1 00:00:02,643 --> 00:00:05,119 جەی ئاڕ: ئەرکی هونەر ئەوە نییە جیهان بگۆڕێت. 2 00:00:05,143 --> 00:00:08,815 بەڵام هونەر دەتوانێت ئەو شێوازە بگۆڕێت کە جیهانی پێ دەبینین. 3 00:00:08,839 --> 00:00:09,989 (مۆسیقا) 4 00:00:15,640 --> 00:00:17,329 کەواتە ئێستا ئاواتی من ئەوەیە... 5 00:00:19,196 --> 00:00:23,399 ئێوە پارێزگاری لەوە بکەن کە گرنگە بەلاتانەوە. 6 00:00:24,469 --> 00:00:27,276 بە بەشداریکردن لە پڕۆژەیەکی جیهانی هونەری. 7 00:00:30,268 --> 00:00:34,589 و بەیەکەوە، جیهان لەناوەوە بۆ دەرەوە دەگۆڕین. 8 00:00:34,910 --> 00:00:37,069 [چیرۆکێکی مەزن بە هاوبەشی لەگەڵ TED] 9 00:00:37,093 --> 00:00:39,605 قسەکەر: ئەوان بیرۆکەی گەورەیان هەبوو بۆ گۆرینی جیهان. 10 00:00:41,419 --> 00:00:43,064 بەڵام بەتەنها پێیان ئەنجام نەدەدرا. 11 00:00:43,410 --> 00:00:47,090 (دەنگ پێکداچوون) کەواتە، ئاواتی من... ئاواتی من... ئاواتەخوازم... 12 00:00:47,114 --> 00:00:49,340 و ئێستا، ئەوە ئاواتی منە 13 00:00:49,730 --> 00:00:51,229 [مەشخەڵ هەڵگرەکان] 14 00:00:51,253 --> 00:00:52,683 [بیرۆکە لە کاتی کارکردندا] 15 00:00:53,453 --> 00:00:54,749 (کرتەکردنی کامێرا) 16 00:00:55,238 --> 00:00:58,351 جەی ئاڕ: من ناوم جەی ئاڕە، حەز دەکەم بە خۆم بڵێم هونەرمەند. 17 00:01:00,549 --> 00:01:02,973 دوو ڕێگەی بیرکردنەوە هەیە سەبارەت بە کارەکەم. 18 00:01:02,997 --> 00:01:07,090 ڕێگە ئاسانەکە ئەوەیە-- من وێنەی ڕەش و سپی لەسەر دیوار هەڵدەواسم. 19 00:01:07,811 --> 00:01:10,525 بەڵام باوەڕم وایە کارەکەی من بۆ بەیەک گەیاندنی خەڵکە. 20 00:01:12,719 --> 00:01:15,107 بۆ من، ئەو هێزەیە کە خەڵک بەیەکەوە کۆ دەکاتەوە. 21 00:01:18,108 --> 00:01:20,625 چوومە ئەوێ بۆ ئەنجامدانی کاری هونەری لەگەڵ کۆمەڵەکە. 22 00:01:20,649 --> 00:01:24,419 ئێستا بۆم دەردەکەوێت کە کۆمەڵەکە دەیانویست پرۆژەی هونەری ئەنجام بدەن 23 00:01:24,443 --> 00:01:26,005 زیاتر لەوەی کە من دەمویست. 24 00:01:26,029 --> 00:01:27,577 و من بیرم کردەوە: 25 00:01:27,601 --> 00:01:30,859 بۆچی خۆم لە هاوکێشەکە دەرنەهێنم و ڕێگە بدەم خۆیان ئەنجامی بدەن؟ 26 00:01:32,641 --> 00:01:34,528 کەواتە ئاواتەکە زۆر سادە بوو: 27 00:01:34,552 --> 00:01:37,204 ئێمە پێگەیەک دادەنێین و دەتوانی وێنەی خۆت بنێریت بۆمان 28 00:01:37,228 --> 00:01:40,525 بۆ هەر شتێک کە باوەڕت پێیەتی و هەر شتێک دەتەوێت بجەنگیت لە پێناوی; 29 00:01:41,379 --> 00:01:44,475 ئێمە وێنەکەت بۆ دەگەڕێنینەوە بە شێوەیەکی گەورە، 30 00:01:44,499 --> 00:01:45,997 لە هەر کوێیەکی جیهان بیت. 31 00:01:47,600 --> 00:01:52,249 هەموو ڕۆژێک، خلۆک دەبینم دەڕوات بۆ هەموو جیهان. 32 00:01:56,108 --> 00:01:59,116 پڕۆژەکە زۆر دوورتر ڕۆیشت وەک لەو شوێنانەی من چووم بۆی، 33 00:01:59,140 --> 00:02:00,823 و ئەمە هێزی هونەر دەنوێنێت. 34 00:02:00,847 --> 00:02:03,973 و ئۆتۆمبێلی ئامێری وێنەگرتنەکە جادووەکەیەتی. 35 00:02:03,997 --> 00:02:05,147 (مۆسیقا) 36 00:02:11,563 --> 00:02:14,783 لوانا: ئێمە تیپێکی چوار کەسین گەشت دەکەین بە ئۆتۆمبیلی وێنەگرتن. 37 00:02:14,807 --> 00:02:16,443 جۆش، بازیڵ، جەیمی و من. 38 00:02:16,467 --> 00:02:18,508 جەیمی: بۆ وەستان، دەبێت بەمشێوەیە بن. 39 00:02:18,532 --> 00:02:19,682 (پێکەنین) 40 00:02:20,993 --> 00:02:23,025 ئێمە دووان لەم ئۆتۆمبێلانە بەکاردەهێنین 41 00:02:23,049 --> 00:02:25,179 بۆ ڕووماڵکردنی ٣٠ شار لە ئەمریکا. 42 00:02:27,191 --> 00:02:31,494 لوانا: ئێمە تەنها ئامێرین بۆ خەڵکانێک کە دەیانەوێت پەیامێکی ئەرێنی بنێرن. 43 00:02:32,212 --> 00:02:34,340 جەیمی: وەرە ژوورەوە و لێرە دابنیشە. 44 00:02:34,364 --> 00:02:36,398 کە ئۆتۆمبێلەکە ئامادەی ڕۆشتن بوو 45 00:02:36,422 --> 00:02:37,599 هەر کەسێک دەتوانێت بێت. 46 00:02:40,550 --> 00:02:41,724 چاوەڕێی تروسکەکە بە. 47 00:02:42,058 --> 00:02:43,208 (مۆسیقا) 48 00:02:44,166 --> 00:02:45,316 (کرتەکردنی کامێرا) 49 00:02:47,525 --> 00:02:50,650 دەست لە بەربەستەکە بدە، وێنەکەت بگرە، زانیاری بنووسە. 50 00:02:53,958 --> 00:02:55,775 لە ماوەی خولەکێک یان زیاتر دا، 51 00:02:56,506 --> 00:02:58,951 لە لایەکەوە ئێمە چاپی دەکەین، سێ بە چوار پێ. 52 00:02:59,474 --> 00:03:02,463 هیچ کەسێک ڕانەهاتووە ڕووخساری بەم گەورەییە ببینێت. 53 00:03:03,427 --> 00:03:05,593 ئافرەت: بەڵی، ئەمە شێوەی پێکەنیناوی منە بۆ تۆ> 54 00:03:05,617 --> 00:03:08,172 جەیمی: ئۆتۆمبێلەکە جادووی خۆی هەیە. 55 00:03:08,196 --> 00:03:11,404 دەربارەی گەڕاندنەوەی وێنەگرتنە بۆ چاپکردن. 56 00:03:12,569 --> 00:03:14,404 دواتر پۆستەرەکان دەخرێنە سەر دیوار. 57 00:03:15,307 --> 00:03:19,001 ئێمە کەتیرەی کاغەزی دیوار بەکاردەهێنین، هەڵیاندەواسین و تەواو. 58 00:03:24,125 --> 00:03:27,332 زیاتر لە ٣٠٠٠٠٠ ڕوخسارمان چاپکردووە. 59 00:03:27,792 --> 00:03:30,558 و بۆ زیاتر لە ١٣٠ وڵاتمان ناردوون. 