بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژ،
دوو نهێنیم هه‌بوو كه
به‌سه‌رمدا خولیان خواردبۆوه.
لێیان تێنه‌ده‌گه‌یشتم
ڕاستگۆ بم له‌گه‌ڵتان، زۆر ده‌ترسام
ته‌نانه‌ت لێیان بكۆڵمه‌وه.
یه‌كه‌م نهێنی،
من 40 ساڵ بووم،
به‌درێژایی ژیانم، ساڵ دوای ساڵ،
خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی ڕاسته‌قینه
له‌به‌رزبوونه‌وه‌دا بوون،
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان،
له به‌ریتانیا،
له ته‌واوی جیهانی ڕۆژئاوا.
ویستم له هۆكاره‌كه تێ بگه‌م.
بۆچی ئه‌مه بۆ ئێمه ڕوو ده‌دات؟
بۆچی وایه كه هه‌ر ساڵێك تێده‌په‌ڕێت،
زۆربه‌ی زۆرمان زه‌حمه‌ت ده‌یبینین
بۆ تێپه‌ڕاندنی ڕۆژه‌كه؟
و من ویستم له‌مه تێ بگه‌م زیاتر
به‌هۆی نهێنییه‌كی كه‌سیی.
كاتێك هه‌رزه‌كار بووم،
بیرم دێت ده‌چوومه لای پزیشكه‌كه‌م
و ڕوونم ده‌كرده‌وه
ئه‌و هه‌سته‌م هه‌یه وه‌كو ئه‌وه‌ی
ئازار له جه‌سته‌م دێته ده‌ره‌وه
نه‌مده‌توانی كۆنتڕۆڵی بكه‌م،
تێنه‌ده‌گه‌یشتم بۆچی ئه‌مه ڕووده‌دات،
به‌هۆیه‌وه هه‌ستم به
شه‌رمێكی زۆر ده‌كرد.
و پزیشكه‌كه‌م چیڕۆكێكی بۆ گێڕامه‌وه
ئێستا بۆم ده‌رده‌كه‌وێت به مه‌به‌ست بوو،
به‌ڵام زۆر ئاسان و ساده بوو.
هه‌مووی هه‌ڵه نه‌بوو.
پزیشكه‌كه‌م گوتی،"ئێمه ده‌زانین بۆچی
خه‌ڵك وای به‌سه‌ردێت.
هه‌ندێك كه‌س سروشتییانه تووشی
ناهاوسه‌نگیی كیمیایی ده‌بن له سه‌ریان--
ئاشكرایه تۆ یه‌كێكی له‌وان.
هه‌موو ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌وه‌یه چه‌ند
ده‌رمانێكت پێبده‌ین،
هاوسه‌نگیی كیمیاییت ده‌گێڕێته‌وه
باری ئاسایی خۆی."
بۆیه ده‌ستمكرد به وه‌رگرتنی ده‌رمانێك
به‌ناوی پاكسیڵ یاخود سێرۆكسات،
هه‌مان شته له‌ژێر ناوی جیاواز و
وڵاتی جیاوازه‌وه.
هه‌ستمكرد زۆر باشترم،
پشتگیرییه‌كی ڕاسته‌قینه‌م بۆ دروست بوو.
به‌ڵام زۆری نه‌خایاند،
ئه‌م هه‌ستكردن به ئازاره گه‌ڕایه‌وه.
ژه‌مه‌ده‌رمانی زیاتر و زیاترم وه‌رگرت
تاكو، بۆماوه‌ی 13 ساڵ، ئه‌وپه‌ڕی ژه‌مه
ده‌رمانی ڕێگه‌پێدراوم وه‌رده‌گرت
كه‌وا یاسایی ڕێگه‌ت پێدراوه وه‌ریبگریت.
له زۆربه‌ی ئه‌و 13 ساڵه‌دا، به‌ڕاده‌یه‌ك
هه‌موو كاته‌كان له كۆتاییدا،
هێشتا له ئازارێكی زۆردابووم.
ده‌ستمكرد به پرسیاركردن له‌خۆم،
"لێره چی ڕووده‌دات؟
چونكه هه‌موو شتێك ده‌كه‌یت
كه داوات لێكراوه بیكه‌یت له‌ڕێی ئه‌و
--چیڕۆكه‌ی به‌سه‌ر شارستانییه‌ت زاڵده‌بێت
بۆچی هێشتا هه‌ست به‌مه ده‌كه‌یت؟"
بۆئه‌وه‌ی بگه‌ین به بناغه‌ی ئه‌م
دوو نهێنییه،
له په‌رتووكێك كه‌وا نووسیومه
كۆتاییم پێهات به‌ده‌ستكردن به‌گه‌شتێكی
گه‌وره به هه‌موو جیهان،
زیاتر له 40 هه‌زارمیل گه‌شتم كرد.
ویستم له‌گه‌ڵ شاره‌زا ڕێبه‌ره‌كانی
جیهان دانیشم
له‌باره‌ی چی ده‌بێته هۆی
خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی
و گرنگترین شت، چی چاره‌سه‌ریان ده‌كات،
و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زاڵبوون به‌سه‌ر
خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی
و له‌لایه‌كه‌یتر چوونه ده‌ره‌وه
به هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك،
و بڕێكی زۆر فێربووم
له خه‌ڵكه سه‌رنجڕاكێشه‌كه كه به
درێژای ڕێگه‌كه ناسیمن.
به‌ڵام وابیرده‌كه‌مه‌وه له ناوه‌ڕۆكی
ئه‌وه‌ی فێری بووم بریتییه له،
تاكو ئێستا، به‌ڵگه‌ی زانستییمان
بۆ نۆ هۆكاری جیاوازی خه‌مۆكیی و
نیگه‌رانیی هه‌یه.
