بۆچی هەندێک کەس لە کەسانی تر خۆنەویست ترن
-
0:01 - 0:03پیاوێك هەیە له دەرەوه، له شوێنێك،
-
0:03 - 0:06كەمێك له ئیدریس ئەلبای ئەكتەر دەچێت،
-
0:06 - 0:08یان با بڵێین ٢٠ ساڵ لەمەو پێش وابوو.
-
0:08 - 0:10هیچ شتێكى تر نازانم سەبارەت بەو کەسە،
-
0:10 - 0:12جگه لەوەى كه جارێك ژیانى منى ڕزگار كرد
-
0:12 - 0:14ئەویش بە خستنە بەر مەترسی ژیانی خۆی.
-
0:15 - 0:20ئەم پیاوه بەو نیوە شەوە
به درێژى چوار سايدی ڕێگەىەکی خێرا ڕایكرد -
0:20 - 0:22بۆ ئەوەى من ڕزگار بكات
-
0:22 - 0:25دوای ئەوەی ڕووداوێكى
ئوتومبێل خەریکبوو بمكوژێت. -
0:25 - 0:27هەموو ئەم شته بە ڕوونی، منى داچڵەكاند،
-
0:27 - 0:31بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا
پێویستییەكى زۆر گرنگى لەلا جێهێشتم -
0:31 - 0:33بۆ ئەوەی تێبگەم لەوەی بۆچی وای کرد،
-
0:34 - 0:37چ هێزێك له ناخیدا وایلێكرد
ئەو هەڵبژاردنه بكات -
0:37 - 0:38کە من بە ژیانم قەرزاریم،
-
0:38 - 0:42بۆ ئەوەى ژیانى خۆى بخاته مەترسییەوه
تا ژیانى كەسێكی نەناسراو ڕزگار بكات؟ -
0:42 - 0:47به واتایەکی تر، پاڵنەرەكانی ئەو
یان هەر كەسێكى تر چییه بۆ خۆنەویستی؟ -
0:48 - 0:50بەڵام با سەرەتا پێتان بڵێم چى ڕوویدا.
-
0:50 - 0:51ئەو شەوه، ١٩ ساڵ بووم
-
0:51 - 0:54دەڕۆشتمەوه بۆ ماڵەكهم
له تاكۆما، واشیتگتۆن، -
0:54 - 0:55دبە ڕێگەی خێرای پێنج سایدیدا،
-
0:55 - 0:58لەپڕ سەگێكى بچكۆله دەرپەڕى
بۆ بەردەم ئوتومبێلەكەم. -
0:58 - 1:00منیش ڕێک ئەوەم کرد کە باش نییە بیکەیت،
-
1:00 - 1:03ئەویش پێچ کردنەوە بوو تا
لێى دوور كەومەوه. -
1:03 - 1:05بۆشم دەرکەوت کە بۆچی نابێت ئەوە بکەیت.
-
1:05 - 1:07هەرچۆنێك بێت له سەگەكەم دا،
-
1:07 - 1:10ئەوەش ئۆتۆمبێلەكەى خاوكردەوه،
-
1:10 - 1:12ئینجا ئوتومبێلەکە لەدەستی وەرگرتم و سوڕا،
-
1:12 - 1:16هەتا لە کۆتاییدا لەسەر
سایدی خێرای شەقامەکە وەستایەوە -
1:16 - 1:19پشتی ئوتومبێلەکەش لە سایدەکە
بوو کە ئوتومبێلی لێوە ئەهات -
1:19 - 1:20ئینجا مەکینەکە کووژایەوە.
-
1:21 - 1:25لەو كاتەشدا دڵنیا بووم
كه منیش لوەدام كه بمرم، -
1:26 - 1:27بەڵام نەمردم
-
1:27 - 1:30بەهۆی هەڵوێستی پیاوێکی ئازاوە
-
1:30 - 1:31کە لەوانەیە ئەو بڕیارەی
-
1:31 - 1:34لە ماوەی کەمتر لە چرکەیەکدا
دوای بینی دۆخی ئوتومبێلەکەم دابێت -
1:34 - 1:39بۆ ئەوەی بوەستێت و بە
ڕاکردن چوار ساید ببڕێت -
1:39 - 1:41بەو تاریکییە
-
1:41 - 1:43بۆ ڕزگارکردنی ژیانم.
