(مۆسیقا)
(گۆرانی)
(مۆسیقا)
(گۆرانی)
(مۆسیقا)
(گۆرانی)
ساڵح: کوڕە مارەوەدان ئەمن بە کەرێم بگۆتبایە،
سالح: هۆش، هۆش، هۆش،
ساڵح: وەکی ئەی بی ئێسی دەیچەقاند.
ساڵح: کورە ئەوانە هەر نا چەقن،
ساڵح: کورە هەر تێش ناگەن،
ساڵح: کورە وەڵاهی ئەمن ئەوانەی دەدەمە وانە،
ساڵح: خەسارە لێیان نە بە من چوینە،
ساڵح: نە بە شەعبانی برام چوینە.
ساڵح: بزانە چیان لێدەکەم ئێستا ڕاوەستێ.
شەعبان: کورە ساڵح، کورە هەتیم ئەوە
بلۆکە! بزانە بلۆکی لەگەر خۆی هینایە،
شەعبان: کەرپوچە؟ ئێ باشە.
شەعبان: ئەتو دیتیتت،
شەعبان: هەتیم توشی مشکیلەکمان دەکەی بەقورعان.
شەعبان: هەندەک نەسیحەتیان کە.
شەعبان: بزانە ئەو حەیوانانە خۆ نەسیحەتیش وەرناگرن.
شەعبان: پەنجا جار، ڕاوەستە ڕاوەستە، وەرە خوارێ،
شەعبان: کوڕە دانیشە، داشنانیشی.
شەعبان: حەیوانن دەیانەوێ ئیلا
توشی مشکیلەکمان بکەن.
شەعبان: هەر مام حاجی گێی لێنەبی.
شەعبان: کورە ئەو کەرپوچەی دانێ.
شەعبان: کورە دەوەرە توشی مشکیلەکمان مەکە،
شەعبان: بینە ئەو بەردەم دێ.
ساڵح: مشکیلە نیە دە بەردە،
ساڵح: بە قورعان یان هوردیان دەکەم
یان هوردم دەکەن. دەبڕۆ،
ساڵح: بەردە دەی، بەردە.
ساڵح: نسحەتی وەرناگرن ئەوانە،
ساڵح: یەکیان نسحەتیان لە مە وەرنەگرتیە،
ساڵح: ڕۆژەک لە ڕۆژان هاتی برێی ئەوە برای منە،
ساڵح: با یارمەتیەکی بدەم، نسحەتەکی لێ وەرگرم.
شەعبان: کورە برام بە تەفاهومە.
شەعبان: ئەخەر هەمووشتەک بە شەڕ نابی نا،
شەعبان: خەرک وا بە تەفاهوم گەیشتە سەر مانگێ،
شەعبان: ئەمەش بەجڕە جڕ هەتا دەگەینە سەربانێ.
ساڵح: سەربانێ.
شەعبان: بیست جار لەسەر قادرمەی بەردەبینەوە.
شەعبان: بینە ئەو کەرپوچەی بینە،
شەعبان: ئەتو هەر لەبۆ شەڕێ ئازای.
ساڵح: لاحەولەوەلا قوەتە ئیلا بیلا.
ساڵح: بەتەمای شەعبانی بم،
ساڵح: بڕۆ خوارێ ئەتو واز لە من بینە،
ساڵح: چ ئیستیفادەکت هەیە
برایەکی وەکی تو.
ساڵح: عەیب نەبیتن حاشەحازری،
ساڵح: دەرێی جمکین هەردووک
پێکەوە سەرمان لوس بووە.
ساڵح: شەرم و حەیات بەخۆت نیە ئەتوو.
ساڵح: دەبڕۆ وازم لێبینە.
ساڵح: قسەی شەعبان دەهیننەوە سەرە من،
ساڵح: قسەی ساحێب خانی
دەیننەوە سەرە من،
ساڵح: قسەی عەلی عەجیا دەیننەوە سەرە من،
ساڵح: کوڕە توخمەی پیس چییە،
ساڵح: ئەوەنجکۆکەیە ئەوەنچکۆکە
لە چاو منداران،
ساڵح: ئەوەنچکۆکەیە توخمەی پیس،
ساڵح: ئەوجا قسە بە من دەرێ لە کۆرانێ،
ساڵح: کورە ئەنگۆ نینۆکی
خۆتین نەدیتیە، هەر یەکی
ساڵح: بە نەوعەکی بۆیاغ دەکەن،
ساڵح: کوڕە شاپەڕی پێی
خۆت دیتیە ئەتوو،
ساڵح: ئەوەندە درێژە ئەوەندە درێژ،
ساڵح: کوڕە شەرم و
حەیات بەخۆت نیە؟
ساڵح: بەو قورعانە ئەو نانەی
ئەنگۆ دەخۆن لێتان خەسارە.
ساڵح: ئەوەی دەدەمەنگۆ لێتان خەسارە.
ساڵح: عەیبە شەرمتان بەخۆ بیتتن،
ساڵح: قسەی خەرکیم دەینیەوە سەرێ،
ساڵح: باشە، جارەکیدی نابی ئەوها بکەن،
ساڵح: ئێشتاش ئەنگۆ هەمووتان
بڕۆن تەعدادە و
ساڵح: دەی خڵاس، مینەوە پەرتەی لێبکەن دەی.
ساڵح: کششش، هەستن دەی هەستن.
ساڵح: بێناموس ئەرێوەڵا، لە هەموویان
پیستر ئەتوی، هەستە.
عەلی عەجیا: مریشکی سینیە؟
توخمە: ئا.
عەلی عەجیا: ئەدی لۆ وا قوتەیە؟
توخمە: نازانم.
عەلی عەجیا: دیارە یان قوتەی
سینیە یان شەمولەیە؟
توخمە: نا.
عەلی عەجیا: ئەدی؟
توخمە: هەر سینیە.
عەلی عەجیا: سی..،بەراستتە؟
توخمە: ئا.
عەلی عەجیا: بەڕاستی؟
توخمە: ئا، بەماستی.
عەلی عەجیا: ماستی
مەڕی یان چیرێ؟
توخمە: هی جێرێ.
عەلی عەجیا: هەستە بڕۆ ئەولای
هەستە، هەستە بڕۆ لای.
عەلی عەجیا: ماستی بزنی،
کیژم تەپلۆکەکم لۆ ناینی ئەتو؟
جوان: باشە وا دەچم.
عەلی عەجیا: تەپلۆکەکی بینە کیژم،
عەلی عەجیا: لەوەتی داکتان
عەمری خوای کردیە,
عەلی عەجیا: ئەمن خۆشیم
لە ژیانی خۆم نەدیتیە،
عەلی عەجیا: پەکوف
عەلی عەجیا: چووە کاکم
سینی هینایتە ژۆرێ.
عەلی عەجیا: یەڵە تەپلەی پێناوێ
وەرە لە عاردی کوژاندمەوە دەی.
جوان: هەناوت ڕەش بوو لەگەر جغارەی.
عەلی عەجیا: کچێ کو هەناوم ڕەش نابی،
عەلی عەجیا: کو هەناوم ڕاش نابی
داکتان عەمری خوای کردیە،
عەلی عەجیا: ئەمن خۆشیم لە ژیانی خۆم دیتیە؟
عەلی عەجیا: پاش داکتان؟
عەلی عەجیا: ها ئەنگۆ چتان لۆ من کردییە؟
عەلی عەجیا: داکتان بووبووە خاک
و خۆر لەو مارەی.
عەلی عەجیا: ئەدی.
عەلی عەجیا: لەبەر چڕوچاوەکی وەک
توخمەی مرد عەمرێ خوای کرد.
عەلی عەجیا: ئەدی، توخمەش
لەبۆ من چووە سینی هینا...
عەلی عەجیا: کورە بابە ئەی هاوار
ئەو کۆترانە لادە لێرە.
عەلی عەجیا: کورە کەچەر، سارح
توخمە: بابە،
عەلی عەجیا: کورە قوزەرقورت.
توخمە: ئەوە کوری ساڵحی بە من دەردەکەی؟
عەلی عەجیا: چ؟
توخمە: کۆری ساڵحیە؟
عەلی عەجیا: چییە؟
توخمە: کۆری ساڵحی
بەمە دەردەکەی؟
عەلی عەجیا: دە وەرە پێش،
عەلی عەجیا: ساڵح کۆرێ دەکا؟
توخمە: نا نا دەرێم کۆری
ساڵحی بە مە دەردەکەی؟
عەلی عەجیا: ئە، دەبڕۆ لای بڕۆ لای،
بڕۆ هەتا لێم نەدای،
عەلی عەجیا: هەستە کچێ،
هەستە دارەکم لۆ بینە،
عەلی عەجیا: لە تەنیشتم دانی،
ناوەڵا لێیگەڕێ، لێیگەڕێ،
عەلی عەجیا: با دارم لە
تەنیشت بی نایێتە پێشم.
عەلی عەجیا: لێیگەڕێ.
عەلی عەجیا: ئەدی
عەلی عەجیا: بزانە ئەو کۆترانەی
کو پەرت کردییە،
عەلی عەجیا: معەدەل وەکی هەلی
کۆپتەری لەسەر سەرمانە.
عەلی عەجیا: جوان، کیژم وەختە کۆرەبم لۆ خەوێ،
عەلی عەجیا: هەر دەدەقەک دەنووم دە دەقەک،
عەلی عەجیا: بە ئاگام مەینن ئێ.
جوان: باشە
(دەنگ)
عەلی عەجیا: ئەوە دەرێی بارانە؟
عەلی عەجیا: ئەو بارانە، هەستە
کیژم ئەو سەیوانەی بینە هەستە.
جوان: بابە ئەوە باران نیە،
ئەوە هەرامەیە دیسان.
عەلی عەجیا: هەرامە چییە بابی من؟
جوان: هەرامە، ئەدی هەموو
جارێ لۆخۆت نەرێی هەرامە؟
عەلی عەجیا: ئا هەرامە، ئێ
وەیە ڕاستەکەی هەرامەیە.
جوان: ئەدی ناوە ناوە
لێرە جیقنە ناباری؟
عەلی عەجیا: وەڵاهی وەیە،
ئەرێوەڵا ناوە ناوە
عەلی عەجیا: ماریمە جیقنەی لێدەباری.
جوان: ئەرێوەڵا،
عەلی عەجیا: ئەرێوەڵا،
عەلی عەجیا: چییە کورە،
توخمە: هەوە هەونیە، هەوە، وەڵا هەوە.
عەلی عەجیا: چ؟
توخمە:جلیقە.
عەلی عەجیا: جلیچقە چییە؟
توخمە: جلیچقە.
جلیچقە چییە؟
توخمە: جیچقە.
عەلی عەجیا: کوڕە جیقنەی چ؟
توخمە: هەوە هەو نییە؟
عەلی عەجیا: کورە جیقنە نەبی؟
توخمە: هەوە پرتاندی، پرتاندی.
عەلی عەجیا: کورە بڕۆ لای، کچێ
هەستە زوو بە شتەکی بینە.
عەلی عەجیا: جیقنەی سارحیە دیسان؟
عەلی عەجیا: کورە سارح،
عەلی عەجیا: کچێ زوو بە
مەعیدەم تێکچوو.
عەلی عەجیا: کورە سارح، کەچەر.