دووانیان به‌ڕاستی له
بایه‌لۆجی ئێمه‌ن.
جیناتهكاناتن ده‌توانن واتان لێبكه‌ن
هه‌ستیارتربن بۆ ئه‌م كێشانه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاره‌نووستان نانووسنه‌وه.
و گۆڕانكاریی مێشكیی ڕاسته‌قینه هه‌ن
كه‌وا كاتێك خه‌مۆك ده‌بیت ڕووده‌ده‌ن
كه ده‌كرێت زه‌حمه‌تتر بكات
بۆ چوونه ده‌ره‌وه.
به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی
كه سه‌لمێنراون
ببنه هۆكاری خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی
له بایه‌لۆجی ئێمه نین.
ئه‌وانه فاكته‌رن له‌و ڕێگه‌یه‌ی
كه ده‌ژین.
هه‌ركه تێ‌یان بگه‌یت،
ده‌رگای چه‌نده‌ها جۆری جیاوازی
چاره‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
كه پێویسته پێشكه‌شی خه‌ڵكی بكرێت
شانبه‌شانی بژارده‌ی
دژه‌كپكه‌ری كیمیایی.
بۆ نموونه،
گه‌ر تۆ ته‌نیایت،زیاتر ئه‌گه‌ری هه‌یه كه
خه‌مۆك بیت.
گه‌ر، كاتێك ده‌چیته سه‌ر كار،
هیچ كۆنتڕۆڵێكت نییه له‌سه‌ر ئیشه‌كه‌ت،
ته‌نیا ئه‌وه ده‌كه‌یت كه داوات لێده‌كرێت
زیاتر ئه‌گه‌ری هه‌یه خه‌مۆك بیت.
گه‌ر زۆر به ده‌گمه‌ن بێیه ده‌ره‌وه
بۆ جیهانی سروشتی،
زیاتر ئه‌گه‌ری هه‌یه خه‌مۆك بیت.
و ته‌نیا شتێك كه زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی
خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی ده‌به‌ستێته‌وه
كه له‌باره‌یه‌وه فێری بووم.
هه‌موویان نا، به‌ڵام زۆربه‌یان.
هه‌موو كه‌سێك لێره ده‌زانێت
ئێوه هه‌مووتان پێویستیی ماددی
سروشتیتان هه‌یه، ڕاسته؟
ئاشكرایه.
پێویستیتان به خواردنه،
پێویستیتان به ئاوه،
پێویستیان به په‌ناگه‌یه،
پێویستیتان به هه‌وای پاكه.
گه‌ر من ئه‌و شتانه
له ئێوه دووربخه‌مه‌وه،
زۆر خێرا، تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بن.
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا،
هه‌موو مرۆڤێك پێویستیی ده‌روونی
سروشتی هه‌یه.
پێویسته هه‌ست به بوون بكه‌یت.
پێویسته هه‌ست بكه‌یت ژیانت
مانا‌و مه‌به‌ستی هه‌یه.
پێویسته هه‌ست بكه‌یت خه‌ڵك
ده‌تبینن و ڕێزت ده‌گرن.
پێویسته هه‌ست به‌وه بكه‌یت داهاتوویهكت
هه‌یه كه مانایه‌كی هه‌یه.
و ئه‌و شارستانییه‌ته‌ی كه بنیاتمان ناوه
له زۆربه‌ی شته‌كان باشه.
و زۆربه‌ی شته‌كان باشترن
-- وه‌ك له ڕابردوو
دڵخۆشم كه ئه‌مڕۆ زیندووم.
به‌ڵام ئێمه كه‌متر و كه‌متر باش بووین
له چاوپێكه‌وتنی ئه‌م پێویستییه
ده‌روونییه بنچینه‌ییانه.
و ئه‌مه ته‌نیا شت نییه كه ڕووده‌دات،
وابیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كیی
به‌رده‌وام هه‌ڵكشانی ئه‌م قه‌یرانه‌یه.
ئه‌مه زه‌حمه‌ت بوو بتوانم هه‌زمی بكه‌م.
به‌ڕاستی ململانێم له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی بازدان
له‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه خه‌مۆكیی
و نیگه‌رانییم وه‌ك ته‌نیا كێشه‌یه‌ك له
له مێشكم بۆ یه‌كێك له‌گه‌ڵ
چه‌نده‌ها هۆكار كرد،
یه‌كێك له‌و چه‌ندانه بریتییه له‌و
شێوازه‌ی كه ده‌ژین.
ئه‌و كاته به‌ڕاستی بۆمن ئیشی كرد
كاتێك ڕۆژێكیان،چووم چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ
پزیشكێكی ئه‌فریقیای باشوور بكه‌م
به‌ناوی دكتۆر دێرێك سه‌مه‌رفیڵد.
پیاوێكی زۆرباشه.
و دكتۆر سه‌مه‌رفیڵد ساڵی 2001
به‌ڕێكه‌وت له كه‌مبۆدیا بوو،
كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار دژه‌كپكه‌ری
كیمیاییان ناساند
بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته.
پزیشكه ناوخۆییه‌كان، كه‌مبۆدییه‌كان،
هه‌رگیز گوێبیستی ئه‌و ده‌رمانانه.
نه‌ببوون، وه‌كو ئه‌وه‌بوو بڵێن،
ئه‌مانه چین؟
ئه‌و ڕوونیكرده‌وه.
ئه‌وان پێیان گوت،
"ئێمه پێویستمان پێیان نییه،
ئیمه دژه‌كپكه‌ری خۆمانمان هه‌یه."
وه‌كو ئه‌وه بڵێت،"مه‌به‌ستتان چییه؟"
وای بیركرده‌وه ئه‌وان باسی
هه‌ندێك چاره‌سه‌ری گیایی ده‌كه‌ن.