-
1:43 - 1:46دواتر دوای ئەوەى ئوتومبیلەكەى
منى خستەوه كار -
1:46 - 1:49منی گەیاندوە سەلامەتی و
دڵنیا بووەوە لەوەی باش ئەبم، -
1:49 - 1:51دووبارە بە ڕێی خۆیەوە ڕۆشتەوە.
-
1:51 - 1:53تەنانەت ناوی خۆشی پێ نەوتم،
-
1:53 - 1:55زۆر دڵنیاشم لەوەی بیرم چوو
پێی بڵێم زۆر سووپاس. -
1:56 - 1:58بۆیە پێش ئەوەی زیاتر بەردەوام بم،
-
1:58 - 2:00ئەمەوێ ساتێک وەربگرم
-
2:00 - 2:03بۆ ئەوەی بووەستم و بەو
کەسە نەناسراوە بڵێم سوپاس. -
2:03 - 2:06(چەپڵەلێدان)
-
2:11 - 2:13هەموو ئەمەتان بۆیە پێ ئەڵێم
-
2:13 - 2:16چونکە ڕووداوەکەی ئەو شەوە
تا ڕادەیەک ڕێڕەوی ژیانی منیان گۆڕێ. -
2:16 - 2:18بووم بە لێکۆڵەرێکی دەروونناسی،
-
2:18 - 2:23کارەکەشم تەرخان کرد بۆ تێگەشتن
لە توانای مرۆڤ بۆ گرنگیدان بە کەسانی تر. -
2:23 - 2:25لە کوێوە دێت،
و چۆن پەرە دەستێنێت، -
2:25 - 2:27شێوە لە ڕادەبەرەکانیش چین
کە لەوانەیە وەریگرێت؟ -
2:28 - 2:31ئەم پرسیارانە بەڕاستی گرنگن
بۆ تێگەشتن لە لایەنە بنچینەییەکانی -
2:31 - 2:33سروشتی کۆمەڵایەتی مرۆڤ.
-
2:33 - 2:35زۆرێک لە خەڵک،
کە ئەمە هەمووان ئەگرێتەوە -
2:35 - 2:38لە فەیلەسووفەکان و
ئابووریناسەکانەوە بۆ خەڵکی ئاسایی -
2:38 - 2:42باوەڕیان وایە کە مرۆڤ
بە شێوەیەکی سرووشتی خۆپەرستە، -
2:42 - 2:46کە تەنیا پاڵنەری ڕاستەقینە بۆ ئێمە
بەرژەوەندی خوودی خۆمانە. -
2:46 - 2:50بەڵام ئەگەر وابێت، بۆچی هەندێک خەڵک،
وەک ئەو کەسەی ڕزگاری کردم، -
2:50 - 2:53کاری خۆ نەویستانە دەکەن،
وەک یارمەتیدانی خەڵکی تر -
2:53 - 2:55لە بەرامبەر مەترسی و
تێچوونێکی زۆردا بۆ خۆیان؟ -
2:56 - 2:57وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە
-
2:57 - 3:01پێویستی بەوەیە بە ناو ڕەگەکانی کاری
خۆنەویستی نائاساییدا بگەڕێین، -
3:01 - 3:04چی وا لەو کەسانە ئەکات
کە ئەو جۆرە کارانە ئەکەن -
3:04 - 3:06جیاواز بن لە کەسەکانی تر.
