WEBVTT 00:00:00.000 --> 00:00:03.857 زمانەکان تەنھا بە شێوەیەکی سروشتی نامرن. 00:00:04.706 --> 00:00:07.777 خەڵکی واز لە زمانی دایکیان دەھێنن چونکە زۆریان لێ دەکرێت. 00:00:08.651 --> 00:00:10.851 زۆرجار، فشارەكە سياسيیە. 00:00:11.048 --> 00:00:13.177 لە ١٨٩٢، 00:00:13.201 --> 00:00:14.323 جەنەڕاڵ پرات 00:00:15.471 --> 00:00:17.979 گووتی کە کوشتنی کلتووری دانیشتوانە ڕەسەنەکان 00:00:18.003 --> 00:00:20.891 تاکە شوێنگرەوەیە بۆ کوشتنی دانیشتووە ڕەسەنەکان. 00:00:21.863 --> 00:00:24.545 ئەو گوتی، "ھیندییەکە بکوژە،" "بەڵام مرۆڤەکە بپارێزە." 00:00:25.688 --> 00:00:28.908 و تا ١٩٧٨، حکومەت ئەوەی ئەنجامدا کە، 00:00:28.932 --> 00:00:32.187 منداڵە ڕەسەنەکانی لە خێزانەکانیان دابڕاند 00:00:32.211 --> 00:00:35.707 و زۆریان لێکرا بۆ چوونە خوێندنگەی دەرەکی کە لەوێ ناوی ئینگلیزییان لێ دانرا 00:00:35.731 --> 00:00:38.154 و سزا دەدران لەسەر قسەکردن بە زمانی خۆیان. 00:00:38.750 --> 00:00:41.832 و توانەوەیان لەم کەلتورە شێوازێک بوو لە کۆمەڵکوژی. 00:00:44.029 --> 00:00:46.457 لە ئەمڕۆدا حەوت ھەزار زمان زیندوو هەن، 00:00:46.481 --> 00:00:48.933 بەڵام کەمێکیان لەلایەن حکومەتەکەیان دانیان پێدانراوە 00:00:48.957 --> 00:00:50.291 یان لەسەرھێڵ پشتگیری دەکرێن. 00:00:50.919 --> 00:00:53.474 بۆیە بۆ خەڵکی زۆربەی زۆری کلتوورەکان، 00:00:53.498 --> 00:00:56.498 جیهانگیری وەک گۆشەگیری دێتە بەرچاو. 00:00:56.919 --> 00:01:00.452 واتا واز ھێنان لە زمانی خۆت بۆ زمانی کەسێکیتر. 00:01:00.890 --> 00:01:02.711 و ئەگەر ھیچ شتێک نەگۆڕا، 00:01:02.735 --> 00:01:07.009 لە ٨٠ ساڵی داهاتوودا، دەکرێ نزیکەی ٣٠٠٠ زمان ون بن. 00:01:08.244 --> 00:01:09.844 بەڵام شتەکان دەگۆڕێن. 00:01:10.347 --> 00:01:11.593 لە سەرانسەری جیھان، 00:01:11.617 --> 00:01:14.188 خەڵکی زمانی باووباپیرانیان زیندوو دەکەنەوە 00:01:14.212 --> 00:01:16.212 و کلتووری خۆیان بنیاد دەنێنەوە. 00:01:17.268 --> 00:01:18.799 ئەوەندەی ئێمە بزانین، 00:01:18.823 --> 00:01:23.410 زیندووکردنەوەی زمان لە ١٨٠٠ دەستی پێکرد لە کاتی ھەستانەوەی دژە سامییەکان، 00:01:23.434 --> 00:01:26.561 کۆمەڵگەی جولەکەکان سەیری زمانی باووباپیرانیان کرد، زمانی عیبری، 00:01:26.585 --> 00:01:28.815 وەکو ڕێگەیەکی زیندوو کردنەوەی کلتووری. 00:01:30.173 --> 00:01:32.641 و ھەرچەندە بۆ زیاتر لە ١٠٠٠ ساڵ دەنگی نەما، 00:01:32.665 --> 00:01:36.013 لە پەرتووکی ئاینی جولەکە و فەلسەفەدا زۆر باش پارێزرابوو. 00:01:36.569 --> 00:01:39.672 بۆیە چالاکوانە جولەکەکان خوێندیان و فێری منداڵەکانیان کرد، 00:01:39.696 --> 00:01:43.140 بەخێوکردنی یەکەم قسەکەرە خۆییەکان لە ناو ١٠٠ وەچەدا. 