WEBVTT 00:00:01.323 --> 00:00:03.417 کاتێک تەمەنم شەش ساڵان بوو، 00:00:03.441 --> 00:00:05.016 ماڵەکەمان ئاگری تێبەر بوو، 00:00:05.040 --> 00:00:06.444 و دایکم مرد. 00:00:07.109 --> 00:00:09.404 شەوێکی ساردی ڕێبەندان بوو لە میشیگەن. 00:00:09.428 --> 00:00:11.344 دووکەڵکێشەکەمان کەمێک بوو چاککرابوویەوە، 00:00:11.368 --> 00:00:14.196 بۆیە ئاگرێکی بەتیمان لە لە ئاگردانەکە داگیرساندبوو. 00:00:14.220 --> 00:00:16.803 من و خوشکە بچووکەکەم لە تەنیشت سەگەکەمان دانیشتبووین 00:00:16.827 --> 00:00:19.807 و وێنەمان ڕەنگ دەکرد بە قوتویەکی نوێی پێنوسە ڕەنگاوڕەنگەکان، 00:00:19.807 --> 00:00:21.702 کاتێک دایکم وتی ئێستا کاتی خەوتنە. 00:00:21.702 --> 00:00:23.556 ئەو شەوە پلانمان دانابوو کە بچینە باکوور 00:00:23.556 --> 00:00:26.607 لە کۆتایی هەفتە بۆ خلیسکێنەی سەر بەفر بە ماتۆڕ و گالیسکە بەفرینە، 00:00:26.607 --> 00:00:29.000 بەڵام زووتر تاریک داهاتبوو و لە دەرەوە بەفر دەباری، 00:00:29.000 --> 00:00:31.429 بۆیە بڕیارمان دا کە ڕۆژی دواتر بڕۆین لەبری ئەو کاتە. 00:00:31.429 --> 00:00:34.466 چووینە نهۆمی سەرەوە، و ددانمان شووشت، و چووینە سەر جێگا، 00:00:34.490 --> 00:00:36.574 ژووری خوشکەکەم ڕێک لە تەنیشت پلیکانەکە بوو، 00:00:36.598 --> 00:00:38.466 و هی منیش لە کۆتایی ڕاڕەوەکە بوو. 00:00:38.958 --> 00:00:41.415 دایبابمان ئێمەیان کردە ژوورەوە و بە ماچ شەو شادیان لێ کردین 00:00:41.439 --> 00:00:43.656 دواتر دەرگاکەیان کەمێک بە کراوی جێهێشت، 00:00:43.680 --> 00:00:46.276 و وەک هەمیشە ڕووناکی ڕێڕەوەکە هەر پێبوو، 00:00:46.827 --> 00:00:50.194 لە نیوەی شەودا، بەهۆی ئارەقەکردنە بەخەبەرهاتم، 00:00:50.218 --> 00:00:53.107 شێوا بووم چونکە نەمدەتوانی ڕووناکی ڕێڕەوەکە ببینم. 00:00:53.107 --> 00:00:54.868 دەستم کرد بە هاوارکردن بۆ دایک و باوکم 00:00:54.868 --> 00:00:58.055 هەتا لەکۆتایدا، گوێم لە قسەیەک بوو کە هەرگیز بیرم ناچێت: 00:00:58.079 --> 00:00:59.892 "دەیڤ! ئەوە ئاگرە" NOTE Paragraph 00:01:00.354 --> 00:01:02.951 دواتر زانیمان ئاگرەکەمان لە سەرەتاوە 00:01:02.975 --> 00:01:06.081 لە درزە چاکنەکراوەکەی دووکەڵکێشەکەمانەوە پەرەی سەندووە، 00:01:06.105 --> 00:01:08.114 کە بووە هۆی تەقینەوەی دەرگاکانی ئاگردانەکە 00:01:08.138 --> 00:01:10.309 و پڕژانی ئاگر ڕێک بۆ ناو ژووری دانیشتنەکە. 00:01:10.865 --> 00:01:14.272 بیرمە دایکم ڕایکردە خوارەوە بۆ ژووری خوشکەکەم، 00:01:14.296 --> 00:01:15.891 بەشێوەیەکی شێتانە بەدوایدا دەگەڕا 00:01:15.915 --> 00:01:18.007 و لە کۆتاییدا لەسەر زەویەکە دۆزییەوە. 00:01:18.264 --> 00:01:20.842 لەسەر دەست و ئەژنۆمدا بە خشکانێ بەدوایدا ڕۆیشتم، 00:01:20.866 --> 00:01:22.758 هەوڵم دەدا دوکەڵەکە هەڵنەمژم. 00:01:23.520 --> 00:01:26.308 بیرمە لە تەنیشت ژووری خوشکەکەم وەستابووم، 00:01:26.332 --> 00:01:28.686 هەوڵم دەدا ڕووناکی ڕێڕەوەکە دابگیرسێنم، 00:01:28.710 --> 00:01:30.464 بەڵام خۆی پێشتر داگیرسابوو. 