WEBVTT 00:00:06.826 --> 00:00:11.744 ‎وانا ڕامیرێز دێ ئەزباھێ لە بەردەم ‎کۆڕی ئاینزانە پایەبەرزەکان و 00:00:11.744 --> 00:00:14.254 ‎دادوەر، و زاناکانی بیرکاری دانیشت. 00:00:14.254 --> 00:00:18.288 جێنشینی ئیسپانیای نوێ بانگھێشتی کردبوون‎ تاقیکردنەوەی زانیاری ئافرەتە گەنجەکە بکەن 00:00:18.288 --> 00:00:21.478 بە کردنی قورسترین پرسیار لێی. 00:00:21.478 --> 00:00:24.408 ‎بەڵام وانا ھەموو پرسیارەکانی ‎دروست وەڵامدایەوە، 00:00:24.408 --> 00:00:28.118 ‎لە ھاوکێشە ئاڵۆزەکانەوە تا ‎گومانە فەلسەفییەکان. 00:00:28.118 --> 00:00:30.308 ‎چاودێرەکان دواتر ئەویان بە 00:00:30.308 --> 00:00:33.628 "کەشتی شاهانە چواند کە چەند بەلەمێکی هەڵگرتووە". 00:00:33.628 --> 00:00:38.225 ‎ئەو ئافرەتەی ڕوبەڕووی ئەم پرسیارانە بۆوە ‎لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدەهەم لە دایک بووە. 00:00:38.225 --> 00:00:42.708 ‎لەو کاتەدا، مەکسیک بۆ زیاتر لە سەدەیه‌ک دەچوو کە داگیرکراوی ئیسپانیا بوو، 00:00:42.708 --> 00:00:46.118 کە سیستەمی کۆمەڵی بەرەو ئاڵۆزی چینایەتی برد بوو. 00:00:46.118 --> 00:00:49.018 باپیر و داپیرەی ووانا لە دایکییەوە ئیسپانی بوون، 00:00:49.018 --> 00:00:52.448 ئەمەش وایکرد ببنە خێزانێکی پلە بەرز. 00:00:52.448 --> 00:00:57.317 دایک و باوکی وانا هاوسەرگیرییان نە کردبوو، باوکی کاپتن بوو لە سوپای ئیسپانیا، 00:00:57.317 --> 00:01:01.855 کە دایکی (دۆنیا ئیزابێل) بەجێھێشت، تا بە تەنھا وانا و خوشکەکانی گەورە بکات. 00:01:01.855 --> 00:01:04.905 لە بەختی ئەوان، باپیرە نەرمونیانەکەی 00:01:04.905 --> 00:01:07.205 دڵنیایی دا بە ئاسوودەیی ژیانی ئەم خێزانە. 00:01:07.205 --> 00:01:10.815 و دۆنیا ئیزابێڵ بووە نمونەیەكی بەھێز بۆ كچەكانی، 00:01:10.815 --> 00:01:13.905 و بەسەرکەوتووانە یەکێک لە دوو ھەرێمەکەی باوکی بەڕێوە دەبرد، 00:01:13.905 --> 00:01:17.605 سەره‌ڕای نەخوێندەواریەکەی، و ئەو ڕقەی بەرامبەر ژن ھەبوو لەو کاتەدا. 00:01:17.605 --> 00:01:21.892 ئەم نموونەیە بووە ھۆی باوەڕ بەخۆ بوونی وانا بە درێژایی ژیانی. 00:01:21.892 --> 00:01:25.986 لە تەمەنی سێ ساڵیدا، بەنھێنی شوێنی خوشکەکەی کەوت بۆ قوتابخانە. 00:01:25.986 --> 00:01:29.606 کاتێ دواتر زانی خوێندنی باڵا تەنھا تایبەتە بە پیاوان، 00:01:29.606 --> 00:01:32.956 لە دایکی پاڕایەوە بھێڵێت خۆی بخاتە سەر شێوەی پیاو و بچێت بخوێنێت. 