وه‌كو بالووكه‌ی قه‌شه جۆن، گینكگۆی
دووپه‌ل، شتی له‌و جۆره.
له‌بری ئه‌مه، چیڕۆكێكیان بۆ گێڕایه‌وه.
جوتیارێك هه‌بوو له كۆمه‌ڵگاكه‌یان كه له
كێڵگه‌ی برنج كاری ده‌كرد.
ڕۆژێكیان، له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی مین ڕاوه‌ستا
كه له جه‌نگ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان جێمابوو،
و لاقی فڕی.
بۆیه لاقێكی ده‌ستكردیان پێ به‌خشی،
پاش ماوه‌یه‌ك، گه‌ڕایه‌وه بۆ كاركردن
له كێڵگه‌ی برنج.
به‌ڵام ئاشكرایه، كاركردن له‌ژێر
ئاودا هه‌ره ئازاربه‌خشه
كاتێك په‌لێكی ده‌ستكردت هه‌بێت،
من وای ده‌قه‌بڵێنم زۆر تینهبڕ بووه
بگه‌ڕێته‌وه و له‌و كێڵگه‌یه كاربكات
كه تێیدا ته‌قییه‌وه.
گه‌نجه‌كه به درێژایی ڕۆژه‌كه گریا،
ڕه‌تی كرده‌وه له جێگا بێته ده‌ره‌وه،
هه‌موو نیشانه‌كانی خه‌مۆكی كلاسیكی
تێدا به‌ره‌وپێش چوو.
پزیشكه كهمبۆدییهكه گوتی،
"ئه‌مه‌یه كه دژهكپكهرێكمان پێبه‌خشی."
د. سه‌مه‌رفیڵد گوتی،
"چی بوو؟"
ڕوونیان كرده‌وه كه چوون و
له‌گه‌ڵی دانیشتن.
گوێیان لێگرت.
--زانییان كه ئازاره‌كه‌ی ماقووڵ بوو
زه‌حمه‌ت بوو بۆ ئه‌وله ئازاری ڕۆحی
خه‌مۆكییه‌كه‌ی بیبینێت،
به‌ڵام له‌راستیدا، ئازاره‌كه هۆكاری
ته‌واو تێگه‌یشتووی هه‌بوو له ژیانیدا.
یه‌كێك له‌و پزیشكانه‌ی، قسه‌ی بۆ خه‌ڵكی
كۆمه‌ڵگاكه ده‌كرد،وای دانا،
"ئێوه ده‌زانن، گه‌ر مانگایه‌كمان بۆ
ئه‌م گه‌نجه بكڕیبا،
ده‌یتوانی ببێته جوتیاری شیره‌مه‌نیی،
له‌و باره‌ی ئێستای نه‌ده‌بوو كه
زۆر به توندی ده‌یگوشی،
پێویستی نه‌ده‌كرد بچێت له
كێڵگه‌ی برنج كاربكات."
بۆیه مانگایه‌كیان بۆ كڕی.
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا،
گریانه‌كانی وه‌ستان،
له مانگێكدا، خه‌مۆكییه‌كه‌ی نه‌ما.
گوتیانه د. سه‌مه‌رفیڵد،
"بۆیه ده‌بینیت، دكتۆر، ئه‌و مانگایه،
ئه‌وه دژهكپكهر بوو،
مه‌به‌ستت ئه‌مه‌یه، وایه؟"
(پێكه‌نین)
(چه‌پڵه)
گه‌ر ئێوه گه‌وره‌بوون بیر له خه‌مۆكیی
بكه‌نه‌وه به‌و ڕێگه‌یه‌ی كه من بیرم
لێده‌كرده‌وه، و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێره
وابوون،
وه‌كو گاڵته‌یه‌كی خراپ دێته‌به‌رچاو،
وایه؟
"چوومه لای پزیشكه‌كه‌م بۆ دژهكپكهرێك،
مانگایه‌كی پێدام."
به‌ڵام ئه‌وه‌ی پزیشكه كه‌مبۆدییه‌كان
به ژیریی زانییان،
به‌پشت به‌ستن به‌و سه‌رگوزه‌شته
نازانستییه تاكه‌كه‌سییه،
بریتییه له‌وه‌ی ڕابه‌ری لێژنه‌ی
پزیشكیی له جیهان،
ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی،
ساڵانێكه هه‌وڵیداوه پێمان بڵێت،
بنیاتنراو له‌سه‌ر باشترین
به‌ڵگه‌ی زانستیی.
گه‌ر خه‌مۆكیت،
گه‌ر نیگه‌رانیت،
تۆ بێهێز نیت، شێت نیت،
سه‌ره‌كیترین شت، مه‌كینه‌یه‌ك نیت
له‌گه‌ڵ به‌شی تێكشكاو،
تۆ مرۆڤێكیت له‌گه‌ڵ پێویستیی ناڕازیی.
و ته‌نیا گرنگه وابیربكه‌ینه‌وه له‌باره‌ی
پزیشكه كه‌مبۆدییه‌كان و
ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی
ناڵێن.
نه‌یان گوت به جوتیاره‌كه،
"سڵاو هاوڕێ، پێویسته خۆت كۆبكه‌یته‌وه،
ئه‌مه كاری تۆیه ئه‌م كێشه بدۆزیته‌وه‌و
بۆخۆت چاكی بكه‌یته‌وه."
له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌وه‌ی
كه گوتیان ئه‌وه‌یه،
"ئێمه لێره‌ین وه‌كو گرووپێك
بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تۆ كۆیبكه‌ینه‌وه،
بۆیه به‌یه‌كه‌وه، ده‌توانین ئه‌م
كێشه‌یه بدۆزینه‌وه‌و چاكی بكه‌ین."
ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه هه‌موو
كه‌سێكی خه‌مۆك پێویستییه‌تی،
و ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه هه‌موو
كه‌سێكی خه‌مۆك شایه‌نییه‌تی.