عەلی عەجیا: کورە کەچەر
ئەو جیقنانە کێ کردی؟
عەلی عەجیا: کورە کورە توخمە، کورە توخمە
کورە وەرە توخمە، کورە بڕۆ ئەو کۆترانە،
عەلی عەجیا: بدە بەر بەردی لەبۆم
نەهێلی کۆترەک بە ساغی بمینێ.
عەلی عەجیا: کورە ساڵح کەچەر ڕاوەستە لۆم، ئەوە هاتم.
شەعبان: ئەرێ بەخوای دەبی ئەو جارە،
شەعبان: نەسەکی وا بنوسمەوە
زۆر زۆر خۆش بیتن.
ساڵح: شەعبان برام ماندی نەبی،
شەعبان: ئەهلەن بەخێر بێی،
ساڵح: شەعبان، پارە و مارەت پێناوێ؟
شەعبان: ئەمن؟
ساڵح: ئا.
شەعبان: دە فەرموو، کورە ئەتو بەخۆت
بیست دیناری من قەرداری،
شەعبان: بە منیش دەرێی
پارەت پێناوێ،
شەعبان: ناوەڵا هیچم پێناوێ.
ساڵح: برام ئەویدیشت دەدەمەوە.
ساڵح: بە قەرد نیە؟ قەرد
قەردی خواردیە؟
ساڵح: برا برا نیە؟
ساڵح: دەتدەمەوە تەواو.
شەعبان:کورە برام،
شەعبان: ئەوە دەرێ برا برا نیە؟
شەعبان: پێشینیان بەلاش نەیان گۆتیە،
شەعبان: برا برایە بەس بایەعی جودایە، برام ئەدی،
شەعبان: ناوەڵا هیچ پارەم ناوێ،
شەعبان: وازم لێبینە و تەواو.
شەعبان: لۆخۆم با ئەو نەسەی تەواوکەم،
شەعبان: هەتیم ئەتوو دە وازم لێبینە.
ساڵح: ئەتو ئێستا دەزانی
ئەمن لەبەر چی
ساڵح: لەبەر تو دەپارێمەوە؟
شەعبان: ها، برێ.
سارح: کۆترەکم لێ کەتتە
مارێ عەلی عەزیای،
ساڵح: ئەو کۆترەی جاریدی، جیقنەی
لەسەر، لە عاسمانێ بەرداووە،
ساڵح: بە سەری توو کەوت،
لە هەدەفی دابووی.
شەعبان: ناوەڵا، ئەو کۆترەکەی،
شەعبان: ئەوەی جیقنەی لەسەر سەرم کرد؟
ساڵح: ئا ئا ئەو بوو.
شەعبان: بەڕاست ئەوە؟
ساڵح:ئەرێوەڵا ئەوە.
شەعبان: نا نا بەڕاست؟
سالح: ئەرێ بە سەری بابم لە
مارێ عەلی عەزیایە،
ساڵح: یارمەتیەکم دەی بچم بینمەوە.
شەعبان:شەرتبی ئێستا بچمە کنی، پێی برێم ئەو کۆترە
یەکسەر سەری بڕە، نەدەیەوە ساڵحۆکی.
ساڵح: لۆ؟
شەعبان: تەواو.
ساڵح: قسەکی خێر لە دەوی تو نایێتە دەرێ.
شەعبان: کورە دە بڕۆ، هەموو سەرم سوتا
هەندەی جیقنەی لەسەر سەرم بکەن.
ساڵح: ساحێبی ئەو فایلانەمە لۆیێ
هەر کۆترەم چویتە مارەکی.
شەعبان: کورە دەبڕۆ، شرتبی
بچم پێی برێم شەرتبی.
شەعبان: خۆشە لە مارێش نەبن.
عەلی عەجیا: چییە کورە دیسان، چتان
دەوێ، بەس نییە دنیاتان کردیتە جیقنە،
عەلی عەجیا: جیقنە وەکی بارانی دەباری.
شەعبان: چقەیدیە لەبۆ حەدیقەی باشە.
عەلی عەجیا: کورە کو چقەیدیە، ئەتوو
بەس تەمەشا سەر و پۆتاکم بکە،
عەلی عەجیا: تەمەشا سەر و گێلاکم بکە، هەموو
بویتە جیقنە، هەموو جیقنە سپیلکە،
عەلی عەجیا: ئێ کورە بابە
دە ڕەشیلکەکیش بێتە خوارێ.
شەعبان: ئەوە ئەمن دەرمانم داینێ.
ئێ مام حاجی دەزانی چییە،
شەعبان: هاتیمە دوو قسەی بکەین.
عەلی عەجیا: هیچ قسەتان لەگەر من نەمایە،
یان بار دەکەن یان ئەمن بار دەکەم.
عەلی عەجیا: باریش بکەم هەموو
مەسروف عایدینگۆییە.
شەعبان: ئەخەر دەزانی چیە،
ئەوها نابی نا، بە توڕەیی.
عەلی عەجیا: کورە عەیبە، کاکە عەیبە،
خەرک ناوێری دوو دەقە لۆخۆی پارداتەوە،
عەلی عەجیا: لە عەوشەی، جرپ جیقنەکە،
ئەمن نازانم ئەوانە جیقنەیان تەقیە؟
عەلی عەجیا: کوڕە بابە دە بیان بەنە سناعەی،
عەلی عەجیا: کورە دە بیانبەنە کن مام
ڕەشیدی هەر گێچ و گڵانچەکیان لۆ بکا برام.
شەعبان: ئێستا ئەنگۆ مێزتان هەیە مێز؟
عەلی عەجیا: لۆ چیە مێز؟
شەعبان: گۆتم دوو کورسی و مێزەکی
دانێین، گفتوگۆیەکی بکەین.
عەلی عەجیا: کوڕە شفتوگۆ چیە؟
بڕۆ دەی لێرە ڕانەوەستێی بڕۆ،
عەلی عەجیا: وەڵاهی سارحۆکی تەمبێ
دەکەی تەمبێی کە، تەمبێی ناکەی،
عەلی عەجیا: ئەو کۆڵانەی پێ
تەمبێ دەکەم بە جارەکێ.
شەعبان: ئەخەر ئەوە گۆتی کۆترمان
کەتیتە مارێ عەلی دەزیای.
عەلی عرجیا: کۆتر نییە.
شەعبان: دەرێ عەزیا
عەلی عەجیا: هەر نییە کۆتر.
شەعبان: ها؟
عەلی عەجیا: بڕۆ پێی برێ کۆتری
نادەمەوە هەردوو چاویشی دەرێ.
شەعبان: ئەخەر ئەمنیش
هاتیمە گۆتم سەری ببڕە.
عەلی عەجیا: ئەهه، ئەرێوەڵا دەزانی چییە؟
شەعبان: بەس وەکی سەرت بڕی لۆ منی
بنێرەوە بەخۆتان مەخۆن باشە،
عەلی عەجیا: دەزانی چییە، نیوە بە نیوە،
بارەک و قونەجۆرەک لۆتو،
عەلی عەجیا: بارەک و کلکە
جۆرەکیش لۆ من، دە بڕۆ دەی.
شەعبان: دەیەڵە مشکیلە نیە بەس
توخوا سەری ببڕە باشە.
عەلی عەجیا: برێ ئێ،
شەعبان: ها
عەلی عەجیا: ئەتوو زۆر کوڕەکی باشی،
بەس وەڵاهی نازانم ئەو سارحۆکە
عەلی عەجیا: بە کێ چووە.
شەعبان: ئەوە بە من نەچووە.
عەلی عەجیا: ئەتوو دیتیتت
ئەو هەموو جیقنەیەی؟
شەعبان: قەینا ئەوە باشە ئەوە.
عەلی عەجیا: شڵپەی لێوەدێ
کاکە بە حەوشەی دەکەوی،
عەلی عەجیا: وەڵاهی دەرێی
قومبەلە زەرەیە دەتەقیتەوە.
شەعبان: خەمت نەبی ئەمنیش ئەوە لە دەست
ئەو کۆترانە کاکە نازانم کێوە بچم،
شەعبان: لە بازاڕیش ئەو کۆترانە ئەمن دەبینن
نیە، یەکسەر جیقنەکی لەسەر سەرم دەکەن،
شەعبان: لەو هەموو خەرکەی.
عەلی عەجیا: کورە برام ئەنگۆ خۆیینە
جیقنەت،جیقنەت بەسەرسەری دادەکا،
عەلی عەجیا: کورە عەدمتان دەکا. بەس
کاکە ئەخە ئەمن جیرانم، ئەوها نەبی برام.
شەعبان: بەس دەزانی چیە مام حاجی،
لە فکر مەکە سەری ببڕە ئێ.
عەلی عەجیا: کورە هە دەبڕم حەیفت نەکرد.
عەلی عەجیا: ئەوە ئەوەشم تێگەیاندیە،
هەمووی بداتە بەر بەردان،
عەلی عەجیا: یەکەکی بە ساغی نەیەلتەوە.
عەلی عەجیا: بەس قەیدینییە،
لە مارێیە سارحۆک؟
شەعبان: ساڵحۆک؟
عەلی عەجیا: لە مارێیە؟
شەعبان: وابزانم، وابزانم لە مەرێیە،
عەلی عەجیا: دە ڕاوەستە هەنکوە لە بۆی دێم،
شەعبان: نا مێ ئەتوو مێ، مێ تەواو،
ئەمن بەخۆم حەلی دەکەم.
عەلی عەجیا: حەلی دەکەی حەلیکە حەلی
ناکەی بەو خوا...، دەزانی چییە؟
عەلی عەجیا: یەعنی، ها نییە ئەو، مەنتیقەی
پێ تەرک دەکەم بە جارەکێ.
شەعبان: ئا بەس جارەکیدی
عەیبە با جیران لێمان نەگەن.
عەلی عەجیا: چییە وە زبنەیان تەقییە؟
ئەی هاوار، زکچویان هەیە؟
عەلی عەجیا: کورە بابە هەر یەک
دوو حەبی زکچویان بدەنێ.
شەعبان: نا نا ئەتو دەزانی چییە؟
عەیبە با جیران تێنەگەن.
شەعبان: لەبۆ جارەکی دی نیە، دوو کورسی
و مێزەکی بکڕە، لە ژۆرێ گفتوگۆی دەکەین.
عەلی عەجیا: دە بڕۆ دە بڕۆ بڕۆ،
ئەتوش لەوێ باشتر نابێ،
عەلی عەجیا: ئەوەندەیە، ئەوەندەت باشە
کۆتری بەخێو ناکەی، بڕۆ.
شەعبان: لە ڕوت نەرێم خواحافیز.
عەلی عەجیا: سەرچاوم بەخێرچی حاشەحازری.
ساڵح: شەرتبی دەبی هەردوکتان لە خشتەی
ببەم، عەلح عەزیا و شەعبانی برام.
ساڵح: شەعبانی دەبینم دەرێم کوڕم پارە،
دوو عانە، خێرەکم پێبکە.
ساڵح: عەلی عەزیاش دەبینم، دەرێم بزانم
قەت خانییەکی کرێ لەو ناوەی نییە؟
ساڵح: ڕۆرە گۆتم خێرەکم پێناکەی؟
شەعبان: خێر؟ کچێ دە خێرت
پێدەکەم خێرەک چییە.
سالح: ساحێبی دە دوازدە
قەلاجم خێرت دەگاتێ.
شەعبان: ساحیبی دە دوازدە قەلاجی؟
کچێ دادە بڕۆ بڕۆ بەو گەرمایەی،
شەعبان: ئەوە کو ناسوتێی، دە بڕۆ برۆ بڕۆوە
مارێ، عەیبە دەرۆزەی وازلێبینە چییە ئەوە،
شەعبان: مێردەکی بکە لەو حارەی باشترە.
