0:00:01.659,0:00:02.809 کەوچک. 0:00:04.944,0:00:06.326 کارتۆن. 0:00:07.302,0:00:09.722 شەمەندەفەری منداڵان. 0:00:10.522,0:00:11.854 ڕازێنەرەوەی سەری ساڵ. 0:00:12.442,0:00:13.832 خانووی هەڵبەزینەوە. 0:00:14.292,0:00:15.577 بەتانی. 0:00:15.601,0:00:16.751 سەبەتە. 0:00:17.228,0:00:18.474 فەڕش. 0:00:18.498,0:00:19.649 تەپڵەک. 0:00:19.673,0:00:21.077 مۆبایلی زیرەک. 0:00:21.101,0:00:22.381 پیانۆ 0:00:23.284,0:00:24.598 ڕۆب 0:00:24.622,0:00:25.772 وێنە. 0:00:26.415,0:00:28.447 هەموو ئەم شتانە [br]لە چییا هاوبەشن، 0:00:28.471,0:00:31.904 جگە لەوەی کە وێنەن و لەم[br]سێ مانگەی پێشوودا گرتوومن، و 0:00:31.928,0:00:33.770 بۆیە، مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە؟ 0:00:33.794,0:00:35.299 (پێکەنین) 0:00:35.323,0:00:36.855 هەموویان داهێنانن 0:00:36.879,0:00:40.529 کە بەهۆی سوودەکانی زمانەوانییەوە[br]درووست کراون. 0:00:40.553,0:00:43.249 هیچ کام لەم شتانە بەبێ[br]زمان بوونیان نەئەبوو. 0:00:43.273,0:00:45.233 بیهێنەرە بەرچاوت یەکێک لەمانە درووستکرێت 0:00:45.257,0:00:48.003 یان، تەلارێکی ئاواهی[br]بنیات بنرێت، 0:00:48.027,0:00:50.383 بەبێ بەکارهێنانی زمان 0:00:50.407,0:00:54.949 یان بەبێ سوودوەرگرتن لە هەر زانیارییەک[br]کە بەهۆی زمانەوە درووستبووە. 0:00:54.973,0:00:59.021 کەواتە، زمان گرنگترین شتە 0:00:59.045,0:01:00.219 لە هەموو جیهاندا. 0:01:00.243,0:01:03.284 هەموو شارستانییەتەکان لەسەر ئەو بناغەیەن. 0:01:03.308,0:01:05.760 هەموو ئەوانەشی ژیانیان تەرخانکردووە[br]بۆ خوێندنی ئەوەی، 0:01:05.784,0:01:10.776 چۆن زمان درووست بووە،[br]چۆن زمانی مرۆڤەکانیش هەمەجۆر بووە، 0:01:10.800,0:01:13.310 چۆن جیاوازی هەیە لەگەڵ سیستمی[br]پەیوەندیکردنی ئاژەڵەکانی تردا -- 0:01:13.334,0:01:14.484 زمانزانەکانن. 0:01:15.141,0:01:20.120 زمانزانی ڕەسمی زیاتر یان کەمتر،[br]بوارێکی تازەیە. و 0:01:21.099,0:01:23.496 چەندین بابەتی زۆر گرنگی دۆزیوەتەوە. 0:01:23.520,0:01:26.052 بۆ نموونە، کە سیستمی پەیوەندی مرۆڤ 0:01:26.076,0:01:28.837 زۆر جیاوازە لە سیستمی پەیوەندی گیانداران، 0:01:28.861,0:01:31.522 کە هەموو زمانەکان بەشێوەیەکی[br]یەکسان دەربڕینیان هەیە، 0:01:31.546,0:01:33.585 تەنانەت ئەگەر بە ڕێگای جیاوازیش بیکەن. 0:01:33.998,0:01:37.272 هێشتا، سەرەڕای ئەمەش، 0:01:37.296,0:01:41.918 چەندین کەس هەیە حەز ئەکەن[br]لەخۆوە قسە بکەن لەسەر زمانێک 0:01:41.942,0:01:45.561 وەک ئەوەی هێندەی زمان زانێک[br]تێگەشتنیان هەبێت بۆی، 0:01:45.585,0:01:47.617 چونکە بێگومان، بەو زمانە قسە ئەکەن. 0:01:47.641,0:01:50.813 ئەگەر بە زمانێکیش قسە بکەیت،[br]واتا هێندە مافت هەیە 0:01:50.837,0:01:52.930 قسە بکەیت لەسەر کارەکانی[br]وەک هەر کەسێکی تر. 0:01:52.954,0:01:54.946 بیهێنەرە بەرچاوت [br]قسە لەگەڵ نەشتەرگەرێک بکەیت، و 0:01:54.970,0:01:56.474 بڵێیت، "گوێگرە، هاوڕێ، 0:01:56.498,0:01:58.466 ئەوە ماوەی ٤٠ ساڵێک ئەبێت دڵم هەیە. 0:01:58.490,0:02:01.440 پێموابێت کەمێک ئەزانم لەسەر گۆڕینی[br]زمانەی شاخوێنبەری دڵ. 0:02:01.464,0:02:03.679 پێموابێت بۆچوونی من هێندەی[br]بۆچوونی تۆ گرنگی هەیە." 0:02:03.703,0:02:05.498 هێشتا، هەر ئەوەش ڕووئەیات. 