من پارێزکاری شێرم.
زۆر خۆش دیاره، وانییه؟
له‌وانه‌یه هه‌ندێك خه‌ڵك هیچ بیرۆكه‌یه‌ك
یان نه‌بێت له‌باره‌ی به مانای چی دێت.
به‌ڵام دڵنیام هه‌مووتان له‌باره‌ی
سێسیڵی شێر بیستووتانه.
سێسیڵی شێر(2002-2015)
(نه‌ڕه‌ی شێر)
چیتر نانهڕێنێت.
له دووی حوزه‌یرانی 2015،
ژیانی وه‌ستێنرا كاتێك له‌لایه‌ن
ڕاوكه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو كوژرا.
-ده‌ڵێن ده‌توانیت به‌و گیاندارانه‌ی توێژ
ینهوهیان له‌سه‌ر ده‌كه‌یت ببهسترێیهوه
ئه‌وه حاڵی من بوو له‌گه‌ڵ
سێسیڵی شێر،
ناسیم و توێژینه‌وه‌م له‌سه‌ر
كرد بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ
له باخچه‌ی نیشتیمانیی هوانگ.
به مردنی تێکشکام.
به‌ڵام شته باشه‌كه
بۆ ده‌رچوون له‌و تراژیدیایه
ئه‌و گرنگی پێدانه بوو كه
چیڕۆكه‌كه له‌گه‌ڵ خۆی هێنای
له‌باره‌ی چه‌ڵه‌مه‌ی گیانداره
كێوییه هه‌ڕه‌شه لێ كراوه‌كان.
دوای مه‌رگی سێسیڵ،
ده‌ستم كرد به كردنی ئه‌م
پرسیارانه له خۆم:
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی له
نزیك سێسیڵی شێر دەژین
به‌شداربووایه له پاراستنی ئه‌و؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر سێسیڵم بینیبا
كاتێك 10 ساڵ بووم، له بری 29 ساڵی؟
ئایا من و هاوپۆله‌كانم ده‌مانتوانی
چاره‌نووسی ئه‌ومان بگۆڕیبا؟
خه‌ڵكانێكی زۆر ئیش له‌سه‌ر وه‌ستاندنی
شێره‌كان ده‌كه‌ن له دیارنه‌مان،
به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و خه‌ڵكه
دانیشتووی ئه‌و وڵاتانه‌ن
یاخود له‌و كۆمه‌ڵگە
زهرهرمهندترینهكانن.
به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌ڵگەیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ
شێره‌كان ده‌ژین
ئه‌وانه‌ن باشترین پێگه‌یان هه‌یه بۆ
ئه‌وه‌ی زۆرترین یارمه‌تی شێره‌كان بده‌ن.
خه‌ڵكه خۆماڵییه‌كه پێویسته پێشه‌نگ بن
له چاره‌سه‌ره‌كان بۆ بهرهنگاییهكانی
ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گیانداره كێوییه‌كانیان
هه‌ندێك جار، گۆڕان ته‌نیا ئه‌و كاته دێت
كه خه‌ڵكه زهرمهندترین و گیر
خواردووهكه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵ ده‌گرن.
كۆمه‌ڵگە ناوخۆییه‌كان ده‌ورێكی
گرنگ ده‌گێڕن
له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕاو كردن و
بازرگانیی نایاساییی گیانداره كێوییه‌كان،
كه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كین تووشی
شێر و گیانداره كێوییه‌كانی تر ده‌بن.
وه‌كو ژنێكی ڕهشپیستی ئه‌فریقیایی
له بواری زانست،
ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه چاوم پێیان ده‌كه‌وێت
په‌رۆشن بزانن
گه‌ر هه‌میشه ویستوومه
ببمه پارێزکارێك،
چونكه چاویان به پارێزكاری زۆر ناكه‌وێت
كه وه‌كو منن.
كاتێك گهورهدهبووم،
ته‌نانه‌ت نه‌مده‌زانی پاراستنی گیانداری
كێویی پیشه‌یه‌كه،
یه‌كه‌م جار كه گیاندارێكی كێویم بینی
له وڵاتی خۆم
ئه‌و كاته بوو كه ته‌مه‌نم 25 ساڵ بوو،
هه‌ر چه‌نده شێره‌كان و
سه‌گه كێوییه ئهفریقیاییهكان
ته‌نیا چه‌ند میلێكی كه‌م
دوور له ماڵه‌كه‌م ده‌ژیان.
ئه‌مه له زیمبابۆی زۆر باوه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك
تووشی گیانداری كێویی نابن،
هه‌ر چه‌نده به‌شێكه له كهلهپوورمان.
كاتێك بچووك بووم،
ته‌نانه‌ت نه‌مده‌زانی شێره‌كان له
پاوانی پشته‌وه‌مان ده‌ژیان.