له‌به‌ر ئه‌مه‌یه یه‌كێك له پزیشكه
ڕێبه‌ره‌كان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،
له به‌یاننامه فه‌رمییه‌كه‌یان بۆ
ڕۆژی ته‌ندروستیی جیهانیی،
دوو ساڵ پێش
ئێستا له 2017،
گوتیان پێویسته كه‌متر له‌باره‌ی
ناهاوسه‌نگیی كیمیایی
و زیاتر له‌باره‌ی ناهاوسهنگییهكان له‌و
ڕێگه‌یه‌ی كه ده‌ژین قسه‌بكه‌ین.
ده‌رمان حه‌سانه‌وه‌ی ڕاستیی
ده‌به‌خشێته هه‌ندێك كه‌س--
بۆماوه‌یه‌ك حه‌سانه‌وه‌یان
به من به‌خشی--
به‌ڵام به‌وردیی، چونكه ئه‌م كێشه‌یه
له بایهلۆجییان قووڵتره،
چاره‌سه‌ره‌كانیش پێویسته زۆر قوڵتربن.
به‌ڵام كاتێك بۆیه‌كه‌مجار ئه‌مه فێربووم،
بیرمه بیرم ده‌كرده‌وه،
"باشه، ده‌توانم هه‌موو به‌ڵگه‌نامه
زانستییه‌كان ببینم،
ژماره‌یه‌كی زۆر توێژینه‌وه‌م خوێنده‌وه،
چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر
شاره‌زا كرد كه ئه‌مه‌یان ڕوونده‌كرده‌وه"
به‌ڵام به‌رده‌وامبووم له بیركردنه‌وه،
"چۆن ده‌توانین شیاوانه ئه‌مه بكه‌ین؟"
ئه‌و شتانه‌ی كه وامان لێده‌كه‌ن
خه‌مۆك بین
له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان زۆر ئالۆزترن
له‌وشته‌ی كه ڕوویده‌دا
له‌گه‌ڵ ئه‌م جوتیاره كه‌مبۆدییه.
ته‌نانه‌ت له‌كوێ له‌گه‌ڵ ئه‌م
وردبینییه ده‌ست پێبكه‌ین؟
به‌ڵام دواتر، له گه‌شته درێژه‌كه‌م
بۆ په‌رتووكه‌كه‌م،
له هه‌موو جیهان،
به‌رده‌وام چاوم به‌و كه‌سانه ده‌كه‌وت
كه هه‌مان شتیان ده‌كرد،
له سیدنی، بۆ سان فرانسیسكۆ،
بۆ ساوپاولۆ.
به‌رده‌وام چاوم به‌و كه‌سانه ده‌كه‌وت
كه تێده‌گه‌یشتن له
هۆكاره قووڵتره‌كانی خه‌مۆكیی و نیگه‌رانی
و وه‌كو گرووپ، چاكیان ده‌كرد.
ئاشكرایه، ناتوانم له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌و
خه‌ڵكه سه‌رنجڕاكێشه باستان بۆ بكه‌م
كه ناسیومن وله‌باره‌یان نووسیومه،
یاخود هه‌موو ئه‌و نۆ هۆكاره‌ی خه‌مۆكیی و
نیگه‌رانیی كه له‌باره‌یان فێربوومه،
چونكه ڕێگه‌م پێناده‌ن گفتوگۆیه‌كی 10
كاتژمێریی تێد پێشكه‌ش بكه‌م--
ده‌توانن سكاڵایان لێبكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه
به‌ڵام ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر
دوو هۆكار بكه‌م
و دوو چاره‌سه‌ر كه لێیان دێته ده‌ره‌وه،
گه‌ر ئاسایی بێت.
ئه‌مه یه‌كه‌مینیانه.
ئێمه ته‌نیاترین كۆمه‌ڵگه‌ین
له مێژووی مرۆڤایه‌تیی.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌بوو
كه پرسیاری له ئه‌مریكییه‌كان كرد،
"وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه چیتر
له كه‌س نزیك نیت؟"
و 39 له‌سه‌دی خه‌ڵكه‌كه گوتیان
كه ئه‌وه وه‌سفی ئه‌مانی كردووه.
"چیتر له كه‌س نزیك نین."
له پێوانه‌ی جیهانیی بۆ ته‌نیایی،
به‌ریتانیا و بهشهكانیتری ئه‌وروپا
له‌دوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانن،
له حاڵه‌تێك هیچ كه‌س لێره هه‌ست
به له‌خۆباییبوون نه‌كات.
(پێكه‌نین)
كاتێكی زۆرم به‌سه‌ربرد
گفتوگۆی ئه‌مه‌م ده‌كرد
له‌گه‌ڵ شاره‌زای ڕێبه‌ر
له جیهان له‌سه‌ر ته‌نیایی
پیاوێكی بێوێنه
به‌ناوی پرۆفیسۆر جۆن كاسییۆپۆ،
له شیكاگۆ بوو،
زۆر بیرم له یه‌ك پرسیاركردهوه
كاره‌كه‌ی ئه‌و نیشانمانی ده‌دات.
پرۆفیسۆر كاسییۆپۆ پرسیاری كرد،
"بۆچی ئێمه هه‌ین؟
بۆچی لێره‌ین، بۆچی زیندووین؟"
یه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كیی
ئه‌وه‌یه باوانه‌كانمان له
ساڤانای ئه‌فریقیا
ته‌نیا له یه‌ك شت زۆر باش بوون.
گه‌وره‌تر نه‌بوون له‌و گیاندارانه‌ی
زۆربه‌ی كات دایان ده‌ماڵین،
خێراتر نه‌بوون له‌و گیاندارانه‌ی
زۆربه‌ی كات دایان ده‌ماڵین،
به‌ڵام زۆرباشتر بوون له
یه‌كگرتن به‌یه‌كه‌وه بۆ گرووپ
و هاوكاریكردن.
