1 00:00:00,000 --> 00:00:03,857 زمانەکان تەنھا بە شێوەیەکی سروشتی نامرن. 2 00:00:04,706 --> 00:00:07,777 خەڵکی واز لە زمانی دایکیان دەھێنن چونکە زۆریان لێ دەکرێت. 3 00:00:08,651 --> 00:00:10,851 زۆرجار، فشارەكە سياسيیە. 4 00:00:11,048 --> 00:00:13,177 لە ١٨٩٢، 5 00:00:13,201 --> 00:00:14,323 جەنەڕاڵ پرات 6 00:00:15,471 --> 00:00:17,979 گووتی کە کوشتنی کلتووری دانیشتوانە ڕەسەنەکان 7 00:00:18,003 --> 00:00:20,891 تاکە شوێنگرەوەیە بۆ کوشتنی دانیشتووە ڕەسەنەکان 8 00:00:21,863 --> 00:00:24,545 ئەو گوتی، "ھیندییەکە بکوژە،" "بەڵام مرۆڤەکە بپارێزە." 9 00:00:25,688 --> 00:00:28,908 و تا ١٩٧٨، حکومەت ئەوەی ئەنجامدا کە، 10 00:00:28,932 --> 00:00:32,187 منداڵە ڕەسەنەکانی لە خێزانەکانیان دابڕاند 11 00:00:32,211 --> 00:00:35,707 و زۆریان لێکرا بۆ چوونە خوێندنگەی دەرەکی کە لەوێ ناوی ئینگلیزییان لێ دانرا 12 00:00:35,731 --> 00:00:38,154 و سزا دەدران لەسەر قسەکردن بە زمانی خۆیان. 13 00:00:38,750 --> 00:00:41,832 و توانەوەیان لەم کەلتورە شێوازێک بوو لە کۆمەڵکوژی. 14 00:00:44,029 --> 00:00:46,457 لە ئەمڕۆدا حەوت ھەزار زمان زیندوو هەن، 15 00:00:46,481 --> 00:00:48,933 بەڵام کەمێکیان لەلایەن حکومەتەکەیان دانیان پێدانراوە 16 00:00:48,957 --> 00:00:50,291 یان لەسەرھێڵ پشتگیری دەکرێن. 17 00:00:50,919 --> 00:00:53,474 بۆیە بۆ خەڵکی زۆربەی زۆری کلتوورەکان، 18 00:00:53,498 --> 00:00:56,498 جیهانگیری وەک گۆشەگیری دێتەبەرچاو. 19 00:00:56,919 --> 00:01:00,452 واتا واز ھێنان لە زمانی خۆت بۆ زمانی کەسێکیتر. 20 00:01:00,890 --> 00:01:02,711 و ئەگەر ھیچ شتێک نەگۆڕا، 21 00:01:02,735 --> 00:01:07,009 لە ٨٠ ساڵی داهاتوودا، دەکرێ نزیکەی ٣٠٠٠ زمان ون بن. 22 00:01:08,244 --> 00:01:09,844 بەڵام شتەکان دەگۆڕێن. 23 00:01:10,347 --> 00:01:11,593 لە سەرانسەری جیھان، 24 00:01:11,617 --> 00:01:14,188 خەڵکی زمانی باووباپیرانیان زیندوو دەکەنەوە 25 00:01:14,212 --> 00:01:16,212 و کلتووری خۆیان بنیاد دەنێنەوە. 26 00:01:17,268 --> 00:01:18,799 ئەوەندەی ئێمە بەزانین، 27 00:01:18,823 --> 00:01:23,410 زیندووکردنەوەی زمان لە ١٨٠٠ دەستی پێکرد لە کاتی ھەستانەوەی دژە سامییەکان، 28 00:01:23,434 --> 00:01:26,561 کۆمەڵگە جولەکەکان سەیری زمانی باووباپیرانیان کرد، زمانی عیبری، 29 00:01:26,585 --> 00:01:28,815 وەکو ڕێگەیەکی زیندوو کردنەوەی کلتووری. 30 00:01:30,173 --> 00:01:32,641 و ھەرچەندە بۆ زیاتر لە ١٠٠٠ ساڵ دەنگی نەما، 31 00:01:32,665 --> 00:01:36,013 لە پەرتووکی ئاینی جولەکە و فەلسەفەدا زۆر باش پارێزرابوو. 32 00:01:36,569 --> 00:01:39,672 بۆیە چالاکوانە جولەکەکان خوێندیان و فێری منداڵەکانیان کرد، 33 00:01:39,696 --> 00:01:43,140 بەخێوکردنی یەکەم قسەکەرە خۆییەکان لە ناو ١٠٠ وەچەدا. 