00:01:30.488 --> 00:01:33.471 نەمدەتوانی بیبینم چونکە دووکەڵەکە زۆر چڕ بوو. 00:01:34.891 --> 00:01:37.963 هەستکردن بە گەرمی ئاگرەکەم لە بیرە لە سەر بێستم 00:01:37.987 --> 00:01:41.059 و گوێم لە دەنگەکەی بوو کە لە پلیکانەکەوە بەرەو سەرەوە دەهات. NOTE Paragraph 00:01:43.827 --> 00:01:46.802 باوکم بۆ پەنجەرەی ژوورەکەم ڕایکرد، وەک ڕێگایەکی هەڵاتن، 00:01:46.826 --> 00:01:49.886 بەڵام ئەو کات مانگی ڕێبەندان بوو، پەنجەرەکە بەستبووی و گیرا بوو. 00:01:50.257 --> 00:01:53.598 لە کۆتاییدا، باوکم پەنجەرەکەی شکاند و بە زەبری هێز کردیەوە، 00:01:53.622 --> 00:01:56.991 قۆڵ و دەستەکانی هەمووی بە شوشە و برین داپۆشرا. 00:01:57.853 --> 00:02:00.765 من و خوشکەکەمی هەڵگرت بۆ سەر ساباتی ژێر پەنجەرەکە 00:02:00.765 --> 00:02:03.061 و پێی وتین کە بە هاوارکردن و داوای یارمەتی بکەین. 00:02:03.061 --> 00:02:04.461 بەهۆی نەبینی دایکمەوە، 00:02:04.485 --> 00:02:07.514 باوکم بیری کردەوە بگەڕێتەوە ناو ئاگرەکە بۆ ئەوەی بیدۆزیتەوە، 00:02:07.538 --> 00:02:11.299 بەڵام دوای سەیرکردنی من و خوشکەکەم کە لەسەر بانەکە سەرمان پێکەوە نابوو 00:02:11.323 --> 00:02:14.199 و زانی کە ڕەنگە هیچ کامێکیان دەرنەچن، 00:02:14.223 --> 00:02:16.091 لەگەڵماندا مایەوە، 00:02:16.115 --> 00:02:18.500 لەبری ئەوە لە پەنجەرەکەوە بانگی دایکمی دەکرد. NOTE Paragraph 00:02:20.120 --> 00:02:21.295 دوای چەند خولەکێک، 00:02:21.319 --> 00:02:24.787 پیاوێک بە ئۆتۆمبێل شەقامەکەوە دەهاتە خوارێ دوکەڵ و ئاگرەکەی بینی، 00:02:24.811 --> 00:02:26.120 بەرەو چیمانەکەمان هات 00:02:26.144 --> 00:02:27.737 سەرکەوتە سەر سەقفی ئۆتۆمبێلەکەی 00:02:27.761 --> 00:02:29.971 و پێی وتین کە بازبدەینە ناو باوەشی ئەو. 00:02:29.971 --> 00:02:31.693 پێشتر هەرگیز ئەو پیاوەمان نەبینی بوو، 00:02:31.693 --> 00:02:33.377 و هەرچەندە ژیانی ئێمەی ڕزگار کرد، 00:02:33.377 --> 00:02:34.972 جارێکیتر هەرگیز ئەومان نەبینیەوە. 00:02:35.269 --> 00:02:37.289 ئێمە گواستراینەوە بۆ ماڵی دراوسێکەمان 00:02:37.313 --> 00:02:40.337 لە کاتێکدا باوکم لەسەر بانەکە چاوەڕێی دایکمی دەکرد، 00:02:40.361 --> 00:02:42.980 قۆڵ و دەستی لە ناو پەنجەرەکەوە درێژ دەکرد 00:02:43.004 --> 00:02:44.393 بۆناو ئاگرەکە، 00:02:44.417 --> 00:02:47.468 جار لەدوای جار بە ناوی خۆی بانگی دەکرد. NOTE Paragraph 00:02:48.557 --> 00:02:51.179 باوکم دواتر وتی کاتێک پیاوانی بەشی ئاگرکوژێنەوە گەیشتن، 00:02:51.179 --> 00:02:54.821 لە پەیژەکەوە هێنایانە خوارەوە لەو کاتەی کە بەنجەرەی نهۆمی خوارەوە وردوخاش بوو 00:02:54.821 --> 00:02:56.611 و بەخێرایی گڕی گرت. 00:02:56.635 --> 00:02:59.526 بەشی ئاگرکوژێنەوە کاتی زیاتریان پێچوو هەتا دایکمیان دۆزییەوە. 