لە زۆر ڕووەوە، یادگەمان کەسایەتیمان دادەڕێژن. یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی ڕابردوومان لەبیر بێت، فێری شارەزایی زیاتر ببین و بیان پارێزین، هەروەها پلان بۆ داهاتوو دابنێین. هەروەها سەبارەت بە کۆمپیوتەرەکان کە وەک پاشکۆی ئێمە ڕۆڵ دەبینن، یادگەکەیان هەمان ڕۆڵ دەبینێت، جا گەر فیلمێکی دوو کاتژمێری بێت، یان فایلێکی دوو وشەیی بێت، یاخود ڕێنماییەکانی کردنەوەی هەردووکیان بێت، هەموو شتێک لە یادگەی کۆمپیوتەردا شێوازی بنەڕەتی یەکەیی هەیە کە پێی دەڵێن بیتس، یان سیستەمی ژمارەیی دووانی. هەر یەک لەمانە پارێزراون لە خانەکانی یادگەدا کە دەتوانێت بگۆڕدرێت بۆ دوو بەهای پەسند کراو، سفر و یەک. فایل و پڕۆگرامەکان لە ملیۆنان لەم جۆرە بیتانە پێک دێن، هەمووی کۆکراونەتەوە لە یەکەی جێبەجێکردنی ناوەندیدا، یان CPU، کە وەک میشکی کۆمپیوتەر کار دەکات. لە کاتێکدا ژمارەی بیتەکان پێویستییان بەوەیە کە بەخێرایی گەشەیان پێبدرێت، دیزاینەرەکانی کۆمپیوتەر ڕووبەڕووی ئاریشەی بەردەوام دەبنەوە لە نێوان قەبارە، تێچوو و خێراییەکەیدا. وەکو ئێمە، کۆمپیوتەرەکان خاوەنی یادگەی کورت خایەنن بۆ کردارە خێراکان، هەروەها خاوەنی یادگەیی درێژخایەنن بۆ پاراستنی هەمیشەیی. کاتێک پڕۆگرامێک دەکەیتەوە، سیستەمی وەگەڕخەرەکەت بەشێک تەرخان دەکات لە ناو یادگەی ماوە درێژەدا بۆ ئەنجامدانی کارەکانی پرۆگرامەکە. بۆ نموونە، کاتێک پەنجە لەسەر دوگمەیەک دادەگریت لە جێکەوتەی ووشەیەکدا، CPU پەیوەندی بە بەشەکانەوە دەکات بۆ وەرگرتنی بیتەکانی زانیارییەکە. هەروەها گۆڕانکارییان تێدا دەکات، یان یەکەیی نوێیان لی بەرهەم دەهێنێت. ئەو ماوەیەی ئەمەی تێدا ئەنجام دەدرێت بە ماوەی ناچالاک بوونی یادگە ناودەبرێت. بەهۆی ئەوەی دەبێت ڕێنامییەکانی پڕۆگرامەکە بە خێرایی و بەردەوامی جێبەجێ بکرێن بۆیە هەموو بەشەکانی یادگەی کورت خایەن بە ئاسانی دەتوانرێت پەیوەندییان پێوە بکردرێت، لەبەرئەوە پێی دەڵێن RAM. باوترین جۆری ڕام بریتییە لە ڕامی جوڵاو، یان دی ڕام. کەواتە هەر خانەیەکی یادگە لە ترانزستەر و کۆکەرەوەی تەوژمی کارەبا پێک دێت کە ووزە ئەلیکترۆنییەکان بە کۆگا دەکات، سفر واتە هیچ ووزەیەک نییە و یەک واتا ووزە هەیە. بەم جۆرە یادگەیە دەوترێت جوڵاو لەبەر ئەوەی ووزەیەکی کەم هەڵدەگرێت پێش ئەوەی ووزەکە نەمێنێت، بۆیە پێویستی بە ووزە وەرگرتنێکی کاتی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی زانیارییەکان. هەرچەندە ئەمە دوا کەوتنێکی کەمە لە ١٠٠ نانۆ چرکەدا بەڵام هێشتا بۆ CPUو تازەکان زۆرە، بۆیە خەزێنەیەکی بچوکی شارەوەی ناوکی هەیە کە لە ڕامی نەگۆڕ درووست کراوە. کە لە پێکەوە بەستنی شەش ترانزستەر درووست دەکرێت هەروەها پێویستی بە نوێ بوونەوە نییە. ئێس ڕام خێراترین جۆری یادگەیە بۆ سیستەمی کۆمپیتەر، لەگەڵ ئەوەشدا لە نرخدا گرانترینییانە، هەروەها سێ هێندەی DRAM شوێن داگیر دەکات. بەڵام RAM و کۆگاکە تەنها دەتوانن داتاکە هەڵبگرن تا ئەو کاتەی ووزەیان تێدایە. بۆ ئەوەی داتاکە بمێنێتەوە کاتێک کە ئامێرەکە کوژایەوە، ئەوا پێویستە بگوازرێتەوە بۆ ناو کۆگای درێژخایەن، کە سێ جۆری هەیە. لە کۆگای موگناتیسیدا، کە هەرزانترینییانە، زانیارییەکان هەڵدەگیرێن بە شێوەی موگناتیسی لەسەر دیسکێکی بە موگناتیس ڕوپۆش کراو. بەهۆی ئەوەی دیسکەکە دەبێت بسووڕێتەوە بۆ ئەوەی بتواندرێت زانیارییەکانی سەر دیسکەکە بخوێندرێتەوە، ماوەی شارەوەیی بۆ ئەم درایڤانە ١٠٠،٠٠٠ جار هێواش ترە بە بەرواورد بە DRAM. لەلایەیکی ترەوە، کۆگای بینراوی وەک دی ڤی دی و Blu-ray بەهەمان شێوە دیسکی سوڕاو بەکار دەهێنن، بەڵام لەگەڵ ڕووپۆشیکی باریک. بیتەکان بە شێوەی خاڵە ڕەش و سپی کۆد کراون و ڕەنگ کراون بۆ ئەوەی بخوێندرێنەوە لە کاتێکدا کۆگای بینراو هەرزان و جوڵاون، بەڵام گواستنەوەی داتاکان هێواشترە بە بەراورد بە کۆگای موگناتیسی هەروەها تواناشی کەمترە. نوێترین و خێراترین جۆری یادگەی درێژ خایەن بریتین لە ڕەقە دراڤەکان، وەکو فلاش. خاوەنی هچ بەشێکی جووڵاو نین، لە بری ئەوە، دەروازەیەکی درێژی ترانزستەری هەیە کە بیتەکان بە کۆگا دەکات بەهۆی ڕاکێشانیان یان گواستنەوەیان بە هۆی ووزەی ئەلیکترۆنی لە نێو پێکهاتە ناوخۆییە تایبەتییەکەیاندا دیزاین کراوە. کەواتە تا چەند ئەو ملیۆنان بیتانە ڕاستین؟ دێینە سەر باسی میمۆری کۆمپیوتەر وەک پارچەیەکی جێگیر و هەمیشەیی، بەڵام لە ڕاستیدا بەخێرایی دادەبەزێت. ئەو گەرمییەی کە بەرهەم دێت بە هۆی ئامێرەکە و ژینگەکەی دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە هاردەکان، ڕەنگەکەش لە بەشی میدیای بینراودا کەم بکاتەوە، هەروەها دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی ووزە لە دەروازە گۆڕاوەکاندا. ڕەقە درایڤەکان چەند کێشەیەکی تریشیان هەیە. چەند جارێک ئاگاداری ترانزستەرەکانی دەروازەی گۆڕاو دەکاتەوە بەمەش لاواز دەبن، لە کۆتاییدا لە کار دەکەون. زانیارییەکان لەسەر زۆربەیی کۆگاکانی ئێستا بۆ ماوەی کەمتر لە ١٠ ساڵ پارێزراون زاناکان ئێستا کار لەسەر بەرەو پێشبردنیان دەکەن تاکو بیان گەیەنن بە ئاستی کوانتم ئەمەش بە هیوای ئەوەی یادگەکان خێراتر کار بکەن، و بچووکتر بن هەروەها بەهێزتر بن. لە ئێستادا، مانەوەی هەتاهەتایی بۆ مرۆڤەکان و کۆمپیوتەرەکان شتێکی ئەستەمە.