1 00:00:01,317 --> 00:00:03,285 من پارێزکاری شێرم. 2 00:00:03,309 --> 00:00:04,986 زۆر خۆش دیاره‌، وانییه‌؟ 3 00:00:04,986 --> 00:00:08,755 له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك خه‌ڵك هیچ بیرۆكه‌یه‌ك یان نه‌بێت له‌باره‌ی به‌ مانای چی دێت. 4 00:00:08,755 --> 00:00:11,438 به‌ڵام دڵنیام هه‌مووتان له‌باره‌ی سێسیڵی شێر بیستووتانه‌. 5 00:00:11,438 --> 00:00:12,983 سێسیڵی شێر(2002-2015) 6 00:00:13,007 --> 00:00:17,996 (نه‌ڕه‌ی شێر) 7 00:00:19,744 --> 00:00:22,020 چیتر نانه‌ڕێنێت. 8 00:00:22,044 --> 00:00:24,672 له‌ دووی حوزه‌یرانی 2015، 9 00:00:24,696 --> 00:00:28,115 ژیانی وه‌ستێنرا كاتێك له‌لایه‌ن ڕاوكه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو كوژرا. 10 00:00:28,739 --> 00:00:32,673 -ده‌ڵێن ده‌توانیت به‌و گیاندارانه‌ی توێژ ینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كه‌یت ببه‌سترێیه‌وه‌ 11 00:00:32,919 --> 00:00:35,641 ئه‌وه‌ حاڵی من بوو له‌گه‌ڵ سێسیڵی شێر، 12 00:00:35,665 --> 00:00:37,966 ناسیم و توێژینه‌وه‌م له‌سه‌ر كرد بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ 13 00:00:37,990 --> 00:00:39,531 له‌ باخچه‌ی نیشتیمانیی هوانگ. 14 00:00:40,411 --> 00:00:42,477 به‌ مردنی تێکشکام. 15 00:00:44,061 --> 00:00:46,496 به‌ڵام شته‌ باشه‌كه‌ بۆ ده‌رچوون له‌و تراژیدیایه‌ 16 00:00:46,496 --> 00:00:49,133 ئه‌و گرنگی پێدانه‌ بوو كه‌ چیڕۆكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خۆی هێنای 17 00:00:49,133 --> 00:00:52,077 له‌باره‌ی چه‌ڵه‌مه‌ی گیانداره‌ كێوییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ لێ كراوه‌كان. 18 00:00:52,101 --> 00:00:54,196 دوای مه‌رگی سێسیڵ، 19 00:00:54,220 --> 00:00:57,022 ده‌ستم كرد به‌ كردنی ئه‌م پرسیارانه‌ له‌ خۆم: 20 00:00:57,046 --> 00:01:01,033 ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی له‌ نزیك سێسیڵی شێر دەژین 21 00:01:01,057 --> 00:01:03,123 به‌شداربووایه‌ له‌ پاراستنی ئه‌و؟ 22 00:01:03,572 --> 00:01:09,045 ئه‌ی ئه‌گه‌ر سێسیڵم بینیبا كاتێك 10 ساڵ بووم، له ‌بری 29 ساڵی؟ 23 00:01:09,458 --> 00:01:12,446 ئایا من و هاوپۆله‌كانم ده‌مانتوانی چاره‌نووسی ئه‌ومان بگۆڕیبا؟ 24 00:01:13,212 --> 00:01:16,926 خه‌ڵكانێكی زۆر ئیش له‌سه‌ر وه‌ستاندنی شێره‌كان ده‌كه‌ن له‌ دیارنه‌مان، 25 00:01:16,950 --> 00:01:20,617 به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و خه‌ڵكه‌ دانیشتووی ئه‌و وڵاتانه‌ن 26 00:01:20,641 --> 00:01:23,174 یاخود له‌و كۆمه‌ڵگە زه‌ره‌رمه‌ندترینه‌كانن. 27 00:01:23,491 --> 00:01:26,046 به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌ڵگەیانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ شێره‌كان ده‌ژین 28 00:01:26,070 --> 00:01:29,743 ئه‌وانه‌ن باشترین پێگه‌یان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین یارمه‌تی شێره‌كان بده‌ن. 29 00:01:30,268 --> 00:01:32,451 خه‌ڵكه‌ خۆماڵییه‌كه‌ پێویسته‌ پێشه‌نگ بن 30 00:01:32,451 --> 00:01:36,332 له‌ چاره‌سه‌ره‌كان بۆ به‌ره‌نگاییه‌كانی ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گیانداره‌ كێوییه‌كانیان 31 00:01:36,332 --> 00:01:38,307 هه‌ندێك جار، گۆڕان ته‌نیا ئه‌و كاته‌ دێت 32 00:01:38,331 --> 00:01:42,513 كه‌ خه‌ڵكه‌ زه‌رمه‌ندترین و گیر خواردووه‌كه‌ به‌رپرسیارێتی هه‌ڵ ده‌گرن. 33 00:01:42,537 --> 00:01:44,605 