-
3:06 - 3:09بەڵام هەتا ئەم دواییە، کاری زۆر کەم
کراوە لەسەر ئەم تەوەرە. -
3:10 - 3:12کردەوەی پیاوەکەی ڕزگاری کردم
-
3:12 - 3:15لەگەڵ بەهێزترین پێناسەی
خۆنەویستیدا یەکدەگرێتەوە، -
3:15 - 3:17کە کارێکی بە ویستی خۆیی، زیان بەخۆگەیەنەر
-
3:17 - 3:20بە هۆی پاڵنەری خواستی
یارمەتیدانی کەسێکی ترەوە دەبێت. -
3:21 - 3:24کەواتە کارێکی خۆنەویستانەیە
تەنیا ئامانج لێی بەرژەوەندی کەسەکەی ترە. -
3:25 - 3:27ئەبێ چی کارێکی لەو شێوەیە ڕوون بکاتەوە؟
-
3:28 - 3:30ئاشکرایە، یەکێک لە وەڵامەکان هاوسۆزییە،
-
3:30 - 3:32کە پاڵنەری سەرەکی خۆنەویستییە.
-
3:32 - 3:34بەڵام دوای ئەوە پرسیارەکە ئەبێت بەوەی،
-
3:34 - 3:37بۆچی هەندێک کەس لەوە دەچێت
زیاتریان هەبێت وەک لەوانەی تر؟ -
3:38 - 3:42وەڵامەکەش ئەوەیە کە مێشکی
کەسە زۆر خۆنەویستەکان لەوانەیە -
3:42 - 3:44لە چەندین لایەنی بنچینەییەوە جیاواز بن.
-
3:45 - 3:47بەڵام بۆ زانینی ئەوەی چۆن،
-
3:47 - 3:49ڕاستییەکەی لە پێچەوانەکەیەوە
دەستم پێکرد، -
3:50 - 3:52لەگەڵ کەسە
دەروون تێکچووەکان. -
3:52 - 3:56نزیک بوونەوەیەکی هاوبەش بۆ تێگەشتن
لە لایەنە بنچینەییەکانی سرووشتی مرۆڤ، -
3:56 - 3:58وەک خواستی یارمەتی دانی خەڵکی تر،
-
3:58 - 4:01لێکۆڵینەوەیە لەو خەڵکانەی
کە ئەو خواستەیان تێدا نییە، -
4:01 - 4:04کەسە دەروون تێکچووەکانیش
ئەو کۆمەڵە پێکدەهێنن. -
4:04 - 4:07دەروون تێکچوون کێشەیەکی پەرەسەندنە
-
4:07 - 4:09بناغەیەکی بۆماوەیی جینی بەهێزی هەیە،
-
4:09 - 4:12دەشبێتە هۆی کەسایەتییەک
کە سارد و بێ بایەخە -
4:12 - 4:15خواستێکیش بۆ کاری دژە کۆمەڵایەتی و هەندێک
جاریش ڕەفتاری زۆر توند و تیژ. -
4:16 - 4:19هەر کە من و هەندێک لە هاوپیشەکانم
لە پەیمانگای نەتەوەیی تەندروستیی دەروونی -
4:19 - 4:22هەندێک لە یەکەمین پشکنینە
تیشکییەکانی سەر مێشکمان ئەنجامدا -
4:22 - 4:24لەسەر هەرزەکارە دەروون تێکچووەکان،
-
4:24 - 4:27دۆزینەوەکانی ئێمە و دۆزینەوەکانی
توێژەرەوەکانی تری ئێستاش، -
4:27 - 4:29نیشانیان داوە کە خەڵکەکانی
دەروون شێواون -
4:29 - 4:32سێ تایبەتمەندی باوەڕپێکراوییان تێدایە.