ئه‌مه زلهێزی ئێمه بوو وه‌كو جۆر--
ئێمه یه‌كده‌گرین،
وه‌كو هه‌نگه‌كان گه‌شه‌ده‌كه‌ن
له كووره‌یه‌كی هه‌نگ بژین.
مرۆڤه‌كان گه‌شه‌ده‌كه‌ن له هۆزێكدا بژین.
ئێمه یه‌كه‌مینی مرۆڤه‌كانین تا ئێستا
بڵاوه به هۆزه‌كانمان بكه‌ین.
و ئه‌مه وامان لێده‌كات
هه‌ست به سامناكیی بكه‌ین.
به‌ڵام ناكرێت به‌مشێوه‌یه بێت.
یه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كانی په‌رتووكه‌كه‌م،
له‌ڕاستیدا، له ژیانم،
پزیشكێكه به‌ناوی سام ئێڤرینتۆن.
پزیشكێكی گشتییه له به‌شێكی هه‌ژاری
ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن،
ئه‌و شوێنه‌ی كه چه‌ندین ساڵ
لێی ژیام.
سام به‌ڕاستی نامورتاح بوو،
چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆشی هه‌بوو
به خه‌مۆكیی و نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه
ده‌هاتنه لای.
ئه‌ویش وه‌كو من، دژی
دژه كپكهره كیمیاییهكانه،
وابیرده‌كاته‌وه هه‌ندێك حه‌سانه‌وه
ده‌به‌خشنه هه‌ندێك كه‌س.
به‌ڵام توانی دوو شت ببینێت.
یه‌كه‌میان، نه‌خۆشه‌كانی زۆربه‌ی كاته‌كان
خه‌مۆك و نیگه‌ران بوون
له‌به‌ر هۆكاری ته‌واو ماقووڵ،
وه‌كو ته‌نیایی.
دووه‌میان، هه‌رچه‌نده ده‌رمان هه‌ندێك
حه‌سانه‌وه‌یان ده‌به‌خشیه هه‌ندێك كه‌س،
بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی،
چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان نه‌ده‌كرد.
كێشه بنچینه‌ییه‌كه.
ڕۆژێكیان، سام بڕیاریدا پێشه‌وایه‌تیی
بۆچوونێكی جیاواز بكات.
ژنێك هاته ناوه‌نده‌كه‌ی،
ناوه‌نده پزیشكییه‌كه‌ی،
ناوی لیسا كهنینگهام بوو،
من دواتر لیسام ناسی.
لیسا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی خۆی قفڵ كردبوو
له‌گه‌ڵ خه‌مۆكیی و نیگه‌رانییه‌كی زۆر
بۆماوه‌ی حه‌وت ساڵ.
كاتێك هات بۆ ناوه‌نده‌كه‌ی سام،
پێی گوترا،"خه‌م مه‌خۆ،
به‌رده‌وام ده‌بین له پێدانی
ئه‌م ده‌رمانانه بۆت،
به‌ڵام شتێكی تریشت بۆ ده‌نووسین،
بۆت ده‌نووسین هه‌فته‌ی دووجار
بێیه ئه‌م ناوه‌نده
بۆ ئه‌وه‌ی چاوت به گرووپێك له خه‌ڵكی تری
خه‌مۆك و نیگه‌ران بكه‌وێت،
نه‌ك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند خه‌مباری،
به‌ڵكو بۆئه‌وه‌ی شتێكی به‌مانا بدۆزنه‌وه
هه‌مووتان به‌یه‌كه‌وه بیكه‌ن
بۆیه ته‌نیا نابن و هه‌ست ناكه‌ن
ژیان بێ ئامانجه."
یه‌كه‌مجار ئه‌م گرووپه
چاویان به‌یه‌ك كه‌وت،
لیسا به‌ته‌واه‌تی ده‌ستیكرد به ڕشانه‌وه
به‌هۆی نیگه‌رانیی،
ئه‌مه زۆر به‌هێزبوو بۆ ئه‌و.
به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه پشتیان شێلا،
گرووپه‌كه ده‌ستیانكرد به گفتوگۆ،
وه‌كو ئه‌وه‌بوو بڵێن،
"ئێمه ده‌توانین چی بكه‌ین؟"
ئه‌مانه خه‌ڵكی ناوه‌وه‌ن،
خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن وه‌كو من،
هیچ شتێكیان له‌باره‌ی
باخه‌وانیی نه‌ده‌زانی.
گوتیان."بۆچی باخه‌وانیی فێرنه‌بین؟"
ناوچه‌یه‌ك هه‌بوو له‌پشت
نووسینگه‌ی پزیشكه‌كان
كه ته‌نیا ده‌غڵ بوو.
"بۆچی نه‌یكه‌ین به باخچه‌یه‌ك؟"
په‌رتووكیان له په‌رتووكخانه هێنا،
سه‌یری پارچه‌ی یوتیوبیان كرد.
په‌نجه‌یان له خۆڵه‌كه دا.
فێری ریتمه‌كانی وه‌رزه‌كان بوون.
به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌ن
كه جیهانی سروشتی نیشانده‌دات
كه به‌ڕاستی دژهكپكهرێكی به‌هێزه.
به‌ڵام شتێكی زۆر گرنگتریان ئه‌نجامدا.
ده‌ستیانكرد به دروستكردنی هۆزێك.
ده‌ستیان كرد به دروستكردنی گرووپێك.
ده‌ستیانكرد به ئاگاداربوون له یه‌كتر.