00:02:59.550 --> 00:03:03.406 تەواوی کاتەکە لەسەر زەوی ژووری خەوتنەکەم بوو، 00:03:03.430 --> 00:03:06.152 لە دۆڵابەکە گیر بوو بوو کە کەوتبووە سەر قاچی. 00:03:06.707 --> 00:03:09.364 پێمانوابێت گەڕاوەتەوە هەتا بەدوای سەگەکەماندا بگەڕێت، 00:03:09.388 --> 00:03:12.988 بەڵام هەتا ئەوکاتەی بەشی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە ئەوان، زۆر زۆر درەنگ کەوت. 00:03:13.012 --> 00:03:15.050 دایکم لە ڕێگای نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد. NOTE Paragraph 00:03:17.455 --> 00:03:19.318 باوکم لە دۆخێکی هەستیار و شڵۆقدا بوو، 00:03:19.342 --> 00:03:23.168 بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵ و سوتان و برینی سەر سێیەکی جەستەی. 00:03:23.533 --> 00:03:25.498 نزیکەی مانگێکی لە نەخۆشخانە بەسەر برد، 00:03:25.522 --> 00:03:27.594 نەیتوانی ئامادەیی پرسەکەی دایکم ببێت 00:03:27.618 --> 00:03:31.523 چەندین نەشتەرگەری پێستی جۆراو جۆر و بە ئازاری بۆ کرا. 00:03:32.269 --> 00:03:35.298 من و خوشکەکەم لەگەڵ دراوسێی ئەوبەرمان ماینەوە، 00:03:35.322 --> 00:03:38.809 بەڵام بۆ چەندین کاتژمێر لەبەردەم پەنجەرەی ژووری دانیشتنەکەیان دادەنیشتین، 00:03:38.833 --> 00:03:41.552 تەنها سەیری پاشماوەی ماڵە سوتاوەکەمان دەکرد. 00:03:42.194 --> 00:03:43.909 دوای چەند ڕۆژێک، ئەوە بەڕوونی دیاربوو 00:03:43.909 --> 00:03:47.259 کە دەبوو بڕۆین بۆ ئەوەی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی جیاوازی خێزانەکەمان بژین. NOTE Paragraph 00:03:48.643 --> 00:03:50.941 چەند ساڵێکی کەمی دواتر سەخت و دژوار بوون. 00:03:51.321 --> 00:03:53.365 وەک باوکێکی ڕەەبەنی خاوەنی دوو کچی گەنج، 00:03:53.389 --> 00:03:55.388 باوکم هەموو هەوڵێکی خۆی دا بۆ بژێوی ژیانمان 00:03:55.388 --> 00:03:58.706 لەکاتێکدا هەموومان هەوڵمان دا کە خەم بخۆین و شین بکەین و چاک ببینەوە. 00:03:59.722 --> 00:04:02.749 دەستمان کرد بە بەردەوام بوون لەناو ئەو ڕاستیە نوێیەدا. 00:04:02.773 --> 00:04:05.887 باوکم لە خوارووی شەقامەکە خانوێکی نوێی کڕی بەبێ ئاگردان، 00:04:05.887 --> 00:04:07.746 و لە کۆتاییدا دووبارە هاوسەرگیری کردەوە. 00:04:07.746 --> 00:04:10.126 من و خوشکەکەم لە قوتابخانەدا زۆر باش و نایاب بووین. 00:04:10.126 --> 00:04:11.379 من سەرکردەی هاندەران بووم، 00:04:11.379 --> 00:04:14.104 خوشکەکەشم سواری ئەسپ دەبوو و ئامێری دەژەنی لە تیپی مۆسیقا. 00:04:14.122 --> 00:04:18.007 بەڵام هیچ شتێک نەیدەتوانی ئەو کابوسە ناخۆشانە بوەستێنێت کە بەدوام بوون. 00:04:19.286 --> 00:04:20.778 خەوم بە ئاگرەوە دەبینی، 00:04:20.802 --> 00:04:23.616 لە ئاگردا گیرم خواردبوو بەبێ هەڵاتن. 00:04:23.640 --> 00:04:25.907 لەبیرمە، و تەنانەت ئێستاش دەتوانم هەستی پێبکەم، 00:04:25.931 --> 00:04:28.747 بەو ترس و لەرز و فشارەی ناو سینەم. 