ساڵح: مێرد بەدەست کەس ناکەویتن،
مێرد بە دەست کێ دەکەویتن؟
سالح: مێردت..دە دوازدە مێردم کردییە،
سەری حەموویانم خواردییە.
شەعبان: کورە بزانە کراشی پەڕۆینیشی
لەبەرە، هی لای تەوێلە و ئەولایە،
شەعبان: دەرۆزەش دەکا، بەس ژن کو کراشی
لەبەر دەکا، وەلاهی پێم عەنتیکەیە.
عەلی عەجیا: ها ها چییە؟ ئەوە دیسان مشکیلەی
کۆترییە؟ هەی دەستت نەشکێ ئەرێوەڵا.
ساڵح: سەلام و عەلەیکوم،
عەلی عەجیا: عەلەیکومە سەلام، سەرچاوم.
ساڵح: ئەرێ گۆتم خانییەکی کرێ پێنازانی؟
عەلی عەجیا: خانی کرێ؟
ساڵح: ئا
عەلی عەجیا: وەڵاهی ناوەڵاهی، بەس
ئەمن بە تەمابووم خانیەکەی خۆم بفرۆشم.
ساڵح: ئێ بەقوربانی ئەو دوو
چاوەت بم، بزانم قەت نادەیە من.
عەلی عەجیا: وەڵا ئەوجە زۆر ئەحتیادییە،
حەزدەکەی تەمەشاکە.
ساڵح: ئەرێوەڵا.
عەلی عەجیا: سەرچاوم.
سالح: سەت ڕەحمەت لە داک و بابت.
عەلی عەجیا: سەرچاوم، فەرموو.
سالح: سەت ڕەحمەت لە داک و بابت.
عەلی عەجیا: فەرموو فەرموو،
عەلی عەجیا: مار ماری خۆتە ئەمن ساحێب مار نیمە.
توخمە: های های، ئەوە چییە بابە دیسان؟
عەلی عەجیا: موشتەرییە کوڕم، موشتەرییە.
توخمە: موشتەرییە؟
عەلی عەجیا: ئا
توخمە: ئەدی ئەوە چییە ئەو پرتە پرتە؟
عەلی عەجیا: ئەو پرتە پرتە هیچ
نییە کوڕم، تەمەشا خانی دەکا،
عەلی عەجیا: نابی تێبگا ئەو
خانییە چی هەییە، چێ نییە؟
توخمە: ئێ باشە دەی
عەلی عەجیا: لێدرای هەییە؟
گۆڕانی هەییە؟ ئەدی کو.
توخمە: ئێ
عەلی عەجیا: دەبڕۆ، دە بڕۆ لای.
عەلی عەجیا: بیلا مەعنا حاشە حازری
لە ڕوت نەرێم، ئەوە عاودەستیتی.
سالح: عاودەستە، ئەوە عاودەستە،
عەلی عەجیا: هاشەحازری ئەوەش
کن ئەوەییە، حەمامە.
سالح: حەمامە.
عەلی عەجیا: ئا، ئەوەش مەدبەخە.
عەلی عەجیا: دە با بچینە ژۆرێ،
با بچینە ژۆرێ.
سالح: سەت ڕەحمەت لە داک و بابت.
عەلی عەجیا: ئەجمەعین، لە هەموو لایەکی،
خوا لە مردی حازریان خۆشبی، ڕوت سپی بی.
عەلی عەجیا: بڕۆ بڕۆ تێپەڕە، فەرموو.
سالح: ساحێب فەرموو بی یاڕەبی.
عەلی عەجیا: خۆشبی یاخوا.
سالح: یاڕەبی ساحێب فەرموو بی.
عەلی عەجیا: نێرچیرەک ...،
جوان: ئەوە چییە ئەوە؟
عەلی عەجیا: ها؟
جوان: ئەوە چییە؟
عەلی عەجیا: ئەوە موشتەرییە، موشتەری خانی.
سالح؛ لۆ خانی هاتیمە.
جوان: موشتەری؟
عەلی عەجیا: کا ئەتوو بڕۆ، ئەتوو
بڕۆ بڕەک ئاومان لۆ بینە،
عەلی عەجیا: دواێش پێت دەرێم چمان لۆ لێنێ.
سالح: داکێ داکم.
عەلی عەجیا: ئەوە کیژی ئەو
جیرانەمانە لێرە فەقیرەی،
عەلی عەجیا: جار و بار دێ خاوێنی دەکاتەوە مارێ.
سالح: ئەدی چییە ئەوە؟ ئەوە کۆتر
و مۆتریش بەخێو دەکەی؟
عەلی عەجیا: ئەوە کۆتری سارحی بێقیمەتییە،
سارحەک هەیە لێرە زۆر بێقیمەتە. ئەرێ بەخوای.
عەلی عەجیا: دە فەرموو فەرموو.
سالح: قوربانت بم ساحێب فەرموو بی.
عەلی عەجیا: ئەمن بە قوربانت دەبم، دەبمە
خاک و خۆر جسر، هەر لە سەرم بڕۆ.
سالح: بە قوربانت بم.
عەلی عەجیا: فەرموو فەرموو
عەلی عەجیا: یاخوا بەخێر بێی سەرچاوم.
عەلی عەجیا: جوان بڕەک تاخیر ئاوەکەی
بینە کیژم، کابرا ئیسراحەتەکی بکا ئەوجا.
سالح: ئاوەدان بی یاڕەبی.
عەلی عەجیا: سەرچاوم، بەخێربێی، بەخێربێی.
عەلی عەجیا: ئەوە یەک ببینم
کراشی..، ژن کراشی لەپێ کا،
عەلی عەجیا: بەرێوەڵا ئەوێ ڕۆژێش
دیتم ژنەک لە جادەی باتەی..عەینەن
عەلی عەجیا: پێراوەکی پیاوان ئیتالی
لە پێ بوو، دیارە بویتە مۆدێل.
عەلی عەجیا: بۆنی کراشی چەند خۆشە.
عەلی عەجیا: یاخوا بەخێر بێی.
ساڵح: خۆشبی یاخوا.
عەلی عەجیا: وەڵاهی ئاوەدانت کردەوە.
عەلی عەجیا: ئەمن با بچم بڕەک ڕیعەی
لە خۆم دەم، بۆن جیقنەم لێدێ.
ساڵح: ئێ باشە.
عەلی عەجیا: باشە، ئەوە
عەلی عەجیا: جیقنەی سارحۆکی،
دنیایان خەرا کردییە بە جارەکی.
عەلی عەجیا: کاولی کردییە،
مەنتیقەی هەموو قەزف دەکەن.
عەلی عەجیا: یاخوا بەخێربێی.
ساڵح: خۆشبی یاخوا.
عەلی عەجیا: ئاوەدانت کردەوە.
ساڵح: سەلامەت بی.
عەلی عەجیا: یاخوا بەخێربێی، ئەو کراشانەت
لۆ ...هەر ببە کنە خۆت، لۆ لێرە بی؟
ساڵح: سەلامەت بی.
عەلی عەجیا: سەرچاوم، یاخوا بەخێر بێی.
عەلی عەجیا: هەر بڕەک ڕێعۆکەکی
لەخۆم دەدەم دێم.
ساڵح: ئێ
ساڵح: وەیڕۆ، لەبەر ڕدێنی
هاتبووم، سمێرم لەسەردانا.
ساڵح: بۆن گرمخاوی لێدێ، بۆن جیقنەی
لێدێتن، توشی چ بووم بە قورعان،
ساڵح: توشی مشکیلەی خۆم بووم.
عەلی عەجیا: یاخوا بەخێر بێی.
ساڵح: سەلامەت بی.
عەلی عەجیا: یاخوا بەخێر بێی.
ساڵح: خوشکی گەورەی.
عەلی عەجیا: خۆشبی یاخوا.
ساڵح: سەلامەت بی.
عەلی عەجیا: ئەڵا چ بۆنەکت لەو کراشەی داییە؟
ساڵح: بە قوربانت بم،
عەلی عەجیا: جوان، وەرە کیژم
وەرە جوان. یاخوا بەخێر بێی.
عەلی عەجیا: وەڵا ئاوەدانت کردەوە
ساڵح: خۆشبی یاخوا
سەلامەت بی یاخوا.
عەلی عەجیا: جوان، وەرە بابە،
عەلی عەجیا: شەربەتەکی
شیرن و خۆشمان لۆ لێنێ.
جوان: ئەدی لۆ لەبۆ داکم داوای
شەربەتت نەدەکرد؟ چییە خێرە؟
عەلی عەجیا: کیژم بە ڕەحمەت بی
داکت، هەموو ددانی کلۆر بوو، کلۆر،
عەلی عەجیا: یەعنی شەربەتی بخواردبا،
دەباییە شەش حەفت شەوان،
عەلی عەجیا: لە خەستەخانەی بینوێنم داخیلی
بکەم لەبەر کلۆری ددانی.
عەلی عەجیا: ئەدی، لەبەر هەندێ، عەزیز بوو
لە کنم حەزم نەدەکرد شەربەتی بدەمێ.
ساڵح: عەزیەتی مەکێشە.
عەلی عەجیا: نابی،
عەلی عەجیا: دەبڕۆ کیژم زوبە
شەربەتەکی لێنێ دە بڕۆ.
جوان؛ باشە باش.
عەلی عەجیا: بڕۆ دەی.
ساڵح: هاوار مەکە ناڕەحەت دەبی.
عەلی عەجیا: ئەی یاخوا بەخێر بێی.
ساڵح: خۆشبی یاڕەبی سەلامەت بی.
عەلی عەجیا: ئەوجا لە دو خانی دەگەڕێی؟
ساڵح: ئەرێوەڵا.
عەلی عەجیا: زەحمەت نەبی،
ئەتوو مێردت کردییە؟
ساڵح: کردیتم، یەک دووەک.
عەلی عەجیا: ئە، چ نییە،
یەک دووەک چییە.
ساڵح: ئەرێوەڵاهی، ئەتوو ژنت هەییە؟
عەلی عەجیا: ئەمن ناوەڵا،
مردییە، بێوە مێردم.
ساڵح: بێوە مێردی؟
عەلی عەجیا: ئەرێوەڵا.
ساڵح: ئەوجا دەزانی چییە؟
عەلی عەجیا: کۆلەوارم.
ساڵح: ئەگەر مەجالم بدێی، ئەمن دەتانم لێرە
غورفە خانییەکم هەبی؟ لێرە بمدەیێی؟
عەلی عەجیا: بەسەرچاوم، ئەوجە برێ چی؟
ساڵح: ئێ گیان،
عەلی عەجیا: ئەتوو دەتانی فاڵ و شتی وا بگری؟
ساڵح: فاڵ؟ دەزانم بگرم ئا.
ساڵح: ئەتوو، دەزانی چییە؟
عەلی عەجیا: ئاخ، ئەو هەموو مووە چییە ئەرێ؟
ساڵح: ها؟
عەلی عەجیا: ئەتوو لۆ موسەکی لێنادەی مووس،
ساڵح: وەڵا لەمێژە تراشم نەکردییە.
عەلی عەجیا: ئا، وەیە وەیە ڕاستە،
ئەویش تاقەتی دەوێ وەییە.
عەلی عەجیا: ئەو دەستە نەرمانە.
کچێ جوان زوو بە.
