ئەوانە ٥ ژمارەی سەرەتای زنجیرەی ژمارەکانن. دەتوانیت بزانیت دواتر چی دێت؟ لێرەدا بیوەستێنە ئەگەر دەتەوێت بزانیت، وەڵامی :٣ وەڵامی:٢ وەڵامی:١ لێرەدا شێوازێکمان هەیە، بەڵام ڕەنگە ئەو جۆری شێوازە نەبێت کە بیری لێ دەکەیتەوە. دوبارە سەیری زنجیرەی ژمارەکان بکەوەو بە دەنگی بەرزەوە بیخوێنەوە. ئێستا، سەیری ژمارەی دواتر بکە لە زنجیرەکەدا. ٣،١،٢،٢،١،١. دووبارە بیوەستێنەوە ئەگەر ئارەزوو دەکەیت زیاتر بیربکەیتەوە. وه‌ڵامی:٣ وه‌ڵامی:٢ وه‌ڵامی:١ ئەمە وەک ئەوە ناسراوە به‌ ناوی زنجیرەی شێوە و وتن. جیاواز لە ژمارەیەکی زۆری زنجیرەکان، ئەمە پشت نابەستێت بە خاسیەتە بیرکاریەکان لە ژمارەکان خۆیان، بەڵکو پشت بە هێماکانیان دەبه‌ستێت. لەلای چەپەوە دەست پێ بکە لە سەرەتای ژمارەوە. ئێستا، بزانە چەند جار بە دوای یەک دووبارە بۆتەوە بە پێی ناوی ڕەنوسەکە خۆی. دواتر بەردەوام بە لەسەر ڕەنوسەکەی دواتر و دووبارەی بکەوە تاوەکو دەگەیتە کۆتایی. کەواتە ژمارە ١ دەخوێنرێتەوە بە ''یەک یەک'' بەهەمان ڕێگە نوسراوە و ئێمە دەنوسین یازدە. بە دڵنیاییەوە، وەک بەشێک لەم زنجیرەیە، لە ڕاستیدا ژمارە یازدە نییە، بەڵام ٢ جار، کە ئێمە دواتر بە ٢ ١ دەینوسین. ئەو ژمارەیە دواتر دەخوێنرێتەوە بە ١ ٢ ١ ١، کە ئێمە پێویستە بەم شێوەیە بیخوێنینەوە یەک یەک، یەک دوو،دوو یەک، و هیتر. ئەم جۆری زنجیرانە یەکەم جار لە لایەن بیرکاریزان جۆن کۆنوەیەوە شیکراوەتەوە، بەوەش ناسراوە کە هەندێک خاسیەتی سەرنجڕاکێشی هەیە. بۆ نموونە، بە ژمارە ٢٢ دەست پێ دەکەین، چەمەرە بێسنورەکان و یێڵدەکان لە ٢ ٢یدا بەڵام ئەگەر لەگەڵ هەر ژمارەیەکی تر لێکی بدەیت، لە هەندێک ڕێگەی تایبەتەوە زنجیرەکە گەشە دەکات. ئەوەت بیرنەچێت کە ژمارەکانی ڕەنوسەکە بەردەوام دەبێت لە بەرز بوونەوە، بەرزبونەوەکە نە بە هەڕەمەکی نە بە هێڵی دەبێت. لە ڕاستیدا، ئەگەر بە بێسنوری زنجیرەکە درێژ بکەیتەوە، شێوازێک دەردەکەوێت. تێکڕاکە لە نێوان ڕێژەی ڕەنوسەکاندایە لە ناو ٢ خانەدا وردە وردە بە ژمارەیەکی تاک دەگەن کە بە کۆ نمرەی نەگۆڕ ناسراوە. ئەمە یەکسانە بە ژمارە بچوکەکانی ١.٣، واتای ئەوەیە کە ڕێژەی ڕەنوسەکان بە ڕێژەی لە ٣٠% بەرز دەبێتەوە لەگەڵ هەر هەنگاوێک لە زنجیرەکەدا. ئەی دەربارەی ژمارەکان چی؟ ئەوە وادەکات زیاتر سەرنج ڕاکێش بێت. جگە لە دووبارە کردنەوەی زنجیرەی ٢٢، هەر زنجیرەیەکی شیاو وردە وردە کەم دەبێتەوە سەر زنجیرەیەک ڕەنوسی ڕون و ئاشکرا. گرنگ نییە کە ئەم زنجیرانە چی پێشان دەدەن، هەر یەکێکیان بە شێوەیەکی گشت و نەشکاو دەردەکەون لە هەر کاتێکدا کە بێت. کۆنوه‌ی ٩٢ دانەیان دەناسێتەوە، هەموویان تەنها پێکهاتون لە ڕەنوسەکانی ١،٢ و ٣، هەروەها لەگەڵ ٢ بەشی زیاتر دەتوانیت کۆتایی بە جیاوازیەکان بهێنیت بەهەر ژمارەیەک لە ٤ یان زیاتر. گرنگ نییە چ ژمارەیەک لەگەڵ زنجیرەکە لێک دەدرێت، لە کۆتایدا،تەنها پێک دێت لەم کۆمەڵانە، لەگەڵ ڕەنوسەکانی ژمارە ٤ یان زیاتر تەنها لە کۆتای بەشە زیادکراوەکەدا دەردەکەوێت، ئەگەر هەر چۆنێک بێت. دوای بوون بە مەتەڵێکی ڕێکو ڕەوان، زنجیرەی شێوە و وتن هەندێك ڕێکخستنی کردەییان ماوە. بۆ نموونە، (کردنەوەی زانیاریەکان بەیەک کۆد)، پەستانی داتا کە یەکجار بەکار هاتووە بۆ نیشانەکانی تەلەفزیۆن وهێڵەکانی دیجیتاڵ، پشتی بەهەمان هزرو بیر بەستووە. سەرجەمی کاتەکان قەبارەی داتا دووبارە دەبێتەوە لەگەڵ کۆدەکە تۆمارکراوە وەک قەبارەی داتاکە خۆی زنجیرەکانی وەک ئەمانە نمونەیەکی باشە بۆ زانینی ئەوەی کە ژمارەکان و هێماکانیتر چۆن دەتوانن ماناکان دوو ئەوندەی خۆیان لێ بکەن.