0:02:05.522,0:02:09.949 ئەمە نیل دیگراس تایسنە،[br]ئەوە ئەڵێت لە فیلمی "ئەرایڤەڵا،" 0:02:09.973,0:02:12.124 پێی باشتر بووە شفرە دۆزەرەوەیەک بێنێت -- 0:02:12.148,0:02:15.966 کەسێک کە بتوانێت پەیامێک شیبکاتەوە[br]لە زمانێکدا کە خۆیان ئەیزانن -- 0:02:15.990,0:02:17.268 وەک لە زمانزانێک، 0:02:17.292,0:02:18.926 بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ بوونەوەرە ئاسمانییەکان، 0:02:18.950,0:02:21.061 چونکە زمانەوانێک -- 0:02:21.085,0:02:23.299 ئەوە چی سوودێکی ئەبێت لە[br]قسەکردن لەگەڵ کەسێکدا 0:02:23.323,0:02:25.229 بە زمانێک قسە بکات [br]کە تەنانەت ناشیزانین؟ 0:02:25.253,0:02:27.990 ئینجا بێگومان، فلیمی "ئەرایڤەڵ"یش[br]بەدوور نییە لە تانە. 0:02:28.014,0:02:30.077 مەبەستم ئەوەیە --[br]چۆن ئەبێت هاوڕێیان: 0:02:30.101,0:02:33.141 بوونەوەری ئاسمانی بە کەشتی گەورە[br]بێن بۆسەر هەسارەکەمان و 0:02:33.165,0:02:36.951 جگە لە قسەکردن لەگەڵمان [br]هیچ شتێکی تریان ناوێت، و 0:02:36.975,0:02:39.250 تۆش یەک زمانەوان ئەگریت بەکرێ؟ 0:02:39.274,0:02:40.284 (پێکەنین) 0:02:40.308,0:02:42.652 چییە حکومەتی ئەمریکا بوودجەی نییە یان چی؟ 0:02:43.029,0:02:44.617 (پێکەنین) 0:02:44.641,0:02:47.545 هەموو ئەم شتانە ئەکرێت بگەڕێنرێتەوە[br]سەر هەڵەتێگەشتن، 0:02:47.569,0:02:51.045 دەربارەی زمانیش و دەربارەی[br]خوێندنی ڕەسمی زمان، 0:02:51.069,0:02:52.380 دەربارەی زمانەوانەکان. و 0:02:53.568,0:02:57.996 پێموابێت شتێک هەیە لەژێر[br]زۆرێک لەو هەڵەتێگەشتنانەیە 0:02:58.020,0:03:02.559 کە ئەتوانرێت لەم نوسراوە جوانەی[br]"فۆربس"دا کۆبکرێتەوە، 0:03:02.583,0:03:06.278 کە بۆچی نابێت خوێندکارانی ئامادەیی[br]فێری زمانی بیانی بکرێن. 0:03:06.302,0:03:08.435 هەندێک قسەی ناو ئەمە دەرئەهێنم، و 0:03:08.459,0:03:10.517 ئەمەوێ بزانم ئەتوانن[br]تێبگەن لەوەی 0:03:10.541,0:03:14.171 چی لەژێر هەندێک لەم[br]بۆچوون و بیرۆکانەیە. 0:03:14.929,0:03:19.012 "ئەمریکییەکان بەدەگمەن وێژەی کلاسیک[br]ئەخوێننەوە تەنانەت لە وەرگێڕانیشدا." 0:03:19.036,0:03:21.737 کەواتە بە واتایەکی تر، بۆچی خۆت[br]سەغڵەت بکەیت بە زمانێکی بێگانەوە 0:03:21.761,0:03:25.203 ئەگەر کلاسیکە بنەڕەتەکەی خۆت[br]بەهیچ شێوەیەک نەخوێنیتەوە؟ 0:03:25.227,0:03:26.411 سوودی چییە؟ 0:03:26.435,0:03:29.213 "خوێندنی زمانی بیانی لە قوتابخانە[br]بەهەدەردانی کاتە، 0:03:29.237,0:03:32.897 بەراورد بەو شتانەی تر ئەتوانی[br]لە قوتابخانە بیکەیت." 0:03:33.887,0:03:37.799 "ئەوروپا چەندین کۆمەڵە زمانی هەیە[br]لە شوێنی بچووکتردا کۆبۆتەوە." 0:03:37.823,0:03:41.332 کەواتە بۆ ئەمریکا، ئاه، سودی چییە[br]زمانێکی تر فێربیت؟ 0:03:41.356,0:03:44.712 هێندە سوود نابینیت لەو هەموو[br]خۆ ماندوو کردنەت. 