ساڵح: شەربەتەکە...،
عەلی عەجیا: بەخێر بێی.
ساڵح: عەزیەت مەخۆ،
عەزیەت مەخۆ چاوەکەمی.
عەلی عەجیا: دەزانی جییە، خانیت دەوێ،
غورفەت دەوێ هەمووی لە خزمەتتە.
ساڵح: ئەی ڕەحمەت لە داک و بابت.
عەلی عەجیا: پارە لە خزمەتتە.
ساڵح: ئەتو هەر ژنت نەهیناییە یان جاخ کۆری؟
عەلی عەجیا: وەڵاهی ئەمن بیلادی ژنم هینا
بەس ژنەکە عەمرێ خوای کرد.
عەلی عەجیا: بەس وە دیارە خوا
دەرکەکی لە من کردیتەوە.
ساڵح: بەتەمای خوای ئەرێوەڵا ئەگەر پێم
بگیرێتەوە زۆر باشە.
عەلی عەجیا: نا دەگیرێتەوە ئیشاڵا، چ؟ خانی؟
ساڵح: ئەرێ بە قورعان ڕەشەکەییە.
عەلی عەجیا: ڕەشە؟
ساڵح: ئا ڕەشە.
عەلی عەجیا: نا ئیشەڵا سپی دەبی،شەنست
سپی دەبی، وا دیارە خوا دەیکاتە قسمەت.
ساڵح: ئیشەڵا دەیکاتێ سپیەکەش
نێت ڕەشەکە دێ.
ساڵح: وەی مەکە.
عەلی عەجیا: ئەمە گۆتمان کراشەکە هی
پیاوانە، ئەدی لۆ سەعاتەکە هی پیاوانە؟
ساڵح: ئەوە هی مێردی
ڕەحمەتیمە بەجیمایە.
عەلی عەجیا: مارت کاول نەبی ئەی، ئەو هەموو
مووە چییە، موسەکی لێدە موس.
ساڵح: لێدەدەم ئەوجارە نەمزانی
ڕێم دەکەوتە ماری توو.
عەلی عەجیا: دە بزانم تەمەشای
دەموچاوت کەم.
ساڵح: ناوەڵا قدیلکانەم دەبتەوە.
عەلی عەجیا: توخوا.
ساڵح: ناوەڵا
عەلی عەجیا: توخوا کچێ وس لەبەر خاتری من.
عەلی عەجیا: بە قورعان دەرێی،
ئەوە دەرێی توکی پێوە نییە،
ساڵح: مەکە.
عەلی عەجیا: کا بزانم یەک دەقە،
عەلی عەجیا: بە قورعان ئەوە
سەری بە کۆتربازان دەچی.
(هاوارکردن)
ساڵح: ئاوەکەی بدە بابت بخوا.
عەلی عەجیا: ڕاوەستە ئەی بێقیمەت ئەرێوەڵا.
جوان: ها بابە ئاوم هینا.
عەلی عەجیا: ها؟
جوان: ئاوم هینایە.
عەلی عەجیا: کچێ ئاوی چی، کێ گۆتی
ئەتوو ئاوی بینە؟ ئەی عەمرت نەمینێ ئەرێوەڵا.
عەلی عەجیا: کورە توخمە دەرکەی
قەپاتکە کورە، نەهێلی ساڵح بڕوا.
ساڵح: بڕۆ ئەو کۆترەی لۆ خۆت
بینەوە لە بۆ خۆت و بابت.
عەلی عەجیا: کورە وەرە کورە وەختی کۆترییە؟
بێقیمەت ئەرێوەڵا هەنکوە کو بێم بتکوژم.
شەعبان: ها پیرێژن چ قەومایە؟
ساڵح: سەلام و عەلەیکوم.
مەجید: وەی عەلەیکومە سەلام.
ساڵح: مام حاجی کوی؟
مەجید: وەی سەلامەت
بی بەخێربێی، چ بووە؟
ساڵح: خوا بتباتە بەهەشتێ مام حاجی.
مەجید: ئەو شەقە ئیهانە بوو، بەس خۆ داکی
مندارانیش ئەوها لە منی نەدایە،
مەجید: بەس قەینا قەینا مشکیلە نییە دەرمانە.
مەجید: ئەرێ بەڕاست، توخوا ئەو چاوانە ببینم،
ماشەڵا ئەوە کلت لێداییە؟ ئەوێ گۆتم،
مەجید: ئوی ئەو کەپوەی، کلی.
ساڵح: چ عەیبە، عەیبە.
مەجید: کچێ عەیبە نەماییە.
ساڵح: عەیبە.
مەجید: ئەوە چەند جارێ
لە من دەی ئەتوو؟
ساڵح: ئەخەر گۆتم عەیبە.
مەجید: عەیب نییە، گێ مەدێ مە.
ساڵح: نا مەکە، دەمەکە توخوا مەکە،
مەجید: لەبەر ئەو کەپووە لیکنەی.
ساڵح: ئەتوو وەکی عەلی عەجیای جیرانتان
دەتەوێ ئەمن ئیهانە بکەی، مەکا.
مەجید: عەلی عەجیا کێییە؟
شەعبان: ها مام حاجی چ قەوماییە؟
عەلی عەجیا: وەڵا، خۆشیت، خۆشیت.
شەعبان: لە چ دەگەڕێی؟
عەلی عەجیا: وەڵا ئەوە هیچ.
شەعبان: ها؟ پیرێژنەکە؟
عەلی عەجیا: ئا
شەعبان: پیرێژنەکە چووە ئەو مارەی.
عەلی عەجیا: بەڕاست؟
شەعبان: ئا.
شەعبان: هەتیم لە ناو عالەمێش خۆی
چەند ساڵح کردییە پیرەمێرد.
شەعبان: مام حاجی،
عەلی عەجیا: ها؟
شەعبان: حیسابەکی لۆ هەرامەی خەرکی بکە.
عەلی عەجیا: هەرامە چییە کورە بێقیمەت؟
شەعبان: هەرامە هەرامە.
عەلی عەجیا: هەرامە هەرامە.
شەعبان: سەلام لە مام مەجیدیش بکە، برێ
کرێش چیوای نەماییە سەری مانگی.
عەلی عەجیا: کورە بڕۆ کورە با
نەتدەمە بەرکلکە ماسیحان.
ساڵح: هەستە.
مەجید: چ بوو؟
ساڵح: حەیامان چوو.
مەجید: چ بوو؟
ساڵح: حەیامان چوو.
مەجید: چ بوو؟
ساڵح: هەستە.
مەجید: دانیشە، دانیشە ئێستا دێمەوە، نەڕۆی ها.
ساڵح: بڕۆ بڕۆ بۆگەنی بڕۆ.
مەجید: وا هاتم وا هاتم خێر بی ئیشاڵا.
ساڵح: عەلیشم لە خشتە برد و مام حاجیشم
لە خشتە برد، تششش هەردوکیان.
مەجید: ئەو هەرامەییە دەبی کێ بی؟
مەجید: ڕاوەستە وا هاتم، خێربی ئیشاڵا.
(دەنگە دەنگ)
مەجید: کورە ئەوە گیر بووە.
عەلی عەجیا: مام حاجی ئەوە چییە؟
دەرکە لۆ گیردەبی، ئەتو ئەوها
مەجید: کورە ئەوە لۆ گیر بوو، کا بینە
جەمەدانیەکەم بینە، ئەوە هەموو جارێ،
مەجید: ئەوێ ڕۆژێ گۆتم لەحیمی کە، ئەوە هەموو
خەتای ئەوەیە، خەتای ئەو چی پێدەرێن؟
مەجید: لەحیم چییەیە، ئەوە بنەوەی لەحیم کردییە،
لەباتی ئەوەکەم لۆ لەحیم کا.
عەلی عەجیا: مام حاجی قسورم عەفومکە نەمزانی.
مەجید: وەدەزانی پارە بە بەلاش پەیدا دەبی،
پێوەدە کوڕی خۆم پێوەدە.
عەلی عەجیا: کا ئەو بێقیمەتە لێرەییە مام حاجی؟
مەجید: ئەوە لەگەر کێتە بێقیمەت؟ کوڕە نەرێی
بێقیمەت، ئیحتڕامی خۆت بگرە.
مەجید: ئەمە دەزانی چ گەعدەکی خۆشمان هەبوو؟
جەلسەکی خۆشمان هەبوو، لەمەت تیکدا.
عەلی عەجیا: لەگەر کێ؟
مەجید: لەگە کێ؟ لەگە هەرامەی.
عەلی عەجیا: ئەوە هەرامە نییە،
مەجید: کورە کێ؟
عەلی عەجیا: سارح کەچەرە خۆی لە
من لەناو عەبای داناییە.
مەجید: ئەتو بە ڕاستییە؟
عەلی عەجیا: ئەرێ بە قورعان بە ڕاستیمە.
مەجید: دەوەرە با بچینە ژۆرێ.
عەلی عەجیا: ئەو پەندەی بە منیشی کرد.
مەجید: ئەوە بە ڕاستیتە؟
عەلی عەجیا: ئەدی.
مەجید: کورە کو وەییە،
عەلی عەجیا: کا؟ کا چووە کێندەرێ؟
مەجید: ئەوەتە ئەوەتە خۆ درۆیان
ناکەم ئەوەتە هەرامەکەی.
عەلی عەجیا: ئەدی بە خۆی؟
مەجید: بەخۆی؟ ئێ باشە پەنجەرەکان شیشیشی
پێوەییە وەیە یان نا؟ بە کێدا چویتە دەرێ؟
عەلی عەجیا: ئەمن پێم نەگۆتی ئەوە پیرێژن
نیە، ئەوە هەرامەییە، سارحی خۆمانە.
مەجید: وەڵاهی دەشبی.
عەلی عەجیا: ئەدی.
مەجید: باشە ئەوە سەحرباز بووە چ بووە؟
عەلی عەجیا: باشە ئەتوو دنیات دیتییە مام حاجی،
ئەتو دنیات دیتیە، کەعبەت زیارەت کردییە،
عەلی عەجیا: کو بە ئا بەو
پیرێژنەی هەرخەرەتای؟
مەجید: وەڵاهی ئەمن قەت ئەوها نەبوویمە،
ئەوە یەک بە قسەی ئەو هەرامەی بکەم.
عەلی عەجیا: ئەوها؟
مەجید: ئەرێوەڵا.
عەلی عەجیا: ئاخەر نا هەرامەی.
مەجید: کێوە؟ کوڕە خۆ ڕۆیی.
ساڵح: ئەوە لۆ دەنگەکتان نییە، شتەکتان
نییە.یەکەو جارەک برێن،
ساڵح: بەق بەق بوو، بەق
بەق بوو، بەق بەق بوو.
ساڵح: کا کا، کاکە لۆ ئەوها بێدەنگن، لۆ ئەوها
بێدەنگن، ئەنگۆ لۆ ئەوها بێدەنگن ها؟
ساڵح: وەڵاهی ئالیەری تەلەفزیۆنی
عەلی عەجیای، وەی لەنگۆ کردییە،
ساڵح: ورەتان بە یەک جاری ڕوخاییە، نە
هێلکەی دەکەن، نە تەقڵەی لێدەدەن،
ساڵح: هەر جیقنەی گەورە گەورە بە سەری
عەلی عەجیا و ساحێب خانی دادەکەن. ئێ
مەجید: حێشەها، ئەتو وەرە لە دەست ئەو سارحۆکە
کەچەرەی، ئەتو وەرە بڕۆنێ توشی چ بووم،
مەجید: ئەمن دەترسێم ساحیربازیش بی سەحرباز لەو
مەجید: سەربانەی لۆ ئەو سەربانەی دەرێی جوملاستیقە.