كاتێك چوومه دۆڵی ساڤێ
بۆ پاراستنی سامانه سروشتییه‌كان
له به‌یانییه‌كی ساردی زستان
10 ساڵ پێش ئێستا
_بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر سه‌گی كێویی ئه‌فر
یقیایی بۆ پڕۆژه‌ی گه‌ڕانی ماسته‌ره‌كه‌م،
به‌و جوانیی و ئاسووده‌ییه‌ی كه ده‌وریان
دابووم به سەرسام ببووم.
وا هه‌ستم دەكرد سۆز و مه‌به‌ستم
له ژیان دۆزیبۆوه.
ئه‌و ڕۆژه به‌ڵێنمدا
كه ژیانی خۆم بۆ پاراستنی
گیانداره‌كان ته‌رخان بكه‌م.
بیر له ڕۆژه‌كانی منداڵیی له
قوتابخانه له زیمبابۆی ده‌كه‌مه‌وه
و منداڵه‌كانی تر كه له
قوتابخانه له‌گه‌ڵیان بووم.
ڕه‌نگه گه‌ر ده‌رفه‌تێكمان هه‌بووایه
بۆ تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ گیانداری كێویی،
زۆرتر له هاوپۆله‌كانم ئێستا
له‌گه‌ڵ من كاریان ده‌كرد.
تاكو كۆمه‌ڵگه ناخۆییه‌كان نه‌یانه‌وێت
گیانداری كێویی بپارێزن و له‌گه‌ڵیان بژین،
له‌وانه‌یه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی پاراستن
بێ سوود بن.
ئه‌مانه ئه‌و كۆمهڵگەیانهن كه له‌گه‌ڵ
گیانداره كێوییه‌كان ده‌ژین
له هه‌مان سیسته‌می ژینگه‌یی
و بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مه
تێچووه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی.
گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆیان نه‌بێت
یاخود سوود له گیانداره‌كان نه‌بینن،
هیچ هۆكارێكیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی
بیانه‌وێت پارێزگاری‌یان لێ بكه‌ن.
و گه‌ر كۆمه‌ڵگه ناوخۆییه‌كان
گیانداره كێوییه‌كانیان نه‌پارێزن،
هیچ بڕێك له ده‌ست تێخستنی
ده‌ره‌كیی كار ناكات.
بۆیه پێویسته چی بكرێت؟
پێویسته پارێزكاران په‌روه‌رده‌ی
ژینگه‌یی پێشه‌نگ بكه‌ن
-و یارمه‌تیی فراوان كردنی تواناكانی كۆمه‌ڵ
گه بده‌ن بۆ پاراستنی گیانداره كێوییه‌كان
پێویسته قوتابی و كۆمه‌ڵكه ببرێن
بۆ باخچه نیشتیمانییه‌كان،
بۆیه ده‌رفه‌تێكیان ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندیی
كردن له‌گه‌ڵ گیانداری كێویی.
له هه‌ر هه‌وڵ و هه‌ر ئاستێك،
پێویسته پاراستن ئابووریی
خه‌ڵكه‌كه بگرێته‌وه
كه خاكه‌كه له‌گه‌ڵ گیانداره
كێوییه‌كان هاوبه‌شی پێ ده‌كه‌ن.
گرنگیشه پارێزكاره ناوخۆییه‌كان
ببنه به‌شێك له هه‌وڵی پاراستن،
گه‌ر بمانه‌وێت متمانه دروست بكه‌ین و
پاراستن له‌تاو كۆمه‌ڵگه‌كان چه‌سپ بكه‌ین.
وه‌كو پارێزكارانی ناوخۆیی،
ئێمه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كۆسپ ده‌بینه‌وه،
له جیاكاریی ڕاسته‌وخۆ بۆ سنووره‌كان
به‌هۆی پێوه‌ره ڕۆشنبیرییه‌كان.
به‌ڵام من واز له هه‌وڵه‌كانم ناهێنم
بۆ هێنانی كۆمه‌ڵگه خۆماڵییه‌كان
بۆ جه‌نگانی ئه‌مه
بۆ مانه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه‌مان.
من داواتان لێده‌كه‌م بێن و
له‌گه‌ڵ من پێكه‌وه بوه‌ستین.
پێویسته ئه‌و كۆسپانه‌ی دروستمان كردوون
چالاكانه لایان بەرین،
كه دانیشتووانه خۆماڵییه‌كان به بێ
هه‌وڵه‌كانی پاراستن جێ ده‌هێڵن.
من ژیانی خۆم ته‌رخان كردووه
بۆ پاراستنی شێره‌كان.
و ده‌زانم دراوسێكهشم هه‌ر ئه‌وه ده‌كات،
گه‌ر ته‌نیا ئه‌و گیاندارانه‌یان بناسیبا
كه له ده‌رگای ته‌نیشتیان ده‌ژیان.
سوپاس.
(چه‌پڵه)