0:03:44.736,0:03:45.895 ئەمەیان خوازراوترینە لەلام، 0:03:45.919,0:03:48.062 "خوێندکارێکی بێرمینگهام[br]ئەبێ نزیکەی 0:03:48.086,0:03:50.572 هەزار میل گەشت بکات[br]بۆ سنوورەکانی مەکسیک، و 0:03:50.596,0:03:54.604 تەنانەت ئەوکاتەش، هێندە خەڵکی لێئەبێت[br]بە ئینگلیزی قسە بکەن ڕێگای خۆی بدۆزێتەوە." 0:03:54.628,0:03:57.327 بە واتایەکی تر، ئەگەر بتوانیت [br]دەستت بەرز بکەیتەوە و 0:03:57.351,0:03:59.171 بتوانیت بچیت بۆ شوێنەکەی ئەتەوێت، 0:03:59.195,0:04:02.251 کەواتە هیچ سوودێکی نییە بۆت[br]فێری زمانێکی تر ببیت. 0:04:02.275,0:04:07.307 هۆکارێکی بەشێکی زۆری ئەم[br]بیروباوەڕە خواستنێکی باوە، 0:04:07.331,0:04:08.894 زمان ئامرازە. و 0:04:08.918,0:04:11.878 شتێکیش هەیە کە هەتا ڕادەیەک[br]ڕاستە لەبارەی ئەم خواستنەوە. 0:04:11.902,0:04:13.149 زمان جۆرێکە لە ئامراز 0:04:13.173,0:04:16.777 ڕاستییەکەی، ئەگەر زمانی شوێنەکە بزانیت،[br]باشتر کارت پێئەکرێت وەک لەوەی نەیزانیت. 0:04:16.801,0:04:19.801 بەڵام ئاماژە بەوە ئەکات[br]کە زمان تەنیا ئامرازێکە، و 0:04:19.825,0:04:21.817 ئەوەش بەدڵنیاییەوە هەڵەیە. 0:04:21.841,0:04:25.142 ئەگەر زمان ئامرازێک بوایە،[br]ڕاشکاوانە ئامرازێکی زۆر هەژار ئەبوو. 0:04:25.166,0:04:28.776 ماوەیەکی زۆر لەمەوبەریش وازمان لێئەهێنا[br]بۆ شتێکی زۆر باشتر. 0:04:28.800,0:04:30.332 بیر لە هەر ڕستەیەک بکەرەوە کە ئەتەوێت. 0:04:30.356,0:04:33.995 ئەمە ڕستەیەکە کە دڵنیام پێشتر[br]وتوومە: "دوێنێ کینم بینی." 0:04:34.019,0:04:35.268 هاوڕێیەکم هەیە ناوی کینە. 0:04:35.292,0:04:38.076 کە ئەم ڕستەیەش ئەڵێم،[br]"دوێنێ کینم بینی،" 0:04:38.100,0:04:39.826 بەڕاستی پێتوایە کە 0:04:39.850,0:04:43.072 هەموو ئەوەی لە مێشکی منایە[br]ئێستا خراوەتە مێشکی تۆشەوە 0:04:43.096,0:04:44.278 لەڕێگەی ڕستەیەکەوە؟ 0:04:44.302,0:04:46.839 قورسە، چونکە چەندین شتی تر[br]هەیە کە ئەگوزەرێت. 0:04:46.863,0:04:48.251 وەک، کە ئەڵێم "دوێنێ،" 0:04:48.275,0:04:51.584 لەوانەیە بیر بکەمەوە دوێنێ[br]کەشەکەی چۆن بووە چونکە لەوێ بووم. 0:04:51.608,0:04:52.758 ئەگەر بیریشم بێت، 0:04:52.782,0:04:56.226 لەوانەیە بیرم بکەوێتەوە شتێک هەبووە[br]بیرم چووە بینێرم، کە وابووە. 0:04:56.250,0:04:59.566 ئەمە گاڵتەیەکی پلان بۆ دانراوبوو،[br]بەڵام بەڕاستی بیرم چوو شتێک بنێرم. 0:04:59.590,0:05:02.440 ئەوەش واتای ئەوەیە کە ئەبێت[br]ڕۆژی دوو شەممە بیکەم، 0:05:02.464,0:05:04.657 چونکە ئەوکاتەیە کە ئەچمەوە ماڵەوە. 0:05:04.681,0:05:06.501 بێگوماینش، کە بیر لە دووشەممە ئەکەمەوە، 0:05:06.525,0:05:09.471 بیر لە "دووشەمەی شێتانە"ی[br]بانگڵس ئەکەمەوە. گۆرانییەکی خۆشە. 0:05:09.495,0:05:12.752 کاتێکیش وشەی "بینیم" ئەڵێم،[br]بیر لەم دەستەواژەیە ئەکەمەوە: 0:05:12.776,0:05:15.863 "تێگەشتم! 'پیاوە پیرەکە کاتێک[br]چەکوش و مشارەکەی هەڵگرت." 0:05:15.887,0:05:17.038 هەمووکات بیرم ئەکەوێتەوە. 0:05:17.062,0:05:20.133 هەرجارێک کە گوێم لە وشەی "بینیم" ئەبێت،[br]هەر بیر لەوە ئەکەمەوە، 0:05:20.157,0:05:22.254 چونکە باپیرم هەمووکات ئەیوت، 0:05:22.278,0:05:24.149 بۆیە واملێئەکات بیر لە باپیرم بکەمەوە. 