەخر ئەوە قەسفی کۆتران دەستی پێکردییە چاوەکەم، مەجید: خانیم دایتە کۆتران یان دایتمە بەشەری؟ ساڵح: داو و لچت بسڕەوە، دەو و لچت بسڕەوە. مەجید: نایوێ، پەڕۆکی دا دەستم، ئەو جەمەدانییەکەم پیس مەکەن. محەمەد: کاک ساڵح، ئەتوو بۆ واز لەو کۆترانە ناهێنی چاوەکەم، ساڵح: کاکە، ئەمن لەسەر دەستی کاک محەمەدی واز لە کۆتربازی دەینم، ساڵح: بکە خاتری خوا و پیغەمبەر کاک عەلی عەزیا خۆ مارەکەی بار ناکەم. محەمەد: ئێستا کاکی من ئەتوو بۆخۆت، بۆخۆت دەزانی چتلێهاتییە؟ محەمەد: دەزانی چت لێ بەسەرهاتییە؟ محەمەد: بزانە لاو گەڕەکەی کەسەک مەرحەبییەکاتان دەکا؟ محەمەد: کەسەک دێتە ماڵەکەتان چاییەکی بخواتەوە؟ محەمەد: هەموو سەبەبەکەش، هەمووی بوتیە ئەو کۆتر و ئەم شەڕ و هەرا و ئاژاوەییە، محەمەد: هەموو بویتە کۆترەکانی توو، ئێستا کاکی خۆم تۆ بۆ واز لەو کۆترانە ناهینی؟ ساڵح؛ سەبەب کۆتر نییە، سەبەب عەلی عەزیاییە، واز لە من ناهینی، ساڵح: ئەو ساحێب خانیەی لە گژە من ئەوها کردییە. عەلی عەجیا: مام محەمەد چاوەکەم، ئەتوو نەسیحەتی کێ دەکەی؟ ئەدی. محەمەد: ئۆ هۆ، ئینجا باشە ئێستا ئێمە چیمان گوت تازە، ساڵح؛ کورە مام محەمەد، کۆترەکی حەمە...، محەمەد: ئەتوو، ئەمە وا نسحەتی تۆ دەکەین واز لە کۆترەکان بێنی کاکی خۆم. عەلی عەجیا: ئەخر دەزانی مشکیلە چییە؟ هەوکوە ئەوە هەر دەریدەکا لە خانی، عەلی عەجیا: هیچ مەجالی تێدا نییە. شەعبان: ئەدی ئەمن؟ کاکە حیسابەکی لۆ منیش بکەن ئەمە کو بچینە دەرێ، شەعبان: ئەدی ئەمن لە کێ دانیشم؟ مەجید: جەمەعات، کاک معەمەد، جەماعەت عەلی عەزیا، کاک شەعبان، مەجید: لەسە دەستینگۆ ئەگە ببیتە پیاو، واز لە کۆتربازی بینی، مەجید: شەرتبی ئەمنیش لەسەر دەستینگۆ عەفوی دەکەم و کرێی مانگەکیشم لێ ناوێ. مەجید: دەی قسەکی خراپ دەکەم کاکە جەماعەت؟ شەعبان: ناوەڵا، ساڵح: دە شەرتبی لە شەرتێ خودای، ئەمنیش لەسەر دەستینگۆ، برێ ئێ، ساڵح: واز لە کۆتر بازی دەینم و مارێ عالەم و جیرانان ئیزعاج ناکەم جارەکی دی، ساڵح: ئەوە هەموو کۆترەکانم....،