-
4:33 - 4:38یەکەم، هەرچەندە بەشێوەیەکی گشتی
بێ هەست نیین بۆ هەستەکانی خەڵکی تر، -
4:38 - 4:42بێ هەستن بۆ نیشانەکانی
کە کەسەکانی تر لە ناخۆشیدان. -
4:42 - 4:43و بەتایبەتیش،
-
4:43 - 4:47قوورسە بۆیان دەربڕینی دەموچاوی
ترساوی وەک ئەمە بناسنەوە. -
4:47 - 4:50دەربڕینی ترساویش پێویستی یەکسەری و
ناخۆشی هەستی دەگەیەنێت، -
4:50 - 4:53زۆربەی جاریش هاوسۆزی و
ویستی یارمەتی ئەبزوێنن -
4:53 - 4:54لەو خەڵکانەدا کە دەیانبینن،
-
4:54 - 4:57بۆیە ڕێی تێدەچێت کە
خەڵکەکەی هاوسۆزییان کەمە -
4:57 - 4:59دەچن بەلای ئەوەی بێهەست
بن بۆ ئەم ئاماژانە. -
5:01 - 5:02بەشەکەی مێشک
-
5:02 - 5:04کە گرنگترینە بۆ ناسینەوەی دەربڕینی ترساوی
-
5:04 - 5:06پێیدەوترێت ئەمیگداڵا.
-
5:06 - 5:09چەند حاڵەتێکی زۆر دەگمەن هەیە
لەوانەدا کە بە تەواوەتی ئیمگداڵایان نییە، -
5:09 - 5:13ئەوەش بە شێوەیەکی بەرچاو ناسینەوەی
دەربڕینی ترساویی لا پەکخستوون. -
5:13 - 5:16لە کاتێکدا منداڵان و کەسە
پێگەشتووە تەندرووستەکان -
5:16 - 5:18زۆربەی کات بەرزبوونەوەیەک
هەیە لە چالاکییەکانی ئەمیگدالایاندا -
5:18 - 5:20کاتێک سەیری دەربڕینە ترساوەکان دەکەن،
-
5:20 - 5:24ئەمیگدالای کەسە دەروون شێواوەکان
کاردانەوەیان کەمە بۆ ئەم دەربڕینانە. -
5:24 - 5:25هەندێک جار هیچ
کاردانەوەشیان نابێت، -
5:25 - 5:29کە لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کێشەیان هەبێت
لە دۆزینەوەی ئەم ئاماژانە. -
5:29 - 5:32لە کۆتاییدا، ئەمیگدالای
دەروون شێواوەکان لە تێکڕا بچووکترن -
5:32 - 5:34بە نزیکەی ١٨ بۆ ٢٠ ڕێژەی سەدی.
-
5:35 - 5:39کەواتە هەموو ئەم دۆزینەوانە
پشتی پێدەبەسترێت و بەهێزن، -
5:39 - 5:40و زۆر سەرنج ڕاکێشیشن.
-
5:40 - 5:42بەڵام بیرتان بێت ئەوەی من گرنگی پێدەدەم
-
5:42 - 5:45ئەوە نییە تێبگەم بۆچی خەڵک
گرنگی بە یەکتر نادەن. -
5:45 - 5:48بەڵکو تێگەشتنە لەوەی
بۆچی گرنگی بە یەکتر دەدەن. -
5:48 - 5:50بۆیە پرسیارە ڕاستەقینەکە ئەوەیە،
-
5:50 - 5:52دەکرێت خۆنەویستی نائاسایی،
-
5:52 - 5:55کە پێچەوانەی دەروون شێواوییە
-
5:55 - 5:58لە ڕووی هاوسۆزی و خواستی
یارمەتیدانی خەڵکی ترەوە، -
5:58 - 6:02لە مێشکێکەوە دەرئەچێت
کە هەر پێچەوانەی دەروون شێواوییە؟ -
6:02 - 6:04جۆرێک لە مێشکی دژە دەروون شێواوی،
-
6:06 - 6:09بە شێوەیەکی باشتر
ترسی خەڵکی تر دەناسێتەوە، -
6:09 - 6:11ئەمیگدالایەک کە کاردانەوەی
زیاترە بۆ ئەم دەربڕینە -
6:11 - 6:14و لە ئەمیگدالایەکی تێکڕاش گەورەتر بێت؟
-
6:14 - 6:16وەک ئێستا توێژینەوەکەی من دەریخستووە،
-
6:16 - 6:17هەر سێ شتەکە ڕاستن.