0:05:24.173,0:05:26.814 ئینجا لەبەر هۆکارێک دووبارە ئەچینەوە[br]سەر "دووشەممەی شێتانە". 0:05:26.838,0:05:30.100 لەگەڵ کینیش، کاتێک شتێک ئەڵێم[br]وەک "دوێنێ کینم بینی،' 0:05:30.124,0:05:33.227 بیر لە هەلومەرجەکانی ئەو کاتە ئەکەمەوە[br]کە تیایا بینیم. و 0:05:33.251,0:05:36.030 ئەمەش ئەو ڕۆژە بوو.[br]ئەمەتا لەگەڵ پشیلەکەما. 0:05:36.054,0:05:37.879 بێگومانیش، بیر لە کین ئەکەمەوە، 0:05:37.903,0:05:40.371 بیر ئەکەمەوە کە ئەو ئێستا ئەچێت[br]بۆ زانکۆی لۆنگ بیچ، 0:05:40.395,0:05:43.032 بیرم ئەکەوێتەوە کە جۆنی هاوڕێم و دایکم 0:05:43.056,0:05:44.830 هەردووکیان زانکۆی لۆنگ بیچیان تەواوکردووە، 0:05:44.854,0:05:47.698 کەیتی پورزاشم لەمکاتەیا[br]ئەچێت بۆ زانکۆی لۆنگ بیچ. 0:05:47.722,0:05:49.156 دووبارە ئەوەش "دووشەممەی شێتانە". 0:05:49.180,0:05:51.962 بەڵام ئەمە تەنیا بەشێکی ئەوەیە[br]کە بە مێشکتا یەت 0:05:51.986,0:05:54.278 لە کاتێکی دیاریکراودا کاتێک قسە ئەکەیت. 0:05:54.302,0:05:56.897 هەموو ئەوەشی ئەمانەوێت بۆ نیشاندانی[br]ئەو هەموو شێواوییەی 0:05:56.921,0:05:59.815 کە لە سەرەتا ڕووئەیات، ئەمەیە. 0:05:59.839,0:06:01.141 مەبەستم ئەوەیە، هەر ئەمەمان هەیە. 0:06:01.165,0:06:02.329 (پێکەنین) 0:06:02.353,0:06:04.958 جێی سەرسوڕمانە کە سیستمەکەمان[br]هێندە خراپە؟ 0:06:04.982,0:06:07.460 بۆیە بیهێنەرە بەرچاوت،[br]ئەگەر بتوانم لەیەکچوونێکتان بەمێ، 0:06:07.484,0:06:10.626 بیهێننە بەرچاوتان بتانەوێت لەچی ئەچێت[br]ئەگەر کێکێک بخۆیت، 0:06:10.650,0:06:13.006 لەجیاتی خواردنی کێکەکە، 0:06:13.030,0:06:16.252 تەنیا پێکهاتەکانی کێکەکە بخۆیت، 0:06:16.276,0:06:17.807 یەک بە یەک، 0:06:17.831,0:06:19.343 لەگەڵ ڕێنماییەکانا 0:06:19.367,0:06:22.752 دەربارەی ئەوەی چۆن ئەکرێت ئەم[br]پێکهاتانە تێکەڵبکرێت بۆ دروستکردنی. 0:06:22.776,0:06:24.680 پێویستە ڕێنماییەکانیش بخۆیت. 0:06:24.704,0:06:25.768 (پێکەنین) 0:06:25.792,0:06:27.851 ئەگەر ناچاربووینایە ئاواهی[br]ئەزموونی کێکمان بکردایە، 0:06:27.875,0:06:29.386 هەرگیز کێکمان نەئەخوارد. 0:06:30.485,0:06:34.045 هێشتا، زمانیش تەنیا ڕێگەیە --[br]تەنیا ڕێگەیە -- 0:06:34.069,0:06:38.263 کە بتوانین لەڕێگەیەوە بزانین چی ڕووئەیات،[br]لە مێشکمانا. 0:06:38.287,0:06:40.141 ئەمە ناخی ئێمەیە، 0:06:40.165,0:06:41.609 ئەو شتەی ئەمانکات بە مرۆڤ، 0:06:41.633,0:06:44.871 ئەوەی وامان لێئەکات جیاواز بین[br]لە گیاندارەکانی تر، 0:06:44.895,0:06:46.728 هەمووی لێرەیایە لە شوێنێکا، و 0:06:46.752,0:06:50.696 هەموو ئەوەی پێویستە بیکەین بۆ نیشاندانی[br]زمانی خۆمانە. 0:06:50.720,0:06:53.835 زمان باشترین ڕێگەمانە بۆ نیشاندانی ئەوەی[br]چی ئەگوزەرێت لەناو مێشکمانا. 0:06:53.859,0:06:56.110 بیهێننە بەرچاوتان ئەگەر بمەوێت[br]پرسیارێکی گەورە بکەم، وەک: 0:06:56.134,0:06:58.467 "سرووشتی بیرکردنەوە و سۆزی[br]مرۆڤ چییە؟" 