گه‌ر یه‌كێكیان دیارنه‌بووایه،
ئه‌وانیتر ده‌چوون به‌دوایدا ده‌گه‌ڕان--
"تۆ باشیت؟"
یارمه‌تییان ده‌دا بزانن چ شتێك
ئه‌و ڕۆژه بێزاری كردوون.
ئه‌وه‌ی كه لیسا پێی گوتم،
"هه‌ركه باخچه‌كه ده‌ستیكرد به گوڵكردن،
ئێمه ده‌ستمانكرد به گوڵكردن."
ئه‌م بۆچوونه پێی ده‌گوترێت
مه‌رجدانانی كۆمه‌ڵایه‌تیی،
له‌سه‌رانسه‌ی ئه‌وروپا بڵاوه.
كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بچووك، به‌ڵام
گه‌وره‌بوو له به‌ڵگه هه‌یه
پێشنیازده‌كات كه ده‌توانێت هه‌ڵه‌ی
مانادار و ڕاسته‌قینه
له خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی به‌رهه‌مبێنێت.
بیرمه ڕۆژێكیان له‌و باخچه‌یه وه‌ستابووم
كه لیسا وجارێك- هاوڕێ
خه‌مۆكه‌كانی دروستیانكردبوو--
باخچه‌یه‌كی زۆر جوانه--
ئه‌م هه‌سته‌م هه‌یه،
زۆر ئیلهامبه‌خشه له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر
هیو مه‌كای له ئوسترالیا.
بیرم ده‌كرده‌وه، زۆربه‌ی جار كه خه‌ڵك
هه‌ست به كه‌وتن ده‌كه‌ن له‌وكۆمه‌ڵگه‌یه
ئه‌وه‌ی كه پێیان ده‌ڵێین-- دڵنیام هه‌موو
كه‌سێك لێره گوتوویه‌تی، من--
ئێمه ده‌ڵێین،"تۆ ته‌نیا پێویسته تۆ بیت،
خۆت بیت."
بۆم ده‌ركه‌وت، ڕاستییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی
كه پێویسته بڵێینه خه‌ڵك ئه‌وه‌یه،
"تۆ مه‌به.
خۆت مه‌به.
ببه خۆمان. ببه ئێمه.
ببه به‌شێك له گرووپێك."
(چه‌پڵه)
چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه
ته‌واونابێت به وێنه‌كێشانی زیاتر و زیاتر
له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانت
وه‌كو تاكێكی جیاكراوه--
ئه‌مه به‌شێكه له‌وه‌ی ئێمه‌ی
تووشی ئه‌م قه‌یرانه كردووه.
ده‌كه‌وێته سه‌ر دووباره به‌یه‌كه‌وه
به‌ستن له‌گه‌ڵ شتێك گه‌وره‌تر له تۆ.
ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌ك له هۆكارهكانیتری
خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی ده‌به‌ستێت
كه ویستم له‌باره‌یان قسه‌تان بۆ بكه‌م.
هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت
خواردنی خێرا زاڵبووه به‌سه‌ر پارێزیمان
له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه نه‌خۆشی خستووین.
من به هیچ هه‌ستێكی به‌رزی و بڵندیی
ئه‌مه ناڵێم،
ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌یكه‌م ده‌قاوده‌ق
له (ماكدۆناڵدز) هێناومه.
هه‌مووتانم بینی ئه‌م ژه‌می به‌یانی ته‌ندر-
وستی تێدتان ده‌خوارد، حه‌زم به‌مه نه‌بوو.
به‌ڵام هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی خواردنی خێرا زاڵ
بووه به‌سه‌ر پارێزیمان و له‌ڕووی جه‌سته
نه‌خۆشی خستووین، جۆرێك له به‌های خێرا
به‌سه‌ر مێشكماندا زاڵبووه
و له‌روی بیرییه‌وه نه‌خۆشی خستووین.
بۆماوه‌ی هه‌زاران ساڵ،
فه‌یله‌سووفه‌كان گوتوویانه،
گه‌ر وابیرده‌كه‌یته‌وه ژیان ده‌رباره‌ی
پاره، پایه و شانازیكردنه،
وه‌كو گێلێك دیارده‌بیت.
ئه‌وه هه‌مان ده‌سته‌واژه ی
شۆپن هاوه‌ر نییه،
به‌ڵام كورتكراوه‌ی قسه‌كانێتی.
نامۆییانه، زه‌حمه‌ت هیچ كه‌سێك زانستییا-
نه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌مه كردبێت.
تاكو كه‌سێكی به‌ڕاستی سه‌یرم ناسی به
ناوی پرۆفیسۆر تیم كاسه،
له كۆلێژی نۆكسه له ئیلینۆی،
بۆماوه‌ی 30 ساڵ توێژینه‌وه‌ی
له‌سه‌ر ئه‌مه كردووه،
توێژینه‌وه‌كه‌ی پێشنیازی چه‌نده‌ها شتی
زۆر گرنگ ده‌كات.
یه‌كه‌میان، هه‌رچه‌ند بروات وابێت
ده‌توانیت ڕێگه‌ی خۆت بكڕی و پیشانی
بده‌یت به‌بێ ناخۆشیی،
و بۆ ژیانێكی باش،
ئه‌وه‌نده ئه‌گه‌ری هه‌یه خه‌مۆك
یان نیگه‌ران بیت.
دووه‌میان،
وه‌كو كۆمه‌ڵگایه‌ك، زۆر زیاتر
به‌و بیروباوه‌ڕانه پاڵنراوین.
به‌درێژای هه‌موو ژیانم،
له‌ژیر قورسایی ڕاگه‌یاندن و ئینستگرام
و هه‌ر شتێكی وه‌كو ئه‌وان.