34 00:01:44,204 --> 00:01:47,759 ئەمڕۆ، ئەمە زمانی دایکی پێنج ملیۆن جولەکەیە. 35 00:01:47,783 --> 00:01:49,537 و بە لایەنی کەمەوە بۆ من، 36 00:01:49,561 --> 00:01:53,434 وەک جوولەکەیەکی ونی تواوە لە ناو کەلتوری ئینگلیزی، 37 00:01:53,458 --> 00:01:55,950 کۆڵەکەیەکی سەروەری کلتوورییە. 38 00:01:57,315 --> 00:01:59,617 دوای دوو هەزار ساڵ، 39 00:01:59,641 --> 00:02:00,841 ئێمە هێشتا لێرەین. 40 00:02:02,657 --> 00:02:04,069 ئێستا، تا ئەم دواییانە، 41 00:02:04,093 --> 00:02:06,580 دووبارە ڕاپەڕاندنەوەی زمانی عیبری شتێکی سەیر بوو. 42 00:02:06,604 --> 00:02:09,239 کەم زمان ھێندەی زمانەکەی ئێمە بە باشی پارێزراون، 43 00:02:09,263 --> 00:02:11,017 و دروستکردنی ئیسرائیل، 44 00:02:11,041 --> 00:02:13,675 یەکەم دەوڵەتی جولەکە لە سەرووی ١٠٠٠ ساڵەوە، 45 00:02:13,699 --> 00:02:16,366 بواری بۆ بەکارھێنانی ڕۆژانەی زمانی عیبری ڕەخساند. 46 00:02:17,188 --> 00:02:20,522 بە شێوەیەکیتر، زۆربەی کلتوورەکان چانسێکیان پێنەدرا. 47 00:02:20,546 --> 00:02:22,709 (ڤیدیۆ) ئێوارە باش، من ئێلیزابێثم 48 00:02:22,733 --> 00:02:25,149 و من خەڵکی کۆڕن واڵم. 49 00:02:25,173 --> 00:02:26,329 ئەوە زمانی کۆڕنی بوو، 50 00:02:26,353 --> 00:02:28,338 زمانی باووباپیرانی کۆڕن واڵ، 51 00:02:28,362 --> 00:02:31,822 کە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی تەکنیکی وڵاتێکە لە ئینگلتەرای باشوور. 52 00:02:32,641 --> 00:02:35,984 لە ١٩٠٠، چالاکوانانی کۆڕنی بۆ کلتووری خۆیان جەنگان. 53 00:02:36,739 --> 00:02:39,048 زمانەکە بۆ زیاتر لە ١٠٠ ساڵ دەنگی نەما, 54 00:02:39,072 --> 00:02:42,651 بەڵام پەرتووک و شانۆی کۆنیان بەکارھێنا بۆ فێرکردنی منداڵەکانیان. 55 00:02:43,239 --> 00:02:45,776 ھەرچۆنێک بێت، ئەم وەچە نوێیەی قسەکەرانی زمانی کۆڕنی 56 00:02:45,800 --> 00:02:47,283 بە درێژای کۆڕن واڵ دابەشکران 57 00:02:47,307 --> 00:02:49,841 و زمانەکە بە ئازادی بەکار نەدەھات. 58 00:02:50,538 --> 00:02:53,887 لە ١٩٩٠، زمانی کۆڕنی زیندوکرایەوە، 59 00:02:53,911 --> 00:02:55,444 بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. 60 00:02:56,839 --> 00:03:01,251 دواتر، لە سەرەتایی ٢٠٠٠ەکان، قسەکەرانی لەسەر هێڵی ئینتەرنێت یەکتریان دۆزیەوە 61 00:03:01,275 --> 00:03:05,236 گفتوگۆی سەرهێڵیان گواستەوە بۆ قسەکردنی ڕۆژانە. 62 00:03:05,934 --> 00:03:08,618 لەوێ، بۆنەیی هەفتانە و مانگانەکانیان ڕێکدەخست 63 00:03:08,642 --> 00:03:11,418 دەیانتوانی کۆببنەوە و لە ناو خەڵکی قسە بکەن. 64 00:03:12,005 --> 00:03:14,799 ئەمڕۆ، ھەندێ خوێندنگە زمانی کۆڕنی فێر دەکەن. 