0:06:58.491,0:06:59.581 ئەوەی پێویستە بیکەیت 0:06:59.605,0:07:02.768 ئەوەیە سەیری چەندین زمانی هەمەجۆر[br]بکەیت 0:07:02.792,0:07:04.387 کە بتوانیت. 0:07:04.411,0:07:06.426 تەنیا یەکێک بەس نابێت. 0:07:06.450,0:07:07.812 نموونەیەکتان بەمێ، 0:07:07.836,0:07:10.685 ئەمە وێنەیەکی ڕۆمانی بچووکە گرتوومە، 0:07:10.709,0:07:13.688 کە بە کامێرایەکی ١٢ مێگا پیکسڵی گرتوومە. 0:07:13.712,0:07:17.144 ئێستا، ئەمە هەمان وێنەیە بە[br]پیکسڵی کەمترەوە. 0:07:17.168,0:07:21.051 دیارە، هیچ کام لەم وێنانە[br]پشیلەیەکی ڕاستەقینە نییە. 0:07:21.075,0:07:24.709 بەڵام یەکێکیان زۆر باشتر تێگەشتنت[br]ئەیاتێ لەسەر پشیلە وەک لەوی تر. 0:07:26.649,0:07:28.633 زمان تەنیا ئامراز نییە. 0:07:28.657,0:07:29.816 ئەوە میراتی ئێمەیە، 0:07:29.840,0:07:32.282 رێگایەکی ئێمەیە بۆ گەیاندنی ئەوەی[br]واتای چییە مرۆڤ بیت. 0:07:32.306,0:07:36.697 بێگوماینش، بە "میراتی"ییەکەمان،[br]مەبەستم هەموو مرۆڤەکانە. 0:07:36.721,0:07:41.786 لەدەستدانی یەک زمانیش وا ئەکات[br]ئەو وێنەیە زۆر ناڕوونتر بێت. 0:07:41.810,0:07:45.855 بۆیە وەک کارێک[br]بۆ ١٠ ساڵی ڕابردوو و 0:07:45.879,0:07:49.164 هەروەها درووستکردنەوەیەک،[br]هەر بۆ خۆشی، 0:07:49.188,0:07:50.899 زمان درووست ئەکەم. 0:07:50.923,0:07:52.783 بەمانە ئەوترێت "کۆنلانگەکان،" 0:07:52.807,0:07:54.942 کورتکراوەیەک بۆ زمانە درووستکراوەکان. 0:07:54.966,0:07:57.045 ئێستا، کە ئەم ڕاستیانە ئەخەمە ڕوو[br]یەک بەدوای یەکا، 0:07:57.069,0:07:59.047 کە چەندین زمان لەناو ئەچن لەسەر هەسارەکەمان و 0:07:59.071,0:08:00.890 منیش زمانی نوێ درووست ئەکەم، 0:08:00.914,0:08:03.696 لەوانەیە بیر بکەنەوە کە بەستنەوەیەکی[br]نا ڕووکەشی هەیە 0:08:03.720,0:08:04.886 لەنێوان ئەم دوانەیا. 0:08:04.910,0:08:07.826 ڕاستییەکەی، چەندین کەس هێڵێکیان[br]کێشاوە لەنێوان ئەو خاڵانەیا. 0:08:07.850,0:08:09.877 ئەمە پیاوێکە کە زۆر تووڕە بوو 0:08:09.901,0:08:12.715 کە زمانێکی دروستکراو هەبوو لە[br]فیلمی "ئەڤاتار"ی جەیمس کامیرۆندا. 0:08:12.739,0:08:14.446 ئەڵێت، 0:08:14.470,0:08:16.692 "لەو سێ ساڵەدا کە جەیمس کامیرۆن[br]پێویستی پێبوو 0:08:16.716,0:08:18.969 بۆ ئەوەی ئەڤاتار بخاتە سەر شاشەکان،[br]زمانێک مرد." 0:08:18.993,0:08:20.921 ڕاستییەکەی، لەوانەیە زۆر لەوەش زیاتر. 0:08:20.945,0:08:24.389 "زمانی ناڤی، ئەو کونە پڕناکاتەوە[br]کە ئەبوو لەسەری بێت.. " 0:08:24.413,0:08:26.725 وتارێکی زۆر کاریگەر و توند -- 0:08:26.749,0:08:29.366 ئەگەر هیچ بیری لێنەکەیتەوە. 0:08:29.390,0:08:30.545 (پێکەنین) 0:08:30.569,0:08:32.612 بەڵام ئەوکاتەی لێرەبووم لە کالیفۆرنیا، 0:08:32.636,0:08:34.015 دوو پسپۆڕیم تەواوکرد. 0:08:34.039,0:08:36.840 یەکێکیان لە زمانەوانیدا،[br]بەڵام ئەوەی تریان لە ئینگلیزیا بوو. 0:08:36.864,0:08:39.452 بێگومانیش، پسپۆڕی ئینگلیزیش،[br]خوێندنی زمانی ئینگلیزی، 0:08:39.476,0:08:42.438 ڕاستییەکەی خوێندنی ئەو زمانی[br]ئینگلیزییە نییە، کە ئەیزانین، 0:08:42.462,0:08:43.857 خوێندنی بابەتە وێژەییەکانە. 