00:01:44.204 --> 00:01:47.759 ئەمڕۆ، ئەمە زمانی دایکی پێنج ملیۆن جولەکەیە. 00:01:47.783 --> 00:01:49.537 و بە لایەنی کەمەوە بۆ من، 00:01:49.561 --> 00:01:53.434 وەک جوولەکەیەکی ونی تواوە لە ناو کەلتوری ئینگلیزی، 00:01:53.458 --> 00:01:55.950 کۆڵەکەیەکی سەروەری کلتوورییە. 00:01:57.315 --> 00:01:59.617 دوای دوو هەزار ساڵ، 00:01:59.641 --> 00:02:00.841 ئێمە هێشتا لێرەین. 00:02:02.657 --> 00:02:04.069 ئێستا، تا ئەم دواییانە، 00:02:04.093 --> 00:02:06.580 دووبارە ڕاپەڕاندنەوەی زمانی عیبری شتێکی سەیر بوو. 00:02:06.604 --> 00:02:09.239 کەم زمان ھێندەی زمانەکەی ئێمە بە باشی پارێزراون، 00:02:09.263 --> 00:02:11.017 و دروستکردنی ئیسرائیل، 00:02:11.041 --> 00:02:13.675 یەکەم دەوڵەتی جولەکە لە سەرووی ١٠٠٠ ساڵەوە، 00:02:13.699 --> 00:02:16.366 بواری بۆ بەکارھێنانی ڕۆژانەی زمانی عیبری ڕەخساند. 00:02:17.188 --> 00:02:20.522 بە شێوەیەکیتر، زۆربەی کلتوورەکان چانسێکیان پێنەدرا. 00:02:20.546 --> 00:02:22.709 (ڤیدیۆ) ئێوارە باش، من ئێلیزابێسم 00:02:22.733 --> 00:02:25.149 و من خەڵکی کۆڕنواڵم. 00:02:25.173 --> 00:02:26.329 ئەوە زمانی کۆڕنی بوو، 00:02:26.353 --> 00:02:28.338 زمانی باووباپیرانی کۆڕنواڵ، 00:02:28.362 --> 00:02:31.822 کە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی تەکنیکی وڵاتێکە لە ئینگلتەرای باشوور. 00:02:32.641 --> 00:02:35.984 لە ١٩٠٠، چالاکوانانی کۆڕنی بۆ کلتووری خۆیان جەنگان. 00:02:36.739 --> 00:02:39.048 زمانەکە بۆ زیاتر لە ١٠٠ ساڵ دەنگی نەما, 00:02:39.072 --> 00:02:42.651 بەڵام پەرتووک و شانۆی کۆنیان بەکارھێنا بۆ فێرکردنی منداڵەکانیان. 00:02:43.239 --> 00:02:45.776 ھەرچۆنێک بێت، ئەم وەچە نوێیەی قسەکەرانی زمانی کۆڕنی 00:02:45.800 --> 00:02:47.283 بە درێژای کۆڕنواڵ دابەشکران 00:02:47.307 --> 00:02:49.841 و زمانەکە بە ئازادی بەکار نەدەھات. 00:02:50.538 --> 00:02:53.887 لە ١٩٩٠، زمانی کۆڕنی زیندوکرایەوە، 00:02:53.911 --> 00:02:55.444 بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. 00:02:56.839 --> 00:03:01.251 دواتر، لە سەرەتایی ٢٠٠٠ەکان، قسەکەرانی لەسەر هێڵی ئینتەرنێت یەکتریان دۆزیەوە 00:03:01.275 --> 00:03:05.236 گفتوگۆی سەرهێڵیان گواستەوە بۆ قسەکردنی ڕۆژانە. 00:03:05.934 --> 00:03:08.618 لەوێ، بۆنەیی هەفتانە و مانگانەکانیان ڕێکدەخست 00:03:08.642 --> 00:03:11.418 دەیانتوانی کۆببنەوە و لە ناو خەڵکی قسە بکەن. 00:03:12.005 --> 00:03:14.799 ئەمڕۆ، ھەندێ خوێندنگە زمانی کۆڕنی فێر دەکەن. 