65 00:03:15,117 --> 00:03:17,268 زمانی هێمایی کۆرنی هەیە، 66 00:03:17,292 --> 00:03:18,720 ڕیکلامی بازرگانی ئایسکرێم هەیە، 67 00:03:18,744 --> 00:03:21,021 ویکیپێدیا، و هەتا میمەکانیش. 68 00:03:22,252 --> 00:03:24,466 (پێکەنین) 69 00:03:25,815 --> 00:03:29,761 (پێکەنین) 70 00:03:30,393 --> 00:03:32,520 و جارێکی تر لەگەڵ سەلامەتی زمانەکەیان, 71 00:03:32,544 --> 00:03:34,893 خەڵکی کۆڕن واڵ تێگەشتنی خۆیان پاراست 72 00:03:34,917 --> 00:03:38,448 وەکو نەتەوەیەکی سێڵتی بە درێژایی ئێرلەندا، سکۆتلەندا و وەیڵس. 73 00:03:38,782 --> 00:03:41,370 هەوڵی توانەوە لە کەلتوری ئینگلیزییان تێکشکاند. 74 00:03:41,394 --> 00:03:43,760 و گوتیان ، "ئێمە وڵاتێک نین لە ئینگلتەرا. 75 00:03:43,784 --> 00:03:45,760 ئێمە خەڵکێکین خاوەن مافین. 76 00:03:45,784 --> 00:03:47,184 و ھێشتا لێرەین." 77 00:03:47,648 --> 00:03:49,117 و ئەوان بە تەنھا نین. 78 00:03:49,141 --> 00:03:53,878 ھۆزی تونیکا-بیلۆکسی لویزیانا زمانی باوو باپیرانیان زیندوو دەکەنەوە. 79 00:03:53,902 --> 00:03:55,863 (ڤیدیۆ) من ناوم تییانایە. 80 00:03:55,887 --> 00:03:59,323 ھاوڕێکانم، بە "زریانی ھێمن" بانگم دەکەن. 81 00:03:59,706 --> 00:04:01,706 ئەمە لە ١٩٨٠کان دەستی پێ کرد، 82 00:04:01,730 --> 00:04:03,611 کاتێک دۆنا پیێریت و خێزانەکەی 83 00:04:03,635 --> 00:04:06,229 دەستیان بە گەشت کردن کرد بۆ باتن ڕووژ و نیو ئۆڕلانس 84 00:04:06,253 --> 00:04:10,241 بۆ لەبەرگرتنەوەی ئەو فەرھەنگە کۆنەکانی ناو ئەرشیفی زانکۆ. 85 00:04:10,717 --> 00:04:13,281 ئامانجەکە بۆ خوێندنی تونیکا بوو 86 00:04:13,305 --> 00:04:16,662 و بۆ فێرکردنی منداڵەکان و بڵاوکردنەوەی بوو لەگەڵ کۆمەڵگە. 87 00:04:17,051 --> 00:04:20,757 ئەمڕۆ، ئەوان ڕابەرایەتی ژیانەوەی تونیکا دەکەن. 88 00:04:21,355 --> 00:04:26,387 لە ٢٠١٤ەوە، نزیکەی ١٠٠ قسەکەر لە پۆلەکان وانە دەخوێنن، 89 00:04:26,411 --> 00:04:28,879 و بە گوێرەی ھەژمارێکی دانیشتوانی ٢٠١٧، 90 00:04:28,903 --> 00:04:31,537 ٣٢ قسەکەری زمان ڕەوان، 91 00:04:31,561 --> 00:04:34,371 ھەندێک لەوان، وەکو ئێلیزابێثی خوشکی دۆنا، 92 00:04:34,395 --> 00:04:36,276 تونیکا فێری منداڵەکانیان دەکەن. 93 00:04:36,300 --> 00:04:38,361 ئەو قسەکەرە نوێیانە ناوەڕۆک دروست دەکەن. 94 00:04:38,385 --> 00:04:40,866 ڤیدیۆی فەیسبووک و ھەروەھا میمەکان. 95 00:04:40,890 --> 00:04:42,724 (پێکەنین) 96 00:04:44,180 --> 00:04:45,545 (پێکەنین) 97 00:04:46,999 --> 00:04:48,588 (پێکەنین) 98 00:04:49,166 --> 00:04:50,436 و تا زیاتر بڵاو بکەنەوە، 99 00:04:50,460 --> 00:04:53,237 زیاتر ئیلھام دەبەخشن بە خەڵکی تونیکا بۆ ئەوەی بەشدار بن. 100 00:04:53,666 --> 00:04:58,053 لەم دواییانە، ئەندامی ھۆزێک کە لە تێکساس دەژی لە فەیسبووک بۆ ئێلیزابێثی نووسی، 101 00:04:58,077 --> 00:05:00,611 دەیپرسی چۆن بڵێم "خویە ڕەحم بەم زەوییە بکە." 102 00:05:01,593 --> 00:05:03,418 ئەوە بۆ ھێمای گۆڕەپانێک بوو، 103 00:05:03,442 --> 00:05:06,442 بەمە دەیتوانی ئەوە پیشانی دراوسێکانی بدات کە کلتوورەکەی زیندووە 104 00:05:06,512 --> 00:05:07,715 و ڕزگار دەبێت. 