مەجید: ئەوێ ڕۆژێ دیتیتم کارتۆنەکی پێییە،
دەرێ وەڵا لە بایەعی دێمەوە،
مەجید: دەرێم ئەوە چی تێدایە؟ دەرێ وەڵا
کۆتری تێداییە، ئێ باشە بابەکەم مانگانە،
مەجید: بایەعی چما بەس برنج و فاسۆی دەداتە مە
چمان داداتێ؟ نەخاستە کۆتریش تەوزیع کا،
مەجید: کو سەری لە منیش شێواندییە ئەو
کەچەرە، وەڵاهی ئەگەر بەبەر دەستم دەکەوی،
مەجید: دەبی هەنجن بە هەنجنی بکەم ئەو کەچەرەی.
عەلی عەجیا: توخمە چی نەینایتەوە مارێ؟
جوان: ناوەڵا بەس گۆتی دەچم کۆتری دەگرم.
عەلی عەجیا: کۆتر؟ گرتیتی؟
جوان: وەڵا نازانم، بەس گوتی دەچم.
عەلی عەجیا: دەریم جوان خەرکیش نییە، جیران و
میرانی کۆتر بازی هەبی باشە جار و بار.
جوان: ئەرێوەڵا باشە
عەلی عەجیا: سێ، چار کۆتران لۆخۆمان لە شیشی دەدەین
جوان: خۆشە، بەتامە.
عەلی عەجیا: ئەدی، توخمە نەهاتتەوە؟
جوان: ئێستا دێتەوە.
عەلی عەجیا: توخمە،
توخمە: هۆ،
عەلی عەجیا: کورە قوزەڵقورت، ئەمن لەو لایە گاس
دەکەم، لەوبەری لێم پەیا دەبی،
عەلی عەجیا: لەو لایە گاس دەکەم لەو، ئەتوو لە کێندەری؟
توخمە: چووم کۆتری بگرم.
عەلی عەجیا: وەرە دانیشە، ئەتو لە سبەینێڕا
دەرچوی لۆ ڕاوەکۆتری چت گرتییە؟
توخمە: سێ کۆترم گرتییە.
عەلی عەجیا: ها؟
توخمە: سێ کۆتر.
عەلی عەجیا: کۆترەکان وەزعیان کوە؟
توخمە: باشە هەموو ڕەقەرەون.
عەلی عەجیا: ئا؟
توخمە: ئا.
عەلی عەجیا: ئێ دە باشە دە هەستە، دە هەستە دوو
کۆتران بینە، با سەری ببڕین لە شیشی بدەین.
توخمە: ئێ
عەلی عەجیا: کۆترەکیش کەچەرکە وەکی سارحە
کەچەری، ڕاست لۆی تێهەردە سەربانی.
توخمە: وەکی ساحێبی ڕاست
دەینە ینەوە سەرێ.
عەلی عەجیا: ئا ئا دە هەستە دەی، هەستە برێ موالیدی
هاتییە، هەستە ئەو مەکینەی ڕدێنم لۆ بینە،
عەلی عەجیا: با سەری کەچەڵ کەم.
جوان: شەحنی نەماییە،
عەلی عەجیا: شەحنی نەماییە؟
مقەسەکەم لۆ بینە.
جوان: مقەسەکە ئەو مڵە خەیاتە
بردیتیان، هێشتا نەیان هینایتەوە.
عەلی عەجیا: هایهووووو موکێشم لۆ بینە.
توخمە: ئۆتا
جوان: موکێشەکە شکاوە.
عەلی عەجیا:کەچەریکە کەچەریکە
دەی دەی دەی دەی دەی ئێ دە بەسە،
عەلی عەجیا: دە هەستە ئەوجا
تێی هەردە سەربانێ.
عەلی عەجیا: ئەگەر گۆتی چییە ئەوە، برێ ئەوە موالیدی
هاتییە، با بستە فرقەی یەکی عەسکەری.
عەلی عەجیا: لەوێندەرێ خزمەت بکا، هەستە دەی
ئەتوش ئەو کۆتر و مۆترانەم لۆ بینە با سەر ببڕم.
عەلی عەجیا: هەستە، با لە شیشی دەم.
عەلی عەجیا: توخمە،
ساڵح: هەتا ساحێبی ئەو کاریتەیە بم، ئەو
ئالیارە تەلەفزیۆنە ببم، ئەو ئەلی عەجیایە بم،
سالح: یەک کۆتری من تەقڵەی لێنادا، وەڵاهی
پێشتر لەناو هەورێ تەقڵەیان لێدەدا.
ساڵح: ئێستا لە بستەکی تەقڵەی
لیناداتن، مارت خرا نەبی.
(دەنگ)
عەلی عەجیا: توخمە،
توخمە: ها؟
عەلی عەجیا: بە ملمان داهات
مەتخەلەکیش بکڕین دەزانی،
توخمە: ئەرێوەڵا.
عەلی عەجیا: عەیبە ئەوە جیرانن هەنکوە کابرا
دەرێ دوو سێ ڕۆژ جارەک ناێن
عەلی عەجیا: پێنج شەش
کۆتران ببەن، وەنییە؟
توخمە: وایە،
عەلی عەجیا: ئەدی کو،
چت گۆت جوان؟
جوان: وەلا هیچم نەگۆت، ئەوە
گوناحە ئەو کۆترە
جوان: بۆ وای لێدەکەن؟ بۆ ئیشەکی
ناکەن خوا پیی خۆشبی.
عەلی عەجیا: لۆ گوناحە خوا
حەڵاڵی کردییە عاااای.
توخمە: بابە،
جوان: ئێ گوناحە بۆ وای لێدەکەی؟
عەلی عەجیا: لۆ گوناحە لۆ؟
توخمە: بابە ئەوە دەزانی قادرمەک
لێرەیە، قادرمەکیش لێرە بکە.
عەلی عەجیا: ئێ
توخمە: چونکە کۆریتەکە لێرە نزیکە، تەقڵەکی
لێدا، دەچم بە دزی کۆترەکان دەینم و
توخمە: لێرە لە شیشی دەدەین.
عەلی عەجیا: کورە وەڵاهی عەفیە،
ئەوە یەکبزانم توخمە زێڕە.
توخمە: ئا.
عەلی عەجیا: ئەدی.
توخمە: ساڵح بۆنکە ساڵح.
عەلی عەجیا: بۆنکە کورە بۆنکە، بێقیمەت، کەچەڵ دەزانی
ئەوجە چییە؟ هەر گوڕی بووە بەو ئەخیرەی.
توخمە: ئا
عەلی عەجیا: دەزانی؟
توخمە: حەمە گوڕی.
عەلی عەجیا: ئەدی.
عەلی عەجیا: لە چاوی سارحی.
عەلی عەجیا: ئەوجا دوایێ بڕۆ خەبەرەکی ئەوەش بدە،
مام مەجیدی ساعێب خانی برێ بابم گۆتی،
عەلی عەجیا: با بێ بارە
کۆترەکی بخوا.
توخمە: ئێ.
عەلی عەجیا: ماری
خۆخێمان لەکنە باشە،
توخمە: باش.
عەلی عەجیا: برێ ماری بەلاشە، ئەی بۆنی
چەند خۆشە، ئا، هەنکوە گەڕەک شێت دەبی
عەلی عەجیا: دەرێن مارێ عەلی عەجیای
ئەوەیان هەیە، ناوی چییە؟
توخمە: ئووو، چەند خۆشە.
عەلی عەجیا: تکەیان هەییە.
عەلی عەجیا: هەستە بزانە کێییە، هەستە
بزانە کێییە زووبە، هەستە بزانە کێییە؟
توخمە: فەرموو.
شەعبان: لە مارێنە وەنێە؟
توخمە: ئا
عەلی عەجیا: خۆشە بۆنی؟
جوان: ئا خۆشە بەڵام گوناحە.
شەعبان: سەلام و عەلەیکوم.
عەلی عەجیا: سەرچاوم
شەعبان: گێم لە بۆنەکی بوو لە عەوشەی، گۆتم
عەیبە دیارە شتەکی سۆر دەکەنەوە،
شەعبان: مارێ عەلی عەجیای.
عەلی عەجیا: ئا ئەوە کۆتری سۆر دەکەینەوە.
شەعبان: گۆتم با بچم ئەمنیش بەژداریان بکەم.
عەلی عەجیا: وەرە دانیشە وەرە سەرچاوم بەخێربێی،
ئەوە هەموو لە چاوی سارحی براتە.
شەعبان: ئەوە لەمێژە سۆر دەکەنەوە؟
عەلی عەجیا: ئەرێوەڵا تەقریبەن دوو سێ دەقە دەبی.
شەعبان: ئەوە چییە مارەوەدان؟
مریشکە کۆترە چییە ئەوە؟
عەلی عەجیا: کوڕە کۆترە کۆتر.
شەعبان: ئا.
عەلی عەجیا: ئەدی، ئەوجا برێ چ؟
هەن چیڕە مار وێرانەی هەر نابرژێ.
شەعبان: ئەخەر تامەکە لە هەندێیە.
عەلی عەجیا: ئەرێ توخمە؟ کۆترەکەیدیت چ لێکرد؟
توخمە: ئەوە لە ناو قەفەزییە.
عەلی عەجیا: دە هەستە
لۆی تێهەردە هەستە.
شەعبان: لۆ ئەویش سۆرنەکەینەوە؟
عەیبە گوناحە با ئەویش سۆرکەینەوە.
عەلی عەجیا: بە کەلک نایێ ئەخەر ئەوە ئەتکە پێی دەکەم،
هەتا پێی برێم ئەوە کۆتریشم کەچەر کردی،
عەلی عەجیا: دە پیاویشی دەنگێ دەکەی،
ئەدی ئەوە ئەتکە پێی دەکەم ئەتک،
عەلی عەجیا: با بزانی ئەمن عەلی عەجیامە بە
تەواوی, چت گۆت جوان بابە؟
شەعبان: ئەوجا لۆ لۆخۆتان کۆتر بە ساوارتان
نەکرد لێنانێن، کۆتر بە شلە ساوار حەیاتە.
عەلی عەجیا: کورە کێم هەیە لۆم لێنێ
ئیللا جوانە، فەقیرەی هیچ نازانی.
شەعبان: کوشتت کوشتت هەندی
ئەو سەر و ئەوسەری پێبکەی.
عەلی عەجیا: نا برژێ چی
لێبکەم نا برژێ کاکە.
شەعبان: کاکە مرد ئەوە ئەوها نابی ئەوە.
عەلی عەجیا: هەن چیڕە نازانم چی لێبکەم، ئەوە چی
دایتێ ئەو گۆشتە ئەوها چیڕ بووە؟
توخمە: کورە هات سارحۆک.
عەلی عەجیا: تێهەردە، ئەوها،
ساڵح: تەمەشا تەمەشا چیان لێهاتیە،
ئەها ئەوە کۆترەکەی بردبوو.