0:08:43.881,0:08:45.678 وێژە بوارێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە، 0:08:45.702,0:08:49.493 چونکە وێژە، بەشێوەیەکی فراوانتر،[br]هەر وەک هونەر وایە؛ 0:08:49.517,0:08:51.180 ئەکەوێتە ژێر شێوازی هونەرەوە. و 0:08:51.204,0:08:52.752 بە بەکارهێنانی وێژە چی ئەکەین، 0:08:52.776,0:08:57.855 نووسەرەکان، بوون و مێژووی[br]تەواو نوێ درووست ئەکەن. 0:08:57.879,0:09:00.895 سەرنجڕاکێشە بۆمان ببینین 0:09:00.919,0:09:06.006 چی جۆرە قوڵی و سۆزێک و[br]ڕۆحێکی تایبەتی 0:09:06.030,0:09:08.638 ئەکرێت لەلایەن نووسەرەکانەوە[br]بخرێتە ناو ئەم بوونە خەیاڵییانە. 0:09:08.662,0:09:11.283 مەبەستم ئەوەیە بەشێوەیەکە --[br]سەیری ئەمە بکەن. 0:09:11.307,0:09:13.561 زنجیرەیەک کتێب هەیە 0:09:13.585,0:09:15.824 نوسراوە دەربارەی کەسایەتی خەیاڵی. 0:09:15.848,0:09:19.815 هەموو کتێبەکە دەربارەی یەک بوونی[br]خەیاڵی، ساختەی مرۆڤە. 0:09:19.839,0:09:22.010 یەک کتێبی تەواوەتی هەیە لەسەر[br]جۆرج بابیت 0:09:22.034,0:09:23.871 لە کتێبی "بابیت"ی سینکلێر لێویس، و 0:09:23.895,0:09:26.562 گرنتی ئەوەتان ئەیەمێ ئەو کتێبە،[br]درێژترە لە کتێبی "بابیت" خۆی 0:09:26.586,0:09:27.784 کە کتێبێکی کورتە. 0:09:27.808,0:09:29.547 هیچ کەسێک هەر بیریشێتی؟ 0:09:29.571,0:09:32.762 زۆرباشە، ڕاستییەکەی بەلای منەوە[br]لە کتێبی "مەین ستریت"ی باشترە. 0:09:32.786,0:09:34.156 ئەوە بۆچوونی منە. 0:09:34.180,0:09:37.889 هەرگیز گومانمان لەو ڕاستییە نەبووە[br]کە بواری وێژە سەرنجڕاکێشە. 0:09:38.434,0:09:39.989 بەڵام سەرەڕای ڕاستییەکە، 0:09:40.013,0:09:44.077 تەنانەت زمانەوانەکانیش گرنگی نادەن[br]بەوەی زمانە درووستکراوەکان ئەتوانن 0:09:44.101,0:09:47.968 پێمان بڵێن دەربارەی قوڵی ڕۆحی مرۆڤ[br]وەک هەوڵێکی هونەرییانە. 0:09:48.520,0:09:51.397 نموونەیەکی بچووکتان ئەیەمێ لێرەیا. 0:09:51.421,0:09:54.144 وتارێک نوسرابوو لەسەرم 0:09:54.168,0:09:57.008 ماوەیەک لەمەوبەر لە گۆڤارێکی کالیفۆرنیا. 0:09:57.032,0:09:58.633 کە ئەم وتارەشیان نوسیبوو، 0:09:58.657,0:10:01.077 ویستیان کەسێک لەلایەنی بەرامبەرەوە بێنن، 0:10:01.101,0:10:03.561 کە ئەگەر دواتر سەیری بکەیت،[br]لە شتێکی سەیر ئەچێت بیکەیت. 0:10:03.585,0:10:05.275 تۆ تەنیا باسی کەسێک ئەکەیت، و 0:10:05.299,0:10:08.442 ئەتەوێت کەسێک بێنیت لە لایەنی[br]بەرامبەری ئەو کەسە. 0:10:08.466,0:10:09.742 (پێکەنین) 0:10:09.766,0:10:12.425 ئەمە پارچە نوسراوێکە زیاد لەپێویست[br]گەورە کراوە. 0:10:12.449,0:10:14.972 بۆیە توانیان 0:10:14.996,0:10:17.321 یەکێک لە زیرەکترین زمانزانەکانی[br]سەردەمی خۆمان بێنن، 0:10:17.345,0:10:20.371 جۆرج لاکۆف، کە زمانزانێکە[br]لە بێرکلی. 0:10:20.395,0:10:23.957 کارەکەشی بۆ هەتا هەتایە بواری[br]زمانەوانی و 0:10:23.981,0:10:25.458 زانستی توانای فێربوونی گۆڕی. 0:10:25.482,0:10:28.757 کاتێکیش پرسیاری لێکرا دەربارەی کارەکەم و[br]دەربارەی زمان درووستکردن بە گشتی، 0:10:28.781,0:10:32.426 وتی، "بەڵام زۆر شت هەیە بکرێت[br]لە خوێندنی زماندا. 