-
6:17 - 6:19ئەمەشمان بە تاقیکردنەوە
-
6:19 - 6:22لەسەر کەسانێک دۆزییەوە کە
بە شێوەیەکی نائاسایی خۆنەپەرستن. -
6:22 - 6:24ئەمانە کەسانێکن کە
گورچیلەیەکی خۆیان بەخشییوە -
6:24 - 6:26بە کەسێک کە هیچ نایناسن.
-
6:26 - 6:30کەواتە ئەمانە کەسانێکن خۆبەخشانە
چوونەتە بەردەم نەشتەرگەرییەکی گەورە -
6:30 - 6:32بۆ ئەوەی یەکێک لە گورچیلە
ساغەکانی خۆیان دەربکرێت -
6:32 - 6:34ئینجا بخرێتە نەخۆشێکی نەناسراوەوە
-
6:34 - 6:37کە قەت نەیانبینییوە و
لەوانەیە قەتیش نەیانبینن. -
6:37 - 6:40"ئەبێ بۆچی کەسێک ئەمە بکات؟"
پرسیارێکە زۆر دەکرێت. -
6:41 - 6:42وەڵامەکەش ئەوەیە لەوانەیە
-
6:42 - 6:44مێشکی ئەم کەسە خۆنەویستە نائاساییانە
-
6:44 - 6:46خاسییەتی دیاریکراوی
زۆر تایبەتی هەبێت. -
6:47 - 6:50باشترن لە ناسینەوەی ترسی کەسانی تردا.
-
6:50 - 6:54باشترن لە هەستپێکردنی کەسێکی تردا
کاتێک لە تەنگانەدا دەبێت. -
6:54 - 6:58ئەمە لەوانەیە بەشێکی بەهۆی ئەوەوە بێت
ئەمیگدالاکانیان کارلێکی زیاتر بێت. -
6:58 - 7:01بیریشتان بێت، ئەمە هەمان ئەو
بەشەی مێشکە کە بۆمان دەرکەوت -
7:01 - 7:03هیچ کارلێکی نییە لەو
کەسانەدا کە دەروون شێواون. -
7:03 - 7:06هەروەها، ئەمیگدالاکانیان لە
ئەمیگدالای ئاسایی گەورەترن، -
7:06 - 7:08بە ڕێژەی نزیکەی لە سەدا هەشت.
-
7:08 - 7:10کەواتە، ئەوەی ئەم زانیارییانە
پێکەوە دەری ئەخەن -
7:10 - 7:13بوونی شتێکە وەک بەردەوامی
پێدانێکی گرنگیپێدان لە جیهاندا -
7:13 - 7:17کە لە کۆتاییەک لەنگەر گیراوە
بەو کەسانەی دەروونیان زۆر شێواوە، -
7:17 - 7:19لە کۆتاییەکەی تریشی بەو
کەسانەی زۆر هاوسۆزن -
7:19 - 7:22پاڵنەریشییان هەیە بۆ کاری
خۆنەویستی نائاسایی. -
7:23 - 7:27بەڵام پێویستە بڵێم ئەوەی خۆنەویستەکانی
کردووە بە کەسانێکی زۆر جیاواز -
7:27 - 7:29ئەوە نییە لە کەسانی ئاسایی هاوسۆزتر بن.
-
7:29 - 7:31هاوسۆزترن،
-
7:31 - 7:33بەڵام ئەوەی نائاسایی ترە لە بارەیانەوە
-
7:33 - 7:35ئەوەیە کە هاوسۆز و خۆنەویستیشن
-
7:35 - 7:38نەک تەنیا بەرامبەر کەسەکانی
لە بازنەی ناوەوەی -
7:38 - 7:40هاوڕێکان و خێزانەکەی خۆیاندان. وا نییە؟
-
7:40 - 7:43چوونکە هەبوونی هاوسۆزی بۆ
ئەو کەسانەی کە خۆشت دەوێن -
7:43 - 7:45.شتێکی نائاسایی نییە.
