جەی ئاڕ: ئەرکی هونەر ئەوە نییە جیهان بگۆڕێت. بەڵام هونەر دەتوانێت ئەو شێوازە بگۆڕێت کە جیهانی پێ دەبینین. (مۆسیقا) کەواتە ئێستا ئاواتی من ئەوەیە... ئێوە پارێزگاری لەوە بکەن کە گرنگە بەلاتانەوە. بە بەشداریکردن لە پڕۆژەیەکی جیهانی هونەری. و بەیەکەوە، جیهان لەناوەوە بۆ دەرەوە دەگۆڕین. [چیرۆکێکی مەزن بە هاوبەشی لەگەڵ TED] قسەکەر: ئەوان بیرۆکەی گەورەیان هەبوو بۆ گۆرینی جیهان. بەڵام بەتەنها پێیان ئەنجام نەدەدرا. (دەنگ پێکداچوون) کەواتە، ئاواتی من... ئاواتی من... ئاواتەخوازم... و ئێستا، ئەوە ئاواتی منە [مەشخەڵ هەڵگرەکان] [بیرۆکە لە کاتی کارکردندا] (کرتەکردنی کامێرا) جەی ئاڕ: من ناوم جەی ئاڕە، حەز دەکەم بە خۆم بڵێم هونەرمەند. دوو ڕێگەی بیرکردنەوە هەیە سەبارەت بە کارەکەم. ڕێگە ئاسانەکە ئەوەیە-- من وێنەی ڕەش و سپی لەسەر دیوار هەڵدەواسم. بەڵام باوەڕم وایە کارەکەی من بۆ بەیەک گەیاندنی خەڵکە. بۆ من، ئەو هێزەیە کە خەڵک بەیەکەوە کۆ دەکاتەوە. چوومە ئەوێ بۆ ئەنجامدانی کاری هونەری لەگەڵ کۆمەڵەکە. ئێستا بۆم دەردەکەوێت کە کۆمەڵەکە دەیانویست پرۆژەی هونەری ئەنجام بدەن زیاتر لەوەی کە من دەمویست. و من بیرم کردەوە: بۆچی خۆم لە هاوکێشەکە دەرنەهێنم و ڕێگە بدەم خۆیان ئەنجامی بدەن؟ کەواتە ئاواتەکە زۆر سادە بوو: ئێمە پێگەیەک دادەنێین و دەتوانی وێنەی خۆت بنێریت بۆمان بۆ هەر شتێک کە باوەڕت پێیەتی و هەر شتێک دەتەوێت بجەنگیت لە پێناوی; ئێمە وێنەکەت بۆ دەگەڕێنینەوە بە شێوەیەکی گەورە، لە هەر کوێیەکی جیهان بیت. هەموو ڕۆژێک، خلۆک دەبینم دەڕوات بۆ هەموو جیهان. پڕۆژەکە زۆر دوورتر ڕۆیشت وەک لەو شوێنانەی من چووم بۆی، و ئەمە هێزی هونەر دەنوێنێت. و ئۆتۆمبێلی ئامێری وێنەگرتنەکە جادووەکەیەتی. (مۆسیقا) لوانا: ئێمە تیپێکی چوار کەسین گەشت دەکەین بە ئۆتۆمبیلی وێنەگرتن. جۆش، بازیڵ، جەیمی و من. جەیمی: بۆ وەستان، دەبێت بەمشێوەیە بن. (پێکەنین) ئێمە دووان لەم ئۆتۆمبێلانە بەکاردەهێنین بۆ ڕووماڵکردنی ٣٠ شار لە ئەمریکا. لوانا: ئێمە تەنها ئامێرین بۆ خەڵکانێک کە دەیانەوێت پەیامێکی ئەرێنی بنێرن. جەیمی: وەرە ژوورەوە و لێرە دابنیشە. کە ئۆتۆمبێلەکە ئامادەی ڕۆشتن بوو هەر کەسێک دەتوانێت بێت. چاوەڕێی تروسکەکە بە. (مۆسیقا) (کرتەکردنی کامێرا) دەست لە بەربەستەکە بدە، وێنەکەت بگرە، زانیاری بنووسە. لە ماوەی خولەکێک یان زیاتر دا، لە لایەکەوە ئێمە چاپی دەکەین، سێ بە چوار پێ. هیچ کەسێک ڕانەهاتووە ڕووخساری بەم گەورەییە ببینێت. ئافرەت: بەڵی، ئەمە شێوەی پێکەنیناوی منە بۆ تۆ> جەیمی: ئۆتۆمبێلەکە جادووی خۆی هەیە. دەربارەی گەڕاندنەوەی وێنەگرتنە بۆ چاپکردن. دواتر پۆستەرەکان دەخرێنە سەر دیوار. ئێمە کەتیرەی کاغەزی دیوار بەکاردەهێنین، هەڵیاندەواسین و تەواو. زیاتر لە ٣٠٠٠٠٠ ڕوخسارمان چاپکردووە. و بۆ زیاتر لە ١٣٠ وڵاتمان ناردوون. (مۆسیقا) لوانا: ئەمە پرۆژەی هونەریی خەڵکە. ئێمە بڕیار لەسەر پەیامەکە نادەین. دەکرێت سیاسی بێت، بۆ ئەوەی گرنگی پێدان بە کێشەکان دروست بکات. جەیمی: حەزم بە بیرۆکەی بەکارهێنانی وێنەگرتن بۆ هاندانی گۆڕانخوازی هەیە. ئەم پرۆژە تایبەتە بە بەرزکردنەوەی هۆشیاریی دەربارەی بارودۆخی خەونبینەکان. کارینا رۆیز: لە ناوەوە بۆ دەرەوە هەلی ئەوە دەدات بە خەون بینی وەک من، کەسێک کە هات بۆ ئێرە لە تەمەنێکی گەنج دا، بۆ ئەوەی داهاتوویەکی باشتری هەبێت. بۆ ئەوەی بێت و ڕووخسارێک بدات بە کێشەکە. ڤینەی پیرێز: کە خەڵک بە ئۆتۆمبێل تێدەپەڕن و زۆر ڕووخسار دەبینن، مەراق خواز دەبن و لە خۆیان دەپرسن ئاخۆ ئەوانە کێن. ئەمە ڕووخساری کێشەکەیە. بە مرۆڤکردنی بکەیت. (مۆسیقا) جەی ئاڕ: وا بیردەکەیتەوە دانانی وێنەیەک لەوێدا لەوانەیە کاریگەری نەبێت، بەڵام کاریگەری هەیە. ناتوانیت بزانیت کەی و چۆن، بەڵام شایەنی هەوڵدانە. جەیمی: هەمووی لە باوەڕ دەست پێ دەکات. ڕاستە؟ و کەواتە، ئەگەر پێتوانییە بتوانیت گۆڕانکاری دروست بکەیت، گۆڕانکاری هەرگیز ڕوونادات. تەنانەت ئەگەر گۆرانکارییەکی بچووکیش بێت لە یەک کەسدا، ئەوا گۆڕانکارییەکی ئەرێنییە. ئەمە چیتر دەربارەی جەی ئاڕ نییە. دەربارەی هەموو ئەوانەیە کە پێیان وایە هونەر دەتوانێت جیهان بگۆڕێت. جەی ئاڕ: بە دڵنیاییەوە پێم وایە هونەر دەتوانێت تێڕوانینی ئێمە بۆ جیهان بگۆڕێت. و ئەگەر ئێمە جیهانمان بە جیاوازی بینی. لەوانەیە ڕێگەیەکی باش بێت بۆ دەستپێکردن بە گۆڕینی جیهان.