0:10:32.450,0:10:35.206 پێویستە کات لە شتێکی[br]ڕاستەقینەدا بەسەر بەریت." 0:10:35.230,0:10:36.381 بەڵێ، 0:10:36.405,0:10:38.864 "شتێکی ڕاستەقینە."[br]ئەمە هیچتان بیر ئەهێنێتەوە؟ 0:10:38.888,0:10:42.627 بەکارهێنانی هەمان ئەو چوارچێوەی کارەی[br]کە خۆی دایهێناوە، 0:10:42.651,0:10:45.346 ئەمگەیەنێتەوە سەر ئەم خواستە خەیاڵییە: 0:10:45.370,0:10:46.638 زمان ئامرازێکە. 0:10:46.662,0:10:50.093 لەوەش ئەچێت کارەکانی لەژێر[br]ئەم خواستە خەیاڵییەیا بێت؛ 0:10:50.117,0:10:54.184 کە زمان کاتێک بەسوودە[br]کە بەکاربێت بۆ پەیوەندی. 0:10:54.208,0:10:57.506 زمان بێسوودە کاتێک ناتوانرێت[br]بەکاربێت بۆ پەیوەندی. 0:10:57.530,0:11:00.372 لەوانەیە واتلێبکات بپرسیت:[br]چی لە زمانە مردووەکان بکەین؟ 0:11:00.396,0:11:01.612 بەڵام بەهەرحاڵ. 0:11:01.636,0:11:03.043 بۆیە بەهۆی ئەم بیرۆکەیەوە، 0:11:03.067,0:11:06.929 لەوانەیە لەوە بچێت کە [br]لوتکەی نابەجێیە 0:11:06.953,0:11:10.366 کۆرسێکی فێربوونی زمانت هەبێت[br]لەسەر زمانی ڤالێریانی باڵا 0:11:10.390,0:11:12.938 کە دروستمکرد بۆ زنجیرەی[br]"یاری تەختەکان"ی ئێچی بی ئۆ 0:11:12.962,0:11:16.586 لەوانەیە بپرسیت، ئەو ٧٤٠ هەزار کەسە[br]فێری چی ئەبن؟ 0:11:17.368,0:11:19.630 (پێکەنین) 0:11:19.654,0:11:21.717 با سەیرێکی بکەین. 0:11:21.741,0:11:23.376 فێری چی ئەبن؟ 0:11:23.400,0:11:25.760 ئەبێ فێری چی ببن؟ 0:11:25.784,0:11:28.583 ئەوەت لەبیربێت کە زمانەکەی تر بۆ ئەمە -- 0:11:28.607,0:11:31.141 بۆ ئەوانەیە بە ئینگلیزی قسە ئەکەن -- 0:11:31.165,0:11:33.220 ئەوانەی بە ئینگلیزی قسە ئەکەن[br]زۆر شت فێر ئەبن. 0:11:33.244,0:11:36.558 ئەمە ڕستەیەکە کە لەوانەیە هەرگیز[br]بەکارینەهێنن بۆ پەیوەندیکردن 0:11:36.582,0:11:37.746 بەدرێژایی ژیانیان: 0:11:37.770,0:11:39.336 "ڤالا ئابرێ ئورنیس." 0:11:39.360,0:11:40.733 "پیاوەکە ژنەکە ئەبینێت." 0:11:40.757,0:11:42.647 هێڵە بچووکەکەی ناوەڕاست[br]بەشە گرنگەکەیە، 0:11:42.671,0:11:44.887 کەواتە وشە بە وشەیە،[br]وا ئەڵێت. و 0:11:44.911,0:11:47.700 چەندین شتی سەرنجڕاکێشیش فێر ئەبن، 0:11:47.724,0:11:49.600 بەتایبەتی ئەگەر بە ئینگلیزی قسە بکەن. 0:11:49.624,0:11:52.854 فێری ئەوە ئەبن ئەکرێت کردار[br]لە کۆتایی ڕستەکەیا بێت. 0:11:52.878,0:11:55.846 ئەوە بەڕاستی ڕوونایات لە ئینگلیزیا[br]کاتێک دوو مشتومڕت ئەبێت. 0:11:55.870,0:11:57.608 فێر ئەبن هەندێک جار 0:11:57.632,0:12:01.490 زمانێک هاوتای نییە بۆ وشەی[br]"کە" -- بە تەواوەتی تیای نییە. 0:12:01.514,0:12:03.133 ئەوە شتێکە زمان پێی ئەکرێت. 0:12:03.157,0:12:06.942 فێر ئەبن کە بزوێنێکی درێژ[br]ئەکرێت درێژتر بکرێتەوە، 0:12:06.966,0:12:08.927 بەراورد بە جیاوازی لە جۆرێتیا، 0:12:08.951,0:12:12.133 کە بزوێنە درێژەکانی ئێمە ئەوە ئەکات؛[br]هەر لە ڕاستیدا هەمان درێژین. 0:12:12.157,0:12:15.657 فێری ئەوە ئەبن کە ئەم گۆڕانکارییە[br]بچووکانە هەیە لە تۆنی دەنگەکانا. 0:12:15.681,0:12:16.836 هممم؟ هممم؟ 