-
7:46 - 7:50هاوسۆزی کەسە زۆر خۆنەویستەکان
ئەو بازنەیەش تێدەپەڕێنێت، -
7:50 - 7:52تەنانەت فراوانتر لەو
کەسانەش کە ئاشنان پێیان -
7:52 - 7:56بۆ ئەو کەسانەی کە بە تەواوەتی لە
دەرەوەی بازنەی کۆمەڵایەتی خۆیاندان، -
7:56 - 7:57بە تەواوەتی نەناسراون پێیان،
-
7:57 - 7:59هەر وەک ئەو پیاوەی ڕزگاری کردم.
-
8:00 - 8:03منیش دەرفەتی ئەوەم هەبوو لە
چەند بەخشەرێکی گورچیلە بپرسم -
8:03 - 8:08چۆن توانیان بازنەیەکی هێندە
فراوانی هاوسۆزی درووست بکەن -
8:08 - 8:11کە ئامادەن گورچیلەیەکی خۆیان بدەن
بە کەسێکی تەواو نەناسراو. -
8:11 - 8:15بۆشم دەرکەوت بەڕاستی پرسیارێکی
قورسە پێیان وەڵام بدرێتەوە. -
8:15 - 8:19من ئەڵێم، "چۆن ئامادەیت شتێکی ئاواهی بکەیت
-
8:19 - 8:21لە کاتێکدا زۆر کەسی تر نایکات؟
-
8:21 - 8:23تۆ یەکێکیت لەو کەمتر
لە دوو هەزار ئەمریکییە -
8:23 - 8:26کە تا ئێستا گورچیلەیەکیان
داوە بە نەناسراوێک. -
8:26 - 8:28چی وای کردووە تۆ تایبەت بیت؟"
-
8:28 - 8:30لە وەڵامی ئەوەدا چی ئەڵێن؟
-
8:31 - 8:33.ئەڵێن، "هیچ شتێک.
-
8:34 - 8:36هیچ شتێکی تایبەت نییە
لە بارەی منەوە. -
8:36 - 8:38من هەر وەک هەموو کەسێکی ترم."
-
8:39 - 8:42ڕاستییەکەی ئەوەش وەڵامێکە
هەموو شتێک ئەڵێت، -
8:42 - 8:46چونکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە بازنەکانی
ئەم کەسە خۆنەویستانە لەمە ناچێت، -
8:47 - 8:49زیاتر لەمە دەچێت.
-
8:49 - 8:50هیچ ناوەڕاستێکیان نییە.
-
8:51 - 8:54ئەم کەسە خۆنەویستانە بیر لە خۆیان ناکەنەوە
-
8:54 - 8:56وەک ئەوەی ناوەڕاستی شتێک بن،
-
8:56 - 8:59لە کەس باشتر بن یان بە
بۆماوەیی گرنگتر بن لە کەسی تر. -
9:00 - 9:03کە لە خۆنەویستێکم پرسی بۆچی
بەخشینی گورچیلە ڕێی تێدەچێت بەلایەوە، -
9:03 - 9:06وتی، "چونکە ئەمە بۆ خۆم نییە."
-
9:07 - 9:09یەکێکی تر وتی،
-
9:09 - 9:11"من جیاواز نیم، من تایبەت نیم.
-
9:11 - 9:14توێژینەوەکەت لێرەدا ئەوەی بۆ دەردەکەوێت
کە من هەر وەک تۆم." -
9:14 - 9:19پێموابێت باشترین وەسف بۆ ئەم نەبوونە
سەرسوڕهێنەرەی خۆ کردن بە چەقە -
9:19 - 9:20بێ فیزییە،
-
9:20 - 9:24تایبەتمەندییەکە کە بە
قسەکانی سەنت ئۆگەستین -
9:24 - 9:25مرۆڤ وەک فریشتەکان نیشان دەدات.