00:01:32.956 --> 00:01:37.747 داواکەی پشتگوێ خرا، وانا ئاسوودەیی خۆی دۆزیەوە لە کتێبخانە تایبەتییەکەی باپیریدا. 00:01:37.747 --> 00:01:42.195 لە سەرەتاکانی ھەرزەکاریدا، تەواو شارەزا بوو لە مشتومڕی فەلسەفی، لاتینی، 00:01:42.195 --> 00:01:45.245 و زمانی ئەزتیکیی ناھواتڵ. 00:01:45.245 --> 00:01:47.625 لێزانییەکەی وانا لەو تەمەنەدا سەرنجی 00:01:47.625 --> 00:01:49.865 کۆشکی شاھانەی شاری مەکسیکی ڕاکێشا، 00:01:49.865 --> 00:01:51.565 و کاتێک کە شازدە ١٦ساڵ بوو، 00:01:51.565 --> 00:01:55.788 جێنشینی شا و خێزانەکەی بردیان وەک خانمێک کە دواتر دەبێتە شاژن. 00:01:55.788 --> 00:02:00.818 لێرە، شانۆ و ھۆنراوەکانی بە نۆرە دەست و پەیوەندەکانی شای سەرسام و توڕە دەکرد. 00:02:00.818 --> 00:02:03.278 ھۆنراوە ئیستیفزازیەکەی پیاوی گەمژە 00:02:03.278 --> 00:02:06.408 ڕەخنەی دەگرت لە ئەو دوو پێوەرەی ھەبوون بۆ ڕەگەز، 00:02:06.408 --> 00:02:10.928 لەوەی چۆن پیاو ئافرەت لەڕێ لادەدات و لەھەمان کاتدا ڕەخنەی بێڕەوشتیان لێ دەگرێت. 00:02:10.928 --> 00:02:14.808 سەرەڕای ناڕەزاییەکان لێی، کارەکەی ھێشتا دەبووە ھۆی ڕێز لێگرتنی، 00:02:14.808 --> 00:02:16.478 و ھاتنی داوای ھاوسەرگیری زۆر بۆی، 00:02:16.478 --> 00:02:19.618 بەڵام وانا زیاتر حەزی لە زانست بوو نەک ھاوسەرگیری. 00:02:19.618 --> 00:02:22.168 و لە کۆمەڵگەی پیاو سالاری ئەو سەردەمە، 00:02:22.168 --> 00:02:25.048 تەنھا دەیتوانی یەک شوێن بدۆزێتەوە و بچێت بۆی. 00:02:25.048 --> 00:02:29.039 کڵێسە، لە کاتێکدا ھێشتا لە ژێر دەست لێپرسینەوەی ئیسپانییەکاندا بوو، 00:02:29.039 --> 00:02:32.849 لەوێ دەتوانرا ڕێ بە وانا بدەن سەربەخۆیی و ڕێزی خۆی بپارێزێت 00:02:32.849 --> 00:02:34.659 لەو کاتەی بێ ھاوسەر دەمێنێتەوە. 00:02:34.659 --> 00:02:39.079 لە ٢٠ ساڵیدا، چووە ناو دێری ڕەبەنی سانتا پاولا 00:02:39.079 --> 00:02:43.409 و ناوێکی تازەی وەرگرت سۆخ وانا ئینێز دی لا کروز. 00:02:43.409 --> 00:02:47.651 بۆ ساڵانێک، سۆخ وانا وەک گەنجینەی بەنرخی کڵێسە دادەنرا. 00:02:47.651 --> 00:02:52.184 شانۆ و کۆمیدیا و و پەرتووکی دەنوسی لەسەر بیرکاری و فەلسەفە، 00:02:52.184 --> 00:02:54.604 و لەگەڵ مۆسیقا و ھۆنراوەی ئایینی. 00:02:54.604 --> 00:02:56.654 ئەو کتێبخانەیەکی گەورەی کۆکردەوە، 00:02:56.654 --> 00:02:59.244 و سەردان دەکرا لەلایەن زۆرێک لە زانا دیارەکانەوە. 