هه‌ركه بیرم له‌مه كرده‌وه،
بۆم ده‌ركه‌وت وه‌كو ئه‌وه‌یه هه‌موومان له
لهدایكبوونمانهوه به جۆرێك له كه‌ی ئێف
سی بۆ ڕۆح تێركراوین. ڕاهێنانمان پێكراوه
له شوێنی هه‌ڵه به‌دوای دڵخۆشی بگه‌ڕێین،
هه‌روه‌كو چۆن خواردنی خێرا پێویستیی
خۆراكیت پڕناكاته‌وه
به‌ڵكو وات لێده‌كات هه‌ست
به ترسناكیی بكه‌یت،
به‌های خێرا پێویستیی
ده‌روونیت پڕناكه‌نه‌وه،
له ژیانێكی باش دوورت ده‌خه‌نه‌وه.
به‌ڵام كه بۆیه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ
پرۆفیسۆر كاسه كاتم به‌سه‌ربرد
و هه‌موو ئه‌مانه فێرده‌بووم،
هه‌ستم به تێكه‌ڵه‌یه‌كی سه‌یر
له هه‌سته‌كان كرد.
چونكه له‌لایه‌كه‌وه،
وه‌كو به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌مبینی.
توانیم تێبگه‌م چه‌ند جار له ژیانم
كاتێك هه‌ستم به ماندوویی ده‌كرد،
هه‌وڵمدا به جۆرێك له خۆ ده‌رخستن و
چاره‌سه‌ری گه‌وره‌ی ده‌ره‌كیی تیماری بكه‌م
و توانیم تێبگه‌م بۆچی ئه‌مه
بۆمن به‌باشی ئیشی نه‌كرد.
بیریشم كرده‌وه،
ئه‌مه جۆرێك له ڕوونیی نییه؟
وه‌كو ئه‌وه نییه ئاسایی بێت، وایه؟
گه‌ر گوتمه هه‌موو كه‌سێك لێ،ره
هیچ كامێكتان له‌سه‌ر پێخه‌فی مه‌رگ
پاڵناكهوێت
و بیر له‌هه‌موو ئه‌و پێڵاوانه بكه‌وه كه
كڕیوتن و هه‌موو ئه‌و تویتانه‌ی بۆت هاتووه
بیر له‌و ساتانه‌ی
خۆشه‌ویستیی،مانا و په‌یوه‌نیكردن
له ژیانت ده‌كه‌یته‌وه.
وابیرده‌كه‌مه‌وه زیاتر ئه‌مه
له كڵێشه‌یه‌ك بچێت.
به‌ڵام به‌رده‌وامبووم له قسه‌كردن
له‌گه‌ڵ پرۆفیسر كاسه و گوتم،
"بۆچی من هه‌ست به‌و دوولایه‌نییه
سه‌یره ده‌كه‌م؟"
گوتی،"له هه‌ندێك ئاستدا،
هه‌موومان ئه‌و شتانه ده‌زانین.
به‌ڵام له‌و شارستانییه‌ته،
پێیان ناژین."
ئێمه زۆرباش دهینناسین
ده‌زانین بوونه‌ته كڵێشه.
به‌ڵام پێیان ناژین.
به‌رده‌وامبووم له پرسیاركرنی بۆچی
ئێمه شتێكی زۆر قووڵ ده‌زانین،
به‌ڵام به‌و ناژین؟
دوای ماوه‌یه‌ك، پرۆفیسۆر كاسه پێی گوتم،
"چونكه ئێمه له‌ناو مه‌كینه‌یه‌ك ده‌ژین
كه دیزاینكراوه وامان لێبكات ئه‌و شته‌ی
گرنگه له‌باره‌ی ژیان پشتگوێی بخه‌ین."
ده‌بوو به‌ڕاستی بیر له‌مه بكه‌مه‌وه،
"چونكه ئێمه له‌ناو مه‌كینه‌یه‌ك ده‌ژین
كه دیزاینكراوه وامان لێبكات ئه‌و شته‌ی
گرنگه له‌باره‌ی ژیان پشتگوێی بخه‌ین."
پرۆفیسۆر كاسه ویستی ڕوونی بكاته‌وه گه‌ر
بتوانین ئه‌و مه‌كینه‌یه تێكبشكێنین.
ژماره‌یه‌كی زۆر توێژینه‌وه‌ی بۆئه‌مه
زیادكردووه:
نموونه‌یه‌كتان پێ ده‌ڵێم،
هه‌موو كه‌سێك لێره هانده‌ده‌م ئه‌مه
له‌گه‌ڵ هاوڕێ و خێزانیان تاقیبكه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ گه‌نجێك ناوی نه‌یسن ده‌نگن بوو،
گرووپێك له هه‌رزه‌كار و گه‌نجی هێنا
بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه بۆ
زنجیره دانیشتنێك بۆ ماوه‌یه‌ك.
و به‌شێك له خالی گرووپه‌كه
بریتی‌بوو له‌وه‌ی وا له خه‌ڵكه‌كه بكرێت
بیر له‌و ساتانه‌ی ژیانیان بكه‌نه‌وه
كه به‌ڕاستی مانا و مه‌به‌ستیان
تێدا دۆزیبۆوه.
بۆ هه‌ركه‌سه و شتێكی جیاواز بوو.
بۆ هه‌ندێكیان، ژه‌نینی مۆسیقا،
نووسین، یارمه‌تیدانی كه‌سێك بوو--
دڵنیام هه‌ركه‌سێك لێره ده‌توانێت
شتێك بێنێته پێش چاوی، وایه؟
و به‌شێك له خاڵی گرووپه‌كه بریتی‌بوو له
وا له خه‌ڵكه‌كه بكرێت پرسیاربكه‌ن،
"باشه، چۆن زۆرتر ژیانی خۆت
ته‌رخانده‌كه‌یت
بۆ شوێنكه‌وتنی ئه‌و ساتانه‌ی
مانا و مه‌به‌ست،
و كه‌متر بۆ، نازانم،
كڕینی شتی بێ‌مانا كه پێویستت پێیان نییه
له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی دایبنێیت و
هه‌وڵده‌یت خه‌ڵك پێت بڵێن،
"ئای خوایه، زۆر حه‌سووده!"