كۆمه‌ڵگە ناوخۆییه‌كان ده‌ورێكی گرنگ ده‌گێڕن 34 00:01:44,605 --> 00:01:48,325 له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕاو كردن و بازرگانیی نایاساییی گیانداره‌ كێوییه‌كان، 35 00:01:48,325 --> 00:01:51,822 كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كین تووشی شێر و گیانداره‌ كێوییه‌كانی تر ده‌بن. 36 00:01:52,395 --> 00:01:55,220 وه‌كو ژنێكی ڕه‌شپیستی ئه‌فریقیایی له‌ بواری زانست، 37 00:01:55,244 --> 00:01:57,802 ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ چاوم پێیان ده‌كه‌وێت په‌رۆشن بزانن 38 00:01:57,826 --> 00:02:00,466 گه‌ر هه‌میشه‌ ویستوومه‌ ببمه‌ پارێزکارێك، 39 00:02:00,490 --> 00:02:02,799 چونكه‌ چاویان به‌ پارێزكاری زۆر ناكه‌وێت 40 00:02:02,823 --> 00:02:04,204 كه‌ وه‌كو منن. 41 00:02:04,228 --> 00:02:05,379 كاتێك گه‌وره‌ده‌بووم، 42 00:02:05,403 --> 00:02:08,469 ته‌نانه‌ت نه‌مده‌زانی پاراستنی گیانداری كێویی پیشه‌یه‌كه‌، 43 00:02:08,800 --> 00:02:12,014 یه‌كه‌م جار كه‌ گیاندارێكی كێویم بینی له‌ وڵاتی خۆم 44 00:02:12,038 --> 00:02:14,664 ئه‌و كاته‌ بوو كه‌ ته‌مه‌نم 25 ساڵ بوو، 45 00:02:14,664 --> 00:02:17,295 هه‌ر چه‌نده‌ شێره‌كان و سه‌گه‌ كێوییه‌ ئه‌فریقیاییه‌كان 46 00:02:17,295 --> 00:02:20,180 ته‌نیا چه‌ند میلێكی كه‌م دوور له‌ ماڵه‌كه‌م ده‌ژیان. 47 00:02:20,815 --> 00:02:23,141 ئه‌مه‌ له‌ زیمبابۆی زۆر باوه‌، 48 00:02:23,165 --> 00:02:25,831 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك تووشی گیانداری كێویی نابن، 49 00:02:25,855 --> 00:02:28,509 هه‌ر چه‌نده‌ به‌شێكه‌ له‌ كه‌له‌پوورمان. 50 00:02:28,533 --> 00:02:30,072 كاتێك بچووك بووم، 51 00:02:30,096 --> 00:02:34,064 ته‌نانه‌ت نه‌مده‌زانی شێره‌كان له‌ پاوانی پشته‌وه‌مان ده‌ژیان. 52 00:02:34,088 --> 00:02:36,818 كاتێك چوومه‌ دۆڵی ساڤێ بۆ پاراستنی سامانه‌ سروشتییه‌كان 53 00:02:36,842 --> 00:02:39,910 له‌ به‌یانییه‌كی ساردی زستان 10 ساڵ پێش ئێستا 54 00:02:39,934 --> 00:02:44,118 _بۆ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌گی كێویی ئه‌فر یقیایی بۆ پڕۆژه‌ی گه‌ڕانی ماسته‌ره‌كه‌م، 55 00:02:44,142 --> 00:02:48,233 به‌و جوانیی و ئاسووده‌ییه‌ی كه‌ ده‌وریان دابووم به‌ سەرسام ببووم. 56 00:02:48,701 --> 00:02:52,377 وا هه‌ستم دەكرد سۆز و مه‌به‌ستم له‌ ژیان دۆزیبۆوه‌. 57 00:02:52,401 --> 00:02:54,337 ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ڵێنمدا 58 00:02:54,361 --> 00:02:57,468 كه‌ ژیانی خۆم بۆ پاراستنی گیانداره‌كان ته‌رخان بكه‌م. 59 00:02:57,468 --> 00:03:00,615 بیر له‌ ڕۆژه‌كانی منداڵیی له‌ قوتابخانه‌ له‌ زیمبابۆی ده‌كه‌مه‌وه‌ 60 00:03:00,639 --> 00:03:03,209 و منداڵه‌كانی تر كه‌ له‌ قوتابخانه‌ له‌گه‌ڵیان بووم. 61 00:03:03,209 --> 00:03:07,315 ڕه‌نگه‌ گه‌ر ده‌رفه‌تێكمان هه‌بووایه‌ بۆ تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ گیانداری كێویی، 62 00:03:07,339 --> 00:03:10,589 زۆرتر له‌ هاوپۆله‌كانم ئێستا له‌گه‌ڵ من كاریان ده‌كرد. 63 00:03:11,458 --> 00:03:16,339 تاكو كۆمه‌ڵگه‌ ناخۆییه‌كان نه‌یانه‌وێت گیانداری كێویی بپارێزن و له‌گه‌ڵیان بژین، 64 00:03:16,363 --> 00:03:19,096 له‌وانه‌یه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی پاراستن بێ سوود بن. 65 00:03:19,306 --> 00:03:22,593 ئه‌مانه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵگەیانه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ گیانداره‌ كێوییه‌كان ده‌ژین 66 00:03:22,617 --> 00:03:24,236 له‌ هه‌مان سیسته‌می ژینگه‌یی 67 00:03:24,236 --> 00:03:26,907 و بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مه‌ تێچووه‌كه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی خۆی. 68 00:03:27,109 --> 00:03:29,387 گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆیان نه‌بێت 69 00:03:29,411 --> 00:03:31,577 یاخود سوود له‌ گیانداره‌كان نه‌بینن، 70 00:03:31,601 --> 00:03:34,649 هیچ هۆكارێكیان نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت پارێزگارییان لێ بكه‌ن. 71 00:03:34,649 --> 00:03:37,760 و گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ ناوخۆییه‌كان گیانداره‌ كێوییه‌كانیان نه‌پارێزن، 72 00:03:37,784 --> 00:03:40,784 هیچ بڕێك له‌ ده‌ست تێخستنی ده‌ره‌كیی كار ناكات. 73 00:03:41,728 --> 00:03:43,910 بۆیه‌ پێویسته‌ چی بكرێت؟ 74 00:03:44,688 --> 00:03:48,149 پێویسته‌ پارێزكاران په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌یی پێشه‌نگ بكه‌ن 75 00:03:48,173 --> 00:03:52,214 -و یارمه‌تیی فراوان كردنی تواناكانی كۆمه‌ڵ گه‌ بده‌ن بۆ پاراستنی گیانداره‌ كێوییه‌كان 76 00:03:52,426 --> 00:03:56,077 پێویسته‌ قوتابی و كۆمه‌ڵكه‌ ببرێن بۆ باخچه‌ نیشتیمانییه‌كان، 77 00:03:56,101 --> 00:03:59,482 بۆیه‌ ده‌رفه‌تێكیان ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندیی كردن له‌گه‌ڵ گیانداری كێویی. 78 00:03:59,776 --> 00:04:02,458 له‌ هه‌ر هه‌وڵ و هه‌ر ئاستێك، 79 00:04:02,482 --> 00:04:05,475 پێویسته‌ پاراستن ئابووریی خه‌ڵكه‌كه‌ بگرێته‌وه‌ 80 00:04:05,499 --> 00:04:08,483 كه‌ خاكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ گیانداره‌ كێوییه‌كان هاوبه‌شی پێ ده‌كه‌ن. 81 00:04:08,872 --> 00:04:11,999 گرنگیشه‌ پارێزكاره‌ ناوخۆییه‌كان 82 00:04:12,023 --> 00:04:15,091 ببنه‌ به‌شێك له‌ هه‌وڵی پاراستن، 83 00:04:15,115 --> 00:04:19,529 گه‌ر بمانه‌وێت متمانه‌ دروست بكه‌ین و پاراستن له‌تاو كۆمه‌ڵگه‌كان چه‌سپ بكه‌ین. 84 00:04:19,974 --> 00:04:23,460 وه‌كو پارێزكارانی ناوخۆیی، ئێمه‌ ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كۆسپ ده‌بینه‌وه‌، 85 00:04:23,484 --> 00:04:27,831 له‌ جیاكاریی ڕاسته‌وخۆ بۆ سنووره‌كان به‌هۆی پێوه‌ره‌ ڕۆشنبیرییه‌كان. 86 00:04:28,133 --> 00:04:30,498 به‌ڵام من واز له‌ هه‌وڵه‌كانم ناهێنم 87 00:04:30,522 --> 00:04:33,065 بۆ هێنانی كۆمه‌ڵگه‌ خۆماڵییه‌كان بۆ جه‌نگانی ئه‌مه‌ 88 00:04:33,089 --> 00:04:35,156 بۆ مانه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه‌مان. 89 00:04:35,712 --> 00:04:38,759 من داواتان لێده‌كه‌م بێن و له‌گه‌ڵ من پێكه‌وه‌ بوه‌ستین. 90 00:04:38,783 --> 00:04:42,244 پێویسته‌ ئه‌و كۆسپانه‌ی دروستمان كردوون چالاكانه‌ لایان بەرین، 91 00:04:42,268 --> 00:04:46,450 كه‌ دانیشتووانه‌ خۆماڵییه‌كان به‌ بێ هه‌وڵه‌كانی پاراستن جێ ده‌هێڵن. 92 00:04:46,474 --> 00:04:49,617 من ژیانی خۆم ته‌رخان كردووه‌ بۆ پاراستنی شێره‌كان. 93 00:04:49,641 --> 00:04:51,974 و ده‌زانم دراوسێكه‌شم هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات، 94 00:04:51,998 --> 00:04:56,404 گه‌ر ته‌نیا ئه‌و گیاندارانه‌یان بناسیبا كه‌ له‌ ده‌رگای ته‌نیشتیان ده‌ژیان. 95 00:04:56,984 --> 00:04:58,158 سوپاس. 96 00:04:58,182 --> 00:05:02,697 (چه‌پڵه‌)