00:02:59.244 --> 00:03:02.094 لە کاتی خزمەت کردن وەک خەزنەدار و لێپرسراوی ئەرشیڤ، 00:03:02.094 --> 00:03:05.684 ئەو ژیانی خوشکەکانی و خوشکەزاکانی دەپاراست 00:03:05.684 --> 00:03:07.804 لەو پیاوانەی دەیانویست بیان چەوسێننەوە. 00:03:07.804 --> 00:03:12.435 بەڵام بە ئاشکرا قسە کردنەکەی، ئەوی بەرەو ناکۆکی برد لەگەڵ پیاوانی ئاینی. 00:03:12.435 --> 00:03:18.889 لە ١٦٩٠، سەرۆک قەشەیەک ڕەخنەی نھێنی سۆخ وانای بڵاوکردەوە لە وتارێکی پیرۆز. 00:03:18.889 --> 00:03:20.199 لە بەرچاو خەڵکدا، 00:03:20.199 --> 00:03:25.122 ئەو وانای وریا کردەوە کە خۆی بۆ نوێژ کردن تەرخان بکات نەک دیبەیت کردن. 00:03:25.122 --> 00:03:28.062 وانا وەڵامی داوە و گوتی خودا بیر وھۆش نادات بە ئافرەتان 00:03:28.062 --> 00:03:30.302 ئەگەر نەیەوێت بە کاری بێنن. 00:03:30.302 --> 00:03:34.507 ئەم وەڵامدانەوەیە سەرنجی گەورە قەشەی میری مەکسیکۆی ڕاکێشا. 00:03:34.507 --> 00:03:37.907 بە ھێواشی، ڕێزیان لە سۆخ وانا سەندەوە، 00:03:37.907 --> 00:03:40.827 ناچار کرا کتێبەکانی بفرۆشێت و دەست ھەڵبگرێت له‌ نووسین. 00:03:40.827 --> 00:03:44.827 توڕە بوو لەم چەوساندنەوەیە، بەڵام نه‌یده‌ویست کڵێسە بەجێ بھێڵێت، 00:03:44.827 --> 00:03:46.867 ئەو بە قینەوە سوێندەکانی نوێ کردەوە. 00:03:46.867 --> 00:03:50.047 لە کۆتا بەرگری لە خۆی، بە خوێنی خۆی نووسی 00:03:50.047 --> 00:03:53.487 من، خراپترینی نێو ھەمووانم. 00:03:53.487 --> 00:03:57.661 دورخرایەوە لە خوێندن، وانا چووە نێو کاری خێرخوازیەوە، 00:03:57.661 --> 00:04:03.198 لە ١٦٩٥، مرد بە نەخۆشییەک کە تووشی بوو لە کاتی پەرستاری کردن بۆ خوشکەکانی. 00:04:03.198 --> 00:04:08.535 ئەمڕۆ، سۆخ وانا دەناسرێتەوە بە یەکەم ئافرەتی فێمینیست لە ئەمریکادا. 00:04:08.535 --> 00:04:12.741 ئەو بابەتی نووسینی دۆکیومێنتاری و ڕۆمان و ئۆپێرایەکی بێشوومارە، 00:04:12.741 --> 00:04:15.961 وێنەی نەخشێنراوە لە سەر پارەی ٢٠٠ پێسۆیی مەکسیکی. 00:04:15.961 --> 00:04:19.221 بە پێی قسەی خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ ئۆکاتاڤیۆ پاز: 00:04:19.221 --> 00:04:23.329 ئەوە بەس نییە بڵێین کارەکانی سۆخ وانا بەرھەمی مێژووە؛ 00:04:23.329 --> 00:04:27.849 پێویستە ئەوەش زیاد بکەین کە مێژووش بەرھەمی کارەکانی ئەوە.