00:04:29.453 --> 00:04:33.726 یان خراپترینیان ئەو خەونانە بوون کە لە دەرەوە ئاگرەکە بووم و سەیرم دەکرد، 00:04:33.750 --> 00:04:35.857 هەوڵم دەدا خەڵکی ناوەوە ڕزگار بکەم. 00:04:37.284 --> 00:04:40.314 بە هەناسە بڕکێ خەبەرم دەبوویەوە، 00:04:40.338 --> 00:04:43.085 فرمێسک بە ڕووخسارمدا دەهاتە خوارەوە و هەنسکم دەدا. NOTE Paragraph 00:04:46.719 --> 00:04:48.572 کاتێک تەمەنم ۱۵ ساڵان بوو، 00:04:48.572 --> 00:04:50.716 هاوڕێیەکی خۆم کە زۆر وێنەکێشێکی بەهرەمەند بوو، 00:04:50.716 --> 00:04:53.207 دوو وێنەی خەیاڵی بۆ کێشام. 00:04:53.231 --> 00:04:54.741 دانەیەکیان بە ڕەش و سپی کرابوو 00:04:54.765 --> 00:04:58.129 کە وێنەی کچێکی ترساوی کێشابوو دەستەوئەژنۆ لە سوچێکی ژوورەکە، 00:04:58.153 --> 00:05:00.076 و سێبەرەکان دەوریان دابوو. 00:05:00.100 --> 00:05:02.566 و ئەویتر گوزارشت بوو لە وێنەی پەلکە زێڕینە. 00:05:02.590 --> 00:05:04.512 کچەکە لە ناوەڕاستی پەڕەکە بوو، 00:05:04.536 --> 00:05:06.370 قۆڵەکانی کرابوونەوە و درێژکرابوون، 00:05:06.394 --> 00:05:08.928 بەڕوونی پڕ بوو لە شادی و دڵخۆشی. 00:05:09.570 --> 00:05:11.402 ئەو ڕابردووی منی دەزانی، 00:05:11.426 --> 00:05:14.368 و دەیزانی کە ناتەباو و شێواوم، 00:05:14.368 --> 00:05:16.405 بەڵام بەهەمان شێوە توانا شاراوەکانمی دەبینی 00:05:16.405 --> 00:05:19.000 و ویستی پیشانم بدات کە پێشتر چی بینیوە. 00:05:19.300 --> 00:05:22.310 دوای چەند ساڵێک، زانیم کە ئەو دوو وێنەیە 00:05:22.334 --> 00:05:25.377 دوو ڕێگای تەواو جیاوازی پیشاندام: 00:05:25.401 --> 00:05:26.604 ژیانێکی پڕ لە ترس 00:05:26.628 --> 00:05:29.457 یان ژیانێکی پڕ لەبەڵێن و توانای شاراوە بۆ چاکبوونەوە. 00:05:30.041 --> 00:05:33.090 هەمێشە سەرنجم بۆ ئەو تابلۆ درەوشاوە و ڕەنگاوڕەنگە ڕاکێشرابوو، 00:05:33.090 --> 00:05:35.526 بەڵام تەواو دڵنیا نەبووم ئەوە چ مانایەکی هەبوو بۆ من 00:05:35.526 --> 00:05:39.819 یان چۆن ئەو هزر و بیرکردنەوەی ئەوکاتم بگۆڕم بۆ ئەو جۆرە لە شادی و دڵخۆشییە. 00:05:40.433 --> 00:05:42.593 ڕووکەشانە، لەگەڵ ژیان بەردەوام بووم -- 00:05:42.617 --> 00:05:45.056 لە ئامادەیی دەرچووم و چووم بۆ زانکۆ-- 00:05:45.080 --> 00:05:46.436 لە کاتێکدا لە ناخەوە، 00:05:46.436 --> 00:05:49.899 بەردەوام بووم لە هەڵبەز و دابەزکردن لە بەرزترین ئاستی ناو ئاستە بەرزەکان 00:05:49.899 --> 00:05:51.698 و لە نزمترین ئاستی ناو ئاستە نزمەکان، 00:05:51.698 --> 00:05:54.534 وەک تۆپی تێنسی سەرمێز لە نێوان ئەو دوو وێنەیەدا. NOTE Paragraph 00:05:56.006 --> 00:06:00.018 لە ساڵی ۲٠٠٤، لەگەڵ هاوڕێیەکدا چووم بۆ گەشتێک بۆ ئەمریکای ناوەڕاست. 00:06:00.042 --> 00:06:02.383 هەفتەی یەکەممان لە دوورگەی ڕۆتان بەسەر برد، 00:06:02.383 --> 00:06:03.811 لە نزیک کەناراوەکانی هیندوراس. 00:06:03.811 --> 00:06:06.148 دوای چەند ڕۆژێک لەوێ، من و هاوڕێکەم زانیمان 00:06:06.172 --> 00:06:09.578 کە یەکێک لە هاوڕێکانی ناوچەکەمان سەماکەری ئاگرە. 