00:03:15.117 --> 00:03:17.268 زمانی هێمایی کۆرنی هەیە، 00:03:17.292 --> 00:03:18.720 ڕیکلامی بازرگانی ئایسکرێم هەیە، 00:03:18.744 --> 00:03:21.021 ویکیپێدیا، و هەتا میمەکانیش. 00:03:22.252 --> 00:03:24.466 (پێکەنین) 00:03:25.815 --> 00:03:29.761 (پێکەنین) 00:03:30.393 --> 00:03:32.520 و جارێکی تر لەگەڵ سەلامەتی زمانەکەیان، 00:03:32.544 --> 00:03:34.893 خەڵکی کۆڕن واڵ تێگەشتنی خۆیان پاراست 00:03:34.917 --> 00:03:38.448 وەکو نەتەوەیەکی سێڵتی بە درێژایی ئێرلەندا، سکۆتلەندا و وەیڵس. 00:03:38.782 --> 00:03:41.370 هەوڵی توانەوە لە کەلتوری ئینگلیزییان تێکشکاند 00:03:41.394 --> 00:03:43.760 و گوتیان ، "ئێمە وڵاتێک نین لە ئینگلتەرا. 00:03:43.784 --> 00:03:45.760 ئێمە خەڵکێکین خاوەن مافین. 00:03:45.784 --> 00:03:47.184 و ھێشتا لێرەین." 00:03:47.648 --> 00:03:49.117 و ئەوان بە تەنھا نین. 00:03:49.141 --> 00:03:53.878 ھۆزی تونیکا-بیلۆکسی لویزیانا زمانی باووباپیرانیان زیندوو دەکەنەوە. 00:03:53.902 --> 00:03:55.863 (ڤیدیۆ) من ناوم تییانایە. 00:03:55.887 --> 00:03:59.323 ھاوڕێکانم، بە "زریانی ھێمن" بانگم دەکەن. 00:03:59.706 --> 00:04:01.706 ئەمە لە ١٩٨٠کان دەستی پێ کرد، 00:04:01.730 --> 00:04:03.611 کاتێک دۆنا پیێریت و خێزانەکەی 00:04:03.635 --> 00:04:06.229 دەستیان بە گەشت کردن کرد بۆ باتن ڕووژ و نیو ئۆڕلانس 00:04:06.253 --> 00:04:10.241 بۆ لەبەرگرتنەوەی ئەو فەرھەنگە کۆنەکانی ناو ئەرشیفی زانکۆ. 00:04:10.717 --> 00:04:13.281 ئامانجەکە بۆ خوێندنی تونیکا بوو 00:04:13.305 --> 00:04:16.662 و بۆ فێرکردنی منداڵەکان و بڵاوکردنەوەی بوو لەگەڵ کۆمەڵگە. 00:04:17.051 --> 00:04:20.757 ئەمڕۆ، ئەوان ڕابەرایەتی ژیانەوەی تونیکا دەکەن. 00:04:21.355 --> 00:04:26.387 لە ٢٠١٤ەوە، نزیکەی ١٠٠ قسەکەر لە پۆلەکان وانە دەخوێنن، 00:04:26.411 --> 00:04:28.879 و بە گوێرەی ھەژمارێکی دانیشتوانی ٢٠١٧، 00:04:28.903 --> 00:04:31.537 ٣٢ قسەکەری زمانڕەوان، 00:04:31.561 --> 00:04:34.371 ھەندێک لەوان، وەکو ئێلیزابێثی خوشکی دۆنا، 00:04:34.395 --> 00:04:36.276 تونیکا فێری منداڵەکانیان دەکەن. 00:04:36.300 --> 00:04:38.361 ئەو قسەکەرە نوێیانە ناوەڕۆک دروست دەکەن. 00:04:38.385 --> 00:04:40.866 ڤیدیۆی فەیسبووک و ھەروەھا میمەکان. 00:04:40.890 --> 00:04:42.724 (پێکەنین) 00:04:44.180 --> 00:04:45.545 (پێکەنین) 00:04:46.999 --> 00:04:48.588 (پێکەنین) 00:04:49.166 --> 00:04:50.436 و تا زیاتر بڵاو بکەنەوە، 00:04:50.460 --> 00:04:53.237 زیاتر ئیلھام دەبەخشن بە خەڵکی تونیکا بۆ ئەوەی بەشدار بن. 00:04:53.666 --> 00:04:58.053 لەم دواییانە، ئەندامی ھۆزێک کە لە تێکساس دەژی لە فەیسبووک بۆ ئێلیزابێسی نووسی، 00:04:58.077 --> 00:05:00.611 دەیپرسی چۆن بڵێم "خوایە ڕەحم بەم زەوییە بکە." 00:05:01.593 --> 00:05:03.418 ئەوە بۆ ھێمای گۆڕەپانێک بوو، 00:05:03.442 --> 00:05:06.442 بەمە دەیتوانی ئەوە پیشانی دراوسێکانی بدات کە کلتوورەکەی زیندووە 00:05:06.512 --> 00:05:07.715 و ڕزگار دەبێت. 