-
9:26 - 9:28ئەوە بۆ چی؟
-
9:28 - 9:31لەبەر ئەوەی ئەگەر بازنەکەت
هیچ ناوەڕاستێکی نەبێت، -
9:31 - 9:33ئەڵقەی ناوەوە یان ئەڵقەی دەرەوەت نابێت،
-
9:33 - 9:36هیچ کەس کەمتر یان زیاتر گرنگی
پێنادرێت و هاوسۆزی نابێت بۆی -
9:36 - 9:37وەک لە کەسێکی تر.
-
9:38 - 9:41پێموابێت ئەمەش ئەو شتەیە کە
خۆنەویستە نائاساییەکان جیا ئەکاتەوە -
9:41 - 9:43لە کەسی ئاسایی.
-
9:43 - 9:47بەڵام پێشموایە ئەمە تێڕوانینێکی جیهانە
کە زۆربەی خەڵک دەتوانن پێی بگەن -
9:47 - 9:49تەنانەت لەوانەیە زۆرینەشی بتوانن.
-
9:49 - 9:52پێموابێت ئەمە لەبەر ئەوەیە
کە لەسەر ئاستێکی کۆمەڵی، -
9:52 - 9:55فراوانبوونەکانی خۆنەویستی و هاوسۆزی
لە هەموو لایەک ڕوودەدات. -
9:56 - 9:58ستیڤین پینکەری دەروونناس و
ئەوانەی تر نیشانیان داوە -
9:58 - 10:02لە سەرانسەری جیهاندا خەڵک
کەمتر و کەمتر دەتوانن قبوڵی -
10:02 - 10:04ناڵاندنەکان بکەن لە بازنەیەکی
فراوانبووی کەسانی تردا، -
10:04 - 10:07کە ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی هەموو
جۆرەکانی دڕندەیی و توندوتیژی، -
10:07 - 10:11لە توندوتیژی بەرامبەر ئاژەڵان بۆ
توندوتیژی ناوماڵ و سزای لە سێدارەدان. -
10:11 - 10:14ئەوەش بووەتە زۆربوونی هەموو
جۆرەکانی خۆنەویستی. -
10:14 - 10:17سەد ساڵ لەمەوبەر، خەڵک وایان
بیر دەکردەوە چەنێک نابەجێ بێت -
10:17 - 10:19کە خەڵکی ئێستا ئاساییە بەلایانەوە
-
10:19 - 10:22کە خوێنی خۆیان و مۆخی ئێسکی خۆیان ببەخشن
-
10:22 - 10:24بە کەسانێک کە هیچ نایان ناسن.
-
10:25 - 10:27ڕێی تێدەچێت سەد ساڵی تر
-
10:27 - 10:30خەڵک وا بیر بکەنەوە کە بەخشینی
گورچیلەیەک بە کەسێکی نەناسراو -
10:30 - 10:31چەنێک ئاساییە هەر وەک
-
10:31 - 10:34چۆن ئێستا پێمان وایە بەخشینی
خوێن و مۆخی ئێسک ئاساییە؟ -
10:34 - 10:35لەوانەیە.