60 00:03:31,441 --> 00:03:33,258 (مۆسیقا) 61 00:03:39,574 --> 00:03:41,496 لوانا: ئەمە پرۆژەی هونەریی خەڵکە. 62 00:03:41,520 --> 00:03:43,053 ئێمە بڕیار لەسەر پەیامەکە نادەین. 63 00:03:43,077 --> 00:03:46,696 دەکرێت سیاسی بێت، بۆ ئەوەی گرنگی پێدان بە کێشەکان دروست بکات. 64 00:03:46,720 --> 00:03:50,284 جەیمی: حەزم بە بیرۆکەی بەکارهێنانی وێنەگرتن بۆ هاندانی گۆڕانخوازی هەیە. 65 00:03:51,173 --> 00:03:53,950 ئەم پرۆژە تایبەتە بە بەرزکردنەوەی هۆشیاریی 66 00:03:53,974 --> 00:03:55,812 دەربارەی بارودۆخی خەونبینەکان. 67 00:03:57,530 --> 00:04:01,452 کارینا رۆیز: لە ناوەوە بۆ دەرەوە هەلی ئەوە دەدات بە خەون بینی وەک من، 68 00:04:01,476 --> 00:04:06,246 کەسێک کە هات بۆ ئێرە لە تەمەنێکی گەنج دا، بۆ ئەوەی داهاتوویەکی باشتری هەبێت. 69 00:04:06,270 --> 00:04:09,082 بۆ ئەوەی بێت و ڕووخسارێک بدات بە کێشەکە. 70 00:04:10,290 --> 00:04:13,260 ڤینەی پیرێز: کە خەڵک بە ئۆتۆمبێل تێدەپەڕن و زۆر ڕووخسار دەبینن، 71 00:04:13,284 --> 00:04:16,802 مەراق خواز دەبن و لە خۆیان دەپرسن ئاخۆ ئەوانە کێن. 72 00:04:19,046 --> 00:04:20,759 ئەمە ڕووخساری کێشەکەیە. 73 00:04:21,798 --> 00:04:23,036 بە مرۆڤکردنی بکەیت. 74 00:04:23,402 --> 00:04:25,265 (مۆسیقا) 75 00:04:28,792 --> 00:04:32,277 جەی ئاڕ: وا بیردەکەیتەوە دانانی وێنەیەک لەوێدا لەوانەیە کاریگەری نەبێت، 76 00:04:32,301 --> 00:04:33,856 بەڵام کاریگەری هەیە. 77 00:04:33,880 --> 00:04:37,500 ناتوانیت بزانیت کەی و چۆن، بەڵام شایەنی هەوڵدانە. 78 00:04:41,630 --> 00:04:44,010 جەیمی: هەمووی لە باوەڕ دەست پێ دەکات. ڕاستە؟ 79 00:04:44,034 --> 00:04:47,566 و کەواتە، ئەگەر پێتوانییە بتوانیت گۆڕانکاری دروست بکەیت، 80 00:04:47,590 --> 00:04:49,149 گۆڕانکاری هەرگیز ڕوونادات. 81 00:04:49,173 --> 00:04:54,360 تەنانەت ئەگەر گۆرانکارییەکی بچووکیش بێت لە یەک کەسدا، ئەوا گۆڕانکارییەکی ئەرێنییە. 82 00:04:56,331 --> 00:04:58,077 ئەمە چیتر دەربارەی جەی ئاڕ نییە. 83 00:04:58,101 --> 00:05:01,689 دەربارەی هەموو ئەوانەیە کە پێیان وایە هونەر دەتوانێت جیهان بگۆڕێت. 84 00:05:04,768 --> 00:05:08,775 جەی ئاڕ: بە دڵنیاییەوە پێم وایە هونەر دەتوانێت تێڕوانینی ئێمە بۆ جیهان بگۆڕێت. 85 00:05:08,799 --> 00:05:11,395 و ئەگەر ئێمە جیهانمان بە جیاوازی بینی. 86 00:05:11,419 --> 00:05:14,466 لەوانەیە ڕێگەیەکی باش بێت بۆ دەستپێکردن بە گۆڕینی جیهان.