00:05:08.514 --> 00:05:10.537 ئێستا، زمانی عیبری، کۆڕنی، تونیکا 00:05:10.561 --> 00:05:15.345 سێ نمونەن لە شەپۆلی خەباتی زمانی ھەر کیشوەرێک. 00:05:15.649 --> 00:05:18.610 و ئەگەر ئەوان قسەکەری جێریایی دەربەندی دوورگەکان بن، 00:05:18.634 --> 00:05:22.887 یان قسەکەری زمانی ھێمای کینی لە نایرۆبی بن، 00:05:22.911 --> 00:05:26.220 ھەموو کۆمەڵگەکان ئیش بۆ پاراستن و چاککردنەوەی زمانێک دەکەن 00:05:26.244 --> 00:05:29.124 بە شێوەیەکی گشتی یەک شتیان ھەیە: میدیا، 00:05:29.148 --> 00:05:31.416 بەمە زمانەکەیان دەکرێ بڵاو بکرێتەوە و فێر بکرێت. 00:05:31.936 --> 00:05:34.031 و کە ئینتەرنێت گەشە دەکات، 00:05:34.055 --> 00:05:36.274 ڕێگە و داھێنانی میدیا فراوان دەکات، 00:05:37.586 --> 00:05:40.657 ڕێگەخۆشکردن بۆ پاراستن و زیندووکردنەوەی زمانی باووباپیران 00:05:40.681 --> 00:05:42.615 ئێستا زیاتر لە ھەموو کاتێک گونجاوترە. 00:05:43.600 --> 00:05:45.996 کەواتە زمانی باووباپیرانی تۆ چییە؟ 00:05:46.020 --> 00:05:49.139 ھی من عیبری، ییدی، ھەنگاری، ئێرلەندی و سکۆتلەندی، 00:05:49.163 --> 00:05:51.282 لەگەڵ ئەوەشدا من بە ئینگلیزی گەورە بووم. 00:05:51.854 --> 00:05:55.508 و لە بەختی باشی من، ھەر یەکێک لەو زمانانە لەسەر ھێڵ بوونی ھەیە. 00:05:55.532 --> 00:05:58.246 بەتایبەت عیبری -- لە ئایفۆنەکەمدا دام بەزاندووە، 00:05:58.270 --> 00:06:00.087 و پشتگیری کراوە لەلایەن وەرگێڕانی گوگڵ، 00:06:00.111 --> 00:06:01.711 ھەتا ڕاستکردنەوەی خۆکارانەشی ھەیە. 00:06:02.024 --> 00:06:04.990 و کاتێک زمانەکەت بەم شێوە فراوانە پشتگیری نەکرا، 00:06:05.014 --> 00:06:06.565 ھانتان دەدەم بۆ ئەوەی بیپشکنن، 00:06:06.589 --> 00:06:10.700 چونکە شانسەکان بریتین لە، کەسێک، شوێنێک، کە لەسەر ھێڵ دەستی پێی کردووە. 00:06:10.700 --> 00:06:16.671 چاککردنەوەی زمانەکەت و لە ئامێز گرتنی کلتوورەکەت 00:06:16.695 --> 00:06:20.536 ڕێگەیەکی بەھێزە بۆ ئەوەی ببی بە خۆت لە سەردەمی جیھانگەری، 00:06:20.560 --> 00:06:23.881 چونکە وەک لەو دواییانەدا فێربووم کە بەزمانی عیبری بڵێم، 00:06:23.905 --> 00:06:26.714 "'nḥnw 'dyyn k'n" -- 00:06:26.738 --> 00:06:28.055 ئێمە ھێشتا لێرەین. 00:06:28.524 --> 00:06:29.675 سوپاس. 00:06:29.699 --> 00:06:33.722 (چەپڵەلێدان)