ساڵح: ئەرێ ئەوە، ئەوە چییە؟ کورە ئەو کۆترە
لۆ ئەسڵەح بووە، کورە بە قورعان
ساڵح: هەبی و نەبی ئیشی ئەو بێقیمەتەییە، بەو
قورعانە ئەو بێ قیمەتە ئەسڵەحی کردییە
ساڵح: چما جیرانەتی ئەوهاییە؟ ها؟
ساڵح: کورە بێ قیمەتئەو کۆترەت لۆ ئەسلەح کردییە؟
عەلی عەجیا: کورە ئاگات لەبە دەوت
بی کورە، نەرێی بێقیمەت ها،
عەلی عەجیا: ئەو کۆترە
ئەسڵەح کرایە تەواو و بڕا.
ساڵح: مەعنا ئەتو وەت لێهات بوویە
ئەو نەوعە قەلە کۆتری من سەربڕی،
ساڵح: سەری ئەسڵەح کەی؟ ئەوە چیە سۆردەکەیەوە؟
عەلی عەجیا: ها؟
ساڵح: ئەوە چییە سۆر دەکەیەوە؟
عەلی عەجیا: ئەوە مریشکی سینییە.
ساڵح: مریشکی سینییە؟
عەلی عەجیا: ئا
ساڵح: بە چ بزانم مریشکی سینییە ئەوە؟
عەلی عەجیا: ئەوەتە توکەکەی لە ناو بالیفێیە.
ساڵح: کا بە چ قەناعەت بکەم
توکی لە ناو بالیفییە؟
عەلی عەجیا: هەنکوە فشە فشی مەکە، بە ئەمری ئامری
مەعەسکەری کەچەر کرا و سێ ڕۆژیش قەتع جیقنە.
ساڵح: لۆ دیارە عەلی عەجیا شار بێ حاکم
و میرە، ئەتو وەت لێهاتیە کۆتری
ساڵح: سارحۆکی کەچەر بکەی و لە شیشی بدەی؟
ئێستا عیلاجت دەکەم هەی بێقیمەت.
ساڵح: عەلی عەجیا ئەتو لەسەر باس و فیتی خۆتی؟
عەلی عەجیا: کورە دە بڕۆ لای بڕۆ با نێمە سەربانی.
ساڵح: ها بگرەوە بزانم چ دەکەی؟ ها،
عەلی عەجیا: کورە،
عەلی عەجیا: ئەوە زەحمەت
نەبی ویلەکەشمان لۆ باوی.
ساڵح: ئێستا ویلەکەشت لۆ
دەهاوێم، ئێستا وا دەچم.
عەلی عەجیا: ئێ ئەگەر زەحمەت نەبی
چوپەکی زیادیشتان نییە؟
ساڵح: کورە هەتیم ئەتو شتەکی گەلەک جوانی،
تەمەشا خۆت کردییە دەرێی ئەفلام کارتۆنی
ساڵح: هەستە لەوێ هەستە هەستە، شەعبان ئەوە
ئەتو چ دەکەی لە مەرێ عەلی عەجیا؟
شەعبان: دە ڕاوە با ئەو شتە
سۆربیتەوە بیخۆین، ئایی
ساڵح: ئێستا وا من عیلاجتان دەکەم، وا سوڕامەوە.
عەلی عەجیا: دە فشە فش، شەبعان بە ئاقرم
قەوماندی بە قورعان، هەستە کچێ هەستە
عەلی عەجیا: پەرتەی لێبکەن هەستە، کورە هەستە
وازی لێبینە شتەکی لە خۆت بکە.
شەعبان: کورە چ نییە ن مارەوادان، ئێستا سۆر
دەبتەوە دەخۆین مشکیلە نیە ن بەسیتە.
عەلی عەجیا: کورە ئەخە بووە
شەڕ کاکە بووە شەڕ بڕۆ.
شەعبان: کورە وەرە وەر،
ئەوە کۆترەکە نەسوتا؟
شەعبان: سوتا، سوتا.
عەلی عەجیا: بینە خوارێ بینە خوارێ، بیهینە خوارێ،
نا دانێ سەرەتا شەڕەکەی دەکەین.
شەعبان: ئەدی چییە با بە جارەکێ
جوان بسوتێ وەنیە؟
عەلی عەجیا: ئەوە چ پیاوەکە لەگەرە من....
شەعبان: کورە عەیبە عەیب مام حاجی.
ساڵح: ئەوە چ نەوعە پیاوەکە عەلی عەجیا
بویتە ئەوە کۆتری من دەخواتن ها؟
شەعبان: مام حاجی، عەیبە ئەوها
تەفاهومتان هەبی کو دەبی ئەوها.
عەلی عەجیا: کورە ئەتو خۆت دیتییە دەرێی
مەیمونی عقوبە درای کەچەر یان کردی؟
ساڵح: کورە مەیمون ئەرێوەڵا دەرێی قلینە غازی
بیقیمەت ئەرێوەڵا، کو کۆتری من دەخۆی.
عەلی عەجیا: کا دەوەرا لای
شەعبان وەرە لای، وەرە لای.
ساڵح: وەرە لای وەرە لای.
شەعبان: کورە سەبر.
عەلی عەجیا: دوایە خراپ
لیت دەدەم ها.
ساڵح: ئەتو خراپ لێمدەدەی؟
شەعبان: وەزع ئەوها بڕوا ئەنگۆ لەو
بەینەی ئەمن دەکوژن ها.
عەلی عەجیا: تازە دوو کۆترم
دەرخواردی برات داییە.
شەعبان: ئەدی.
ساڵح: ئەوجا براشم هەر لای توە لۆیێ،
ڕاوەستە لەو لای ئەتوو،
(شەڕکردن)
عەلی عەجیا: بێقیمەت، بێقیمەت لە من دەدەی؟
محەمەد: بابەکەم عەیبە، جیرانەتیە وەرە، عەیبە.
عەلی عەجیا: ئەوە لەبەر خاتری تو نەبا پێم نیشان
دەدا سەلکە پەنیرەک چەند کیلۆ ماستە.
محەمەد: وەرە بابەکەم وەرە ژورێ عەیبە.
شەعبان: وەرە گەمەدانیەکەت ببەوە.
شەعبان: کۆترەکەی دیش سۆرکەنەوە وا هاتم.
شەعبان: کورە وەرە مام حاجی وەرە گەمەدانیەکەت
ببەوە، گەمەدانیەکەت وا لێرە کەتیە.
شەعبان: ئەدی، ئەو خوتورمەیە چییە لە دەستی من.
هەتیم ئەو نەوعە کۆتە بازە بووی
شەعبان: فشە فشت دەکرد؟ وەرە
کراشەکەت ببەوە وەرە دەی.
محەمەد: کاکی خۆم ئەتو برا گەورەی ئەو کوڕەی
وەرە با بچین نسحەتەکیان بکەین بابچین....
محەمەد: ئەوها نابی ئەو جیرانیەتیە، ئەو شەڕ و
هەرا و پێکدادانە عەیبە حەیاتان چوو.
شەعبان: کاک محەمەد بەخوای نا، نە سارحۆک
بە گێی من دەکاتن، نە مام حاجی
شەعبان: عەلی دەعیا، دەعبا،
دەعبایە عەزیایە چییە،
محەمەد: ئێ ئێ دەزانم دەی.
شەعبان: ئەرێ بەخوای یەکەکیان بە گیم ناکەن
محەمەد: ئێ نابێ نا ئێمە دەبێ بچین
لەگەڵیان دابنیشین،
محەمەد: تەفاهومەکیان پێبکەین، عەیبە جیرانەتیە،
ئەوانە بوونە فلیمی ئەو گەڕەکەی،
محەمەد: زۆر عەیبە بەڕاستی شتەکی جوان نییە،
ئەمەشیان ئیزعاج کردییە.
شەعبان: وەڵا ئەوها بروا خەڵک
چیدی ناستە سینەمای،
محەمەد: ئێ دە وەرە
کاکی من وەرە برۆین.
شەعبان: دێ تەمەشامان دەکا.
محەمەد: وەرە وەرە کابرا لە کێندە رە با بچین
نسحەتەکی بکەین کاکی من ئەوها نابی.
شەعبان: گەمەدانییەکەشی
نەبردەوە مام حاجی.
محەمەد: وەرە لی گەڕێ ئەمە د
ەبەینەوە وەرە بابە وەرە.
ساڵح: بە شەڕەفم عەلی عەجیای هەر دەکوژم،
ساڵح: عەلی عەجیا بووە ئەو نەوعە قەلە بێتن
دەرکە لە من بگری لەسە حاری خۆشم؟
شەعبان: کورە هەتیم عەیبە لەبۆت، تازە
دوو کۆترم خواردییە لە مارێیان.
محەمەد: وەرە کاکی خۆم وەرە دانیشە چاوەکەم.
ساڵح: وەرە کورە فشە فش، خەرکیش برای تۆییە،
لە مارێ عەلی حەجیایی دانیشتبووی،
ساڵح: کۆتری منت دەخوارد؟
محەمەد: ئەتو ڕاوەستە برام وا نابێت،
ئەخەر جیرانەتیە عەیبە،
محەمەد: وەرە دانیشە با دوو قسەی
بکەین، با ئیمە لێک تێبگەین.
ساڵح: بە نەعلەت بی کاک محەمەد،
عەفو بە نەعلەت بی شەیتان.
محەمەد: ئەتو دەزانی چیە؟ گوێت لە من بی کاکی
خۆم، ئەوها نابێ ئەوە جیرانەتییە،
محەمەد: ئێوە جیرانی یەکن، ئەمن ریش سپی ئەو
مەنتیقەمە، ئەوجا ئەگەر لە ئیشەکی وا
محەمەد: تەداخول نەکەم ئەدی لە چ تەداخولکەم.
ئێوە باشە بۆچی وا هار بوون؟
محەمەد: ئێوە بۆ یەقەی یەکتان گرتووە؟
شەعبان: کا جارێ هەندەک
هێوەڕیوو، هێوەڕیوو.
ساڵح: هێوەڕیوو؟
شەعبان: ئا دەی هێوەڕیو، ئێ ئەوها نابی
مەمانکە سینەمەی مەیمونی، دیتیتت؟
شەعبان: ئەو خەرکە هەموو
هاتیتە تەمەشامان؟
ساڵح: لۆ کاکە ئەتو چ عەیبت
نیە لەگەر عەلی عەجیای،
ساڵح: لەگە عەلی عەجیای دانەنیشتبووی
کۆتری منت لە شیش دابوو.
شەعبان: دەزانی چەند بەتام
بوو بێ توو ناخۆش.
ساڵح: ئەدی.
محەمەد: کاکی من، ئەمن بەحوکمی ئەوەی ریش سپی
ئەو مەنتیقەمە، ئیحتڕامم دەگری ئەوە باشە،
محەمەد: ئیحتڕامم ناگری، بە حەیاتی تێکەلی ئیشی
توو نابمەوە، ئێ بەڕاستی بەڕاستی واش نابێ
محەمەد: ئەو گەڕەکەتان شێواندووە، تێکتان داوە
هەموو ڕۆژێ ئەو شەڕ و هەرایە عەیبە.
محەمەد: کاکی خۆم ئێستا تۆ بۆ ناچیەوە
سەر ئیشەکەی جارانت؟
ساڵح: چاوەکەم کاک محەمەد،
محەمەد: تەپڵەکەی لێدە.
ساڵح: کاک محەمەد کۆتری من لیچقەی
دەکا، عەلی عەجیا چ ئیشی بە منە؟
محەمەد: کاکی من واز لە کۆترەکانت بێنە
بابەکەم بڕۆوە سەر ئیشەکەی جارانت،
محەمەد: تەپڵەکەی لێدەیەوە شەریف ترە.
ساڵح: تەپڵ؟
محەمەد: ئا، ئا تەپڵ.