00:06:09.993 --> 00:06:12.676 هیچ کاممان پێشتر سەمای ئاگرمان نەبینی بوو، 00:06:12.700 --> 00:06:15.346 بۆیە شەوێک، بڕیارماندا بچین نمایشەکە ببینین. NOTE Paragraph 00:06:16.948 --> 00:06:20.244 سەیرمان کرد، و سەرمان سوڕما، 00:06:20.268 --> 00:06:23.902 کاتێک ئەو و دوو هاوڕێکەی داری دەستییان گڕ تێبەر دا، 00:06:23.926 --> 00:06:25.097 و هەڵیان دەدا بۆ هەوا 00:06:25.121 --> 00:06:27.326 و بەدەوری لەشیاندا دەیان خولاندنەوە. 00:06:29.463 --> 00:06:32.566 جوڵەکانیان ئامانجدار و جڵەوکراو بوون، 00:06:32.590 --> 00:06:36.109 لەگەڵ ئەوەشدا جوڵەکانیان تەرم و نیان بوون و لەگەڵ مۆسیقا دەڕۆیشتن. 00:06:38.784 --> 00:06:41.111 من بە تەواوی چووبوومە ناو سەماکەوە. 00:06:41.343 --> 00:06:44.956 ڕۆژی دواتر، ئەو پێشنیاری ئەوەی کرد چۆن سەمای ئاگر یان "خولانەوە"مان فێربکات-- 00:06:44.956 --> 00:06:46.620 بێگومان، بەبێ ئاگر. 00:06:46.644 --> 00:06:48.951 ئەو جیاوازی داری دەستی سەمای ئاگری پیشان داین، 00:06:48.975 --> 00:06:52.754 کە پارچە دارێکی درێژە یان ئەلەمنیۆمە بە دوو پڵیتەی فایبەری دژە گەرمییەوە، 00:06:52.778 --> 00:06:56.856 و پۆی ئاگرین، کە بریتین لە پڵیتەی فایبەری دژە گەریمی بە زنجیر و ئەڵقەی پەنجەکانەوە. 00:06:58.042 --> 00:07:00.516 دوای ئەو یەکەم جارە لە خولانەوەی پڵیتی پۆی، 00:07:00.540 --> 00:07:04.285 زانیم ئەوە ئەو خولیایەیە کە دەمویست بەردەوام فێری ببم 00:07:04.309 --> 00:07:07.337 بەو هیوایەی کە لەوانەیە ڕۆژێک، 00:07:07.361 --> 00:07:10.968 ئازایەتی تەواوی ئەوەم هەبێت کە لەگەڵ ئاگر تاقی بکەمەوە. NOTE Paragraph 00:07:11.469 --> 00:07:14.273 ئێستا دەتوانم پێشبینی ئەوە بکەم کە خەڵکی بیر لە چی دەکەنەوە: 00:07:14.273 --> 00:07:17.657 من چۆن نەترسام و بەرەو ئاراستەی پێچەوانە ڕامنەکرد؟ 00:07:18.039 --> 00:07:20.355 بە ڕاشکاوی، نازانم. 00:07:20.727 --> 00:07:24.469 پێموایە رەنگە بوون بە سەردەستەی هاندەران و ئەنجامدانی جومناستیک و ژەنینی پیانۆ 00:07:24.469 --> 00:07:25.780 لە کاتی گەورە بوونمدا، 00:07:25.804 --> 00:07:28.920 ئەم چالاکیانە زۆر بە ڕێک و پێکی ڕێکخرابوون و دیاریکرا بوون، 00:07:28.944 --> 00:07:32.689 لە کاتێکدا ئەو جۆرە لە هونەری جوڵەیە بە شێوەیەک لە تێڕامان و میدیەیشن دەچێت 00:07:32.713 --> 00:07:34.467 بەڵام بە سەرنج دان لە ئاگرەکە، 00:07:34.491 --> 00:07:37.800 ئەو شتە بوو کە بە درێژایی ژیانم تەواو ترساندوومی. NOTE Paragraph 00:07:38.143 --> 00:07:39.649 دوای یەکەم جار لە ڕاهێنان کردن، 00:07:39.649 --> 00:07:43.321 من و هاوڕێکەم پێکەوە بەپەلە چەند دەستەیەک لە پڵێتەی پۆیمان پێکەوەنا لە ماڵەوە 00:07:43.321 --> 00:07:45.894 بە بەکارهێنانی گۆرەوی، قەیتانی پێڵاو و تۆپی تێنس. 00:07:45.918 --> 00:07:48.319 ئاگرمان بە قەیتانەکان و گۆرەویەکان نەکردەوە، 00:07:48.343 --> 00:07:50.426 تەنها بۆ بەشی ڕاهێنان بەکارمان هێنا. 00:07:50.426 --> 00:07:52.334 بەڵام دوای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لە میشیگەن، 00:07:52.334 --> 00:07:55.887 بڕیارماندا کۆمەڵێک پڵیتەی ئاگرینی پۆیی ڕاستەقینە بۆ خۆمان بکڕین. 