-
10:36 - 10:39کەواتە ڕەگی ئەم هەموو گۆڕانکارییە
سەرسووڕهێنەرانە چییە؟ -
10:39 - 10:40بەشێکی لەوە دەچێت بەهۆی
-
10:41 - 10:44زیادبوونی سامان و ستانداردەکانی
ژیانەوە بووبێت. -
10:45 - 10:47کاتێک کۆمەڵگەکان
دەوڵەمەند تر و باشتر ئەبن، -
10:47 - 10:50خەڵک پێ دەچێت زیاتر
سەرنجی خۆیان بدەن بە دەرەوە. -
10:50 - 10:54لە دەرئەنجامدا، هەموو جۆرەکانی خۆنەویستی
بەرامبەر کەسە نەناسراوەکان زیاد دەکات، -
10:54 - 10:59لە کاری خۆبەخشییەوە بۆ بەخشینی پارە بۆ
خێرخوازی و تەنانەت بەخشینی گورچیلە. -
10:59 - 11:02بەڵام هەموو ئەم گۆڕانکارییانە
-
11:02 - 11:06ئەنجامێکی سەیر و دژبەیەکی هەیە،
-
11:06 - 11:09ئەویش ئەوەیە هەرچەندە جیهان خەریکە
دەبێت بە شوێنێکی باشتر و مرۆڤدۆستانەتر، -
11:09 - 11:10کە لە ڕاستیدا وایە،
-
11:10 - 11:13تێڕوانینێکی زۆر باو هەیە
کە وادەزانرێت خراپتر دەبێت -
11:13 - 11:15بێ بەزەێتیش زیاتر دەبێت،
کە بەو شێوەیە نییە. -
11:16 - 11:18بە ڕوونیش نازانم ئەمە لەبەر چی وایە،
-
11:18 - 11:21بەڵام پێموابێت لەوانەیە هی ئەوە بێت
ئێستا زۆر زیاتر دەزانین -
11:21 - 11:25دەربارەی ناڵاندنی کەسەکانی نایان ناسین
لە شوێنە دوورە دەستەکان لە خۆمان، -
11:25 - 11:27ئێستاش زۆر لە پێشتر زیاتر خەمخۆرین
-
11:27 - 11:29بۆ ناڵاندنی ئەو کەسە
نەناسراوە دوورەدەستانە. -
11:30 - 11:34بەڵام ئەوە ڕوونە هەموو جۆرەکانی
گۆڕانکاری کە ئێستا دەیبینین نیشانی دەدات -
11:34 - 11:36کە ڕەگەکانی خۆنەویستی و هاوسۆزی
-
11:36 - 11:39بەشێکن لە سرووشتی مرۆڤەکان هەر وەک
دڕندەیی و توندوتیژی، -
11:39 - 11:41لەوانەیە بە ڕادەیەکی زیاتریش بێت،
-
11:41 - 11:45و لە کاتێکدا وا دەردەکەوێت هەندێک خەڵک
بە شێوەیەکی بۆماوەیی هەستیار تر بن -
11:45 - 11:47بۆ ناڵاندنی کەسە دوورەدەستەکانی تر،
-
11:47 - 11:50بەڕاستی پێموایە کە
کەسێک توانای لابردنی خۆی -
11:50 - 11:52لە ناوەڕاستی بازنەکە
-
11:52 - 11:56لەگەڵ فراوانکردنی بازنەکەی بۆ دەرەوە
بۆ ئەوەی کەسە نەناسراوەکانیش بگرێتەوە -
11:56 - 11:59لە توانای هەموو کەسێکدایە.
-
12:00 - 12:01سوپاس.
-
12:01 - 12:04(چەپڵەلێدان)
- Title:
- بۆچی هەندێک کەس لە کەسانی تر خۆنەویست ترن
- Speaker:
- ئەبیگەیل مارش
- Description:
-
بۆچی هەندێک کەس کاری خۆنەویستانە دەکەن، بە خستنە مەترسی تەندرووستی خۆیان یارمەتی کەسانی تر دەدەن؟ لێکۆڵەرەوەی دەروونی ئەبیگەیل مارش لێکۆڵینەوە لە پاڵنەرەکانی ئەو کەسانە دەکات کە کاری لە ڕادەبەدەر خۆنەویستانە دەکەن، وەک بەخشینی گورچیلەیەک بە کەسێکی تەواو نەناسراو. دەکرێت مێشکی ئەوان جیاوازییەکی هەبێت؟
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 12:21
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Why some people are more altruistic than others | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for Why some people are more altruistic than others | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Why some people are more altruistic than others | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Why some people are more altruistic than others | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Why some people are more altruistic than others | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Why some people are more altruistic than others | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Why some people are more altruistic than others | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Why some people are more altruistic than others |