ساڵح: وەلاهی خۆ ئیشەکی باشە کاک محەمەد،
وەبزانم لەگە عەلی عەجیا و لەگە شەعبانە
ساڵح: کەچەری برام و لەگەر ساحب خانی
خۆمان مام حاجی لەگەر جەنابت،
ساڵح: بچم دەست بە ئیشی فەنیات بکەم.
محەمەد: ئێ دە بابەکەم ئەمەش ئەوەمان
دەوێ لە تۆ چاوەکەم.
ساڵح: بە شەرەفت وەختیتی ئەوە؟
عەلی عەزیا: چ بووە؟
ساڵح: هەوای هاتتە خوارێ پەنچەر بووە.
عەلی عەزیا: دیسان پەنچەرە؟
ساڵح: ئەرێ بە سەری توو.
عەلی عەزیا: وەکی گوجیلەی ئیهمالی کە،
فڕێیدە ئەوبەری، دەستدە تەپڵەکەی، دەی.
ساڵح: ئەو باشترە.
عەلی عەزیا: ئەوێ ڕۆژێ پەنچەرمان نەکرد؟
ساڵح: هەموو ڕۆژێ جارەک ئەوهای لێ دێ،
هەموو حەفتەک دیتە خوارێ.
مەجید: ئەرێ کاک عەلی؟
عەلی عەزیا: ها؟
مەجید: ئەوێ ئەوێ دەبینی ئەوێ؟
عەلی عەزیا: ئێ.
مەجید: ها ئەوێ ئەوێ ها
ها ئەوی ئەولای دانیشتییە،
عەلی عەزیا: دەزانم دەزانم.
مەجید: ئا دیتیتت؟ چاکت دیتییە وەنیە؟
عەلی عەزیا: ئەوی کراسەکی لەبەرە سپییە.
مەجید: ئا ئا، ئەوە، ئەوە، ئەوە ئەمنی کوشتیە ئەوە،
کرێی دوو مانگی خانی نەدایتە من، ئەرێ بەخوای.
عەلی عەزیا: ئا کرێچیت بووە؟
مەجید: ئا ئەمن دەچم دەیهینمەوە دێمەوە.
عەلی عەزیا: با حەفلە خەڵاس بی،
ساڵح؛ عەیبە حەیامان دەچی بابە
با حەفلەکە خڵاس بیتن،
محەمەد: ئەوە بزانە تەواوە؟
عەلی عەزیا: فیت لەسە گردەکەیە.
محەمەد: دەستی پێدابێنم؟
عەلی عەزیا: ئا یەکسەر فشەی
لێوە بینە، ئێ زۆر باشە.
توخمە: ( نا ڕوون )
ساڵح: بینە،
ساڵح: ئەوە باشە.
عەلی عەزیا: زۆر باشە،
(نا ڕوون)
عەلی عەزیا: دەزانی چییە، جارێ هیچ نەبووە
خەرکەکە بە مۆڕی تەمەشامان دەکا لۆ؟
عەلی عەزیا: هەنکوە بیمە خوارێ پێنج،
شەش فیشەکان بدەمە بەرێ؟
مەجید: ئەتو کاک عەلی لێگەڕێ لێ ئەمن
با بچم چینەکی لەوەی دەم،
محەمەد: ئەرێ برام ڕاوەستە ئەمە لەبۆ حەفلەی هاتینە
یان لەبۆ شەڕ و هەرای هاتینە؟
(نا ڕوون)
عەلی عەزیا: دەزانی چییە؟
عەلی عەزیا: دوایێ گیرفانی بگەڕێ،
بزانە پارە و مارەی تێدا نییە؟
ساڵح: باش.
عەلی عەزیا: ئێ دە باشە، کورسیشمان
نییە، لەسەر چ دانیشین؟
ساڵح: مشکیلە نییە،
مەجید: عەفوو.
عەلی عەجیا: کاکە بە پێوە ڕادەوەستین.
عەلی عەجیا: دەست پێبکەن کاکە دەست پێبکەن،
عەلی عەجیا: توخمە لەبەرت کردییە؟
ساڵح: لەبەریتی.
عەلی عەجیا: لەبەرتە؟
توخمە: ئا.
عەلی عەجیا: دە وەرە پێش،
وەرە، وەرە پێش، وەرە پێش،
عەلی عەجیا: چ چوییە ئاخیری
سڕەی ڕاوەستای.
عەلی عەجیا: لموزت لاویای کە، لەمەی مەکە.
عەلی عەزیا: چییە ئەوە؟
عەلی عەجیا: دەزانی تێلی لێگی پساییە
هی من؟ بە تاکەکەی بینمەوە؟
ساڵح: بە تاکەکەی بینە.
عەلی عەجیا: یاڵە بە تاک دەبی،
نە شاز، نە کم.
ساڵح؛ یەک، دوو، سێ.
(چەپڵە لێدان)
عەلی عەجیا: توخمە؟
توخمە: ها؟
عەلی عەجیا: ئەوە ئەوێ ڕۆژێ، لۆ بەدووی ئەوەی
کەتی کوڕە؟ بە دووی حاجی مەجیدی؟
توخمە: ماجید کێییە؟
عەلی عەجیا: کورە مەجیدی
ساحێب خانیمان، هەتیم.
توخمە: مەجید،
عەلی عەجیا: بەدووی کەتی، گۆتیتت....
توخمە: جەمەدانی گەورە؟
عەلی عەجیا:کورە ئا ئا، بە دووی کەتی،
گۆتت حاجی کونجی، لێدە برنجی.
عەلی عەجیا: چییە ئەوە مەسەلە؟
توخمە: تەبەقە برنجی؟
عەلی عەجیا: کورە هەتیم ئەرێوەڵا،
ئەخە ئەوە ساحێب خانیە،
عەلی عەجیا: سبەی دوەی، شوتەکی تەڕمان
تێهەردەدا و ڕاس فڕێمان دەداتە دەرێ.
توخمە: ئەوجا چ بکەم.
عەلی عەجیا: دە فەرموو، بزانە
ئەو ئەولادەی ئەمن هەیتم.
عەلی عەجیا: هەستە، بڕۆ
پاکەتەکم لۆ بینە، هەستە.
توخمە: ج پاکەتەک؟
عەلی عەجیا: کورە ئەو پاکەت..،
ئەو سندان کوشتییە،
عەلی عەجیا: هەموو جار ناخۆم
ئەمن؟ دە هەستە دەی.
توخمە: کێهان؟
عەلی عەجیا: دە ئەوجە وەرە لۆ،
کورو برێ جغارە.
توخمە: جغارە؟
عەلی عەجیا: ئا، دە بڕۆ دەی.
توخمە: ئێ چسوانم چ جغارەک،
عەلی عەجیا: کورە برێ جغارەی
وەکی ئەو نەوعەی بابم دەخوا.
توخمە: ئێ.
عەلی عەجیا: دە بڕۆ دەی.
عەلی عەجیا: جوان بابە، مەوزوعەک
هەییە، حەز دەکەم پێت برێم.
عەلی عەجیا: بەخۆت دەزانی باب و داک
هەتا سەر لۆ کەس نامینێ وەییە یان نا؟
عەلی عەجیا: ئەوە لۆیێ توخمەشم دەرکرد،
هەتا ئاگای لە مەوزوعی نەبی.
عەلی عەجیا: ئەمن دەرێم سبەی دوویتکە ئەتوو
گەورە دەبی دەچییە ڕێی خۆت وەییە یان نا؟
عەلی عەجیا: مەعنای ئەمن
پێویستیم بە پیرێژنەکی نابی؟
عەلی عەجیا: جلکەکم لۆ بشوا، شلە
ساوارەکم لۆ لێبنێ، وەییە یان نا؟
عەلی عەجیا: ها؟
جوان: نا،
عەلی عەجیا: نا، کوو نا؟
عەلی عەجیا: ئەدی کوو؟ قابیلە کەس هەییە بە تەنی بژی؟
عەلی عەجیا: ئەوجا چ دەریی ئەتوو؟
جوان: وەڵاهی یەک کەس بێتەوە ئەو ماڵەی،
ئەمن لێرە دەنانیشم، دەچمە ماڵێ خاڵم.
عەلی عەجیا: نا نا پێی ناوێ نا، هیچ پێی
ناوێ، پیرێژنم ناوێ بابی بابم.
عەلی عەجیا: دە هەستە خیندنی
خۆت بکە، هەستە.
عەلی عەجیا: هەستە، ئەوە زگتان بە
بابتان ناسوتێ ئەوە دوو، سی ساڵە.
عەلی عەجیا: برێ بابم دەنوی، ئەو
هاتو هاوارەی مەکەن لە سەربانێ.
عەلی عەجیا: کورە هەی بێقیمەت ئەرێوەڵا،
دیسان ئەو کۆترەییە، کورە سارح کەچەری...
مەجید: ئەوە چییە؟
مەجید: ئەوە چ بوو؟ کورە ساڵحۆک،
کورە ساڵحۆک،
مەجید: ئەمن خانیم دایتە توو
یان عاردت دایتە کۆتران؟
مەجید: کورە وەڵاهی ساڵحۆک
بەس لەبۆ من ڕاوەستی،
مەجید: کورە وەڵا قەسف دەستی پێکرد،
وەبزانم قەسفە، نا نا جیقنە نییە قەسفە.
مەجید: کورە، کورە قەسفی چی،
ئەوە جیقنەی کۆترییە،
مەجید: ئەوە لۆ ئەوها لینجە لینج؟
کورە خۆ ئەمن قەلبەکم نەما.
مەجید؛ سالۆ خۆت لەبۆ من ڕاگرە، ئەمن
خانیم دایتە توو نیان دایتە کۆتران؟
مەجید: ڕاوەستە لەبۆم.
مەجید: هەی نەبیەوە ئیشاڵا،
مەجید: بەس بزانم ساڵح
کەچەر خۆت لە کێ ناییە؟
مەجید: ئەمن، ئەمنی بە هیلاک داییە لەگەر
کۆتران، بەس بە بەر دەستم کەوی،
مەجید: بزانم چی لێدەکەم، ڕاوەستە،
ڕاوەستە لە کێی؟
مەجید: ئەوە چییە؟
عەلی عەجیا: ئەوە چییە؟ چڕو
چاوت چی لێ هاتییە؟
مەجید: وەڵا نازانم، ئەوە...
عەلی عەجیا: کاکە جیقنەی ئەو زەلامەییە.
مەجید: ئەوە بە ڕاستیتە؟
عەلی عەجیا: ئەدی کو، حەیا و ناموسمان
چووە، ئەوە چڕوچاوە؟
عەلی عەجیا: ئەمن ئێستا ئەوها دەچمە
بەردەمی شکایەتی لێدەکەم.
مەجید: ناینۆکت پێنییە؟
عەلی عەجیا: کورە نەینۆکی لۆچییە، ئەوە دەموچاوی
خۆم لە دەموچاوی توو دەبینم برایەکەم.
مەجید: کا دە بەرمبدە، بەرمبدە
با بچم بیکوژم، بەرمبدە.
عەلی عەجیا: ڕاوە ڕا ئەوها نابی،
با بچینە مەرکەزی مەرکەز،
عەلی عەجیا: ناوەڵا، با بچین برەک
لێیدەین ئەوجا بچینە مەرکەزی.