00:07:55.911 --> 00:07:57.443 و دوای چەند مانگێک، 00:07:57.467 --> 00:08:00.263 بڕیارماندا کە ئامادەین گڕیان تێبەربدەین. 00:08:00.908 --> 00:08:03.360 پڵیتەکانمان بە چەند چینێک بە لۆکەمان داپۆشین، 00:08:03.420 --> 00:08:05.000 بتڵێکی ئاگرکوژێنەوەمان پەیدا کرد، 00:08:05.000 --> 00:08:06.449 خاولیێکمان تەڕکرد بۆ سەلامەتی، 00:08:06.449 --> 00:08:07.810 سوتەمەنییەکەمان ئامادەکرد، 00:08:07.834 --> 00:08:11.691 بە جۆش و خرۆشەوە یەکترمان هاندەدا و لەپی دەستمان لێک دەداوە 00:08:11.715 --> 00:08:13.974 و ئەو پڵیتە پۆییانەکان گڕ تێبەردەدا NOTE Paragraph 00:08:15.684 --> 00:08:18.482 ئەو کارە زۆر ترسناک بوو. 00:08:19.101 --> 00:08:21.246 نیوەی مێشکم لە خۆم نەدەما 00:08:21.246 --> 00:08:24.762 و بیرمان دەکردەوە "باشە، چاوەڕێکە -- لەوانەیە پێویست بێت بیر لەمە بکەینەوە. 00:08:24.762 --> 00:08:26.291 دەشێت پێویست بێت بوەستین." 00:08:26.315 --> 00:08:28.790 دەنگی ئاگرەکە کە لە دەوری سەرمدا وژە وژی دەکرد 00:08:28.814 --> 00:08:29.991 زۆر بەرز بوو. 00:08:30.015 --> 00:08:32.277 و منی ڕاستەخۆ گەڕاندەوە بۆ سەردەمی منداڵی. 00:08:32.939 --> 00:08:35.565 بەڵام لە هەمان کاتدا خۆش بوو. 00:08:37.617 --> 00:08:41.240 نیوەکەیتری مێشکم، نیوە داهێنەرەکە، بیری دەکردەوە، 00:08:41.264 --> 00:08:44.690 "ناتوانم باوەڕ بەوە بکەم! من سەماکەری ئاگرم". NOTE Paragraph 00:08:45.601 --> 00:08:46.983 بۆ ئەو کەسانەی کە دەخولێنەوە، 00:08:47.007 --> 00:08:48.455 ئاستێکی هۆڕمۆنی ئەدرینەلین هەیە 00:08:48.479 --> 00:08:50.925 یان ئەوە پاڵنەری سەماکردنە لە گەڵ ئاگر. 00:08:50.949 --> 00:08:54.501 بەڵام وەک کەسێک کە ئاگر زۆر کاریگەری هەبوو لە سەر ژیانی، 00:08:54.525 --> 00:08:57.817 هەستم بە بەهێزبوونێکی زۆر مەزن دەکرد 00:08:57.841 --> 00:09:01.402 بە هەبوونی توانای جڵەوکردن و هەڵسوڕاندنی ئاگر. NOTE Paragraph 00:09:02.456 --> 00:09:05.585 بڕیارێکی ئاگایانەم دا بۆ خۆ ڕزگاردن لە خەمەکانم. 00:09:06.356 --> 00:09:07.927 ئەوە کارێکی ئاسان نەبوو. 00:09:07.951 --> 00:09:11.190 گۆرانیێکی نیرڤانا هەیە دەڵێت "بیری ئاسودەیی خەمباری دەکەم" 00:09:11.214 --> 00:09:12.795 و ئەوە بە تەواوەتی ئەو دۆخە بوو. 00:09:12.819 --> 00:09:15.040 من بە تەواوی جڵەوی خەمبارییەکەم کردبوو. 00:09:15.064 --> 00:09:18.083 دەمزانی چیم بۆ دێنێت، و پێشبینی چی لێبکەم، 00:09:18.107 --> 00:09:20.288 لەگەڵ ئەوەشدا بە قوڵی دەمزانی کە لە کۆتاییدا، 00:09:20.312 --> 00:09:24.532 دەبێت بەڕاستی ئەو کارە قورسە بکەم بۆ سارێژکردنەوەی ڕابردووم. NOTE Paragraph 00:09:25.048 --> 00:09:27.304 بۆیە بەردەوام بووم لە ڕاهێنان. 00:09:27.304 --> 00:09:30.637 کیسێکی پلاستیکی سەوزە و میوەم برد، کردم بە چەند پارچەیەکی درێژ و باریک، 00:09:30.637 --> 00:09:32.368 بە کۆتایی ئەو پڵیتە پۆیانەوە گرێم دا 00:09:32.392 --> 00:09:36.542 بۆ دووبارەکردنەوەی دەنگی ئەو ئاگرەی، کە بە دەوری سەرمدا دەخولایەوە. 