105 00:05:08,514 --> 00:05:10,537 ئێستا، زمانی عیبری، کۆڕنی، تونیکا 106 00:05:10,561 --> 00:05:15,345 سێ نمونەن لە شەپۆلی خەباتی زمانی ھەر کیشوەرێک. 107 00:05:15,649 --> 00:05:18,610 و ئەگەر ئەوان قسەکەری جێریایی دەربەندی دوورگەکان بن، 108 00:05:18,634 --> 00:05:22,887 یان قسەکەری زمانی ھێمای کینی لە نایرۆبی بن، 109 00:05:22,911 --> 00:05:26,220 ھەموو کۆمەڵگەکان ئیش بۆ پاراستن و چاککردنەوەی زمانێک دەکەن 110 00:05:26,244 --> 00:05:29,124 بە شێوەیەکی گشتی یەک شتیان ھەیە: میدیا، 111 00:05:29,148 --> 00:05:31,416 بەمە زمانەکەیان دەکرێ بڵاو بکرێتەوە و فێر بکرێت. 112 00:05:31,936 --> 00:05:34,031 و کە ئینتەرنێت گەشە دەکات، 113 00:05:34,055 --> 00:05:36,274 ڕێگە و داھێنانی میدیا فراوان دەکات، 114 00:05:37,586 --> 00:05:40,657 ڕێگەخۆشکردن بۆ پاراستن و زیندووکردنەوەی زمانی باووباپیران 115 00:05:40,681 --> 00:05:42,615 ئێستا زیاتر لە ھەموو کاتێک گونجاوترە. 116 00:05:43,600 --> 00:05:45,996 کەواتە زمانی باووباپیرانی تۆ چییە؟ 117 00:05:46,020 --> 00:05:49,139 ھی من عیبری، ییدی، ھەنگاری، ئێرلەندی و سکۆتلەندی، 118 00:05:49,163 --> 00:05:51,282 لەگەڵ ئەوەشدا من بە ئینگلیزی گەورە بووم. 119 00:05:51,854 --> 00:05:55,508 و لە بەختی باشی من، ھەر یەکێک لەو زمانانە لەسەر ھێڵ بوونی ھەیە. 120 00:05:55,532 --> 00:05:58,246 بەتایبەت عیبری -- لە ئایفۆنەکەمدا دام بەزاندووە، 121 00:05:58,270 --> 00:06:00,087 و پشتگیری کراوە لەلایەن وەرگێڕانی گوگڵ، 122 00:06:00,111 --> 00:06:01,711 ھەتا ڕاستکردنەوەی خۆکارانەشی ھەیە. 123 00:06:02,024 --> 00:06:04,990 و کاتێک زمانەکەت بەم شێوە فراوانە پشتگیری نەکرا، 124 00:06:05,014 --> 00:06:06,565 ھانتان دەدەم بۆ ئەوەی بیپشکنن، 125 00:06:06,589 --> 00:06:10,700 ،چونکە شانسەکان بریتین لە، کەسێک، شوێنێک کە لەسەر ھێڵ دەستی پێی کردووە. 126 00:06:10,700 --> 00:06:16,671 چاککردنەوەی زمانەکەت و لە ئامێز گرتنی کلتوورەکەت 127 00:06:16,695 --> 00:06:20,536 ڕێگەیەکی بەھێزە بۆ ئەوەی ببی بە خۆت لە سەردەمی جیھانگەری، 128 00:06:20,560 --> 00:06:23,881 چونکە وەک لەو دواییانەدا فێربووم کە بەزمانی عیبری بڵێم، 129 00:06:23,905 --> 00:06:26,714 "'nḥnw 'dyyn k'n" -- 130 00:06:26,738 --> 00:06:28,055 ئێمە ھێشتا لێرەین. 131 00:06:28,524 --> 00:06:29,675 سوپاس. 132 00:06:29,699 --> 00:06:33,722 (چەپڵەلێدان)