0:12:16.860,0:12:20.172 گۆڕانکاری هەیە پێی ئەوترێت شێوەی[br]ناو و جێناو و ئاوەڵناو لە کۆتایی بکەرەکاندا -- 0:12:20.196,0:12:21.212 (پێکەنین) 0:12:21.236,0:12:24.537 کە لە ڕستەیەکدا پێت ئەڵێ کێ[br]چی لە کێ کردووە. 0:12:24.561,0:12:27.588 تەنانەت ئەگەر ڕیزبەندی وشەکانیش[br]هەر وەک خۆی بهێڵیتەوە و 0:12:27.612,0:12:29.334 کۆتاییەکان بگۆڕیت، 0:12:29.358,0:12:32.350 ئەوە ئەگۆڕیت کێ چی لە کێ ئەکات. 0:12:32.374,0:12:38.138 فێری ئەوە ئەبن زمانەکان زۆر شت ئەکەن،[br]هەمان شتەکان بەشێوەیەکی جیاواز 0:12:38.513,0:12:40.845 ئەشکرێت فێربوونی زمان شتێکی خۆشبێت. 0:12:41.997,0:12:45.767 ئەوەی فێری ئەبن ڕێزە بۆ زمان:[br]زمان بە کاپیتاڵکردنی پیتی یەکەم. 0:12:45.791,0:12:49.974 بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییەش کە لەسەدا[br]٨٨ی ئەمریکییەکان بە ئینگلیزی قسە ئەکەن لە ماڵەوە، 0:12:49.998,0:12:52.609 پێموانییە ئەوە شتێکی خراپ بێت. 0:12:52.633,0:12:56.436 ئەزانن بۆچی زمانەکان[br]ئەمرن لەسەر هەسارەکەمان؟ 0:12:56.796,0:13:02.018 لەبەر ئەوە نییە کە حکومەت زمانێک[br]ئەسەپێنێت بەسەر کۆمەڵێکی بچووکتردا، 0:13:02.042,0:13:04.556 یان کۆمەڵێکی تەواوەتی لەوانەی[br]قسەی پێئەکەن نامێنن. 0:13:04.580,0:13:07.656 ئەوە بەدڵنیاییەوە لە ڕابردووا ڕووی یاوە، و[br]ئێستاش ڕووئەیات، 0:13:07.680,0:13:09.705 بەڵام هۆکاری سەرەکی نییە. 0:13:10.268,0:13:13.046 هۆکارە سەرەکییەکە ئەوەیە منداڵێک[br]لەدایک ئەبێت بۆ ناو خێزانێک 0:13:13.070,0:13:16.625 بە زمانێک قسە ئەکات کە بەشێوەیەکی بڵاو[br]لە کۆمەڵگاکەیا قسەی پێناکرێت، و 0:13:16.649,0:13:18.656 ئەو مناڵە فێری نابێت. 0:13:18.680,0:13:19.965 بۆچی؟ 0:13:19.989,0:13:24.291 چونکە ئەو زمانە بەهای نییە[br]لە کۆمەڵگاکەیاندا. 0:13:24.315,0:13:26.228 چونکە ئەو زمانە سوودی نییە. 0:13:26.252,0:13:31.236 چونکە ئەو زمانە کارێکی دەستناکەوێت[br]ئەگەر بەو زمانە قسە بکات. 0:13:31.260,0:13:35.291 چونکە ئەگەر زمان بەس ئامرازێک بێت، 0:13:35.315,0:13:37.692 ئەوا فێربوونی زمانی ڕەسەنی خۆیان 0:13:37.716,0:13:39.961 هێندەی فێربوونی ڤالێریانی باڵا[br]سوودی ئەبێت بۆیان، 0:13:39.985,0:13:41.449 کەواتە بۆ فێریبێت؟ 0:13:43.387,0:13:44.537 ئێستا... 0:13:46.514,0:13:50.903 لەوانەیە خوێندنی زمان نەبێتە هۆی[br]زمانپاراوییەکی زیاتر. 0:13:50.927,0:13:53.177 بەڵام لەوانەیە ئەوە کێشەیەکی گەورە نەبێت. 0:13:53.855,0:13:56.966 لەوانەیە ئەگەر خەڵکی زیاتر [br]فێری زمانی زیاتر ببن، 0:13:56.990,0:13:59.608 ببێتە هۆی پەسەندکردنی زیاتری زمانەکان و 0:13:59.632,0:14:01.520 داگیرکاری کەمتر بەرامبەر زمانەوانی. 0:14:01.949,0:14:04.933 لەوانەیە ئەگەر ڕێزی زمان بگرین[br]وەک خۆی، 0:14:04.957,0:14:09.849 کە گرنگترین داهێنانی مرۆڤایەتییە، 0:14:09.873,0:14:11.079 ئەوا لە داهاتووا، 0:14:11.103,0:14:14.992 ئەتوانین ئاهەنگ بۆ زمانە[br]زیندووەکان بگێڕین وەک زمانی زیندوو، 0:14:15.016,0:14:16.683 وەک لەوەی ببنە پارچەی مۆزەخانەکان. 0:14:17.182,0:14:18.968 کیریمڤۆس (ڤالێریان)[br]زۆر سوپاس. 0:14:18.992,0:14:20.388 (چەپڵەلێدان)