00:09:36.980 --> 00:09:38.941 و بەردەوام گڕم لە پڵیتی پۆیەکان بەردەدا. 00:09:39.639 --> 00:09:42.051 لە قۆناغێکدا، شتێک گۆڕا. 00:09:42.075 --> 00:09:44.202 تێڕوانینم بۆ سەماکردن بە ئاگر گۆڕا 00:09:44.226 --> 00:09:46.792 لە شتێک کە لێی دوو دڵ و نیگەران بووم 00:09:46.816 --> 00:09:50.044 بۆ شتێک کە جۆرێک لە ئاشتی و ئارامی بۆ هێنام. NOTE Paragraph 00:09:51.818 --> 00:09:53.087 بەبێ هەست کردن و پێزانینی، 00:09:53.087 --> 00:09:56.050 دەستم کردبوو بە شێوازێکی خۆم لە چارسەرکردن بە ڕووبەڕوو بوونەوە، 00:09:56.050 --> 00:09:57.964 کە جۆرێکی ڕاستەقینەیە لە چارەسەری دەروونی 00:09:57.964 --> 00:10:02.103 کە تێیدا بەمەبەست خۆت دەخەیتە بەردەم ئەو شتانەی بوونەتە هۆکاری کۆستی دەروونیت 00:10:02.127 --> 00:10:03.589 یان دەتترسێنن. 00:10:03.613 --> 00:10:06.825 من خۆم خستە بەردەم ئاگر بەم ڕێگا تایبەتی و ناوازەیە 00:10:06.849 --> 00:10:09.981 و ئەو شتەی گۆڕی کە واتای هەبوو بۆ من. 00:10:10.516 --> 00:10:12.186 کابوس و خەوە ناخۆشەکانم هێور بوونەوە 00:10:12.186 --> 00:10:15.193 و ئێستا، دوای ساڵانێک بە نزیکەیی خەوە ناخۆشەکانم تەواو وەستاون. 00:10:16.015 --> 00:10:20.341 تەنها بۆخۆم ئەو سەمای ئاگرەم ئەنجام نەدا، بەڵکو بۆ بۆنە و نمایشەکانیش بوو. 00:10:20.365 --> 00:10:23.951 دەستم کرد بە سەمایی ئاگری بە کۆمەڵ لەگەڵ هاوڕێکانم کاتێ لە دوبەی دەژیام، 00:10:23.975 --> 00:10:27.542 هونەرێکی جوانم داهێنا لەگەڵ خوشکم کە بووە وێنەگر، 00:10:27.542 --> 00:10:30.501 منداڵەکانم فێردەکرد کە چۆن لە ڕۆژی لە دایک بوونیاندا بخولێنەوە، 00:10:30.501 --> 00:10:32.742 نواندن لەسەر تەختی شانۆ و لە ڤیستیڤاڵەکاندا بکەن 00:10:32.742 --> 00:10:35.642 و تەنانەت منداڵەکانی خۆشم فێری بنەماکانی خولانەوە کردن. NOTE Paragraph 00:10:37.097 --> 00:10:38.247 و ئەوەش واتای ئەوە نییە 00:10:38.271 --> 00:10:41.312 کە هێشتا ترس و نیگەرانیم نییە لە ئاگر بە گشتی. 00:10:41.336 --> 00:10:43.780 دەتوانم ملیۆنێک جار ڕاهێنان لەسەر یەک جوڵە بکەم، 00:10:43.804 --> 00:10:45.657 بەڵام دواتر کە لەگەڵ ئاگر تاقی دەکەمەوە، 00:10:45.657 --> 00:10:48.917 هەست بە ترسێکی ئاشنا و توند بوونی سینگم دەکەم. 00:10:49.568 --> 00:10:52.967 تا ئێستاش دەترسێم کە لە خانویەکی دوو نهۆمیدا بژیم 00:10:52.991 --> 00:10:55.117 یان لە خانویەک کە ئاگردانی لێ بێت. 00:10:55.774 --> 00:10:57.923 هەمووشەوێک پێش ئەوەی بخەوم، 00:10:57.947 --> 00:11:00.836 ڕێگایەک دەکەمەوە لە نێوان دەرگای ژووری نوستنی منداڵەکانم، 00:11:00.846 --> 00:11:02.085 دەرگای ژووری نوستنەکەمان، 00:11:02.085 --> 00:11:03.511 و هەموو دەرگاکانی چوونەدەرەوە، 00:11:03.511 --> 00:11:05.463 بۆ ئەوەی ئەگەر پێویستمان پێبوو خێرا بڕۆین، 00:11:05.463 --> 00:11:06.796 و ئەوەش کاتێکی زۆری لێ بردووم 00:11:06.796 --> 00:11:09.872 هەتا ڕاهاتووین لەگەڵ بیرۆکەی داخستنی دەرگای ژوری نوستن لە شەواندا 00:11:09.896 --> 00:11:11.619 بۆ هێواش کردنەوەی ئاگر، 00:11:11.643 --> 00:11:15.215 چونکە هەمیشە وا بیرم کردۆتەوە ئەگەر دەرگای ژووری منداڵەکانم دابخەم، 00:11:15.239 --> 00:11:18.331 ڕەنگە نەتوانم گوێم لە دەنگیان بێت وەک چۆن دایکم گوێی لە دەنگم بوو. NOTE Paragraph 00:11:19.104 --> 00:11:21.533 و بە دڵنیاییەوە، ئەوە چیرۆکەکەمە. 