عەلی عەجیا: لێیدەن،
عەلی عەجیا: بەس چڕوچاوی خۆت مەسڕەوە،
با لە مەرکەزی مەلەفە کاکە هەموو
عەلی عەجیا: ڕۆژێ ئەمە بە جیقنان قەزف دەکرێین.
مەجید: یەعنی، قەسفی..، ئەوجا هی من، قەسفی
دەزانی بە سرییە بوو دەهاتە خوارێ.
عەلی عەجیا: مام مەجید،
مەجید: ها؟
عەلی عەجیا: پێت دەرێم ئەوەی دەرکە
لە خانی، بە کەلکی کرێچیایەتی نایێ، ئەدی.
عەلی عەجیا: ئەدی.
مەجید: باژۆ،
عەلی عەجیا: کێوە؟
مەجید: لێیدە.
عەلی عەجیا: بڕۆ دەی.
مەجید: ڕاوەستە عەلی عەجیا.
عەلی عەجیا: پێی برێ با بێتە دەرێ،
شەعبان: خێرە؟
عەلی عەجیا: نابینی چڕوچاومان تەفنیش کراییە؟
مەجید: بابە کێی ئەتوو، وەختی ئەو قسانە نییە،
عەلی عەجیا: کا، لە کێندەرێییە؟
شەعبان: دەزانی چییە؟ بەخوای
مەجالە هەتا داڵغەی لێداییە،
شەعبان: بڕۆن لۆخۆتان تیر و
پڕی لێدەن، ئەرێ بەخوای.
عەلی عەجیا: بەڕاست؟ دە وەرە با بڕۆین.
شەعبان: فەرموو.
مەجید: سالە کۆترباز خۆت بگرە هاتم،
مەجید: کا لە کێندەرە؟
عەلی عەجیا: کورە کاکە ئەمن بەس، بەس
بزانم جیقنەی وەی لۆ وا سیکۆتینە؟
عەلی عەجیا: کورە هەموو، هەموو دەموچاوی منت دیتییە؟ هەموو ئەوەیە،
عەلی عەجیا: جیقنە سپیلکەی گرتییە.
مەجید: کورە هی توو، هی توو باشە، ئەدی
هی من دەبی جیقنە چی گردتبی؟ ڕەشیلکە؟
عەلی عەجیا: هی تووڕەشیلکەییە، ملەوەنلیکەییە، نازانم چییە وەڵا.
مەجید: ئەوها،
عەلی عەجیا: وەڵاهی لەبەر خاتری
شەبعانی نەبی نییە، هەموو قەلبی...،
عەلی عەجیا: بەس وەڵاهی شەعبان،
هەر کوەکی بی لێی دەدەم ئەوجارە،
شەعبان: لێیدە، لێیدە،
عەلی عەجیا: لێیدەم؟
شەعبان: بەشکم ئاقڵ دەبی.
عەلی عەجیا: هەی برا،
ساڵح: یا حەزرەتی غەوز هاوارە، ئەوە چبوو؟
عەلی عەجیا: هەیش، چەند دەترسێ،
عەلی عەجیا: ئەوە تۆرەی ئەو جیقنانەیە دەکەینەوە.
ساڵح: کورە جیقنەی چ، شەرم و حەیاتان بە خۆ
نییە؟ ئەنگۆ دەرێی ئیشی سپیکاری دەکەن ئەوە.
عەلی عەجیا: مام مەجید،
مەجید: بەرێ،
عەلی عەجیا: دەریکە لە خانی.
مەجید: ئەها ساڵح کەچەڵ،
ساڵح: بەرێ،
مەجید: تەعەملم نەما ساڵح کەچەر، کۆترەکانت
قەسفەکی ئەوهایان کردینە ها،
مەجید: تەمەشای دەم و چاوت کردیمە؟
ساڵح: ئەوە کۆتری من بە حەیاتی
جیقنە سپیلکەی کردییە؟
ساڵح: ئەوە شەرم و حەیات
بەخۆت نییە ئەتوو؟
ساڵح: بەو سمێرە سپیەی
هاتی ئەو زەلامەت لە من هانداییە،
مەجید: لۆ قەردارم دەکەییەوە؟
عەلی عەجیا: هەنکوە خانی..، هەنکوە
لە خانی دەریکە و تەواو بڕا.
مەجید: ئا، دەزانی چییە؟
ساڵح: ئەوە لۆ دەرمکا کاک عەلی عەجیا؟
مەجید: وەڵا پولەکت پێوەدەنێم.
شەعبان: لە نیوچەوانی تووەوە،
بە جیقنە بووینەوە خزم.
عەلی عەجیا: ئەدی کوو بوینەوە خزم ئەفەندی،
شەعبان: هەردووکیان دەموچاویان بە جیقنەییە،
ساڵح: ئەوجا بە تەمای چنە ئێستا؟
عەلی عەجیا: بەتەمای ئەوەینە هەموو قەلبت
بشکێنین، ئەوجا خانییەکەت لێ...،
(شەڕکردن)
شەعبان: مام حاجی عەیبە عەیب،
محەمەد: ئێ باشە...،
مەجید: ئەوجا ئەوە عەیبەی دەزانی؟
محەمەد: باشە ئیوە، بۆ ئەو ئیشە هەڵیدایەوە
دیسان، ئەدی حەلمان نەکرد؟
(نا ڕوون)
محەمەد: چاوەکەم ، چاوەکەم ڕاوەستە، دانیشە بابەکەم،
ساڵح: وەڵاهی لەبەر خاتری ئەو کاک محەمەدەی...،
محەمەد: دانیشە کاکە دانیشە، وەرە بابەکەم دانیشە وەرە،
مەجید: لەکنە وەی دانەنیشم،
محەمەد: نا کاکی من پێکتان دەینینەوە. وەرە دانیشە.
عەلی عەجیا: ئەتوو لەبەر خاتری
مام محەمەدی، عەیبە.
محەمەد: ئەمە ئەدی بۆچی ڕیش سپی
ئەو مەنتیقەینە، دانیشن بابی من.
ساڵح: هەر لەبەر خاتری کاک محەمەدی،
محەمەد: ئەرێ باشە...،
عەلی عەجیا: مام محەمەد چاوەکەم...،
شەعبان: بەس هەندەک هێوەڕیوون، هێوەڕیووون.
ساڵح: هێوەڕیوون،
عەلی عەجیا: ئا، هێوەڕیوون.
ساڵح: ئەوە شەرم و حەیات
بەخۆت نییە ئەوە حاجی....،
عەلی عەجیا: دە وزبە، وزبە، بەسە وزبە، بەس
لەبەر خاتری مام محەمەدی قسەی ناکەم ها،
عەلی عەجیا: مام محەمەد چاوەکەم، خەرک بە
خزم تێکەر دەبی، خەرک بە ژن تێکەر دەبی،
عەلی عەجیا: ئەمە بە جیقنە بوینەوە خزم.
محەمەد: پیاوی چاک بن ئەمە...،
عەلی عەجیا: بە جیقنە تێکەر بووینەوە.
محەمەد: ئەمە تازەمان کێشەک....، پێش نیو
سەعات لەمەو پێش کێشەکمان حل کرد،
محەمەد؛ ئێ باشە بۆ دیسان هەڵیدایەوە؟
ساڵح: نازانم، لە کاک عەلی عەزیای بپرسە،
چووە ساعێب خانی لە من هانداییە.
عەلی عەجیا: مام محەمەد چاوەکەم، ئەوە چڕو
چاوی پیاوانە؟ ئەوە چڕو چاوی بەشەرانە؟
محەمەد؛ نە بابەکەم ئەوها نابێ،
عەلی عەجیا: بە سرێج بە سرێج جیقنە لۆمان.
محەمەد: نابێ ئاوها بێ
عەلی عەجیا: فەرموو،
محەمەد: کاکی من،
عەلی عەجیا: دەموچاوی مام مەجیدت دیتییە؟
مەجید: مام مەمعە، ئەتووش قسان دەکەی،
خودا دەزانی نە سبەینان خەوم هەییە،
مەجید: نە نیوڕانان، نە ئێواران، ئەخر ئەوە
قەسفی کۆتران دەستی پێکردییە چاوەکەم،
مەجید: خانیم دایتە کۆتران
یان دایتمە بەشەری؟
ساڵح: داو و لچت بسڕەوە،
دەو و لچت بسڕەوە.
مەجید: نایوێ، پەڕۆکی دا دەستم، ئەو
جەمەدانییەکەم پیس مەکەن.
محەمەد: کاک ساڵح، ئەتوو بۆ واز
لەو کۆترانە ناهێنی چاوەکەم،
ساڵح: کاکە، ئەمن لەسەر دەستی کاک
محەمەدی واز لە کۆتربازی دەینم،
ساڵح: بکە خاتری خوا و پیغەمبەر کاک
عەلی عەزیا خۆ مارەکەی بار ناکەم.
محەمەد: ئێستا کاکی من ئەتوو بۆخۆت،
بۆخۆت دەزانی چتلێهاتییە؟
محەمەد: دەزانی چت لێ بەسەرهاتییە؟
محەمەد: بزانە لاو گەڕەکەی کەسەک
مەرحەبییەکاتان دەکا؟
محەمەد: کەسەک دێتە ماڵەکەتان
چاییەکی بخواتەوە؟
محەمەد: هەموو سەبەبەکەش، هەمووی بوتیە
ئەو کۆتر و ئەم شەڕ و هەرا و ئاژاوەییە،
محەمەد: هەموو بویتە کۆترەکانی توو، ئێستا
کاکی خۆم تۆ بۆ واز لەو کۆترانە ناهینی؟
ساڵح؛ سەبەب کۆتر نییە، سەبەب
عەلی عەزیاییە، واز لە من ناهینی،
ساڵح: ئەو ساحێب خانیەی لە گژە من ئەوها کردییە.
عەلی عەجیا: مام محەمەد چاوەکەم،
ئەتوو نەسیحەتی کێ دەکەی؟ ئەدی.
محەمەد: ئۆ هۆ، ئینجا باشە
ئێستا ئێمە چیمان گوت تازە،
ساڵح؛ کورە مام محەمەد،
کۆترەکی حەمە...،
محەمەد: ئەتوو، ئەمە وا نسحەتی تۆ دەکەین
واز لە کۆترەکان بێنی کاکی خۆم.
عەلی عەجیا: ئەخر دەزانی مشکیلە چییە؟
هەوکوە ئەوە هەر دەریدەکا لە خانی،
عەلی عەجیا: هیچ مەجالی تێدا نییە.
شەعبان: ئەدی ئەمن؟ کاکە حیسابەکی لۆ
منیش بکەن ئەمە کو بچینە دەرێ،
شەعبان: ئەدی ئەمن لە کێ دانیشم؟
مەجید: جەمەعات، کاک معەمەد، جەماعەت
عەلی عەزیا، کاک شەعبان،
مەجید: لەسە دەستینگۆ ئەگە ببیتە پیاو،
واز لە کۆتربازی بینی،
مەجید: شەرتبی ئەمنیش لەسەر دەستینگۆ عەفوی
دەکەم و کرێی مانگەکیشم لێ ناوێ.
مەجید: دەی قسەکی خراپ
دەکەم کاکە جەماعەت؟
شەعبان: ناوەڵا،
ساڵح: دە شەرتبی لە شەرتێ خودای،
ئەمنیش لەسەر دەستینگۆ، برێ ئێ،
ساڵح: واز لە کۆتر بازی دەینم و مارێ عالەم
و جیرانان ئیزعاج ناکەم جارەکی دی،
ساڵح: ئەوە هەموو کۆترەکانم....،