ئه‌وه‌ی دۆزییانه‌وه بریتی‌بوو له،
ته‌نیا ئه‌م كۆبوونه‌وانه،
وه‌كو جۆرێك له ئاڵووده نه‌ناسراوه‌كانی
كحول بوو بۆ پاراستنی مافی كڕیار، وایه؟
هێنانی خه‌ڵك بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وانه،
ڕه‌وانی ئه‌م به‌هایانه دیاریده‌كات،
كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و لێیبكۆڵنهوه
به‌یه‌كه‌وه،
بووه هۆی گۆڕانێكی دیار له‌به‌های خه‌ڵكی.
دووری خستنه‌وه له گه‌رده‌لوولی ئه‌و
نامانه‌ی خوڵقاندنی خه‌مۆكیی
ڕاهێنانمان پێبكه‌ن بۆ گه‌ڕان به‌دوای
دڵخۆشی له شوێنی هه‌ڵه،
به‌ره‌و به‌های مانادارتر و وزهپێدراو
كه‌وا له خه‌مۆكیی سه‌رمان ده‌خات.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی
بینیم و له‌باره‌یان نووسیوومه،
و زۆربه‌ی كه ناتوانم لێره باسی بكه‌م،
به‌رده‌وامبووم له بیركردنه‌وه،
ده‌زانن: بۆچی زۆری خایاند تاكو ئه‌م
پێشبینییانه بینم؟
چونكه كاتێك بۆ خه‌ڵكی
ڕوونیاندهكهیتهوه--
هه‌ندێكیان زۆر ئالۆزن، به‌ڵام هه‌مووی نا--
كاتێك بۆ خه‌ڵكی ڕوونیدهكهیتهوه،
وه‌كو زانستی مووشه‌كیی نییه، وایه؟
له هه‌ندێك ئاستدا،
ئێمه به‌ڕاستی ئه‌و شتانه ده‌زانین.
بۆچی زۆر زه‌حمه‌ت ده‌یبینین تێیبگه‌ین؟
وابیرده‌كه‌مه‌وه هۆكاری زۆر هه‌یه.
به‌ڵام هۆكارێك ئه‌وه‌یه كه پێویسته
تێگه‌یشتنمان بگۆڕین
كه خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی
له‌ڕاستیدا چین.
ژماریه‌یه‌كی زۆر هاوبه‌شیكردنی
بایه‌لۆجی ڕاسته‌قینه
بۆ خه‌مۆكی و نیگه‌رانیی هه‌ن.
به‌ڵام گه‌ر ڕێگه به بایه‌لۆجی بده‌ین
ببێته ته‌واوی وێنه‌كه،
وه‌ك چۆن من بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وامكرد،
له‌و كاته‌ی كه ده‌دوێم شارستانییه‌ته‌كه
مان له‌زۆربه‌ی كاته‌كانی ژیانم زۆریكردووه
ئه‌وه‌ی كه ناڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێینه خه‌ڵكی
ئه‌وه‌یه، خواستی هه‌موو كه‌سێكیش نییه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێینه
خه‌ڵكی ئه‌وه‌یه،
"ئازاره‌كه‌ت هیچ مانایه‌كی نییه.
ته‌نیا باش كارنهكردنێكه.
وه‌كو كهلێنێكه له پرۆگرامێكی كۆمپیوته‌ر
ته‌نیا كێشه‌یه‌كی وایهركارییه
له سه‌رتدا."
به‌ڵام ته‌نیا توانیم ژیانم بگۆڕم
كاتێك بۆمده‌ركه‌وت خه‌مۆكییه‌كه‌ت
خراپ كاركردن نییه.
ئاماژه‌یه‌كه.
خه‌مۆكییه‌كه‌ت ئاماژه‌یه‌كه.
شتێكت پێ ده‌ڵێت.
(چه‌پڵه)
ئێمه هه‌ست به‌مه ده‌كه‌ین
له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك،
زه‌حمه‌ته ببینرێن
له كاتی ئازاركێشانی خه‌مۆكیی--
من زۆر به‌باشی له‌مه تێده‌گه‌م
له ئه‌زموونی كه‌سییه‌وه.
به‌ڵام به یارمه‌تیی ڕاست،
ده‌توانین له‌م كێشانه تێبگه‌ین
و ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه
چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.
به‌ڵام بۆ كردنی ئه‌مه،
یه‌كه‌م هه‌نگاو
ئه‌وه‌یه ده‌ست هه‌ڵگرین له
ڕیسواكردنی ئه‌م ئاماژانه
به‌وه‌ی بڵێین ئه‌مانه ئاماژه‌ی بێهێزیی،
یاخود شێتیی یان ته‌واو بایهلۆجین،
جگه له ژماره‌یه‌كی كه‌م له خه‌ڵكی.
پێویسته ده‌ستبكه‌ین به
گوێگرتن له‌و ئاماژانه،
چونكه شتێكمان پێده‌ڵێن
كه به‌ڕاستی پێویسته گوێمان لێیبێت.
ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی كه به‌ڕاستی گوێ
له‌و ئاماژانه ده‌گرین،
و خه‌ڵاتی ئه‌و ئاماژانه ده‌كه‌ین
ڕێز له‌و ئاماژانه ده‌گرین،
كه‌وا ده‌ست ده‌كه‌ین به بینینی
دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره قووڵترهكان
كه هێز و ئازادیمان پێده‌به‌خشن
ئه‌و مانگایانه‌ی له هه‌موو
شوێنێك چاوه‌ڕێمان ده‌كه‌ن.
سوپاس.
(چه‌پڵه)