00:11:21.557 --> 00:11:23.665 ناتوانم بڵێم کە چارەسەرەکەم پێیە 00:11:23.665 --> 00:11:26.287 بۆ کەسێک کە بە دەست کۆستێکی دەروونی جیاوازەوە دەناڵێنێت. 00:11:26.287 --> 00:11:27.867 ئەگەر دۆخەکە پێچەوانە بووبایەوە، 00:11:27.891 --> 00:11:29.987 و من منداڵێکم لە ناو ئاگر لە دەست دابا، 00:11:30.011 --> 00:11:32.567 دڵنیانیم لەوەی کە سەمایی ئاگر ببێتە چارەسەرەکە، 00:11:32.591 --> 00:11:35.647 یان تەنانەت ئەگەر دووبارە توانایی نزیک بوونەوەم هەبێت لە ئاگر. 00:11:36.130 --> 00:11:38.664 بەڵام ئەوەی دەتوانم بیڵێم لە ئەزموونی خۆمەوە 00:11:38.688 --> 00:11:42.255 ئەوەیە کە دوای ئەزمونکردنی کۆستێکی دەروونی یان تەنگ و چەڵەمەیەک، 00:11:42.279 --> 00:11:44.591 تۆ بژاردەیەکت هەیە لە نێوان دوو ڕێگادا. 00:11:44.615 --> 00:11:49.088 ڕێگایەکیان بەرەو ژیانێکی پڕ لە ترس و شێواوی لە تاریکیدا دەتبات، 00:11:49.112 --> 00:11:51.899 وەک ئەو تابلۆ ڕەش و سپیەیی پێشتر باسم کرد. 00:11:51.899 --> 00:11:54.328 دەتوانیت بەردەوام بیت لە ژیان، بەڵام لە هەمان کاتدا، 00:11:54.328 --> 00:11:57.432 تا ئێستاش بەو خەمەوە گرێدراویت کە ئاسودەیت بۆ دەهێنێت. 00:11:57.915 --> 00:12:00.748 ڕێگەکەیتر، بریتییە لە خۆ ڕزگارکردن لە خەم و خەفەت، 00:12:00.772 --> 00:12:03.136 هیچ شتێک نە دەگۆڕێت و نە هەڵدەوەشێنێتەوە. 00:12:03.960 --> 00:12:05.442 ئەوە کارێکی سەخت دەبێت. 00:12:05.466 --> 00:12:07.187 هەمیشە کارێکی سەخت دەبێت، 00:12:07.211 --> 00:12:11.766 لەگەڵ چیا بەرز و دۆڵە قوڵ و تاریکەکان. 00:12:12.512 --> 00:12:16.134 بەڵام ئەم ڕێگەیە بۆ پێشەوە دەڕوانێت و بەرەو پێشەوە دەڕوات. NOTE Paragraph 00:12:16.627 --> 00:12:18.715 کاتێک فێری سەماکردن بووم بە ئاگر، 00:12:18.739 --> 00:12:22.119 فێربووم کە ئاشتەوایی لەو بەشە بە ئازارەی ژیانم دروست بکەم 00:12:22.143 --> 00:12:25.682 لەگەڵ تەواوی ژیانم چونکە هەتا ئەوکات زیاتر دەردەکەوت و ئاشکرا دەبوو. 00:12:26.738 --> 00:12:28.929 ئاگر بوو بە شتێکی گەورەتر لە کۆستی دەروونی 00:12:28.953 --> 00:12:30.896 بەڵام بە جوانی و هونەریش، 00:12:30.920 --> 00:12:34.260 هەمووشتێک، بەیەک جار ڕێک وەک ژیان، 00:12:34.284 --> 00:12:36.272 پرتە پرتی دەکرد و وردە وردە دەپوکایەوە 00:12:36.296 --> 00:12:38.662 هەروەها دەسوتا و دەدرەوشایەوە، 00:12:40.193 --> 00:12:44.937 و شێوازێک، لە ناوەڕاستی کاتەکەدا، ڕێگایەکی دەدۆزییەوە بۆ سەماکردن ... 00:12:44.961 --> 00:12:46.225 من. NOTE Paragraph 00:12:46.249 --> 00:12:47.539 سوپاس.